4996 - لاوانی جوان و ئێسک سووک و نه‌مر به‌ده‌وریاندا دێن وخزمه‌تیان ده‌که‌ن و هه‌میشه گه‌نجن و پیرنابن
1532 - به‌ڵێ! ئه‌وه هۆزی عاد بوو، بێ باوه‌ڕ بوون و ئیمانیان نه‌هێنا به فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاریان، لاشیاندا له به‌رنامه‌ی پێغه‌مبه‌رانی خوا‌و شوێن فه‌رمانی هه‌موو زۆردار‌و سه‌رسه‌خت و خوانه‌ناسێك که‌وتن.
1 - به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان (به ناوی ئه‌و خوایه‌ی كانگای ڕه‌حمه‌ت و سۆز‌و به‌زه‌ییه).
2 - سوپاس و ستایش هه‌ر شایسته‌ی خوایه و بۆ خوایه، که خاوه‌ن و په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیان و هه‌موو بوونه‌وه‌ره.
3 - به‌خشنده‌ی میهره‌بان، کانگای ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه (ڕه‌حمه‌تی له دنیادا هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه، به‌ڵام له قیامه‌تدا ته‌نها بۆ ئیماندارانه).
4 - خاوه‌ن و سه‌رداری ڕۆژی پاداشت و سزایه (پادشای ڕۆژی قیامه‌ته که دادپه‌روه‌ری ڕه‌هاو بێ سنووری تێدا به‌رپا ده‌کات).
5 - خوایه، ته‌نها هه‌ر تۆ ده‌په‌رستین و هه‌ر له‌تۆش داوای یارمه‌تی و پشتیوانی ده‌که‌ین (له کاروباری دین و دنیاماندا، به‌که‌سی تر له به‌ده‌کانت ناکرێت).
7 - که به‌رنامه و ڕێبازی ئه‌وانه‌یه له نازو نیعمه‌تی خۆت به‌هره‌وه‌رت کردوون، نه‌مانخه‌یته سه‌ر ڕێبازی ئه‌وانه‌ی خه‌شم و قینیان لێگیراوه (به‌هۆی ئه‌وه‌وه ده‌یزانن و لایانداوه)، هه‌روه‌ها نه‌مانخاته سه‌ر ڕێبازی ئه‌وانه‌ش، که سه‌رگه‌ردان و گومڕان (به‌هۆی لاساری و یاخی بوون و نه‌زانینیانه‌وه)
4770 - ئایا ئهوانهبهبێ هیچ شتێک، هیچ هۆیه‌ک، هاتوونهتهکایهوه؟! یان هه‌ر خۆیان دروستکارن؟!
8 - چه‌ند پیتێك له سه‌ره‌تای هه‌ندێ له سووره‌ته‌كانی قورئاندا هاتوون ژماره‌یان (14) پیته، نیوه‌ی كۆی پیته‌كانی زمانی عه‌ره‌بین، بۆ سه‌لماندنی (اعجاز) و مه‌زنی و گرنگی قورئان كه له توانای هیچ كه‌سدا نیه به‌و پیتانه كتێبێكی ئاوا بێ وێنه دابنێت، به‌راده‌یه‌ك هه‌تا ئه‌گه‌ر هه‌موو گرۆی ئاده‌میزاد و په‌ری كۆببنه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بێگومان ناتوانن، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها نهێنی تریشی تێدایه، زاناكان له هه‌ندێكی دواون، هه‌ندێكیشیان وتوویانه: هه‌ر خوا خۆی زانایه به نهێنی ئه‌و پیتانه.
9 - ئه‌و قورئانه كتێبێكه هیچ گومانێكی تێدا نیه، (كه له لایه‌ن خوای په‌روه‌ردگاره‌وه ڕه‌وانه كراوه به جبره‌ئیلدا بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كه مایه‌ی ڕێنمووی و سه‌رچاوه‌ی هیدایه‌ته بۆ خواناسان و پارێزكاران (كه ئه‌وانه‌ن فه‌رزه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و له حه‌رام خۆیان ده‌پارێزن، له ڕووی بیروباوه‌ڕو كردار‌و گوفتره‌وه).
10 - ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ به نه‌بینراوه‌كان ده‌هێنن (وه‌ك خوا و فریشته و ئه‌وانه‌ی خوا باسی كردوون و ئێمه نایانبینین)، هه‌روه‌ها نوێژه‌كانیان به‌چاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له‌و ڕزق و ڕۆزییه (حه‌ڵاڵه‌ی) پێمان به‌خشیوون، ده‌به‌خشن.
12 - ئه‌وانه له سه‌ر شا ڕێگه‌ی هیدایه‌تی په‌روه‌ردگاریانن و هه‌ر ئه‌وانیش سه‌رفراز و سه‌رکه‌وتوو (ئه‌مانه بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی ئیمان و ئیسلامن).
13 - به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون ئاگاداریان بکه‌یت یان ئاگاداریان نه‌که‌یت یه‌کسانه بۆیان، باوه‌ڕ و ئیمان ناهێنن...
14 - (چونکه) خوا مۆری ناوه به‌سه‌ر دڵ و گوێیاندا و په‌رده‌ی به‌سه‌ر چاویاندا هێناوه، (نه بیرده‌که‌نه‌وه، نه ئاماده‌ن حه‌ق ببیستن و ڕاستییه‌کان نابینن)، هه‌ر بۆیه سزایه‌کی سه‌خت چاوه‌ڕێیانه (ئه‌مانه‌ش ده‌سته‌یه‌کن له بێ باوه‌ڕان که هه‌ر خوا خۆی ده‌یانناسێت).
15 - له ناو خه‌ڵکیدا که‌سانێک هه‌ن که ده‌ڵێن: ئیمان و باوه‌ڕمان به خوا و به ڕۆژی قیامه‌ت هێناوه (له‌ڕاستیدا ئه‌وانه درۆ ده‌که‌ن) ئه‌وانه هه‌میشه باوه‌ڕدار نین).
16 - ئه‌وانه (به‌خه‌یاڵی خۆیان وا ده‌زانن) خوا و ئه‌و که‌سانه ده‌خه‌ڵه‌تێنن که باوه‌ڕداری ڕاسته‌قینه‌ن!! که‌چی جگه له خۆیان که‌سیان پێ ناخه‌ڵه‌تێنرێ، به‌ڵام هه‌ست ناکه‌ن و تێناگه‌ن و بیرناکه‌نه‌وه.
17 - ئه‌وانه له دڵ و ده‌روونیاندا نه‌خۆشی بێ باوه‌ڕی و حه‌سوودی و کینه هه‌یه، خوایش ده‌ردیان گران و کاریگه‌ر ده‌کات و سزایه‌کی سه‌ختیش (له دینا و قیامه‌تدا) چاوه‌ڕێنانه به هۆی درۆکردن و (دژایه‌تییان بۆ ئیسلام).
18 - ئه‌وانه کاتێک پێیان ده‌وترێت تۆوی گوناهو تاوان و خراپه‌کاری مه‌چێنن له زه‌ویدا، ده‌ڵێن: به‌ڕاستی ئێمه ته‌نها چاکسازی ده‌که‌ین!!
19 - ئاگادار بن، که ڕاستی هه‌ر ئه‌وانه تۆوی خراپه ده‌چێنن، به‌ڵام (به‌هۆی لووت به‌رزی و ده‌رده‌دارییانه‌وه) هه‌ستی پێ ناکه‌ن و (خۆیانی لێ گێل ده‌که‌ن).
20 - کاتێک پێیان ده‌وترێت ئیمان و باوه‌ڕ بهێنن وه‌کو ئه‌وه هه‌موو خه‌ڵکه (بێ فێڵ و ڕاستگۆیانه) که باوه‌ڕیان هێناوه، ده‌ڵێن: چۆن ئێمه وه‌کو ئه‌و خه‌ڵکه عه‌قڵ و گێلانه باوه‌ڕ ده‌هێنین، (خه‌ڵکینه) چاک بزانن و ئاگاداربن که هه‌ر ئه‌وانه خۆیان که‌م عه‌قڵ و گێل و نه‌فامن، به‌ڵام بۆ خۆیان نازانن.
21 - كاتێكیش (دووڕووه‌كان) ده‌گه‌ن به‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه ده‌ڵێن: ئێمه ئیماندارین و باوه‌ڕمان هێناوه!!، كه‌چی كاتێك به ته‌نها ده‌مێننه‌وه له لای شه‌یتانه گه‌وره و فێڵبازه‌كانیان ده‌ڵێن: به‌ڕاستی ئێمه له‌گه‌ڵ ئێوه‌ین، بێگومان ئێمه ته‌نها گاڵته‌یان پێده‌كه‌ین و پێیان ڕاده‌بوێرین!!
22 - (به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه چونكه) خوا سزای گاڵته‌جارییه‌كه‌یان لێده‌ستێنێت و (ده‌یانكاته په‌ندو گاڵته‌جاڕ)، ئه‌وه جارێ به‌ره‌ڵای كردوون تا كوێرانه مل بنێن و درێژه به‌گومڕایی خۆیان بده‌ن.
23 - ئه‌وانه گومڕاییان كڕی به‌ڕێنموویی و هیدایه‌ت، بازرگانیه‌كه‌یان قازانجی نه‌كرد، سه‌رمایه‌كه‌شیان كه هیدایه‌ته له ده‌ستیانداو مایه‌پووچ بوون و وه‌رگری ڕێبازی هیدایه‌ت نه‌بوون...
24 - نموونه و وێنه‌ی ئه‌وانه وه‌ك كه‌سێك وایه: ئاگرێك دابگیرسێنێت (بۆ سوودی خۆی و هاوڕێكانی) كه‌چی كاتێك هه‌ڵگیرساو ده‌وروبه‌ری خۆی ڕووناك كرده‌وه، خوا ڕووناكیه‌كه‌یان لێ بكوژێنێته‌وه و له چه‌نده‌ها تاریكی‌دا جێیان بهێڵێت و هیچ تروسكاییه‌ك نابینین و ڕێ ده‌رناكه‌ن.
25 - ئه‌وانه كه‌ڕو لاڵ و كوێرن (له ئاستی حه‌ق و ڕاستیداو)، ناشگه‌ڕێنه‌وه (بۆ سه‌ر هیدایه‌ت).
26 - یاخود وێنه‌یان وه‌ك كه‌سانێك وایه به ده‌ست بارانێكی لێزمه‌وه گیریان خواردبێت، كه په‌ڵه هه‌وری تاریك و هه‌وره تریشقه و بروسكه‌ی هه‌بێت، له تاو ده‌نگی بروسكه‌كه په‌نجه‌یان ده‌ئاخنن به‌گوێچكه‌یاندا له ترسی مردن، خوایش گه‌مارۆی كافرانی داوه (بارانه‌كه قورئانه و بروسكه‌كان، ترساندنی دووڕووه‌كانه كه حه‌ز به‌بیستنی ناكه‌ن).
43 - شه‌یتان (فرسه‌تی لێهێنان) و له خشته‌ی بردن (وای لێ‌كردن له به‌رو بوومی دره‌خته قه‌ده‌غه كراوه‌كه بخۆن) و له‌و شوێنه (خۆش و پڕ له نازو نیعمه‌ته) به‌ده‌ركردنی دان، ئه‌وسا پێمان وتن: (ماده‌م سه‌رپێچیتان كرد ئیتر لێره جێتان نابێته‌وه)، ده‌بێت دابه‌زنه خواره‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی، جا (له‌وێ) هه‌نێدكتان دوژمنی هه‌ندێكتانن (شه‌یتان دوژمنی ئێوه‌یه و به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات دوژمنایه‌تی له نێوانتاندا به‌رپا بكات)، تاماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و نیشته‌جێ ده‌بن له‌زه‌ویداو له نازو نیعمه‌ته‌كان سوود وه‌رده‌گرن و به‌هره‌وه‌ر ده‌بن.
44 - پاشان ئاده‌م له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه چه‌ند وشه‌و نزایه‌كی وه‌رگرت (به‌دڵ و به‌كوڵ پاڕایه‌وه خوای میهره‌بانیش) نزاكه‌ی وه‌رگرت و لێی خۆش بوو، چونكه به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌و، زاتێكی ئێجگار میهره‌بان و تۆبه وه‌رگره. (نزاكه‌ش له ئایه‌تی 23 ی سووره‌تی ئه‌عراف دا هاتووه).
45 - ئنجا وتمان: هه‌مووتان ده‌بێ دابه‌زن (بۆ سه‌ر زه‌وی) جا ئه‌گه‌ر هه‌ركاتێك له لایه‌ن منه‌وه ڕێنوماییتان بۆهات، هه‌ركه‌س شوێن ڕێنوومایی من بكه‌وێت، ئه‌وه نه ترس و بیمیان له‌سه‌ر ده‌بێت، نه غه‌مگین و دڵته‌نگ ده‌بن.
46 - ئه‌وانه‌ش بێ باوه‌ڕ بوون و باوه‌ڕیان به ئایه‌ته‌كانی ئێمه نه‌بوو، ئه‌وانه نیشته‌جێی دۆزه‌خن و بۆ هه‌تا هه‌تایی تیایدا ده‌مێننه‌وه.
47 - ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل (نه‌وه‌ی حه‌زره‌تی یه‌عقوب (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) یادی نازو نیعمه‌تی من بكه‌نه‌وه كه به‌سه‌رتاندا ڕژاندومه‌و به‌وه‌فاو به‌ئه‌مه‌ك بن و په‌یمانه‌كه‌م جێبه‌جێ بكه‌ن (كه ئیمان و كرده‌وه‌ی چاك و باوه‌ڕكردنه به‌هه‌موو پێغه‌مبه‌ران به‌بێ جیاوازی) ئه‌وسا منیش په‌یمانی خۆم به‌جێ ده‌هێنم (كه جێ‌نشین كردنتانه له دنیاداو، به‌هه‌شتی به‌رینه له قیامه‌تدا) باترس و بیمتان ته‌نها له من هه‌بێت (تا ئاسووده‌یی ڕه‌هاتان پێ ببه‌خشم)...
48 - هه‌روه‌ها ئیمان بهێنن به‌و قورئانه‌ی كه ناردومه‌ته خواره كه پاڵپشتی په‌یامه‌كه‌ی لای ئێوه‌یه (ته‌ورات و ئینجیلی ده‌ستكاری نه‌كراو) مه‌بنه یه‌كه‌م بێ بڕوا پێی (له جیاتی یه‌كه‌م باوه‌ڕدار) و ئایه‌ته‌كانم به نرخێكی كه‌م مه‌گۆڕنه‌وه (له پێناوی به‌ده‌ستهێنانی هه‌ندێ مه‌رامی كه‌م نرخی دنیادا)، ته‌نها له من بترسن و خۆتان له خه‌شمی من بپارێزن.
49 - نه‌كه‌ن ڕاستی و به‌تاڵ، حه‌ق و ناحه‌ق به‌یه‌كه‌وه بئاڵێنن و حه‌ق مه‌شارنه‌وه، درۆ دامه‌پۆشن به‌ڕاست له‌كاتێكدا خۆشتان حه‌ق و ڕاستی ده‌زانن كامه‌یه.
96 - كاتێك له لایه‌ن خواوه كتێبێك (قورئان) هات بۆیان، كه: ئه‌و كتێبانه‌ی ئه‌وانیش په‌سه‌ند ده‌كات و به‌ڕاستی ده‌زانێت، ئه‌وان پێشتر داوای سه‌ركه‌وتن و زاڵ بونیان به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون له خوا ده‌كرد به هۆی شوێنكه‌وتنیان بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، كه‌چی كاتێك ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌یان بۆ هات كه ده‌یانناسی، بڕوایان پێ نه‌كرد، كه‌واته با نه‌فرین و له‌عنه‌تی خوا له‌سه‌ر كافران بێت.
4997 - به‌کوپ و دۆڵکه و سوراحیه‌وه ده‌گه‌ڕێن و له‌په‌رداخی تایبه‌تدا جۆره‌ها شه‌ربه‌ت و شه‌راب و خواردنه‌وه‌ی به‌تام و خۆشیان پێشکه‌ش ده‌که‌ن که‌له‌سه‌رچاوه‌یه‌کی ڕه‌وانه‌وه‌پڕ ده‌کرێن
97 - (ئه‌و جووله‌كانه) خۆیان به‌شتێكی ناپه‌سه‌ند فرۆشت (هه‌ڵوێستێكی نادروستیان نواند) كاتێك كافر بوون به‌و قورئانه‌ی خوا ناردوویه‌تی، (له حه‌سوودی)و سه‌ركه‌شیدا (ره‌خنه‌یان گرت و وتیان): بۆچی خوای گه‌وره ده‌رگای فه‌زڵ و لای ڕه‌حمه‌ت ده‌كاته‌وه له هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت له به‌نده‌كانی!! ئه‌وسا ئیتر دووچاری یه‌ك له دوای یه‌كی ڕق و خه‌شمی خوا بوون (چونكه وه‌نه‌بێت ته‌نها كافر بوو بن به محمد (صلی الله علیه وسلم) و به‌قورئان، به‌ڵكو كافربوون به موسا‌و ته‌وراتیش كه داوای شوێنكه‌وتنی محمدیان لێده‌كات)و بۆ كافرو خوانه‌ناسان سزایه‌كی ڕیسواكه‌ر ئاماده‌یه.
108 - كاتێكیش كه پێغه‌مبه‌رێكیان له لایه‌ن خواوه بۆ هات (مه‌به‌ست حه‌زره‌تی محمد (صلی الله علیه وسلم) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه پشتگیری له ڕاستی ته‌ورات ده‌كات، ده‌سته‌یه‌ك له خاوه‌ن كتێبه‌كان (جووه‌كان) كتێبی خوایان پشتگوێ خست و خۆیان لێ گێل كرد، هه‌روه‌ك هه‌واڵی وا نه‌زانن و (نه‌یان بیستبێت).
1533 - جا هه‌ر له‌م جیهانه‌دا نه‌فرین لێکراو بوون و دوور بوون له به‌زه‌یی خوا، له ڕۆژی قیامه‌تیشدا (هه‌ر نه‌فرین لێکراو ده‌بن) و ئاگاداربن که بێگومان هۆزی عاد بێ باوه‌ڕ بوون و بێ وه‌فاییان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر په‌روه‌ردگاریان، ئاگاداربن که دووریی و بێ نرخی بۆ هۆزی عادی قه‌ومی هود.
4998 - ئه‌و شه‌رابانه‌نه‌سه‌ریان پێی دێته ئێش و نه‌سه‌رخۆش ده‌بن
109 - جا جووه‌كان (وازیان له كتێبی خوا ـ ته‌ورات ـ هێناو) شوێنی ئه‌وه كه‌وتن، كه شه‌یتانه‌كان ده‌یانخوێنده‌وه ده‌رباره‌ی ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تی سوله‌یمان، (ئاشكرایه كه) هه‌رگیز سوله‌یمان كافر نه‌بووه، به‌ڵكو شه‌یتانه‌كان كافربوون و خه‌ڵكیان فێری سیحر‌و جادوو ده‌كرد، هه‌روه‌ها مه‌ردومیان فێری ئه‌وه ده‌كرد كه بۆ هاروت و ماروت دابه‌زی بوو (كه دوو فریشته بوون) له بابل (مه‌به‌ستیشیان تێگه‌یاندنی خه‌ڵكی بوو له سیحر‌و جادوو). ئه‌وانیش كه‌سیان فێری هیچ شتێك نه‌ده‌كرد تا پێیان نه‌وتایه: ئه‌م كاره‌ی ئێمه بۆ تاقی كردنه‌وه‌یه‌و خۆت كافر مه‌كه (كه‌چی هه‌ندێك هه‌ر كۆڵیان نه‌داو) له‌و فریشتانه‌وه شتی وافێر ده‌بوون كه ژن و مێردی پێ له یه‌ك جوودا بكه‌ن، (هه‌ر چه‌نده) ئه‌و جادووگه‌رانه ناتوانن هیچ زیانێك به كه‌س بگه‌یه‌نن، مه‌گه‌ر ویستی خوای له‌سه‌ر بێت، ئه‌و خه‌ڵكه سه‌رگه‌ردانه هه‌میشه فێری شتێك ده‌بن كه زیانیان لێده‌داو سوودی نیه بۆیان، بێگومان ده‌شزانن ئه‌وه‌ی كاڵای وای كڕی بێت و شتی وافێر ببێت له‌و دونیا هیچ به‌هره‌یه‌كی ده‌ست ناكه‌وێت، (به‌ڕاستی) ئه‌و شته‌ی ئه‌وان خۆیان پێ فرۆشتووه و كه‌وتونه‌ته داوییه‌وه شتێكی زۆر ناپه‌سه‌نده ئه‌گه‌ر بزانن و تێبگه‌ن (چونكه سیحر‌و جادوو چه‌واشه كاریه و كارێكی نادروسته).
110 - خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌و جووله‌كانه ئیمان و باوه‌ڕیان بهێنایه و خۆیان بپاڕاستایه و جوانكار بوونایه (كه بێگومان ئه‌مه‌ش نایه‌ته دی) ئه‌وا پاداشتێكیان له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه كه چاكترو به‌فه‌ڕتر بوو ده‌ست ده‌كه‌وت، ئه‌گه‌ر بیانزانیایه (بیر‌و هۆشیان به‌كار بهێنایه).
111 - ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه مه‌ڵێن (راعِنا) (چونكه له زمانی عیبریدا واتاكه‌ی ناشرینه بۆ توانج و پلار به‌كار دێت، به‌ڵكو) بڵێن: (انڤرنا) چاوه‌ڕێ و سه‌یرمان بكه و به چاكی ئه‌و فه‌رمانه له‌گوێ بگرن، (چونكه) بۆ كافرو بێباوه‌ران سزایه‌كی به ئێشمان ئاماده كردووه (به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی گاڵته به‌دین و ئیمان و موقه‌دده‌سات ده‌كه‌ن).
112 - چ ئه‌وانه‌ی كه كافرن له خاوه‌ن كتێبه ئاسمانیه‌كان، چ موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران حه‌ز ناكه‌ن له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه هیچ خێر‌و به‌ره‌كه‌تێك دابارێت بۆتان و ڕوتان تێبكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خوا ڕه‌حمه‌تی خۆی تایبه‌ت ده‌كات به هه‌ر كه‌سێك (بیه‌وێت و شایسته بێت) هه‌ر خوایش خاوه‌نی فه‌زڵ و به‌خششی گه‌وره‌یه.
135 - په‌روه‌ردگارا، هه‌ردووكمان وا لێ بكه ته‌نها فه‌رمانبه‌ردارو ملكه‌چی تۆبین و له نه‌وه‌كانیشمان ئوممه‌تێكی موسوڵمان و فه‌رمانبه‌ردار بۆ خۆت فه‌راهه‌م بهێنه و چۆنیه‌تی ڕێبازی به‌ندایه‌تیمان فێربكه و نیشانمان بده‌و ته‌وبه و په‌شیمانیمان لێ وه‌ربگره، بێگومان تۆ خوایه‌كی زۆر ته‌وبه وه‌رگرو میهره‌بان و دلۆڤانیت.
136 - په‌روه‌ردگارا، بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه له ئاینده‌دا دێن پێغه‌مبه‌رێك له خۆیان ڕه‌وانه بكه، تا ئایه‌ته‌كانی تۆیان به‌سه‌ردا بخوێنێته‌وه‌و فێری كتێبه پیرۆزه‌كه‌ی تۆ (واته قورئان) و داناییان بكات، تا دڵ و ده‌روونیان له ژه‌نگ و كرده‌وه‌یان له ڕه‌وشتی ناپه‌سه‌ند پاك بكاته‌وه، به‌ڕاستی هه‌ر تۆ خوایه‌كی باڵاده‌ست و دانایت.
154 - حه‌ق و ڕاستی هه‌ر ئه‌وه‌یه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه پێت ڕاگه‌یه‌نراوه، نه‌كه‌ی له ڕیزی ئه‌و كه‌سانه‌دا بیت گومان و دوودڵی (بۆ خه‌ڵكی) دروست ده‌كه‌ن.
155 - بۆ هه‌ر گه‌ل و میلله‌تێك ڕوگه‌و قیبله‌یه‌ك هه‌یه، خوا ڕوویان وه‌رده‌چه‌رخێنێت بۆ لای، (ده ئێوه‌ی موسوڵمان) پێشبڕكێ بكه‌ن له چاكه‌كاندا، ڕوو له هه‌ركوێ بن خوا هه‌مووتان كۆ ده‌كاته‌وه چونكه به‌ڕاستی ئه‌و خوایه به‌توانایه به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا.
156 - له هه‌ر شوێنێكه‌وه ده‌رچویته ده‌ره‌وه (له هه‌ركوێ بوویت له ماڵ یان سه‌فه‌ر، له‌كاتی نوێژه‌كاندا) ڕوو بكه‌ره كه‌عبه‌ی پیرۆز، بێگومان ئه‌و فه‌رمانه حه‌ق و ڕاستیه و له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه‌یه، خوا غافل و بێ ئاگا نیه له‌و كار‌و كرده‌وانه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
157 - له هه‌ر لایه‌كه‌وه ڕۆیشتیته ده‌ره‌وه و له هه‌ركوێ بوویت (له‌كاتی نوێژه‌كاندا) ڕوو بكه‌ره كه‌عبه‌ی پیرۆز و ئێوه‌ش (ئه‌ی موسوڵمانان) له هه‌ر كوێ بوون و هه‌ن ڕووتان وه‌رچه‌رخێنن به‌لای ئه‌ودا، تا خه‌ڵكی و میلله‌تانی تر هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان نه‌بێت به‌سه‌رتانه‌وه، مه‌گه‌ر سته‌مكارانیان (كه به‌هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك قایل نابن و هه‌ر ئاشووب و پیلان ده‌گێڕن)، جا له‌و تاوانبار‌و پیلانگێڕانه مه‌ترسن، به‌ڵكو ته‌نها له من بترسن، تا نازو نیعمه‌تی خۆمتان به‌ته‌واوی به‌سه‌ردا بڕێژم (كه مانه‌وه‌یه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست له دنیادا و به‌هه‌شتی به‌رین و ڕه‌زامه‌ندی خوایه له دواڕۆژدا) بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌ن به‌رده‌وام ڕێبازی هیدایه‌ت بگرنه‌به‌ر.
158 - هه‌ر وه‌كو (بۆ ته‌واو كردنی نازو نیعمه‌تم) له نێوتاندا پێغه‌مبه‌رێكم له خۆتان بۆ ڕه‌وانه كردوون كه ئایه‌ته‌كانی منتان به‌سه‌ردا ده‌خوێنێته‌وه، دڵ و ده‌روون و ڕواڵه‌ت و ئاشكراتان خاوێن ده‌كاته‌وه، فێری قورئان و حیكمه‌ت و داناییتان ده‌كات، ئه‌و شتانه‌تان فێر ده‌كات كه هه‌رگیز خۆتان نه‌تانده‌زانی.
159 - (ده‌ی كه‌واته) ئه‌ی ئیمانداران ئه‌گه‌ر یادی من بكه‌ن، منیش یادی ئێوه ده‌كه‌م و سوپاسگوزاری من بن و سوپاس ناپه‌زێرو سپڵه‌یی به‌رامبه‌رم مه‌كه‌ن.
160 - ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه داوای كۆمه‌ك و یارمه‌تی له خوا بكه‌ن به‌هۆی ئارامگرتن و نوێژ كردنه‌وو، دڵنیابن كه خوا یارو یاوه‌ری خۆگرو ئارامگرانه.
161 - جا هه‌رگیز به‌و كه‌سانه‌ی له ڕێگه‌ی خوادا ده‌كوژرێن و شه‌هید ده‌بن، مه‌ڵێن: مردوون، نه‌خێر ئه‌وانه زیندوون و به‌ڵام ئێوه هه‌ست به زیندوویه‌تی ئه‌وان ناكه‌ن.
162 - سوێند به‌خوا تاقیتان ده‌كه‌ینه‌وه به كه‌مێك له ترس و بیم و برسێتی و كه‌م بوونی ماڵ و سامان و مردنی كه‌س و كار‌و تیاچوونی به‌رو بوومی كشتوكاڵ، جا مژده بده به‌و كه‌سانه‌ی خۆگرو ئارامگرن...
167 - جگه له‌وانه‌ی كه ته‌وبه‌یان كردووه و چاكسازیان ئه‌نجامداوه‌و ئه‌و حه‌قیقه‌ت و ڕاستیان ڕوون كردۆته‌وه كه جاران شاردبوویانه‌وه، ئا ئه‌وانه گه‌ڕانه‌وه‌كه‌یان لێ وه‌رده‌گرم و ته‌نها منیشم زۆر ته‌وبه وه‌رگرو دلۆڤان و میهره‌بانم.
2466 - دڵنیاشبه تۆ له به‌هه‌شتدا نه‌برسیت ده‌بێت نه‌رووت و ڕه‌جاڵ ده‌بیت و...
168 - به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی كه بێ باوه‌ڕ بوون و به بێ باوه‌ڕی مردوون، ئا ئه‌وانه له‌عنه‌ت و نه‌فرینی خوا‌و فریشته‌كان و هه‌موو خه‌ڵكیان به‌گشتی به‌سه‌ردا داده‌بارێت...
169 - ئه‌وانه به‌و نه‌فرینه‌وه له ئاگری دۆزه‌خدا بۆ هه‌میشه ده‌مێننه‌وه و ئه‌و سزایه‌یان له‌سه‌ر سووك ناكرێت و به چاوی سۆزه‌وه ته‌ماشا ناكرێن.
170 - خوای ئێوه خوایه‌كی تاك و ته‌نهایه، جگه له‌و زاته خوایه‌كی تر نیه، هه‌ر ئه‌و خوایه‌ش به‌خشنده‌و میهره‌بان و به‌به‌زه‌ییه.
171 - به‌ڕاستی له دروستكردنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئاڵ‌و گۆڕی شه‌وو ڕۆژدا و له‌و كه‌شتیانه‌دا كه ده‌گه‌ڕێن به ده‌ریادا و به‌هۆیه‌وه سوود به خه‌ڵكی ده‌گه‌یه‌نن و له‌و ئاوه‌ی كه خوا له ئاسمانه‌وه ده‌یبارێنێت و ئینجا به‌هۆیه‌وه زه‌وی پێ زیندوو ده‌كاته‌وه دوای وشك بوون و مردنی، هه‌روه‌ها جۆره‌ها زینده‌وه‌ر و گیانله‌به‌ر و مارو مێرووی له‌سه‌ر ڕووكاری زه‌ویدا بڵاو كردۆته‌وه و گۆڕاندن و هاتووچۆ پێكردنی باو شه‌ماڵ و ڕاگیر كردنی هه‌وره‌كان له نێوان ئاسمان و زه‌ویدا، ئه‌مانه هه‌موو به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی به‌هێزن بۆ ئه‌وانه‌ی كه عه‌قڵ و بیروهۆشیان ده‌خه‌نه‌كارو بیر له ده‌سه‌ڵاتی بێ سنووری خوا ده‌كه‌نه‌وه.
172 - (له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه ئاشكرایانه‌دا) هه‌ندێك كه‌س هه‌یه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی خواپه‌رست بێت، شتانی تر داده‌تاشێت بۆ خۆی و (شوێن ڕێنمووییه‌كانی خوا ناكه‌وێت و) خۆشه‌ویستی و سۆزی ده‌دات به‌و بت و به‌رنامۆلكه‌و تووله ڕێگه‌یانه و خۆشی ده‌وێن، وه‌ك چۆن ئیمانداران خوایان خۆش ده‌وێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه زۆر زیاتر خوایان خۆش ده‌وێت (هه‌ر به‌راورد ناكرێت) جا ئه‌وانه‌ی كه سته‌میان كردووه گه‌ر ده‌یانزانی له كاتێكدا كه به‌چاوی خۆیان ڕووبه‌ڕووی ئه‌و سزایه ده‌بنه‌وه، كه به‌ڕاستی بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه هێزو توانا‌و ده‌سه‌ڵات هه‌ر هه‌مووی به ده‌ست خوایه و دڵنیا ده‌بوون كه ئه‌و خوایه سزاكه‌ی زۆر به ئازاره (بۆ سته‌مكاران).
173 - له‌و كاته‌دا سزای ڕۆژی دوایی ده‌بینن، ئه‌وانه‌ی كه خه‌ڵكی شوێنیان كه‌وتبوون خۆیان به‌ریی ده‌كه‌ن و له شوێنكه‌وته‌كانیان حاشا ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت كاتێك ئه‌و سزا توند‌و تیژه ده‌بینن، هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كان ده‌بچڕێت كه له نێوانیاندا هه‌بوو و هیچ به‌ڵگه‌و بیانویه‌كیان به‌ده‌سته‌وه نامێنێت كه خۆیانی پێ ڕزگار بكه‌ن.
181 - بێگومان ئه‌وانه‌ی نیگای خوا ده‌شارنه‌وه كه له كتێبه‌كانیاندا ڕه‌وانه‌ی كردوون (ته‌ورات و ئینجیل و قورئان) و به‌و شاردنه‌وه‌یه نرخێكی كه‌م به‌ده‌ست ده‌هێنن (ئه‌گه‌ر هه‌موو دنیاشیان ده‌ستكه‌وێت له به‌رامبه‌ریه‌وه هه‌ركه‌مه)، ئا ئه‌وانه ته‌نها ئاگر ده‌خۆن و سكیانی لێ پڕ ده‌كه‌ن و له ڕۆژی قیامه‌تدا خوای گه‌وره نایاندوێنێت و خاوێنیان ناكاته‌وه (له چڵك و چه‌په‌ڵی گوناهیان) و هه‌ر سزای به‌ئێشیان بۆ هه‌یه...
182 - ئا ئه‌وانه كه‌سانێكن كه گومڕاییان وه‌رگرتووه له باتی هیدایه‌ت و سزایان كڕیوه له باتی چاوپۆشی و لێبووردن، ئای چه‌نده خۆگرن له‌سه‌ر ئاگری دۆزه‌خ!!
183 - (ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه) له‌به‌ر ئه‌وه‌یه به‌ڕاستی خوا كتێبه پیرۆزه‌كانی به‌حه‌ق و ڕاستی دابه‌زاندووه، بێگومان ئه‌وانه‌ش كه ناكۆكیان له‌سه‌ری هه‌یه‌و هه‌ر ڕایان جیاوازه له به‌رامبه‌ر كتێبه ئاسمانیه‌كانه‌وه، ئه‌وانه هه‌ر له كێشمه كێش و به‌ربه‌ره‌كانیه‌كی دوور له ڕاستیدان.
184 - كرداری چاك و كاری باش ته‌نها بریتی نیه له ڕووكردنتان به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا (چونكه جوله‌كه زۆر له‌سه‌ر گۆڕانی قیبله دووان و پڕ‌و پاگه‌نده‌ی زۆریان كرد)، به‌ڵكو كرداری چاك و كاری باش بریتیه له‌وه‌ی كه ئاده‌میزاد باوه‌ڕی هێنابێت به خوا‌و به ڕۆژی دوایی و به فریشته‌كان و به‌كتێبه‌كان و به پێغه‌مبه‌ران، هه‌روه‌ها ماڵ و سامانی به‌خشی بێت ـ له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستیدا بۆی ـ به‌خزمان و هه‌تیوان و هه‌ژاران و ڕێبواران و داواكاران و له پێناوی ئازادكرنی به‌نده‌كاندا؛ هه‌روه‌ها نوێژی به‌چاكی ئه‌نجام دابێت و زه‌كاتیشی له ماڵ و سامانی ده‌ركردبێت و ئه‌وانه‌ی وه‌فاداربن به‌په‌یمانه‌كانیان كاتێك په‌یمانیان دابێت، ئه‌وانه‌ش كه له كاتی نه‌داری و هه‌ژاری و نه‌خۆشی و ناخۆشی و كاتی جه‌نگ و شه‌ڕو شۆڕدا ئارامگرن، ئا ئه‌وانه كه‌سانێكن ڕاستیان كردووه و هه‌ر ئه‌وانه‌شن پارێزكارو خواناس و دیندارن.
185 - ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، پێویست كراوه له‌سه‌رتان: تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بۆ كوژراوه‌كان، كه‌سێكی ئازاد به‌كه‌سێكی ئازاد و به‌نده‌ش له جیاتی به‌نده و ئافره‌ت له جیاتی ئافره‌ت (واته هه‌ر كه‌سێك به تاوانی كوشتنی ناحه‌ق هه‌ستا ده‌بێت بكوژرێته‌وه)، جا ئه‌وه‌ی چاوپۆشی شتێكی لێكرا له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه، با حه‌قداری كوژراوه‌كه چاك ڕه‌فتاربێت له‌گه‌ڵ بكوژه‌كه‌داو بكوژه‌كه به‌جوانی خوێن به‌های كوژراوه‌كه بدات و ئه‌وه كار ئاسانكردن و سۆز‌و میهره‌بانیه‌كه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه (كه له‌جیاتی كوشتنه‌وه خوێن‌بایی وه‌ربگیرێت) ئه‌وسا ئیتر ئه‌وه‌ی له‌وه‌ودوا ده‌ستدرێژی بكات و له سنوور بترازێت سزای به‌ئێشی بۆ ئاماده‌كراوه.
186 - ئه‌ی هۆشمه‌نده‌كان ژیانتان ته‌نها له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌دایه (له‌و كه‌سانه‌ی خه‌ڵكی به‌ناحه‌ق ده‌كوژن)، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌قواو له خوا ترسان ببێته پیشه‌تان و خۆ له ده‌ستدرێژی و تاوان به دوور بگرن.
187 - پێویستكراوه له‌سه‌رتان كاتێك یه‌كێكتان مه‌رگی نزیك بوه‌وه‌و سامان و ماڵ و داراییه‌كی به‌جێ ده‌هێشت، با وه‌سیه‌ت بكات كه هه‌ندێكی بدرێت به دایك و باوكی و خزمانی به‌شێوه‌یه‌كی جوان و له‌بارو ئه‌مه پێویست و ئه‌ركه له‌سه‌ر خواناس و پارێزكاران.
188 - جا ئه‌وه‌ی ئه‌و وه‌سیه‌ته ده‌گۆڕێت دوای ئه‌وه‌ی بیستی و به‌باشی وه‌ری گرت، گوناهی ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وانه‌یه كه ده‌یگۆڕن، به‌ڕاستی خوای په‌روه‌ردگار بیسه‌رو زانایه (به گوفتار و نیه‌تیان).
189 - جا هه‌ر كه‌س ده‌ترسا له وه‌سیه‌ت كاره‌كه هه‌ڵه یان گوناهێك یان ماف خۆرییه‌كی ئه‌نجام بدات (گیروگرفت بۆ وه‌ره‌سه دروست بكات) ئینجا ڕێكی خستن، ئه‌وه هیچ گوناهی له‌سه‌رنیه (به‌ڵكو به‌خێرخواز له قه‌ڵه‌م ده‌درێت) به‌ڕاستی خوا زۆر لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
191 - چه‌ند ڕۆژێكی ژمێرراوی دیاریكراو (كه مانگی ڕه‌مه‌زانه) خۆ ئه‌گه‌ر كه‌سێك له ئێوه نه‌خۆش بوو یان له سه‌فه‌ردا بوو با به ئه‌ندازه‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ی بۆی نه‌گیراوه له ڕۆژانێكی تردا بیانگێڕێته‌وه‌و ئه‌وانه‌ش كه به زه‌حمه‌ت ده‌توانن به‌ڕۆژوو بن (وه‌كو پیره‌مێردو نه‌خۆشه به‌رده‌وامه‌كان) ئه‌وه با ژه‌مێك خواردن ببه‌خشن به هه‌ژارێك، ئه‌وه‌ی زیاتر ببه‌خشێت ئه‌وه باشتره بۆی، بێگومان ئه‌گه‌ر به‌ڕۆژوو بن چاكتره‌و پاداشتی زۆرتره ئه‌گه‌ر بزانن و (بتوانن).
5002 - وه‌ک مرواری شاراوه‌وده‌ست لێ نه‌که‌توو
798 - خۆ ئه‌گه‌ر فریشته‌مان بکردایه به فرستاده، ئه‌وه له شێوه‌ی پیاوێکدا ده‌ماننارد و هه‌مان گومان که ئێستا هه‌یانه بۆیان دروست ده‌بوو.
192 - مانگی ڕه‌مه‌زان (ئه‌و مانگه‌یه) كه قورئانی تیادا هاتۆته خواره‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌م قورئانه ڕێنموویی به‌خشه به خه‌ڵكی و به‌ڵگه‌ی زۆری تیادایه، له ڕێنموویی و جیاكردنه‌وه‌ی ڕاست و ناڕاست و حه‌ق و ناحه‌ق، جا كه‌سێك له ئێوه مانگی ڕه‌مه‌زانی بینی (یان هه‌واڵی بینینی پێدرا)، ده‌با ئه‌و مانگه به‌ڕۆژوو بێت، ئه‌وه‌ش كه نه‌خۆش بێت یان له سه‌فه‌ردا بێت با له‌ڕۆژانی تردا به‌و ئه‌ندازه بیگرێته‌وه، چونكه خوا ئاسانكاری بۆ ئێوه ده‌وێت و نایه‌وێت (په‌رستن و فه‌رزه‌كانتان) له‌سه‌ر قورس و گران بكات و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ماوه دیاریكراوه ته‌واو بكه‌ن و خوا به‌گه‌وره بگرن و سوپاسگوزاریشی بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ڕێنموویی كردوون (سروودی جه‌ژن: الله اكبر الله اكبر الله اكبر، لا اله الا الله والله اكبر، الله اكبر ولله الحمد، به‌جێهێنانی ئه‌م فه‌رمانه خواییه‌یه).
193 - (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر به‌نده‌كانم پرسیارت لێبكه‌ن ده‌رباره‌م، ئه‌وه من نزیكم لێیانه‌وه، به هاناو هاواری دۆعا گۆیانه‌وه ده‌چم هه‌ر كاتێك لێم بپاڕێنه‌وه‌و نزا بكه‌ن، ده‌با ئه‌وانیش به‌ده‌م بانگه‌وازی منه‌وه بێن و باوه‌ڕی دامه‌زراو به من بهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگای هۆشیاری و ئاگایی بگرنه‌به‌ر (بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌رزی و سه‌رفرازی هه‌ردوو جیهان).
194 - له شه‌وگاری ڕه‌مه‌زاندا تێكه‌ڵ بوونتان له‌گه‌ڵ هاوسه‌رانتاندا حه‌ڵاڵكراوه، ئه‌وان پۆشاكن بۆ ئێوه و ئێوه‌ش پۆشاكن بۆ ئه‌وان، خوای گه‌وره ده‌یزانی كه ئێوه خۆتان ده‌خه‌ڵه‌تاند (له نزیك بوونه‌وه‌تان له هاوسه‌ره‌كانتانه‌وه، چونكه دوودڵ بوون و نه‌تانده‌زانی حه‌ڵاڵه یان نا)، به‌ڵام خوای میهره‌بان تۆبه‌ی لێ وه‌رگرتن و لێتان خۆش‌بوو، كه‌وابوو له ئێسته به‌دواوه (له شه‌وگاردا) نزیكییان بكه‌ن و ئه‌وه داوابكه‌ن خوا بۆی بڕیار داون (له نه‌وه‌ی چاك و خواناس)، ده بخۆن و بخۆنه‌وه هه‌تا به ڕوونی به‌ره‌به‌یان و سپێده‌تان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت و له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه دیارده‌دات و تاریكی شه‌و لاده‌بات، له‌وه‌ودوا ڕۆژووه‌كه‌تان ببه‌نه سه‌ر تا شه‌و دادێت و (خۆرئاوا ده‌بێت) و نزیكیی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانتاندا مه‌كه‌ن له كاتێكدا كه ئێوه بڕیاری مانه‌وه‌تان (بۆ خوا په‌رستی) له مزگه‌وته‌كاندا داوه، جا ئه‌وانه‌ی كه باسكران چه‌ند سنوورێكی خوان و مه‌یانبه‌زێنن و نزیكیان مه‌كه‌ون، ئا به‌وشێوه‌یه خوا ئایه‌ت و ڕێنمووییه‌كانی خۆی ڕوون ده‌كاته‌وه بۆ خه‌ڵكی بۆ ئه‌وه‌ی پارێزكاری بكه‌ن.
195 - نه‌كه‌ن ماڵ و دارایی یه‌كتر له نێوانتاندا به ناحه‌ق بخۆن (وه‌ك به‌رتیل و سو‌و، یان داگیركردن و فڕوفێڵ...) نه‌كه‌ن هه‌ندێكی بده‌ن به‌كاربه‌ده‌ستان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ماڵی خه‌ڵكی بخۆن له ڕێگه‌ی ناحه‌ق و گوناهه‌وه، له كاتێكدا خۆشتان ده‌زانن كه ئه‌و كاره ڕه‌وا نیه.
196 - پرسیارت لێده‌كه‌ن ده‌رباره‌ی نوێ بوونه‌وه‌ی مانگه‌كان، پێیان بڵێ ئه‌وه بۆ دیاریكردنی كاته‌كانه بۆ خه‌ڵكی و بۆ زانینی كاتی حه‌ج (خوای گه‌وره ڕێكی خستووه)، چاكه و چاكه‌كاریش ئه‌وه نیه كه له پشته‌وه خۆتان بكه‌ن به ماڵان‌دا (كه ئه‌مه كارێك بوو له سه‌رده‌می نه‌فامیدا ئه‌نجام ده‌درا دوای گه‌ڕانه‌وه له حه‌ج) به‌ڵكو چاكه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سه له خواترس و پارێزكار بێت، له ده‌رگای ماڵه‌كانه‌وه بچنه ژوره‌وه، له خوا بترسن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفراز بن.
197 - بجه‌نگن له پێناوی ڕێبازی خوادا دژی ئه‌وانه‌ی كه دژتان ده‌جه‌نگن، نه‌كه‌ن ده‌ستدرێژی بكه‌ن (دژی ژن و مناڵ و ماڵات و... هتد) چونكه به‌ڕاستی خوا ئه‌و ده‌ستدرێژكه‌رانه‌ی خۆش ناوێت.
198 - (ده‌ستدرێژكه‌ران) بكوژن له هه‌ر كوێدا ده‌ستان كه‌وتن و ده‌ستان به‌سه‌ریاندا ڕۆیشت و ده‌ریان بكه‌ن له‌و شوێنه‌ی كه ده‌ریان كردوون (كه شاری مه‌ككه بوو)، بێگومان هاوه‌ڵگه‌ری و زۆر كردن له ئیماندار تا پاشگه‌ز ببێته‌وه له ئاینه‌كه‌ی له كوشتن خراپتره، مه‌جه‌نگن دژی كافران له سنووری مزگه‌وتی حه‌رام و (كه‌عبه)دا هه‌تا ئه‌وان شه‌ڕتان پێ نه‌فرۆشن و نه جه‌نگن دژتان، خۆ ئه‌گه‌ر شه‌ڕیان پێ فرۆشتن و جه‌نگان دژتان ئێوه‌ش بجه‌نگن دژیان، چونكه هه‌ر ئاوایه پاداشتی ئه‌و بێباوهڕانه.
202 - له ڕێ و ڕێبازی خوادا بۆ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و، ماڵ و سامانتان ببه‌خشن، به‌ده‌ستی خۆتان، خۆتان به‌ره‌و تیاچوون مه‌به‌ن (چونكه ڕه‌زیلی و ده‌ست نوقاوی مایه‌ی تیاچوونه)، هه‌میشه خێر‌و چاكه ئه‌نجام بده‌ن و چاكه‌خواز بن و (ماڵ و سامانتان له پێناوی خوادا ببه‌خشن) چونكه به‌ڕاستی خوا ئه‌و چاكه كارانه‌ی خۆشده‌وێت.
203 - حه‌ج و عه‌مره به‌چاكی و ته‌واوی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوا ئه‌نجام بده‌ن، جا ئه‌گه‌ر ڕێتان لێ‌گیراو ئه‌ركه‌كانتان بۆ ئه‌نجام نه‌درا (به‌هۆی نه‌خۆشی یان هه‌ر هۆیه‌كی تر) ئه‌وه ده‌توانن ماڵاتێك بكه‌ن به‌قوربانی به‌گوێره‌ی توانا، سه‌رتان مه‌تاشن و (ئیحرام مه‌شكێنن) تا قوربانییه‌كه ئه‌نجام نه‌درێت و به‌جێی خۆی نه‌گات، جا هه‌ر كه‌سێكتان نه‌خۆش بوو یان برین و ئازارێك له سه‌ریدا هه‌بوو (پێویست بوو مووی سه‌ری یان هه‌ندێكی لاببات) با فیدیه بدات (كه بریتیه له‌وه‌ی) به‌ڕۆژوو بێت، یان خێرێك یان قوربانیه‌ك بكات، جا هه‌ر كاتێك كه له ئاسووده‌یی و ئاسایدا بوون، ئه‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێت نێوان حه‌ج و عه‌مره (ئیحرام بشكێنێت و پۆشاكی ئاسایی له‌به‌ر بكات) ده‌بێت به گوێره‌ی توانای خۆی قوربانییه‌ك بكات، ئه‌وه‌ش كه نه‌یبوو قوربانی بكات، با سێ ڕۆژ له حه‌ج به‌رۆژوو بێت و حه‌وت ڕۆژیش كه گه‌ڕانه‌وه (ناو ماڵ و حاڵی خۆیان) ئه‌وه ده‌كاته، ده، ڕۆژی ته‌واو، جا ئه‌مه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه خه‌ڵكی مه‌ككه‌و ده‌ورو به‌ری نین، له خوا بترسن و پارێزكاربن و بزانن كه به‌ڕاستی خوا سزا‌و تۆڵه‌ی زۆر سه‌خته (له‌وانه‌ی كه سه‌رپێچی ده‌كه‌ن).
204 - حه‌ج له چه‌ند مانگێکی دیاریکراودایه و (خۆی بۆ ئاماده ده‌کرێت و نیه‌تی لێده‌هێنرێت) جا ئه‌وه‌ی که له‌و مانگانه‌دا ده‌ستبه‌کار بوو و بڕیاریدا حه‌ج بکات، ئه‌وه ده‌بێت نزیکی هاوسه‌ری نه‌که‌وێت و شه‌ڕه چه‌پۆک و گوناهو موجاده‌له و گوفتاری نادروست ئه‌نجام نه‌دات، بێگومان هه‌ر خێر‌و چاکه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ن خوا پێی ده‌زانێت و ئاگاداره لێی، به‌رده‌وام هه‌وڵ بده‌ن که زه‌خیره‌و توێشوو بخه‌ن، بێگومان چاکترین زه‌خیره‌ش ته‌قواو پارێزکاریه، به‌رده‌وامیش له من بترسن ئه‌ی خاوه‌ن بیر‌و هۆشه‌کان.
205 - هیچ گوناهبار نابن ئه‌گه‌ر له کاتی حه‌جدا له فه‌زڵی په‌روه‌ردگارتان، خۆتان به‌هره‌وه‌ر بکه‌ن (وه‌ک بازرگانی و شت کڕین) هه‌ر کاتێک له عه‌ره‌فات دابه‌زین و گه‌ڕانه‌وه، یادی خوا بکه‌ن له‌لای (مشعر الحرام که: کێوێکه له داوێنی مزدلفة دا) و یادیشی بکه‌ن وه‌ک چۆن ڕێنموویی کردوون و هیدایه‌تی داوون، چونکه به‌ڕاستی ئێوه پێش ئه‌م ئاین و ڕێنووماییه سه‌رگه‌ردان و گومڕا بوون.
206 - له‌وه‌ودوا (روو به قوڕه‌یش و سه‌رکرده و ده‌وڵه‌مه‌ندان ده‌فه‌رموێت): خه‌ڵکی له کوێوه دابه‌زین و گه‌ڕانه‌وه ئێوه‌ش له‌وێوه دابه‌زن و بگه‌ڕێنه‌وه‌و (خۆتان جیامه‌که‌نه‌وه) و داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا بکه‌ن، چونکه به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارتان زۆر لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
207 - جا هه‌ر کاتێک ئه‌رک و مه‌ناسیکه‌کانتان به‌جێ هێنا، ئه‌وکاته یادی خوا بکه‌ن هه‌روه‌کو چۆن یادی باو وباپیرانتان ده‌که‌ن (کاتی خۆی عه‌ره‌ب زۆر خۆیان هه‌ڵکێشاوه به باو‌و باپیریانه‌وه‌و باسیان کردوون) یاخود زۆر زیاتریش له‌وان، جا هه‌ندێک له خه‌ڵکی هه‌یه که ده‌ڵێت: په‌روه‌ردگارا هه‌رچیمان پێ ده‌به‌خشیت له دنیادا پێمان ببه‌خشه، بێگومان ئه‌و جۆره که‌سه له قیامه‌تدا بێ به‌هره‌و بێ به‌ش و بێ ڕێزه.
208 - هه‌شیانه که ده‌ڵێت: په‌روه‌ردگارا له دنیادا خێر‌و چاکه‌و نازو نیعمه‌تمان پێ ببه‌خشه‌و، له قیامه‌تیشدا له نازو نیعمه‌ته‌کانی به‌هه‌شت به‌هره‌مه‌ندمان بکه‌و، له سزای ئاگری دۆزه‌خ بمانپارێزه.
209 - ئا ئه‌وانه له هه‌ندێک له‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامیانداوه به‌هره‌وه‌ر ده‌بن له دنیا‌و قیامه‌تدا و خوا زۆر به خێرایی لێپرسینه‌وه ئه‌نجام ده‌دات (هه‌رکه‌سه به‌و شوێنه ده‌گه‌یه‌نێت که له دنیادا ده‌ست پێشخه‌ری بۆ کردووه).
278 - ئه‌گه‌ر خێر‌و چاکه و به‌خشینه‌کانتان به ئاشکرا ئه‌نجام بده‌ن ئه‌وه شتێکی چاکه، خۆ ئه‌گه‌ر بیشارنه‌وه و بیده‌ن به هه‌ژاران به نهێنی ئه‌وه چاکتره بۆتان، جا (به‌و به‌خشینه) خوا هه‌ندێک له گوناهه‌کانتان ده‌سڕێته‌وه و خوا ئاگایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
210 - له ڕۆژانێکی دیاریکراودا (که ڕۆژانی جه‌ژنی قوربانه) یادی خوا بکه‌ن ئه‌وه‌ی که په‌له بکات و له دوو ڕۆژدا شه‌یتان ڕه‌جم بکات ئه‌وه هیچ گوناهی له‌سه‌رنییه، ئه‌وه‌ش دوای بخات و (به سێ ڕۆژ ئه‌نجامی بدات) هه‌رگوناهی له‌سه‌ر نییه، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی که خۆیان له نافه‌رمانی خوا ده‌پارێزن، جا له خوا بترسن و بزانن سه‌رئه‌نجام ئێوه بۆ لای ئه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه، (له‌به‌رده‌م دادگای ئه‌ودا) کۆ ده‌کرێنه‌وه.
211 - هه‌ندێ که‌س هه‌ن قسه‌و گوفتارو ده‌م پاراوییان له باره‌ی ژیانی ئه‌م دنیایه‌وه سه‌رسامت ده‌کات، خوایش به شایه‌ت ده‌گرێت و ده‌ڵێت: دڵ و زمانم یه‌کسانن، له کاتێکدا ئه‌و سه‌رسه‌ختترین که‌سه له هه‌موو جۆره دوژمنایه‌تیه‌کدا.
212 - هه‌ر کاتێک ئه‌و جۆره که‌سه پشتی هه‌ڵکردو ده‌سه‌ڵاتی په‌یدا کرد؛ هه‌وڵ و کۆشش ده‌دات له زه‌ویدا تا ئاشوب به‌رپا بکات و خراپه بڕوێنێت و کشتوکاڵ له‌ناو ببات و پاکتاو کردنی ڕه‌گه‌زی ئه‌نجام بدات، بێگومان خوا فه‌سادو خراپه و تاوانی ناوێت.
213 - خۆ ئه‌گه‌ر پێی بوترێت: له خوا بترسه، (هه‌روا بۆت نالوێت)، غه‌ڕڕایی ده‌یگرێت و شانازیی به گوناهو تاوانه‌وه ده‌کات و سوور ده‌بێت له‌سه‌ری، تۆڵه له ئیمانداره دڵسۆزه‌که ده‌سێنێت و تاوانباریشی ده‌کات، جا ئه‌و خوانه‌ناسه دۆزه‌خی به‌سه، سوێند به‌خوا ئه‌و دۆزه‌خه شوێن و جێگه‌و لانکه‌یه‌کی ناله‌باره.
217 - ئایا ئه‌وانه‌ی که ڕێبازی ئیسلامیان ناوێت چاوه‌ڕێی چی ده‌که‌ن؟ جگه له هاتنی خوای گه‌وره بۆ لایان له نێو سێبه‌ری په‌ڵه هه‌وری سپی له‌گه‌ڵ فریشته‌کاندا، ئه‌وکاته هه‌موو شتێک کۆتایی پێ هێنرا (ده‌رگای ته‌وبه داخراو کۆتایی به دنیا هات)، ئه‌وسا هه‌موو کار‌و فرمانێک هه‌ر بۆ لای خوای په‌روه‌ردگار ده‌گه‌ڕێته‌وه.
218 - (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) له نه‌وه‌ی ئیسرائیل بپرسه: چه‌نده به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشکرامان پێ به‌خشیوون؟ جا ئه‌وه‌ی نیعمه‌تی خوا بگۆڕێت، (له یه‌کخواناسی لابدات) دوای ئه‌وه‌ی بۆی هاتووه، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا تۆڵه‌ی زۆر سه‌خت و به ئازاره (له‌و جۆره که‌سانه).
219 - ژیانی دنیا ڕازێنراوه‌ته‌وه بۆ بێ باوه‌ڕان (به‌ڵام له‌باتی سوپاسگوزاری) گاڵته ده‌که‌ن به باوه‌ڕداران (له‌به‌ر هه‌ژاری و نه‌داری و که‌م ده‌سه‌ڵاتی)، بێگومان ئه‌وانه‌ی که خاوه‌نی ته‌قواو له خوا ترسان بوون له ڕۆژی قیامه‌تدا له سه‌رویانه‌وه‌ن (له به‌هه‌شتی به‌رزو به‌ریندا، ئه‌وانیش له ناخی دۆزه‌خدان) و خوا (له دنیادا) ڕزق و ڕۆزی ده‌به‌خشێت به هه‌موو که‌س بێ ئه‌وه‌ی گوێ بداته بیر‌و باوه‌ڕیان.
762 - هیچ گوناهێک نیه له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کرداره چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه له‌وه‌ی که خواردویانه و خواردویانه‌ته‌وه (پێش حه‌رامکردنیان)، کاتێک خۆیان پاڕاستبێت له حه‌رامی ئه‌و سه‌رده‌مه و بڕوایان هه‌بوو بێت و کرداره چاکه‌کانیان ئه‌نجام دابێت و پاشان له تازه حه‌رام کراوه‌کانیش خۆیان پاڕاستبێت و باوه‌ڕیان هێنا بێت له دوایدا خۆیان پاڕاستبێت و به‌رده‌وامیش بووبن له‌سه‌ر چاکه‌کردن، خوایش چاکه‌کارانی خۆش ده‌وێت (چاوپۆشی له ڕابوردوویان ده‌کات).
220 - (له سه‌ره‌تای په‌یدابونی خه‌ڵکیدا، پێش تۆفانه‌که‌ی نوح) خه‌ڵکی یه‌ک ئوممه‌ت بوون و خاوه‌نی ته‌نها بیروباوه‌ڕی یه‌کتاناسین بون، (به‌ڵام به‌ره‌به‌ره لایاندا) خوایش وێڵی نه‌کردن و پێغه‌مبه‌رانی ڕه‌وانه‌کرد، تا مژده‌ده‌رو ترسێنه‌ربن هاوڕێ له‌گه‌ڵ کتێبی ئاسمانی‌دا، بۆ ڕوون کردنه‌وه‌ی حه‌ق و ڕاستی، تا له‌نێوان خه‌ڵکیدا فه‌رمانڕه‌وایی و دادوه‌ری ئه‌نجام بدات له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی که بۆته کێشه‌یان و ڕاو بۆچوونیان له‌سه‌ری جیاوازه، که‌سیش جیاوازی و کێشه‌ی له‌سه‌ر به‌رپا نه‌کرد جگه له‌وانه‌ی که ئه‌و کتێبانه‌یان پێ به‌خشراوه (که گاور‌و جوله‌که‌ن) دوای ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ڕوون و ئاشکرایان بۆ هات (که قورئانه، ئینجا کێشه و دووبه‌ره‌کیان تێدا دروست بوو)، ئه‌مه‌ش به‌هۆی حه‌ساده‌ت و سته‌م کردنیانه‌وه (بۆیه په‌یڕه‌وی حه‌ق و ڕاستیان نه‌کرد)، ئه‌وسا خوا هیدایه‌ت و ڕێنمووی ئیماندارانی کرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی حه‌ق و په‌یڕه‌وی کردنی له نێوان ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی که ئه‌وان کێشه‌یان له سه‌ری هه‌بوو و خوا ڕێنموویی هه‌رکه‌سێک ده‌کات که بیه‌وێت و (شایسته بێت) بۆ ڕێگه و ڕێبازی ڕاست و دروست.
1766 - (هه‌ریه‌ك له‌وانه) له داهاتوودا دۆزه‌خ چاوه‌ڕێیه‌تی و تیایدا کێم و زووخاوی ده‌رخوارد ده‌درێت....
221 - ئایا لاتان وایه هه‌روا به ئاسانی ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه (بێ ته‌نگانه و ناخۆشی)؟! مه‌گه‌ر نموونه‌ی ئیماندارانی پێشووتان بۆ باس نه‌کراوه، که تووشی شه‌ڕو ناخۆشی و ته‌نگانه‌و گرانی و نه‌داری بوون و ته‌کانیان خواردوه و زۆریان بۆ هاتووه به‌ڕادایه‌ک، هه‌تا پیغه‌مبه‌ره‌که‌یان و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه له‌گه‌ڵیدا، ده‌یانوت: که‌ی په‌روه‌ردگار سه‌رکه‌وتن ده‌به‌خشێت؟! ئیتر که‌ی خوا یارمه‌تی ده‌نێرێت؟! ئاگاداربن و دڵنیابن به‌ڕاستی یارمه‌تی خوایی زۆر نزیکه. له تۆ ده‌پرسن (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)که‌چی ببه‌خشن و به‌کێی ببه‌خشن؟ پێیان بڵێ: هه‌ر خێرێک ده‌که‌ن سه‌ره‌تا دایک و باوکتان فه‌رامۆش مه‌که‌ن، هه‌روه‌ها خزمان و هه‌تیوان و هه‌ژاران و ڕێبوارانی نه‌داریش، هه‌ر خێر‌و چاکه‌یه‌کیش ئه‌نجام ده‌ده‌ن، دڵنیابن که خوا زانا و ئاگاداره لێی.
222 - جه‌نگ له‌سه‌رتان بڕیار دراوه که‌شتێکی گرانه لاتان (ئیماندار به جه‌سته لای گرانه به‌ڵام ڕۆحی پێی ئاسووده‌یه بۆ به‌رگری له ئیسلام و لابردنی کۆسپه‌کان) به‌ڵام له‌وانه‌یه شتێکتان لا ناخۆش بێت که‌چی خێر له‌وه‌دا بێت، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه شتێکتان پێ خۆش بێت که‌چی شه‌ڕ له‌وه‌دا بێت، بێگومان هه‌ر خوا خۆی ده‌زانێت (خێر له چیدایه)، ئێوه نایزانن. (جه‌نگ له ئیسلامدا بۆ به‌رهه‌ڵستی کردنی دوژمنانی داگیرکه‌رو دوژمنانی دینه و بۆ لابردنی ئه‌و کۆسپانه‌یه که نایه‌ڵن خه‌ڵک ئازادانه بژین و ئازادانه ئه‌و ڕێبازه هه‌ڵبژێرن که خۆیان قه‌ناعه‌تیان پێیه‌تی، هه‌رگیز بۆ ئه‌وه نیه که به زۆر خه‌ڵک موسوڵمان ببێت و مێژووی ئیسلام شایه‌تی حاڵه‌و ئه‌گه‌ر کارێکی وا ڕووی دابێت ئه‌وه ئاینی ئیسلام لێی به‌رییه).
223 - جه‌نگ له‌سه‌رتان بڕیار دراوه که‌شتێکی گرانه لاتان (ئیماندار به جه‌سته لای گرانه به‌ڵام ڕۆحی پێی ئاسووده‌یه بۆ به‌رگری له ئیسلام و لابردنی کۆسپه‌کان) به‌ڵام له‌وانه‌یه شتێکتان لا ناخۆش بێت که‌چی خێر له‌وه‌دا بێت، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه شتێکتان پێ خۆش بێت که‌چی شه‌ڕ له‌وه‌دا بێت، بێگومان هه‌ر خوا خۆی ده‌زانێت (خێر له چیدایه)، ئێوه نایزانن. (جه‌نگ له ئیسلامدا بۆ به‌رهه‌ڵستی کردنی دوژمنانی داگیرکه‌رو دوژمنانی دینه و بۆ لابردنی ئه‌و کۆسپانه‌یه که نایه‌ڵن خه‌ڵک ئازادانه بژین و ئازادانه ئه‌و ڕێبازه هه‌ڵبژێرن که خۆیان قه‌ناعه‌تیان پێیه‌تی، هه‌رگیز بۆ ئه‌وه نیه که به زۆر خه‌ڵک موسوڵمان ببێت و مێژووی ئیسلام شایه‌تی حاڵه‌و ئه‌گه‌ر کارێکی وا ڕووی دابێت ئه‌وه ئاینی ئیسلام لێی به‌رییه).
224 - پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی جه‌نگ له مانگی حه‌رامدا (که بریتین له ـ ذوالعقدة ـ ذوالحجة ـ محرم ـ ڕجب)، بڵێ: جه‌نگ له‌و جۆره مانگانه‌دا کاره‌سات و هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه، به‌رهه‌ڵستی ڕێبازی خوا‌و بێ باوه‌ڕی پێی، جه‌نگ له‌مزگه‌وتی حه‌رامدا و ده‌ربه‌ده‌ر کردنی خه‌ڵکه‌که‌ی زۆر گه‌وره‌تره لای خوا (له کوشتنی که‌سێک یان چه‌ند که‌سێک له مانگی حه‌رامدا) هه‌روه‌ها ئازاردانی ئیماندار تا هاوه‌ڵگه‌ر بێت پاشگه‌ز بێته‌وه تاوانێکه له کوشتن گه‌وره‌تره، (بێگومان بێ باوه‌ڕان) به‌رده‌وام دژتان ده‌جه‌نگن هه‌تا واتان لێبکه‌ن له دین و ئاینتان پاشگه‌ز ببنه‌وه، ئه‌گه‌ر بۆیان بکرێت، جا هه‌ر که‌س له ئێوه پاشگه‌ز بێته‌وه له ئاینه‌که‌ی و به کافریش بمرێت، ئا ئه‌و جۆره که‌سانه کاره‌کانیان پووچه‌ڵ ده‌بێت له دنیا‌و قیامه‌تدا و ئه‌وانه جێنشینی ناو ئاگری دۆزه‌خن و ژیانی هه‌میشه‌یی تیایدا ده‌به‌نه سه‌ر.
225 - به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه‌و ئه‌وانه‌ی کۆچ و جیهادو تێکۆشانیان کردووه له پێناو ڕێبازی خوادا، ئا ئه‌وانه به‌هیوا و به‌ته‌مای ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خوای په‌روه‌ردگارن، به‌ڕاستی خوایش زۆر لێخۆش‌بوو و دلۆڤانه.
226 - پرسیارت لێ ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی عه‌ره‌ق و قومار، پێیان بڵێ: له‌و دووانه‌دا تاوان و گوناهێکی گه‌وره هه‌یه، هه‌ر چه‌نده چه‌ند سوودێکیشان تێدایه بۆ خه‌ڵکانێک، بێگومان گوناهه‌که‌یان گه‌وره‌تره له که‌ڵک و سوودیان، پرسیارت لێده‌که‌ن که چی ببه‌خشن؟ پێیان بڵێ: هه‌رچیتان لێ زیاده ده‌توانن بیبه‌خشن، ئا به‌و شێوه‌یه خوای گه‌وره ئه‌م به‌ڵگه‌و فه‌رمانانه‌تان بۆ ڕوون و ئاشکرا ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی بیر بکه‌نه‌وه‌و (واز له‌و شتانه بهێنن که زیانیان زۆرتره له سوودیان، وه‌چی بۆ هه‌ردوو جیهانتان چاکه ئه‌وه بکه‌ن)...
275 - (کاتێ ئێوه له ماڵ و داراییتان ده‌به‌خشن) شه‌یتان به‌ڵێنی هه‌ژاری و نه‌داریتان پێ ده‌دات (ده‌تانترسێنێت به هه‌ژاری) و فه‌رمانتان پێ ده‌دات به‌گوناهو تاوان و خراپه و نه‌به‌خشین، خوای گه‌وره‌ش به‌ڵێنی لێخۆشبوونێکی تایبه‌تی خۆیتان پێده‌دات له‌گه‌ڵ زۆری ڕۆزی و به‌هره‌ی فراوانداو خوا فراوانگیرو زانایه.
2467 - نه‌تینووشت ده‌بێت و نه‌گه‌رماش زۆرت بۆ ده‌هێنێت.
227 - (ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه‌ی تێدایه) له دنیا‌و قیامه‌تدا (خوا ڕوونی کردۆته‌وه)، هه‌روه‌ها پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی هه‌تیوان (که چۆن بن بۆیان) پێیان بڵێ: چاکسازی و په‌روه‌رده‌کردنیان له هه‌مووشت چاکترو په‌سه‌ندتره، خۆ ئه‌گه‌ر تێکه‌ڵاویان بکه‌ن و بیانهێننه ماڵتان ئه‌وانه براتانن (ده‌بێت به‌چاکی چاودێری خۆیان و ماڵیان بکه‌ن) خوایش که‌سانی خراپساز (ئه‌وانه‌ی تۆوی خراپه ده‌چێنن) و چاکسازتان ده‌زانێ و جیای ده‌کاته‌وه، ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه باری گران ده‌کردن و مه‌رجی سه‌ختی داده‌نا (ده‌رباره‌ی چاودێری هه‌تیوان)، چونکه به‌ڕاستی خوا باڵاده‌ست و دانا‌و کاربه‌جێ یه.
228 - ئافره‌تانی موشریک و خواناس ماره مه‌که‌ن هه‌تا ئیمان و باوه‌ڕ ده‌هێنن، بێگومان که‌نیزه‌کێکی ئیماندار چاکتره له ئافره‌تێکی موشریک و خوانه‌ناس، هه‌رچه‌نده (جوانییه‌که‌ی، یان سامانه‌که‌ی، یان پله‌و پایه‌که‌ی) سه‌رسامی کردبن و ژن ماره مه‌بڕن له پیاوانی موشریک و خوانه‌ناس هه‌تا ئیمان و باوه‌ڕ ده‌هێنن و به‌ڕاستی به‌نده‌یه‌کی ئیماندار چاکتره له موشریک و خوانه‌ناسێک، هه‌رچه‌نده سه‌رسامی کردبن (قه‌دو قیافه‌و پله‌وپایه‌و سامانه‌که‌ی)، ئائه‌و خوانه‌ناسانه بانگه‌وازی مه‌ردوم ده‌که‌ن به‌ره‌و دۆزه‌خ، خوایش بانگهێشتی مه‌ردومان ده‌کات به‌ره‌و به‌هه‌شت و لێخۆشبوو‌ن به فه‌رمان و ئیزنی خۆی (که گوێڕایه‌ڵی ڕێبازه‌که‌یه‌تی) و خوا ئایه‌ته‌کانی (قورئانه‌که‌ی) به‌روونی ده‌خاته به‌رچاو بۆ خه‌ڵکی، بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرن و تێبگه‌ن.
229 - (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی (عاده‌تی مانگانه‌ی ئافره‌ت) پێیان بڵێ: ئه‌وه ئازار‌و زه‌ره‌ره، که‌وابوو خۆتان به دوور بگرن له هاوسه‌ره‌کانتان که له‌و حاڵه‌ته‌دا بن و نزیکیان مه‌که‌ون تا پاک ده‌بنه‌وه، جاکاتێک پاک و خاوێن بوونه‌وه‌و خۆیان شت بچنه لایان، به‌و شێوه‌یه‌ی که خوا فه‌رمانی داوه، به‌ڕاستی خوا ته‌وبه‌کاران و پاکانی خۆشده‌وێت (ئه‌وانه‌ی ڕواڵه‌ت و ناوه‌ڕۆکیان پاکه).
230 - ژنانی هاوسه‌رتان کێڵگه‌ن بۆتان و شوێنی چاندنی وه‌چه‌ن، جا به هه‌ر شێوه‌یه‌ک ده‌تانه‌وێت تۆ‌و بوه‌شێننه ناو کێڵگه‌که‌تانه‌وه (به هیوای به‌رهه‌م) و بۆ خۆتان ده‌ست پێشکه‌ری بکه‌ن (سه‌ره‌تا هاوسه‌ری خواناس و چاک هه‌ڵبژێرن، له‌وه‌ودواش دوعا‌و نزا‌و خواپه‌رستی به‌رده‌وام فه‌رامۆش مه‌که‌ن)و له خوابترسن و خۆتان له خراپه بپارێزن و چاک بزانن و دڵنیابن که به دیداری خوا شاد ده‌بن و ئه‌م مژده‌یه‌ش بده به ئیمانداران.
231 - نه‌که‌ن سوێند خواردن به‌خوا بکه‌نه کۆسپ له‌به‌رامبه‌ر چاکه‌کاری و ئاینداری و ڕێکخستنی خه‌ڵکیدا (واته که‌فاره‌تی سوێنده‌کانتان بده‌ن و له چاکه‌و چاکه‌کاری درێغی مه‌که‌ن) چونکه خوا زۆر بیسه‌رو زانایه.
232 - خوای گه‌وره ئه‌و سوێندانه‌تان لێناگرێت که له ده‌متان ده‌رده‌چێت و له‌سه‌ری ڕاهاتوون، به‌ڵکو له‌سه‌رئه‌وه لێتان ده‌گرێت و موحاسه‌به‌تان ده‌کات که نیه‌تی دڵتانی له‌سه‌ره و خوا لێخۆشبووه (له گوناهه‌که‌تان) و ئارامگر‌و خۆڕاگره (زوو تۆڵه له یاخی و سوێند خۆران ناسێنێت).
2583 - ئه‌وانه؛ به‌هه‌ناسه‌ی قورس و لرخه‌لرخ ئاهو ناڵه‌وه (ژیانی سه‌ختی تیایدا ده‌به‌نه‌سه‌ر) و مژده و هیواو قسه‌یه‌کی خۆش نابیستن.
233 - بۆ ئه‌وانه‌ی که سوێند ده‌خۆن نزیکی هاوسه‌ریان نه‌که‌ون، بۆیان هه‌یه تا چوار مانگ چاوه‌روانی بکه‌ن (ده‌بێت له‌و ماوه‌یه‌دا بڕیاری یه‌کجاری بده‌ن)، خۆ ئه‌گه‌ر ئاشت بوونه‌وه و ڕێککه‌وتن، ئه‌وه خوا لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه.
235 - ژنانی ته‌ڵاقدراو، ده‌بێت تا سێ جار عاده‌تی مانگانه چاوه‌ڕێ بکه‌ن و (شوونه‌که‌نه‌وه) و حه‌ڵاڵ نیه بۆیان ئه‌وه‌ی خوا له منداڵدانیاندا دروستی کردووه (منداڵ یان حه‌یز) بیشارنه‌وه، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیان به خوا‌و به‌رۆژی دوایی دامه‌زراوه، (له‌و ماوه‌یه‌دا) هاوسه‌ره‌کانیان شایسته‌ن به‌گێڕانه‌وه‌یان له ماوه‌ی چاوه‌روانی و عیده‌دا، ئه‌گه‌ر ویستیان چاکسازی له ژیانی خۆیاندا بکه‌ن (ئه‌مه‌ش بۆ ته‌ڵاقی ڕه‌جعی یه)، ژنان مافیان هه‌یه به‌سه‌ر پیاوانه‌وه به‌وێنه‌ی ئه‌و مافانه‌ی که بۆ پیاوانه له‌سه‌ر ژنان به‌گوێره‌ی باو و نه‌ریتێک که په‌سه‌نده له ئیسلامدا و پیاوان به‌سه‌ر ئافره‌تانه‌وه یه‌ک پله‌یان هه‌یه (ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتی گێڕانه‌وه‌ی ژنه‌کانیانه له‌کاتی ته‌ڵاقی ڕه‌جعیدا)و خوا باڵاده‌ست و دانایه (باڵاده‌سته به‌سه‌ر هه‌موواندا و دانایه له دابه‌شکردنی ماف و ئه‌رکه‌کاندا).
276 - ئه‌وزاته به‌هه‌ر که‌س بیه‌وێت و (شایسته بێت) حیکمه‌ت و دانایی پێ ده‌به‌خشێت و هه‌ر که‌س حیکمه‌تی پێ ببه‌خشرێت، ئه‌وه بێگومان خێرێکی زۆری پێدراوه، جا بێجگه له ژیر و هۆشمه‌نده‌کان که‌سانی تر له‌و به‌هره‌یه تێناگه‌ن و په‌ند وه‌رناگرن.
236 - ته‌ڵاقێک (که پیاو بتوانێت هاوسه‌ره‌که‌ی تێدا بگێڕێته‌وه) دووجاره، دووکه‌ڕه‌ته (پیاو بۆی هه‌یه ته‌ڵاقی هاوسه‌ره‌که‌ی بدات و چاکترین شێوازی ئه‌وه‌یه که له سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم) ڕوون کراوه‌ته‌وه)، له‌وه‌ودوا واته بۆ سێهه‌م جار ئیتر ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت ژیانی هاوسه‌ریی بباته سه‌ر (نابێت ته‌ڵاق بێت به‌ده‌میداو ئه‌گه‌ر هات) ده‌بێت به‌چاکی و به‌ڕێک و پێکی ده‌ست به‌رداری ببێت و بۆتان حه‌ڵاڵ نیه هیچ شتێکیان لێ بسێننه‌وه له ماره‌یی و ئه‌و شتانه‌ی پێتان به‌خشیوون، مه‌گه‌ر بترسن له‌وه‌ی که نه‌توانن سنووره‌کانی خوا چاودێری بکه‌ن و (سته‌م له یه‌ک بکه‌ن)، خۆ ئه‌گه‌ر (ئه‌ی قازییه‌کان، ئه‌ی خێرخوازان) ترسان له‌وه‌ی که ژن ومێرده‌که سنووری خوا ڕاناگرن و (خۆیان گوناهبار ده‌که‌ن) ئه‌وه ئێوه هیچ گوناهبار نابن کاتێک که دڵنیان ئافره‌ته‌که ده‌یه‌وێت (به هه‌ندێک سامان، یان ده‌ست هه‌ڵگرتن له هه‌ندێک ماره‌یی) خۆی ڕزگار بکات، دڵنیابن ئه‌و شتانه‌ی که باسکران سنووره‌کانی خوای په‌روه‌ردگارن، لێی مه‌ترازێن و سنوورشکێنی مه‌که‌ن، ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی بکاته سه‌ر سنووره‌کانی خوا، ئا ئه‌و جۆره که‌سانه سته‌مکارن.
237 - خۆ ئه‌گه‌ر (بۆ جاری سێهه‌م، پیاو ژنه‌که‌ی خۆی) ته‌ڵاقدا، ئه‌وه ئیتر جارێکی تر بۆی حه‌ڵاڵ نابێت مه‌گه‌ر دوای ئه‌وه‌ی شوویه‌کی تر بکات و (هاوسه‌ری دووهه‌می به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی ته‌ڵاقی بدات، یان بمرێت)، ئه‌وه بۆیان هه‌یه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای یه‌کترو (ژیانی ژن و مێردایه‌تی ده‌ست پێبکه‌نه‌وه)، ئه‌گه‌ر گومان و ڕایان وابوو ده‌توانن سنووره‌کانی خوا ڕاگرن و (ژیانێکی ئاسوده‌یی ببه‌نه سه‌ر)، جا ئه‌وه‌ی که باسکرا سنووره‌کانی خوای گه‌وره‌ن، ڕوونیان ده‌کاته‌وه بۆ گه‌لێک که بزانن و تێبگه‌ن.
238 - کاتێک ژنانی هاوسه‌رتان ته‌ڵاقداو ئه‌وانیش گه‌یشتنه کۆتایی (عیدده‌یان) ئه‌وسا یان بیانهێڵنه‌وه لای خۆتان به‌چاکه و ڕێزه‌وه، یان ده‌ست به‌رداریان ببن به چاکه و ڕێزه‌وه، مه‌یان هێڵنه‌وه به ئێش و ئازاره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست درێژی و سته‌میان لێبکه‌ن، هه‌رکه‌س ئه‌وه بکات ئه‌وه سته‌می له خۆی کردووه، نه‌که‌ن ئایه‌ت و ڕێنمووییه‌کانی خوا به‌گاڵته بگرن، یادی نازو نیعمه‌تی خوا بکه‌نه‌وه له‌سه‌رتان، هه‌روه‌ها یادی ئه‌و شتانه بکه‌نه‌وه که له قورئاندا بۆتان ڕه‌وانه کراوه که پڕه له دانایی، له‌کاتێکدا ئامۆژگاریتان ده‌کات به‌وانه و هه‌وڵ بده‌ن خواناس و ئاین په‌روه‌ر بن و چاک بزانن که: به‌ڕاستی، خوا به هه‌موو شتێک زانایه.
763 - ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه سوێند بێت بێگومان خوای گه‌وره تاقیتان ده‌کاته‌وه بهشتی که‌م هه‌ندێکیان له نێچیری کێوین که دێنه پێشه‌وه لێتان و ده‌توانن به‌ده‌ست بیانگرن و به ڕمه‌کانتان ڕاویان بکه‌ن (له‌کاتی ئیحرامدا بۆ حه‌ج و عه‌مره) تا به ته‌واوی له جیهانی واقعدا خوا بزانێت که کێ له په‌نهانیدا ده‌ترسێت له خوا، جا ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی و نافه‌رمانی کردبێت له دوای ئه‌و تاقی کردنه‌وه‌یه (له‌کاتی ئیحرامدا) ئه‌وه سزای به‌ئێشی بۆ هیه.
239 - هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ژنانتان ته‌ڵاقداو گه‌یشتنه کۆتایی عاده‌ی مانگانه‌یان، ئێوه (ئه‌ی که‌سوکاری ژن) مه‌بنه کۆسپ له ڕێگه‌یاندا ئه‌گه‌ر ویستیان شوو بکه‌نه‌وه به هاوسه‌ره‌کانیان، (یاخود ویستیان شوویه‌کی تر بکه‌ن)، کاتێک ئه‌وان له نێوان خۆیاندا ڕه‌زامه‌ندییان نواند به شێوه‌یه‌کی جوان، ئه‌م (فه‌رمان و ڕێنمووییانه) ئامۆژگاری ئه‌و که‌سانه‌ی پێ ده‌کرێت له ئێوه که باوه‌ڕی به خوا‌و ڕۆژی قیامه‌ت هه‌بێت، ئه‌و جۆره ڕه‌فتار و کرده‌وانه‌تان جوانتر‌و په‌سه‌ندترو خاوێنتره، خوای په‌روه‌ردگاریش چاک ده‌زانێرت (چی خێره بۆتان) و ئێوه نایزانن و ده‌رکی ناکه‌ن.
240 - دایکان (ته‌ڵاقدراو بن یان نه‌ء) دوو ساڵی ته‌واو با شیر به منداڵه‌کانیان بده‌ن بۆ هه‌ر که‌س که ده‌یه‌وێت شیری ته‌واو بدات و پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی خاوه‌نی منداڵه‌که‌یه (واته باوکی یان به‌خێوکه‌ری) ڕزق و ڕۆزی و پۆشاک به شێوه‌یه‌کی جوان و په‌سه‌ندی ئایین ئاماده بکات، ئه‌رک له‌سه‌ر هیچ که‌س دانانرێت جگه له توانای خۆی، نابێت هیچ دایکێک زیانی پێ بگه‌یه‌نرێت به‌هۆی منداڵه‌که‌یه‌وه، هه‌روه‌ها باوکیشی نابێت زیانی پێ بگه‌یه‌نرێت به‌هۆیمنداڵه‌که‌یه‌وه و له‌سه‌ر میراتگری منداڵه‌که‌شه وێنه‌ی ئه‌و مافانه‌ی که باسکران، خۆ ئه‌گه‌ر دایک و باوک هه‌ر کاتێک به ڕه‌زامه‌ندی و پرس و ڕای هه‌ردوولایان ویستیان منداڵه‌که‌یان له شیر ببڕنه‌وه، ئه‌وه قه‌یناکات و هیچ گوناهیان له‌سه‌ر نی یه له‌و باره‌یه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر ویستتان دایه‌ن بۆ شیر پێدانی منداڵه‌کانتان بگرن، ئه‌وه‌ش قه‌یناکات و هیچ گوناهتان له‌سه‌ر نی یه، به‌مه‌رجێک ماف و کرێیان به‌جوانی و شایسته پێ بده‌ن، له خوا بترسن و پارێزکاربن و چاک بزانن به‌ڕاستی خوا زۆر بینایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
241 - ئه‌و پیاوانه‌تان که ده‌مرن و هاوسه‌ران به‌جێ ده‌هێڵن، پێویسته ئه‌و هاوسه‌رانه چوارمانگ و ده شه‌و خۆیان بگرن و چاوه‌ڕێ بکه‌ن (شوو نه‌که‌نه‌وه)، جا که گه‌یشتنه کۆتایی ماوه‌ی عیدده‌که‌یان، ئه‌وه ئیتر هیچ گوناهتان له‌سه‌ر نی یه ئه‌ی که‌س و کاری ژن که ڕێ بده‌ن ئه‌و ئافره‌تانه بچنه‌وه دۆخی جارانیان له‌وه‌ی که شه‌رع حه‌ڵاڵی کردووه بۆیان پێش عیدده، خوای په‌روه‌ردگاریش زۆر ئاگاداره به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
242 - هیچ گوناهێکیشتان له‌سه‌ر نی یه له‌وه‌ی به ناڕاسته‌وخۆ خوازبێنی ژنانی مێرد مردوو بکه‌ن (که هێشتا ماوه‌ی دیاریکراویان ته‌واو نه‌بووه و دروست نیه شوو بکه‌نه‌وه)، یاخود له دڵی خۆتاندا بڕیاری خوازبێنیتان دابێت، خوای گه‌وره به‌ڕاستی زانیویه‌تی که ئێوه له‌مه‌ودوا ناویان ده‌به‌ن و باسیان ده‌که‌ن، به‌ڵام نه‌که‌ن به نهێنی به‌ڵێنیان لێ واربگرن، مه‌گه‌ر به‌شێوازی گوفتارێکی چاک و دروست و باو نه‌بێت، نه‌که‌ن بڕیاری ته‌واوی ماره‌بڕینیان بده‌ن هه‌تا ماوه‌ی دیاری کراو ته‌واو نه‌بێت و چاکیش بزانن به‌ڕاستی خوا ده‌زانێت به‌وه‌ی که له دڵ و ده‌روونتاندایه، که‌واته خۆتان بپارێزن (له قه‌ده‌غه کراوه‌کانی خوا)، دڵنیابن و چاک بزانن که خوا زۆر لێخۆش‌بوو و خۆڕاگر‌و له‌سه‌رخۆیه.
243 - هیچ گوناهتان له‌سه‌رنی یه ئه‌گه‌ر ژنانێک ته‌ڵاق بده‌ن که هێشتا نه‌چووبنه لایان، یاخود ماره‌یتان بۆ دیاری نه‌کرد بوون، پێویسته له‌سه‌رتان هه‌ندێک سامانیان بده‌نێ، جا ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌و زۆری هه‌یه و ئه‌وه‌ی که هه‌ژارو که‌م ده‌سته (هه‌رکه‌س) به‌پێی توانای خۆی، ئه‌م دیاری و یارمه‌تییانه به‌شێوه‌یه‌ک بێت که باو‌و په‌سه‌ندی شه‌رع بێت، ئه‌مه‌ش ئه‌رکێکی پێویسته له‌سه‌ر چاکه‌کاران.
244 - خۆ ئه‌گه‌ر ژنانتان ته‌ڵاقدا پێش ئه‌وه‌ی بچنه لایان، له هه‌مان کاتیش‌دا ماره‌ییتان بۆ دیاری کردبوون، ئه‌وه ده‌بێت نیوه‌ی ماره‌ییه دیاری کراوه‌که‌یان بده‌نێ، مه‌گه‌ر خۆیان نه‌یانه‌وێت و چاوپۆشی لێبکه‌ن، یان ئه‌و که‌سه چاوپۆشی بکات که ماره بڕینه‌که‌ی به‌ده‌سته، چاوپۆشی و لێبووردنتان له مافی خۆتان له پارێزکاریه‌وه نزیکتره‌و چاکه‌و پیاوه‌تی نێوان یه‌کتر فه‌رامۆش مه‌که‌ن، به‌ڕاستی خوا بینایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
245 - که‌مته‌رخه‌می مه‌که‌ن و پارێزگاری له ئه‌نجامدانی نوێژه‌کاندا بکه‌ن به‌تایبه‌تی نوێژی ناوه‌ند (که نوێژی عه‌سره) هه‌میشه‌و به‌رده‌وامیش هه‌ستن به ئه‌نجامدانی فه‌رمانه‌کان بۆ خوا به‌گه‌ردن که‌چیه‌وه.
246 - ئینجا ئه‌گه‌ر ترسان (که نوێژه‌که‌تان وه‌کو پێویست ئه‌نجام نه‌ده‌ن به‌هۆی جه‌نگ یان مه‌ترسیه‌که‌وه) ده‌توانن به‌ده‌م ڕۆیشتنه‌وه یان به سواری ئه‌نجامی بده‌ن، هه‌رکاتێک ئه‌مین بوونه‌وه و هه‌ستتان به هێمنی کرد، ئینجا یادی خوا بکه‌ن و (نوێژه‌کانتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن) به‌و شێوه‌یه‌ی که فێری کردوون پێشتر نه‌تانده‌زانی.
247 - ئه‌و پیاوانه‌تان که ده‌مرن و هاوسه‌ران به‌جێ ده‌هێڵن، (ده‌بێت به‌فه‌رمانی خوا) وه‌سیه‌ت بکه‌ن بۆ هاوسه‌رانیان که تا ساڵێک له ماڵی هاوسه‌ریاندا ڕێزیان لێبگیرێت و به‌خێو بکرێن و ده‌رنه‌کرێن، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ویستی خۆیان ده‌رچوون ئه‌وه ئیتر هیچ گوناهتان له‌سه‌رنی یه ئه‌ی که‌س و کاری ژن که ڕێ بده‌ن ئه‌و ئافره‌تانه بچنه‌وه دۆخی جارانیان له‌وه‌ی که شه‌رع حه‌ڵاڵی کردووه بۆیان پێش عیدده، دڵنیاش بن که خوا باڵاده‌سته (ئه‌گه‌ر سته‌میان لێبکه‌ن)و دانایه (له ڕێنموویی و دانانی سنووره‌کانیدا).
248 - بۆ ژنانی ته‌ڵاقدراو بڕێک سامان و پاره پێویسته له‌سه‌ر پیاوانی له خواترس و پارێزکار.
250 - ئایا نه‌تبیستووه و نه‌تڕوانیوه‌ته ئه‌وانه‌ی له ترسی مردن له ماڵ و شوێنه‌واریان ده‌رچوون، له‌کاتێکدا که هه‌زاره‌ها که‌سیش بوون، (ترسان له به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی دوژمن)، خوایش فه‌رمووی پێیان: بمرن! (دوای ئه‌وه‌ی مردن) پاشان زیندووی کردنه‌وه (تا بزانن ڕاکردن و خۆشاردنه‌وه له جیهادو به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی دوژمن مانای ڕزگار بوون له مردن نیه)، به‌ڕاستی خوا خاوه‌نی چاکه‌و به‌خشش و فه‌زڵی زۆره به‌سه‌ر خه‌ڵکییه‌وه (چاوپۆشی له که‌م ته‌رخه‌مییان ده‌کات و مۆڵه‌تیان ده‌دات)، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی خه‌ڵکی سوپاسی خوا ناکه‌ن و سپڵه‌ن.
251 - که‌واته ئیتر مه‌ترسن و) له ڕێگه‌ی خوادا بجه‌نگن، چاک بزانن و دڵنیابن به‌ڕاستی خوا بیسه‌رو زانایه (به هه‌موو گفتوگۆ‌و هه‌وڵ و کۆشش و چالاکی و جیهادو خه‌باتتان).
252 - کێیه ئه‌و که‌سه قه‌رز ده‌دات به‌خوای په‌روه‌ردگار به قه‌رزێکی چاک (به‌خشراوه‌که له ماڵی حه‌ڵاڵ و بێ منه‌ت و نازدار بێت)، خوایش به‌و هۆیه‌وه بۆی چه‌ند به‌رامبه‌ر ده‌کات و پاداشتی بێ سنووری پێ ده‌به‌خشێت، (به‌ڕاستی خوایه‌کی به‌ڕێزو دلۆڤانمان هه‌یه، جێگه‌ی سه‌رسوڕمان و سه‌رنجه ئه‌و شێوازه‌ی که هانی ئیماندارانی پێ ده‌دات، بۆ به‌خشین به یه‌کترو بۆ به‌خشین بۆ ڕزگاری گرۆی ئاده‌میزاد)، خوایش ڕزق و ڕۆزیی و ده‌رامه‌ت ده‌گرێته‌وه و فراوانی ده‌کات (به حیکمه‌ت و ویستی خۆی) هه‌ر بۆ لای ئه‌و زاته‌ش ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
253 - ئایا نه‌تبیستووه و نه‌تڕوانیوه‌ته به‌سه‌رهاتی ده‌سته‌یه‌ک له گه‌وره پیاوانی نه‌وه‌ی ئیسرائیل له دوای مو‌سا له‌کاتێکدا به پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی خۆیانیان وت: پاشایه‌ک، سه‌رکرده‌یه‌کمان بۆ دیاری بکه و بینێره تا له پێناوی خوادا بجه‌نگین، پێغه‌مبه‌ره‌که وتی: باشه؛ ئه‌ی ئه‌گه‌ر جه‌نگتان له‌سه‌ر بڕیاردراو خه‌ریک بوو یه‌خه‌تان بگرێت و په‌شیمان بوونه‌وه و نه‌جه‌نگان؟ (له وه‌ڵامدا) وتیان: چیمانه که له پێناوی خوادا نه‌جه‌نگین، له کاتێکیشدا ئه‌وه‌ته ده‌ربه‌ده‌رکراوین و له ماڵ و منداڵ و وڵاتمان بووین، که‌چی کاتێک جه‌نگیان له‌سه‌ر بڕیاردا، ته‌نها که‌مێکیان نه‌بێت ئه‌وانی تر هه‌موویان پشتیان هه‌ڵکردو په‌شیمان بوونه‌وه، خوایش زانا‌و به‌ئاگایه به سته‌مکاران.
254 - ئینجا پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان (به‌وانه‌ی که ئاماده‌ی جه‌نگ بوون) وتی: ئه‌وه ئیتر خوا به ڕاستی بڕیاری داوه‌و طالوطی ڕه‌وانه کردووه که پاشا و سه‌رکرده‌تان بێت، که‌چی (هه‌ندێکیان) وتیان: چۆن ئه‌و ببێته سه‌رکرده به‌سه‌رمانه‌و، ئێمه شایسته‌ترین به سه‌رکرده‌یی له‌و، ئه‌و ماڵ و سامانێکی زۆری نیه! (جووله‌که هه‌میشه ماڵ و سامان ده‌که‌نه پێوه‌ر له هه‌موو شتێکدا)، (پێغه‌مبه‌ره‌که له وه‌ڵامیاندا) وتی: به‌ڕاستی خوا (طالوط)ی هه‌ڵبژاردووه و په‌سه‌ندی کردووه به‌سه‌رتانداو زانست و زانیاری زۆر‌و لاشه‌یه‌کی به‌هێزو گه‌وره‌شی داوه‌تێ، خوای گه‌وره‌ش پاشایه‌تی ده‌به‌خشێت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت و (شایسته بێت) و خوا فراوانگیرو زانایه.
255 - ئه‌وسا پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان پێی وتن: به‌ڕاستی نیشانه‌ی پاشایه‌تی طالوط ئه‌وه‌یه: سندووقه‌که‌تان بۆ دێته‌وه‌و، ئاسووده‌یی و ئارامی تێدایه له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه‌یه، هه‌روه‌ها هه‌ندێک پاشماوه‌ی به‌نرخ و که‌لپوری تێدایه له‌وه‌ی که بنه‌ماڵه‌ی مو‌سا و بنه‌ماڵه‌ی هاروون به‌جێیان هێشتووه‌و له‌کاتێکدا که فریشته هه‌ڵیده‌گرن و ده‌یهێننه‌وه بۆتان، به‌ڕاستی هه‌ر له‌وه‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ته‌واو هه‌یه بۆتان ئه‌گه‌ر باوه‌ڕدارن.
2584 - به‌ڕاستی ئه‌وانه که هه‌ر زوو بڕیارمانداوه چاکه بهێنینه‌وه ڕێیان (به‌هۆی ئیمان و باوه‌ڕو کرده‌وه‌ی چاکیانه‌وه) ئه‌وانه دووره په‌رێز کراون له دۆزه‌خه‌وه.
256 - ئینجا له‌کاتێکدا طالوط سه‌ربازانی جیاکرده‌وه‌و پێی وتن (وا ئێمه ده‌ڕۆین)، بێگومان خوا (له ڕێ گوزه‌رماندا) تاقیتان ده‌کاته‌وه به ڕووبارێک (دوای ماندوو بوون و تینوویه‌تی)، جا ئه‌وه‌ی لێی بخواته‌وه (ئه‌وه سه‌ربازی) من نیه و (بگه‌ڕێته‌وه) و ئه‌وه‌ی ئه‌یچێژێت یان ته‌نها لوێچێک به‌ده‌ستی خۆی بخواته‌وه ئه‌وه به‌ڕاستی سه‌ربازی منه و (ده‌په‌ڕێته‌وه‌و ده‌ڕۆین، جا له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕوون کردنه‌وه‌یه‌شدا) زۆربه‌یان (له ئاوی ڕووباره‌که‌یان) خوارده‌وه، که‌مێکیان نه‌بێت، جا کاتێک لێی په‌ڕینه‌وه خۆی و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێنابوو له‌گه‌ڵیدا (هه‌ندێکیان) وتیان: ئه‌مڕۆ (زه‌حمه‌ته به‌م ژماره که‌مه‌وه) ده‌ره‌قه‌تی جالوط و سه‌ربازانی بێین، (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی دڵنیا بوون به خزمه‌تی په‌روه‌ردگاریان ده‌گه‌ن وتیان: (مه‌ترسن) چونکه چه‌نده‌ها جار ده‌سته‌ی که‌م، زاڵ بوون به‌سه‌ر ده‌سته‌ی زۆردا به‌فه‌رمانی خوا‌و خوا یارو یاوه‌ری خۆگرو ئارامگرانه.
257 - کاتێک له به‌رامبه‌ر جالوط و سه‌ربازانیه‌وه وه‌ستان (نزایان کرد‌و) وتیان: په‌روه‌ردگارا خۆگری و ئارامگریمان پێ ببه‌خشه، (دڵ و ده‌روون و) پێکانمان دامه‌زراو بکه و سه‌رمان بخه به‌سه‌ر قه‌وم و هۆزی بێباوه‌ڕاندا.
258 - ئه‌وسا ئیتر به فه‌رمانی خوا له‌شکری جالوطیان به‌زاند و داود (که یه‌کێک بوو له سه‌ربازانی طالوط) جالوطی کوشت، له‌وه‌ودوا خوای گه‌وره پاشایه‌تی و دانایی پێبه‌خشی و هه‌رچی ویستی بوو فێری کرد، خۆ ئه‌گه‌ر خوا هه‌ندێک له خه‌ڵکانی به هه‌ندێکی تری له‌ناو نه‌بات، هه‌ر هه‌موو سه‌ر زه‌وی پڕ ده‌بێت له تاوان و خراپه، به‌ڵام خوا فه‌زڵ و ڕێزی زۆره بۆ هه‌موو گرۆی ئادامیزاد (به‌شێوه‌یه‌کی گشتی).
259 - ئا ئه‌وانه‌ی که باسکران ئایات و به‌ڵگه‌و موعجیزه‌ی خوای گه‌وره‌ن به‌ڕاستی و دروستی به‌سه‌ر تۆدا ده‌یخوێنینه‌وه و به‌ڕاستی تۆ (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) یه‌کێکیت له پێغه‌مبه‌رانی خاوه‌ن په‌یام.
274 - ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه: ببه‌خشن له باشترین به‌روبووم و به‌رهه‌مێک که به‌ده‌ستان هێناوه و له‌و به‌روبوومانه‌ی که له زه‌ویدا بۆمان ده‌رهێناون و ڕواندوومانه، نه‌که‌ن نیازی به‌خشینی شتی ناپوخت و بێ که‌ڵک بکه‌ن و له‌و ببه‌خشن، له‌کاتێکدا خۆتان ئه‌و جۆره شتانه وه‌رناگرن و پێی ڕازی نابن (ئه‌گه‌ر بتاندرێتێ) مه‌گه‌ر چاوی لێ بنوقێنن و بزانن که خوا ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ نیازه و شایسته‌ی سوپاسه (پێویستی به‌به‌خشینی بێ نرخ نیه).
277 - هه‌رشتێکتان به‌خشی بێت یان هه‌ر نه‌زرو بڕیارێکتان دابێت، ئه‌وه خوا پێی ده‌زانێت و بۆ سته‌مکاران هیچ جۆره پشتیوانیه‌ک نیه (که بیانپارێزێ له تۆڵه‌ی خوا).
261 - ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه له‌وماڵ و سامان ودارایی و (عیلم و زانست و تواناییه)ی که پێمان به‌خشیوون؛ ببه‌خشن، پێش ئه‌وه‌ی ڕۆژێک بێت که کڕین و فرۆشتن ودۆستایه‌تی و تکاکاری تیادانیه، (ئه‌و ڕۆژه) بێ باوه‌ڕان هه‌ر خۆیان له ڕیزی سته‌مکاراندان.
1534 - بۆ هۆزی ثهمودیش، صالح ی برایانمان ڕه‌وانه کرد، وتی: ئه‌ی خزمه‌کانم گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره بکه‌ن جگه له‌و زاته هیچ خوایه‌کی ترتان نیه، ئه‌و به‌رپای کردوون له زه‌ویداو داوای لێکردوون که ئاوه‌دانی بکه‌نه‌وه، جا که‌وابوو داوای لێ خۆشبوونی لێ بکه‌ن پاشان بگه‌رێنه‌وه بۆ لای و فه‌رمانه‌کانی به‌جێ بهێنن، چونکه به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری من زۆر نزیکه و نزا وه‌رگره (له‌و که‌سانه‌ی لێی ده‌پارێنه‌وه و داوای لێ خۆشبوونی لێده‌که‌ن).
262 - خوا زاتێکه جگه ئه‌و هیچ خوایه‌کی ترنیه که شایه‌نی په‌رستن بێت و ئه‌و هه‌میشه زیندووه و ڕاگرو سه‌رپه‌رشتیاری (هه‌موو دروست کراوهکانیهتی)، نه وه‌نه‌وز ده‌یگرێت و نه خه‌و (چونکه ڕاگرو سه‌رپه‌رشتیاری بوونه‌وه‌ره)، هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر ئه‌وزاته خاوه‌نیانه، کێ یه ئه‌وه‌ی (ده‌توانێت) تکا بکات له لای ئه‌و، به‌بێ مۆڵه‌تی خۆی، ده‌شزانێت چی له ئێستا‌و داهاتوو و ڕابووردودا ڕوویداوه‌و ڕووده‌دات، هیچ کام له دروستکراوانی زانست و زانیاری ته‌واویان نیه ده‌رباره‌ی زانیاری و زانستهکانی ئه‌و، مه‌گه‌ر به‌وه‌ی که خۆی بیه‌وێت فێریان بکات (ئه‌م پێشکه‌وتن و زانسته‌ی سه‌رده‌م به‌شێکی که‌من له به‌خششه‌کانی خوا)، فه‌رمانڕه‌وایی و ده‌سه‌ڵات و زانینی ئه‌وزاته هه‌موو ئاسمانه‌کان و زه‌وی گرتۆته‌وه و پارێزگاریان به‌لای خواوه هیچ گران نیه و ماندووی ناکات و هه‌ر ئه‌و خوایه‌کی به‌رزو بڵند و گه‌وره‌یه.
263 - به‌هیچ جۆرێک زۆر کردن نیه له وه‌رگرتنی بیروباوه‌ڕی ئیسلامدا (دینداری به‌زۆر نابێت بکرێت و دین به‌زۆر نادرێت به‌سه‌ر که‌سدا)، چونکه به‌ڕاستی ڕێبازی چاک و دروست؛ ڕوون و ئاشکرا بووه و جیابۆته‌وه له گومڕایی و سه‌رکه‌شی، جا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی نه‌بێت به ـ تاغوت ـ (که بریتیه له: هه‌موو ڕێگه‌و ڕێباز‌و هێزو به‌رنامه‌و لادان و بتێک)و باوه‌ڕی دامه‌زراو بهێنێت به‌خوا، جا بێگومان ئه‌وکه‌سه ده‌ستی گرتووه به به‌هێزترین هۆکاری ڕزگارییه‌وه، شوێن دامه‌زراوترین بیروباوه‌ڕ که‌وتووه، که هیچ پسان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌کی بۆ نی یه و هه‌میشه پته‌و و دامه‌زراوه، خوای گه‌وره‌ش بیسه‌رو زانایه.
264 - خوا پشت و په‌نا و خاوه‌نی ئه‌و که‌سانه‌یه باوه‌ڕیان هێناوه، له تاریکاییه‌کانی (گومان و سته‌م) ده‌ریان ده‌هێنێت و ده‌یانبات به‌ره‌و نوورو ڕووناکی، ئه‌وانه‌ش که ڕێبازی کوفریان گرتۆته‌به‌ر، یارمه‌تی ده‌ره‌کانیان ته‌نها ـ تاغوته‌کانه، له نوورو ڕووناکی ده‌ریان ده‌هێنن و به‌ره‌و تاریکاییه‌کان ده‌یانبه‌ن، ئا ئه‌وانه نیشته‌جێی ناو ئاگری دۆزه‌خن و بۆ هه‌میشه تیایدا ده‌مێننه‌وه.
265 - ئایا نه‌تبیستووه و نه‌تڕوانیوه‌ته ئه‌و که‌سه‌ی ده‌مه‌قاڵه‌ی ده‌کرد له‌گه‌ڵ ئیبراهیمدا له باره‌ی په‌روه‌ردگاریه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوا پاشایه‌تی پێبه‌خشی بوو، (له جیاتی باوه‌ڕهێنان و سوپاسگوزاری که‌چی ده‌مه ده‌مێی ده‌کرد له‌گه‌ڵ ئیبراهیمدا)، (ئه‌م لووت به‌رزیه‌شی کاتێک بوو به هه‌واو فیزاوه پرسیوویه‌تی له ئیبراهیم که په‌روه‌ردگاری تۆ کێیه؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا وتی: په‌روه‌ردگاری من ئه‌وزاته‌یه که ژیان ده‌به‌خشێت و مردنیشی به‌ده‌سته، (نه‌مروود له وه‌ڵامیدا) وتی: جا منیش ژیان ده‌به‌خشم و مردنیشم به‌ده‌سته، (ئینجا فه‌رمانیدا هه‌ندێک له نه‌یارانی بکوژن گوایه ئه‌وه ده‌یانمرێنێت، هه‌ندێکیشی نه‌کوشت گوایه ئه‌وه ژیانی پێبه‌خشین!!)، ئه‌وسا ئیبراهیم وتی: به‌ڕاستی خوا خۆر له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ده‌هێنێت جا (ئه‌گه‌ر تۆ ده‌توانیت) له ڕۆژئاواوه بیهێنه، ئینجا ئه‌و بێ باوه‌ڕه ڕه‌نگی په‌ڕی و ده‌مکوت کراو وه‌ڵامی نه‌ما، بێگومان خوا هیدایه‌تی قه‌ومی زاڵم و سته‌مکار نادات.
356 - (له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو به‌ڵگه و ڕاستیانه‌دا) ئه‌گه‌ر هه‌ر ڕوویان وه‌رگێڕاو پشتیان تێکرد (ئه‌وه بزانه ئه‌وانه ڕاستیخوازنین)، خوایش زانا‌و ئاگایه به‌وانه‌ی که تۆوی تاوان و خراپه ده‌چێنن.
266 - یاخود وه‌ک ئه‌و که‌سه‌ی تێپه‌ڕی به‌لای شارۆچکه‌یه‌کدا که هه‌موو خانووه‌کانی به‌سه‌ر سه‌قفه‌کانیدا ته‌پی بوون، له‌به‌ر خۆیه‌وه وتی: ئاخۆ خوای گه‌وره چۆن خه‌ڵکی ئه‌م شارۆچکه‌یه دوای مردنیان زیندوو ده‌کاته‌وه؟! (ئه‌و که‌سه عوزه‌یر پێغه‌مبه‌ر بوو (صلی الله علیه وسلم) یه‌کسه‌ر خوای گه‌وره سه‌د ساڵ مراندی و پاشان زیندووی کرده‌وه و پێی فه‌رموو: چه‌ند مایته‌وه؟ (عوزه‌یر) وتی: ڕۆژێک یان که‌متر له ڕۆژێک ماومه‌ته‌وه، (خوا) فه‌رمووی: نه‌خێر ئه‌وه سه‌د ساڵت پێچووه، جا ته‌ماشای خواردن و خواردنه‌وه‌که‌ت بکه (له‌و ماوه درێژه‌دا) نه‌گۆڕاوه و تێک نه‌چووه، ته‌ماشای گوێدرێژه‌که‌شت بکه، (بۆیه ئه‌مه‌مانکرد) تا به‌م به‌سه‌رهاته بتکه‌ینه موعجیزه بۆ خه‌ڵکی، جا سه‌یری ئێسکه‌کانی (گوێدرێژه‌که‌ت بکه) چۆن به‌رزیان ده‌که‌ینه‌وه و به‌یه‌که‌وه‌یان ده‌به‌ستین و پاشان به‌گۆشت دایانده‌پۆشین، کاتێک بینی و بۆی ده‌رکه‌وت وتی: چاک ده‌زانم و دڵنیام به‌ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.
5004 - هیچ جۆره قسه‌یه‌کی نابه‌جێ ونادروست و ناڕێک نابیستن و یه‌کتریش گوناهبار ناکه‌ن
267 - به یاد بهێنه، کاتێک ئیبراهیم وتی: په‌روه‌ردگارا نیشانم بده چۆن مردوو زیندوو ده‌که‌یته‌وه؟ خوا فه‌رمووی: ئایا باوه‌ڕت نه‌هێناوه؟ ئیبراهیم وتی: به‌ڵێ (باوه‌ڕم هه‌یه) به‌ڵام حه‌زده‌که‌م (به‌چاوی خۆم بیبینم) تا دڵم ئارام بگرێت، خوا فه‌رمووی: جا که‌واته چوار باڵنده بهێنه‌و جوان سه‌رنجیان بده‌و دوایی هه‌ر چواریان سه‌ربڕه‌و گۆشت و په‌ڕ و خوێنیان تێکه‌ڵ بکه، ئه‌وسا له‌سه‌ر لوطکه‌ی هه‌ر شاخێک هه‌ندێک له‌و تێکه‌ڵه‌یه دابنێ، پاشان بانگیان بکه، به‌گورجی و به‌په‌له هه‌موویان دێنه‌وه بۆ لات و چاک بزانه و دڵنیابه به‌ڕاستی خوا باڵاداست و کار به‌جێ یه.
268 - نمونه‌ی ئه‌وانه‌ی که ماڵ و سامانیان ده‌به‌خشن له پێناوی خوادا، وه‌کو تۆوێک وایه که بڕوێت و حه‌وت گوڵی گرتبێت، له هه‌ر گوڵێکدا سه‌د دانه‌ی تیادا بێت، خوایش بۆ هه‌ر که‌س که بیه‌وێت (به گوێره‌ی نیه‌تی و جێگرتنی خێره‌که‌ی) پاداشت چه‌ند به‌رامبه‌ر ده‌کات و خوا فراوانگیر و زانایه.
269 - ئه‌وانه‌ی ماڵ و داراییان ده‌به‌خشن له ڕێگه‌ی خوادا، به‌دوای ئه‌وه‌ی به‌خشیوویانه هیچ جۆره منه‌تێک نانێن و هیچ جۆره ئازارێک ناگه‌یه‌نن، (ئه‌وانه) ته‌نها پاداشتیان لای په‌روه‌ردگاریانه، هیچ ترس و بیمیان له‌سه‌رنیه (له که‌م و کووڕیی پاداشت و ته‌نگانه‌ی قیامه‌ت)، غه‌م و په‌ژاره‌ش ڕوویان تێ ناکات.
270 - قسه‌و گوفتاری جوان و چاوپۆشیه‌ک (له هه‌ڵه)، چاکتره له به‌خشینێک که ئازاری به‌دوادا بێت و منه‌ت بکرێت، خوایش ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ نیازه (له به‌خشینی به‌منه‌ت) و خۆڕاگر‌و له‌سه‌رخۆیه (زوو تۆڵه ناسێنێت له سه‌رکه‌ش و یاخییه‌کان).
271 - ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، نه‌که‌ن خێر‌و پاداشتی چاکه‌کانتان پووچ بکه‌نه‌وه به منه‌ت نان و دڵ ئازاردانی (هه‌ژاران)، وه‌کو ئه‌و که‌سه‌ی ماڵ و سامانی خۆی له‌به‌ر چاوی خه‌ڵکی ببه‌خشێت بۆ ڕیاکاریی و خۆنواندن و ئیمان و باوه‌ڕی به‌خواو ڕۆژی دوایی نه‌بێت، جا نموونه‌ی ئه‌و جۆره که‌سانه وه‌ک به‌ردێکی ساف وایه که خۆڵێکی به سه‌ره‌وه بێت، له‌وه‌ودوا بارانێکی لێزمه ببارێت به‌سه‌ریداو هیچی به‌سه‌ره‌وه نه‌هێڵێت و به‌ره‌ق و ته‌قی به‌جێی بهێڵێت و حه‌قیقه‌تی ده‌ربکه‌وێت، (ئینجا ئه‌و جۆره ڕیابازو بێ باوه‌ڕ منه‌تنه‌رانه) هیچ جۆره به‌هره‌یه‌ک له‌و به‌خشینه‌یان به‌ده‌ست ناهێنن، بێگومان خوای گه‌وره ڕێنموویی قه‌ومی بێ باوه‌ڕو کافران ناکات.
272 - نموونه‌ی ئه‌وانه‌ی ماڵ و سامانیان ده‌به‌خشن له پێناوی به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوادا و بۆ دامه‌زراندن و ڕاهێنانی خۆیان له‌سه‌ر چاکه‌کاری، وه‌کو باخچه‌یه‌ک وایه: له به‌رزاییه‌کدا بێت و بارانێکی دڵۆپ گه‌وره بیگرێته‌وه و ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که دوو به‌رامبه‌ر به‌رهه‌می هه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر بارانی دڵۆپ گه‌وره‌ش نه‌یگرێته‌وه، ئه‌وه نمه باران پاراوی ده‌کات، خوای گه‌وره‌ش بینایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی ده‌یکه‌ن.
273 - ئایا هیچ که‌س له ئێوه حه‌ز ده‌کات باخێکی هه‌بێت له دارخورماو چه‌نده‌ها جۆر ڕه‌زه ترێ پێک هاتبێت و چه‌ند جۆگه‌و ڕووبارێک به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا بڕوات و هه‌موو جۆره به‌روبوومێکی تێدا بێت بۆ خاوه‌نه‌که‌ی و خۆی دووچاری پیری بووبێت و چه‌ند نه‌وه‌و منداڵێکی لاوازی هه‌بێت، که‌چی له‌ناکاو گه‌رده‌لولێک گڕوگه‌رمیه‌کی به‌هێزی تێدابێت و هه‌ڵکاته‌سه‌ری و یه‌کسه‌ربسووتێت؟! (ئه‌مه زۆر جێی داخ و نیگه‌رانیه چونکه نه‌خۆی له‌به‌ر پیری، نه‌منداڵی، له‌به‌ر بێ هێزی، ناتوانن باخه‌که ئاوه‌دان بکه‌نه‌وه)، ئا به‌و شێوه‌یه خوا ئایه‌ت و به‌ڵگه‌و نیشانه‌کان ده‌خاته به‌رچاوتان بۆ ئه‌وه‌ی تێفکرن و بیربکه‌نه‌وه (خۆتان مایه‌پووچ و ڕه‌نج به‌خه‌سار نه‌که‌ن).
2585 - قرچه قرچ و ورشه و ده‌نگی بڵێسه‌ی نابیستن، (به‌ڵکو ئه‌وان له نازو نیعمه‌تدا) که حه‌زیان لێی بوو و ئاره‌زوویان ده‌کرد بۆ هه‌تا هه‌تایی ده‌مێنن
5005 - جگه‌له‌وتنی سڵاو و وه‌ڵامدانه‌وه و قسه‌ی خۆش نه‌بێت
280 - (ئه‌و جۆره به‌خشینانه پێشکه‌ش بکه‌ن) به‌و هه‌ژارانه‌ی له پێناوی خوادا لێ‌بڕاون و ناتوانن بگه‌ڕێن به زه‌ویدا و بازرگانی و کاسبی بکه‌ن (به‌هۆی خه‌ریک بوونیان به‌گه‌یاندنی په‌یامی خوا)، ئه‌وه‌ی نه‌یانناسێت، (ئه‌و هه‌ژارانه ئه‌وه‌نده که‌سایه‌تی خۆیان ڕاده‌گرن و نه‌فس به‌رزن)، واده‌زانێت ده‌وڵه‌مه‌ندن، تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) (یا ئه‌ی ئیماندار) به ڕه‌نگ و ڕوخسار‌و سیمایاندا ده‌یانناسیت، داواناکه‌ن له خه‌ڵکی به‌زۆر شتی لێبسه‌نن و ڕووگیریان بکه‌ن، هه‌ر خێرێک ئه‌نجام بده‌ن ئه‌وه بێگومان خوا زانایه پێی.
281 - ئه‌وانه‌ی ماڵ و سامانیان ده‌به‌خشن، به‌شه‌و و به ڕۆژ، به نهێنی و به ئاشکرا، ئا ئه‌وانه هه‌ر پاداشتیان لای په‌روه‌ردگاریانه، ترس و بیمیان له‌سه‌ر نییه و ئه‌وان خه‌فه‌تبار نابن (له ڕۆژی قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه‌دا).
282 - ئه‌وانه‌ی سو‌و ده‌خۆن، هه‌ڵسوکه‌وت ناکه‌ن و ڕاست نابنه‌وه (له گۆڕدا) مه‌گه‌ر وه‌ک ئه‌و که‌سه‌ی که شه‌یتان ده‌ستی لێوه‌شاندبێت (هه‌ر له دنیادا سروشتی نین، له قیامه‌تیشدا وه‌ک شێت ده‌بن) چونکه ئه‌وانه ده‌ڵێن: کڕین و فرۆشتن وه‌ک سو‌و وایه (له حاڵێکدا): خوا کڕین و فرۆشتنی حه‌ڵال کردوه‌و سووی حه‌رام کردووه، جا ئه‌وه‌ی ئامۆژگاری په‌روه‌ردگاری پێگه‌یشت و وازی هێنا، ئه‌وه‌ی ده‌ستی که‌وتووه، بۆ خۆی، کاری (له لێ پرسینه‌وه‌شی) ده‌که‌وێته‌لای خوا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌ست بکاته‌وه‌به‌سوو خۆریی، ئا ئه‌وانه جێنشینی ناو ئاگری دۆزه‌خن و ژیانی هه‌میشه‌یی تیادا ده‌به‌نه‌سه‌ر.
283 - خوا، سو‌و، ته‌فروتونا ده‌کات و به‌ره‌که‌تی لێ هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام پاداشتی خێر و سامان به‌خشین بره‌و پێ ده‌دات و به‌ره‌که‌تی تێ ده‌خات بێگومان خوا هیج کافرێکی تاوانباری خۆشناوێت.
284 - به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه و نوێژه‌کانیان به‌چاکی به‌جێهێناوه و زه‌کاتیان داوه، ته‌نها پاداشتیان لای په‌روه‌ردگاریانه، ئه‌وسا نه ترس و بیمیان له‌سه‌ره، نه‌غه‌م و په‌ژاره ده‌یان گرێته‌وه.
285 - ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، پارێزکارو خواناس بن و واز له پاشماوه‌ی سو‌و بهێنن ئه‌گه‌ر ئیماندارن.
287 - خۆ ئه‌گه‌ر قه‌رزاره‌که نه‌دار بوو، ئه‌وه مۆڵه‌تی بدرێ تا ده‌رووی لێ ده‌کرێته‌وه و ده‌یبێت، خێر کردنتان به قه‌رزاره‌که و ئازاد کردنی و به‌خشینی، چاکتره بۆتان ئه‌گه‌ر ئێوه بزانن (چه‌نده پاداشتی خوایی بێ سنووره).
288 - (خه‌ڵکینه) له سزا‌و تۆڵه‌ی ڕۆژێک بترسن که تیایدا بۆ لای خوا ده‌گه‌ڕێنه‌وه، له‌وه‌ودوا هه‌موو که‌س پاداشتی کاروکرده‌وه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت و سته‌میان لێ ناکرێت.
289 - ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ئه‌گه‌ر قه‌رزێکتان کرد له یه‌کتر تا ماوه‌یه‌کی دیاری کراو، ئه‌وه بینوسن و با نووسه‌رێک که دادپه‌روه‌ربێت به‌ڕاستی و دروستی له نێوانتاندا بینوسێت، با هیچ نوسه‌رێک سه‌رپێچی نه‌کات له نوسین، هه‌ر وه‌ک چۆن خوا فێری کردووه با بنووسێت، (خۆ ئه‌گه‌ر که‌سێک خوێنده‌وار نه‌بێت) ئه‌وه‌ی که حه‌قه‌که‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه و قه‌رزه‌که‌ی لایه با به‌ده‌می خۆی (ئه‌ندازه‌ی قه‌رزه‌که‌ی) به کاتبه‌که بڵێت و له خوای په‌روه‌ردگاری بترسێت و چاوپۆشی له هیچی نه‌کات و لێی که‌م نه‌کاته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی قه‌رزه‌که‌ی له‌سه‌ره هه‌ڵه‌شه بوو، یا لاواز بوو (منداڵ یان به‌ساڵاچوو بوو) یا نه‌یده‌توانی دان به حه‌قه‌که‌دا بنێت (که‌ڕوڵاڵ بوو) با به‌خێوکه‌ر، یا سه‌رپه‌رشتیاره‌که‌ی دادگه‌رانه حه‌قیقه‌ت و ڕاستی قه‌رزه‌که‌ی بڵێت و با دوو پیاو له خۆتان شایه‌تی له‌سه‌ر (قه‌رزو مامه‌ڵه)بگرن، ئه‌گه‌ر دووپیاو ده‌ستنه‌که‌وتن بۆ شایه‌تی، با پیاوێک و دوو ئافره‌ت شایه‌تییه‌که بده‌ن له‌و که‌سانه‌ی که ڕازین به شایه‌تیدانیان، نه‌وه‌کو یه‌کێک له (ئافره‌ته‌کان) بیری بچێت، با ئه‌وی تریان بیری بهێنێته‌وه و شایه‌ته‌کان نابێت که کاتێک داواکران خۆ وێڵ بکه‌ن و ئاماده نه‌بن، بێزار مه‌بن له‌وه‌ی که (قه‌رز) بنووسن، که‌م بێت یان زۆر و تا ماوه‌ی دیاری کراوی، به ڕوونی با یاداشت بکرێت، ئه‌نجامدانی مه‌سه‌له‌ی قه‌رزتان به‌و شێوه دادپه‌روه‌رانه‌یه و په‌سه‌ندتره لای خوا (له نه‌نووسین)، ئه‌وسا چاکتر ده‌توانن شایه‌تی ڕاگرن و نزیکترن له‌وه‌ی گومان و دوودڵی به یه‌کتر نه‌به‌ن (مافی که‌س تیا نه‌چێت)، مه‌گه‌ر بازرگانیه‌ک بێت له‌به‌ر ده‌ستانداو له نێو خۆتاندا بیگێڕن و کڕین و فرۆشتن ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌وه گوناهتان ناگات که ناینووسن، (چونکه ئاسان نیه‌و مامه‌ڵه دواده‌خات، هه‌تا بۆتان ده‌کرێت) شایه‌ت بگرن کاتێک کڕین و فرۆشتنتان ئه‌نجامدا و نابێت نووسه‌رو شایه‌ت ئازار بدرێن و بێزار بکرێن، خۆ ئه‌گه‌ر شتی وابکه‌ن ئه‌وه به‌ڕاستی مانای وایه ئێوه له چه‌نده‌ها فه‌رمانبه‌رداری ده‌رچوون، جا له خوا بترسن و خۆ پارێزبن و خوا فێری ئه‌و شتانه‌تان ده‌کات (که خێری تیایه بۆ دنیا‌و پاداشتی قیامه‌تی له دوایه) و خوا به هه‌موو شتێک زانایه.
501 - خۆ ئه‌گه‌ر کاتێک له دابه‌ش کردنی میراتیدا خزمان و هه‌تیوان و هه‌ژاران ئاماده بوون، ئه‌وه له‌و میراتیه به‌شیان بده‌ن و به‌جوانی قسه‌یان بۆ بکه‌ن (پیایاندا هه‌ڵمه‌شاخێن).
290 - خۆ ئه‌گه‌ر له سه‌فه‌ردا بوون و نووسه‌رێکتان ده‌ست نه‌که‌وت، ئه‌وه بارمته‌کان وه‌رده‌گیرێن (له‌باتی قه‌باڵه و سه‌نه‌ده‌که)، خۆ ئه‌گه‌ر له یه‌کتری دڵنیا بوون با ئه‌وه‌ی به ئه‌مین و ده‌ستپاک داده‌نرێت ئه‌مانه‌ته‌که‌ی (قه‌رزه‌که) بداته‌وه و با له خوای په‌روه‌ردگاری بترسێت، نه‌که‌ن شایه‌تی بشارنه‌وه، ئه‌وه‌ی شایه‌تی بشارێته‌وه ئه‌وه به‌ڕاستی دڵی ژه‌نگاوی و ناپوخت گوناهباره، خوایش به هه‌موو ئه‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن زانایه.
291 - هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه و ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی له دڵ و ده‌رونتاندا جێگیر بووه، ده‌ری بخه‌ن، یان بیشارنه‌وه خوا ده‌رباره‌ی لێتان ده‌پرسێته‌وه، ئه‌وسا له هه‌ر که‌س بیه‌وێت خۆش ده‌بێت و هه‌رکه‌س بیه‌وێت سزای ده‌دات و خوایش به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه (ئه‌وه‌ی چرپه‌ی ده‌روونیه دێت و ده‌ڕوات و جێگیر نابێت لێپرسینه‌وه‌ی له‌سه‌ر نیه).
292 - پێغه‌مبه‌رو ئیمانداران باوه‌ڕیان هه‌یه به‌وه‌ی له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه هاتۆته خواره‌وه، هه‌موویان باوه‌ڕیان هه‌یه به خوا‌و فریشته‌کانی و کتێبه‌کانی و پێغه‌مبه‌ره‌کانی (ده‌ڵێن) هیچ جۆره جیاوازیه‌ک ناکه‌ین له نێوان هیچ پێغه‌مبه‌رێ له پێغه‌مبه‌ره‌کانی خوادا (له باوه‌ڕدا)، هه‌روه‌ها وتیان: گوێڕایه‌ڵ و ملکه‌چین (بۆ به‌دیهێنه‌رمان) په‌روه‌ردگارا لێ‌خۆش بوونی تۆمان ده‌وێت و سه‌رئه‌نجام هه‌ر بۆ لای تۆیه گه‌ڕانه‌وه.
293 - خوای گه‌وره ئه‌رک ناخاته سه‌ر هیچ که‌سێک مه‌گه‌ر به قه‌ده‌ر توانایی خۆی نه‌بێت، هه‌ر کارێکی چاک ئه‌نجام بدات قازانجی ته‌نها بۆ خۆیه‌تی و هه‌ر خراپه‌یه‌کی کردبێت ته‌نها یه‌خه‌ی خۆی ده‌گرێت و له‌سه‌ر خۆیه‌تی (هه‌ر بۆیه ئیمانداران ده‌ڵێن): په‌روه‌ردگارا؛ لێمان مه‌گره ئه‌گه‌ر فه‌رامۆشیمان به‌سه‌ردا هات یان گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کمان له ده‌ست قه‌وما، په‌روه‌ردگارا؛ ئه‌رکی سه‌خت و کاری گران مه‌ده به‌سه‌رماندا وه‌کو ئه‌وه‌ی داوته به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی پێش ئێمه‌دا، په‌روه‌ردگارا؛ ئه‌رکێک مه‌ده به‌سه‌رماندا له تواناماندا نه‌بێت، تووشی به‌ڵاو ناخۆشیه‌کمان مه‌که توانا‌و هێزو هه‌ناومان لێ ببڕێت، گوناهمان بسڕه‌وه و چاوپۆشی بکه له هه‌ڵه‌و تاوانه‌کانمان و دای پۆشه، (داواکارین) به‌زه‌ییت بێته‌وه پیاماندا، ڕه‌حممان پێ بکه، هه‌ر تۆ پشت و په‌ناو یاریداده‌ری ئێمه‌یت، جا بۆیه داوا ده‌که‌ین سه‌رمان بخه‌یت به‌سه‌ر قه‌ومی کافر‌و خوانه‌ناساندا، (ئا به‌و شێوه‌یه په‌روه‌ردگاری مه‌زن فێری نزای ڕێک و پێکمان ده‌کات، ئومێده که لێشمان وه‌ربگرێت..) کاتێک ئایه‌تی (٢٨٤) دابه‌زیووه هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) سه‌غڵه‌ت بوون و چوون بۆ خزمه‌تی.. ئه‌ویش فه‌رموویه‌تی: بڵێن گوێڕایه‌ڵ و ملکه‌چین.. ئینجا خوای گه‌وره ئایه‌تی (٢٨٥، ٢٨٦)ی دابه‌زاند بۆ دڵدانه‌وه‌یان). خوای گه‌وره ئه‌رک ناخاته سه‌ر هیچ که‌سێک مه‌گه‌ر به قه‌ده‌ر توانایی خۆی نه‌بێت، هه‌ر کارێکی چاک ئه‌نجام بدات قازانجی ته‌نها بۆ خۆیه‌تی و هه‌ر خراپه‌یه‌کی کردبێت ته‌نها یه‌خه‌ی خۆی ده‌گرێت و له‌سه‌ر خۆیه‌تی (هه‌ر بۆیه ئیمانداران ده‌ڵێن): په‌روه‌ردگارا؛ لێمان مه‌گره ئه‌گه‌ر فه‌رامۆشیمان به‌سه‌ردا هات یان گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کمان له ده‌ست قه‌وما، په‌روه‌ردگارا؛ ئه‌رکی سه‌خت و کاری گران مه‌ده به‌سه‌رماندا وه‌کو ئه‌وه‌ی داوته به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی پێش ئێمه‌دا، په‌روه‌ردگارا؛ ئه‌رکێک مه‌ده به‌سه‌رماندا له تواناماندا نه‌بێت، تووشی به‌ڵاو ناخۆشیه‌کمان مه‌که توانا‌و هێزو هه‌ناومان لێ ببڕێت، گوناهمان بسڕه‌وه و چاوپۆشی بکه له هه‌ڵه‌و تاوانه‌کانمان و دای پۆشه، (داواکارین) به‌زه‌ییت بێته‌وه پیاماندا، ڕه‌حممان پێ بکه، هه‌ر تۆ پشت و په‌ناو یاریداده‌ری ئێمه‌یت، جا بۆیه داوا ده‌که‌ین سه‌رمان بخه‌یت به‌سه‌ر قه‌ومی کافر‌و خوانه‌ناساندا، (ئا به‌و شێوه‌یه په‌روه‌ردگاری مه‌زن فێری نزای ڕێک و پێکمان ده‌کات، ئومێده که لێشمان وه‌ربگرێت..) کاتێک ئایه‌تی (٢٨٤) دابه‌زیووه هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) سه‌غڵه‌ت بوون و چوون بۆ خزمه‌تی.. ئه‌ویش فه‌رموویه‌تی: بڵێن گوێڕایه‌ڵ و ملکه‌چین.. ئینجا خوای گه‌وره ئایه‌تی (٢٨٥، ٢٨٦)ی دابه‌زاند بۆ دڵدانه‌وه‌یان).
294 - چه‌ند پیتێك له سه‌ره‌تای هه‌ندێ له سووره‌ته‌كانی قورئاندا هاتوون ژماره‌یان (١٤) پیته، نیوه‌ی كۆی پیته‌كانی زمانی عه‌ره‌بین، بۆ سه‌لماندنی (اعجاز) و مه‌زنی و گرنگی قورئان كه له توانای هیچ كه‌سدا نیه به‌و پیتانه كتێبێكی ئاوا بێ وێنه دابنێت، به‌راده‌یه‌ك هه‌تا ئه‌گه‌ر هه‌موو گرۆی ئاده‌میزاد و په‌ری كۆببنه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بێگومان ناتوانن، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها نهێنی تریشی تێدایه، زاناكان له هه‌ندێكی دواون، هه‌ندێكیشیان وتوویانه: هه‌ر خوا خۆی زانایه به نهێنی ئه‌و پیتانه.
295 - خوا زاتێکه جگه ئه‌و هیچ خوایه‌کی تر نی یه شایه‌نی په‌رستن بێت و ئه‌و هه‌میشه زیندووه و ڕاگرو سه‌رپه‌رشتیاری هه‌موو دروستکراوه‌کانیه‌تی.
296 - ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) خوا قورئانی بۆ تۆ به‌ڕاست و دروست (به چه‌ند قۆناغێک) دابه‌زاندووه، به‌ڕاست دانه‌ری سه‌رجه‌م کتێبه پێشووه‌کانی پیش خۆیه‌تی (پێش ده‌ستکاری کردنیان)، هه‌روه‌ها ته‌وراتی بۆ (مو‌سا) و ئینجیلی بۆ (عیسا) ڕه‌وانه کردووه له پێش قورئاندا...
298 - بێگومان هیچ شتێک له خوا ون نابێت نه له زه‌وی و نه له ئاسماندا.
299 - ئه‌و خوایه زاتێکه نه‌خشه‌ی ڕووخسارتان له منداڵدانه‌کاندا ده‌کێشێت چۆن بیه‌وێت، هیچ په‌رستراوێکی به‌ڕاست نی یه جگه له‌و خوایه و ئه‌و زاته باڵاده‌ست و دانا و کاربه‌جێ یه.
311 - خوای گه‌وره (له ڕێگه‌ی دروست کراوانیه‌وه، که هه‌مووی نیشانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌نوێنێت) خۆی شایه‌تی داوه و ده‌ریخستووه و سه‌لماندویه‌تی که به‌ڕاستی جگه له‌و هیچ خوایه‌کی تر نی یه که شایانی په‌رستن بێت، هه‌روه‌ها فریشته‌کان و خاوه‌ن زانسته‌کانیش (له پێغه‌مبه‌ران و زانایان) که به‌ڕێگه‌یه‌کی ڕاست و دروست ده‌یسه‌لمێنن خوا هه‌میشه داد په‌روه‌ری ڕه‌هایه و جگه له‌وزاته خوایه‌کی تر نیه و ئه‌و خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانایه.
324 - (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به ئیمانداران) بڵێ: ئه‌گه‌ر ئێوه خواتان خۆش ده‌وێت ده شوێنی من بکه‌ون و له فه‌رمانی من ده‌رمه‌چن، ئه‌وکاته خوایش ئێوه‌ی خۆش ده‌وێت و له گوناهو هه‌ڵه‌کانیشتان خۆش ده‌بێت، ئه‌و خوایه لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه.
1560 - خه‌ڵکه‌که وتیان: ئه‌ی شوعه‌یب، ئایا نوێژه‌که‌ت فه‌رمانت پێده‌کات که ئێمه واز بهێنین له‌وه‌ی باو‌و باپیرانمان په‌رستوویانن، یاخود له ماڵ و سامانماندا به‌ئاره‌زووی خۆمان چیمان بوێت بیکه‌ین و به‌ڕاستی تۆ زۆرهێمن و خاوه‌ن ژیریت؟! (وادیاره گاڵته‌یان پێکردووه، یان قه‌ناعه‌تیان به‌ژیری و له‌سه‌رخۆیی بووه و سه‌ریان سوڕماوه له‌وه‌ی که ده‌یه‌وێت له داب و نه‌ریتی باو‌و باپیران ده‌ربچێت).
300 - ئه‌و خوایه زاتێکه که قورئانی بۆ سه‌ر تۆ (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) نارده خواره‌وه، به‌شێک له ئایه‌ته‌کانی دامه‌زراو و پایه‌دارو ڕوون و ئاشکران، ئه‌وانه بنچینه‌و بناغه‌ی قورئانه‌که‌ن و هه‌ندێکی تریشی واتای جۆراوجۆر هه‌ڵده‌گرن و به ئاسانی نازانرێن، جا ئه‌وانه‌ی که له دڵیان‌دا لاری و لادان هه‌یه، حه‌ز له حه‌ق و ڕاستی ناکه‌ن، ئه‌وانه شوێنی ئه‌و ئایه‌تانه ده‌که‌ون که مانای جۆراو جۆر و فراوانیان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی فیتنه و ئاشوب و ناکۆکی و دووبه‌ره‌کی دروست بکه‌ن، یان بۆ ئه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی بۆ هه‌ڵبه‌ستن، له حاڵێکدا که لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ئایه‌تانه هه‌ر خوا خۆی به ته‌واوی ده‌یزانێت، جا ئه‌و که‌سانه‌ی که‌له زانست‌دا ڕۆچوون ده‌ڵێن: ئێمه باوه‌ڕی دامه‌زراومان به‌هه‌ر هه‌موو (ئه‌و ئایه‌تانه)هه‌یه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمانه‌وه‌یه و فه‌رمایشی ئه‌وه، (له‌ڕاستیدا) بێجگه له خاوه‌ن بیر و ژیره‌کان یاداوه‌ری وه‌رناگرن و بیرناکه‌نه‌وه (له‌م قورئانه).
301 - (ئه‌وانه ده‌ڵێن) په‌روه‌ردگارا.. دوای ئه‌وه‌ی که هیدایه‌ت و ڕێنمووییت کردین، دڵه‌کانمان لامه‌ده له ڕێگه‌ی ڕاست و له ڕه‌حمه‌ت و به‌خششی تایبه‌تی خۆت به‌هره‌وه‌رمان بکه، چونکه به‌ڕاستی تۆ به‌خشنده و به‌خشێنه‌ری.
302 - په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی تۆ کۆکه‌ره‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵکیت له ڕۆژێکدا که هیچ گومانی تێدانیه، بێگومان خوا (زاتێک نیه) که به‌ڵێنی خۆی نه‌باته سه‌ر....
303 - (له‌و ڕۆژه‌دا) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن هه‌رگیز ماڵ و منداڵیان هیچ جۆره به‌رگریه‌کیان لێ ناکه‌ن له سزای خوا، ئا ئه‌وانه سووته‌مه‌نی ئاگری دۆزه‌خن.
304 - ئه‌وانه داب و نه‌ریتیان وه‌کو داب و نه‌ریتی داروده‌سته‌ی فیرعه‌ون و ئه‌وانه‌ی که پێشیان هاتوون وایه، ئایه‌ت و موعجیزه‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆ دانا، خوایش ئه‌وانی به‌هۆی گوناهو تاوانیانه‌وه به‌توندی سزادا و گرفتاری کردن و خوا تۆڵه‌سێنه‌رێکی به‌هێز و به‌زه‌بره.
305 - (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) بڵێ به‌وانه‌ی که بڕوایان نه‌هێناوه: سه‌رئه‌نجام تێکده‌شکێن و ژێرده‌ست ده‌خرێن (له دنیادا، له ڕۆژی دوایشدا) کۆ ده‌کرێنه‌وه و ڕاپێچ ده‌کرێن بۆ ناو دۆزه‌خ که ناخۆشترین جێگه‌یه.
306 - (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) به‌و خه‌ڵکه بڵێ) بێگومان له‌و دوو ده‌سته‌یه‌ی که له (جه‌نگی به‌دردا) ڕوو به ڕووی یه‌کتر وه‌ستان نیشانه‌و په‌ندێکی گه‌وره بوو بۆتان، ده‌سته‌یه‌کیان له پێناوی خوادا ده‌جه‌نگان، ده‌سته‌که‌ی تریان بێ باوه‌ڕ بوون، ئیمانداران له‌به‌ر چاوی ئه‌واندا دوو ئه‌وه‌نده‌یان ده‌نواند (له مه‌یدانی جه‌نگدا به‌چاوی بینایی و بینین)، (خوا فریشته‌یشی دابه‌زاند بۆ یارمه‌تی ئیمانداران)، خوا پشتگیری (هه‌ر ده‌سته‌یه‌ک)و هه‌رکه‌سێک بیه‌وێت ده‌یکات، به‌ڕاستی ئا له‌و یارمه‌تیه‌دا په‌ند و ئامۆژگاری هه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی که بینایی خۆیان به‌کارده‌هێنن و به‌وردیی بیرده‌که‌نه‌وه (که چۆن کۆمه‌ڵێکی که‌م زاڵ بوون به‌سه‌ر کۆمه‌ڵێکی زۆردا).
307 - ئاره‌زووی ئافره‌ت و بوونی نه‌وه‌ی نێرینه و خاوه‌نێتی ئاڵتون و زێڕو زیووی زۆر‌و زه‌به‌نده و ئه‌سپی چاک و ڕه‌سه‌ن و (هۆکاره‌ی هاتووچۆ) هه‌روه‌ها ماڵات و زه‌وی و زاری کشتوکاڵ بۆ خه‌ڵکی ڕازێنراوه‌ته‌وه، ئه‌وانه هه‌مووی نازو نیعمه‌تی ژیانی دنیان، خوایش (بۆ چاکان) شوێنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕازاوه‌و خۆشی لای خۆی ئاماده کردووه (که به‌هه‌شته).
318 - ئاخۆ حاڵیان چۆن بێت کاتێ له‌و ڕۆژه‌دا کۆیان ده‌که‌ینه‌وه که هیچ گومانێک له هاتنیدا نیه و هه‌موو که‌س پاداشتی کار‌و کرده‌وه‌ی خۆی پێده‌درێت، له‌کاتێکدا ئه‌وان سته‌میان لێناکرێت.
319 - (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: خوایه تۆ خاوه‌نی هه‌موو شتێکیت، ده‌سه‌ڵات ده‌به‌خشیت به‌هه‌ر که‌سێک بته‌وێت و ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرێته‌وه له هه‌ر که‌سێک بته‌وێت هه‌ر که‌س بته‌وێت باڵاده‌ستی ده‌که‌یت، هه‌رکه‌سێکیش بته‌وێت زه‌لیل و بێ ده‌سه‌ڵات و ژێربه‌ده‌ستی ده‌که‌یت، هه‌رچی خێر هه‌یه هه‌ر به ده‌ست تۆیه، بێگومان تۆ ده‌سه‌ڵاتداری به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا.
320 - شه‌و تێکهه‌ڵکێشی ڕۆژ ده‌که‌یت، ڕۆژ تێکهه‌ڵکێشی شه‌و ده‌که‌یت، زیندوو له مردوو ده‌ردێنیت، مردوو له زیندوو ده‌ردێنیت، ڕزق و ڕۆزی بێ حساب و بێ شومار ده‌به‌خشیت به هه‌ر که‌س بته‌وێت (کاره‌کانت هه‌ر هه‌مووی پڕه له حیکمه‌ت و دانایی، به‌نده‌کانت سه‌رسام و سه‌ر سووڕماوون له که‌ماڵی تۆ).
321 - نابێت ئیمانداران، کافران بکه‌نه پشت و په‌ناو یارو یاوه‌ری خۆیان له‌جیاتی ئیمانداران، ئه‌وه‌ی کاری وا بکات، ئه‌وکاره‌ی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی ئیمانیی به‌خواوه نه‌مێنێت، مه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆتان به بێگومان له شه‌ڕیان بپارێزن و قوتاربن (ئه‌ویش به‌وه‌ی به‌ده‌م ڕازییان بکه‌ن، نه‌ک به‌دڵ و کرده‌وه)، خوای گه‌وره‌ش بێدارتان ده‌کاته‌وه به‌سیفه‌تی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی خۆی ده‌تانترسێنێت (تا کاری ناڕه‌وای وانه‌که‌ن)، سه‌رئه‌نجام و گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای خوایه.
322 - پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی له سینه‌تاندا جێگیره بیشارنه‌وه یاخود ئاشکرای بکه‌ن، ئه‌وه خوا پێی ده‌زانێت، هه‌رچیش له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر پێی ده‌زانێت و خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.
5007 - له‌ژێر سێبه‌ری _ سدر _ ی بێ دڕکدان
5008 - هه‌روه‌ها دره‌ختی مۆزیش که‌به‌رهه‌مه‌کانی چین چین له‌سه‌ر یه‌کن
328 - (به‌یاد بێنه) کاتێک هاوسه‌ری عیمران وتی: په‌روه‌ردگارا؛ به‌ڕاستی من بڕیارم داوه‌و نه‌زرم کردووه ئه‌و منداڵه‌ی له سکمدایه ئازاد کراوبێت له هه‌موو ئه‌رک و ئیش و کارێک (تا هه‌ر له خزماتی بیت المقد‌س دا بێت) ده تۆش لێم وه‌ربگره، چونکه به‌ڕاستی تۆ خوایه‌کی بیسه‌رو زانایت.
329 - به‌ڵام کاتێک منداڵه‌که‌ی بوو (به دڵشکاویه‌وه) وتی: په‌روه‌ردگارا خۆ من کچم بوو، بێگومان خوا خۆی چاک ده‌زانێت که چی بووه، (خۆ ئاشکرایه) کوڕیش وه‌کو نی یه (له‌گه‌لێ ڕووه‌وه و هه‌ریه‌که ئه‌رک و فرمانی خۆی هه‌یه، ئه‌وه‌ی به ئافره‌ت ده‌کرێت به‌پیاو ناکرێت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، ژن و پیاو ته‌واوکاری یه‌کترن و هیچیان لای خوا که‌م ڕێزنین ئه‌رکی خزمه‌تکاری بیت المقدسیش به‌و ناکرێت)، منیش به‌ڕاستی ناوم نا مه‌ریه‌م و من ئه‌یپارێزم به‌تۆ خۆی و وه‌چه‌که‌ی له شه‌یتانی ڕه‌جم کراو.
330 - ئینجا په‌روه‌ردگاری به‌شێوه‌یه‌کی جوان و په‌سه‌ند مه‌ریه‌می وه‌رگرت، زۆر به‌جوانی پێی گه‌یاند، زه‌که‌ریای کرده مامۆستا‌و سه‌رپه‌رشتی (که هه‌م خزم و هه‌م پێغه‌مبه‌ر بوو، تا به‌چاکی دینداری فێر بکات، پاشان که مه‌ریه‌م گه‌وره بوو) هه‌ر کاتێک زه‌که‌ریا ده‌چوو بۆ سه‌ردانی له شوێنی خواپه‌رستیه‌که‌یدا ده‌یبینی ڕزق و ڕۆزیی و نازو نیعمه‌تی جۆراوجۆری لایه، زه‌که‌ریا: وتی ئه‌ی مه‌ریه‌م ئه‌م هه‌موو ڕزق و ڕۆزییه‌ت له‌کوێ بوو؟!، مه‌ریه‌م له وه‌ڵامیدا وتی: ئه‌وه له لایه‌ن خواوه‌یه، ئه‌و بۆم ده‌نێرێت، به‌ڕاستی خوا به هه‌ر که‌س بیه‌وێت ڕزق و ڕۆزیی بێ سنوور‌و بێ هۆکار ده‌به‌خشێت.
331 - ئا له‌و کات و شوێنه‌دا، زه‌که‌ریا هانا و نزای بۆ په‌روه‌ردگاری لێ به‌رز بۆوه و وتی: په‌روه‌ردگارا نه‌وه‌ی چاک و پاکم پێ ببه‌خشه، به‌ڕاستی تۆ بیسه‌ری دوعا و نزایت.
332 - جا یه‌کسه‌ر فریشته جبرئیل بانگی کرد له‌کاتێکدا زه‌که‌ریا له میحرابه‌که‌دا وه‌ستا بوو، نوێژی ده‌کرد، (وتی) به‌ڕاستی خوای گه‌وره مژده‌ت ده‌داتێ به به‌خشینی کوڕێک ناوی یه‌حیایه، به‌ڕاستدانه‌ری فه‌رمانی تایبه‌تی خوایه و گه‌وره و ڕێزداره و خۆپارێزه له گوناهان و پێغه‌مبه‌رێکه له چاکان.
348 - (به‌یادیان بهێنه) کاتێک خوا فه‌رمووی: ئه‌ی عیسا من (به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی) تۆ ده‌مرێنم پاشان تۆ پایه‌دارو بڵند ده‌که‌مه‌وه لای خۆم، له ده‌ستی ناپاکی ئه‌وانه‌ی که‌بێ باوه‌رن ڕزگارت ده‌که‌م و پاک ڕاتده‌گرم و به‌رزیی و بڵندیی ده‌به‌خشم به‌وانه‌ی که شوێنکه‌وته‌ی تۆن به‌سه‌ر کافراندا هه‌تا ڕۆژی قیامه‌ت، له‌وه‌ودواش گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆلای منه، ئه‌وسا دادوه‌ریی و فه‌رمانڕه‌وایی دادپه‌روه‌رانه ده‌که‌م له نێوانتاندا له‌و شتانه‌دا که کێشه‌تان له‌سه‌ری هه‌بووه و ڕاتان ده‌رباره‌ی جیاواز بووه.
349 - جا ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون سزای توند و تیژیان ده‌ده‌م له دنیادا (به شکستی و سه‌رشۆڕیان)، له قیامه‌تیشدا (به ژیانی سه‌ختی ناو دۆزه‌خ)، جا له‌وێ که‌سیان ده‌ست ناکه‌وێت که یاریده‌ده‌رو پشتیوانیان بێت (له سزای من بیانپارێزێت).
350 - ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان هێناوه (به ئاینی ئیسلام) و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه، ئه‌وه خوا به ته‌واوی پاداشتیان ده‌داته‌وه، به‌ڕاستی خوا سته‌مکارانی خۆشناوێت.
351 - ئه‌و هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتانه‌ی که به‌سه‌رتدا ده‌یخوێنینه‌وه (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) له ئایه‌ته‌کانی خوایه و له یادو باسه پڕداناییه‌کانه.
352 - به‌ڕاستی نموونه‌ی دروست بوونی عیسا له‌لایه‌ن خواوه؛ وه‌ک نموونه‌ی ئاده‌م وایه که له خاک دروستی کرد و له‌وه‌ودوا فه‌رمانی دا‌و پێی وت: ببه (به ئینسان) ئه‌ویش بوو، (عیسا دایکی هه‌بوو، ئاده‌م دایک و باوکیشی نه‌بوو).
353 - حه‌قیقه‌ت و ڕاستی هه‌ر ئه‌وه‌یه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه‌یه، کاواته نه‌که‌یت بچیته ڕیزی ئه‌وانه‌ی که گومان کارکردی هه‌یه له‌سه‌ریان.
354 - (دوای ئه‌وه‌ی که هه‌موو ئه‌و ڕاستیانه‌ت پێگه‌یشت ده‌رباره‌ی عیسا)، جا ئه‌گه‌ر که‌سانێک هه‌ر موجاده‌له‌یان کردوو له‌سه‌ری ڕۆیشتن و شتی ناڕه‌وایان ده‌رباره‌ی عیسا وت، تۆیش پێیان بڵێ: وه‌رن با کوڕانی ئێمه و کوڕانی ئێوه، ئافره‌تانی ئێمه و ئافره‌تانی ئێوه، خۆمان و خۆشتان بانگ بکه‌ین و ئاماده‌بین (له شوێنێکی تایبه‌تدا)، پاشان له خوا بپاڕێنه‌وه و ئینجا داوا بکه‌ین نه‌فرین و له‌عنه‌تی خوا داببارێته سه‌ر درۆزنه‌کان.
355 - به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌مه‌یه به‌سه‌رهاتی ڕاست و دروست (ده‌رباره‌ی عیسا و دایکی)، هیچ خوایه‌ک نیه جگه له (الله)، بێگومان ئه‌و (الله) یه هه‌ر خۆی باڵاده‌ست و دانایه.
357 - (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) بڵێ: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی کتێبتان بۆ ڕه‌وانه‌کراوه وه‌رن به‌ده‌م بانگه‌واز و به‌رنامه‌یه‌که‌وه که هاوبه‌ش و هاوسه‌نگه له نێوان ئێمه‌ش و ئێوه‌شدا (ئه‌ویش ئه‌مه‌یه): جگه له (الله) که‌سی تر نه‌په‌رستین، هیچ جۆره هاوه‌ڵێکی بۆ بڕیار نه‌ده‌ین، هیچ لایه‌کمان لاکه‌ی ترمان (به‌پیرۆز و فه‌رمانڕه‌وا دانه‌نێین) له‌جیاتی ئه‌و زاته و نه‌یپه‌رستین (خۆ ئه‌گه‌ر له‌م بانگه‌وازدا) سه‌رپێچیان کرد‌و گوێیان پێنه‌دا، ئه‌وه پێیان بڵێ: که ئێوه به‌شایه‌ت بن که ئێمه موسڵمانین و ملکه‌چی فه‌رمانی په‌روه‌ردگارین.
358 - ئه‌ی خاوه‌ن کتێبه‌کان، ئێوه بۆ له ئیبراهیم ده‌دوێن و (هه‌ریه‌که‌تان واداده‌نێت که له‌سه‌ر ئاینی ئه‌وه) خۆ ته‌ورات و ئینجیل دوای ئه‌و ڕه‌وانه کراون، ئه‌وه بۆ عه‌قڵ و ژیرتان ناخه‌نه‌کارو تاکه‌ی ژیرنابن؟!
359 - ئه‌وه ئێوه‌ن موجاده‌له‌و باس و خواستان له‌سه‌ر ئه‌و شتانه ده‌کرد که زانیاریتان ده‌رباره‌ی هه‌بوو.. که‌وابوو بۆچی ده‌م له‌و شتانه‌شه‌وه ده‌ده‌ن که هیچ زانیاریتان ده‌رباره‌ی نی یه؟ دیاره هه‌ر خوا ئه‌و شتانه ده‌زانێت، ئێوه نایزانن.
360 - (ئاشکرایه) که ئیبراهیم نه جووله‌که بووه و نه‌گاور، به‌ڵکو ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارو موسڵمان بووه و له ده‌سته‌ی موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران نه‌بووه.
361 - نزیکترین که‌س له ئیبراهیمه‌وه: ئه‌و که‌سانه‌ن که له سه‌رده‌می خۆیدا شوێنی که‌وتبوون، هه‌روه‌ها ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ش (صلی الله علیه وسلم) و ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه (به پێغه‌مبه‌رایه‌تی ئیبراهیم و مو‌سا و عیسا و محمد و هه‌موو پێغه‌مبه‌ران به‌گشتی علیهم السلام)، بێگومان خوا یارو یاوه‌رو پشتگیری ئیماندارانه.
362 - ده‌سته‌یه‌ک له‌خاوه‌ن کتێبه‌کان ئاواته‌خوازن و (له هه‌وڵدان) که گومڕاتان بکه‌ن، له‌کاتێکدا ئه‌وانه هه‌ر خۆیان گومڕا ده‌که‌ن و هه‌ستیشی پێناکه‌ن و (خۆیان ده‌خه‌ڵه‌تێنن).
363 - ئه‌ی خاوه‌ن کتێبه‌کان بۆ بڕواتان نی یه به‌ئایه‌ته‌کانی خوا (که هه‌مووی به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ڕاستی پێغه‌مبه‌رایه‌تی محمد (صلی الله علیه وسلم) له‌کاتێکدا ئێوه به‌ئاشکرا (نیشانه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی ئه‌و) ده‌بینن (له کتێبه‌کانتاندا).
364 - ئه‌ی خاوه‌ن کتێبه‌کان بۆچی به‌رگی به‌تاڵ و ناحه‌قی ده‌که‌ن به‌به‌ری حه‌ق و ڕاستیداو حه‌ق و ڕاستی ده‌شارنه‌وه، له‌کاتێکدا خۆتان چاک ده‌زانن (که‌حه‌ق و ڕاستی کامه‌یه).
366 - (هه‌روه‌ها ده‌ڵێن): بڕوا مه‌که‌ن و متمانه مه‌که‌ن به‌که‌س جگه به‌وکه‌سانه‌ی که شوێنی ئاینی ئێوه که‌وتوون! (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان) بڵێ: که به‌ڕاستی هه‌ر هیدایه‌ت و ڕێنموویی خوایی هیدایه‌ت و ڕێنمویی یه، (که‌چی جووه‌کان به‌یه‌کتر ده‌ڵێن): دان به‌وه‌دا مه‌نێن که‌که‌س وه‌کو ئێوه‌ی پێبه‌خشراوه، باسی (ته‌ورات و دواهه‌مین پێغه‌مبه‌ریش مه‌که‌ن)!! تا لای په‌روه‌ردگارتان (سبه‌ی له قیامه‌تدا) قسه‌یان زاڵ نه‌بێت به‌سه‌رتاندا!! (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) تۆش) بڵێ: به‌ڕاستی هه‌رچی ڕێز‌و به‌خشش و فه‌زڵ هه‌یه به‌ده‌ست خوایه‌و ده‌یبه‌خشێت به‌و که‌سانه‌ی که ده‌یه‌وێت و (شایسته‌ن) و خوا فراوانگیرو زانایه.
5010 - تاڤگه‌ی جوان و حه‌وز و فواره‌ی ڕازاوه‌ی تێدایه
5011 - میوه‌هاتی زۆر‌و هه‌مه‌چه‌شنیش
367 - ئه‌و خوایه ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆی تایبه‌ت ده‌کات بۆ هه‌ر که‌سێک بیه‌وێت و (شایسته بێت) و خوا خاوه‌نی ڕێز‌و به‌خشش و فه‌زڵی زۆر گه‌وره و بێ ئه‌ندازه‌یه.
368 - له شوێنکه‌وتووانی کتێبه ئاسمانیه‌کان که‌سانێک هه‌ن ئه‌گه‌ر ماڵ و داراییه‌کی زۆری به‌ئه‌مانه‌ت له‌لا دابنێیت (هه‌ر کاتێک داوای بکه‌یت) بۆت ده‌گێڕێته‌وه به‌ته‌واویی، هه‌شیانه ئه‌گه‌ر دینارێکی به‌ئه‌مانه‌ت لادابنێیت بۆت نایگێڕێته‌وه مه‌گه‌ر به سه‌ریه‌وه ڕاوه‌ستابیت و کۆڵی لێنه‌ده‌یت، ئه‌وانه بۆیه واده‌که‌ن چونکه ده‌ڵێن: له به‌رامبه‌ر ده‌سته‌ی نه‌خوێنده‌واراندا (مه‌به‌ستیان موسڵمانانه) لێپرسراو نابین (ئه‌گه‌ر فێڵیان لێبکه‌ین و ماڵیان بخۆین)، ئه‌وانه به‌ده‌م خواوه درۆ هه‌ڵده‌به‌ستن و ده‌شزانن که درۆ ده‌که‌ن...
369 - نه‌خێر وانیه؛ هه‌ر که‌س ئه‌و په‌یمانه‌ی که داویه‌تی به‌خوا جێبه‌یێی کردبێت و خۆی پاڕاستبێت له حه‌رام، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا پارێزکاران و دیندارانی خۆشده‌وێت.
3066 - هه‌روه‌ها باخچه و باخات و کانی و سه‌رچاوه‌ی زۆر...
370 - به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که په‌یمانی خوا‌و سوێنده‌کانیان به‌نرخێکی که‌م ده‌فرۆشن (له پله‌و پایه‌ی دنیایی، پاره‌وپول و سامان، ئه‌ڵبه‌ته هه‌رچه‌نده بێت هه‌رکه‌مه) ئه‌وانه له دواڕۆژدا هیچ به‌شێکیان نابێت (له سۆز‌و میهره‌بانی خوا)، هه‌روه‌ها له ڕۆژی قیامه‌تدا خوا نایاندوێنێت و ته‌ماشایان ناکات (له چڵک و پیسی گوناهـ) خاوێنیان ناکات و سزای پڕ ئێش و ئازاریش بۆیان ئاماده‌یه.
371 - به‌ڕاستی ده‌سته‌یه‌کیش له‌وانه‌ی (که له چه‌ند ئایه‌تی پێشوودا باسکران واته جووه‌کان) زمانیان باده‌ده‌ن و به‌جۆرێک شت ده‌ڵێن، گوایه (ته‌ورات) ده‌خوێننه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی (ئێوه چه‌واشه بکه‌ن و) وا بنوێنن که ئه‌و کتێبه ده‌ور ده‌که‌نه‌وه، له‌حاڵێکدا ئه‌وه‌ی ده‌یخوێننه‌وه له‌و کتێبه نیه (زۆر جار) ده‌ڵێن: ئه‌وه‌ی که ده‌یخوێنین هه‌ر ئه‌وه‌یه خوا ڕه‌وانه‌ی کردووه، له ڕاستیدا هه‌رگیز ئه‌وه له‌لایه‌ن خواوه نیه و به‌ده‌م خواوه درۆ هه‌ڵده‌به‌ستن و ده‌شزانن که درۆ و بوختان ده‌که‌ن.
372 - بۆ هیچ ئاده‌میزاد و که‌سێک نه‌گونجاوه که خوا کتێبی ئاسمانی و فه‌رمانڕه‌وایی و پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێببه‌خشێت، له‌وه‌ودوا به‌خه‌ڵکی بڵێت: وه‌رن ببنه عه‌بد و به‌نده‌ی من له جیاتی ئه‌وه‌ی به‌نده و عه‌بدی خوا بن، به‌ڵکو (به‌خه‌ڵکیان وتووه) هه‌وڵ بده‌ن بۆ خوا بژین و لێبڕاو بن، بۆ ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگار هه‌وڵ بده‌ن، به‌وه‌ش ده‌بنه خواناس و ڕه‌بانی که به‌رنامه‌ی خوا فێری خه‌ڵکی بکه‌ن و خۆشتان به‌رده‌وام هه‌وڵ بده‌ن فێری ببن.
373 - (هیچ پێغه‌مبه‌رێک) فرمانی ئه‌وه‌ی نه‌داوه که فریشته‌کان و پێغه‌مبه‌ران بکه‌ن به په‌روه‌ردگار (هه‌رگیز کاری له‌و جۆره له‌وان ناوه‌شێته‌وه) ئایا ڕاسته فرمانی بێ باوه‌ڕیی و کوفرتان پێ بدات دوای ئه‌وه‌ی که ئێوه موسڵمانن و ملکه‌چی په‌روه‌ردگارن؟!
374 - (یادیان بێنه) کاتێک خوا په‌یمانی له یه‌که یه‌که‌ی پێغه‌مبه‌ران وه‌رگرت کاتێک کتێب و دانایی پێبه‌خشین به‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر: له ئاینده‌دا پێغه‌مبه‌رێکم بۆ ڕه‌وانه کردن و به‌ڕاستدانه‌ری ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش بوو، ئه‌وه ده‌بێت باوه‌ڕی پێ بهێنن و پشتگیری بکه‌ن، ئینجا خوا فه‌رمووی: ئایا بڕیارتانداو په‌یمانی منتان به‌و جۆره وه‌رگرت که پێم ڕاگه‌یاندن؟ وتیان: بڕیارمانداو (هه‌روا ده‌که‌ین) ئه‌وسا خوا پێی فه‌رموون: ده به‌شایه‌ت بن و منیش له‌گه‌ڵتان یه‌کێکم له شایه‌ته‌کان.
375 - جا ئه‌وه‌ی پشتی هه‌ڵکردو سه‌رپێچی کرد دوای ئه‌و په‌یمانه، ئه‌وه ئیتر هه‌ر ئه‌وانه‌ن فاسق و گوناهکار.
376 - ئایا ئه‌وانه بێجگه له ئاینی خوا ئاینێکی تریان ده‌وێت؟! له‌کاتێکدا که هه‌رچی له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدایه به ڕه‌زامه‌ندی بێت یان به‌ناچاریی ته‌سلیم و ملکه‌چی په‌روه‌ردگارن، هه‌مووانیش هه‌ر بۆ لای ئه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
377 - (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: باوه‌ڕمان هێناوه‌به‌خواو به‌وه‌ی بۆمان نێرراوه‌ته خواره‌وه و به‌وه‌ش که نێرراوه‌ته خواره‌وه بۆ سه‌ر ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و نه‌وه‌کانی و به‌وه‌ش که دراوه به موسا‌و عیسا‌و پێغه‌مبه‌ران له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه و ئێمه جیاوازیی ناکه‌ین له‌نێوان هیچ کامیانداو هه‌موومان ته‌سلیم و ملکه‌چی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ین.
378 - جائه‌وه‌ی بێجگه له ئاینی ئیسلام په‌یڕه‌وی هه‌ر ئاینێکی تر بکات لێی وه‌رناگیرێت، له‌قیامه‌تیشدا له خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ندانه.
379 - چۆن خوا گه‌لێک هیدایه‌ت ده‌دات که دوای ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان هێنا، هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و کافر بوون؟ له حاڵێکدا شایه‌تییان دابوو که‌ئه‌م پێغه‌مبه‌ره حه‌قه‌و چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه‌شیان بۆ هاتبوو (له‌سه‌ر ڕاستی محمد (صلی الله علیه وسلم)، خوای گه‌وره‌ش هیدایه‌ت و ڕێنموویی ئه‌و ده‌سته‌و تاقمه سته‌مکاره نادات.
380 - ئا ئه‌و سته‌مکارانه پاداشت و تۆڵه‌یان ئه‌وه‌یه: نه‌فرینی خوا‌و فریشته و هه‌موو خه‌ڵکییان له‌سه‌ره به‌گشتی..
381 - له‌ناو ئه‌و خه‌شم و نه‌فرینه‌دا ده‌مێننه‌وه و سزا له‌سه‌ریان سووک ناکرێت و موڵه‌تیش نادرێن.
382 - مه‌گه‌ر که‌سانێک که فریای خۆیان که‌وتبن و ته‌وبه‌یان کردبێت له دوای ئه‌و لادان و یاخیی بوونه‌یان و چاکسازیشیان کردبێت، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا بۆ ئه‌وانه لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه.
383 - به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی دوای باوه‌ڕ هێنانیان کافر بوون و له‌وه‌ودوا زیاتر ڕۆچوون له کوفر‌و بێ دینیدا، ئه‌وانه په‌شیمانی و ته‌وبه‌یان هه‌رگیز لێ وه‌رناگیرێت، ئا ئه‌وانه ده‌سته‌ی گومڕاو سه‌ر لێشێواوه‌کانن.
3067 - به‌ڕاستی من ده‌ترسم له ڕۆژێکی زۆر سه‌ختدا به‌ڵایه‌کی گه‌وره یه‌خه‌تان پێ بگرێت...
384 - به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون و به‌بێ باوه‌ڕیی مردوون، (ئه‌گه‌ر) هه‌ریه‌که‌یان بتوانێت پڕ به‌پڕی زه‌وی ئاڵتون بهێنێت و بیکات به‌فیدیه‌ی خۆی هه‌رگیز لێی وه‌رناگیرێت، ئه‌وانه سزای به ئێش و ئازار بۆیان ئاماده‌یه و که‌سیش نی یه پشتیوانی‌یان لێ بکات و فریایان بکه‌وێت.
388 - (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان) بڵێ: خوای گه‌وره له هه‌موو فه‌رمایشته‌کانیدا ڕاستی فه‌رمووه، که‌واته شوێنی ئاین و به‌رنامه‌ی ئیبراهیم بکه‌ون که پاک‌و دروست و فه‌رمانبه‌رداره و ئه‌و هه‌رگیز له موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران نه‌بووه.
389 - به‌ڕاستی یه‌که‌م خانه و ماڵ و مه‌نزڵگه‌یه‌ک که بۆ خه‌ڵکی دانرا له‌سه‌ر زه‌وی (بۆ خواپه‌رستی) ئه‌وه‌یه له مه‌ککه‌دایه، که پیرۆزه و هیدایه‌ت و ڕێنموویی به‌خشه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی جیهان.
390 - له‌و ماڵه‌دا (که‌عبه) نیشانه‌و به‌ڵگه‌ی زۆر و ئاشکرا هه‌یه، که یه‌کێکیان شوێنی تایبه‌تی خواپه‌رستیی ئیبراهیمه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی بچێته ناوی پێویسته ئه‌مین و ئاسوده‌بێت، له هه‌موو ده‌ستدرێژیه‌ک، جا خوای گه‌وره‌ش بڕیاریداوه له‌سه‌ر خه‌ڵکی حه‌ج و سه‌ردانی (بیت الحرام) بکه‌ن به ته‌نها ئه‌وانه‌ی که توانای (دارایی و ته‌ندروستیان) هه‌یه، جا ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕی نه‌هێناوه، ئه‌وه با بزانێت به‌ڕاستی خوا بێ نیازه له هه‌موو خه‌ڵکان (پێویستی به چاکه و په‌رستنی که‌س نیه).
391 - ئه‌ی پیغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به خاوه‌نانی کتێب بڵێ: بۆچی ئێوه باوه‌ڕ ناکه‌ن به ئایه‌ته‌کانی خوا، خۆ خوا شایه‌ته له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
392 - (هه‌روه‌ها) بڵێ: ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب بۆ ڕێده‌گرن له بڵاو بوونه‌وه‌ی ئایینی خوا‌و ده‌تانه‌وێت ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی هێناوه ڕێبازی دینداری به چه‌وتی بگرێت؟ له‌کاتێکدا خۆتان شایه‌تن و چاک ده‌زانن (ئه‌وه ڕاست نی یه و چه‌وته) دڵنیاش بن که خوا غافڵ و بێ ئاگا نیه له‌و شتانه‌ی که ده‌یکه‌ن.
394 - جا ئێوه چۆن کافر ده‌بن له کاتێکدا که ئایه‌ته‌کانی خواتان به‌سه‌ردا ده‌خوێنرێته‌وه و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی له‌ناوتاندایه (دوای وه‌فاتیشی (صلی الله علیه وسلم) به‌سیره‌تی پاک و بێگه‌ردی هه‌ر له‌ناوماندایه) جا ئه‌وه‌ی پشت به‌خوا ببه‌ستێت و پیڕه‌وی له به‌رنامه‌که‌ی بکات، ئه‌وه به‌ڕاستی بۆ ڕێگه‌و ڕێبازێکی ڕاست و دروست هیدایه‌ت دراوه.
395 - ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، له خوا بترسن و پارێزکاربن به‌شێوه‌یه‌کی وا که شایسته‌ی ئه‌و زاته‌یه و هه‌میشه پابه‌ند و دامه‌زراو بن له‌سه‌ر ئیسلامه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر کاتێک مردن به ئیمان و ئیسلامه‌تی نه‌بێت نه‌مرن.
396 - (هه‌وڵ بده‌ن) هه‌ر هه‌موتان به توندی ده‌ست بگرن به ئاینی خواوه‌و په‌رت و بڵاو مهب، یادی نازو نیعمه‌تی خوا بکه‌نه‌وه له‌سه‌رتان، (چونکه) کاتی خۆی دوژمنی یه‌کتر بوون، ئه‌وه بوو دڵه‌کانتانی به‌هۆی نیعمه‌تی (ئیسلامه‌وه) په‌یوه‌ست کرد به‌یه‌که‌وه و هه‌موو بوونه برای یه‌کتر (هه‌روه‌ها ئه‌و کاته) ئێوه له‌سه‌ر لێواری چاڵێکی ئاگر وه‌ستا بوون و (خه‌ریک بوو بکه‌ونه ناوی)، باڵام خوا (به‌ڕه‌حم و میهره‌بانی خۆی) له‌و ئاگره ڕزگاری کردن، ئابه‌و شێوه‌یه خوا ئایه‌ته‌کانی خۆیتان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هیدایه‌ت وه‌ربگرن.
397 - پێویسته له ئێوه ئومه‌تێک پێک بێت، یاخود با هه‌مووتان ئومه‌تێک بن که بانگه‌واز بکه‌ن بۆ خێر‌و چاکه، فه‌رمان بده‌ن به‌هه‌موو کارێکی باو‌و دروست، قه‌ده‌غه‌ی هه‌موو نادروستیه‌ک بکه‌ن، ئا ئه‌وانه هه‌ر سه‌رفرازن.
2781 - (خوای گه‌وره له وه‌ڵامیاندا به تووڕه‌ییه‌وه) ده‌فه‌رموێت: بێ ده‌نگ بن و ده‌متان داخه‌ن، قسه‌شم له گه‌ڵدا مه‌که‌ن.
398 - نه‌که‌ن وه‌کو ئه‌وکه‌سانه بن که ناکۆکی و دووبه‌ره‌کیان له‌ناودا به‌رپابوو، له‌یه‌کتر دابڕان، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه‌و نیشانه ڕوونه‌یان بۆ هاتبوو (که سه‌رکه‌وتن له یه‌ک ڕیزیدایه)، ئا ئه‌وانه سزایه‌کی گه‌وره و سه‌خت چاوه‌ڕێیانه.
399 - ڕۆژێک دێت ڕووخسارانێک سپی ده‌بن و ڕووخسارانێک ڕه‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕێن، جا ئه‌وانه‌ی که ڕووخساریان ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕاوه (پێیان ده‌وترێت): باشه، ئه‌وه ئێوه پاش ئیمانداریی، په‌شیمان بوونه‌وه و ڕێبازی کوفرتان گرته‌به‌ر؟! ده بچێژن سزا‌و ئازار به‌هۆی کافر بوونتانه‌وه.
400 - به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ڕووخساریان سپی و گه‌ش و جوانه له‌ناو ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خوادا ژیان ده‌به‌نه سه‌ر بۆ هه‌میشه و بۆ هه‌تا هه‌تایی.
401 - ئه‌وانه ئایه‌ته‌کانی خوای گه‌وره‌ن که به‌ڕاست و دروستی به‌سه‌رتا ده‌یخوێنینه‌وه ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم)، خوایش هیچ سته‌می ناوێت و لای په‌سه‌ند نیه (له دروست کراوانی و) له هیچ خه‌ڵکێک بکرێت.
402 - هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه، هه‌ر خوا خاوه‌نیانه و گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو شتێک هه‌ر بۆ لای خوایه.
405 - (جووله‌که) زه‌لیلیی و ڕیسواییان بۆ بڕیاردراوه له هه‌ر کوێ جێگیر بن مه‌گه‌ر له سایه‌ی ئاینی خوادا بحه‌وێنه‌وه و (زوڵمیان لێنه‌کرێت کاتێک ئیسلام فه‌رمانڕه‌وا بێت) یان به‌خۆ هه‌ڵواسین به‌خه‌ڵکیدا بۆ یارمه‌تیدانیان، یان پشتگرتنیان (له‌و سه‌رده‌مانه‌دا که ئیسلام فه‌رمانڕه‌وا بووه به‌ئاسووده‌یی ژیاون، هه‌رچه‌ند له ژێره‌وه هه‌ر خه‌ریکی پیلانگێڕان بوون، له سه‌ده‌ی بیسته‌میشدا توانییان ئه‌مریکاو وڵاتانی ڕۆژئاوا‌و هه‌ندێ وڵاتی تریش، بکه‌نه پشتیوان و دارده‌ستی خۆیان). ئه‌وانه شایسته‌ی خه‌شم و قینه‌ی خوا بوون و زه‌لیلی و خه‌جاڵه‌تی به‌شیانه، چونکه ئه‌وانه بڕوایان نیه به‌ئایه‌ته‌کانی خوا‌و پێغه‌مبه‌رانیش به ناحه‌ق ده‌کوژن، ئه‌م یاخی بوون و سه‌رشۆڕیه‌یان، به‌هۆی سه‌رپێچی و گوناهباریانه‌وه‌یه، ئه‌وانه هه‌میشه له سنوور ده‌رده‌چوون و ده‌رده‌چن.
5016 - هاوسه‌ره‌کانیان زۆرخۆش ده‌وێت و هه‌موویان هاو ته‌مه‌نن
406 - (گاور و جوو) هه‌موویان یه‌کسان و چوونیه‌ک نین، به‌ڵکو له خاوه‌نانی کتێب ده‌سته‌یه‌ک له ئیماندارانیان هه‌ن، ئایه‌ته‌کانی خوا له‌کاته‌کانی شه‌ودا ده‌خوێننه‌وه‌و نوێژده‌که‌ن و سوژده ده‌به‌ن (موسڵمانن به‌هه‌موو واتایه‌ک).
407 - ئه‌وانه ئیمان و باوه‌ڕیان به‌خواو به ڕۆژی دوایی هه‌یه و فه‌رمان ده‌ده‌ن به چاکه و قه‌ده‌غه‌ی خراپه ده‌که‌ن و به په‌له و تاڵوکه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو خێر‌و چاکه‌یه‌ک، بێگومان ئه‌وانه له ڕیزی چاکه‌کار و چاکه‌خوازاندان.
409 - به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی کافرن هه‌رگیز ماڵ و منداڵیان فریایان ناکه‌وێت و له ده‌ست خه‌شم و قینی خوا ڕزگاریان نابێت، ئه‌وان نیشته‌جێی ناو دۆزه‌خن و تیایدا ژیانی هه‌میشه‌یی ده‌به‌نه‌سه‌ر.
410 - نمونه‌ی (ئه‌و ماڵ و داراییه‌ی که) ده‌یبه‌خشن له‌م ژیانی دنیایه‌دا وه‌ک ڕه‌شه‌بایه‌کی زۆر سارد وایه بدات به‌سه‌ر کێڵگه‌ی که‌سانێکدا که سته‌میان له خۆیان کردبێت (به‌هۆی گوناهو تاوانه‌وه)، هه‌مووی تیا به‌رێت، جا وه‌نه‌بێت خوا سته‌می لێکردبن به‌ڵکو هه‌ر خۆیان سته‌میان له خۆیان کردووه.
411 - ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، به که‌سانێکی تر جگه له خۆتان متمانه مه‌که‌ن و نهێنی خۆتان لایان مه‌درکێنن، چونکه ئه‌وان کۆڵناده‌ن له دروستکردنی ته‌نگانه‌و گیروگرفت و ناخۆشی بۆتان، ئاواتیان ئه‌وه‌یه دووچاری ئازار‌و کێشه ببن، به‌ئاشکرا ڕق و کینه له ده‌م و دویاندا دیاره، ئه‌وه‌ی له سینه‌یاندا شاردویانه‌ته‌وه زۆر گه‌وره‌تره له‌وه‌ی که ده‌ریده‌خه‌ن، بێگومان ئێمه نیشانه‌و به‌ڵگه‌مان بۆ دیاری کردوون (تا دۆست له دوژمن جیابکه‌نه‌وه)، ئه‌گه‌ر عه‌قڵ و ژیریتان بخه‌نه‌کار.
2468 - جا شه‌یتان گومانی خسته دڵیه‌وه و پێی وت: ئه‌ی ئاده‌م پێت بڵێم و نیشانت بده‌م دره‌ختی نه‌مری و موڵک و داراییه‌ک که به‌سه‌رناچێت کامه‌یه؟!!
412 - ئاگاداربن! ئێوه ئه‌وانتان خۆش ده‌وێت، به‌ڵام ئه‌وان ئێوه‌یان خۆش ناوێت و باوه‌ڕتان به‌هه‌موو کتێبه ئاسمانیه‌کانیش هه‌یه (به‌ڵام ئه‌وان باوه‌ڕیان به محمد (صلی الله علیه وسلم) و به قورئان نیه)، کاتێکیش پێتان ده‌گه‌ن ده‌ڵێن: ئێمه ئیماندارین به‌ڵام کاتێک به ته‌نها ده‌بن، په‌نجه‌ی خۆیان ده‌گه‌زن ئه‌وه‌نده ڕق ئه‌ستوور و داخ له دڵن، پێیان بڵێ: ده‌ک بمرن له داخا، به‌ڕاستی خوا خۆی زانایه به‌وه‌ی که له دڵ و ده‌روون و سینه‌کاندا حه‌شاردراوه و (چاکتان ده‌ناسێت).
413 - ئه‌گه‌ر چاکه‌یه‌کتان تووش بوو، یان خێرێک ڕووی تێکردن، ئه‌وان پێی غه‌مبار ده‌بن و پێیان ناخۆشه، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڵاو ناخۆشییه‌کتان بۆ پێش بێت، ئه‌وان پێی دڵخۆش ده‌بن، جا ئه‌گه‌ر خۆگر بن و پارێزکار بن، پیلان و ته‌ڵه‌که‌ی ئه‌وانه هیچ زیانێکتان پێناگه‌یه‌نێت، چونکه به‌ڕاستی خوا ده‌وری پیلان و پلانیانی داوه‌و ئاگایه به هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌و نه‌خشه‌یه‌کیان.
414 - (لێره‌وه قورئان له غه‌زای ئوحود ده‌دوێت: یادی ئیمانداران بخه‌ره‌وه) کاتێک به‌یانی زوو له ماڵ ده‌رچوویت، شوێنی جه‌نگت بۆ ئیمانداران دیاری کرد (تیر ئه‌ندازانی له‌سه‌ر گرده‌که دامهزراندو فه‌رمووی پێیان: ئێمه سه‌رکه‌وتوو بووین، یان شکستمان هێنا، ئێوه شوێنی خۆتان به‌جێ مه‌هێڵن) و شوێنی تریشی بۆ ئه‌وانی تر دیاری کرد، خوای گه‌وره‌ش بیسه‌ره، (بهگوفتارتان) زانایه (به بیر‌و بۆچوونتان)...
420 - (ئه‌و یاریده‌ی فریشتانه) له‌به‌رئه‌وه بوو که: لایه‌ک له هێزی کافره‌کان دابڕێت، تا سه‌رکوت و نابووتیان بکات و ئه‌وسا به نائومێدیی و خه‌جاڵه‌تییه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه.
427 - ئه‌وانه‌ی له خۆشی و ناخۆشیدا، له هه‌رزانی و گرانیدا ماڵ و سامانیان ده‌به‌خشن، ڕق و کینه‌ی خۆیان ده‌خۆنه‌وه‌و خۆگرن، له خه‌ڵکی خۆش ده‌بن و لێبووهرده‌ن، خوای میهره‌بانیش چاکه‌کارو چاکه‌خوازانی خۆش ده‌وێت.
428 - ئه‌وانه‌ش که تاوان یان گوناهێک ئه‌نجام ده‌ده‌ن، یاخود سته‌م له خۆیان ده‌که‌ن (دوایی به خۆیاندا دێنه‌وه‌و سزای) خوا دێته‌وه یادیان، ئه‌وسا داوای لێخۆشبوو‌ن ده‌که‌ن، جا کێ هه‌یه که له گوناهان خۆش ببێت جگه له خوا؟! هه‌روه‌ها له‌سه‌ر گوناهو تاوانیان به‌رده‌وام نابن، له کاتێکدا ده‌زانن (ئه‌وه تاوانه).
429 - ئا ئه‌وانه پاداشتیان لێخۆشبوو‌ن و لێبووردنه له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه له‌گه‌ڵ باخه‌کانی به‌هه‌شتدا که چه‌ندان ڕووبار به‌ژێر دره‌خت و به به‌رده‌م کۆشکه‌کانیاندا ده‌ڕوات و ژیانی هه‌میشه‌یی تیایدا ده‌به‌نه‌سه‌ر، ئه‌م به‌هره‌یه پاداشتێکی زۆر چاکی کۆششکارانه (چونکه دوای ته‌وبه‌که‌یان له هه‌وڵ و کۆششی به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندیی خوادا ده‌بن).
430 - به‌ڕاستی پێش ئێوه چه‌ندان یاسا‌و به‌رنامه تێپه‌ڕیوه (له‌لایه‌ن خواوه که سه‌رئه‌نجام ئیماندارانی سه‌رخستووه و کافرانی له‌ناو بردووه) ده ئێوه‌ش به زه‌ویدا بگه‌ڕێن و ته‌ماشا بکه‌ن و ئینجا سه‌رنج بده‌ن و وردببنه‌وه: بزانن سه‌رئه‌نجامی ئه‌وانه چۆن بووه که به‌رنامه‌ی پێغه‌مبه‌رانی خوایان به درۆ زانیوه.
431 - ئا ئه‌مه‌ی که باسکرا به‌یاننامه‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه بۆ خه‌ڵکی به گشتی و ڕێنمووبه‌خش و ئامۆژگاریشه بۆ پارێزکاران به تایبه‌تی.
432 - (ئه‌ی ئیمانداران) کۆڵ مه‌ده‌ن و ساردمه‌بنه‌وه و خه‌فه‌ت مه‌خۆن، چونکه هه‌ر ئێوه سه‌ربه‌رزو سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتووترن ئه‌گه‌ر ئیمانداری چاک و ڕاست و دروست بن.
433 - ئه‌گه‌ر زام و سه‌ختی و ناخۆشیه‌ک (له جه‌نگی ئوحودا)دا تووشی ئێوه هاتووه، ئه‌و خه‌ڵکه‌ش (له‌جه‌نگی به‌دردا) تووشی هه‌مان زام و سه‌ختی و ناخۆشی هاتن، ئێمه ئه‌و ڕۆژگارانه ده‌ستاو ده‌ست پێ ده‌که‌ین له‌ناو خه‌ڵکیدا (تا له جیهانی واقعیشدا) ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه خوا ده‌ریان بخات و هه‌ندێکتان بکات به شایه‌ت و به پله‌ی شه‌هیدی بگه‌ن، بێگومان خوا سته‌مکارانی خۆش ناوێت.
434 - بێگومان خوای په‌روه‌ردگار (تاقی کردنه‌وه پێش ده‌هێنێت) تا ئه‌وانه‌ی ئیماندارن پاک و بێگه‌ردیان بکات، کافرانیش نابووت و ڕیسوا بکات.
435 - یان واگومانتان ده‌برد (هه‌روا به‌ئاسانی) ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه؟! که هێشتا خوا (له جیهانی واقعدا) ده‌ریشی نه‌خستووه کامتان هه‌وڵ و کۆشش و جیهادی کردووه‌و کامتان خۆڕاگر‌و ئارامگر بووه...
437 - (محمد (صلی الله علیه وسلم) ته‌نها پێغه‌مبه‌رێک نه‌بووه وه‌فات بکات، بێگومان پێغه‌مبه‌رانی پێش ئه‌میش (وه‌فاتیان کردووه)، ئایا ئه‌گه‌ر وه‌فاتی کرد یان کوژراو شه‌هید بوو، ئێوه پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه و هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه؟! (له‌و دین و ئاینه‌ی که پێی ڕاگه‌یاندوون) خۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه و پاشگه‌زبێته‌وه، ئه‌وه هه‌رگیز زیان به‌خوا ناگه‌یه‌نێت، له داهاتویه‌کی نزیکدا خوای گه‌وره پاداشتی سوپاسگوزاران ده‌داته‌وه.
438 - هیچ که‌سێکیش نامرێت مه‌گه‌ر به‌ویستی خوا نه‌بێت، له کات و وه‌ختی دیاری کراودا (ئه‌مه‌ش خۆی هانده‌رێکه بۆ ئیماندار که له مه‌رگ نه‌ترسێت) جا ئه‌وه‌ی پاداشتی دنیای ده‌وێت هه‌ندێکی پێده‌به‌خشین، ئه‌وه‌ش قیامه‌تی ده‌وێت هه‌ندێکی پێده‌به‌خشین، له داهاتویه‌کی نزیکیشدا پاداشتی سوپاسگوزاران ده‌ده‌ینه‌وه.
439 - چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌ر هه‌بوون که خواناس و پیاوچاکانی زۆر له‌گه‌ڵیدا بوون و دژ به دوژمنان جه‌نگاون، جا ئه‌وانه هیچ کات سستی و بێزاری و بێتاقه‌تی ڕووی تێنه‌کردوون به‌هۆی ئه‌وه‌ی که تووشیان هاتووه له پێناو ڕێبازی خوادا، لاواز‌و بێ هێزو سه‌رشۆریش نه‌بوون بۆ دوژمنان، خوای گه‌وره‌ش ئه‌و ئارامگر‌و خۆڕاگرانه‌ی خۆشده‌وێت.
440 - ئه‌وکاته گوفتاریان ته‌نها ئه‌مه بووه که وتویانه: په‌روه‌ردگارا له گوناهو هه‌ڵه‌کانمان ببوره‌و له زیاده‌ڕه‌وی کاروبارمان خۆش ببه، دامه‌زراومان بکه، سه‌رمان بخه به‌سه‌ر ئه‌م گه‌له بێباوه‌ڕه‌دا.
441 - ئه‌وسا ئیتر خوا پاداشتی دنیای پێبه‌خشین (به‌سه‌رکه‌وتن و پایه‌داریی) پاداشتی چاکی قیامه‌تیشی بۆ مسۆگه‌ر کردن و خوا ئه‌و چاکه‌کارانه‌ی خۆش ده‌وێت.
3069 - ئه‌م بیر و باوه‌ڕه‌ی ئێمه هه‌مانه ڕه‌وشتی پێشینانمانه‌و هیچی تر.
442 - ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ئه‌گه‌ر ملکه‌چ و گوێڕایه‌ڵی ئه‌وانه بن که کافر و بێ دینن، ئه‌وه به‌ره‌ودوا ده‌تانگێڕنه‌وه و پاشگه‌زتان ده‌که‌نه‌وه و له دین وه‌رتانده‌گێڕن، ئه‌وسا ئیتر به دۆڕاوی ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
443 - (دڵنیابن که خوانه‌ناسان یارو یاوه‌ری ئێوه نین) به‌ڵکو خوا یارو یاوه‌رتانه، بێگومان ئه‌و زاته چاکترین پشتیوان و یاریده‌ه‌رتانه.
444 - (ئه‌ی گرۆی ئیمانداران دڵنیابن) که له‌مه‌ودوا ئێمه: ترس و بیم فڕێ ده‌ده‌ینه دڵی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شه‌ریک و هاوه‌ڵیان بۆ خوا بڕیارداوه بێ ئه‌وه‌ی خوا هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی پێدابن (بۆ دانانی هاوه‌ڵگه‌ری)، ئه‌وانه سه‌ره‌نجامی گه‌ڕانه‌وه‌یان ئاگری دۆزه‌خه که چه‌ند ناخۆش و خراپه جێگه‌ی سته‌مکاران.
445 - سوێند بێت، خوا به‌ڵێنی خۆی بۆ ئێوه به‌ڕاستی برده‌سه‌ر (له‌سه‌ره‌تای جه‌نگی ئوحود)دا، هه‌ر به‌مۆڵه‌ت و یارمه‌تی ئه‌و، (دوژمنانتان) به‌گیر هێناو تێکتان شکاندن، هه‌تا ئه‌وکاته‌ی که ساردیی ڕووی تێکردن و بوو به کێشه‌تان له‌سه‌ر هه‌ندێک شت و یاخی بوون (له فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) سه‌نگه‌رتان چۆڵ کرد) دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێک شتی نیشاندان که حه‌زتان لێده‌کرد، هه‌تانه دنیای ده‌وێت و هه‌تانه قیامه‌تی مه‌به‌سته، له‌وه‌ودوا ده‌ستی ئێوه‌ی کۆتاکرد (له دوژمنان) تا تاقیتان بکاته‌وه، سوێند بێت، به‌ڕاستی خوا چاوپۆشی لێکردن و لێتان خۆش‌بوو و خوا فه‌زڵ و ڕێزی هه‌یه بۆ ئیمانداران.
446 - ئیتر ئه‌وه‌بوو که (به‌گیرهاتن و کشانه‌وه و شپرزه و په‌رت و بڵاوبوون) خۆتان هه‌ڵده‌گێڕا به‌کێوی ئوحود و ده‌ورو به‌ریداو ئاوڕتان له که‌س نه‌ده‌دایه‌وه، له‌کاتێکدا پێغه‌مبه‌ریش به‌دواتاندا بانگی ده‌کردن له لاکه‌ی تره‌وه: (ئه‌ی به‌نده‌کانی خوا بگه‌ڕێنه‌وه و ڕامه‌که‌ن)، جا ئه‌وه‌بوو ئێوه خه‌م و خه‌فه‌تتان کرده دڵی پێغه‌مبه‌ره‌وه (به نافه‌رمانیتان خوای گه‌وره‌ش) خه‌م و په‌ژاره‌ی کرده دڵی ئێوه‌وه (بهدهنگو باسی بریندار بوونی پێغه‌مبه‌رو شه‌هید بوونی) تاوه‌کو خه‌فه‌ت نه‌خۆن بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ستتان چووه و ئه‌وه‌ش که خوا تووشی کردوون و به‌سه‌ری هێنان (دیاره هاوه‌ڵان پێغه‌مبه‌ریان له‌خۆیان و له هه‌موو شت لاخۆشه‌ویستتر بووه) خواش ئاگاداره له‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
447 - پاشان، دوای ئه‌و غه‌م و په‌ژارایه ئارامیی و هێمنیی به‌سه‌ردا دابه‌زاندن که وه‌نه‌وزێک بوو ده‌سته‌یه‌کتانی داگرتبوو، ده‌سته‌یه‌کی تریش به‌ڕاستی خه‌می خۆیان بوو، گومانی ناڕه‌وایان ده‌برد به‌خوای گه‌وره به گومانی نه‌فامانه، ده‌یانوت: ئایا ئێمه له‌م کاره‌دا (له به‌ده‌ستهێنانی سه‌رکه‌وتن) هیچ شتێکمان هه‌یه؟! (ئه‌وپشتیوانه‌ی که‌خوا به‌ڵێنی پێدابووین بۆ نه‌هات؟!) ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: بێگومان هه‌موو شتێک به‌ده‌ست خوایه، ئه‌وانه هه‌ندێک شت ده‌شارنه‌وه له ده‌روونی خۆیاندا و بۆ تۆی ده‌رناخه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر (به‌ڵێنی سه‌رکه‌وتن ڕاست بوایه) ئێمه شتێکمان به‌ده‌ست بوایه ئالێره‌دا نه‌ده‌کوژراین!! پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر له‌ماڵی خۆشتاندا بوونایه، ئه‌وانه‌ی که بڕیاره بکوژرانایه، ده‌بوا هه‌روایان به‌سه‌ر بهاتایه‌و له شوێنی کوژرانیاندا ڕاکشانایه بێگومان خوا ئه‌م شتانه‌تان به‌سه‌ر ده‌هێنێت تا ئه‌وه‌ی له ده‌روونتاندا هه‌یه تاقی بکاته‌وه و چی له‌دڵه‌کانتاندا هه‌یه خاوێنی بکاته‌وه و حه‌قیقه‌تی ده‌ربخات، ئه‌و خوایه‌ش زانایه به‌وه‌ی که له ناخی سینه‌کاندا حه‌شار دراوه.
448 - بێگومان ئه‌وانه‌ی پشتیان هه‌ڵکرد (له جه‌نگی ئوحود) له ڕۆژی به‌یه‌کگه‌یشتنی هه‌ردوو ئۆردوو (ئۆردووی ئیمانداران و ئۆردووی بێ باوه‌ڕان)، ئه‌وانه ته‌نها شه‌یتان تووشی هه‌ڵه‌ی کردن له خشته‌ی بردن به‌هۆی هه‌ندێک گوناهه‌وه که ئه‌نجامیان دابوو، به‌ڕاستی خوا لێیان خۆش‌بوو چونکه بێگومان خوا لێخۆشبووه (له گوناهه‌که‌تان) و ئارامگر‌و خۆڕاگره (زوو تۆڵه له یاخی بوان ناسێنێت).
449 - ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه وه‌کو ئه‌وانه مه‌بن که بێ باوه‌ڕ بوون، له‌کاتی سه‌فه‌ر به‌سه‌ر زه‌ویدا، یاخود کاتی جه‌نگ، به‌برایانی (هاوبیریان) ده‌وت: ئه‌گه‌ر لای ئێمه بوونایه نه ده‌مردن، نه ده‌کوژران!! بۆ ئه‌وه‌ی خوا ئه‌وه بکاته خه‌فه‌ت و ناخۆشی له دڵیان‌دا، خۆ هه‌ر خوا ژیان به‌خشه و مرێنه‌ره، خوا بینایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
459 - ئه‌وه‌ش که تووشتان بوو له ڕۆژی به‌یه‌ک گه‌یشتنی هه‌ردوو ئۆردووه‌که (له جه‌نگی ئوحود)دا ئه‌وه به فرمان و ویستی خوا بوو، تا ئیمانی باوه‌ڕداران ده‌ربخات...
460 - دووڕوویی و ناله‌باریی دووڕووه‌کانیش ده‌ربخات، کاتێک پێیان وترا: وه‌رن بجه‌نگن له پێناوی خوادا، یان (هیچ نه‌بێت) به‌رگری له خۆتان و ماڵ و منداڵتان بکه‌ن، وتیان: ئه‌گه‌ر بمانزانیایه شه‌ڕو جه‌نگ به‌رپا ده‌بێت ئه‌وه شوێنتان ده‌که‌وتین و ده‌جه‌نگاین، ئه‌وانه ئه‌و ڕۆژه له کوفره‌وه نزیکترن تا له ئیمان، به‌ده‌میان شتێک ده‌ڵێن که له دڵ و ده‌روونیاندا نییه، خوایش زانایه به‌وه‌ی که ده‌یشارنه‌وه...
461 - ئه‌وانه‌ی بۆی دانیشتن و (نه‌چوون بۆ جه‌نگ) به‌براکانی خۆیانیان وت: ئه‌گه‌ر ئه‌وانه (واته شه‌هیده‌کان) به‌قسه‌ی ئێمه‌یان بکردایه نه ده‌کوژران، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: ده‌ی که‌واته مردن له خۆتان دووربخه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن؟! هه‌رگیز وامه‌زانن و وادامه‌نێن ئه‌وانه‌ی له‌پێناوی خوادا شه‌هید بوون و کوژران، مردوون، نه‌خێر وانیه، به‌ڵکو ئه‌وانه زیندوون، لای په‌روه‌ردگاریان له ڕزق و ڕۆزیی (هه‌مه جۆر‌و تایبه‌ت) به‌هره‌وه‌رن.
462 - هه‌رگیز وامه‌زانن و وادامه‌نێن ئه‌وانه‌ی له‌پێناوی خوادا شه‌هید بوون و کوژران، مردوون، نه‌خێر وانیه، به‌ڵکو ئه‌وانه زیندوون، لای په‌روه‌ردگاریان له ڕزق و ڕۆزیی (هه‌مه جۆر‌و تایبه‌ت) به‌هره‌وه‌رن.
463 - زۆر دڵخۆش و شادمانن به‌و به‌خشش و زیاده فه‌زڵه‌ی که خوا پێی به‌خشیوون، مژده‌ش ده‌ده‌ن به‌وانه‌ی هێشتا به‌وان نه‌گه‌یشتوون و (شه‌هید نه‌بوون) که بێگومان هیچ ترس و بیمێکیان له‌سه‌ر نییه، هیچ غه‌م و په‌ژاره‌یه‌کتان بۆ پێش نایه‌ت (له به‌جێ هێشتنی دنیا).
464 - مژده ده‌ده‌ن به‌نازو نیعمه‌تانی تایبه‌تی و فه‌زڵ و ڕێزی بێ سنوور له‌لایه‌ن خوای میهره‌بانه‌وه، به‌ڕاستی خوایش پاداشتی ئیمانداران زایه ناکات و (ره‌نج به‌خه‌سار نابن)...
465 - ئه‌وانه‌ی که به‌ده‌م بانگه‌وازی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) چوون، دوای ئه‌وه‌ی که تووشی ناخۆشی و زام و ئێش بوون، بۆ ئه‌وانه‌یان که چاکه‌یان کرد‌و پارێزکار بوون، پاداشتی زۆر گه‌وره و بێ سنوور ئاماده‌یه...
471 - ئه‌وانه ڕێبازی کوفریان گرتۆته‌به‌ر، وا گومان نه‌به‌ن که مۆڵه‌تمان داون و (نازو نیعمه‌تی دنیامان پێبه‌خشیوون) ئه‌وه خێره بۆیان، ئێمه ته‌نها بۆیه مۆڵه‌تیان ده‌ده‌ین تا زیاتر گوناهبار ببن و سزایه‌کی ڕیسواکه‌ر چاوه‌ڕێیانه.
472 - خوا ئیمانداران واز لێناهێنێت هه‌ر وه‌کو ئه‌وه‌ی که ئێستا ئێوه له‌سه‌ری هه‌ن (دڵسۆز‌و نادڵسۆز، خه‌مخۆرو بێ باک تێکه‌ڵن)، هه‌تا پیس و پاک له‌یه‌ک جیانه‌کاته‌وه (به‌هۆی جۆره‌ها تاقی کردنه‌وه و پێشهاته‌وه)، بێگومان خوا جیهانی شاراوه‌تان نیشان نادات (تا ئاینده بزانن)، به‌ڵکو خوا له پێغه‌مبه‌ره‌کانی که‌سانێک هه‌ڵده‌بژێرێت که بیه‌وێت (تا له هه‌ندێک نهێنی ئاگاداربن به‌و ڕاده‌یه‌ی که پێویسته)، جا باوه‌ڕ به‌خواو پێغه‌مبه‌رانی بهێنن، خۆ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی دامه‌زراو بهێنن و پارێزکاری بکه‌ن و له خوا ترس بن، ئه‌وه پاداشتی بێ سنوور و نه‌بڕاوه چاوه‌ڕێتانه.
473 - واگومان نه‌به‌ن ئه‌وانه‌ی که به‌خیلی و ڕه‌زیلی ده‌که‌ن، له‌و نازو نیعمه‌تانه‌ی خوا پێی به‌خشیوون، نابه‌خشن، کارێکی چاکه بۆیان، نه‌خێر ئه‌وه کارێکی خراپ و نادروسته بۆیان، چونکه ئه‌و شتانه‌ی که نه‌یانده‌به‌خشی له ڕۆژی قیامه‌تدا ده‌ست ده‌نێته بینیان و ده‌بنه کۆت له گه‌ردنیاندا، (بێگومان) هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه‌و خوا ئاگایه به هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئێوه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
474 - سوێند بێت بێگومان خوای په‌روه‌ردگار گوفتاری (نابه‌جێی) ئه‌و (جوله‌کانه‌ی) بیست که وتیان: خوا هه‌ژاره و ئێمه ده‌وڵه‌مه‌ندین!! ئێمه ئه‌و گوفتارانه یاداشت و تۆمار ده‌که‌ین له‌سه‌ریان، هه‌روه‌ها کوشتنی پێغه‌مبه‌ران به ده‌ستی ئه‌وان به ناحه‌ق، (له دۆزه‌خیشدا) پێیان ده‌ڵێین: بچێژن سزای ئاگری سوتێنه‌ر...
475 - ئه‌و سزایه له ده‌ره‌نجامی ده‌ست پێشخه‌ری خۆتاندایه، چونکه به‌ڕاستی خوا هیچ جۆره سته‌مێک له به‌نده‌کان ناکات.
476 - (ئه‌و جووله‌کانه‌ی) ده‌ڵێن: خوا په‌یمانی داوه به ئێمه که به هیچ پێغه‌مبه‌رێک باوه‌ڕ نه‌که‌ین تاقوربانیه‌کمان بۆ نه‌هێنێت و (نه‌یبینین) ئاگر ده‌یخوات و ده‌یسوتێنێت و له ناوی ده‌بات، (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: خۆ ژماره‌یه‌ک پێغه‌مبه‌ر له پێش منه‌وه ڕه‌وانه‌کران بۆتان به‌چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکراوه و به‌و داخوازیه‌شه‌وه که‌وتتان، جا بۆ کوشتانن و (شه‌هیدتان کردن) ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن؟!
477 - خۆ ئه‌گه‌ر بڕوایان پێنه‌کردیت، ئه‌وه به‌ڕاستی زۆرێک له پێغه‌مبه‌رانی پێش تۆ بروایان پێ نه‌کراوه هه‌رچه‌نده جۆره‌ها موعجیزه و نامه‌ی پڕ له ستایش و ئامۆژگاری و کتێبی ڕووناککه‌ره‌وه‌یان هێنابوو.
972 - خوا فه‌رمووی: له به‌هه‌شت ده‌رچۆره ده‌ره‌وه به‌سه‌رشۆڕی و ڕیسوایی و ده‌رکراوی، سوێند به خوا ئه‌و که‌سه‌ی شوێنت که‌وت له‌وان، ئه‌وه بێگومان دۆزه‌خ پڕ ده‌که‌م له ئێوه هه‌موو.
478 - هه‌موو که‌سێک ده‌بێت بمرێت و مردن بچێژێت، ته‌نها له ڕۆژی قیامه‌تدا کرێ و پاداشتان به‌ته‌واوی پێ ده‌درێت (ده‌رئه‌نجامی کرده‌وه‌کانتان دێته‌وه ڕێتان) ئه‌وسا ئه‌وه‌ی دوور خرایه‌وه له ئاگری دۆزه‌خ و خرایه به‌هه‌شته‌وه، ئه‌وه به‌ڕاستی سه‌رفراز بووه، ژیانی دنیاش بێجگه له‌وه‌ی که ڕابواردنێکی خه‌ڵه‌تێنه‌ره شتێکی تر نیه.
479 - سوێند بێت بێگومان تاقی ده‌کرێنه‌وه له ماڵ و دارایی و خۆیشتاندا (زیان له ساماندا ده‌که‌ن، خۆتان توشی ناخۆشی و ئازار ده‌بن) هه‌روه‌ها سوێند بێت له خاوه‌نانی کتێبی پێش خۆتان و له موشریک و هاوه‌ڵگه‌رانه‌وه ئازارێکی زۆر ده‌بیسن (ئه‌وه‌نده بوختان و قسه‌ی نابه‌جێتان بۆ هه‌ڵده‌به‌ستن، وه‌ک ئازار به‌رگوێتان بکه‌وێت وایه)، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆڕاگر بن و پارێزکار بن و له خوا بترسن (له سنوور ده‌رنه‌چن)، به‌ڕاستی ئه‌و هه‌ڵوێسته له‌کاره په‌سه‌ندو کرده‌وه پایه‌داره‌کانه.
480 - (یاد بێنه‌ره‌وه) کاتێک خوا په‌یمانی وه‌رگرت له‌وانه‌ی کتێبیان پێ به‌خشراوه که ڕوونی بکه‌نه‌وه بۆ خه‌ڵکی و مه‌رامه‌کانی باس بکه‌ن و نه‌یشارنه‌وه، که‌چی خستیانه پشت خۆیان و به نرخێکی هه‌رزان فرۆشتیان (ئه‌گه‌ر هه‌موو دنیاش بێت، دینی بۆ بفرۆشی هه‌رزان فرۆشراوه و زه‌ره‌رێکی بێ سنووره) ئای که شتێکی بێ نرخیان کڕیوه و ده‌ستیان که‌وتووه.
481 - وا گومان مه‌به به‌وانه‌ی دڵخۆشن به‌وه‌ی که هه‌یانه‌و حه‌زده‌که‌ن باس بکرێن و خه‌ڵکی سوپاسیان بکات له‌سه‌ر کار‌و چاکه‌یه‌ک که نه‌یانکردووه، ئه‌وه هه‌رگیز وامه‌زانه ئه‌وانه له ده‌ست سزا ڕزگاریان ده‌بێت، به‌ڵکو سزایه‌کی به ئێش چاوه‌ڕێیانه.
482 - هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه و ئه‌و خوایه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.
483 - به‌ڕاستی له دروستکردنی ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا و له ئاڵ‌و گۆڕی شه‌و و ڕۆژدا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ که‌سانی ژیر و هۆشمه‌ند...
484 - ئه‌وانه‌ی یادی خوا ده‌که‌ن له‌کاتێکدا که به‌پێوه‌ن یان دانیشتوون یان ڕاکشاوون (له هیچ حاڵه‌تێکدا یادی ئه‌وزاته فه‌رامۆش ناکه‌ن)، هه‌میشه بیرده‌که‌نه‌وه له دروست بوونی ئاسمانه‌کان و زه‌وی (بیرده‌که‌نه‌وه له هه‌موو ورده‌کاریه‌ک، سه‌رنجی هه‌موو دیارده‌یه‌ک ده‌ده‌ن، سه‌رئه‌نجام ده‌ڵێن): په‌روه‌ردگارا تۆ ئه‌م هه‌موو دروست کراوانه‌ت بێ هوده و بێ ئامانج دروست نه‌کردووه، پاکیی و بێگه‌ردیی شایسته‌ی تۆیه، ده تۆش بمانپارێزه له سزای ئاگری دۆزه‌خ.
486 - په‌روه‌ردگارا؛ به‌ڕاستی ئێمه گوێمان له بانگخوازێک بوو، بانگی کردین بۆ ئیمان و (ده‌یفه‌رموو): ئیمان بهێنن به په‌روه‌ردگارتان جا ئێمه‌ش (بێ دوودڵی)، خێرا باوه‌ڕمان هێناو (وتمان): په‌روه‌دگارا؛ ده‌تۆش له‌گوناهو هه‌ڵه‌کانمان خۆش ببه، چاوپۆشی بکه له‌کرداره ناپه‌سه‌نده‌کانمان و (له‌سه‌ر ڕێبازی) چاکان و (به‌خته‌وه‌ران) بمانمرێنه و له‌گه‌ڵ ئه‌واندا کۆمان بکه‌ره‌وه.
487 - په‌روه‌ردگارا؛ ئه‌و به‌ڵێنانه‌شمان بۆ ئه‌نجام بده که له‌سه‌ر زاری پێغه‌مبه‌رانتدا به‌ئێمه‌ت داوه (که سه‌رکه‌وتنه له دنیاداو به‌هه‌شتی به‌رینه له داهاتوودا) و له ڕۆژی قیامه‌تیشدا خه‌جاڵه‌ت و ڕوو زه‌ردمان مه‌که، بێگومان تۆ به‌ڵێن شکێن نیت و به‌ڵێنی خۆت ده‌به‌یته سه‌ر.
488 - (کاتێک ئیمانداران به‌م شێوه‌یه نزایان کرد، که په‌روه‌ردگاری ئازیزیان فێریان ده‌کات) بێگومان ئه‌و زاته دوعاکانیان لێوه‌رده‌گرێت (به هاناو هاواریانه‌وه ده‌چێت بۆیه ده‌فه‌رموێت): به‌ڕاستی من هه‌وڵ و کۆشش و کار‌و کرده‌وه‌ی هیچ کام له ئێوه به‌زایه ناده‌م، چ نێرینه و پیاوتان، چ مێینه و ئافره‌تتان (چونکه)هاوکاری یه‌کتر بوون (له چاکه‌و چاکه‌کاریدا)، جا ئه‌وانه‌ی کۆچیان کرد‌و له شوێنه‌واری خۆیان ده‌ربه‌ده‌رکران و ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌دران له پێناوی مندا و جه‌نگان و شه‌هیدکران، به‌ڕاستی سوێند بێت چاوپۆشی ده‌که‌م له هه‌ڵه‌و گوناهه‌کانیان و ده‌یانخه‌مه باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیداو به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ش پاداشتێکه له لایه‌ن خواوه (پێشکه‌شیان ده‌کرێت) خوا پاداشتی چاک و جوانی لایه (بۆ تێکۆشه‌ران).
490 - (ئه‌وه هه‌رهه‌مووی) ڕابواردنێکی که‌مه (چونکه) له‌وه‌ودوا شوێن و جێگه‌یان دۆزه‌خه، که ناخۆشترین جێگه و ڕێگه‌یه.
491 - به‌ڵام ئه‌وانه که پارێزکارن و له سزای په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن (جێگه و ڕێگه‌یان) باخه‌کانی به‌هه‌شته که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیداو به‌به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات، هاوڕێ له‌گه‌ل ژیانی هه‌مشه‌یی له‌وێدا، ئه‌و شوێنانه‌ش له‌لایه‌ن خواوه ئاماده‌کراوه، بۆ میوانداری هه‌میشه‌یی به‌خته‌وه‌ران، ئه‌ڵبه‌ته ئه‌وبه‌شه‌ی که لای خوایه چاکترو به‌نرختره بۆ چاکه‌کاران و خواناسان.
492 - به‌ڕاستی هه‌ندێ که‌س هه‌ن له خاوه‌نانی کتێب که باوه‌ڕی به‌خوا پته‌و و دامه‌زراوه، هه‌روه‌ها به‌و (قورئانه‌ش) که بۆ ئێوه ڕه‌وانه‌کراوه و به‌و کتێبانه‌ش بۆ خۆیان پێشتر ڕه‌وانه کراوه، له‌کاتێکدا ئه‌وانه ترسی خوایان له دڵدایه و مه‌به‌ستیانه خوا لێیان ڕازی بێت، ئایه‌ته‌کانی خوا به‌نرخێکی که‌م (یاخود به‌هیچ نرخێک) نافرۆشن، ئه‌وانه پاداشتی (ئیمان و باوه‌ڕی) خۆیان لای په‌روه‌ردگاریان وه‌رده‌گرن، به‌ڕاستی خوا به‌خێرایی لێپرسینه‌وه ئه‌نجام ده‌دات (تا به‌زوویی به‌خته‌وه‌ران بخاته به‌هه‌شته‌وه و ناپوخته‌کانیش له دۆزه‌خ توند بکات).
493 - ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه خۆگربن و خۆڕاگریی و ئارامگریی و به‌سه‌ر خۆتاندا بهێنن، نه‌به‌زن له خۆگری مانه‌وه‌تان له سه‌نگه‌ردا، هه‌وڵ بده‌ن هه‌میشه له سه‌نگه‌ری خه‌بات و کۆششدا بن، له خوا بترسن و پارێزکاربن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازیی (هه‌میشه‌یی) به‌ده‌ست بهێنن.
494 - ئه‌ی خه‌ڵکینه له خه‌شم و ناڕه‌زایی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌تان خۆ بپارێزن که ئێوه‌ی له تاکه نه‌فسێک دروست کردووه، هه‌ر له‌و نه‌فسه‌ش هاوسه‌ره‌که‌ی به‌دی هێناو له‌و دووانه پیاوان و ژنانی زۆری خستۆته‌وه و بڵاوکرده‌وه، هه‌روه‌ها له‌و خوایه بترسن که له یه‌کتر داوا ده‌که‌ن به‌ناوهێنانی ئه‌وه‌وه، هه‌وڵ بده‌ن په‌یوه‌ندی خزمایه‌تیش بپارێزن و (پته‌وی بکه‌ن)چونکه به‌ڕاستی خوا (هه‌میشه و به‌رده‌وام) چاودێره به‌سه‌رتانه‌وه.
495 - (خه‌ڵکینه) ماڵ و سامانی هه‌تیوان بده‌نه‌وه ده‌ست خۆیان (کاتێک گه‌وره بوون و فامیان کرده‌وه)، ماڵی خراپ و پیسی خۆتان مه‌گۆڕنه‌وه به‌ماڵی چاک و پاکی ئه‌وان، ماڵ و سامانیان مه‌خۆن له‌گه‌ڵ ماڵ و سامانی خۆتاندا (مه‌یفه‌وتێنن) به‌ڕاستی ئه‌و کاره سته‌م و گوناهێکی گه‌وره‌یه.
496 - ئه‌گه‌ر ترسان له ئه‌نجام نه‌دانی دادپه‌روه‌ری له‌گه‌ڵ کچه بێ باوکه‌کاندا (ئه‌گه‌ر بیانکه‌نه هاوسه‌رتان، ئه‌وه واز له‌وان بهێنن)، ئه‌وه له ئافره‌تانی تر که حه‌ڵاڵن بۆتان ژن ماره بکه‌ن دوو دوو، یان سیان سیان، یان چوار چوار، (ئه‌ڵبه‌ته له یه‌ک هاوسه‌ر زیاتر مه‌رج و بارودۆخی تایبه‌تی خۆی هه‌یه) خۆ ئه‌گه‌ر ترسان له‌وه‌ی که نه‌توانن دادپه‌روه‌ر بن (له‌نێوان هاوسه‌ره‌کانتاندا) ئه‌وه با یه‌ک ژن ماره بکه‌ن، یان ئه‌و که‌نیزه‌کانه‌ی که هه‌تانن (که دیارده‌یه‌کی کاتی بوو، ئیسلام بنه‌بڕی کرد)، ئه‌وه‌ی که باسکرا نزیکتره له‌وه‌ی سته‌م نه‌که‌ن (ئه‌گه‌ر په‌یڕه‌وی بکه‌ن).
497 - ماره‌یی ئافره‌تان بده‌ن به‌وپه‌ڕی دڵفراوانی و ئاسووده‌ییه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ئاره‌زوو ویستی خۆیان ده‌ستیان هه‌ڵگرت له هه‌ندێک ماره‌یی و به‌خشییان به‌ئێوه، ئێوه بۆتان هه‌یه بیخۆن و به‌کاری بهێنن و به‌بێ دوودڵی نۆشی بکه‌ن (سوودی لێ وه‌ربگرن).
498 - ماڵ و سامانتان مه‌ده‌ن به‌که‌م عه‌قڵ و پیاو خراپان (که ئێوه به‌رپرسن له ماڵیان)، له‌کاتێکدا خوا کردوویه‌تی به‌هۆی ژیان و پایه‌داری و هه‌ستانه‌وه‌تان، به‌ڵکو ته‌نها به‌شیان بده‌ن بۆ خۆراک و پۆشاک، به‌جوانی قسه‌ی ڕاست و دروستیان بۆ بکه‌ن (ته‌ره‌یان مه‌که‌ن).
499 - هه‌تیوان تاقی بکه‌نه‌وه (به‌وه‌ی که هه‌ندێک پاره‌یان بده‌نێ و خۆتان سه‌رپه‌رشتییان بکه‌ن) هه‌تا ئه‌وکاته‌ی که وه‌ختی ئه‌وه‌یان دێت هاوسه‌ر بگرن، ئه‌وسا ئه‌گه‌ر هه‌ستتان کرد ژیر‌و سه‌لارن، پاره و سامانه‌که‌یان پێ بده‌نه‌وه، نه‌که‌ن ماڵ و سامانیان بخۆن به‌زیاده‌ڕه‌وی له‌خه‌رج کردنیدا له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌کو گه‌وره بن و زوو له ده‌ستتان بسێننه‌وه، جا ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده باده‌ستی بپارێزێت و ئه‌وه‌ش که هه‌ژاره بالێی بخوات و له سنوور ده‌رنه‌چێت و زیاده‌ڕه‌وی نه‌کات، جاکاتێک ماڵ و سامانه‌کانیان ته‌سلیم ده‌که‌نه‌وه ئه‌وه شایه‌تیان له‌سه‌ر بگرن (هه‌رچه‌نده) ته‌نها خوا به‌سه بۆ لێپرسینه‌وه و چاودێری.
500 - پیاوان به‌شیان هه‌یه له‌و شتانه‌دا که‌باوک و دایک و خزمان به میراتی له‌دوایان به‌جێ ده‌مێنێت، هه‌روه‌ها ژنانیش به‌شیان هه‌یه له‌و شتانه‌دا که به میراتیی له باوک و دایک و خزمان به‌جێ ده‌مێنێت، له که‌م و زۆری به‌شی هه‌رکه‌سێک دیاری کراوه و، ده‌بێت بیدرێتێ.
3070 - (ئێمه بڕوا ناکه‌ین که وه‌ک تۆ ده‌ڵێیت) له سزادراوان وئازاردراوان بین.
502 - ده‌با ئه‌وانه‌ش که (دوورنیه به‌م نزیکانه بمرن) و نه‌وه‌ی لاواز و ساوایان له‌دوا به‌جێ بمێنێت، خواناسی و ئاینداری بکه‌نه پیشه‌یان و گوفتاری چاک و به‌جێ بڵێن (وه‌سیه‌ت بکه‌ن، بێگومان خوا ده‌مێنێت بۆ منداڵی جێماویان ئه‌گه‌ر خواناس و گوفتار جوان و به‌خشنده بن).
503 - به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که ماڵی هه‌تیووان به ناحه‌ق و سته‌م ده‌خۆن، بێگومان ئه‌وانه ته‌نها ئاگر ده‌خۆن و ئه‌و ماڵه ده‌بێته ئاگر له سکیاندا، له قیامه‌تیشدا ده‌چنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه.
504 - خوا ڕێنموویتان ده‌کات و فه‌رمانتان پێ ده‌دا ده‌رباره‌ی نه‌وه‌کانتان له بواری میراتی گرتندا (ئه‌ویش ئه‌وه‌یه) که به‌شی نێرینه‌یه‌کیان ئه‌ندازه‌ی به‌شی دوو مێینه‌یانه، خۆ ئه‌گه‌ر مناڵه‌کان ته‌نها ئافره‌ت بوون (دووان) و له دووان زیاتر بوون ئه‌وه دووبه‌ش له سێ به‌شی میراتیه‌که له‌وان به‌ش ده‌کرێت، خۆ ئه‌گه‌ر مردووه‌که ته‌نها کچێکی هه‌بوو ئه‌وه نیوه‌ی داراییه‌که‌ی ده‌درێتێ، شه‌شیه‌کیش ده‌درێت به‌هه‌ریه‌ک له دایک و باوکی ئه‌گه‌ر مردووه‌که منداڵی هه‌بوو، خۆ ئه‌گه‌ر مردووه‌که منداڵی نه‌بوو، ته‌نها دایک و باوکی هه‌بوو ئه‌وه دایکی سێیه‌کی ده‌بات و ئه‌وی تریشی بۆ باوکی ده‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر باوکی نه‌بوو دایک و براو خوشکی هه‌بوو شه‌شیه‌کی میرات بۆ دایکی ده‌بێت، ئه‌مانه هه‌مووی دوای وه‌سیه‌تێک که مردووه‌که کردوویه‌تی و دانه‌وه‌ی قه‌رزو قه‌رزاری ده‌بێت، ئێوه نازانن که باوانتان و نه‌وه‌کانتان نازانن کام لایان سوودی زیاتره بۆتان (له‌به‌رئه‌وه به‌گوێره‌ی فه‌رمانی خوا میراتی دابه‌ش بکه‌ن، ئابه‌م شێوه‌یه میراتی دابه‌ش کردن) فه‌رزه له‌سه‌رتان که په‌یڕه‌وی بکه‌ن چونکه له‌لایه‌ن خواوه دیاریکراوه، به‌ڕاستی خوایش هه‌میشه و به‌رده‌وام زانا‌و دانایه.
1536 - صالح وتی: ئه‌ی خزمه‌کانم هه‌واڵم بده‌نێ: ئه‌گه‌ر من له‌سه‌ر ڕێگه و به‌رنامه‌یه‌کی ڕاست و دروست بم له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمه‌وه و خێر‌و چاکه‌و به‌زه‌یی خۆی پێ به‌خشی بم له خۆیه‌وه و ڕه‌حمه‌تی تایبه‌تیشی پێ به‌خشیووم، باشه کێ یارمه‌تیم ده‌دات و له سزای خوا ڕزگارم ده‌کات ئه‌گه‌ر له فه‌رمانی لابده‌م و په‌یامه‌که‌یم به ڕێك و ته‌واوی نه‌گه‌یاند، جا ئێوه به‌م هه‌ڵوێسته‌تان جگه له خه‌ساره‌تمه‌ندیی بۆ من هیچ سوودێکی ترم پێناگه‌یه‌نن.
1537 - ئه‌ی خزمه‌کانم ئه‌مه وشتره‌که‌یه که له‌لایه‌ن خواوه کراوه به موعجیزه و نیشانه‌یه‌کی تایبه‌ت (له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆی و ڕاستی پێغه‌مبه‌رێتی من) و جا وازی لێ بهێنن با له زه‌وی خوادا بله‌وه‌ڕێت، به‌نیازی خراپه‌وه ده‌ستی بۆ نه‌به‌ن، ئه‌گینا سزایه‌کی نزیك ده‌تانگرێت.
505 - هه‌روه‌ها نیوه‌ی میراتی ژنه‌کانتان ده‌درێت به ئێوه ئه‌گه‌ر منداڵیان نه‌بوو، خۆ ئه‌گه‌ر منداڵیان هه‌بوو ئه‌وه چواریه‌کی میراتی ژنه‌کانتان بۆ هه‌یه، ئه‌مانه هه‌مووی دوای به‌جێهێنانی وه‌سیه‌تی ژنان و دانه‌وه‌ی قه‌رزیان بۆ ژنان چواریه‌کی میراتی ئێوه بڕیاردراوه ئه‌گه‌ر ئێوه منداڵتان له‌دوا به‌جێ نه‌مابێت، خۆ ئه‌گه‌ر منداڵتان هه‌بوو ئه‌وه هه‌شتیه‌ک بۆ ژنه‌که ده‌بێت له‌وه‌ی که به میراتی لێتان به‌جێ ماوه، ئه‌مانه هه‌مووی دوای به‌جێهێنانی وه‌سیه‌تتان و دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانتان، خۆ ئه‌گه‌ر پیاوێک یان ئافره‌تێک مرد منداڵ و باوک و باپیر‌و براو خوشکی دایک و باوکی نه‌بوو، به‌ڵکو ته‌نها خوشکێک یان برایه‌کی دایکی هه‌بوو، ئه‌وه شه‌شیه‌ک به‌شی هه‌ر یه‌کێک له‌وان ده‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر براو خوشکی دایکی له یه‌ک زیاتر بوون ئه‌وه هه‌موویان هاوبه‌شن له سێیه‌کی میراتیه‌که‌دا (به‌یه‌کسانی ژن و پیاو) ئه‌مانه هه‌مووی دوای وه‌سیه‌تێک که ده‌کرێت، دانه‌وه‌ی قه‌رز، له‌کاتێکدا ئه‌و وه‌سیه‌ته زیانبه‌خش نه‌بێت به‌میراتگران، ئه‌مانه هه‌ر هه‌مووی بڕیار و فرمانن له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه و ئه‌و خوایه زانا و به حیلم و حه‌وسه‌ڵه‌یه.
528 - خۆ ئه‌گه‌ر ترسان له‌وه‌ی نێوان ژن و مێرد بشێوێت (کێشه‌یان چاره‌سه‌ر نه‌کرێت)، دادوه‌رێک له خزمی پیاوه‌که و دادوه‌رێک له خزمی ژنه‌که بنێرن (بۆ ڕێکخستنیان) ئه‌گه‌ر چاکسازی و ڕێکخستنیان بوێت، ئه‌وه خوا پێکهاتن فه‌راهه‌م ده‌هێنێت له نێوان ژن و مێرده‌که‌دا، بێگومان خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام زانا‌و ئاگایه.
529 - (ئه‌ی خه‌ڵکینه) ته‌نها خوا بپه‌رستن و هیچ جۆره شه‌ریک و هاوه‌ڵێکی بۆ بڕیار مه‌ده‌ن و چاکه‌کار بن له‌گه‌ڵ دایک و باوکتان و خزمان و هه‌تیووان و هه‌ژاران و دراوسێی خزم و دراوسێی نزیک و دراوسێی بێگانه‌داو هاوه‌ڵی کار‌و سه‌فه‌رو ڕێبوارو ژێر ده‌سته‌کانتاندا، به‌ڕاستی خوا ئه‌وانه‌ی خۆش ناوێت که خۆده‌نوێنن و فیزده‌که‌ن و فه‌خر ده‌فرۆشن به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا.
530 - ئه‌وانه‌ی ڕه‌زیلی ده‌که‌ن و فه‌رمان ده‌ده‌ن به‌خه‌ڵکی که ڕه‌زیل بن و ئه‌و شتانه‌ی خوا له زیاده فه‌زڵی خۆی پێی به‌خشیوون (له ماڵ و سامان و زانستی) ده‌یشارنه‌وه و (نایه‌ڵن که‌س سوودی لێوه‌ربگرێت، با ئه‌وه بزانن) که ئێمه بۆ خوانه‌ناسان سزایه‌کی سه‌رشۆڕکه‌رمان ئاماده کردووه.
531 - ئه‌وانه‌ش که ماڵ و سامانیان بۆ ڕووپامایی خه‌ڵکی ده‌به‌خشن، باوه‌ڕناهێنن نه به خوا، نه به‌رۆژی دوایی (دیاره که شه‌یتان ئه‌وانی له خشته بردووه و کردوونی به‌هاوه‌ڵی خۆی) جا ئه‌وه‌ی شه‌یتان بکاته هاوه‌ڵ و هاوده‌می خۆی (مه‌گه‌ر خوا بزانێت) چ ناپوخت و ناله‌بارێکی کردۆته هاوه‌ڵی خۆی.
1052 - ئایا خه‌ڵکی شاره‌کان دڵنیاشن و ناترسن له‌وه‌ی که تۆڵه‌ی ئێمه بێت بۆیان له چێشته‌نگاودا، له‌کاتێکدا ئه‌وان سه‌رگه‌رمی یاری و گه‌مه‌ن.
544 - ئایا نه‌تڕوانیوه‌ته ئه‌وانه‌ی که به‌شێک له کتێبی ئاسمانی پێدراوه (که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا) باوه‌ڕیان به‌فاڵچی و جادووگه‌رو بت و په‌یکه‌رو شه‌یتان و... هه‌یه و ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن ده‌ڵێن: ئه‌وانه چاکترن و ڕێبازی ڕاستتریان گرتووه، تا ئه‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان (به‌ئاینی ئیسلام هێناوه).
546 - مه‌گه‌ر ئه‌وانه هه‌ندێک ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته، تا ئه‌وکاته به‌قه‌ده‌ر تۆزقاڵێک له ناو‌کی خورما به‌خه‌ڵکی نه‌ده‌ن؟!
547 - یان هه‌ر ئه‌وه‌یه که حه‌ساده‌ت و به‌خیلی به‌خه‌ڵکی (ئیماندار) ده‌به‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خوا له فه‌زڵ و به‌خششی خۆی به‌شی داون (پێغه‌مبه‌ری له‌ناویاندا هه‌ڵبژاردووه) خۆ بێگومان ئێمه به‌نه‌وه‌ی ئیبراهیم کتێبمان به‌خشیووه (به مو‌سا ته‌ورات و به عیسا ئینجیل و به محمدیش (صلی الله علیه وسلم) قورئان) هه‌روه‌ها له‌جۆره‌ها دانایی به‌هره‌وه‌رمان کردوون و (به هه‌ندێکیان) وه‌ک (یوسف و داود و سوله‌یمان) ده‌سه‌ڵات و پاشایه‌تیه‌کی گه‌وره‌مان به‌خشیووه.
548 - جا له‌و خه‌ڵکه هه‌یه باوه‌ڕیان به (محمد (صلی الله علیه وسلم) و به قورئان) هێناوه‌و شوێنی که‌وتوون، هه‌شیانه ڕێی لێگرتووه و پشتی تێکردووه، دۆزه‌خیش به‌سه (بۆ ئه‌و یاخییانه) که ئاماده‌یه و کڵپه‌ی سه‌ندووه.
549 - به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان نه‌هێناوه به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه، له ئاینده‌دا ده‌یانسوتێنین به‌ئاگری دۆزه‌خ، هه‌موو جارێک پێستیان داوه‌شاو سووتاو هه‌ڵقرچا، پێستی تر ده‌که‌ین به‌به‌ریاندا، بۆ ئه‌وه‌ی به چاکی سزا‌و ئازار بچه‌ژن، به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام باڵاده‌سته و (ده‌توانێت تۆڵه له خوانه‌ناسان بسه‌نێت)، دانایه (که مۆڵه‌تیان ده‌دات به‌ڵکو بگه‌رێنه‌وه بۆ ڕێبازی دینداری).
550 - ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کار‌و کرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ده‌یانخه‌ینه ناو باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕووبار (به‌ژێر دره‌خته‌کانیداو به به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا) ده‌ڕوات و له‌وێدا ژیانی هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وام ده‌به‌نه سه‌ر، هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها هاوسه‌ری پاک و بێگه‌ردو خاوێن و پاکیزه‌دا، هه‌روه‌ها ده‌یانخه‌ینه ژێر سایه‌ی سێبه‌ری جوان و ڕازاوه‌ی هه‌میشه‌یی یه‌وه (نه گه‌رمایان ده‌بێت، نه سه‌رما).
551 - بێگومان خوا فه‌رمانتان پێده‌دات که هه‌موو ئه‌مانه‌ته‌کان (سپارده‌کان) بگه‌ڕێننه‌وه ده‌ست خاوه‌نه‌کانیان و هه‌ر کاتێکیش داوه‌ریتان کرد له‌نێوان خه‌ڵکیدا، دادپه‌روه‌رانه فه‌رمانڕه‌وایی بکه‌ن، چونکه به‌ڕاستی خوا به‌جوانی و چاکی و ته‌واوی ئامۆژگاری و فه‌رمانتان پێده‌دات، به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام بیسه‌ر و بینایه.
552 - ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، فه‌رمانبه‌ردارو گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌رو فه‌رمانڕه‌واکان بکه‌ن که له خودی خۆتانن (له بیروباوه‌ڕو پابه‌ندیدا)، خۆ ئه‌گه‌ر له شتێکدا بوو به‌کێشه‌تان ده‌رباره‌ی حوکمی خوایی، ئه‌وه ئه‌و کێشه‌یه بگێڕنه‌وه بۆ لای خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (صلی الله علیه وسلم) (که قورئان و سوننه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت)، ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕتان به‌خواو به ڕۆژی قیامه‌ت هه‌یه، (ڕه‌فتارکردنتان) به‌و شێوه‌یه چاکترین و جوانترین سه‌رچاوه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانتان.
553 - ئایا نه‌تڕوانیووه‌ته ئه‌و (دوورووانه‌ی) لافی ئه‌وه لێ ده‌ده‌ن گوایه به‌ڕاستی باوه‌ڕیان هێناوه به‌وه‌ی که بۆ تۆ ڕه‌وانه‌کراوه و به‌وه‌ش که پێش تۆ ڕه‌وانه‌کراوه (بۆ پێغه‌مبه‌ران)! که‌چی ده‌یانه‌وێت ڕووبکه‌نه زۆردار‌و جادووگه‌رو خوانه‌ناسان تا دادوه‌ریان له نێواندا بکه‌ن و چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان بکه‌ن، له‌کاتێکدا به ڕاستی فه‌رمانیان پێدراوه که باوه‌ڕیان به (تاغوت) نه‌بێت، شه‌یتانیش ده‌یه‌وێت گومڕایان بکات به‌گومڕاییه‌کی دوور‌و بێ سنوور.
554 - کاتێکیش پێیان بوترێ: وه‌رن بۆ لای ئه‌و (قورئانه‌ی) که خوا ناردوویه‌تی یه خواره‌وه و بۆ لای پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانتان) که‌چی ده‌بینی دووڕووه‌کان پشتت تێده‌که‌ن و ڕووت لێ وه‌رده‌گێڕن به‌ته‌واوی.
3889 - ئێمه‌ش مژده‌ی کوڕێکی به ئارام و خۆگرو ژیرمان پێبه‌خشی که -ئیسماعیل- ه.
556 - ئا ئه‌وانه که‌سانێکن خوا ده‌زانێت چی له دڵ و ده‌روونیاندا حه‌شاردراوه، که‌واته ڕه‌فتاری ئه‌وانه پشتگوێ بخه، ئامۆژگاریان بکه و قسه‌ی به‌پێزو به‌توێکڵی وایان پێ بڵێ که به‌قوڵایی ده‌روونیاندا بچێته خواره‌وه و بیانهه‌ژێنێت.
557 - هیچ فرستاده‌یه‌کمان نه‌ناردوه مه‌گه‌ر ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی گوێڕایه‌ڵی بکرێت به‌فه‌رمانی خوا، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه به‌ڕاستی کاتێک سته‌میان له خۆیان کرد (به لادان له شه‌ریعه‌ت) بهاتنایه بۆ لای تۆ و داوای لێخۆش‌بوونیان له خوای گه‌وره بکردایه، پێغه‌مبه‌ریش داوای لێخۆشبوونی بۆ بکردنایه، ئه‌وه بێگومان ئه‌و کاته ده‌یانزانی که خوا ته‌وبه و په‌شیمانی وه‌رگره‌و میهره‌بان و دلۆڤانه (ئه‌گه‌ر به‌ڕاستیان بوایه).
558 - نه‌خێر، سوێند به په‌روه‌ردگارت ئه‌وانه‌ی (لافی بڕوا لێده‌ده‌ن) بڕوا ناهێنن هه‌تا له هه‌موو کێشه‌یه‌کدا که ڕووده‌دا له نێوانیاندا تۆ نه‌که‌ن به دادوه‌رو گوێڕایه‌ڵی تۆ نه‌که‌ن، دوای ئه‌وه‌ش نابێت له دڵ و ده‌روونیاندا هیچ ناڕه‌زاییه‌ک دروست ببێت به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی که داوه‌ریت له‌سه‌ر کردووه و ده‌بێت به‌ته‌واویی ته‌سلیم بن و ڕازیی بن.
559 - خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئێمه پێویستمان بکردایه له‌سه‌ریان که خۆتان بکوژن، یان له وڵات و نیشتمانتان ده‌رچن ئه‌وه‌یان نه‌ده‌کرد، مه‌گه‌ر که‌مێکیان نه‌بێت (چونکه به‌جێ هێنانی فرمانی خوا به‌بێ چه‌ن و چوون پیشه‌ی به‌نده ڕاسته‌قینه‌کانه، ئێمه‌ش ئه‌و داخوازیه‌مان لێ نه‌کردوون) جا ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌وانه به‌گوێره‌ی ئامۆژگاری و فرمانی ئێمه ڕه‌فتاریان بکردایه، ئه‌وه چاکتر بوو بۆیان و دامه‌زراوترو چه‌سپاوتر ده‌بوون له‌سه‌ر حه‌ق و ڕاستی.
561 - به‌ته‌واویش هیدایه‌ت و ڕێنموویمان ده‌کردن بۆ ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و دروست.
562 - ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ر بکات، جا ئه‌وانه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا ده‌بن (له به‌هه‌شتی به‌ریندا) که‌خوا نازونیعمه‌تی ڕژاندووه به‌سه‌ریاندا له‌پێغه‌مبه‌ران و ڕاستگۆیان و شه‌هیدان و پیاوچاکان، ئای که ئه‌وانه هاوه‌ڵ و هاوڕێ و هاوده‌مێکی چاک و بێ وێنه‌ن!
580 - (الله) خوایه‌که بێجگه له‌و هیج خوایه‌کی تر نیه (شایسته‌ی په‌رستن بێت)سوێند به خوا له ڕۆژی قیامه‌تدا کۆتانده‌کاته‌وه و هیچ شک و گومانێکی تێدا نی یه، جا کێ هه‌یه قسه و گوفتاری له فه‌رمایش و فه‌رمووده‌ی خوا ڕاستترو دروستتر بێت؟
581 - جا ئه‌وه چیتانه (ئه‌ی ئیمانداران) ده‌رباره‌ی دووڕووه‌کان بوون به دوو ده‌سته‌وه؟! له کاتێکدا خوا (سه‌ر شۆڕی کردوون) و وه‌ری گێڕاونه‌ته‌وه بۆ بێ باوه‌ڕی به‌هۆی ئه‌و کرده‌وانه‌ی که کردوویانه، ئایا ده‌تانه‌وێت (دڵی) که‌سێک هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکه‌ن که خوا گومڕای کردووه؟! (به‌هۆی باوه‌ڕی دانه‌مه‌زراو و دڵ و ده‌روونی نه‌خۆشیه‌وه)، بێگومان ئه‌وه‌ی خوا گومڕای بکات (به‌هۆی کار‌و کرده‌وه‌ی ناپه‌سه‌ندیه‌وه) ئه‌وه هه‌رگیز ڕێگه‌یه‌کت ده‌ست ناکه‌وێت بۆ ڕێنموویی کردنی.
582 - (ئه‌و دووڕووانه) ئاواته‌خوازن که ئێوه‌ش بێ باوه‌ڕ بن وه‌ک خۆیان بێ باوه‌ڕ بوون، ئه‌و کاته (هه‌ردوولاتان) یه‌کسان ده‌بن له بێ باوه‌ڕیدا، که‌واته له‌وانه پشتیوان و یاوه‌ر مه‌گرن هه‌تا کۆچ ده‌که‌ن له‌پێناوی خوادا، خۆ ئه‌گه‌ر یاخی بوون و پشتیان تێکردن، ئێوه بیانگرن و بیانکوژن له هه‌ر کوێدا ئه‌وانه‌تان ده‌ستکه‌وت، هه‌رگیز نه‌که‌ن ئه‌وانه بکه‌نه یاوه‌رو هاوکار...
583 - جگه له‌وانه‌ی که په‌نا ده‌به‌نه به‌ر تیره و هۆزێک په‌یمان له‌نێوان ئێوه و ئه‌واندا به‌ستراوه، یاخود هاتبن بۆ لای ئێوه له‌کاتێکدا دڵیان ته‌نگ و بێزار بێت له‌وه‌ی جه‌نگتان له‌گه‌ڵ بکه‌ن یان دژی تیره و هۆزه‌که‌ی خۆیان بجه‌نگن، خۆ ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه ئه‌وانی زاڵ ده‌کرد به‌سه‌رتانداو دژتان ده‌جه‌نگان، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه دووره په‌رێزو که‌نارگیر بوون له ئێوه و جه‌نگیان له‌گه‌ڵ نه‌کردن و ڕێبازی ئاشتیان گرته‌به‌رو ملکه‌چ بوون، ئه‌وه خوا هیچ ڕێگه‌یه‌کی دانه‌ناوه بۆ ئێوه به‌سه‌ر ئه‌وانه‌وه (که شه‌ڕیان پێ بفرۆشن بیانکوژن یان به‌دیل بیانگرن).
584 - (هه‌روه‌ها) چه‌ند که‌سانێکی ترتان ده‌ستده‌که‌وێت که ده‌یانه‌وێت له ئێوه‌ش و له هۆز و قه‌ومی خۆشیان ئه‌مین بن، هه‌ر کاتێک بانگ کرابنه‌وه بۆ ئاشووبنانه‌وه درێغیان نه‌کردووه و ڕۆچوون تیایدا و چاکتر تێهه‌ڵچوونه‌ته‌وه، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه دووره په‌رێزیان نه‌گرت لێتان و که‌نارگیر نه‌بوون و ڕێبازی ئاشتیان نه‌گرته‌به‌رو ده‌ستیان نه‌کێشایه‌وه له جه‌نگ کردن له‌گه‌ڵتان، ئه‌و کاته بیانگرن و بیانکوژن له هه‌ر کوێ ده‌ستان ڕۆیی به‌سه‌ریاندا، ئا ئه‌وانه گێڕاومانه بۆتان به‌سه‌ریانه‌وه به‌ڵگه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرا له‌سه‌ر (ڕاست و ڕه‌وایی کوشتن و به‌دیل کردنیان).
585 - بۆ هیچ ئیماندارێک نیه ئیماندارێکی تر بکوژێت مه‌گه‌ر به هه‌ڵه، خۆ ئه‌گه‌ر که‌سێکی ئیماندار به هه‌ڵه ئیماندارێک بکوژێت، ئه‌وه ده‌بێت به‌نده‌یه‌کی ئیماندار ئازاد بکات و خوێن باییه‌که‌ی بدات به که‌سوکاری کوژراوه‌که (وه‌ک میراتی دابه‌شی بکه‌ن) مه‌گه‌ر لێی ببوورن و له خوێنه‌که‌ی خۆش ببن، خۆ ئه‌گه‌ر کوژراوه‌که له ناو قه‌وم و ده‌سته‌یه‌کدا بوو دوژمنی ئێوه بوون، به‌ڵام ئه‌و (کوژراوه) ئیماندار بوو، با (بکوژه‌که) به‌نده‌یه‌کی ئیماندار ئازادبکات و ئه‌گه‌ر ئیمانداره کوژراوه‌که له‌ناو قه‌وم و ده‌سته‌یه‌ک بوو که په‌یمان له‌نێوانتاندا هه‌بوو، ده‌بێت خوێن‌بایی بدرێت به‌که‌سوکاری و به‌نده‌یه‌کی ئیمانداریش ئازاد بکرێت، (خۆ ئه‌گه‌ر بکوژه‌که) ئه‌وه‌ی بۆ نه‌لواو ده‌ستی نه‌که‌وت (به‌نده ئازاد بکات و به‌ندایه‌تی باوی نه‌مابوو ماڵ و سامانیشی نه‌بوو) ئه‌وه ده‌بێت دوومانگ له‌سه‌ریه‌ک به‌ڕۆژوو بێت، ئه‌مه بڕیارێکه بۆ ڕاستی و دروستی ته‌وبه و گه‌ڕانه‌وه‌که‌ی، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن خواوه‌یه، بێگومان خوای گه‌وره هه‌میشه و به‌رده‌وام زانا‌و دانایه.
587 - ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، کاتێک ده‌رئه‌چن بۆ گه‌یاندنی ئیسلام و جیهاد له‌پێناوی خوادا، وردبین بن و هه‌موو شتێک ڕوون بکه‌نه‌وه (دووره په‌رێزبن له په‌له‌و هه‌ڵه‌شه‌یی) و به‌وکه‌سانه مه‌ڵێن که سه‌لامتان لێده‌که‌ن: (ڕاست ناکه‌یت) تۆ ئیماندار نیت!! (به‌و هه‌ڵوێسته) مه‌به‌ستتان ده‌سکه‌وتی ژیانی دنیابێت، لای خوا ده‌ستکه‌وتی زۆر هه‌یه، خۆ کاتی خۆی ئێوه‌ش وابوون (باوه‌ڕتان شاراوه بوو) تا خوا منه‌تی نایه سه‌رتان (سه‌رکه‌وتنی پێبه‌خشین و ده‌رووی لێکردنه‌وه) که‌واته، ورد‌و دووربین بن، چونکه به‌ڕاستی خوا ئاگاداره به‌هه‌موو ئه‌وکاروکرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن. (پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌سته‌یه‌ک له هاوه‌ڵانی نارد بۆ گه‌یاندنی ئیسلام، ئوسامه‌ی کوڕی زه‌یدی کرده لێپرسراویان، کابرایه‌ک که ناوی (مه‌رداس) بوو مه‌ڕو وشتری ده‌له‌وه‌ڕان، ئوسامه‌و هاوه‌ڵانی بینی، ترسا‌و به‌په‌له دوور که‌وته‌وه‌و خۆی کرد به ئه‌شکه‌وتێکدا، ئه‌مانیش شوێنی که‌وتن، کاتێک چوونه به‌رده‌م ئه‌شکه‌وته‌که کابرا هات به‌پیریانه‌وه‌و سه‌لامی لێکردن و شایه‌تمانی هێنا، به‌ڵام ئوسامه هێرشی کرده سه‌ری و کوشتی.. دوایی که پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بیستی تووڕه بوو له ئوسامه و فه‌رمووی: بۆچی کوشتت؟ ئایا دڵ و سینه‌تان هه‌ڵدڕی بوو بزانن به‌ڕاستێتی یان نا!!)...
5021 - له‌ناو گڕه و ئاوی له‌کوڵ دا گیریان خواردووه‌و ده‌تلێنه‌وه
597 - له به‌رامبه‌ر (له‌شکری بێ باوه‌ڕانه‌وه که شه‌ڕتان پێ ده‌فرۆشن یان به‌ربه‌ستن له ڕێگه‌ی پێگه‌یاندنی بانگه‌وازی خوادا) سستی و که‌مته‌رخه‌می مه‌که‌ن و بکه‌ونه دوایان، چونکه ئه‌گه‌ر ئێوه ئێش و ئازار‌و ماندوێتی و برینداریتان بۆ پێش بێت، بۆ ئه‌وانیش هه‌رپێش دێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێوه به‌ئومێدو به‌ته‌مان له‌لایه‌ن خواوه ده‌ستان بکه‌وێت (له به‌هه‌شتدا) ئه‌وان به ته‌مای نین، خوا هه‌میشه و به‌رده‌وام زانا‌و دانایه.
588 - ئه‌وانه‌ی دانیشتوون له ئیمانداران و (جه‌نگ ناکه‌ن) ـ مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی که ناته‌واون ـ (کوێر، شه‌ل، نه‌خۆش،... هتد) له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا که جیهادو کۆشش ده‌که‌ن له پێناوی خوادا به ماڵ و سامان و خۆیان چوونیه‌ک نین، بێگومان خوا فه‌زڵ و ڕێز‌و پله‌یه‌کی تایبه‌تی بڕیارداوه بۆ تێکۆشه‌ران به ماڵیان و خۆیان، به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا که دانیشتوون و (فیداکاری ناکه‌ن و گیان به‌خت ناکه‌ن)، خوای گه‌وره به‌هه‌ر ده‌سته‌یه‌کیان به‌ڵێنی چاک و به‌نرخی داوه، (بێگومان) خوا فه‌زڵ و ڕێز‌و پاداشتی گه‌وره‌و بێ سنووری ئه‌و تێکۆشه‌ر و موجاهیدانه‌ی داوه به‌سه‌ر ئه‌و دانیشتوانه‌دا...
589 - ئه‌ویش چه‌نده‌ها پله‌و پایه‌ن (به‌گوێره‌ی هه‌وڵ و کۆشش) له‌لایه‌ن خواوه پێشکه‌ش ده‌کرێن (به‌گوێره‌ی ڕاده‌ی نیه‌ت پاکیی و تێکۆشان)، هاوڕێ له‌گه‌ڵ لێخۆشبوو‌ن و ڕه‌حمه‌تدا، چونکه خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام لێخۆشبووه‌و به ڕه‌حم و دلۆڤانه.
590 - به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی له سه‌ره مه‌رگدا فریشته گیانیان ده‌کێشن له‌کاتێکدا ئه‌وان هه‌میشه سته‌میان له خۆیان ده‌کرد (ئیمان و باوه‌ڕیان له مه‌ترسیدا بوو که‌چی کۆچیان نه‌ده‌کرد بۆ نیشتمانی ئیمان، به‌توندیی پیایاندا هه‌ڵده‌شاخێن)و ده‌ڵێن: باشه ئێوه له چیدا بوون و له‌کوێ ژیانتان ده‌برده سه‌ر؟! له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن: ئێمه بێ ده‌سه‌ڵات و لاواز کراو بووین له زه‌ویدا، فریشته‌کان ده‌ڵێن: باشه ئایا زه‌وی خوا فراوان و پان و پۆر نه‌بوو تا کۆچی تێدا بکه‌ن و (کۆچ بکه‌ن بۆ نیشتمانێک که ئیمانداران تیایدا فه‌رمانڕه‌وان یاخود سه‌ربه‌ستن)؟ ئا ئه‌وانه شوێنه‌واریان دۆزه‌خه، که جێگه و ڕێگه و سه‌رئه‌نجامێکی ناخۆش و ناسازو خراپه.
591 - مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌یان که به‌ڕاستی بێ ده‌سه‌ڵات و ناته‌وان و لاوازکراون له‌و پیاوانه‌ی ژن و منداڵیان له‌گه‌ڵدایه‌و ناتوانن ته‌گبیرو گۆڕانکاریه‌ک بۆ خۆیان بکه‌ن و هیچ ڕێگه‌یه‌کیش شاره‌زانین بۆ چاره‌سه‌رو ده‌ربازکردنی خۆیان.
592 - ئا ئه‌وانه خوا لێبووردن و چاوپۆشی بۆ ئاماده کردوون و خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام زۆر لێخۆشبووه‌و زۆریش چاوپۆشی ده‌کات (مه‌به‌ست له وشه‌ی ـ عسی ـ بۆ هاتنه دی به‌ڵێنه خواییه‌که‌یه).
605 - جا ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌ک یان تاوانێک ئه‌نجام بدات و له‌وه‌ودوا بیسه‌پێنێت به‌سه‌ر بێ تاوانێکداو بێ تاوانێکی پێ له‌که‌دار بکات، بێگومان ئه‌و که‌سه بوختان و تاوانێکی ئاشکرای ئه‌نجامداوه و تاوانێکی گه‌وره‌ی کردووه (زیاد له گوناهه‌که‌ی خۆی).
606 - خۆ ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تی خوا نه‌بوایه به‌سه‌رته‌وه خه‌ریک بوو هه‌ندێکیان سه‌رت لێ بشێوێنن، بێگومان ئه‌وان به‌و کاره‌یان هه‌ر سه‌ر له خۆیان ده‌شێوێنن، دڵنیابه که ناتوانن له هیچ شتێکدا زیانت پێبگه‌یه‌نن، خوای گه‌وره‌ش قورئان و دانایی بۆ دابه‌زاندوویت و فێری ئه‌و شتانه‌ی کردوویت که جاران نه‌تده‌زانی، به‌رده‌وامیش فه‌زڵ و ڕێزی خوا له‌سه‌ر تۆ (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) زۆر‌و فراوان و ئاشکراو دیاره و (نایه‌ڵێت تووشی هه‌ڵه ببیت).
607 - له زۆربه‌ی چپه و سرته و قسه نهێنیه‌کانیاندا هیچ خێرێک به‌دی ناکرێت و تیایدا نیه، مه‌گه‌ر چپه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی که فه‌رمان بدات به‌به‌خششێک، یان چاکه‌یه‌ک، یان ڕێکخستن و چاکسازی و ئاشتبوونه‌وه‌یه‌کی نێوان خه‌ڵکی، جا ئه‌وه‌ی (ئه‌و شێوازه چاکه‌یه) ئه‌نجام بدات و مه‌به‌ستی ته‌نها ده‌ستکه‌وتنی ڕه‌زامه‌ندی خوا بێت، ئه‌وه له ئاینده‌دا پاداشتی زۆر‌و بێ سنوور و گه‌وره‌ی پێده‌به‌خشین.
608 - ئه‌وه‌ش دوژمنایه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بکات و لێی جیابێته‌وه له دوای ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی ڕاست و دروستی بۆ ڕوون بۆته‌وه و ڕێبازێک بگرێته‌به‌ر که جیابێت له ڕێگه‌و ڕێبازی ئیمانداران، ئه‌وه ڕووی وه‌رده‌چه‌رخێنین بۆ ئه‌و ڕووگه‌و به‌رنامه‌یه‌ی هه‌ڵی بژاردووه‌و ڕووی تێکردووه، (له قیامه‌تیشدا) ده‌یخاته ناو دۆزه‌خه‌وه و ده‌یسوتێنین که ئه‌ویش سه‌رئه‌نجامێکی زۆر ناخۆش و سامناکه.
609 - به‌ڕاستی خوا خۆش نابێت له‌وه هاوه‌ڵ و شه‌ریکی بۆ بڕیار بدرێت و جگه له‌و (هاوبه‌ش دانانه) له گوناهانی تر بۆ هه‌ر که‌س بیه‌وێت و شایسته بێت و (په‌شیمان بێت) خۆش ده‌بێت، جا ئه‌وه‌ی شه‌ریک و هاوه‌ڵ بۆ خوا بڕیار بدات، ئه‌وه به‌ڕاستی گومڕا بووه به‌گومڕاییه‌کی زۆر دوور.
610 - (ئه‌و هاوه‌ڵگه‌رانه) ئه‌وه‌ی هاناو هاواری بۆ ده‌به‌ن و ده‌یپه‌رستن ـ جگه له‌خوا ـ چه‌ند په‌رستراوێکی کار تێکراون (په‌رستراو ده‌بێت کارتێکه‌ر بێت نه‌ک کارتێکراو، بۆیه بته‌کانیان به‌مێینه ناوناوه وه‌ک: لات و عوززا)، ته‌نها هاناو هاواریشیان هه‌ر بۆ شه‌یتانی سه‌رکه‌ش و یاخی یه که له هه‌موو خێرێک داماڵراوه.
612 - سوێند بێت به تۆ گومڕایان ده‌که‌م و به ئاوات و خه‌یاڵی پووچه‌وه سه‌رگه‌رمیان ده‌که‌م و خۆم فرمانیان پێده‌ده‌م و هانیان ده‌ده‌م و ئه‌وجا ئه‌وانیش بێگومان گوێی ئاژه‌ڵه‌کانیان ده‌بڕن، هه‌روه‌ها فرمانیان پێ ده‌ده‌م ئه‌وانیش دروست کراوانی خوا ده‌ستکاری بکه‌ن و بیگۆڕن (له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌ڵقه له‌گوێکانی به‌ناو زانا ده‌ستکاریی جینات و سیفاتی ڕه‌چه‌ڵه‌کیی ده‌که‌ن و به‌گوێی شه‌یتان ده‌که‌ن، ئاده‌میزادو زینده‌وه‌ران تێکده‌ده‌ن، جگه له‌هه‌ندێکیان نه‌بێت که مه‌به‌ستیان خزمه‌تی ئاده‌میزاده)، جا ئه‌وه‌ی له جیاتی خوا شه‌یتان بکاته پشتیوانی خۆی، ئه‌وه به‌ڕاستی دووچاری زیان و خه‌ساره‌تمه‌ندیه‌کی ئاشکرا بووه.
613 - (شه‌یتان) به‌ڵێنیان ده‌داتێ و ئاوات و ئاره‌زوو ده‌ڕازێنێته‌وه بۆیان، دیاره که شه‌یتانیش هیچ به‌ڵێنێکیان پێنادات جگه له فریودان و خه‌ڵه‌تاندن نه‌بێت.
615 - ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕیان هێناوه و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، ئه‌وه له‌مه‌ودوا ده‌یانخه‌ینه ناو باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خت و به‌به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات و ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه و به‌رده‌وام تیایدا ده‌به‌نه‌سه‌ر، ئه‌وه به‌ڵێنێکی نه‌گۆڕاوی خوایی یه، جاکێ هه‌یه ڕاستترو دروستتر له خوا به‌ڵێنی خۆی بباته‌سه‌ر؟
616 - (پاداشت و ڕێز‌و نرخ) نه به ئاره‌زووی ئێوه‌یه، نه به ئاره‌زووی خاوه‌نانی کتێبه، ئه‌وه‌ی خراپه‌و گوناهێک بکات، ئه‌وه به‌هۆیه‌وه سزا ده‌درێت و هیچ که‌س و هیچ هێزێکی تری ده‌ست ناکه‌وێت جگه له خوا پشتگیریی بکات و یارمه‌تی بدات.
628 - ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه هه‌میشه ڕاگری دادوه‌ری بن و شایه‌تیی بۆ خوا بده‌ن، با شایه‌تیه‌که‌شتان زیانی بۆ خۆتان و دایک و باوکتان یان خزمانیش هه‌بێت، ئه‌گه‌ر که‌سانێک له‌وانه ده‌وڵه‌مه‌ندبێت یان هه‌ژار خوا به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان چاکتر ده‌زانێت له ئێوه (واته به‌ته‌ماعی ده‌وڵه‌مه‌ندی له دادپه‌روه‌ری لامه‌ده‌ن و به‌هۆی نه‌داریی و به‌زه‌یی بێ جێ له حه‌ق لامه‌ده‌ن) نه‌که‌ن شوێن ئاره‌زووی نه‌فس بکه‌ون له دادپه‌روه‌ری لابده‌ن، جا ئه‌گه‌ر ئێوه پێچ لێ بده‌ن (زمان بگۆرن) و شایه‌تی ناحه‌ق بده‌ن، یان پشت هه‌ڵکه‌ن، ئه‌وه چاک بزانن خوا ئاگاداره به کار‌و کرده‌وه‌تان.
629 - ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، به‌رده‌وام و دامه‌زراو بن له‌سه‌ر ئیمان به خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و به‌و قورئانه‌ش که له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکدا دایبه‌زاندووه بۆ پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و به‌و کتێبانه‌ش که پێشتر ڕه‌وانه‌ی کردوون، جا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی نه‌بێت به‌خواو فریشته‌کانی و به کتێبه‌کانی و به‌پێغه‌مبه‌رانی و به‌رۆژی دوایی، ئه‌وه به‌ڕاستی گومڕابووه به‌ئه‌وپه‌ڕی گومڕایی.
630 - به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه و دوایی پاشگه‌ز بوونه‌ته‌وه، دووباره ئیمانیان هێنایه‌وه و دوایی پاشگه‌ز بوونه‌وه، له‌وه‌ودوا زیاتر له بێ دینی و کافریدا ڕۆچوون، هیچ کات خوا له‌وانه خۆشنابێت و ڕێنمووییان ناکات بۆ ڕێبازێکی سوود به‌خش.
631 - (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) مژده به دووڕووه‌کان بده که به‌ڕاستی سزایه‌کی به‌ئێشیان بۆ ئاماده کراوه!!
632 - ئه‌و دووڕووانه‌ی که بێ باوه‌ڕه‌کان ده‌که‌نه پشتیوان و یارویاوه‌ری خۆیان له‌جیاتی ئیمانداران، ئایا ده‌یانه‌وێت عیززه‌ت و ده‌سه‌ڵات و سه‌ربه‌رزیان لای ئه‌وان ده‌ست بکه‌وێت؟ (ئه‌وانه به‌هه‌ڵه‌دا چوون) چونکه به‌ڕاستی عیزه‌ت و باڵاداستی و سه‌ربه‌رزیی هه‌ر هه‌مووی بۆ خوایه.
633 - به‌ڕاستی (خوای گه‌وره) له قورئاندا ئه‌م بڕیاره‌ی ناردووه بۆ سه‌رتان که: هه‌ر کاتێک له جێیه‌کدا گوێتان لێ بوو کوفر‌و گاڵته به‌ئایه‌ته‌کانی خوا ده‌کرا، ئه‌وه دامه‌نیشن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا هه‌تا قسه‌و باسه‌که‌یان به‌گۆڕن (ئه‌گه‌ر دابنیشن و گوێ نه‌ده‌نێ) ئه‌وه به‌ڕاستی ئێوه‌ش له‌و کاته‌دا وه‌ک ئه‌وانن و (حسابی ئه‌وانتان بۆ ده‌کرێت) به‌ڕاستی خوا دووڕووه‌کان و بێ باوه‌ڕه‌کان هه‌موویان له دۆزه‌خدا کۆده‌کاته‌وه.
645 - ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به خوا و پێغه‌مبه‌ره‌کانی هێناوه و هیچ جۆره جیاوازیه‌کیان نه‌کردووه له نێوان هیچ کامیانداو باوه‌ڕیان به هه‌موویان هه‌یه، ئا ئه‌وانه له‌ئاینده‌دا خوای گه‌وره پاداشتی خۆیان ده‌داتێ، خوای گه‌وره‌ش هه‌میشه و به‌رده‌وام لێخۆش‌بوو میهره‌بانه (بۆ باوه‌ڕداران).
646 - ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) خاوه‌نانی کتێب داوای ئه‌وه‌ت لێده‌که‌ن که له ئاسمانه‌وه کتێبێکیان بۆ دابه‌زێنیت، جا ئه‌وانه به‌ڕاستی داوای له‌وه گه‌وره‌تریان له مو‌سا کرد، وتیان: ده‌مانه‌وێت خوامان به‌ئاشکرا نیشان بده‌یت، ئه‌سا هه‌وره بروسکه‌یه‌ک لێیدان له سه‌رئه‌نجامی ئه‌و سته‌مه ناڕه‌وایه‌و (ئه‌و داخوازیه نادروسه‌یاندا) که‌چی له‌وه‌ودوا گوێره‌که په‌رستیانکرد له دوای ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه و موعجیزه ئاشکرایانه که بۆیان هات، جا له‌وه‌شیان خۆش بووین و به‌ڵگه‌و موعجیزه و به‌رنامه‌ی ئاشکرامان به‌خشی به مو‌سا (تا ڕێنمووییان بکات).
647 - بۆ چه‌سپاندن و وه‌رگرتنی په‌یمانه‌که کێوی (طور) مان به‌رز کرده‌وه به‌سه‌ریانداو پێمان وتن: که له ده‌روازه‌ی شاری (قدس)ه‌وه به‌سوژده‌وه بچنه ژوره‌وه (هه‌روه‌ها فرمانمانداو) وتمان: له ڕۆژانی شه‌موواندا ده‌ستدرێژی مه‌که‌ن و (ڕاوه ماسی مه‌که‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته) په‌یمانێکی توند‌و به‌هێزمان لێوه‌رگرتن.
648 - ئینجا به‌هۆی په‌یمان شکاندنیان و بێ باوه‌ڕیان به‌ئایه‌ته‌کانی خوا‌و کوشتنی به‌ناحه‌قی پێغه‌مبه‌ران له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه و ئه‌و قسه‌یه‌شیان که ده‌ڵێن دڵی ئێمه داخراوه و به‌رگی پێوه‌یه (مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه که ئاماده‌نین گوێ بۆ هیچ ڕاستیه‌ک بگرن، خوا خه‌شمی لێگرتن و نه‌فرینی لێکردن) نه‌خێر به‌و جۆره نیه که ئه‌وانه ده‌یڵێن، به‌ڵکو خوا مۆری ناوه به‌سه‌ر دڵ و ده‌روونیاندا به‌هۆی بێ باوه‌ڕ بوونیانه‌وه، جا هه‌ر بۆیه که‌مێکیان نه‌بێت باوه‌ڕناهێنن.
649 - (هه‌روه‌ها خوا ڕقی لێیانه) به‌هۆی بێ باوه‌ڕ بوون و ئه‌و بوختانه گه‌وره‌یه‌ی که بۆ مه‌ریه‌م هه‌ڵیانبه‌ست...
650 - به‌هۆی ئه‌و قسه‌یه‌شیان که ده‌یانوت به ڕاستی ئێمه مه‌سیح پێغه‌مبه‌ری خوا عیسای کوڕی مه‌ریه‌ممان کوشتووه، که‌چی له‌ڕاستیدا نه‌کوشتوویانه‌و نه له قه‌ناره‌و خاچیانداو، به‌ڵکو لێیان تێکچووه و (که‌سێکی تریان کوشتووه له بری ئه‌و)، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بیر‌و بۆچوونی جیاوازیان له‌و کێشه‌یه‌دا هه‌یه، خۆشیان له گوماندان تیایدا و ئه‌وانه هیچ زانستیه‌کی ڕاستیان نیه له‌و باره‌یه‌وه، جگه له شوێنکه‌وتنی گومان نه‌بێت و به‌دڵنیاییه‌وه (ده‌ڵێین) که نه‌یانکوشتووه‌و بۆیان نه‌کوژراوه.
656 - به‌ڕاستی ئێمه (وحی)و نیگامان بۆ تۆ ناردووه هه‌ر وه‌کو چۆن (وحی) و نیگامان بۆ نوح و پێغه‌مبه‌رانی دوای ئه‌و ناردووه، هه‌روه‌ها (وحی) و نیگامان ناردووه بۆ ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و (هه‌ندێک) له کوڕانی یه‌عقوب و عیسا و ئه‌یوب و یونس و هاروون و سوله‌یمان، زه‌بوریشمان به داود به‌خشیووه (کتێبێک بووه زۆربه‌ی ته‌سبیحات و ستایشی په‌روه‌ردگار بووه).
660 - به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون و ڕێبازی بێ باوه‌ڕیان گرتۆته‌به‌ر و به‌ربه‌ستیشیان دانا له‌به‌رده‌م ڕێبازی خوادا (به‌شێنه‌یی و نه‌رم و نیانی)، بێگومان ئه‌وانه گومڕا بوون و له ڕاستی زۆر دوور که‌وتوونه‌ته‌وه.
4867 - سه‌رنج بده‌ن چۆن بوو سزا‌و تۆڵه‌و خه‌شم و قینی من له‌و یاخی بووانه؟
663 - ئه‌ی خه‌ڵکینه به‌ڕاستی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه پێغه‌مبه‌رێکتان بۆ هاتووه به‌حه‌ق و ڕاستی، ده ئێوه‌ش ئیمان و باوه‌ڕی پێ بهێنن، ئه‌وه چاکتره بۆتان، خۆ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ نه‌هێنن، ئه‌وه دڵنیابن که هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه (ئاتاجی ئیمانی ئێوه نیه)، چونکه خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام زانا‌و دانایه.
664 - ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب زیاده‌ڕه‌وی مه‌که‌ن له ئاینه‌که‌تاندا، جگه له حه‌ق و ڕاستی هیچی تر به ده‌م خواوه مه‌ڵێن، به‌ڕاستی مه‌سیح، عیسای کوڕی مه‌ریه‌م جگه له‌وه‌ی که فرستاده‌ی خوایه (شتێکی تر نه‌بووه)، له دایک بوونه‌که‌ی به‌فه‌رمانی خوا بووه که‌له مه‌ریه‌مدا (به‌رجه‌سته بوو)، عیسا ڕۆح و گیانێکی (تایبه‌تیه) له‌لایه‌ن خواوه به‌خشراوه، ده ئیتر باوه‌ڕی دامه‌زراو به خوایه‌تی خوا‌و به پێغه‌مبه‌رانی بهێنن، هه‌رگیز مه‌ڵێن خوا سیانه (له‌و گوفتاره نابه‌جێ یه) واز بهێنن چاکتره و قازانجتانه، چونکه به‌ڕاستی خوا ته‌نها یه‌ک تاکه خوایه، پاک و بێگه‌ردو دووره له‌وه‌ی که منداڵی ببێت (بوختانی ناقۆڵای وا، چۆن ده‌که‌ن)؟! هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر هه‌مووی ئه‌و خاوه‌نیانه، بێگومان خوا به‌سه که به‌دیهێنه‌رو سه‌رپه‌رشتیاری (دروستکراوانی بێت).
665 - هه‌رگیز مه‌سیح لاری له‌وه نیه که به‌نده‌ی خوا بێت، هه‌روه‌ها فریشته نزیکه‌کانیش، جا ئه‌وه‌ی لاری و سه‌رپێچی بکات له په‌رستنی خوا‌و خۆی به‌زل بزانێت، ئه‌وه (با دڵنیابێت) هه‌مووان له ئاینده‌دا لای ئه‌و زاته ده‌بێت کۆببنه‌وه (بۆ لێپرسینه‌وه).
666 - (جا ئه‌و کاته) ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کاروکرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، ئه‌وه خوا به ته‌واوی و به‌چاکی پاداشته‌کانیان ده‌داته‌وه و له فه‌زڵ و به‌خششی تایبه‌تی خۆی بۆیان زیادیش ده‌کات، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی سه‌رپێچی و لاریان کردووه و خۆیان به‌زل زانیووه، ئه‌وه خوا سزای زۆر به‌ئێشیان ده‌دات، ئه‌وسا بێجگه له خوا که‌سێکیان ده‌ست ناکه‌وێت که پشتیوانیان لێ بکات و سه‌ریان بخات (ئه‌ڵبه‌ته ئه‌و زاته‌ش به‌زه‌یی پیایاندا نایه‌ته‌وه).
667 - ئه‌ی خه‌ڵکینه به‌ڕاستی له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکراتان بۆ هاتووه (که محمد پێغه‌مبه‌وه (صلی الله علیه وسلم)و نوورو ڕووناکیه‌کی ئاشکراشمان بۆ دابه‌زاندوون (که قورئان)ه.
668 - جا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌خوا هێناوه و شوێنی به‌رنامه‌که‌ی که‌وتوون، ئه‌وه له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا خوا ده‌یانخاته ژێر سایه‌ی فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تی تایبه‌تی خۆیه‌وه و هیدایه‌ت و ڕێنمووییان ده‌کات بۆ لای خۆی له ڕێگه‌ی ڕێبازێکی ڕاست و دروسته‌وه.
676 - یادی نازو نیعمه‌تی خوا بکه‌نه‌وه له‌سه‌رتان، هه‌روه‌ها ئه‌و په‌یمانه‌ش که پێویسته ئێوه پابه‌ندی بن، له بیرتان نه‌چێت که وتوتانه: گوێرایه‌ڵ و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارین (که‌واته ئیتر هه‌میشه و به‌رده‌وام) له خوا بترسن و پارێزکار بن، چونکه خوا زانایه به‌نهێنی دڵ و ده‌روونه‌کان.
678 - خوا به‌ڵێنی داوه به‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه به لێخۆشبوو‌ن و چاوبۆشی (له هه‌ڵه‌و گوناهه‌کانیان) و پاداشتی گه‌وره‌و بێ سنوور بۆ ئه‌وانه.
680 - ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه یادی نازو نیعمه‌تی خوا بکه‌نه‌وه له‌سه‌رتان کاتێک هه‌ندێک ویستیان ده‌ستدرێژی بکه‌نه سه‌رتان، خوایش ده‌ستدرێژیه‌که‌ی ڕاگرتن و (ئێوه‌ی پاڕاست)، ده‌ی که‌واته له خوا بترسن و پارێزکار بن، ده‌با ئیمانداران هه‌ر پشت به‌خوا ببه‌ستن (تا هه‌میشه فریایان بکه‌وێت و له پیلانی دوژمنان بیانپارێزێت).
681 - سوێند بێت بێگومان (کاتی خۆی) خوا په‌یمانی له نه‌وه‌ی ئیسرائیل وه‌رگرت و دوانزه ڕابه‌رمان تێدا هه‌ڵبژاردن، ئینجا خوا پێی فه‌رموون که: من به‌ڕاستی له‌گه‌ڵتاندام، سوێند بێت به خوا ئه‌گه‌ر نوێژه‌کانتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کات بده‌ن و باوه‌ڕبهێنن به هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی من و پشتیوانی‌یان لێبکه‌ن، قه‌رزی چاک و جوان و ڕێک و پێک بده‌ن به‌خه‌ڵکی له‌به‌ر خوا (له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وزاته هه‌موو چاکه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ن و چاوه‌ڕێی پاداشت له‌وبن) ئه‌وه بێگومان له گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆشده‌بم و چاوپۆشیتان لێده‌که‌م و ده‌تانخه‌مه باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات، جا ئه‌وه‌ی له‌وه‌ودوا بێ باوه‌ڕ بێت له ئێوه، ئه‌وه مانای وایه که به‌ڕاستی ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و ڕه‌وانی لێ تێکچووه.
682 - جا به‌هۆی ئه‌وه‌وه که نه‌وه‌ی ئیسرائیل به‌رده‌وام په‌یمان و به‌ڵێنه‌کانیان ده‌شکاند، نه‌فره‌تمان لێکردن و دڵه‌کانیانمان ڕه‌ق و سه‌خت و ڕه‌ش کرد (چونکه یه‌کێک له سیفه‌تیان ئه‌وه‌یه) که: قسه له جێی خۆیدا ناکه‌ن و جێی ده‌گۆڕن (به ئاره‌زووی خۆیان ده‌ستکاریی ته‌وراتیشیان کردووه) هه‌روه‌ها به‌شێک له‌و شتانه‌ی که یاداوه‌ری بوو بۆیان فه‌رامۆشیان کرد‌و، به‌رده‌وام ده‌بینیت و بۆت ده‌رده‌که‌وێت که زۆربه‌یان خیانه‌تکارو دوژمنکارن، مه‌گه‌ر که‌مێکیان نه‌بێت، (له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قه‌یناکات) هه‌ر لێیان خۆش ببه‌و چاوپۆشیان لێ بکه، چونکه به‌ڕاستی خوا چاکه‌کارانی خۆشده‌وێت.
1539 - جا کاتێك فه‌رمانی ئێمه هات و بڕیاردرا له‌کاتی دیاری کراودا و ئه‌وه صالح و ئه‌وانه‌ی بڕوایان هێنابوو له‌گه‌ڵیدا ڕزگارمان کردن به میهره‌بانی و به‌زه‌یی خۆمان، له سه‌رشۆڕیی ئه‌و ڕۆژه‌ش په‌ناماندان، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت هه‌ر خۆی خاوه‌نی هێزه و باڵاده‌سته.
683 - هه‌روه‌ها په‌یمانمان له‌وانه‌ش وه‌رگرتووه که ده‌یانوت: ئێمه گاورین که‌چی به‌شێک له‌و شتانه‌یان فه‌رامۆشکرد که‌پێی یاداوه‌ری کرابوون، (به‌تایبه‌تی ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئێمه‌ش هه‌تا ڕۆژی قیامه‌ت دوژمنایه‌تی و ڕق و کینه‌مان پێوه‌لکاندن، له ئاینده‌شدا خوا هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌یان ده‌خاته‌وه به‌رچاوو پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
684 - ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب: دڵنیابن که پێغه‌مبه‌ری ئێمه بۆ ئێوه‌ش هاتووه تا زۆربه‌ی ئه‌و شتانه‌ی که لای ئێوه ڕوون و ئاشکرانین و ده‌یشارنه‌وه، له کتێبی (ته‌ورات و ئینجیل‌دا) بۆتان ڕوون و ئاشکرا بکات، هه‌روه‌ها له زۆرێک له‌و شتانه‌ی که شاردوتانه‌ته‌وه چاوپۆشی ده‌کات، چونکه به‌ڕاستی له‌لایه‌ن خواوه ڕووناکیه‌کی ئاشکراتان بۆهاتووه (که محمدی پێغه‌مبه‌رمانه (صلی الله علیه وسلم) هاوڕێ له‌گه‌ڵ کتێبێکی ڕوونکه‌ره‌وه‌دا (که قورئانه).
685 - (بێگومان) خوا به‌و قورئانه پیرۆزه هیدایه‌ت و ڕێنموویی ئه‌و که‌سانه ده‌کات که: شوێن ڕه‌زامه‌ندی خوا که‌وتوون، به‌ره‌و ڕێبازه‌کانی ئاشتی و ئاسوده‌یی و له تاریکایی یه‌کان ده‌ریانده‌هێنێت و ڕزگاریان ده‌کات و ده‌یانخاته ناو ڕوناکیه‌وه به‌فه‌رمانی خۆی و ڕێنمووییان ده‌کات بۆ سه‌ر ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و دروستی (دینداری و خواناسی و چاکه).
686 - سوێند بێت بێگومان ئه‌وانه بێ باوه‌ڕ بوون که وتیان: به‌ڕاستی خوا، هه‌ر مه‌سیحی کوڕی مه‌ریه‌مه، (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان) بڵێ: ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت مه‌سیحی کوڕی مه‌ریه‌م و دایکی و هه‌رچی له‌سه‌ر زه‌ویدا هه‌یه له‌ناوی به‌رێت، ئه‌وه کێ یه له به‌رامبه‌ر خواوه ده‌سه‌ڵاتی شتێکی هه‌یه؟ (که‌واته ئه‌ویش و دایکیشی و ئه‌و خه‌ڵکه‌ش به‌دیهێنراوی خوان و له ده‌سه‌ڵاتی ده‌رناچن، ئیتر به چ به‌ڵگه‌یه‌ک قسه‌ی وا نابه‌جێ ده‌که‌ن؟!، به‌مه‌رجێک) خوا زاتێکه هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌وی و نێوانیاندا هه‌یه هه‌ر ئه‌و خاوه‌نیانه، هه‌رچی بیه‌وێت دروستی ده‌کات (شتێکی ئاساییه ئه‌و زاته مه‌سیح بێ باوک دروست بکات)، چونکه خوا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا (هه‌موو شت لای ئه‌و ئاسانه).
700 - له‌وه‌ودوا گیری خوارد به‌ده‌ست ته‌رمه‌که‌یه‌وه، چونکه وادیاره یه‌که‌م که‌سه کوژرا بێت و شه‌هید بوو بێت)، ئه‌وسا خوای میهره‌بان قه‌له‌ڕه‌شێکی نارد‌و چاڵێکی له زه‌ویدا هه‌ڵکه‌ند (بۆ قه‌له‌ره‌شێکی تری مرداره‌وه بوو) تا نیشانی بدات چۆن لاشه‌ی براکه‌ی بشارێته‌وه، (هه‌رکه ئه‌وه‌ی دی) وتی: هاوار له من، ئایا ئه‌وه من نه‌متوانی وه‌کو ئه‌و قه‌له‌ڕه‌شه بکه‌م و به‌قه‌ده‌ر ئه‌وم لێنه‌هات تا لاشه و عه‌یب و عاری براکه‌م بشارمه‌وه، ئیتر بۆ هه‌میشه چووه ڕیزی په‌شیمانانه‌وه.
3018 - له باوکیشم خۆش ببه به‌ڕاستی ئه‌و له ڕیزی گومڕاکاندا بوو (دیاره هێشتا لێی نا ئومێد نه‌بووه)
687 - جووله‌که‌و گاور ده‌یانوت: ئێمه ڕۆڵه‌ی خوا‌و خۆشه‌ویست و نزیکی ئه‌وین، پێیان بڵێ: که‌واته بۆچی له‌سه‌ر گوناهو تاوانتان سزاتان ده‌دات (له دنیادا به‌ئاشکرا به‌ڵاو ناخۆشیتان بۆ پێش ده‌هێنێت، سزای قیامه‌تیش با له‌ولاوه بوه‌ستێت، ئێوه خۆتان ئاوا به‌گه‌وره‌و نازدار دامه‌نێن و خۆتان جیا مه‌که‌نه‌وه) نه‌خێر وانیه، چونکه ئێوه‌ش به‌شه‌ر و ئاده‌میزادێکن له‌و خه‌ڵکه‌ی که دروستی کردووه، ئه‌وه‌ی خوا بیه‌وێت لێی خۆش ببێت، لێی خۆشده‌بێت، ئه‌وه‌ش که بیه‌وێت سزای بدات سزای ده‌دات (ئه‌ڵبه‌ته له چوارچێوه‌ی دادپه‌روه‌ریدا) هه‌رچیش له ئاسمانه‌کان و زه‌وی و نێوانیاندا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه، گه‌ڕانه‌وه و سه‌رئه‌نجامیش بۆ لای ئه‌و زاته‌یه.
688 - ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب: بێگومان پێغه‌مبه‌رمان (محمد (صلی الله علیه وسلم) هاتووه بۆ لاتان تا هه‌موو شتێکتان بۆ ڕوون بکاته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی که ماوه‌یه‌ک بوو هیچ پێغه‌مبه‌رێکمان ڕه‌وانه نه‌کردبوو (نێوان له دایک بوونی عیسا و ناردنی محمد سه‌لامی خوایان له‌سه‌ر بێت، زیاتر له شه‌ش سه‌ده‌یه) نه‌وه‌کو بڵێن که‌سمان بۆ ڕه‌وانه نه‌کرا تا مژده‌ده‌ر بێت (به‌چاکان) و ترسێنه‌ربێت بۆ (یاخیه‌کان)، ئه‌وه‌ته به‌ڕاستی مژده‌ده‌رو ترسێنه‌رتان بۆ هات (ئیتر هیچ بیانوویه‌کتان نه‌ماوه)، خوایش ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه (ئه‌گه‌ر یاخی بن سزاتان ده‌دات).
707 - ده‌ستی پیاوی دزو ئافره‌تی دز ببڕن له پاداشتی کاری ناڕه‌وایاندا ئه‌مه‌ش تۆڵه‌یه‌که له لایه‌ن خواوه، خوا باڵاده‌ست و دانایه (له بڕیاردانی ئه‌و سزایه‌دا، ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م سزایه له کۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی‌دا جێبه‌جێ ده‌کرێت، که: هه‌موو که‌سێک ژیانی مسۆگه‌ره و هه‌مووان ده‌ستی یارمه‌تی بۆ یه‌کتر درێژ ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها له ساڵانی گرانیدا ده‌ست نابڕدرێت).
708 - جا ئه‌وه‌ی دوای سته‌م و تاوانه‌که‌ی ته‌وبه بکات و چاکسازی له خۆیدا بکات (دڵ و ده‌روونی خاوێن بکاته‌وه، ماڵی خه‌ڵکی بداته‌وه و چاوی له دزێتی نه‌مێنێت)، ئه‌وه بێگومان خوا ته‌وبه‌که‌ی لێوه‌رده‌گرێت، چونکه به‌ڕاستی خوای گه‌وره لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
709 - (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) ئایا نه‌تزانیووه هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه، به‌ڕاستی ته‌نها هه‌ر خوا خاوه‌نیانه، سزای هه‌ر که‌سێک که بیه‌وێت ده‌یدات (ئه‌ڵبه‌ته هه‌ڕه‌مه‌کی نیه، به‌ڵکو له ڕووی دادپه‌روه‌ری ته‌واوه‌وه)، هه‌روه‌ها خۆش ده‌بێت له‌و که‌سه‌ی که ده‌یه‌وێت و مه‌به‌ستێتی لێی خۆش ببێت، ئه‌و خوایه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه (شوێنی پاداشت و سزای جێگه‌ی هه‌مووانی تێدا ده‌بێته‌وه).
726 - ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه: نه‌که‌ن ئه‌وانه بکه‌نه پشتیوان و جێگه‌ی متمانه‌ی خۆتان که گاڵته‌و گه‌مه‌یان به ئاینه‌که‌تان کردووه، چ له خاوه‌نانی کتێبی پێش خۆتان، چ له بێ باوه‌ڕان، له خواش بترسن و پارێزکاربن ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕدارن.
728 - (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان) بڵێ: ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب ئه‌وه به چی عه‌یبدار و له‌که‌دارمان ده‌که‌ن و لێمان توڕه ده‌بن، جگه له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بێت که ئێمه بڕوای ڕاست و پته‌ومان هێناوه به‌خواو به‌و قورئانه‌ی که دابه‌زیووه‌ته خواره‌وه بۆ سه‌ر ئێمه و به‌وه‌ی که پێشتر دابه‌زیووه؟ یان ئه‌وه‌یه که زۆربه‌تان یاخی و سه‌ره‌ڕۆ و تاوانبارن.
710 - ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) با غه‌مبارت نه‌کات ئه‌وانه‌ی که به‌په‌له به‌ده‌م بێ باوه‌ڕی و بێ دینیه‌وه ده‌چن، له‌وانه‌ی که به‌ده‌م و زار ده‌ڵێن: باوه‌ڕمان هێناوه، به‌ڵام دڵیان باوه‌ڕی نه‌هێناوه، هه‌روه‌ها له‌وانه‌ش که بوونه‌ته جوله‌که و زۆر گوێگرن بۆ درۆ‌و ده‌له‌سه، زۆر گوێبیستن بۆ خه‌ڵکی تریش (که خوانه‌ناسن و) نه‌هاتوون بۆ لات، قسه ده‌گۆڕن و قسه وه‌کو خۆی ناگێڕنه‌وه، یاخود ئاوه‌ژووی ده‌که‌ن، دوای ئه‌وه‌ی جێی خۆی گرتبوو (ئه‌وانه‌ی که خه‌ڵک ده‌نێرن بۆ لای پێغه‌مبه‌رو پێی) ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئاوا بڕیاریدا لێی وه‌ربگرن، ئه‌گه‌ر وانه‌بوو هوشیار بن، جا ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره بیه‌وێت تووشی تاقیکردنه‌وه و سزای بکات، ئه‌وه هه‌رگیز تۆ خاوه‌نی هیچ شتێک نابیت له‌لایه‌ن خواوه بۆ ڕزگار بوونی ئه‌و، ئائه‌وانه ئه‌و که‌سانه‌ن خوا نه‌یویستووه دڵیان پاک و خاوێن بکاته‌وه (چونکه خۆشیان مه‌به‌ستیان نه‌بووه) ئه‌وانه له دنیادا سه‌رشۆڕیی و شه‌رمه‌زاریی به‌شیانه، له قیامه‌تیشدا سزای سه‌خت و گه‌وره چاوه‌ڕێیانه.
711 - ئه‌و (جوله‌کانه) زۆر به دڵ گه‌رمی گوێ بۆ درۆ ده‌گرن و که‌سایه‌تیان ناپوخته‌و زۆر حه‌رام خۆر و سو‌و خۆرن، جا ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌کیان هه‌بوو، هاتن بۆ لات (تۆ سه‌ربه‌ستی) داوه‌ری بکه‌یت له‌نێوانیاندا یان گوێیان پێنه‌ده‌یت، خۆ ئه‌گه‌ر گوێیان نه‌ده‌یتێ، ئه‌وه هه‌رگیز ناتوانن هیچ جۆره زیانێکت پێبگه‌یه‌نن، خۆ ئه‌گه‌ر دادوه‌ریت کرد له نێوانیاندا دادپه‌روه‌رانه ئه‌نجامی بده، چونکه به‌ڕاستی خوا دادپهروهرو ماف په‌روه‌رانی خۆش ده‌وێت.
712 - (سه‌یره)! ئه‌وانه چۆن دێن و تۆ ده‌که‌ن به دادوه‌ر، له‌کاتێکدا خۆیان ته‌وراتیان لایه‌و فه‌رمانی خوا به‌روونی تیادایه، پاشان پشتی تێده‌که‌ن دوای ئه‌وه‌ی که (حوکم و فه‌رمانی خوایان بۆ ده‌رده‌که‌وێت) دیاره ئه‌وانه هه‌ر ئیماندار نین (له مه‌دینه‌دا یه‌کێک له ناودارانی جوو زینای کردبوو، حوکمی زیناکه‌رێک هاوسه‌ری هه‌بێت له ته‌وراتدا به‌رد باران کردنه، هاتن بۆ خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، تا به‌ڵکو حوکمه‌که‌ی لهقورئاندا ئاسانتر بێت، به‌مه‌رجێک باوه‌ڕیان به پێغه‌مبه‌رو به قورئان نه‌بوو، کاتێک پێغه‌مبه‌ر گێڕانیه‌وه بۆ لای حوکمی ته‌ورات پشتیان هه‌ڵکرد و به‌دڵیان نه‌بوو...)
713 - به‌ڕاستی ئێمه کاتێک ته‌وراتمان نارده خواره‌وه ڕێنموویی تیادا بوو (بۆ هه‌موو خێر‌و چاکه‌یه‌ک)، نوور و ڕووناکیش بوو (له‌ناو تاریکایی یه‌کاندا)، ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی که هه‌میشه ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردار بوون حوکمی ئه‌وانه‌یان پێده‌کرد که ببونه جوله‌که، هه‌روه‌ها زانا په‌روه‌ردگار ناسه‌کانیان و زانا شه‌رع ناسه‌کانیشیان، حوکمیان ده‌کرد به‌وه‌ی داوایان لێکرابوو بیپارێزن، که ئه‌ویش کتێبی خوا (ته‌وراته)، هه‌روه‌ها شایه‌تیش بوون له‌سه‌ری (که‌واته ئه‌ی زانایانی جوله‌که، ئه‌ی ئیمانداران) له خه‌ڵکی مه‌ترسن به‌ڵکو ته‌نها له من بترسن، ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی من به‌نرخێکی که‌م مه‌فرۆشن (ئه‌گه‌ر نرخه‌که هه‌موو دنیاش بێت هه‌ر که‌مه) جا ئه‌وه‌ی حوکم و داوه‌ری به‌و به‌رنامه‌یه نه‌کات که خوا دایبه‌زاندووه، ئائه‌وانه بێ باوه‌ڕن.
714 - له ته‌وراتدا پێویستمان کردووه له‌سه‌ریان که به‌ڕاستی هه‌ر که‌سێک که‌سێک بکوژێت ده‌بێت بکوژرێته‌وه و چاوی یه‌کێک کوێر بکات، ده‌بێت چاوی کوێر بکرێته‌وه و لووتی یه‌کێک عه‌یبدار بکات ده‌بێت لووتی عه‌یبدار بکرێته‌وه و گوێی یه‌کێک ببڕێت ده‌بێت گوێی ببڕدرێته‌وه و ددانی یه‌کێک بشکێنێت ده‌بێت ددانی بشکێنرێته‌وه‌و برین و زامه‌کانیش هه‌روه‌ها تۆڵه‌یان به‌گوێره‌ی خۆی بۆ ده‌سه‌نرێته‌وه، جائه‌وه‌ی له تاوانبار خۆش ببێت، ئه‌و چاوپۆشی و لێخۆشبوونه ده‌بێته که‌فاره‌تی گوناهانی، بێگومان ئه‌وه‌ی حوکم و داوه‌ری نه‌کات به‌و به‌رنامه‌یه‌ی که خوا دایبه‌زاندوه، ئائه‌وانه هه‌ر سته‌مکارن.
715 - ئینجا به‌شوێن ئاسه‌واری هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی (نه‌وه‌ی ئیسرائیل‌دا) عیسای کوڕی مه‌ریه‌ممان هێنا، که ڕاستی ته‌وراتی ده‌رده‌خست و پشتیوانی لێده‌کردو ئینجیلیشمان پێدا، که هیدایه‌ت و نوور و ڕووناکی تێدایه و پشتگیریی ته‌وراتی پێش خۆیه‌تی، هیدایه‌ت و ڕێنموویی و ئامۆژگاریه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که له خوا ده‌ترسن و پارێزکارن.
716 - ده‌با شوێنکه‌وتووانی ئینجیل به‌و ڕێنموویی و ئامۆژگاریانه هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن که خوا له ئینجیل‌دا دایبه‌زاندوه (گرنگترینیان شوێنکه‌وتنی ئاینی ئیسلام و پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه) ئه‌وه‌ی حوکم و داوه‌ری نه‌کات به‌و به‌رنامه‌یه‌ی که خوا دایبه‌زاندوه، جا ئا ئه‌وانه ناپاک و تاوانبار‌و له سنوور ده‌رچوون.
2281 - منی موباره‌ک و پیرۆزیش کردووه له هه‌ر کوێدا بم و ئامۆژگاری کردووم که نوێژه‌کانم ئه‌نجام بده‌م و له زه‌کاتدانیش درێغی نه‌که‌م هه‌تا له ژیاندا هه‌م.
717 - ئێمه قورئانمان هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌موو حه‌قیقه‌ت و ڕاستیه‌کدا بۆ تۆ دابه‌زاندووه، ڕاستی و دروستی کتێبه‌کانی پێش خۆیشی دیاری ده‌کات و چاودێره به‌سه‌ر هه‌موویاندا (کاتێک خاوه‌نانی کتێب له گاور‌و جوو گیروگرفتیان ده‌هێنن بۆ لای تۆ) به‌و به‌رنامه‌یه‌ی خوا ناردوویه‌تی داوه‌ریی بکه له نێوانیانداو شوێن ئاره‌زووه‌کانی ئه‌وان مه‌که‌وه‌و له‌و حه‌قه لامه‌ده که بۆت ڕه‌وانه کراوه، بۆ هه‌رلایه‌کتان (موسڵمانان و خاوه‌نانی کتێب) به‌رنامه و پڕۆگرامی تایبه‌تمان بڕیارداوه خۆ ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه هه‌ر هه‌مووتانی ده‌کرده یه‌ک ئوممه‌ت و گه‌لێکی یه‌ک پارچه، به‌ڵام (ویستی وایه به‌و جیاوازیه) تاقیتان بکاته‌وه له‌وه‌ی پێی به‌خشیوون (تا به‌هۆی عه‌قڵ و ژیریتانه‌وه شوێنی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بکه‌ون)، ده‌ی که‌واته زۆر به‌په‌له‌بن و پێشبڕکێ بکه‌ن بۆ هه‌موو خێر‌و چاکه‌یه‌ک، دڵنیاش بن که هه‌مووتان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا، ئه‌و کاته هه‌واڵی ته‌واوتان ده‌داتێ ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی که کێشه‌تان له‌سه‌ری هه‌بوو.
1540 - جا ئه‌و ده‌نگه سامناکه‌ی بووه هۆی تیاچوونیان هه‌موو ئه‌وانه‌ی گرت که تاوان و سته‌میان کرد‌و فه‌رمانبه‌رداری په‌روه‌ردگاریان نه‌بوون، سه‌ره‌نجام هه‌موویان له شوێنه‌کانی خۆیاندا که‌وتن به‌ڕووی زه‌ویدا و تیاچوون له به‌ره‌به‌یاندا...
5028 - ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: بێگومان پێشینان و پاشینان هه‌رهه‌موویان
718 - (کاتێک هه‌ندێک له زاناکانی جوو، هاتن بۆ لات تا داوه‌ریی بکه‌ی له نێوانیاندا)، داوه‌ری بکه به‌و به‌رنامه‌یه (قورئانه)ی که له‌لایه‌ن خواوه بۆت دابه‌زیووه، شوێنی ئاره‌زووه‌کانی ئه‌وان مه‌که‌وه، وریابه نه‌وه‌کو ئه‌وان ڕێت لێ هه‌ڵه بکه‌ن له هه‌ندێک له‌و ڕێنمووییانه‌ی که خوا بۆی ناردوویت (جا ئه‌گه‌ر ئه‌و جوله‌کانه ڕازیی نه‌بوون) و پشتیان هه‌ڵکرد، ئه‌وه بزانه به‌ڕاستی خوا ده‌یه‌وێت گیرۆده‌ی سه‌رئه‌نجامی هه‌ندێک له گوناهه‌کانی خۆیانیان بکات، بێگومان زۆربه‌ی خه‌ڵکی یاخی و سه‌رکه‌ش و تاوانبارن.
719 - ئایا ئه‌وانه حوکم و فه‌رمانڕه‌وایی جاهیلیه‌ت و نه‌فامیان ده‌وێت و ئه‌ویان لاپه‌سه‌نده؟! (ئاخر بۆ بیرناکه‌نه‌وه) کێ هه‌یه به‌قه‌ده‌ر خوا حوکمی جوان و چاک و به‌جێ بێت، (به‌تایبه‌ت) لای ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌وردیی سه‌رنج ده‌ده‌ن و ویژدان و هه‌ستی زیندوویان هه‌یه.
721 - به ڕوونی ده‌بینی ئه‌وانه‌ی دڵیان نه‌خۆشه و (ئیمان لاوازن) به‌په‌له ده‌چن بۆ لایان (به زمانی حاڵ) ده‌ڵێن: ده‌ترسین به‌ڵایه‌کمان تووش بێت یان کاره‌ساتێکمان به‌سه‌ر بێت، جا دوور نیه و له‌وانه‌یه به‌م نزیکانه خوا سه‌رکه‌وتن ببه‌خشێت (به ئیمانداران) یاخود به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کسه‌ریی به موعجیزه‌یه‌ک له‌لایه‌ن خۆیه‌وه (سه‌رکه‌وتنیان پێببه‌خشێت) ئه‌وکاته باوه‌ڕلاوازان په‌شیمان ده‌بنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و نهێنی و خه‌ته‌ره و خه‌یاڵه‌ی له دڵ و ده‌روونیاندا شاردبوویانه‌وه.
722 - ئه‌وسا ئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوه (له‌ناو خۆیاندا به‌سه‌رسامیه‌وه) ده‌ڵێن: ئایا ئه‌و دووڕووانه ئه‌وانه‌ن که سوێندیان به خوا ده‌خوارد و جه‌ختیان له‌سه‌ر ده‌کرد که گوایه به‌ڕاستی له‌گه‌ڵتانداین؟! که‌چی کاره‌کانیان پووچه‌ڵ بوه‌وه‌و خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ند و مایه پووچ بوون.
723 - ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، هه‌ر که‌س له ئێوه له ئاین و به‌رنامه‌که‌ی وه‌رگه‌ڕێت و پاشگه‌ز ببێته‌وه، ئه‌وه (هه‌ر خۆی زه‌ره‌ر ده‌کات) ئه‌وه له ئاینده‌دا خوا که‌سانێک ده‌هێنێته کایه‌وه (ئه‌وه‌نده ڕێک و پێک و باوه‌ڕ دامه‌زراون) په‌روه‌ردگاری مه‌زن خۆشی ده‌وێن، ئه‌وانیش ئه‌ویان خۆش ده‌وێت، هه‌روه‌ها ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارو به‌سۆزن بۆ ئیمانداران و سه‌ربڵندو نه‌خۆرو ده‌روون به‌رزن به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا، له پێناو ڕێبازی خواداو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن و خه‌بات ده‌که‌ن و تێده‌کۆشن، له لۆمه‌ی لۆمه‌که‌رانیش ناترسن (ئه‌م خۆشه‌ویستی و هه‌ڵبژاردن و سۆز و تێکۆشانه) فه‌زڵ و ڕێزی تایبه‌تی خوایه که ده‌یبه‌خشێت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت و (شایسته بێت) و خوا فراوانگیرو زانایه (به‌نهێنی و ئاشکرا، به‌شایسته‌یی و ناشایسته‌یی هه‌ر که‌س و هه‌ر لایه‌نێک).
724 - به‌ڕاستی ته‌نها خۆشه‌ویست و پشتیوانی ئێوه، هه‌ر خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و ئه‌وانه‌ن باوه‌ڕیان هێناوه، که نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و زه‌کات له ماڵ و سامانیان ده‌رده‌که‌ن و هه‌میشه دیارده‌ی کڕنوش و ملکه‌چییان بۆ په‌روه‌ردگار پێوه دیاره.
725 - جا ئه‌وه‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌رو ئه‌وانه‌ی بڕوایان هێناوه به‌پشتیوان و خۆشه‌ویستی خۆی قه‌بوڵ بکات، ئه‌وه با دڵنیا بێت که هه‌ر کۆمه‌ڵ و ده‌سته‌و تاقمی خوا، زاڵ و سه‌رکه‌وتوون.
729 - پێیان بڵێ: ئایا هه‌واڵتان بده‌مێ به کردارێک که تۆڵه‌که‌ی لای خوا خراپتره له تۆڵه‌ی له‌که‌دارکردنی موسڵمانان، ئه‌وه‌ش کرداری ئه‌و که‌سه‌یه که خوا نه‌فرینی لێکردوه و جامی خه‌شم و ڕقی خۆی ڕژاندووه به‌سه‌ریداو هه‌ندێکیشی کردن به مه‌یمون و هه‌ندێکیشیان به به‌راز و هه‌ندێکیانیشی کرده تاغوت په‌رست و بت په‌رست؟! ئا ئه‌وانه خراپترین جێگه و ڕێگه‌یان هه‌یه و گومڕاترین که‌سن له ڕێبازی ڕاست و دروست.
730 - ئه‌وانه کاتێک دێن بۆ لاتان (به درۆوه ده‌ڵێن) ئێمه‌ش موسوڵمانین و باوه‌ڕمان هێناوه، له کاتێکدا به‌ڕاستی ئه‌وانه به بێ باوه‌ڕیه‌وه هاتبوونه ژووره‌وه و بێگومان هه‌ر به‌بێ باوه‌ڕیشه‌وه چوونه ده‌ره‌وه، جا خوا خۆی چاک ده‌زانێت که چیان حه‌شارداوه له دڵ و ده‌روونیاندا.
731 - زۆرێکیش له‌وانه ده‌بینیت به‌په‌له‌و به‌هه‌ڵپه‌ن له زه‌لکاوی تاوانی درۆ‌و عه‌یبدارکردنی موسوڵمانان و ده‌ستدرێژیی ناحه‌ق و خواردنی حه‌رامیان، سوێند بێت به‌خوا ئه‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن زۆر خراپ و نادروسته.
732 - ئایا ئه‌وه تاکه‌ی خواناس و زاناکانیان قه‌ده‌غه‌ی گوفتاری گوناهو حه‌رام خۆرییان لێناکه‌ن؟ سوێند بێت ئه‌و کرده‌وه‌و هه‌ڵس و که‌وته‌ی که ده‌یکه‌ن بۆ ڕازی کردنی خه‌ڵک زۆر نادروست و خراپ و ناپه‌سه‌نده.
733 - ئه‌و جوله‌که (نه‌فام و خوانه‌ناسانه) ده‌یانوت: خوا ده‌ستی ده‌ستی به‌ستراوه و خێری له‌ده‌ست نابێته‌وه!! ده‌ک ده‌ستیان به‌ستراو و بێ خێر‌و که‌له‌پچه و تووشی شه‌له‌ل بێت، ده‌ک نه‌فرینیان لێ بێت، بۆ خۆیان و قسه‌یان، نه‌خێر، وانیه به‌ڵکو دوو ده‌سته‌ی (پڕ له به‌ره‌که‌تی په‌روه‌ردگار) هه‌میشه و به‌رده‌وام کراوه‌یه، چۆنی بوێت و چه‌ندی بوێت ده‌یبه‌خشێت! سوێند بێت زۆربه‌یان ئه‌وه‌ی نێردراوه‌ته خواره‌وه بۆت که قورئانه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه یاخی بوون و سته‌میان زیاد ده‌کات و نغرۆیان ده‌کات له کوفردا، ئێمه‌ش هه‌تا ڕۆژی قیامه‌ت دوژمنایه‌تی و ڕق و کینه‌مان له‌نێوانیاندا به‌رپاکردووه، هه‌ر کاتێک ده‌یانه‌وێت جه‌نگ به‌رپا بکه‌ن و ئاگری شه‌ڕ هه‌ڵبگیرسێنن خوا ده‌یکوژێنێته‌وه و نایه‌ڵێت ته‌شه‌نه بکات، ئه‌وانه زۆر به‌په‌له و به‌گه‌رمی هه‌وڵی بڵاو بوونه‌وه‌ی فه‌سادو تاوان ده‌ده‌ن له زه‌ویدا، خوایش ئه‌و که‌سانه‌ی خۆش ناوێت که تۆوی خراپه ده‌چێنن.
734 - خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی خاوه‌نانی کتێب باوه‌ڕیان بهێنایه‌و پارێزکار بوونایه، ئه‌وه چاوپۆشیمان له خراپه‌کانیان ده‌کردو لێیان خۆش ده‌بووین و ده‌مانخستنه ناو به‌هه‌شتی پڕ له نازو نیعمه‌ته‌وه.
735 - خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی هه‌ستانایه به‌په‌یڕه‌و و پیاده کردنی ته‌ورات و ئینجیل (که مژده‌ی زۆری تیایه ده‌رباره‌ی ئیسلام و محمد (صلی الله علیه وسلم)و ئه‌و قورئانه‌ش که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه بۆیان هاتووه‌ته خواره‌وه (ئه‌و کاته به‌رووبوومی دره‌خته‌کان زۆر و زه‌به‌نده ده‌که‌ین و به‌ره‌که‌ت ده‌خه‌ینه جیهانی دانه‌وێڵه‌و سه‌وزه و خۆراکه‌کانی تره‌وه)، ئه‌و کاته خۆراکیان ده‌خوارد له ڕا سه‌رو له‌به‌ر پێیانه‌وه، ده‌سته‌یه‌ک له‌وانه که‌سانێکی ژیر‌و دادپه‌روه‌ر و میانه‌ڕه‌و به ویژدانن، که‌چی زۆربه‌شیان ئه‌و کاروکرده‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن زۆر نادروست و نابه‌جێ یه.
736 - ئه‌ی پێغه‌مبه‌رو فرستاده، هه‌رچی فه‌رمان و په‌یامێکت بۆ دابه‌زیووه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه (بێ دوودڵی، بێ ماتڵی) ڕای بگه‌یه‌نه، خۆ ئه‌گه‌ر به‌و کاره هه‌ڵنه‌سایت، ئه‌وه مانای وایه په‌یامه‌که‌یت (به‌ته‌واویی) نه‌گه‌یاندووه (دڵنیاش به که) خوا ده‌تپارێزێت له شه‌ڕ و خراپه‌ی خه‌ڵکی، چونکه به‌ڕاستی خوا هیدایه‌ت و ڕێنموویی قه‌وم و هۆزی بێ باوه‌ڕان نادات.
737 - (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) بڵێ: ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب، ئێوه له‌سه‌ر هیچ به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وو پڕۆگرامێک نین، هه‌تا به‌چاکی په‌یڕه‌و و پیاده‌ی ته‌ورات و ئینجیل و ئه‌وه‌ی (له‌م دواییه‌دا، که قورئانه) نه‌که‌ن که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆتان دابه‌زیووه، سوێند بێت به‌خوا زۆربه‌یان ئه‌وه‌ی نێردراوه‌ته خواره‌وه بۆت له لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه یاخی بوون و سته‌میان زیاد ده‌کات و نغرۆیان ده‌کات له بێ باوه‌ڕیدا (که‌چی له‌جیاتی گوێڕایه‌ڵی و ملکه‌چیی زۆربه‌یان هه‌وڵ ده‌ده‌ن شت هه‌ڵبه‌ستن بۆ ئه‌و قورئانه‌ی که بۆمان ڕه‌وانه کردوویت)، جا ئیتر خه‌فه‌ت و په‌ژاره دات نه‌گرێت بۆ ئه‌و گه‌له بێ باوه‌ڕه، (کاتێک: باوه‌ڕ ناهێنن، کاتێک تۆڵه‌یان لێ ده‌که‌ینه‌وه له دنیادا پێش قیامه‌ت).
796 - خۆ ئه‌گه‌ر نووسراوێکمان بۆ تۆ له‌ناو کاغه‌زێکدا داببه‌زاندایه، ئه‌وجا ده‌ستیشیان لێ بدایه، ئه‌وه ئه‌وانه‌ی که بێ بڕوا بوون ده‌یانوت: ئه‌مه جگه له جادوویه‌کی ئاشکرا هیچ شتێکی تر نیه!! (هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن).
738 - به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه (له ئوممه‌تی محمد (صلی الله علیه وسلم) و ئه‌وانه‌ی که بوون به جوو و ئه‌وانه‌ی صابئه‌ن (فریشته په‌رست و ئه‌ستێره په‌رستن) و گاوره‌کان، هه‌ر یه‌ک له‌و ده‌سته‌و تاقمانه ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی دامه‌زراو به‌خواو به ڕۆژی دوایی بهێنێت، و کار‌و کرده‌وه‌ی چاک و دروست و به‌سوود ئه‌نجام بدات، ئه‌وانه نه‌ترس و بیم یه‌خه‌یان ده‌گرێت، نه‌خه‌م و په‌ژاره ڕوویان تێده‌کات (کاتێک له‌به‌ر ڕۆشنایی قورئانه‌وه ئه‌و باوه‌ڕه ده‌هێنن).
751 - سوێند به‌خوا ده‌بینیت و ده‌ستت ده‌که‌وێت سه‌ر سه‌خترینی خه‌ڵک له دوژمنایه‌تیدا به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه، جوله‌که‌ن و ئه‌وانه‌ی که هاوه‌ڵیان بۆ خوا داناوه و سوێند بێت ده‌بینیت و ده‌ستت ده‌که‌وێت نزیکترینیان له سۆز و خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه ئه‌وانه‌ن که ده‌یانوت: به‌ڕاستی ئێمه نه‌صرانین، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه به‌ڕاستی هه‌ندێک له‌وان قه‌شه‌ی دیندارن و هه‌ندێکیشیان گۆشه‌گیرو که‌سانی خواپه‌رستن و بێگومان ئه‌وان خۆ به‌گه‌وره دانانێن.
752 - (ئه‌وانه‌یان که به‌شوێن ڕاستیدا ده‌گه‌ڕێن) هه‌ر کاتێک گوێیان له قورئان ده‌بوو که بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) دابه‌زیووه، ده‌بینیت چاوه‌کانیان ئه‌سرینی خۆشی هه‌ڵده‌ڕێژێت، به‌هۆی ئه‌و حه‌ق و ڕاستیه‌ی که ده‌یانناسی، له‌کاتێکدا ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا ئێمه ئیمان و باوه‌ڕمان هێناوه (به ئاینی ئیسلام) ده تۆش له ڕیزی (په‌یڕه‌وان) و شایه‌ته‌کاندا تۆمارمان بکه.
753 - چی ڕێمان لێده‌گرێت باوه‌ڕ نه‌هێنین به خوا‌و به‌وه‌ی بۆمان هاتووه له حه‌ق و ڕاستی، هیواداریشین که په‌روه‌ردگارمان بمانخاته نێو ڕیزی چاکان و گونجاوان بۆ خواپه‌رستی.
754 - جا به‌هۆی ئه‌وگوفتاره به‌جێیه‌یان پاداشتی دانه‌وه، به‌وه‌ی باخه‌کانی به‌هه‌شتیان پێ ده‌به‌خشێت که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه‌دا، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌شه پاداشتی چاکه‌کاران.
755 - ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕیان نه‌هێناوه و ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به درۆزانی، ئا ئه‌وانه نیشته‌جێی ناو دۆزه‌خن.
756 - ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه، ئه‌و نازو نیعمه‌ته چاکانه‌ی که خوا بۆی حه‌ڵاڵ کردوون له خۆتانی حه‌رام مه‌که‌ن و له سنوور ده‌رمه‌چن و ده‌ستدرێژیی مه‌که‌ن، چونکه به‌ڕاستی خوا ده‌ست درێژکارانی خۆشناوێت.
757 - له‌و ڕزق و ڕۆزییه حه‌ڵاڵ و پاکانه بخۆن که خوا پێی به‌خشیوون، له‌و خوایه بترسن که ئێوه هه‌میشه باوه‌ڕی دامه‌زراوتان پێیه‌تی (خۆتان له ڕزق و ڕۆزیی حه‌رام بپارێزن).
758 - خوا لێتان ناگرێت کاتێک به‌ساده‌یی سوێند به‌ده‌متاندا دێت و (له‌سه‌ری ڕاهاتوون) به‌ڵکو له‌و سوێندانه‌تان ده‌پرسێته‌وه که بیر‌و هۆشتان لای هه‌بووه و بۆ مه‌به‌ستێک وتووتانه، جا که‌فاره‌تی ئه‌و جۆره سوێندانه: نان و خۆراک دانه به ده که‌سی هه‌ژار به‌شێوه‌یه‌کی مامناوه‌ندی که بۆ خاو و خێزانتان سه‌رفی ده‌که‌ن، یاخود پۆشته کردنه‌وه‌یان یاخود ئازاد کردنی به‌نده‌یه‌ک (ئه‌گه‌ر بووی) ئه‌وه‌ی (توانای ئه‌و شتانه‌ی نه‌بوو) با سێ ڕۆژ به‌رۆژوو بێت، ئه‌وه که‌فاره‌تی سوێنده‌کانتانه کاتێک سوێند ده‌خۆن و نایبه‌نه سه‌ر، جا تاده‌توانن سوێنده‌کانتان بپارێزن و مه‌یانشکێنن، ئا به‌و شێوه‌یه خوا ئایه‌ته‌کانی خۆیتان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاری بکه‌ن.
759 - ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه دڵنیابن که عه‌ره‌ق و قومارو گۆشتی ماڵاتی سه‌ربڕاو بۆ غه‌یری خوا له‌و شوێنانه‌ی که خه‌ڵک به‌پیرۆزی داناوه نه‌ک ئیسلام، بورج حه‌رام و حه‌ڵاڵ زانین به‌هۆی هه‌ڵدانی زاره‌وه ئه‌مانه هه‌رپیسن و له‌کاروکرده‌وه‌ی شه‌یتانن، که‌واته ئێوه‌ش خۆتانی لێ دوور بگرن و خۆتانی لێ بپارێزن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازیی و به‌خته‌وه‌ریی به‌ده‌ست بهێنن (له هه‌ردوو جیهاندا).
760 - به‌ڕاستی شه‌یتان هه‌ر ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی عه‌ره‌ق و قوماره‌وه دوژمنایه‌تی و بوغز‌و کینه بخاته نێوانتانه‌وه و له‌یادکردنی خوا و ناوه پیرۆزه‌کانی وێڵتان بکات، هه‌روه‌ها سست و ته‌مه‌ڵتان بکات له ئه‌نجامدانی نوێژه‌کان به شێنه‌یی، ئایا ئیتر به‌س نیه؟ ئایا کۆڵ ناده‌ن؟! (جا هه‌ر که ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه هاته خواره‌وه، جاڕ درا به ناو شاری مه‌دینه‌دا که عه‌ره‌ق حه‌رام کراوه، ئه‌وسا ئیمانداران قه‌ڕابه و گۆزه و دیزه و هه‌رچی عه‌ره‌قی تیادا بوو ڕشتیانه کۆڵان).
761 - (ئه‌ی ئیمانداران) فه‌رمانبه‌رداری خوا بن، فه‌رمانبه‌رداری پێغه‌مبه‌ریش بن و وریابن و ئاگادار بن (نه‌که‌ن سه‌رپێچی له فه‌رمان و ڕێنمووییه‌کانیان بکه‌ن) جا ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵکه‌ن و یاخی ببن ئه‌وه بزانن به‌ڕاستی کاری پێغه‌مبه‌ری ئێمه ته‌نها ڕاگه‌یاندنی ئاشکراو ڕوونی په‌یامه‌که‌یه.
1541 - وه‌ك ئه‌وه‌ی که هه‌ر له‌و شوێنه‌دا نه‌بووبن و تیایدا نه‌ژیابن، ئاگادارین، به‌ڕاستی هۆزی ثمود بێ بڕوا بوون به په‌روه‌ردگاریان و بێ وه‌فا بوون به‌رامبه‌ری، ئاگارداربن بڕیاری دووری له به‌زه‌یی خوا، درا بۆ هۆزی ثمودیش.
764 - ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه له‌کاتێکدا ئێوه له ئیحرامدان (نیه‌تی حه‌ج یا عه‌مره‌تان هێناوه) نێچیر ڕاو مه‌که‌ن، ئه‌وه‌ی به‌ئاره‌زوو ڕاو بکات و نێچیر بکوژێت له تۆڵه‌یدا ده‌بێت قوربانیه‌کی وه‌ک ئه‌و نێچیره پێشکه‌ش بکات و ئه‌و بڕیاره‌ش ده‌بێت دووکه‌سی شاره‌زای دادپه‌روه‌ر له خۆتان بیده‌ن و قوربانیه‌که‌ش ده‌بێت پێشکه‌ش بکرێت له ده‌وروبه‌ری که‌عبه‌دا، یاخود به‌قه‌ده‌ر نرخی قۆچه‌که خۆراک پێشکه‌ش به‌هه‌ژاران بکات، یاخود به‌قه‌ده‌ر ژماره‌ی هه‌ژاران (که خۆراکیان به‌رده‌که‌وێت) به‌ڕۆژوو بێت، تا تاڵاوی سه‌رپێچی خۆی بچێژێت، له ڕابوردووشدا هه‌رچی له‌و بابه‌تانه ڕوویداوه خوا قه‌ڵه‌می چاوپۆشی به‌سه‌ردا هێناوه، جا ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵانه دووباره بکاته‌وه خوا تۆڵه‌ی لێده‌سێنێت، چونکه خوا باڵاده‌ست و تۆڵه سێنه‌رێکی (به زه‌بره).
765 - ڕاوکردن و خواردنی زینده‌وه‌رانی ده‌ریایی بۆتان حه‌ڵاڵ کراوه، له‌به‌ر سوودی ئێوه و ئه‌و که‌سانه‌ش که له سه‌فه‌ردان و ڕاوی زینده‌وه‌رانی ده‌شتی و کێوی لێتان حه‌رامه هه‌تا له ئیحرامدا بن، له‌و خوایه بترسن که هه‌ر بۆ لای ئه‌و کۆ ده‌کرێنه‌وه (بۆ لێپرسینه‌وه).
766 - خوا، که‌عبه که (البیت الحرام)ه کردوویه‌تی به‌هۆی هه‌ستانه‌وه و بوژانه‌وه‌ی خه‌ڵکی (له هه‌ردوو دنیادا)، هه‌روه‌ها مانگه حه‌رامه‌کانیش و دیاریی و قوربانیه دیاری کراوه‌کان، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه چاک بزانن و دڵنیا بن که خوا ئاگاداره به‌هه‌رچی له ئاسمانه‌کاندایه و به‌هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه، به‌ڕاستی خوا به هه‌موو شتێک زانایه.
767 - چاک بزانن به‌ڕاستی خوا تۆڵه‌سێنه‌رێکی توند و تیژه (له یاخیه‌کان) هه‌روه‌ها بێگومان لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه (بۆ ئیمانداران).
768 - پێغه‌مبه‌ر هیچی له‌سه‌ر نی یه جگه له ڕاگه‌یاندنی په‌یامی خوا، هه‌ر خوا خۆیشی ده‌زانێت به‌وه‌ی ده‌ریده‌خه‌ن، به‌وه‌ش ده‌یشارنه‌وه (له کردار‌و نیه‌تتان).
769 - (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: پیس و پاک یه‌کسان نین، هه‌رچه‌نده زۆریه‌تی ئه‌و پیسه سه‌رنجی ڕاکێشا بیت، که‌واته ئه‌ی هۆشمه‌ندان له خوا بترسن و پارێزکار بن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفراز و سه‌رکه‌وتووبن.
770 - ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه پرسیار مه‌که‌ن له هه‌ندێک شت، که ئه‌گه‌ر ئاشکرا بکرێت بۆتان سه‌غڵه‌تتان ده‌کات، خۆ ئه‌گه‌ر پرسیار بکه‌ن ده‌رباره‌یان له‌کاتی دابه‌زاندنی قورئاندا ئه‌وه بۆتان ئاشکرا ده‌کرێت، خوا چاوپۆشی لێ کردوون و (باسی نه‌کردوون) خواش لێخۆش‌بوو و به‌حیلم و حه‌وسه‌ڵه‌یه.
775 - ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه: کاتێک نیشانه‌ی مه‌رگ و مردن له که‌سێکتان ده‌رکه‌وت، شایه‌تی نێوانتان با دووکه‌س بن له‌کاتی وه‌سیه‌ته‌که‌دا، دووکه‌سی دادپه‌روه‌ر بن له خۆتان یان دوو که‌سی تر جگه له خۆتان، ئه‌گه‌ر ئێوه بۆ بازرگانی و شتی تر سه‌فه‌رتان کرد له وڵاتدا‌و جا مردن یه‌خه‌ی گرتن، ئه‌گه‌ر دوودڵ بوون له دوو شایه‌ته‌که ئه‌وا ڕایانگرن له دوای نوێژی عه‌سر سوێند بخۆن به‌خواو (بڵێن) ئێمه سوێنده‌که‌مان به‌هیچ نرخێک ناگۆڕینه‌وه با سوێند بۆ خوراوه‌که نزیکترین خزمیش بێت (له ڕاستی لا ناده‌ین)، ئێمه شایه‌تیه‌ک که بۆ خوا ئه‌نجاممانداوه نایشارینه‌وه و ونی ناکه‌ین، چونکه به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر وابکه‌ین ئه‌وه که‌وابوو بێگومان له ڕیزی تاوانبارانداین.
776 - خۆ ئه‌گه‌ر ده‌رکه‌وت ئه‌و دوو شایه‌ته‌ی پێشوو (درۆیان کردووه‌و) خۆیان گوناهبار کردووه ئه‌وه دووکه‌سی تر له خزمی نزیکی سته‌م لێکراوی مردووه‌که له جیاتی ئه‌وان ئاماده بکرێن و ئینجا سوێند به‌خوا بخۆن و بڵێن: که به ڕاستی شایه‌تی ئێمه له شایه‌تی ئه‌وان ڕاستترو دروستتره، ئێمه هیچ سته‌م و ده‌ستدرێژیه‌کمان نه‌کردووه و (ته‌ماعمان له ماڵیاندا نیه)، خۆ ئه‌گه‌ر نیه‌تمان وابێت، ئه‌وه به‌ڕاستی که‌وابوو ئێمه‌ش له ڕیزی سته‌مکارانداین.
777 - ئه‌وه‌ی که باسکرا نزیکترین و شیاوترین شێوازه بۆ شایه‌تی جێبه‌جێ کردن بۆ ئه‌وه‌ی سوێند و شایه‌تیه‌کان به ڕاستی بدرێن له‌به‌ر خوا یان له ترسی ئابڕوو چوونی به‌درۆ خستنه‌وه‌ی سوێنده‌کانیان (تا مافی که‌س نه‌فه‌وتێت)، له خوا بترسن و گوێ بگرن (بۆ هه‌موو ڕێنموییه‌کی خێر) خوایش هیدایه‌ت و ڕێنموویی هۆزو قه‌ومی تاوانبار‌و گوناهکارو له سنوور ده‌رچوو نادات.
778 - رۆژێک دێت، خوا هه‌موو پێغه‌مبه‌ران کۆده‌کاته‌وه، ئیجا پێیان ده‌فه‌رموێت: چۆن وه‌ڵامتان درایه‌وه‌و خه‌ڵکی هه‌ڵوێستیان چۆن بوو به‌رامبه‌رتان؟ تا چ ڕاده‌یه‌ک هاتن به‌ده‌متانه‌وه؟ (له سامناکی ئه‌و ڕۆژه و به‌هۆی دڵنیاییان له زانیاری بێ سنووری خوایی) وتیان: ئێمه نازانین و هیچ شاره‌زاییه‌کمان نیه، به‌ڕاستی خوایه تۆ هه‌ر خۆت ئاگات له هه‌موو نهێنی و شاراوه‌کانه و به هه‌موو په‌نهانێک ده‌زانیت.
779 - ئه‌وسا (له‌ناو هه‌موو پێغه‌مبه‌راندا ڕوو به عیسای کوڕی مه‌ریه‌م) خوا فه‌رمووی: ئه‌ی عیسای کوڕی مه‌ریه‌م یادی ئه‌و نازو نیعمه‌ته‌ی من بکه‌ره‌وه که ڕژاندم به‌سه‌ر خۆت و دایکتدا، کاتێک من به‌هۆی فریشته جوبرهئیلی پیرۆزه‌وه پشتیوانیم لێکردیت، ئه‌وکاته‌ی له بێشکه‌داو به‌پیریش به‌ڕه‌وانی قسه‌ت بۆ خه‌ڵکی ده‌کرد، هه‌روه‌ها کاتێک فێری نووسین و دانایی و ته‌ورات و ئینجیلم کردیت، کاتێکیش له قوڕ وه‌ک شێوه‌ی باڵنده‌ت دروست ده‌کرد به‌فه‌رمانی من، ئه‌مجا فووت پیاده‌کرد، جا ده‌بوو به‌باڵده به‌فه‌رمانی من و کوێری زگ‌ماک و به‌ڵه‌کت چاک ده‌کرده‌وه به‌فه‌رمانی من، کاتێکیش مردووه‌کانت به‌زیندوویی به‌فه‌رمانی من له گۆڕ ده‌رده‌هێنایه‌وه، هه‌روه‌ها یادی ئه‌وه بکه‌ره‌وه که شه‌ڕی نه‌وه‌ی ئیسرائیلم لێ لادایت، کاتێک به‌به‌ڵگه ئاشکراکانه‌وه هاتی بۆ لایان، جا ئه‌وانه‌شیان که بێ باوه‌ڕ بوون وتیان: ئه‌مه جگه له‌وه‌ی جادوویه‌کی ئاشکرایه هیچ شتێکی تر نیه.
780 - هه‌روه‌ها کاتێک نیگام نارد بۆ هاوه‌ڵه دڵسۆز‌و تایبه‌تیه‌کانی عیسا (حه‌واریه‌کان) که ئیمان و باوه‌ڕ بهێنن به من و به پێغه‌مبه‌ره‌که‌م، ئه‌وانیش وتیان: ئیمان و باوه‌ڕی ته‌واومان هه‌یه، خوایه تۆش به‌شایه‌ت به که به‌ڕاستی ئێمه موسڵمان و (ملکه‌چ و دڵسۆزین).
781 - کاتێک حه‌واریه‌کانیش وتیان: ئه‌ی عیسای کوڕی مه‌ریه‌م، ئایا په‌روه‌ردگاری تۆ ده‌توانێت له ئاسمانه‌وه سفره و خوانێکمان بۆ دابه‌زێنێت؟ عیسا وتی: له خوا بترسن، ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن، (ئه‌مه چ داخوازیه‌که ده‌یکه‌ن؟!).
782 - (حه‌وارییه‌کان بۆ پاساوی داواکه‌یان) وتیان: ده‌مانه‌وێت (بۆ پیرۆزی و به‌ره‌که‌ت) لێی بخۆین و دڵنیابین و چاک بزانین که بێگومان ڕاستت له‌گه‌ڵدا کردووین و له‌سه‌ریشی ببینه شایه‌ت (تا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی هه‌یه باوه‌ڕی دامه‌زراوتر بێت).
797 - هه‌روه‌ها ده‌یانوت: چی ده‌بوو ئه‌گه‌ر فریشته‌یه‌ک بۆ لای (محمد (صلی الله علیه وسلم) دابه‌زییایه و به‌چاوی خۆمان بمانبینیایه! جا ئه‌گه‌ر فریشته‌مان بناردایه ئه‌وه کۆتایی به‌هه‌موو شتێک ده‌هات و پاشان مۆڵه‌ت نادرێن تا ته‌وبه بکه‌ن.
783 - ئه‌وسا عیسای کوڕی مه‌ریه‌م وتی: ئه‌ی خوای په‌روه‌ردگار له ئاسمانه‌وه سفره و خوانێکمان بۆ دابه‌زێنه تا ببێته جه‌ژن بۆ نه‌وه‌کانی ئێستا و داهاتوومان و به‌ڵگه‌یه‌ک بێت له‌لایه‌ن تۆوه بۆ پێغه‌مبه‌رایه‌تی من و ده‌سه‌ڵاتی بێ سنوورت و له ڕزق و ڕۆزی به‌هره‌وه‌رمان بکه، هه‌ر تۆی چاکترین ڕۆزی به‌خش.
784 - (ئینجا) خوا فه‌رمووی: به‌ڕاستی من ئه‌و سفره و خوانه‌تان بۆ داده‌به‌زێنم، جا ئه‌وه‌تان (دوای دابه‌زاندنی سفره‌وخوانه‌که) بێ بڕوابێت و سوپاس ناپه‌زێربێت، ئه‌وه به‌ڕاستی من سزایه‌کی ده‌ده‌م که سزای هیچ که‌سێکم له جیهاندا ئاوانه‌دا بێت.
785 - کاتێکیش خوا (هه‌ر له قیامه‌تدا) فه‌رمووی: ئه‌ی عیسای کوڕی مه‌ریه‌م، ئایا ئه‌وه‌تۆ به‌خه‌ڵکیت وتوه: منیش و دایکیشم به دوو خوا دابنێن له خوار خوای په‌روه‌ردگاره‌وه؟ عیسا له وه‌ڵامدا وتی: پاکی و بێگه‌ردی و بێ هاوه‌ڵی شایسته‌ی تۆیه، بۆم نیه من شتێک بڵێم بۆ خۆم که مافی من نه‌بێت؟! (چۆن حه‌ق به‌خۆم ده‌ده‌م شتی وا بێت به زارم‌دا؟!) خۆ ئه‌گه‌ر شتی وام وتبێت ئه‌وه به‌ڕاستی تۆ ده‌یزانیت و لێت شاراوه نیه، چونکه تۆ ده‌زانیت به‌هه‌رچی له دڵ و ده‌روونمدا هه‌یه، به‌ڵام من نازانم به‌وه‌ی که له ده‌ریای علم و زانستی بێ پایانی تۆدا هه‌یه، چونکه به‌ڕاستی هه‌ر تۆ زانا و شاره‌زای نهێنی و په‌نهانی.
786 - (بێگومان تۆ چاک ده‌زانیت): من هیچ شتێکم پێ نه‌وتوون جگه له‌وه‌ی که تۆ فه‌رمانت پێداوم، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: ته‌نها خوا بپه‌رستن که په‌روه‌ردگاری من و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌شه و من شایه‌ت بووم به‌سه‌ریانه‌وه هه‌تا له‌ناویاندا بووم، ئینجا کاتێک منت مران و گیانت کێشام، ئیتر ئه‌وه هه‌ر خۆت چاو‌دێر و ئاگادار بوویت لێیان و هه‌ر تۆش شایه‌تیت به‌سه‌ر هه‌موو شتێکه‌وه.
787 - جا ئه‌گه‌ر ئه‌شکه‌نجه‌یان بده‌یت (له‌سه‌ر لادان و تاوانیان)، ئه‌وه به‌ڕاستی به‌نده‌ی خۆتن و ئه‌گه‌ر لێشیان خۆش ببیت، ئه‌وه به‌ڕاستی تۆ خۆت خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانایت (ده‌زانیت کێ شایسته‌ی لێخۆشبوونه).
788 - (ئینجا) خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئه‌مه ئه‌و ڕۆژه‌یه که ڕاستگۆیان ڕاستگۆییه‌که‌یان سوودیان پێده‌گه‌یه‌نێت، باخه‌کانی به‌هه‌شت بۆیان ئاماده‌یه که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات و بۆ هه‌میشه‌و هه‌تاهه‌تایی له‌و به‌هه‌شته‌دا ده‌مێننه‌وه و خوای په‌روه‌ردگاریش لێیان ڕازی بووه و ئه‌وانیش له خوا ڕازی بوون، ئه‌وه‌یه سه‌رفرازیی گه‌وره و بێ سنوور.
789 - ئاسمانه‌کان و زه‌وی هه‌ر خوا خاوه‌نیانه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش که تیایاندایه و ئه‌و زاته هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.
790 - سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه، تاریکی و ڕوناکی فه‌راهه‌م هێناوه (که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه به‌هێزو سه‌رسام ئاوه‌رانه‌دا) پاشان ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون به‌په‌روه‌ردگاریان یه‌کێک له دروستکراوه‌کانی خوا ده‌که‌نه هاوتای خوا.
791 - خوا ئه‌و زاته‌یه که ئێوه‌ی له قوڕێک دروست کردووه له‌وه‌ودوا کاتێکی بڕیاریدا (که خه‌وتنه وه‌ک نیوه مه‌رگێک، به‌شێک له‌ئه‌ندامه هه‌ستیاره‌کان له‌کار ده‌که‌ون بۆ ماوه‌یه‌ک) و کاتێکی دیاریکراوی تریشی لای خۆی بڕیارداوه بۆ هه‌موو که‌سێک که کاتی ته‌واو بوونی ته‌مه‌نیه‌تی، (که‌چی پاش ئه‌و هه‌موو به‌ڵگانه بۆ ده‌سه‌ڵاتی بێ سنووری خوا) ئێوه ئینکاری زیندوو بوونه‌وه ده‌که‌ن و هه‌ر له گوماندان!!
792 - ئه‌وه هه‌ر الله یه په‌رستراوه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا و نهێنی و ئاشکراتان ده‌زانێت، به هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌یه‌کیش که ده‌یکه‌ن ئاگاداره.
793 - (بێ باوه‌ڕان) هیچ به‌ڵگه‌و موعجیزه‌یه‌کی په‌روه‌ردگاریان بۆ نایه‌ت پشتی تێنه‌که‌ن و ڕووی لێ وه‌رنه‌گێڕن.
794 - که‌وابوو بێگومان ئه‌وانه کاتێک ئه‌و حه‌ق و ڕاستیه‌یان بۆ هات که قورئانه بڕوایان پێنه‌کرد، جا له ئاینده‌دابۆیان دێت و پێیان ده‌گات هه‌واڵی ئه‌وه‌ی که ئه‌وان گاڵته‌یان پێده‌کرد.
795 - ئایا نه‌یانبینیووه و نه‌یانزانیووه (به‌هۆی شوێنه‌واره‌وه) چه‌نده‌ها نه‌وه‌مان پێش ئه‌مان له‌ناو بردووه که پایه‌دارمان کردبوون له زه‌ویدا، به‌شێوه‌یه‌ک ئێوه‌مان ئاوا پایه‌دار نه‌کردووه و بارانی زۆرمان به‌رده‌وام بۆ ده‌باراندن (که ده‌بووه هۆی پێگه‌یشتنی جۆره‌ها ڕوه‌ک و به‌روبووم)، چه‌نده‌ها جۆگه‌و ڕووباریشمان له‌ناو کێڵگه‌و باخ و شاره‌کانیاندا بۆ ڕه‌خساندبوون خوڕه‌می ده‌کرد به‌نێو دره‌خت و کۆشک و ته‌لاریاندا، به‌ڵام به‌هۆی لادان و گوناهو تاوانیانه‌وه له‌ناومان بردن و نه‌وه‌ی ترمان له دوای ئه‌وان هێنایه کایه‌وه.
1544 - له‌و کاته‌دا خێزانه‌که‌ی وه‌ستابوو، یه‌کسه‌ر پێکه‌نی، جا (خوای گه‌وره فه‌رمووی): ئێمه‌ش مژده‌مان دایه که‌ئیسحاقت پێده‌به‌خشین و له دوای ئه‌ویش یه‌عقوب، له نه‌وه‌ی ئیسحاق دێته دنیاوه.
801 - (لێیان بپرسه ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) و بڵێ: ئه‌وه‌ی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هی کێ یه؟ (هه‌ر خۆت وه‌ڵام بده‌ره‌وه و) بڵێ: هه‌ر هی خوایه، که ڕه‌حم و میهره‌بانی له‌سه‌ر خۆی فه‌رز کردووه، سوێند بێت به‌خوا به‌ره‌و ڕۆژی قیامه‌ت که هیچ شکوگومانی تیادا نیه کۆتان ده‌کاته‌وه، (هه‌رچه‌نده) ئه‌وانه‌ی که خۆیان دۆڕاند‌و بیریان له قیامه‌ت نه‌کرده‌وه، ئه‌وه هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن.
802 - هه‌رچی ک‌ش و مات بووه له شه‌ودا و ده‌جوڵێت له ڕۆژدا هه‌ر هی خوایه، بێگومان ئه‌و په‌روه‌ردگاره خوایه‌کی بیسه‌رو زانایه.
803 - هه‌روها پێیان بڵێ: ئایا (به‌عه‌قڵ و ژیریی ئێوه ڕه‌وایه) که جگه له خوا که‌سێکی تر بکه‌مه پشت و په‌نای خۆم؟ که به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه و هه‌ر ئه‌ویش ڕۆزی به‌خشه و بێ نیازه له هه‌موو ڕزق و ڕۆزیه‌ک، دووباره بڵێ: من به‌ڕاستی فه‌رمانم پێدراوه یه‌که‌م که‌س بم که ته‌سلیمی ئه‌و زاته ببم و موسوڵمان بم و (من پێت ڕاده‌گه‌یه‌نم) که: هه‌رگیز نه‌که‌یت له موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران بیت.
804 - (هه‌روه‌ها ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) بڵێ: به‌ڕاستی من زۆر له سزای ڕۆژێکی گه‌وره ده‌ترسم که سزای ڕۆژی قیامه‌ته ئه‌گه‌ر یاخی بم له فه‌رمانی په‌روه‌ردگارم.
807 - هه‌ر ئه‌و خوایه‌ش زاڵ و باڵاده‌سته به‌سه‌ر هه‌موو به‌نده‌کانیدا و هه‌ر ئه‌ویشه زاتێکی دانا و ئاگایه (به‌نهێنی و ئاشکرای به‌نده‌کانی).
808 - (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌وانه بڵێ که شایه‌تیان ده‌وێت له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رایه‌تی تۆ) چ شتێک گه‌وره‌ترو ڕاستتره له شایه‌تیدا؟! هه‌ر خۆت بڵێ: الله ڕاسترین شایه‌ته، که شایه‌تی نێوان من و ئێوه‌یه، من ئه‌م قورئانه‌شم به‌وه‌حی و نیگا بۆ هاتووه تا ئێوه‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێیان گه‌یشتووه ئاگادار‌و بێ‌دار بکه‌م، (له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو ڕوون کردنه‌وانه‌دا) ئایا ئێوه ئیتر شایه‌تی ده‌ده‌ن که به‌ڕاستی له‌گه‌ڵ خوادا چه‌ند خوایه‌کی تر هه‌بێت؟! بڵێ: (من به‌ش به‌حاڵی خۆم) شایه‌تی ناحه‌ق و ناڕه‌وای وا ناده‌م و بڵێ: به‌ڕاستی ئه‌و خوایه زاتێکی تاک و ته‌نهایه و من به‌ڕاستی به‌ریم له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که ئێوه ده‌یانکه‌نه هاوه‌ڵ و هاوتای ئه‌و زاته).
809 - ئه‌وانه‌ی کتێبی (ئاسمانیمان پێداون له گاور‌و جوو) پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌ناسنه‌وه هه‌روه‌ک چۆن منداڵه‌کانی خۆیان ده‌ناسنه‌وه، (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی که خۆیان دۆڕاند‌و بڕوایان به‌محمد (صلى الله عليه وسلم) نه‌هێناوه، ئه‌وه هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن.
810 - جا کێ هه‌یه له‌وه سته‌مکارتر بێت، که شتی نادروست و درۆ، بۆ خوا هه‌ڵده‌به‌ستێت؟ یان ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا به‌درۆ ده‌زانێت؟! چونکه به‌ڕاستی ئه‌و سته‌مکارانه سه‌رفراز نابن.
811 - له ڕۆژێکدا که هه‌موو (خوانه‌ناس و) هاوه‌ڵگه‌ران کۆ ده‌که‌ینه‌وه به‌گشتی و پاشان ده‌ڵێین به‌وانه‌ی که هاوبه‌شیان داناوه بۆ خوا: کوان و له کوێن ئه‌و شتانه‌ی ده‌تانپه‌رستن و ده‌تانوت هاوتای خوان به‌خه‌یاڵی خۆتان؟!
812 - پاشان سه‌رئه‌نجامی بێ باوه‌ڕیان هیچ نه‌بوو بێجگه له‌وه‌ی که وتیان: سوێند به‌خوای په‌روه‌ردگارمان ئێمه هه‌رگیز موشریک و هاوه‌ڵگه‌ر نه‌بووین!!
820 - به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بڕوایان به‌ئاماده بوونی به‌رده‌م (دادگای) خوایی نه‌بوو زه‌ره‌ریان کرد و خۆیان دۆڕاند، کاتێکیش قیامه‌ت کت‌وپڕ یه‌خه‌یان پێده‌گرێت، ده‌ڵێن: ئاخ و داخ وپه‌شیمانی بۆ ئه‌و ڕۆژگاره‌ی به‌که‌مته‌رخه‌می و (به‌به‌ره‌ڵایی و سه‌رکه‌شی و تاوان) بردمانه‌سه‌ر، له‌کاتێکدا ئه‌وانه هه‌موو گوناهو تاوانیان داوه به‌کۆڵیاندا، ئاگاداربن که چه‌نده خراپه، کۆڵ و باری وا، که هه‌ڵی ده‌گرن.
821 - ژیانی دنیا جگه له یاری و گه‌مه‌و گاڵته‌یه‌کی که‌م نه‌بێت هیچی تر نیه، بێگومان ماڵی دوایی (به‌هه‌شتی به‌رین) چاکتره بۆ ئه‌وانه‌ی که پارێزکاری و خواناسی ده‌که‌ن، ئایا ئه‌وه عه‌قڵ و ژیریتان بۆ ناخهنهکار و ژیر نابن؟
822 - به‌ڕاستی چاک ده‌زانین که گوفتاری نادروستی خوانه‌ناسان غه‌م و په‌ژاره‌ت بۆ پێش ده‌هێنێت، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه وه‌نه‌بێت تۆ به‌درۆزن بزانن، به‌ڵکو سته‌مکاران هه‌ر داننانێن و ئینکاری ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا ده‌که‌ن.
823 - سوێند بێت بێگومان پێغه‌مبه‌رانی پێش تۆش بڕوایان پێنه‌کراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وان دانیان به‌خۆدا گرت له‌سه‌ر ئه‌و بڕوا پێ نه‌بوونه‌یان، ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌ش دران، هه‌تا سه‌رئه‌نجام سه‌رکه‌وتنی ئێمه‌یان بۆهات و به‌هره‌وه‌ر بوون پێی و هیچ شتێک نیه بتوانێت ویست و فه‌رمانه‌کانی خوا بگۆرێت، سوێند بێت به‌خوا بێگومان هه‌واڵ و دهنگوباسی هه‌ندێک له پێغه‌مبه‌رانت بۆ هاتووه.
824 - خۆ ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵکردن و سه‌رپێچی خوانه‌ناسانت زۆر لاسه‌خته، جا ئه‌گه‌ر ده‌توانیت تونێلێک له زه‌ویدا هه‌ڵبکه‌نیت یان په‌یژه‌یه‌ک به‌ئاسماندا هه‌ڵپه‌سێریت تا موعجیزه‌یه‌کیان بۆ پێش بهێنیت (بێ سووده ئه‌وانه هه‌ر باوه‌ڕت پێناکه‌ن) ئه‌گه‌ر خواش بیویستایه له‌سه‌ر هیدایه‌ت و ڕێبازی دروست، ئه‌وه کۆی ده‌کردنه‌وه (به‌مه‌رجێک خۆیان مه‌به‌ستیان بێت)، که‌واته له‌و که‌سانه مه‌به که شاره‌زانین.
833 - ئینجا کاتێک ئه‌و به‌رنامه و ڕێبازه‌ی که یادیان خرابۆوه فه‌رامۆشیان کرد، ئێمه‌ش ده‌روازه‌کانی هه‌موو شتێکمان بۆ واڵا کردنه‌وه و (نازو نیعمه‌تمان به‌سه‌ردا ڕژاندن) هه‌تا کاتێک دڵخۆش و شادمان بوون به‌وه‌ی که پێیان درا، ئیتر له‌ناکاو گرتمانن و هه‌موویانمان سه‌رگه‌ردان و ڕیسواکرد ئینجا ئه‌وان بێ ئومێد بوون و به غه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه تیاچوون.
834 - ئینجا ئیتر ئه‌و گه‌له‌ی سته‌میان کرد و بێ بڕوا بوون بنبڕ کران، (جا ئه‌وکاته بوونه‌وه‌ر هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئیمانداران و فریشته‌کاندا ده‌ڵێن: الحمد لله ڕب العالمین).
835 - (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) به‌و بێ باوه‌ڕانه) بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ ئه‌گه‌ر خوا ده‌زگای بیستن و بینینتان لێ وه‌ربگرێته‌وه و مۆر بنێت به‌سه‌ر دڵه‌کانتاندا، ئایا خوایه‌ک هه‌یه جگه الله ئه‌و ده‌زگایانه‌تان بۆ بهێنێته‌وه؟ سه‌یر بکه و سه‌رنج بده چۆن چه‌نده‌ها نموونه و به‌ڵگه‌یان بۆ ده‌هێنینه‌وه، پاشان ئه‌وان هه‌ر مله‌جه‌ڕێ ده‌که‌ن و ڕوو وه‌رده‌گێڕن.
836 - پێیان بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ، ئه‌گه‌ر سزا‌و تۆڵه‌ی خوا کت‌وپڕ بێ پێشه‌کی یه‌خه‌ی پێ‌گرتن، یان به ئاشکرا نیشانه‌کانی ده‌رکه‌وت و به‌ره‌و ڕووتان هات، ئایا ئه‌و کاته هه‌ر قه‌وم و ده‌سته‌ی سته‌مکاران نیه که تیاده‌چن؟
837 - ئێمه پێغه‌مبه‌ران بۆ هیچ شتێک نانێرین جگه بۆ مژده‌دان نه‌بێت (بۆ ئیمانداران) و ترساندن نه‌بێت (بۆ بێ باوه‌ڕان)، جا ئه‌وه‌ی ئیمان و باوه‌ڕ بهێنێت و چاکسازی بکات، ئه‌وه نه‌ترس و بیمیان له‌سه‌ره، نه غه‌مبار ده‌بن.
838 - ئه‌وانه‌ش که بڕوایان نه‌هێنا به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه، سزا‌و ئازار یه‌خه‌یان پێ ده‌گرێت و پێیاندا ده‌چزێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌رده‌چوون له فه‌رمانی خوا.
1546 - فریشته‌کان وتیان: ئایا سه‌رسام ده‌بیت له فه‌رمان؟ کاری خوا؟؟ ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌که‌تی خواتان له‌سه‌ربێت ئه‌ی خێزانی ئه‌م ماڵه پیرۆزه، (بێگومان خوای گه‌وره کاری وا ده‌کات) و چونکه هه‌میشه ئه‌و زاته سوپاسکراوه و خاوه‌نی به‌رزی و ده‌سه‌ڵاتیشه.
1547 - جاکاتێك ترسه‌که له دڵی ئیبراهیم ده‌رچوو (هێمن بۆوه) و مژده‌که‌شی بۆ هاتبوو، ئینجا ده‌ستی کرد به باس کردن و موجاده‌له ده‌رباره‌ی قه‌ومی (لوط).
839 - ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: من پێتان ناڵێم گه‌نجینه‌کانی خوا لای منه، هه‌ره‌ها له‌نهێنی و شاراوه‌کانیش هیچ نازانم و ئاگادارنیم و پێتان ناڵێم به‌ڕاستی من فریشته‌م، به‌ڵکو ته‌نها شوێنی ئه‌وه ده‌که‌وم که به‌وه‌حی و نیگا پێم ده‌گات، (هه‌روه‌ها) پێیان بڵێ: ئایا کوێرو چاوساغ وه‌ک یه‌کن؟ (له ڕاستیدا بێ باوه‌ڕ وه‌ک کوێروایه که‌له تاریکایدا گیری خواردبێت و له هه‌موو تاوێکی ژیانیداو له هه‌موو هه‌نگاوێکیدا به‌ته‌مای کۆسپ و ته‌گه‌ره‌یه، له‌و لاشه‌وه ئیماندار بیینایه، چاو ساغه، هه‌موو شتێکی لاروونه، ده‌زانێت بۆچی هاتووه، بۆچی ده‌ژی، به‌ره‌وکوێ ده‌چێت) ئایا بۆ بیرناکه‌نه‌وه و تێنافکرن (له‌و ڕاستیانه).
841 - (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) نه‌که‌یت ئه‌وانه ده‌ربکه‌یت (له مزگه‌وت و کۆڕی خواناسین) که له به‌یانیان و ئێواراندا له په‌روه‌ردگاریان ده‌پاڕێنه‌وه و (ده‌یپه‌رستن) مه‌به‌ستیشیان ته‌نها ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وه، حساب و لێپرسینه‌وه‌ی هیچ شتێکی ئه‌وان له‌سه‌ر تۆ نیه و حساب و لێپرسینه‌وه‌ی هیچ شتێکی تۆیش له‌سه‌ر ئه‌وان نیه، ده‌رکردنی تۆ بۆ ئه‌و موسڵمانانه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی تۆ بچیته ڕیزی سته‌مکارانه‌وه.
1553 - لوط وتی: خۆزگه به‌ڕاستی هێزێکم ده‌بوو له خۆتان (بۆ به‌رامبه‌ری ناپاکه‌کانتان) یان په‌نایه‌کی به‌هێزم ده‌ست ده‌که‌وێت و ده‌ڕۆیشتم بۆی (تا تۆڵه‌تان لێ بکه‌مه‌وه و ته‌مێتان بکه‌م).
852 - ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: کێ فریاتان ده‌که‌وێت و ڕزگارتان ده‌کات له تاریکیه‌کانی وشکانی و ده‌ریادا، (کاتێک گیرده‌خۆن) و به که‌ساسی لێی ده‌پاڕێنه‌وه، به‌نهێنی هانای بۆ ده‌به‌ن، (په‌یمان ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن) سوێند بێت به خوا ئه‌گه‌ر له‌م ته‌نگانه‌یه ڕزگارمان بکه‌یت، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌چینه ڕیزی سوپاسگوزارانه‌وه.
853 - جا له وه‌ڵامیاندا بڵێ: خوا له‌و تاریکیانه و له هه‌موو کۆسپێک ڕزگارتان ده‌کات، که‌چی پاشان (زۆربه‌تان) هاوه‌ڵ و شه‌ریکی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن.
868 - به‌ڕاستی من ڕووی خۆم و دڵم له په‌رستندا کردۆته ئه‌و زاته‌ی ئاسمانه‌کان و زه‌وی فه‌راهه‌م هێناوه، له‌کاتێکدا ڕووم له‌هیچ شتێکی ترناکه‌م، به‌دڵئارامی ته‌واویشه‌وه (ده‌ڵیم که): هه‌رگیز من له ڕیزی موشریک و هاوه‌ڵگه‌راندانیم.
869 - (که‌چی قه‌ومه ناله‌باره‌که‌شی) که‌وتنه موجاده‌له‌و ده‌مه‌ده‌مێ دژی (له وه‌ڵامیاندا ئیبراهیم وتی): ئایا ئێوه ده‌رباره‌ی خوای (تاکو ته‌نها) له‌گه‌ڵ مندا ده‌مه‌ده‌مێ و موجاده‌له ده‌که‌ن؟ له‌کاتێکدا ئه‌و به‌ڕاستی هیدایه‌تی داوم و ڕێبازی ڕاستی نیشانداوم و ناشترسم له‌و شتانه‌ی که ئێوه ده‌یکه‌ن به‌شه‌ریکی خوا (چونکه ناتوانن زیانێکم پێ بگه‌یه‌نن) مه‌گه‌ر ویستی په‌روه‌ردگارمی له‌سه‌ربێت و بیه‌وێت شتێکم به‌سه‌ردا بهێنێت، په‌روه‌ردگارم به‌زانست و زانیاری هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه، ئایا ئه‌وه بیرناکه‌نه‌وه و یاداوه‌ری وه‌رناگرن؟
870 - من چۆن له‌و شتانه ده‌ترسم که ئێوه له جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن و چۆن ئێوه ناترسن له‌وه‌ی که شه‌ریک و هاوه‌ڵتان بۆ خوا بڕیارداوه به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک که خوا ناردبێتی بۆتان، جا که‌واته کام ده‌سته شایسته‌ی ئه‌وه‌یه بێ ترس و بیم بێت و به ئاسووده‌یی بژی؟ ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌زانن ئه‌وه پێم بڵێن؟...
871 - ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه و سته‌م و هاوه‌ڵگه‌ریان تێکه‌ڵ به ئیمانه‌که‌یان نه‌کردووه، ئاسووده‌یی و هێمنی هه‌ر بۆ ئه‌وانه‌یه، هه‌ر ئه‌وانه‌ش ڕێنموومایی کراون.
872 - ئه‌و وت‌و وێژو لێکۆڵینه‌وانه به‌ڵگه و نیشانه‌ی ئێمه بوو، کاتێک به‌خشیمانن به ئیبراهیم له‌سه‌ر گه‌له‌که‌ی و زاڵ بوو به‌سه‌ریاندا، قسه‌و بیروباوه‌ری به‌سه‌ر قه‌ومه‌که‌یدا سه‌رکه‌وت، جا هه‌ر که‌سێک بمانه‌وێت و (خۆیشی شایسته بێت) چه‌نده‌ها پله‌وپایه‌ی به‌رز ده‌که‌ینه‌وه، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ دانا و کار به‌جێ یه و زانایه به‌هه‌موو شتێک.
873 - (له‌وه‌ودوا) ئیسحاق و یه‌عقوبمان پێبه‌خشی، هه‌ریه‌ک له‌وانمان ڕێنموویی کرد، پێشتریش نوحمان ڕێنموویی کردبوو و له نه‌وه‌کانی (تری ئیبراهیم) داود و سلیمان و ئه‌یوب و یوسف و مو‌سا و هاروون (هاتنه دنیاوه و بوونه ڕابه‌رو چاوساغ بۆ خه‌ڵکی) ئا به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌خوازان ده‌ده‌ینه‌وه (نه‌وه‌ی چاک‌و پاک و خواناسیان پێده‌به‌خشین).
874 - (هه‌روه‌ها) زه‌که‌ریا و یه‌حیا و عیسا و ئیلیاس هه‌ر هه‌موویان له پاک و چاکان بوون.
875 - ئیسماعیل و یه‌سه‌ع و یونس و لوطیش (له‌هیدایه‌ت دراو‌و پێغه‌مبه‌ران بوون) هه‌ریه‌که له‌وانیشمان ڕێزدارکرد به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی جیهانی (سه‌رده‌می خۆیاندا).
876 - هه‌روه‌ها هه‌ندێک له باوانیان و نه‌وه‌کانیان و براکانیانمان هه‌ڵبژاردو هیدایه‌ت و ڕێنموویمان کردن بۆ ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و دروست.
877 - ئه‌وه‌یه هیدایه‌ت و ڕێنموویی خوایی که هیدایه‌ت و ڕێنموویی هه‌ر که‌سێکی پێ ده‌دات له به‌نده‌کانی (که شایسته بێت) خۆ ئه‌گه‌ر شه‌ریک و هاوبه‌ش بڕیار بده‌ن، ئه‌وه هه‌رچی کار‌و کرده‌وه‌یه‌کی (چاکیشیان) هه‌یه هه‌مووی پووچ و بێ نرخ ده‌بێت.
878 - ئا ئه‌وانه‌ی (که ناوبران) ئه‌وانه‌ن کتێبی (ئاسمانی) و ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وایی و پێغه‌مبه‌رایه‌تیمان پێ به‌خشیوون، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه بڕوایان پێی نه‌بێت (له نه‌فامان)، ئه‌وه به‌ڕاستی به‌که‌سانێکی ترمان (له ژیر‌و هۆشمه‌نده‌کان) سپارد و بڕوایان پێیه‌تی و پشتیوانیی لێده‌که‌ن و پێی بێ باوه‌ڕ نین.
879 - ئه‌و (ناوبراوانه) ئه‌و که‌سانه‌ن که خوا (به‌تایبه‌ت) هیدایه‌ت و ڕینموویی کردوون، تۆش (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) شوێنی هیدایه‌ت و ڕێنموویی ئه‌وانه بکه‌وه (هه‌روه‌ها به‌و خه‌ڵکه) بڵێ: که من هیج جۆره کرێ و پاداشتێکتان له‌سه‌ر ڕێنموویی لێ داوا ناکه‌م، ئه‌م قورئان و به‌رنامه‌یه‌ش (که به مندا ڕه‌وانه‌کراوه) ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی سه‌ر ئه‌م زه‌ویه.
2283 - سڵاوی په‌روه‌ردگارم له‌سه‌ره ئه‌و ڕۆژه‌ی که له‌دایک بووم و ئه ڕۆژه‌ش که ده‌مرم، ئه‌و ڕۆژه‌ش که زیندوو ده‌کرێمه‌وه.
880 - (جوله‌که) وه‌کو پێویست قه‌دری خوایان نه‌گرت، ڕێزیان بۆ دانه‌نا، چونکه وتیان: خوا هیچ کتێبێکی بۆ هیچ که‌س دانه‌به‌زاندوه، پێیان بڵێ: باشه ئه‌ی کێ ئه‌و کتێبه‌ی دابه‌زاند که مو‌سا هێنای (بۆتان)، له‌کاتێکدا نوورو هیدایه‌تیش بوو بۆ خه‌ڵکی، که‌چی ئێوه به‌ش به‌ش و پارچه پارچه‌ی ده‌که‌ن و ئه‌وه‌ی به‌دڵتان بێت نیشانی خه‌ڵکی ده‌ده‌ن و زۆریشی ده‌شارنه‌وه (به‌تایبه‌ت ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر و قورئان) هه‌روه‌ها بڵێ هه‌ندێک شت فێرکران که نه ئێوه نه باو و باپیرانتان ده‌تانزانی، پێیان بڵێ: هه‌ر خوا خۆی دایبه‌زاندوه و فێریشی کردوون، له‌وه‌ودوا وازیان لێ بهێنه با له به‌تاڵ و نادروستی خۆیاندا ڕۆبچن و گه‌مه‌و یاری بکه‌ن!!
881 - ئه‌م (قورئانه) کتێبێکی پیرۆزه، دامان به‌زاندوه، ڕاستی کتێبه‌کانی پێشوو ده‌سه‌لمێنێت (به تایبه‌ت ته‌ورات و ئینجیل، که ئه‌وانیش له لایه‌ن خواوه ڕه‌وانه کراون) هه‌روه‌ها ناردوومانه تا شاره دێرینه‌که (مه‌ککه‌ی پیرۆز) و هه‌موو ده‌وروبه‌ری داچڵه‌کێنێت و (بانگیان بکات بۆ ئیسلام، که دانیشتووانی هه‌موو گۆی زه‌وی ده‌گرێته‌وه) جا ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕ به‌رۆژی دوایی ده‌هێنن، بڕوا به قورئانیش ده‌هێنن و له‌سه‌ر نوێژه‌کانیان به‌رده‌وامن و هه‌میشه له‌کاتی خۆیدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و ده‌یپارێزن.
2586 - (ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه) لێقه‌ومانی گه‌وره و ته‌نگانه‌ی بێ سنوور (قیامه‌ت) تووشی غه‌مباری و په‌ژاره‌یان ناکات، به‌ڵکو فریشه‌کان (به ڕووی خۆشه‌وه پێشوازیان لی ده‌که‌ن و) ده‌ڵێن ئه‌مه ئه‌و ڕۆژه‌یه که کاتی خۆی به‌ڵێنیان پێده‌درا (ئێوه ئیتر ڕزگارتان بوو له ته‌نگانه و ناخۆشی دنیا، بۆ هه‌میشه که‌ونه‌ته خۆشیه‌وه).
882 - کێ له‌وه سته‌مکارتره که درۆ بۆ خوا هه‌ڵبه‌ستێت و یاخود بڵێت: منیش وه‌حی و نیگام بۆ هاتووه، له ڕاستیشدا هیچی بۆ نه‌هاتبێت، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سه‌ش که وتویه‌تی: منیش وه‌ک قورئان کتێبێک داده‌به‌زێنم وه‌ک خوا دایبه‌زاندوه، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و سته‌مکارانه ببینی چۆن له ئێش و ئازاری سه‌ره‌مه‌رگدا (گیرێکیان خواردووه) فریشته‌کانیش ده‌ستیان لێده‌که‌نه‌وه و لێیان ده‌ده‌ن و (پێیان ده‌ڵێن): ئاده‌ی گیانتان بده‌ن به‌ده‌سته‌وه، ده‌ی ڕۆحتان ده‌رکه‌ن، ئه‌مڕۆ له تۆڵه‌ی (خوا نه‌ناسیتاندا) سزا‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی ڕیسوایی و شه‌رمه‌زاری ده‌درێن، چونکه شتی ناحه‌قتان به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ست و خۆتان به‌گه‌وره ده‌زانی له به‌رامبه‌ر ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوادا و لووت به‌رزیتان نه‌یده‌هێشت باوه‌ڕی پێ بهێنن.
883 - (له ڕۆژی قیامه‌تدا خوای گه‌وره ڕوو به خوانه‌ناسان ده‌فه‌رموێت) سوێند به‌خوا بێگومان ئێوه به ته‌نها و تاک تاک هاتوونه‌ته لامان هه‌روه‌کو یه‌که‌م جار دروستمان کردن و هه‌رچی پێمان به‌خشی بوون و به‌کارتان ده‌هێنا به‌جێتان هێشتووه له دوایی خۆتانه‌وه و ناشبینین له‌گه‌ڵتان ئه‌و که‌س و شتانه‌ی که ئێوه ده‌تانوت تکاکارن بۆمان و فریامان ده‌که‌ون، سوێند به‌خوا به‌ڕاستی هه‌رچی په‌یوه‌ندیه‌ک هه‌بوو له نێوانتاندا بچڕاوه‌و هه‌رچی ئومێدتان پێی هه‌بوو لافتان پێوه لێده‌دا لێتان ون بوو.
884 - به‌ڕاستی خوا له‌تکه‌ری ده‌نک و دانه‌وێڵه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی یپشکوێنێت و بڕوێت، زیندووش له مردوو ده‌رده‌هێنێت، ده‌رهێنه‌ری مردووشه له زیندوو، ئا ئه‌وه‌یه خوای په‌روه‌ردگارتان، جا ئیتر بۆ کوێ لاده‌درێن و بۆ کوێ وێڵ ده‌کرێن.
885 - (هه‌رئه‌و زاته‌یه) به‌یانیان فه‌راهه‌م ده‌هێنێت و ئاسۆ ڕوناک ده‌کاته‌وه و شه‌وی کردووه به‌هۆی ئارامی و خامۆشی، ڕۆژو مانگیشی کردووه به‌هۆی ڕاگرتنی حساب، ئه‌و شتانه هه‌مووی به‌نه‌خشه‌ی خوای باڵاده‌ست و زانا کێشراوه.
886 - هه‌ر ئه‌و زاته، ئه‌ستێره‌ی بۆ فه‌راهه‌م هێناون تا ببێته هۆی ڕێنموویتان له‌ناو تاریکیه‌کانی سه‌ر ڕووکار‌ی وشکانی و ده‌ریاکاندا، به‌ڕاستی ئێمه نیشانه و به‌ڵگه‌ی زۆرمان (له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆمان و ڕێکوپێکی کارمان) ڕوون کردۆته‌وه بۆ که‌سانێک که پێی بزانن و لێی تێبگه‌ن.
887 - هه‌ر ئه‌و زاته ئێوه‌ی به‌دیهێناوه له تاکه که‌سێک، سه‌رده‌مێک (به‌شێکتانی له پشتی باوکتاندا) نیشته‌جێ کردبوو (که گوێزرانه‌وه بۆ ناو سکی دایکتان) ئه‌و شوێنه ئێوه‌ی گرته خۆ (تا تیایدا نه‌ش و نما بکه‌ن، یاخود بۆ ماوه‌یه‌ک ئێوه‌ی له‌سه‌ر ڕووکار‌ی زه‌وی دانا، دوایی له توێیدا شاردنیه‌وه تا ڕۆژی قیامه‌ت) به‌ڕاستی ئێمه نیشانه و به‌ڵگه‌ی زۆرمان (له‌سه‌ر دروستکردنی ئێوه و دروستکاری خۆمان هێناوه‌ته‌وه) بۆ که‌سانێک که تێفکرن و وردبین بن.
899 - ئه‌و کاته دڵ و چاوه‌کانیان هه‌ڵده‌گێڕینه‌وه (له‌نێوان جۆره‌ها لێکدانه‌وه و ئه‌گه‌ردا) هه‌روه‌کو چۆن یه‌که‌مجار له سه‌ره‌تاوه باوه‌ڕیان نه‌هێنابوو (به‌ده‌سه‌ڵاتی بێ سنووری خوا‌و ئه‌م هه‌موو موعجیزه بێ شوماره که ده‌وری داون) ئێمه جارێ وازیان لێ ده‌هێنین تا له سته‌م و سه‌رکه‌شی خۆیاندا سه‌رگه‌ردان بن و ڕۆبچن (بۆ کوێ ده‌چن له ده‌ستمان ده‌رناچن).
1053 - جا ئایا دڵنیاو بێباک بوون له نه‌خشه‌و پلانی خوا (له‌سه‌ر ئاستی تاک و کۆمه‌ڵ یان له‌سه‌ر ئاستی حوکمه‌ت و گه‌لان)؟! جا که‌س بێباک نابێت له نه‌خشه و پلانی خوا جگه له قه‌ومی خه‌ساره‌تمه‌ندان نه‌بێت.
888 - ئه‌و خوایه زاتێکه که له ئاسمانه‌وه باران ده‌بارێنێت (ده‌فه‌رموێت): جا به‌هۆیه‌وه چرۆو چه‌که‌ره‌ی هه‌موو شتێکی پێ ده‌رده‌هێنین و شینی ده‌که‌ین، ئینجا لاسکی سه‌وزی لێ په‌یدا ده‌که‌ین، زنجیره دانه‌ی سه‌فته‌کراوی لێ دروست ده‌که‌ین (وه‌ک گوڵه‌گه‌نم و چوڵتوک و گه‌نمه‌شامی.. هتد) له دارخورماش له هه‌ندێ لق و چڵه پۆپی هێشووی خورما شۆڕ ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها باخی هه‌مه‌جۆری ڕه‌زو ترێ، زه‌یتون و هه‌ناریش، هه‌یانه له ڕواڵه‌تدا له‌یه‌ک ده‌چێت، هه‌شیانه له‌یه‌ک ناچێت، جا ته‌ماشای به‌ره‌که‌ی بکه‌ن کاتێک به‌ر ده‌گرێت، پێ ده‌گات، (سه‌ره‌تا هه‌ندێکی گوڵه و دوایی خۆی هه‌ڵده‌پێچێت، ڕه‌نگ و قه‌باره‌یه‌ک ده‌گرێته خۆی، دوای چه‌ند مانگێک قه‌باره‌شی گه‌وره‌تر ده‌بێت، ڕه‌نگیشی ده‌گۆڕێت، ئه‌وسا پێ ده‌گات و تام و بۆنی سروشتی خۆی بۆ دروست ده‌بێت) به‌ڕاستی ئا له‌و شتانه‌دا (که ئاماژه‌ی تێداکرا بۆتان) چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ته‌واون بۆ که‌سانێک که ئیمان و باوه‌ڕیان ده‌هێنن (به‌و به‌دی هێنه‌ره‌ی که ئاسه‌واری ده‌ستی قودره‌ت و به ده‌سه‌ڵاتی له هه‌موو شتێکدا به‌دی ده‌کرێت).
889 - (له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو نیشانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریه‌دا نه‌فامان) په‌ری و جنۆکه‌یان کردۆته هاوبه‌ش و هاوتای خوا، له حاڵێکدا هه‌ر خوا دروستکاری په‌ری و جنۆکه‌کانه و به‌ناحه‌ق کوڕ‌و کچ ده‌ده‌نه پاڵی، بێ هیچ جۆره زانیاریه‌ک (گاور ده‌ڵێ: عیسا کوڕی خوایه، جوو ده‌ڵێ: عوزه‌یر، هاوه‌ڵگه‌ران ده‌ڵێن: فریشته‌کان کچی خوان!!) پاکی و بێگه‌ردی و بڵندی بۆ ئه‌و زاته‌یه که دووره له‌و سیفه‌ته ناقۆڵاو نادروستانه‌وه که ئه‌وانه خوای پێی پێناسه ده‌که‌ن.
890 - بێگومان ئه‌و زاته به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه له جوانترین و ڕێک و پێکترین شێوه‌دا، چۆن ڕۆڵه‌ی ده‌بێت؟! خۆ ئه‌وزاته هاوسه‌ری نه‌گرتووه؟! به‌ڵکو هه‌موو شتێکی دروست کردوه، به‌ڕاستی ئه‌و زاته به‌هه‌موو شتێک زانایه.
893 - بێگومان چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ی ڕووناکبیرتان له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هاتووه، جا ئه‌وه‌ی خۆی ڕوناکبیر بکات و له ڕاستیه‌کان تێفکرێت و تێبگات و گۆڕانکاری له بیر‌و هۆش و ژیانیدا ئه‌نجام بدات، ئه‌وه هه‌رخۆی قازانج ده‌کات، ئه‌و که‌سه‌ی چاو ده‌نوقێنێت له ئاستی ڕوناکبیریه خواییه‌کاندا و له‌ڕاستی لاده‌دات، ئه‌ویش هه‌ر له‌سه‌ر خۆی ده‌که‌وێت و خۆی زه‌ره‌ر ده‌کات و من (واته پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌هیچ شێوه‌یه‌ک چاو‌دێر نیم به‌سه‌رتانه‌وه.
894 - هه‌ر به‌و شێوه‌یه (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) ئایه‌تی جۆراو جۆرت بۆ ڕه‌وانه ده‌که‌ین له هه‌موو باره‌یه‌که‌وه، ده با هه‌ر بڵێن خوێندووته و به‌ده‌رس پێت وتراوه (ئێمه ده‌مانه‌وێت) به‌ڕاستی ڕوونی بکه‌ینه‌وه بۆ که‌سانێک که بزانن و تێبگه‌ن.
895 - (تۆ ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) شوێنی ئه‌و به‌رنامه‌یه بکه‌وه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه به نیگا و (وحی) پێت ڕاگه‌یه‌نراوه، جگه له‌و هیچ خوایه‌کی تر نیه، گوێ مه‌ده‌رێ و پشت هه‌ڵکه له موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران.
897 - (ئه‌ی ئیمانداران) نه‌که‌ن جوێن بده‌ن به‌و بت و شتانه‌ی که (نه‌فامان) هاواری لێده‌که‌ن و ده‌یپه‌رستن بێجگه له‌خوا، نه‌وه‌کو ئه‌وانیش به‌ناحه‌ق و به‌نه‌فامی جوێن بده‌ن به‌خوا، (چونکه ئه‌وانه) نایناسن و قه‌دری نازانن، ئا به‌و شێوه‌یه ئێمه بۆ هه‌ر گه‌ل و ئوممه‌تێک کرده‌وه‌که‌یانمان ڕازاندۆته‌وه، له‌وه‌ودوا گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌ر بۆ لای په‌روه‌ردگاریانه، ئه‌وسا ئاگاداریان ده‌کاته‌وه به‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ده‌یانکرد.
898 - موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران سوێندی گه‌وره‌یان به‌خوا ده‌خوارد: که سوێند بێت ئه‌گه‌ر موعجیزه‌یه‌کیان بۆ بێت ئه‌وه بێگومان باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن، پێیان بڵێ: به‌ڕاستی هه‌موو به‌ڵگه‌و موعجیزه‌کان ته‌نها لای خوایه و به‌ده‌ست ئه‌وه، جا ئێوه چووزانن، چونکه له‌وانه‌یه ئه‌و داخوازی و موعجیزه و به‌ڵگانه‌شیان بۆ پێش بهێنین هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن.
900 - خۆ ئه‌گه‌ر (داخوازی هاوه‌ڵگه‌رانمان جێبه‌جێ بکردایه) و به‌ڕاستی ئێمه فریشته‌مان دابه‌زاندانایه بۆ لایان و مردووه‌کان قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بکردنایه، هه‌موو شتێکیشمان له‌به‌ر ده‌میاندا کۆ بکردایه‌ته‌وه، نه‌ده‌بوون به‌بڕوادار و بڕوایان نه‌ده‌هێنا، مه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت، به‌ڵام زۆربه‌یان نافامن و نازانن (بیر ناکه‌نه‌وه و تێنافکرن، هه‌تا ئه‌مڕۆش گا په‌رست، شه‌یتان په‌رست و، بت په‌رستان هه‌ر ماون، هه‌یانه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رزیشن، به‌ڵام له ڕووی ئاینداریه‌وه له‌وپه‌ڕی دواکه‌وتن و کۆنه‌په‌رستیدان).
2587 - ڕۆژێک دێت ئێمه ئاسمان ده‌پێچینه‌وه، وه‌کو چۆن کتێبی کراوه داده‌خرێت و ده‌پێچرێته‌وه هه‌روه‌ک چۆن له سه‌ره‌تاوه دروستمان کرد، وه‌ک ئه‌وسای خۆی لێ ده‌که‌ینه‌وه (بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر له‌نوێ به شێوه‌یه‌کی تر دروستی بکه‌ینه‌وه) جا ئه‌وه په‌یمان و به‌ڵێنی ئێمه‌یه، بێگومان ئێمه ئه‌و کاره ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
901 - هه‌ر به‌و شێوه‌یه (کێشمه کێشی ئیمانداران و خوانه‌ناسان به‌رده‌وامه) جا بۆ هه‌موو پێغه‌مبه‌رێک (بۆ ئیماندارانیش) دوژمنێکمان له شه‌یتانه‌کانی ئاده‌میزاد و په‌ری سازاندوه، که به‌رده‌وام قسه‌ی زل و ڕازاوه ده‌ده‌ن به‌گوێی یه‌کداو (خۆیان و خه‌ڵکی) پێ سه‌رگه‌ردان و گومڕا ده‌که‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت بیویستایه (نه‌یانده‌توانی) شتی وابکه‌ن، ده وازیان لێ بهێنه له‌گه‌ڵ ئه‌و درۆ‌و ده‌له‌سه‌یه‌ی که هه‌ڵی ده‌به‌ستن (بۆ کوێ ده‌چن، له ده‌ست سزای خوایی ڕزگار نابن).
902 - (هه‌روه‌ها به‌و قسه جوان و بریقه‌دارانه ئه‌یاندا به‌گوێی یه‌کدا) بۆئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌قیامه‌ت نیه دڵی بده‌نێ و پێی ڕازی بن و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وتاوانانه بکه‌ن که ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌یکه‌ن.
903 - ئایا ڕه‌وایه (بۆ منی پێغه‌مبه‌ر، بۆ منی ئیماندار) جگه له خوا که‌سێکی تر بکه‌مه حه‌که‌م و دادوه‌ر، له‌کاتێکدا ئه‌و زاته کتێبی پیرۆزی خۆی که (قورئانه) بۆ دابه‌زاندوون که هه‌موو دروست و نادروستێکی تیادا جیاکردۆته‌وه، ئه‌وانه‌ش که کتێبی (ئاسمانیمان) پێداون (له گاور‌و جوو) چاک ده‌زانن به‌ڕاستی ئه‌و قورئانه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه به‌ڕاست و ڕه‌وا دابه‌زێنراوه، که‌وابوو ئیتر تۆ هه‌رگیز مه‌چۆره ڕیزی گوماندارو دوو دڵانه‌وه.
904 - فه‌رمان و فه‌رمووده‌کانی په‌روه‌ردگارت (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) له‌وپه‌ڕی ڕاستی و دادپه‌روه‌ریدا به‌ئه‌نجام گه‌یشتووه، هه‌رگیز شتێک نیه بیانگۆرێت، هه‌ر ئه‌ویش بیسه‌ره به‌گوفتاری هه‌مووان، زانایه به‌هه‌موو نهێنی و ئاشکرایه‌ک.
905 - خۆ ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ردارو ملکه‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی سه‌رزه‌وی بیت ئه‌وه له ڕێبازی خوا وێڵت ده‌که‌ن، چونکه شوێنی هیچ شتێک ناکه‌ون جگه له گومان و ته‌نها گۆتره‌کاری ده‌که‌ن.
906 - به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ چاک زانایه به‌وه‌ی که: کێ له ئاین و ڕێبازی ئه‌و وێڵ و گومڕا ده‌بێت و هه‌ر خوایش زانایه به‌وانه‌ی که هیدایه‌ت و ڕێنموویی وه‌رگرن.
907 - جا بخۆن له‌و زینده‌وه‌ره سه‌ر بڕاوانه‌ی که ناوی خوا له‌کاتی سه‌ربڕینیاندا براوه، ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕتان به‌رێنموونی و ئایه‌ته‌کانی خوا هه‌یه (بسم الله، الله اکبر، پێویسته له‌کاتی سه‌ربڕینی ماڵاتدا بوترێت).
908 - به‌ڵگه‌تان چیه که (له گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵانه) ناخۆن که ناوی خوا براوه له سه‌ریان (له‌کاتی سه‌ر بڕینیاندا) له‌کاتێکدا به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی حه‌رام کراوه له سه‌رتان خوا بۆی جیا کردونه‌ته‌وه مه‌گه‌ر ناچار بکرێن بۆی، به‌ڕاستی زۆربه‌یان خه‌ڵکی سه‌رگه‌ردان و گومڕا ده‌که‌ن به‌هۆی ئاره‌زووه‌کانیانه‌وه نه‌ک به‌هۆی زانسته‌وه (هه‌ر له‌خۆیانه‌وه شت حه‌رام ده‌که‌ن) بێگومان په‌روه‌ردگارت خۆی چاک ئه‌و که‌سانه ده‌ناسێت که ده‌ست درێژکارن و خۆشیان و خه‌ڵکیش له سنوور ده‌ترازێنن.
909 - (ئه‌ی گرۆی ئیمانداران) واز بهێنن له هه‌موو گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کی ئاشکراو نادیار (له‌و گوناهانه به دووربن که به‌دڵ و ده‌روون ده‌کرێت، هه‌روه‌ها له‌وانه‌ش که به‌ده‌م و ده‌ست و ئه‌ندامه‌کان ده‌کرێت) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی گوناهو تاوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌ئاینده‌دا سزا‌و تۆڵه‌ی گوناهو تاوانه‌کانیان یه‌خه‌یان پێ ده‌گرێت.
910 - له‌و ئاژه‌ڵه سه‌ر بڕاوانه‌ش مه‌خۆن که ناوی خوا له‌کاتی سه‌ر بڕینیاندا نه‌براوه و به‌ڕاستی ئه‌وه لادان و گوناهه، دڵنیابن که شه‌یتانه‌کان شت ده‌خه‌نه دڵی لایه‌نگره‌کانیانه‌وه تا موجاده‌له‌تان له‌گه‌ڵ بکه‌ن و (به‌رگری له به‌تاڵیان بکه‌ن) جا ئه‌گه‌ر ئێوه فه‌رمانبه‌رداری ئه‌و هاوه‌ڵگه‌رو شه‌یتانانه بن، ئه‌وه بێگومان مانای وایه ئێوه‌ش موشریک و هاوه‌ڵگه‌رن.
922 - په‌روه‌ردگاری تۆ زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ نیازه، هه‌روه‌ها خاوه‌نی سۆز‌و میهره‌بانیشه، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ئه‌وه ئێوه لاده‌بات و له‌ناوتان ده‌بات، هه‌رچی و هه‌ر که‌سیشی مه‌به‌ست بێت دوای ئێوه جێنشینی ده‌کات، هه‌ر وه‌کو ئێوه‌ی له نه‌وه‌ی که‌سانێکی تر هێنایه کایه‌وه.
5503 - جا کاتێك فوو ده‌کرێت به (صور) دا‌و ده‌زگای تایبه‌تی لێ ده‌درێت.
2588 - سوێند به خوا به ڕاستی ئێمه له کتێبی زه‌بووردا دوای ته‌ورات بڕیارمان داوه که: بێگومان به‌نده شیاو و چاکه‌کانم ده‌بنه خاوه‌نی زه‌وی.
928 - (نه‌فامیه‌کی تر که په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن ئه‌وه‌یه) ده‌یانوت: هه‌رچی له سکی ئه‌م ماڵاتانه‌دا بێت (له به‌چکه و کۆرپه‌له) تایبه‌تیه بۆ نێرینه‌کانمان و حه‌رامکراوه له هاوسه‌رانمان، خۆ ئه‌گه‌ر به مرداره‌وه بووی (به‌چکه‌یه‌ک یان کۆرپرله‌یه‌ک بوو) ئه‌وا هه‌مووان تیایدا هاوبه‌شن و (پیاوان و ئافره‌تان لێی ده‌خۆن) له ئاینده‌دا خوا پاداشتی ئه‌م هه‌موو (سنووره خۆ کردانه و) باس و خواس و پێناسانه‌یان ده‌داته‌وه، چونکه به‌ڕاستی خوا حه‌کیم و دانا‌و کاربه‌جێیه و زانا و ئاگاداره به‌هه‌موو شتێک (ده‌یه‌وێت هه‌موو هه‌ڵسوکه‌وتی خه‌ڵکی ڕێک و پێک بێت).
929 - به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که منداڵه‌کانی خۆیان به‌ناحه‌ق و ناڕه‌واو نه‌زانی و نه‌فامی کوشت زه‌ره‌ریان کرد، هه‌روه‌ها زه‌ره‌ریان کرد ئه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی خوا پێی به‌خشیبوون خۆیانیان لێ بێ به‌ش کرد‌و له‌ناویان برد، هه‌مووشی به‌هۆی درۆ هه‌ڵبه‌ستنه‌وه به‌ده‌م خواوه، به‌ڕاستی ئه‌وانه گومڕا بوون و هیدایه‌ت دراو نه‌بوون.
930 - خوا هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که باخاتی به‌رزی لق و پۆپداری به‌رپا کردوه و باخاتی نزمی په‌رش و بڵاویشی به‌دی هێناوه و خورماو کشتوکاڵی جۆراوجۆریش که شێوه‌و قه‌باره‌و ڕه‌نگ و تام و بۆنیان له خواردندا جیایه، له زه‌یتوون و هه‌ناری له‌یه‌ک چوو، هه‌روه‌ها له‌یه‌ک نه‌چوو، بخۆن له به‌رو بوومه‌که‌ی کاتێک ده‌یگرێت و ڕۆژی چنین و دروێنه مافی (هه‌ژارانی) لێبده‌ن و زیاده‌ڕه‌وی مه‌که‌ن، چونکه خوا له سنوور ده‌رچوان و زیاده‌ڕه‌وانی خۆش ناوێت.
931 - (هه‌ر خوا) هه‌ندێک له ماڵاتی بۆ ئێوه ڕام هێناوه که بۆ بار بردن به‌کاریان ده‌هێنن (له خوری و مووی هه‌ندێکی تریان) فه‌رش و ڕایه‌خ دروست ده‌که‌ن و بۆ سواریش هه‌ندێکی تریان به‌کار ده‌هێنن، ده بخۆن له‌و ڕزق و ڕۆزییه‌ی که خوا پێی به‌خشیوون، نه‌که‌ن شوێن هه‌نگاو و (نه‌خشه و پیلانه‌کانی) شه‌یتان بکه‌ون، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و دوژمنێکی ئاشکرای ئێوه‌یه.
932 - (خوای گه‌وره) هه‌شت جووت ماڵاتی (بۆ خزمه‌تی ئاده‌میزاد دروستکردووه) له‌مه‌ڕ جوتێک و له‌بزنیش جوتێک (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) به‌و نه‌فامانه بڵێ که هه‌ر له خۆیانه‌وه شت حه‌رام ده‌که‌ن) ئایا خواردنی گۆشتی نێره‌کانی حه‌رام کردووه یان مێیه‌کان یان ئه‌وه‌ی که‌له سکی مێیه‌کاندا هه‌یه؟! ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن و به‌ڵگه‌یه‌کی زانستیتان هه‌یه، بۆمان ڕوون بکه‌نه‌وه؟!
952 - ئه‌و زاته هیچ هاوه‌ڵ و هاوبه‌ش و شه‌ریکێکی نیه و من به‌وه فه‌رمانم پێدراوه و من یه‌که‌م که‌سی موسوڵمانانم.
1078 - سوێند بێت ده‌ست و قاچه‌کانتان ڕاست و چه‌پ ده‌بڕم، پاشان سوێند بێت هه‌مووتان هه‌ڵده‌واسم و له خاچتان ده‌ده‌م.
933 - هه‌روه‌ها له وشتر جووتێک و له ڕه‌شه وڵاخیش جوتێک، (دووباره پێیان) بڵێ: ئایا خواردنی گۆشتی نێره‌کانی حه‌رام کردووه یان مێیه‌کان، یان ئه‌وه‌ی که‌له سکی مێیه‌کاندا هه‌یه؟! یاخود ئێوه (وا دیاره) شایه‌ت بوون و له‌وێ بوون کاتێک خوا بڕیاری به‌و جۆره‌ی بۆ دان؟!! جا ئیتر کێ له‌وه سته‌مکارتره که درۆی به ده‌م خواوه هه‌ڵبه‌ستووه تا به‌بێ زانستی، خه‌ڵکی سه‌رلێشێواو بکات، به‌ڕاستی خوا هیدایه‌تی ده‌سته‌ی سته‌مکاران نادات.
934 - (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پییان بڵێ: من نابینم و ده‌ستم ناکه‌وێت له‌وه‌ی که وه‌حی و نیگام بۆ کراوه هیچ خواردنێکی حه‌رامکراو له‌سه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی که بیخوات، مه‌گه‌ر خواردنی مرداره‌وه بوو، یان خوێنێکی ڕژێنراو، یان گۆشتی به‌راز، به‌ڕاستی ئه‌و قه‌ده‌غه کراوه هه‌ر پیسه، یاخود (ماڵاتێک) که‌له سنووری شه‌رع ده‌رچووبێت له سه‌ر بڕینه‌که‌یدا به‌وه‌ی که ناوی غه‌یری خوای له‌سه‌ر برابێت، جا که‌سێک ئه‌گه‌ر ناچارکرا (به‌هۆی گرانی یان زۆر لێکردن) له‌کاتێکدا داواکارو ده‌رچوو نه‌بێت و به‌رده‌وام نه‌بێت و دووباره‌ی نه‌کاته‌وه، ئه‌وه به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ لێخۆش‌بوو میهره‌بانه (بۆ بڕاوادارانی ناچار).
935 - له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ش که بوونه‌ته جوله‌که هه‌رچی زینده‌وه‌ری چڕنوکداره حه‌راممان کرد‌و له (گۆشتی) ڕه‌شه وڵاخ و له بزن و مه‌ڕیش پیوه‌که‌مان لێ حه‌رام کردن مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که به‌بڕبڕاگه‌ی پشتیانه‌وه بێت، یاخود ئه‌وه‌ی ده‌وری ڕیخۆڵه‌یانی دابێت، یان ئه‌وه‌ی تێکه‌ڵی ئێسقان بووبێت، ئه‌و (حه‌رام کردنانه) به‌هۆی لادان و سته‌میانه‌وه، تۆڵه‌یه‌ک بوو لێمانسه‌ندن، به‌ڕاستی هه‌ر ئێمه ڕاستگۆین (تا جوله‌که خۆیان بناسن و بزانن که ئه‌م قورئانه فه‌رمووده‌ی خوایه و ئاگاداره به‌هه‌موو شتێکیان).
936 - ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) جا ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیان پێ نه‌کردیت ئه‌وه بڵێ: که په‌روه‌ردگارتان خاوه‌نی ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی فراوان و بێ سنووره (ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ بهێنن و له‌پیلان و ته‌ڵه‌که به دوور بن، لێتان خۆش ده‌بێت) هێزی خه‌شمی خوا له ده‌سته‌ی سته‌مکاران به‌رگری ناکرێت (له ده‌رئه‌نجامی بێ باوه‌ڕیان).
937 - له‌مه‌ودوا موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه هاوه‌ڵمان بۆ بڕیار نه‌ده‌دا!! باو‌و باپیرانیشمان موشریک نه‌ده‌بوون!! هیچ شتێکیشمان له خۆمان حه‌رام نه‌ده‌کرد!! (ئه‌مانه هه‌مووی قسه‌ی به‌تاڵه و هه‌رگیز خوای گه‌وره زۆر له که‌س ناکات بۆ باوه‌ڕ هێنان یان بێ باوه‌ڕی) هه‌ر به‌و شێوه‌یه ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانیش درۆ و بوختانیان هه‌ڵده‌به‌ست، هه‌تا تووشی به‌ڵای ئێمه بوون و سزای ئێمه‌یان چه‌شت، پێیان بڵێ: ئایا هیچ زانیاری و زانستیه‌کی خوایتان له‌لایه، تا نیشانمان بده‌ن و بۆمان ده‌ربخه‌ن؟ ئێوه شوێنی هیچ شتێکی تر ناکه‌ون جگه له‌گومان و ئێوه هیچ شتێکی تر ناکه‌ن مه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێت که درۆ ده‌که‌ن.
938 - ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: که‌وابوو هه‌ر بۆ خوایه خۆی به‌ڵگه تێر‌و ته‌واوه‌کان، جا ئه‌گه‌ر بیویستایه ئه‌وه هه‌مووتانی به‌ته‌واوی هیدایه‌ت ده‌داو به ناچاریی هه‌مووان بڕوادار ده‌بوون (به‌ڵام ڕێزی لێ‌گرتوون و سه‌رپشکی کردوون).
939 - پێیان بڵێ: ئاده‌ی ئه‌و شایه‌تانه‌تان بهێنن که شایه‌تی ده‌ده‌ن به‌ڕاستی خوا ئه‌م شتانه‌ی حه‌رام کردووه، خۆ ئه‌گه‌ر ویستیان شایه‌تی بده‌ن، ئه‌وه تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌واندا مه‌به و شوێنی ئاره‌زووی ئه‌وانه مه‌که‌وه که باوه‌ڕیان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه نه‌کردووه و شوێن ئاره‌زووی ئه‌وانه‌ش مه‌که‌وه که باوه‌ڕ به‌رۆژی دوایی ناهێنن و ئه‌وانه‌ش که هاوتا بۆ په‌روه‌ردگاریان داده‌نێن.
1551 - هۆزه‌که‌شی به‌بیستنی هاتنی ئه‌م میوانانه، به‌په‌له‌و بێ شه‌رمانه کشان بۆ لای، پێشتریش کرداره خراپه‌کانیان ده‌کرد، (کاتێك لوط ئه‌م دیمه‌نه ناشیرینه‌ی بینی) وتی: ئه‌ی خزمه‌کانم ئائه‌وانه کچه‌کانمن و ئه‌وان پاك و خاوێنن بۆ ئێوه (وه‌رن له‌ناو هۆزدا کێتان به دڵه به‌شێوه‌یه‌کی شه‌رعی و ڕه‌وا لێتان ماره بکه‌م) جا له خوا بترسن و شه‌رمه‌زارم مه‌که‌ن له‌ناو میوانه‌کانمدا، ئایا پیاوێکی ژیر‌و مه‌ردتان تێدا نیه (که له کاری ناڕه‌وای ئاوا جڵه‌وگیری بکات)؟!
5800 - ئا ئه‌وانه بێ باوه‌ڕو خوانه‌ناس و تاوانبار‌و گوناهکاره‌کانن.
940 - (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: (خه‌ڵکینه) وه‌رن با ئه‌و شتانه‌تان بۆ بخوێنمه‌وه که په‌روه‌ردگارتان حه‌رامی کردووه له‌سه‌رتان، (یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه) که هیچ شتێک نه‌که‌ن به‌شه‌ریک و هاوه‌ڵ بۆی، (دووهه‌میان ئه‌وه‌یه) که چاک ڕه‌فتار بن له‌گه‌ڵ دایک و باوکتاندا، (سێهه‌میان) منداڵانی خۆتان له‌به‌ر برسێتی و نه‌داری مه‌کوژن، چونکه ئێمه (په‌کتان ناخه‌ین) ڕزق و ڕۆزی ئێوه‌ش و ئه‌وانیش ده‌ده‌ین، (چوارهه‌میان) نزیکی گوناهو تاوانه‌کان مه‌که‌ون، چ ئه‌وه‌ی که ئاشکراو بووه و چ ئه‌وه‌ی که شاراوه و په‌نهانه بووه، (پێنجه‌میان) هیچ که‌سیش مه‌کوژن که خوا حه‌رامی کردووه مه‌گه‌ر به‌حه‌ق نه‌بێت، ئه‌وه‌ی که خوێندمه‌وه بۆتان خوا فه‌رمانی پێکردوون بۆ ئه‌وه‌ی ژیر‌و هۆشمه‌ند بن.
971 - پاشان سوێند به‌خوا له به‌رده‌میانه‌وه، له پشتیانه‌وه، له لای ڕاستیانه‌وه، له لای چه‌پیانه‌وه، بۆیان دێم و (دنیایان لاخۆشه‌ویست ده‌که‌م و گومانیان ده‌رباره‌ی قیامه‌ت لادروست ده‌که‌م) و ده‌ستت ناکه‌وێت زۆربه‌یان سوپاسگوزار بن.
941 - (شه‌شه‌میان) نزیک ماڵ و سامانی هه‌تیو مه‌که‌ون مه‌گه‌ر به‌چاکی و له قازانجی نه‌بێت، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی گه‌وره ده‌بێت و به‌ته‌واوی پێ ده‌گات، (حه‌وته‌میان) کێشان و پێوان به‌ڕێک و پێکی به‌کار بهێنن به‌دادگه‌ری ئه‌نجامی بده‌ن و (فێڵی تێدا مه‌که‌ن)، جا ئێمه داخوازی له که‌س ناکه‌ین مه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی توانای خۆی نه‌بێت (هه‌شته‌میان) کاتێکیش قسه‌و گوفتارتان کرد ئه‌وه دادوه‌ر بن و (لایه‌نی ناحه‌ق مه‌گرن) ئه‌گه‌ر خزمی نزیکیش بێت، (نۆهه‌میان) وه‌فابکه‌ن به‌و په‌یمانه‌ی که ده‌یبه‌ستن له‌گه‌ڵ خوادا به‌و به‌ڵێنه‌ی که به په‌روه‌ردگاری ده‌ده‌ن، ئه‌و شتانه‌ش په‌روه‌ردگارتان فه‌رمانی پێداون، بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرن.
942 - بێگومان ئه‌مه‌ی (که باسکرا) ڕێبازی منه که ڕاسته ده ئێوه‌ش شوێنی بکه‌ون (ده‌هه‌م) شوێنی ڕێچکه‌کانی تر مه‌که‌ون چونکه جیاتان ده‌کاته‌وه له ڕێبازی خوا، ئه‌وه‌ش په‌روه‌ردگارتان فه‌رمانی پێ کردوون، بۆ ئه‌وه‌ی خواناس و پارێزکار بن.
943 - (دوای ئه‌و (١٠) ئامۆژگاریه، یادتان ده‌هێنمه‌وه): پاشان کتێبی ته‌وراتمان به مو‌سا به‌خشی بۆ ئه‌وه‌ی نازو نیعمه‌تی ته‌واو بڕژین به‌سه‌ر ئه‌و که‌سه‌دا که به‌چاکی پیاده‌ی ده‌کات و جیاکه‌ره‌وه و ڕوون که‌ره‌وه‌ی هه‌موو شتێک بێت و ڕێنموویی و میهره‌بانیش بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه باوه‌ڕی دامه‌زراو بهێنن به‌گه‌یشتنه‌وه‌یان به په‌روه‌ردگاریان (بۆ لێپرسینه‌وه و پاداشتی کار‌و کرده‌وه‌یان).
944 - ئه‌م قورئانه‌ش کتێبێکی پیرۆزه دامانبه‌زاند (بۆ سه‌رجه‌م خه‌ڵکی، له هه‌موو کات و شوێنێکدا) ده‌ئێوه‌ش شوێنی بکه‌ون و خۆتان له یاخی بوون دوور بگرن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌حمتان پێبکرێت...
945 - نه‌ک بڵێن: به‌ڕاستی کتێبی ئاسمانی هه‌ر بۆ دوو ده‌سته‌ی (گاور‌و جوو) پێش ئێمه دابه‌زێنراوه، له‌کاتێکدا بێگومان ئێمه له خوێندنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌ی کتێبه‌کانیان بێ ئاگاین و نه‌خوێنده‌وارین...
946 - یان نه‌ک بڵێن: ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌و کتێبه بۆ ئێمه داببه‌زێنرایه ئه‌وه ئێمه له‌وان چاکتر په‌یڕه‌ویمان ده‌کرد، جا بێگومان خۆ ئه‌وه‌ته ئێوه‌ش به‌ڵگه‌ی ئاشکراو (قورئانی ڕه‌وانتان) له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هاتووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ هیدایه‌ت و ڕه‌حمه‌ت و ڕێنموویدا (که‌چی باوه‌ڕی پێ ناهێنن!!)، جا کێ له‌وه سته‌مکارتره که بڕوای به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا نه‌هێناوه و به‌فێڵ و پیلان ڕووی خه‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گێڕێت، له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا تۆڵه له‌وانه ده‌سێنین که ڕووی خۆیان و خه‌ڵکیش وه‌رده‌گێڕن له ئایه‌ته‌کانی ئێمه و به‌سزای توند‌و پڕ ئێش و ئازار گرفتاریان ده‌که‌ین، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕووی خۆیان و خه‌ڵکیان وه‌رده‌چه‌رخاند له ئایینی خوا.
947 - ئایا ئه‌وانه چاوه‌ڕێی هیچ شتێک ده‌که‌ن جگه له‌وه‌ی که فریشته‌ی گیان کێشانیان بۆ بێت؟ یان په‌روه‌ردگارت خۆی یه‌کسه‌ر بێت بێ چه‌ند و چوون؟ یان هه‌ندێک له نیشانه‌کانی په‌روه‌ردگارت ده‌ربکه‌وێت (که به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر به‌رپا بوونی قیامه‌ت)؟ له ڕۆژی هاتنی هه‌ندێک له نیشانه‌کانی په‌روه‌ردگارت (وه‌کو هه‌ڵهاتنی ڕۆژ له خۆرئاوا...)، ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌و ڕۆژه ئیمان و باوه‌ڕ ده‌هێنێت، ئه‌و ئیمان و باوه‌ڕه‌ی سوودی بۆی نابێت ئه‌گه‌ر پێشتر ئیمانی نه‌هێنابێت، یان کرده‌وه‌ی چاکی هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئیمانه‌که‌یدا ئه‌نجام نه‌دابێت، پێیان بڵێ: چاوه‌ڕێ بکه‌ن (بزانین خوا چیتان به‌سه‌ر ده‌هێنێت) ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانین.
5040 - که‌له‌شوێنی ئێوه نه‌وه‌ی تر بهێنین و بیخه‌ینه شوێنتان، یاخود سه‌رله‌نوێ له‌رێگه‌یه‌که‌وه که‌نایزانن دروستتان بکه‌ینه‌وه
948 - به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی ئاینه‌که‌یان به‌ش به‌ش کرد‌و بوونه ده‌سته ده‌سته و پارچه پارچه (بڕوایان به‌هه‌ندێکی قورئان هه‌یه و هه‌ندێکی تری پشت گوێ ده‌خه‌ن)، ئه‌وه له هیچ شتێکدا تۆ له‌وان نیت، به‌ڵکو تۆ له‌وان به‌ریت، به‌ڕاستی ئه‌وانه کاروباریان بۆ لای خوایه و تۆڵه‌ی لادانیان لێده‌سێنێته‌وه، له‌وه‌ودوا هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌یان پێ ده‌دات که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
949 - ئه‌وه‌ی به‌یه‌ک خێر‌و چاکه‌وه هاتبێت ئه‌وه ده چه‌ندانه‌ی چاکه‌که پاداشتی بۆ هه‌یه، ئه‌وه‌ش به گوناهو هه‌ڵه‌یه‌که‌وه هاتبێت، ئه‌وه پاداشت نادرێته‌وه جگه به‌ئه‌ندازه‌ی تاوانه‌که‌ی نه‌بێت و ئه‌وانه سته‌میان لێناکرێت.
950 - (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان) بڵێ: به‌ڕاستی من په‌روه‌ردگارم هیدایه‌ت و ڕێنمووی کردووم بۆ ڕێگه و ڕێبازی ڕاست و دروست، ئاینێک که ڕاگری ژیانی خه‌ڵکه، ئه‌ویش ئاینی ئیبراهیمه که دووره له هه‌موو لادان و ناڕێکیه‌که‌وه و ئه‌و هه‌رگیز له ڕیزی موشریک و هاوه‌ڵگه‌راندا نه‌بووه.
951 - (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: به‌ڕاستی نوێژ‌و حه‌ج و دروشمه‌کانی و (سه‌رجه‌م چاکه و به‌ندایه‌تیم) هه‌روه‌ها ژیان و مردنم تایبه‌ته بۆ خوای په‌روه‌ردگاری جیهانیانه‌وه.
953 - هه‌روه‌ها بڵێ: ئایا ڕه‌وایه من جگه له خوا بگه‌ڕێم په‌روه‌ردگارێکی تر بکه‌مه په‌روه‌ردگاری خۆم له‌کاتێکدا که ئه‌و زاته خاوه‌ن و په‌روه‌ردگاری هه‌موو شتێکه؟ هیچ که‌سێک هیچ گوناهێک ناکات له‌سه‌ر خۆی نه‌که‌وێت، هیچ که‌سێک باری گرانی تاوانی که‌سی تر هه‌ڵناگرێت، له‌وه‌ودوا گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای په‌روه‌ردگارتانه، ئینجا هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و شتانه‌تان پێ ده‌دات که جیاوازی و کێشه‌تان تێدا هه‌یه.
954 - خوا هه‌ر ئه‌و زاته‌یه، که ئێوه‌ی کردووه به‌جێنشینی (گه‌لانی ڕابووردوو) له‌م زه‌ویه‌دا، چه‌نده‌ها پله‌وپایه‌ی هه‌ندێکتانی به‌سه‌ر هه‌ندێکی ترتاندا به‌رز کردۆته‌وه (له ڕووی زانستی یان سامان یان هێز... هید)، بۆ ئه‌وه‌ی تاقیتان بکاته‌وه به‌وه‌ی که پێی به‌خشیوون، دڵنیاش به که په‌روه‌ردگاری تۆ له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌دا خێرایه (له‌وانه‌ی که‌له تاقی کردنه‌وه‌که‌دا ده‌رناچن) بێگومان ئه‌و زاته لێ‌خۆش بووه و میهره‌بانیشه (بۆ سه‌رفرازان).
955 - سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة) بده.
956 - (ئه‌م قورئانه) کتێبێکه و بۆت هاتوه‌ته خواره‌وه، که‌وابوو با سه‌غڵه‌تیی له دڵ و ده‌روونتدا نه‌ببێت (له‌گه‌یاندنیدا) بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی پێ بێ‌دار بکه‌یته‌وه، هه‌روه‌ها یاده‌وه‌ریشه بۆ ئیمانداران.
957 - (خه‌ڵکینه) شوێنی ئه‌و (به‌رنامه‌یه) بکه‌ون که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆتان هێنراوه‌ته خواره‌وه، جگه له‌و زاته شوێنی هیچ پشتیوان و خۆشه‌ویستێکی تر مه‌که‌ون، که‌م یاداوه‌ری و په‌ند وه‌رده‌گرن و بیرده‌که‌نه‌وه!
958 - چه‌نده‌ها شار‌و دێهاتمان وێران و کاول کرد له کاتێکدا له شه‌ودا خه‌وتبوون، یان له‌کاتی ئیسراحه‌تی نیوه‌ڕۆدا بوون کت‌وپڕ سزا‌و تۆڵه‌ی ئێمه یه‌خه‌ی پێ‌گرتن.
959 - ئه‌و کاته که سزای ئێمه یه‌خه‌ی پێ‌گرتن ئینجا قسه‌و گوفتار و دۆعا و نزایان هیچ نه‌بوو ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت ده‌یانوت: به‌ڕاستی ئێمه سته‌مکار بووین، به‌ڕاستی ئێمه یاخی بوین.
960 - ئینجا سوێند بێت به خوا بێگومان ئێمه پرسیار ده‌که‌ین له‌وانه‌ی که پێغه‌مبه‌رانیان بۆ ڕه‌وانه کراوه، سوێند بێت به خوا له پێغه‌مبه‌رانیش ده‌پرسینه‌وه (ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌و خه‌ڵکه به‌رامبه‌ریان).
961 - ئینجا سوێند بێت به خوا به‌ڕاستی هه‌موو به‌سه‌رهاته‌کان له‌سه‌ر بنچینه‌ی زانیاری و ئاگاداری ته‌واو ده‌خه‌ینه ڕوو و ده‌یڵێینه‌وه بۆیان، ئێمه بێ ئاگا نه‌بووین له هه‌ڵس و که‌وتیان.
963 - (به‌ڵام) ئه‌وه‌ی تای ته‌رازوی (خێر‌و چاکه‌کانی سوک بێت) ئه‌و جۆره که‌سانه ئه‌وانه‌ن که خۆیان دۆڕان و خۆیان له‌ده‌ستدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی که بڕوایان به‌به‌ڵگه و ئایه‌ته‌کانی ئێمه نیه و سته‌م ده‌که‌ن.
2590 - (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) ئێمه تۆمان ڕه‌وانه نه‌کردووه ته‌نها بۆ ئه‌وه نه‌بێت که ببیته ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌که‌ت بۆ هه‌موو جیهانه‌کان (جیهانی ئاده‌میزاد و گیاندار و ڕووه‌ک و په‌ری و... هتد)
964 - سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه ئێوه‌مان نیشته‌جێ کرد له‌م زه‌ویه‌دا و ده‌سه‌ڵاتمان پێبه‌خشین و جۆره‌ها هۆکاری ژیانمان تیایدا بۆ سازاندوون (له خواردن و خواردنه‌وه‌و هۆکانی گواستنه‌وه‌و پۆشاک و ناوماڵ و ئاو‌و هه‌واو... هتد، که‌چی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو نازو نیعمه‌ته بێ شوماره) سوپاسی که‌می نیعمه‌ته‌کان ده‌که‌ن یان که‌متان سوپاسگوزارن.
965 - سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه (باوه گه‌وره‌ی) ئێوه‌مان دروست کرد‌و نه‌خش و نیگاری ڕواڵه‌ت و ڕوخساری ئێوه‌مان کێشا، پاشان وتمان به فریشته‌کان: ئاده‌ی سوژده به‌رن بۆ ئاده‌م (سوژده‌ی ڕێز‌و به‌فه‌رمانی خوا) جا هه‌موو فریشته‌کان سوژده‌یان برد جگه له ئیبلیس (که فه‌رمانی خوای شکاند‌و) له سوژده‌به‌ران نه‌بوو.
966 - خوا فه‌رمووی: باشه، چی به‌رگری کردیت ئه‌ی ئیبلیس که سوژده نه‌به‌یت کاتێک فه‌رمانم پێدایت؟ شه‌یتان وتی: من له‌و چاکترم، (چونکه) تۆ منت له ئاگر دروست کردوه و ئه‌وت له قوڕ دروستکردووه.
967 - خوا فه‌رمووی: ده‌ی که‌واته دابه‌زه و له به‌هه‌شت یان له ئاسماندا یان له پله‌و پایه‌ی به‌ندایه‌تی، چونکه تۆ بۆت نیه له‌وێدا فیز بکه‌یت و خۆت به‌گه‌وره دابنێیت، جا تا زووه ده‌رچۆ، چونکه به‌ڕاستی تۆ له ڕیسواو بچوک و بێ نرخه‌کانیت.
968 - شه‌یتان وتی: داواکارم که مۆڵه‌تم بده‌یت تا ئه‌و ڕۆژه‌ی که هه‌موو نه‌وه‌ی ئاده‌م زیندوو ده‌کرێنه‌وه.
969 - خوا فه‌رمووی: به‌ڕاستی تۆ له مۆڵه‌ت دراوانیت.
973 - (تۆش) ئه‌ی ئاده‌م، خۆت و هاوسه‌ره‌که‌ت له‌به‌هه‌شتدا نیشته‌جێ بن، جا له هه‌ر کوێ ئاره‌زووتان لێ بوو (خوارده‌مه‌نی و میوه‌یه) بخۆن، (به‌ڵام) نزیکی ئه‌م دره‌خته مه‌که‌ون (دره‌ختێکی تایبه‌تی به‌رداربوو، بۆ تاقی کردنه‌وه‌یان خوای گه‌وره بڕیاریدا که هه‌ر نزیکی نه‌که‌ون، چ جای له به‌رو بوومی بخۆن) ئه‌و کاته ده‌چنه ڕیزی سته‌مکارانه‌وه.
974 - شه‌یتان (ئه‌و سنووره‌ی بۆ ئاده‌م و حه‌وا به‌فرسه‌ت زانی) و ئینجا که‌وته فڕێدانی وه‌سوه‌سه‌و خه‌ته‌ره و خه‌یاڵ بۆ ناو دڵ و ده‌روونیان تا ئه‌و عه‌یب و عاره‌یان ده‌ربخات که شاراوه‌بوو لێیان (دوایی خۆی ئاشکراکرد) و پێی وتن: په‌روه‌ردگارتان ئه‌م دره‌خته‌ی لێ قه‌ده‌غه نه‌کردوون ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌یه نه‌وه‌کو ببنه فریشته، یاخود بۆ ئه‌وه‌یه نه‌وه‌کو له نه‌مران بن!!
975 - (ئه‌وسا شه‌یتان زانی ده‌ترسن و دوودڵن) سوێندی بۆ خواردن که من به‌ڕاستی له ئامۆژگارانم بۆ ئێوه‌و دڵسۆزتانم!!
976 - ئیتر شه‌یتان به‌فێڵ و پیلان فریوی دان (به‌ره‌ولای دره‌خته‌که‌ی بردن) جاکاتێک تامی به‌رو بوومی دره‌خته‌که‌یان چه‌شت، هه‌رچی عه‌یب و عاریان هه‌یه که‌وته ده‌ره‌وه، (ناچار به‌په‌له) ده‌ستیاندایه گه‌ڵای دره‌خته‌کانی به‌هه‌شت عه‌یب و عاری خۆیان پێ دائه‌پۆشی و په‌روه‌ردگاریان بانگی کردن و فه‌رمووی: ئایا من قه‌ده‌غه‌ی ئه‌و دره‌خته‌م لێنه‌کردن و پێم نه‌وتن، که به‌ڕاستی شه‌یتان بۆ ئێوه دوژمنێکی ئاشکرایه؟!
977 - (ئه‌وسا ئیتر هه‌ردووکیان هه‌ستیان به‌هه‌ڵه‌ی خۆیان کرد‌و) وتیان: په‌روه‌ردگارا ئێمه سته‌ممان له خۆمان کرد، خۆ ئه‌گه‌ر لێمان خۆش نه‌بیت و به‌زه‌ییت پێمان‌دا نه‌یه‌ته‌وه، ئه‌وه به‌ڕاستی ئێمه سوێند به خوا له خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندانین.
978 - خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئیتر دابه‌زن هه‌ندێکتان دوژمنی هه‌ندێکتانن (شه‌یتان و دار‌و ده‌سته‌ی دوژمنی ئێوه‌ن و نه‌وه‌ی ئاده‌میش به‌هۆی پیلانی شه‌یتانه‌وه دوژمنایه‌تی یه‌کتر ده‌که‌ن)، بۆتان هه‌یه له زه‌ویدا نیشته‌جێ بوون و هۆی ڕابواردن و ژیان تا ماوه‌یه‌ک.
979 - خوا فه‌رمووی (پێیان): هه‌ر له زه‌ویدا ده‌ژین و له‌وێش ده‌مرن و (تێکه‌ڵ به‌خاکی ده‌بن، له کاتی دیاری کراویشدا) هه‌ر له ناخیه‌وه ده‌هێنرێنه ده‌ره‌وه ( بۆ لێپرسینه‌وه).
980 - ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م، ئێمه به‌ڕاستی پۆشاکی له‌بارمان بۆ فه‌راهه‌م هێناون، عه‌وره‌ت و ئه‌وه‌ی پێتان ناخۆشه ده‌ربکه‌وێت دای ئه‌پۆشێت، هه‌روه‌ها جل و به‌رگی جوانیش که خۆتانی پێ بڕازێننه‌وه (به‌ڵام بیرتان نه‌چێت) که پۆشاکی ته‌قواو خواناسی چاکتر و خێردارتر و به‌فه‌ڕتره، ئه‌و پۆشاکه (ماددی و مه‌عنه‌ویانه) له نیشانه و به‌ڵگه‌کانی خوای گه‌وره‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرن و (یادی به‌هه‌شت بکه‌ن).
981 - ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م: شه‌یتان، ئێوه‌ش له خشته نه‌بات، هه‌روه‌ک باوک و دایکتانی له خشته برد‌و له به‌هه‌شتدا به ده‌رکردنی دان، له‌کاتێکدا ده‌ستی کرد به‌داماڵینی پۆشاکه‌کانیان تا عه‌وره‌تیان پیشانی یه‌کتربدات، بێگومان شه‌یتان و دار‌و ده‌سته‌ی ئێوه ده‌بینن، له شوێنێکدا که (دنیایه) ئێوه ئه‌وان نابینن، جا دڵنیابن که ئێمه شه‌یتانه‌کانمان کردووه به یارو یاوه‌ری ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ناهێنن.
983 - (ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) بڵێ: په‌روه‌ردگارم فه‌رمانی به دادپه‌روه‌ری داوه، له‌کاتی هه‌رپه‌رستن و نوێژێکدا، له هه‌موو مزگه‌وتێکدا، ڕووی دڵ و ڕوخسارتان به‌ڕاستی له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن و بیپه‌رستن و لێی بپاڕێنه‌وه، له‌کاتێکدا دینداری بێگه‌ردو دڵسۆزانه هه‌ر بۆ ئه‌و زاته‌یه، چونکه هه‌ر چۆن دروستی کردوون له سه‌ره‌تاوه، له ئاینده‌شدا هه‌ر بۆ لای ئه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه...
984 - (جا ئه‌و کاته ده‌بنه دوو ده‌سته) ده‌سته‌یه‌ک هیدایه‌ت و ڕێنمووی وه‌رگرتووه، ده‌سته‌یه‌کیش بڕیاری گومڕای و سه‌ر لێشێواوی به‌سه‌ردا چه‌سپاوه، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه بێجگه له خوا شه‌یتانه‌کانیشیان کرده پشتیوان و خۆشه‌ویستی خۆیان، واش ده‌زانن که ڕێگه‌ی ڕاست و دروستیان گرتۆته‌به‌ر.
985 - ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م، خۆتان بڕازێننه‌وه به پۆشاک له‌به‌ر کردن، له‌کاتی هه‌موو نوێژ‌و چوونه ناو مزگه‌وتێکدا، بخۆن و بخۆنه‌وه (له نازو نیعمه‌ته‌کان) به‌ڵام زیاده‌ڕه‌وی مه‌که‌ن، چونکه به‌ڕاستی خوا له سنوور ده‌رچووان و زیاده‌ڕه‌وانی خۆش ناوێت.
986 - (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) پێیان) بڵێ: ئه‌وه کێیه پۆشاک و زینه‌ت و جوانیه خواییه‌کانی له به‌نده‌کانی حه‌رام کردوه که له بنه‌ڕه‌تدا خۆی بۆی به‌دیهێناون؟ هه‌روه‌ها ئه‌وه کێیه ڕزق و ڕۆزیه چاک و پاکه‌کانی حه‌رام کردوه؟! به‌و خه‌ڵکه بڵێ: هه‌موو ئه‌و شتانه بۆ ئیماندارانه له ژیانی دنیاداو له کاتێکدا پاڵفته‌ن له ڕۆژی قیامه‌تدا، ئا به‌و شێوه‌یه ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کان ڕوون ده‌که‌ینه‌وه بۆ که‌سانێک که بزانن و هوشیار بن.
987 - پێیان بڵێ: به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم هه‌رچی گوناهو خراپه‌یه حه‌رامی کردووه چ ئه‌وانه‌ی ئاشکران، چ ئه‌وانه‌ی په‌نهانن، هه‌روه‌ها هه‌موو گوناهو داخوازی و ده‌ستدرێژیه‌کی به‌ناحه‌قی حه‌رام کردووه، شتێک بکه‌ن به‌شه‌ریک و هاوه‌ڵ بۆ خوا که هیچ ده‌سه‌ڵاتی پێنه‌داوه، هه‌روه‌ها حه‌رامی کردووه له خۆتانه‌وه به‌ناوی خواوه، دوور له هه‌موو زانیاری و زانستێک شت بڵێن.
988 - بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک ته‌مه‌نێکی سنووردار هه‌یه، (له‌کاتی دیاریکراودا کۆتایی به‌ده‌وری ده‌هێنرێت)، جا کاتێک کۆتایی ته‌مه‌نیان هات، ئه‌وه نه تاوێک دوا ده‌که‌ون نه تاوێکیش پێش ده‌که‌ون.
989 - ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م، ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌رانتان له خۆتان بۆ هات که ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی منیان به‌سه‌ردا ده‌خوێننه‌وه، جا ئه‌و که‌سه‌ی به ته‌قواو له خوا ترس بێت ئه‌وه ترسیان له‌سه‌ر نیه و دڵگران و غه‌مبار نابن.
991 - جا کێ له‌وه سته‌مکارتره که به‌ده‌م خواوه درۆ هه‌ڵده‌به‌ستێت، یان بڕوای به‌ئایه‌ته‌کانی نه‌هێناوه، ئا ئه‌وانه ئه‌وه‌ی که بۆیان بڕیار دراوه له دنیادا ده‌ستیان ده‌که‌وێت، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی فریشته نێردراوه‌کانمان بۆیان دێن گیانیان ده‌کێشن، ئه‌وسا پێیان ده‌ڵێن: کوان ئه‌وانه‌ی جگه‌له خوا هانا و هاوارتان بۆ ده‌بردن و ده‌تانپه‌رستن؟! (به‌سه‌رسامیه‌وه) ده‌ڵێن: (نازانین) لێمان ون بوون، (ئه‌وسا به‌ناچاریی) شایه‌تی له خۆیان ده‌ده‌ن که به‌ڕاستی ئه‌وان هه‌ر بێ باوه‌ڕ بوون.
992 - (ئه‌وسا خوا فه‌رمانیدا) و فه‌رمووی: ده بچنه ڕیزی ئه‌و کۆمه‌ڵانه‌وه که پێش ئێوه هه‌بوون (له‌گومڕاکان) له‌ده‌سته‌ی په‌ری و ئاده‌میزاده‌کان له‌ناو دۆزه‌خدا، هه‌ر کاتێک هه‌ر کۆمه‌ڵ و ده‌سته‌یه‌ک ده‌چنه ناوی نه‌فرین ده‌که‌ن له هاوئاین و هاو بیرانیان، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی هه‌موویان کۆ ده‌کرێنه‌وه و به‌سه‌ریه‌کدا ده‌درێن له ناویدا، شوێنکه‌وته‌کان ڕوو به‌گه‌وره‌کانیان ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا ئا ئه‌وانه ئێمه‌یان گومڕاکرد، ده تۆش له‌ناو دۆزه‌خدا سزای دوو به‌رامبه‌ریان بده!! (خوای گه‌وره‌ش فه‌رمووی): بۆ هه‌موو لایه‌ک (سزا‌و تۆڵه) دوو به‌رامبه‌ره به‌ڵام ئێوه پێی نازانن.
993 - (پاشان) ده‌سته پێشوه‌کان به دوایینه‌کان ده‌ڵێن: وه‌نه‌بێت ئێوه هیچ ڕێز‌و فه‌زڵێکتان هه‌بێت به‌سه‌ر ئێمه‌دا، ده ئێوه‌ش بچێژن سزا‌و ئازار به‌هۆی ئه‌و کار‌و کرده‌وه ناله‌بارانه‌وه که ئه‌نجامتان ده‌دا.
994 - بێگومان ئه‌وانه‌ی بڕوایان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه نه‌هێناوه و خۆیان له ئاستیدا به‌گه‌وره داناوه، ئه‌وانه ده‌روازه‌کانی ئاسمانیان بۆ ناکرێته‌وه و ناچنه به‌هه‌شته‌وه هه‌تا وشتر ئه‌چێت به‌ناو کونی ده‌رزیدا، ئا به‌و شێوه‌یه ئێمه پاداشتی تاوانباران ده‌ده‌ینه‌وه و تۆڵه‌یان لێده‌سێنین.
995 - ئه‌وانه (له‌ناو دۆزه‌خدا) ڕایه‌خی ئاگرینیان هه‌یه، له سه‌روشیانه‌وه(سه‌قف و به‌تانی و لێفه‌ی) ئاگرین داپۆشه‌ریانه، (سه‌رو خواریان ئاگره) بێگومان هه‌ر به‌و شێوه‌یه پاداشتی سته‌مکاران ده‌ده‌ینه‌وه و تۆڵه‌یان لێ ده‌سێنین.
996 - (له لایه‌کی تره‌وه) ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کاروکرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه (به‌مه‌رجێک) ئێمه له توانای هه‌رکه‌س زیاتر داخوازی ناکه‌ین، ئه‌وانه خاوه‌ن و نیشته‌جێی به‌هه‌شتن و ژیانیان به‌رده‌وام و هه‌میشه‌ییه تیایدا.
1080 - تۆ هیچ بێزاریه‌کت له ئێمه نیه جگه له‌وه که باوه‌ڕمان به‌به‌ڵگه و موعجیزه‌کانی په‌روه‌ردگارمان هێناوه، کاتێک بۆمان هات، (پاشان ده‌ستی نزا‌و پاڕانه‌وه‌یان به‌رز کرده‌وه و وتیان) په‌روه‌ردگارا خۆگری و ئارامیمان به‌سه‌ردا بڕێژهو به موسوڵمانێتی بمانمرێنه.
997 - (هه‌ر له ده‌روازه‌ی به‌هه‌شتدا) هه‌رچی بوغز‌و کینه‌یه‌ک له دڵ و ده‌روون و سینه‌یاندا بوو ئێمه دامان ڕێی (تا به سینه‌یه‌کی ساف و دڵ و ده‌روونێکی بێگه‌رده‌وه بچنه ناو به‌هه‌شته‌وه) که‌چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیداو به به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ڕه‌وان و جاری ده‌بێت، (ئه‌وسا ئیتر هه‌مووان به‌یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک ئاواز) ده‌ڵێن: سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که هیدایه‌ت و ڕێنموویی کردین بۆ ئه‌م جێگه‌و ڕێگه خۆشه، ئه‌گه‌ر ئه‌و خوایه هیدایه‌ت و ڕێنموویی نه‌کردینایه هه‌رگیز ڕێگای هیدایه‌تمان نه‌ده‌زانی و ئه‌م پاداشته‌مان وه‌رنه‌ده‌گرت، سوێند به‌خوا به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌رانی په‌روه‌ردگارمان به حه‌ق و ڕاستیه‌وه هاتن، ئه‌وسا بانگیان لێ‌کرا: ئه‌وه ئه‌و به‌هه‌شته‌یه که پێتان دراوه به‌هۆی ئه‌و کار‌و کرده‌وانه که ئه‌نجامتان ده‌دا.
998 - (پاشان) نیشته‌جێیانی به‌هه‌شت بانگی نیشته‌جێکانی دۆزه‌خیان کرد: به‌ڕاستی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی که په‌روه‌ردگارمان پێی دابووین ده‌ستمانکه‌وت و پێی به‌خشین، ئایا ئێوه‌ش ئه‌و به‌ڵێنه‌ی که په‌روه‌دگارتان دابووی به‌ڕاستی ده‌ستانکه‌وت؟! (له وه‌ڵامدا به‌دڵ شکاوی و غه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه) وتیان: به‌ڵێ.. ئه‌وسا جاڕچیه‌ک جاڕیدا له نێوانیاندا و هاواری کرد: نه‌فره‌تی خوا له سته‌مکاران بێت...
999 - ئه‌وانه‌ی که به نه‌رمه بڕی به‌رهه‌ڵستی ڕێبازی خوا ده‌که‌ن و کۆسپ و ته‌گه‌ره ده‌خه‌نه ڕێگه‌ی و ڕێبازی خوایان به خوارو خێچی ده‌وێت، له‌کاتێکدا هه‌میشه ئه‌وان بێ بڕوان به زیندوو بوونه‌وه و لێپرسینه‌وه.
1000 - له‌نێوان به‌هه‌شتی و دۆزه‌خیه‌کاندا دیوار‌و په‌رده‌یه‌ک هه‌یه، به‌سه‌ر شوێنه به‌رزه‌کانیشه‌وه که‌سانێکی مه‌رد هه‌ن هه‌ردوولا به‌چاکی ده‌ناسن به‌هۆی ناونیشانه‌کانیانه‌وه (کاتێک ڕوو ده‌که‌نه به‌هه‌شت) بانگ ده‌که‌ن له نیشته‌جێکانی و ده‌ڵێن: سڵاوتان لێ بێت (خۆشی له خۆتان)، ئه‌وانه هێشتا نه‌چوونه‌ته ناوی باڵام به‌هیوان و ئومێدیان هه‌یه.
1020 - ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی که بێ بڕوا بوون له قه‌ومه‌که‌ی وتیان: به‌ڕاستی ئێمه تۆ له نێو نه‌فامیدا ده‌بینین ( تۆ ناگۆڕێیت و پێش ناکه‌ویت) و به‌ڕاستی ئێمه واده‌زانین تۆ یه‌کێکیت له درۆزنه‌کان.
1021 - (هود) فه‌رمووی: ئه‌ی قه‌وم و عه‌شیره‌تم من هیچ گێلی و نه‌فامیه‌کم پێوه نیه، به‌ڵکو من فرستاده‌یه‌کم له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیانه‌وه...
1023 - ئایا ئێوه سه‌رسام بوون له هاتنی به‌رنامه و یادخه‌ره‌وه‌یه‌ک له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ سه‌ر پیاوێکی (ڕاستگۆ) له خۆتان؟ تا بێدارتانبکاته‌وه، جا یادی ئه‌و کاته بکه‌نه‌وه که خوا ئێوه‌ی کرده جێ‌نشین له دوای قه‌ومی نوح، له ڕووی جه‌سته‌وه زیاد له‌وان گه‌وره و تێر‌و ته‌واو به‌دیهێنان که‌واته یادی نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفراز بن.
1024 - (که‌چی قه‌ومی ناله‌بار له وه‌ڵامیدا) وتیان: ئایا تۆ هاتویته لامان بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها خوا بپه‌رستین و واز له‌و په‌رستراوانه بهێنین (که ساڵه‌هایه) باو و باپیرانمان ده‌یانپه‌رستن؟! (به گاڵته و بێ باوه‌ڕیه‌وه وتیان): که‌وابوو ئه‌گه‌ر تۆ له ڕاستگۆیانیت ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که پێمان ده‌ده‌یت بۆمان پێش بهێنه!!
1025 - هود فه‌رمووی: ئیتر ئه‌وه به‌ڵاو ناخۆشی و خه‌شمی خوا که‌وته سه‌رتان، ئایا ئه‌وه ڕاسته ئێوه موجاده‌له‌و ده‌مه ده‌مێم له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک بت و په‌یکه‌ر که خۆتان و باو‌و باپیرانتان ناوتان ناون؟ بێگومان هیچ په‌یوه‌ندیه‌کیان به خواوه نیه، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک له‌لایه‌ن خواوه دانه‌به‌زیوه که ئه‌وانه بچوکترین کاریان به‌ده‌ست بێت، ئێوه چاوه‌ڕێی بن، منیش له‌گه‌ڵتاندا له چاوه‌ڕوانانم.
1026 - ئینجا (دوای دابه‌زینی خه‌شمی خوایی) هودو ئه‌و ئیماندارانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون، به‌ره‌حمه‌تێکی تایبه‌تی خۆمان، ڕزگارمان کردن، ئه‌وانه‌ش که ئایه‌ت و هه‌ڕه‌شه‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆ ده‌زانی دوابڕاومان کردن و ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕدار نه‌بوون به مژده‌کانمان.
1028 - یادی ئه‌و کاته‌ش بکه‌نه‌وه که خوا ئێوه‌ی کرده جێ‌نشین له دوای قه‌ومی عاد، ژیانی له‌سه‌ر زه‌ویدا بۆ ئاسان کردن، له ده‌شته‌کاندا کۆشک و ته‌لار دروست ده‌که‌ن، له شاخ و کێوه‌کانیشدا ژوور داده‌تاشن، که‌واته یادی نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا بکه‌ن و تۆوی خراپه و فه‌سادو گوناه له‌سه‌ر زه‌ویدا مه‌چێنن.
1029 - (دوای ئه‌و یادخستنه‌وانه‌ی صاڵح پێغه‌مبه‌ر) ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتداران، ئه‌وانه‌ی لووت به‌رزیان کرد له قه‌ومه‌که‌ی وتیان به‌وانه‌ی که چه‌وسێنراونه‌ته‌وه، له‌وانه‌یان که باوه‌ڕیان هێناوه: باشه ئێوه ده‌زانن که صاڵح له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه ڕه‌وانه کراوه؟! ئیمانداران وتیان: به دڵنیاییه‌وه ئێمه باوه‌ڕدارین به‌و په‌یامه‌ی که به‌ودا ڕه‌وانه کراوه.
1030 - (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی که خۆیان به‌زل و گه‌وره ده‌زانی وتیان: به‌ڕاستی ئێمه بێ بڕواین به‌وه‌ی ئێوه بڕواتان پێ هێناوه!
1031 - یه‌کسه‌ر (چوون) وشتره‌که‌یان سه‌ربڕی و له فه‌رمانی په‌روه‌ردگاریان یاخی بوون و وتیان: ئه‌ی صاڵح ئه‌گه‌ر تۆ له پێغه‌مبه‌رانیت ئاده‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی که لێمان ده‌یکه‌یت بۆمان پێش بهێنه.
1032 - ئینجا یه‌کسه‌ر (دوای سه‌ربڕینی وشتره‌که) بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک و ده‌نگێکی سامناک گرتنی و پێچانیه‌وه و دوا به دوای ئه‌و هه‌موو له ماڵه‌کانیاندا به‌چۆکدا هاتن و هێزی ئه‌ژنۆیان شکاو تیاچوون.
1033 - (جا صاڵح پێغه‌مبه‌ر، پشتی لێهه‌ڵکردن) و وتی: ئه‌ی قه‌وم و عه‌شیره‌تم سوێند به خوا به‌ڕاستی په‌یامی په‌روه‌ردگارم به‌چاکی پێڕاگه‌یاندن و دڵسۆزیم له‌گه‌ڵ کردن، به‌ڵام (به‌داخه‌وه) ئێوه دڵسۆزانتان خۆش ناوێت.
1034 - یادی (لوت پێغه‌مبه‌ریش) بکه کاتێک به قه‌ومه‌که‌ی وت: چۆن ئێوه گوناهو تاوانێکی وا ده‌که‌ن که تا ئێستا هیچ که‌س پێش ئێوه له جیهاندا گوناهو تاوانی وای نه‌کردوه؟!
1044 - ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتداران له گه‌لی شوعه‌یب ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون وتیان: سوێند به خوا ئه‌گه‌ر ئێوه شوێنی شوعه‌یب بکه‌ون، به‌ڕاستی ئه‌و کاته ئێوه له زه‌ره‌رمه‌ندانن.
1045 - ئینجا یه‌کسه‌ر بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک و ده‌نگێکی سامناک گرتنی و پێچانیه‌وه و دوابه‌دوای ئه‌وه هه‌موو له ماڵه‌کانیاندا به چۆکدا هاتن و هێزی ئه‌ژنۆیان شکاو تیاچوون.
1046 - ئه‌وانه‌ی که به‌رنامه‌ی شوعه‌یبیان به‌درۆزانی و باوه‌ڕیان پێی نه‌بوو (له‌ناو بران) هه‌روه‌ک له‌و ناوه‌دا نه‌بووبن و نه‌ژیابن وابوو، ئه‌وانه‌ی که شوعه‌یبیان به‌درۆزانی و باوه‌ڕیان پێی نه‌بوو ته‌نها ئه‌وان زه‌ره‌رمه‌ند و ماڵ‌وێران بوون.
1047 - جا شوعه‌یب پێغه‌مبه‌ر، پشتی لێهه‌ڵکردن و وتی: ئه‌ی قه‌وم و عه‌شیره‌تم سوێند به خوا به‌ڕاستی په‌یامه‌کانی په‌روه‌ردگارم به‌چاکی پێڕاگه‌یاندن و دڵسۆزیم له‌گه‌ڵ کردن، ئیتر من چۆن خه‌م بخۆم بۆ قه‌ومێک که بێ باوه‌ڕن.
1048 - له هیچ شار‌و وڵاتێک‌دا هیچ پێغه‌مبه‌رێکمان نه‌ناردوه ( که خه‌ڵکه‌که‌ی بدرۆیان زانی بێت و به‌گوێیان نه‌کردبێت) مه‌گه‌ر خه‌ڵکی ئه‌و شوێنه‌مان به‌ته‌نگانه و نه‌خۆشی گیرۆده کردوه، بۆ ئه‌وه‌ی (دابچڵه‌کێن و تێفکرن) و ده‌ست بکه‌ن به‌نزاو پاڕانه‌وه‌و لاڵانه‌وه.
1049 - پاشان شوێنی ته‌نگانه‌و ناخۆشیه‌که‌مان گۆڕی به‌شوێنی خۆشی و کامه‌رانی، هه‌تا به‌ته‌واوی له هه‌موو ڕویه‌که‌وه زیادیان کرد‌و که‌وتنه خۆشیه‌وه و (وایان لێهات که خۆشی و ناخۆشی به‌تاقیکردنه‌وه دانه‌نێن) جا وتیان: به‌ڕاستی ناخۆشی و خۆشی تووشی باو‌و باپیرانیشمان بووه (ئه‌مه شتێکی ئاساییه!!) ئێمه‌ش کت‌وپڕ گرتمانن له‌کاتێکدا ئه‌وان هه‌ستیان به خۆیان نه‌کرد له‌ناومان بردن و ته‌خت و تاراجیانمان تێکدا.
1050 - خۆ ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی شاره‌کان به‌ڕاستی باوه‌ڕیان بهێنایه‌و خۆیان بپاڕاستایه، ئه‌وا بێگومان ئێمه ده‌رگای فه‌ڕو به‌ره‌که‌تی ئاسمان و زه‌وییان له‌سه‌ر ده‌کردنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان که په‌یام و پێغه‌مبه‌رانی ئێمه‌یان به‌درۆزانی، جا ئێمه‌ش به‌هۆی ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ده‌یانکرد گرتمانن و له‌ناومان بردن.
1051 - جا ئایا خه‌ڵکی شاره‌کان له‌وه دڵنیان و ناترسن که تۆڵه‌ی ئێمه بێت بۆیان له شه‌ودا له کاتێکدا که ئه‌وان نوستوون؟!
1077 - فیرعه‌ون وتی: ئایا باوه‌ڕتان هێنا به په‌روه‌ردگاری مو‌سا و هاروون، پێش ئه‌وه‌ی من مۆڵه‌ت و ڕووخسه‌تتان بده‌م؟! به‌ڕاستی دیاره که ئه‌مه پیلانێکه سازتانداوه و گێڕاوتانه له شاره‌که‌دا تا خه‌ڵکه‌که‌ی لێ ده‌ربه‌ده‌ر بکه‌ن، جا له‌مه‌ولا ده‌زانن (چیتان به‌سه‌ر ده‌هێنم)...
1081 - هه‌ندێک له ده‌سه‌ڵاتدارانی دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ون وتیان: ئایا (هه‌روا به‌ئاسانی) واز له موسا‌و قه‌ومه‌که‌ی ده‌هێنیت بۆ ئه‌وه‌ی خراپه و تاوان بچێنن له‌م زه‌ویه‌داو واز له خۆت و خواکانت بهێنن؟! فیرعه‌ون وتی: (چۆن وازیان لێ ده‌هێنین) له‌مه‌ودوا به‌زۆریی کوڕه‌کانیان ده‌کوژین، ئافره‌تانیشیان به‌زیندوویی ده‌هێڵینه‌وه (بۆ که‌نیزه‌کی) و به‌ڕاستی ئێمه به‌سه‌ریاندا زاڵین و چاوپۆشیان لێناکه‌ین.
1082 - مو‌سا به‌قه‌ومه‌که‌ی وت: داوای کۆمه‌کی و پشتیوانی له خوا بکه‌ن و دان به‌خۆدا بگرن و ئارامگر بن، به‌ڕاستی زه‌وی موڵکی خوایه‌و ده‌یسپێرێت به‌هه‌رکه‌س که بیه‌وێت له به‌نده‌کانی، سه‌رئه‌نجامیش هه‌ر بۆ پارێزکارانه.
1083 - (قه‌ومه‌که‌ی مو‌سا دیاره زۆر له ناخۆشیدا بوون) بۆیه وتیان: پێش ئه‌وه‌ی تۆ بێیته ناومان و دوای ئه‌وه‌ش که هاتوویت (بارودۆخی ئێمه نه‌گۆڕاوه) هه‌ر ئازاردراو بووین، مو‌سا وتی: ئومێد وایه په‌روه‌ردگارتان دوژمنه‌که‌تان له‌ناو ببات و بتانکاته جێ‌نشین له زه‌ویدا، ئه‌وسا سه‌یرتان ده‌کات که ئێوه چۆن کارده‌که‌ن!!
1084 - سوێند بێت به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه شوێنکه‌وتوه‌کان و گه‌لی فیرعه‌ونمان گیرۆده‌ی چه‌ند ساڵێکی گرانی و نه‌هاتی و که‌م بونه‌وه‌ی ڕزق و ڕۆزیی و به‌روبوومه‌کان کرد، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان دابچڵه‌کێن و په‌ند وه‌رگرن و بیربکه‌نه‌وه.
1085 - جا ئه‌وانه کاتێک خێر‌و چاکه‌یه‌کیان بۆ بێت ئه‌وه ده‌ڵێن: ئه‌مه حه‌قی خۆمانه و ئێمه شایسته‌ین، خۆ ئه‌گه‌ر ناخۆشیه‌کیان تووش بێت ئۆباڵ و شوومیان ده‌ده‌نه پاڵ موسا‌و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدا بوون، ئاگاداربن به‌ڕاستی هه‌رچی ڕه‌شبینی و گه‌شبینیان هه‌یه هه‌مووی له‌لایه‌ن خواوه‌یه، به‌ڵام زۆربه‌یان ئه‌م ڕاستیانه تێ ناگه‌ن و نایزانن.
1086 - (فیرعه‌ون و دار‌و ده‌سته‌ی) وتیان: هه‌ر چیمان بۆ بهێنیت له به‌ڵگه‌و موعجیزه تا چاوبه‌ستمان لێبکه‌ی پێی، ئه‌وه ئێمه هه‌ر بڕوادارنین به تۆ!!
1087 - جا ئێمه‌ش به‌ڵای لافاوو کولله و ئه‌سپێ و بۆقی جۆراو جۆر‌و خوێنمان نارده سه‌ریان له کاتێکدا ئه‌وانه چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ی ڕوون بوون (له‌سه‌ر تاوانباریان)، که‌چی ئه‌وان هه‌ر لووت به‌رزیان کرد‌و خۆیان به‌زل و گه‌وره‌زانی، به‌ڕاستی قه‌ومێکی تاوانبار‌و تاوانکار بوون.
1088 - جا کاتێکیش هه‌ر به‌ڵایه‌ک له‌و به‌ڵایانه به‌سه‌ریاندا هات (په‌نایان ده‌برد بۆ مو‌سا) و ده‌یانوت: ئه‌ی مو‌سا (فریامان بکه‌وه) له په‌روه‌ردگارت بپاڕێره‌وه بۆمان، به‌و په‌یمانه‌ی که خوا لای داناویت، سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌ڵایانه‌مان له‌سه‌ر هه‌ڵگری ئه‌وسا بێگومان باوه‌ڕت پێ ده‌که‌ین و نه‌وه‌ی ئیسرائیلیش ئازاد ده‌که‌ین و له‌گه‌ڵتا ده‌نێرین.
1089 - جاکاتێک به‌ڵاکانمان له‌سه‌ر لاده‌بردن بۆ کاتێکی دیاریکراو که ئه‌وان پێی ده‌گه‌یشتن، ئه‌وه خێرا په‌یمانه‌کانیان ده‌شکاندو له سنوور ده‌ترازان و (ده‌چوونه‌وه دۆخی جاران).
1090 - جا ئێمه‌ش تۆڵه‌مان لێسه‌ندن و نوقمی ده‌ریامان کردن، چونکه ئه‌وان بڕوایان به به‌ڵگه و موعجیزه‌کانی ئێمه نه‌بوو به درۆیان داده‌نا و، ئه‌وان لێی بێ‌ئاگا بوون.
1091 - ئه‌وسا ئه‌و قه‌وم و گه‌له‌ی لاواز ده‌کران و ده‌چه‌وسێنرانه‌وه له هه‌موو خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوای ئه‌و وڵاته‌ی که فه‌ڕو به‌ره‌که‌تمان به‌سه‌ردا ڕژاند بوو کرده جێ‌نشین و به‌ڵێنی ڕاست و جوانی په‌روه‌ردگارت (ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) جێبه‌جێ بوو بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئارامیان له‌سه‌رگرت، (که‌واته ئه‌گه‌ر ئوممه‌تی تۆیش ئاوا خؤگربن بێگومان هه‌مان ئه‌نجام به‌ده‌ست ده‌هێنن)، هه‌رچیش فیرعه‌ون و قه‌ومه‌که‌ی دروستیان ده‌کردو ئه‌و کۆشک و ته‌لارسازیه‌ی که ده‌یانکرد، هه‌ر هه‌موویمان کاول و وێران کرد.
1094 - مو‌سا وتی: ئایا که‌ی ڕه‌وایه بێجگه له خوا خوایه‌کی ترتان بۆ بخوازم، له‌کاتێکدا که ئه‌و زاته له‌ناو خه‌ڵکی ئه‌م جیهانه‌دا هه‌ڵی بژاردوون و ڕێزی زیاتری لێناوون.
1105 - (ئه‌وسا ئیتر مو‌سا به‌خۆیدا هاته‌وه و) وتی: په‌روه‌ردگارا له خۆم و براکه‌شم خۆش ببه و هه‌ردووکمان بخه‌ره نێو ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆته‌وه و تۆ له هه‌موو که‌س به‌سۆزتر و میهره‌بانتریت.
1096 - به‌ڵێنی سی شه‌ومان به موسادا (که خواپه‌رستی تێدا بکات، تا ئاماده بێت بۆ وه‌رگرتنی ته‌ورات) و به ده شه‌وی تر ماوه‌که‌مان ته‌واوکرد، ئینجا کاتی گفتوگۆی مو‌سا له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگاریدا ته‌واو بوو که گه‌یشته چل شه‌و، مو‌سا (پێش ڕۆیشتنی بۆ کێوی طور) به هارونی برای وت: ئیتر تۆ له جیاتی من به له‌ناو قه‌وم و عه‌شره‌تمدا ده‌وری چاکسازی ببینه و نه‌که‌یت شوێن ڕێبازی ئه‌وانه بکه‌ویت که چێنه‌ری تۆوی خراپه‌ن.
1097 - جا کاتێک مو‌سا هات بۆ کات و شوێنی دیاریکراومان و په‌روه‌ردگاریشی گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامدا (دیاره له حاڵه‌تێکی ڕۆحی و ده‌روونی زۆر به‌رزدا بووه، که‌وتۆته جیهانێکی زۆر سه‌یرو خۆشه‌وه که قه‌ڵه‌م ناتوانێت باسی بکات و زمان ناتوانێت وه‌سفی بکات، ئاخر ناحه‌قی نیه، په‌روه‌ردگاری ئه‌م بوونه‌وه‌ره گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌نده‌یه‌کی خۆیدا ئه‌نجام بدات، با پێغه‌مبه‌ریش بێت، بۆیه له خۆشی‌دا هاته گفت و) وتی: (تو خوا، خوایه گیان، ئه‌ی په‌روه‌ردگاری ئازیزم) خۆتم نیشان بده تا تێر ته‌ماشات بکه‌م، خوای گه‌وره‌ش فه‌رمووی: هه‌رگیز (له دنیادا) نامبینیت (بۆ دڵنیاکردنی له‌وه‌ی که به‌رگه‌ی ته‌جه‌لای زاتی په‌روه‌ردگار ناگرێت) پێی فه‌رموو: به‌ڵام (ئه‌گه‌ر هه‌ر حه‌ز ده‌که‌یت) سه‌یری ئه‌و چیایه بکه، جا ئه‌گه‌ر مایه‌وه له جێگه‌ی خۆیدا ئه‌وا له‌وه‌ودوا تۆش من ده‌بینیت، جا کاتێک په‌روه‌ردگاری خۆی نیشانی کێوه‌که‌داو ته‌جه‌لای کرد، کێوه‌که‌ی سووتاند و ورد و خاشی کرد، موساش که‌وت و له هۆش خۆی چوو، ئینجا کاتێک هاته‌وه هۆش خۆی (زانی داخوازیه‌که‌ی زۆر گه‌وره بووه) وتی: ستایش و بێگه‌ردی و که‌ماڵ هه‌ر سایشته‌ی تۆیه، من په‌شیمانم له داخوازیه‌که‌م و گه‌ڕامه‌وه بۆ لای تۆ و من یه‌که‌م که‌سم له ئیمانداران.
1098 - (خوای گه‌وره) فه‌رمووی: ئه‌ی مو‌سا به‌ڕاستی من تۆم هه‌ڵبژاردوه له‌ناو خه‌ڵکیدا به‌هۆی په‌یامه‌کانمه‌وه و گفتوگۆکردنیشم له‌گه‌ڵ تۆدا، جا هه‌رچیه‌کم پێبه‌خشیوویت به توند‌و تۆڵی بیگره‌و په‌یڕه‌وی بکه‌و ڕای بگه‌یه‌نه و هه‌میشه و به‌رده‌وام له سوپاسگوزاران به.
1099 - له تابلۆکانی (ته‌وراتیشدا) له هه‌موو بابه‌تێکمان بۆ تۆمار کردبوو، ئامۆژگاری تێر‌و ته‌واو (بۆ هه‌موو چالاکیه‌کانی ژیان)، هه‌روه‌ها ڕوون کردنه‌وه بۆ هه‌موو شتێک و هه‌موو بابه‌تێک، که‌وابوو ئه‌ی مو‌سا: به‌توندی بیانگره و په‌یڕه‌ویان بکه‌و فه‌رمان به قه‌ومه‌که‌شت بده: که به‌جوانترین شێوه وه‌ریان بگرن و په‌یڕه‌ویان بکه‌ن، له ئاینده‌دا خانووبه‌ره و شوێنی تاوانبار‌و له سنوور ده‌رچوانتان نیشان ده‌ده‌م (چۆن وێرانی ده‌که‌ین).
1101 - جا ئه‌وانه‌ی که ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه و به یه‌کگه‌یشنه‌وه‌یان له دوارۆژدا به‌درۆزانی، ئه‌وانه هه‌موو کاروکرده‌وه‌کانیان پووچ و بێ نرخ و بێ سوود بوو، ئایا پاداشتی هیچ شتێکیان ده‌درێته‌وه جگه له‌وه‌ی که ده‌یانکرد؟!
1102 - جا له دوای چوونی مو‌سا (بۆ کێوی طور) قه‌ومه‌که‌ی په‌یکه‌ری گوێره‌که‌یه‌کیان له خشڵه‌کانیان دروست کرد، که بۆڕه‌یه‌کی هه‌بوو!! ئایا ئه‌وان نه‌یانزانی که ئه‌وه به‌ڕاستی قسه‌یان له‌گه‌ڵدا ناکات و ڕێنمووییان ناکات بۆ هیچ ڕێیه‌ک، (سه‌یره له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو که‌م و کووڕیانه‌شدا) کردیان به‌خوای خۆیان، ئه‌وانه سته‌مکار بوون.
1103 - کاتێکیش که له ده‌ستیان چوو و په‌شیمان بوونه‌وه و (ڕاستییان بۆ ده‌رکه‌وت و گوێره‌که بوو به په‌ند له‌به‌ر چاویان) زانیان و دڵنیا بوون که به‌ڕاستی گومڕا بوون و وتیان: سوێند به خوا ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارمان به‌زه‌یی پیاماندا نه‌یه‌ته‌وه و لێمان خۆش نه‌بێت، ئه‌وه به‌ڕاستی له زه‌ره‌رمه‌ندانین.
1104 - جا کاتێک مو‌سا گه‌ڕایه‌وه بۆ لای قه‌ومه‌که‌ی (زانی بووی خه‌ریکی گوێره‌که په‌رستین) زۆر به‌توڕه‌یی و په‌ستی و غه‌مباریه‌وه وتی: به‌ڕاستی دوای ڕۆشتنی من جێنشینیه‌کی خراپی منتان کرد، ئه‌وه په‌له‌تان کرد له واده‌ی په‌روه‌ردگارتاندا؟ (ئیتر له‌داخی ئه‌و لادان و سه‌رگه‌ردانیه) تابلۆکانی (ته‌ورات)ی فڕێداو په‌لاماری قژی (هاروون)ی برای دا‌و ڕای کێشا بۆ لای خۆی، (هاروون) وتی: کوڕی دایکم (خه‌تای من نه‌بوو، من زۆر هه‌وڵمدا به‌ڵام بێ سوود بوو) به ڕاستی ئه‌و خه‌ڵکه زۆریان بۆ هێنام و هێزیان لێسه‌ندم، خه‌ریک بوو بشمکوژن (کاکه گیان) که‌وابوو دوژمنانم پێ شاد مه‌که و له‌گه‌ڵ قه‌ومی سته‌مکاردا حسابم بۆ مه‌که.
1106 - به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که گوێره‌که‌که‌یان په‌رست، له‌ئاینده‌دا له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه خه‌شم و قینیان ده‌گاتێ و زه‌لیلی و خه‌جاڵه‌تییش به‌شیان ده‌بێت له ژیانی دنیادا، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش پاداشتی ئه‌وانه ده‌ده‌ینه‌وه که درۆ به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ستن.
1107 - ئه‌وانه‌ش که کرداره خراپه‌کانیان ئه‌نجامداوه و پاشان له دوای کرداره خراپه‌کان ته‌وبه‌یان کرد‌و په‌شیمان بوونه‌وه و باوه‌ڕێکی دامه‌زراویان هێنا، ئه‌وه بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) له دوای ئه‌نجامدانی ئه‌وکارانه لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
1108 - کاتێک تووڕه‌یی مو‌سا هێور بۆوه، تابلۆکانی (ته‌ورات)ی هه‌ڵگرته‌وه، که‌له توێیدا ڕێنموویی و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی تیادا ده‌دره‌وشایه‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی که له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن و مه‌به‌ستیانه لێیان نه‌ڕه‌نجێت.
1109 - (دوای ماوه‌یه‌ک) مو‌سا حه‌فتا پیاوی له قه‌ومه‌که‌ی هه‌ڵبژارد (تا په‌شیمانی ته‌واو ده‌ربڕن له‌گوێره‌که په‌رستی، له‌کاتی دیاری کراودا بردنی بۆ لای کێوی طور) جا کاتێک تووشی بوومه‌له‌رزه‌که بوون و گرتنی، مو‌سا وتی: په‌روه‌ردگارا خۆ ئه‌گه‌ر بتویستایه پێشتر منیش و ئه‌وانیشت له‌ناو ده‌برد، ئایا ئێمه له‌ناو ده‌به‌یت به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌و نه‌فامانه‌مان کردویانه، ئه‌مه هیچ شتێک نیه ته‌نها تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی زاتی تۆ نه‌بێت که ئه‌وه‌ی بته‌وێت پێگومڕا ده‌که‌یت، ئه‌وه‌ش بته‌وێت هیدایه‌تی ده‌ده‌یت، هه‌ر تۆ پشت و په‌نای ئێمه‌ی، جا (داواکارین) لێمان خۆش ببیت و به‌زه‌ییت پیاماندا بێته‌وه، تۆ چاکترینی چاوپۆشیکه‌رانی.
1110 - داواکارین که له دنیادا چاکه‌مان بۆ پێش بهێنیت و له قیامه‌تیشدا، ئێمه به‌ڕاستی ڕێنموویی کراوین بۆ لای زاتی تۆ، (خوای گه‌وره له وه‌ڵامیاندا) فه‌رمووی: سزا‌و تۆڵه‌م تووشی که‌سێک ده‌که‌م که بمه‌وێت و (شایسته بێت)، ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیم هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه، جا له‌مه‌ودوا ئه‌و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه‌م تۆمار ده‌که‌م و بڕیار ده‌ده‌م بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ته‌قواو پارێزکاری ده‌که‌ن و زه‌کات ده‌ده‌ن و ئه‌وانیش که باوه‌ڕی ته‌واو به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه ده‌هێنن...
1111 - ئه‌وانه‌ی که شوێنی ئه‌م (محمد(صلى الله عليه وسلم) پێغه‌مبه‌ره هه‌واڵده‌ره نه‌خوێنده‌واره ده‌که‌ون ئه‌وه‌ی که (گاور‌و جوو، ناو‌و نیشانیان) ده‌ستیان ده‌که‌وێت نووسراوه لای ئه‌وان له ته‌ورات و ئینجیل‌دا، فه‌رمانیان پێده‌دات به‌چاکه‌و قه‌ده‌غه‌ی گوناهو خراپه‌یان لێده‌کات و هه‌رچیه‌ک پاک‌و چاکه بۆیان حه‌ڵاڵ ده‌کات و هه‌رچی پیس و ناپوخته لێیان حه‌رام ده‌کات و ئه‌رکه قورس و سه‌نگینه‌کان له‌سه‌رشانیان لاده‌بات، ئه‌و کۆت و زنجیرانه‌ش که له‌سه‌ریان بوو لای ده‌بات (وه‌ک خۆ کۆشتن له‌کاتی ته‌وبه‌دا... هتد)، جا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان پێ هێناوه و پشتیوانیان لێکردوه و پشتگیریان کردووه و شوێنی ئه‌و نووره که‌وتوون (که قورئانه) و هاوڕێ له‌گه‌ڵیدا ڕه‌وانه کراوه، هه‌ر ئه‌وانه سه‌رفرازو ڕزگارن.
1112 - (ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) بڵێ: ئه‌ی خه‌ڵکینه به‌ڕاستی من پێغه‌مبه‌رو فرستاده‌ی خوام بۆ ئێوه به‌گشتی، ئه‌و خوایه‌ی که هه‌ر بۆئه‌وه خاوه‌ندارێتی ئاسمانه‌کان و زه‌وی، هیچ خوایه‌ک نیه جگه له‌و زاته، ده‌ژێنێت و ده‌مرێنێت، جا که‌وابوو باوه‌ڕی پته‌و بهێنن به‌و خوایه‌و به‌پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی، که هه‌واڵده‌رێکی نه‌خوێنده‌واره، (تاهیچ که‌س نه‌ڵێت پیاوێکی خوێنده‌وار بووه و خۆی قورئانی داناوه) ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی که خۆی باوه‌ڕ ده‌هێنێت به خوا‌و به فه‌رمووده‌کانی، ده ئێوه‌ش شوێنی بکه‌ون، بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه ڕێنموویی وه‌رگرن.
1113 - له قه‌ومی مو‌سا که‌سانێک هه‌ن (ژیر‌و هۆشمه‌ندن و شوێنی حه‌ق ده‌که‌ون و) ڕێنموویی خه‌ڵک ده‌که‌ن و شاره‌زایان ده‌که‌ن به‌حه‌ق و ڕاستی، هه‌ر به‌و حه‌قه خه‌ڵکی ڕاست ده‌که‌نه‌وه (له لادان و سه‌رکه‌شی).
1114 - ئێمه نه‌وه‌ی ئیسرائیلمان کرد به دوانزه تیره‌و تایه‌فه (دوای ئه‌وه‌ی به‌بیابانی سینادا کۆچیان ده‌کرد تووشی تینویه‌تیه‌کی زۆر بوون) و وه‌حی و نیگامان بۆ مو‌سا نارد کاتیک قه‌ومه‌که‌ی داوای ئاویان لێکرد که: به دار عاساکه‌ت بماڵه به‌به‌رده‌که‌دا ( هه‌ر که ئه‌و کاره‌ی کرد) به‌رده‌که دوانزه کانی لێ هه‌ڵقوڵا، بێگومان هه‌ر تیره‌و تایه‌فه‌یه‌ک کانیاوی خۆی زانی و هه‌وریشمان کرد به سێبه‌ر به‌سه‌ریانه‌وه (تا گه‌رما زۆریان بۆ نه‌هێنێت)و گه‌زۆ و باڵنده‌ی شه‌لاقه‌شمان به‌سه‌ردا باراندن، ده بخۆن له‌و هه‌موو ڕزق و ڕۆزیه پاکانه‌ی که پێمان به‌خشیوون، جا وه‌نه‌بێت ئه‌وانه سته‌میان له ئێمه کردبێت (به ناشوکری کردن و بێزاری ده‌ربڕین) به‌ڵکو سته‌میان هه‌ر له خۆیان ده‌کرد.
2594 - من نازانم له‌وانه‌یه ئه‌م دواخستنی تۆڵه و به‌ڵێنی په‌روه‌ردگاره بۆ تاقیکردنه‌وه و سزاتان بێت و ڕابواردنێکیش بێت تا کاتێکی دیاریکراو (له دنیای کۆتا ته‌مه‌ندا، یاخود به‌ڵکو به خۆدا بچنه‌وه و ڕێبازی دینداری بگرنه به‌ر).
1115 - یادی ئه‌و کاته بکه‌ره‌وه که پێیان وترا: له‌م شاره‌دا که (قودسه) نیشته‌جێ ببن و له‌و به‌روبوومانه‌ی که به ده‌ورو پشتیدا هه‌یه له هه‌ر شوێنێک ویستان به ئاره‌زووی خۆتان لێی بخۆن و داوای لێخۆشبوو‌ن بکه‌ن و بڵێن په‌روه‌ردگارا؛ لێمان خۆش ببه‌و گوناهه‌کانمان لێ هه‌ڵوه‌رێنه، جا له ده‌روازه‌ی شاره‌وه به کڕنووشه‌وه بچنه ژووره‌وه، ئه‌وه ئیتر ئێمه له هه‌ڵه و گوناهه‌کانتان خۆش ده‌بین، له‌ئاینده‌دا چاکه‌کاران پاداشتی زیاتریان ده‌ده‌ینه‌وه (له هه‌ردوو جیهاندا).
1116 - جا ئه‌وانه‌یان که سته‌میان کردبوو فه‌رمووده‌که‌یان گۆڕی به‌شتێک ئه‌وه نه‌بوو که پێیان وترا بوو، جائێمه‌ش سزا‌و به‌ڵایه‌کمان له ئاسمانه‌وه به‌سه‌ردا ناردن به‌هۆی ئه‌و سته‌مه‌وه که ده‌یانکرد.
1117 - پرسیار له جووه‌کان بکه ده‌رباره‌ی ئه‌و شاره‌ی که له‌سه‌ر قه‌راغی ده‌ریا بوو، له‌کاتێکدا ئه‌وان له ڕۆژی شه‌ممه‌دا سنووریان ده‌شکاند (که بڕیار بوو ڕۆژی شه‌ممه ته‌رخان بێت ته‌نها بۆ خواپه‌رستی) کاتێک له ڕۆژی شه‌ممه‌که‌یاندا ماسیه گه‌وره‌کانیان به‌سه‌ر ئاوه‌وه بۆ ده‌هاتن، ئه‌و ڕۆژه‌ش که شه‌ممه‌یان نه‌ده‌بوو ماسیه‌کانیان بۆ نه ده‌هات، ئا به‌و شێوه‌یه به‌هۆی یاخی بوون و لادانیانه‌وه تاقیمان کردنه‌وه.
1118 - (دیاره که هه‌ندێک له‌و جوله‌کانه فه‌رمانی خوایان شکاندووه، به‌هه‌ر فێڵێک بووه ڕاوی خۆیان کردوه، بۆیه ده‌سته‌یه‌ک له پیاو چاکانیان که‌وتوونه‌ته ئامۆژگاری کردنی ده‌ست درێژکاران) که‌چی کاتێکیش ده‌سته‌یه‌ک له‌وان وتیان: بۆچی ئامۆژگاری که‌سانێک ده‌که‌ن که خوا هه‌ر له‌ناوبه‌ریانه، یان سزاده‌ریانه به‌سزایه‌کی توند ( له وه‌ڵامیاندا) وتیان: ئاخر بابه‌ڵگه‌یه‌کی دڵسۆزی و غه‌مخۆری بێت بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و به‌و هیوایه ئه‌وان له خوا بترسن.
1119 - جا کاتێک فه‌رامۆشیان کرد ئه‌وه‌ی ئامۆژگاریان پێی کرابوو، ئێمه‌ش ئه‌وانه‌ی که قه‌ده‌غه‌ی خراپه‌یان ده‌کرد ڕزگارمان کردن و ئه‌وانه‌ش که سته‌میان کرد‌و هه‌وڵیاندا بۆ کردنی ئه‌وکاره ناڕه‌وایه، به‌سزایه‌کی سه‌خت گیرۆده‌مان کردن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له سنوور ده‌رچوو بوون.
1120 - جا کاتێک هه‌ر سه‌رکه‌شییان کرد له‌وه‌ی که قه‌ده‌غه کرابوو لێیان، ئێمه‌ش پێمان وتن: ببنه کۆمه‌ڵه مه‌یمونێکی سووک و ڕیسواو دوور له ڕه‌حمی خوا.
1121 - یادی ئه‌و کاته‌ش بکه په‌روه‌ردگارت (ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) بڕیاریدا و ڕایگه‌یاند به‌ڕاستی که‌سانێک ده‌نێرێته سه‌ریان تا ڕۆژی قیامه‌ت، ئه‌شکه‌نجه‌و ئازاری سه‌ختیان بدات، چونکه به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت زۆر به‌خێرایی تۆڵه ده‌سێنێت ( له سته‌مکاران)، هه‌روه‌ها بێگومان لێخۆش‌بوو میهره‌بانیشه ( بۆ ته‌وبه‌کاران و ئیمانداران).
1122 - سه‌رئه‌نجامیش نه‌وه‌ی ئیسرائیلمان کرد به‌چه‌ند به‌شه‌وه له‌سه‌ر زه‌ویدا، هه‌یانه چاک و له خواترسه، هه‌شیانه وا نیه و له‌پله‌یه‌کی نزمدایه‌و به‌چه‌نده‌ها خۆشی و ناخۆشی تاقیمان کردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان بگه‌ڕێنه‌وه (بۆ ڕێبازی ڕاست و دروست).
1123 - جا له دوای ئه‌وان نه‌وه‌یه‌کی نوێ جێگه‌ی ئه‌وانی گرته‌وه ته‌وراتیان به‌میراتی وه‌رگرت، ئه‌وانه (به په‌رۆشه‌وه) په‌لاماری که‌لوپه‌لی (حه‌رامی) ئه‌م دنیایه ده‌ده‌ن و ده‌شڵێن چاوپۆشیمان لێده‌کرێت، خۆ ئه‌گه‌ر که‌لوپه‌لێکی تریان بۆ بێت وه‌ک ئه‌و، ئه‌وه وه‌ریده‌گرن و ده‌یماشنه‌وه (چاویان تێرنابێت)، باشه، ئایا ئه‌وانه له‌ڕێگه‌ی ته‌وراته‌وه په‌یمانیان لێ وه‌رنه‌گیراوه که به‌ناوی خواوه شتێک نه‌ڵێن جگه‌له حه‌ق و ڕاستی؟ خۆ هه‌رچی له ته‌وراتدا هه‌یه، ئه‌وانه خوێندویانه‌و ده‌یزانن!!، بێگومان ماڵی قیامه‌ت، به‌هه‌شتی به‌رین، چاکتره بۆ ئه‌وانه‌ی که خواناسی و دینداری ده‌که‌نه کاڵای باڵایان، باشه ئه‌وه تاکه‌ی ژیرنابن؟! (بۆ ئه‌وه‌نده دنیا په‌رستن)؟!
1124 - ئه‌وانه‌ش که به ته‌وراته‌وه پابه‌ندی ده‌که‌ن (که هانیان ده‌دات بۆ باوه‌ڕهێنان به‌محمد(صلى الله عليه وسلم)و نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام ده‌دا، بێگومان ئێمه پاداشتی چاکسازان به‌زایه ناده‌ین.
1125 - یادی ئه‌و کاته‌ش بکه‌ره‌وه که کێوی طورمان له جێی خۆی هه‌ڵکه‌ندو له شوێنی خۆی به‌رزمان کرده‌وه به‌سه‌ریاندا وه‌کو په‌ڵه‌هه‌ورێک، جا ئه‌وکاته (به‌ته‌واوی ترسیان لێ‌نیشت و) وایانزانی که ده‌که‌وێت به‌سه‌ریاندا، (ئه‌وسا پێمان وتن) ده ئیتر ئه‌وه‌ی پێمان به‌خشیوون به‌توندی بیگرن و له سنوور ده‌رمه‌چن و ئه‌و فه‌رمانانه‌ی که پێمانداون هه‌میشه له یادتان بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه خۆتان بپارێزن.
1133 - سوێند به خوا بێگومان ئێمه زۆر له په‌ری و ئاده‌میزادمان بۆ دۆزه‌خ دروست کردوه، ئه‌وانه ده‌زگای دڵیان هه‌یه و که‌چی حه‌قی پێ تێناگه‌ن، چاویشیان هه‌یه که‌چی حه‌قی پێ نابینن، گوێیان هه‌یه که‌چی حه‌قی پێ نابیستن، ئا ئه‌وانه وه‌کو ئاژه‌ڵ وان ( له شوێنکه‌وتنی ئاره‌زوودا) به‌ڵکو ئه‌وانه وێڵ تریشن، ئا ئه‌وانه هه‌ر غافڵ و بێ ئاگان له حه‌ق.
1134 - هه‌ر بۆ خوایه هه‌موو ناوه جوان و پیرۆزه‌کان، جا (ئه‌ی ئیمانداران) به‌و ناوانه دۆعا و نزا بکه‌ن و هاناو هاوار بۆ ئه‌و زاته به‌رن، واز بهێنن له‌وانه‌ی که له ناوه پیرۆزه‌کانی خوادا لادان ده‌که‌ن و (سیفه‌ت و ناوه‌کانی خوا به‌کارده‌هێنن بۆ غه‌یری خوا)، له ئاینده‌دا پاداشتی ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌یان وه‌رده‌گرن که ئه‌نجامیان ده‌دا.
1135 - له‌و خه‌ڵکه‌ش که دروستمان کردوون که‌سانێک هه‌ن که (ژیر‌و هۆشمه‌ندن و شوێنی حه‌ق ده‌که‌ون و) ڕێنموویی خه‌ڵک ده‌که‌ن و شاره‌زایان ده‌که‌ن به حه‌ق و ڕاستی، هه‌ر به‌وحه‌قه خه‌ڵکی ڕاست ده‌که‌نه‌وه (له لادان و سه‌رکه‌شی).
1136 - ئه‌وانه‌ش که به‌ڵگه و نیشانه و به‌رنامه‌ی ئێمه به‌درۆ ده‌زانن، له‌ئاینده‌دا ورده ورده به‌ره‌و تیاچوون ده‌یانبه‌ین له کات و شوێنێکدا که ئه‌وان هه‌ستی پێناکه‌ن و نایزانن.
1137 - من مۆڵه‌تیشیان ده‌ده‌م، به‌ڵام که تۆڵه‌م لێسه‌ندن به‌ڕاستی نه‌خشه‌و پلانی من توند‌و به‌هێزه.
1138 - باشه، ئه‌وه (ئه‌و خه‌ڵکه) بیریان نه‌کردۆته‌وه (له گوفتارو ڕه‌فتاری محمد(صلى الله عليه وسلم) که ئه‌و هاوه‌ڵه‌یان هیچ نیشانه‌یه‌کی شێتی پێوه نیه، به‌ڵکو ئه‌و (به‌ڕێزه) هیچ شتێک نیه جگه بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرا نه‌بێت.
1139 - ئایا بۆ سه‌رنجیان نه‌داوه له‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته گه‌وره‌یه‌ی خوا له ئاسمانه‌کان و زه‌ویداو ئه‌و هه‌موو شتانه‌ی که خوا به‌دی هێناون؟ (بۆ ئه‌وه‌نده بێ‌ئاگان؟) خۆ به‌ڕاستی نزیک بۆته‌وه ئاکامیان، جا به چ گوفتارێکی تر له دوای قورئان باوه‌ڕ ده‌هێنن؟
1140 - ئه‌و که‌سه‌ی خوا گومڕای بکات (به‌هۆی لاساری و بێ دینی خۆیه‌وه) ئه‌وه هیچ ڕێنموویکه‌رێکی نیه و خوایش لێیان ده‌گه‌ڕێ له ناو سه‌رگه‌ردانی و سه‌رکه‌شی خۆیاندا بسوڕێنه‌وه.
1847 - (له‌و لاشه‌وه) به‌ڕاستی خواناس و پارێزکاران له‌ناو باخه‌کانی به‌هه‌شت و کانیاوه سازگاره‌کاندان.
1141 - (ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی قیامه‌ت: که‌ی به‌رپا ده‌بێت؟ پێیان بڵێ: به‌ڕاستی زانینی کاتی به‌رپا بوونی هه‌ر لای په‌روه‌ردگارمه، له‌کاتێکدا که‌س له سات و کاتی خۆیدا ده‌ری ناخات و به‌رپای ناکات زاتی په‌روه‌ردگار نه‌بێت، به‌رپا بوونی قیامه‌ت زۆر گرانه و زۆر ده‌که‌وێت له‌سه‌ر دانیشتوانی ئاسمانه‌کان و زه‌وی (چونکه شیرازه‌ی هه‌مووی تێکده‌چێت و لێکهه‌ڵده‌وه‌شێت) ڕۆژی قیامه‌ت به‌رپا نابێت کوتوپڕ نه‌بێت، له پڕ یه‌خه‌تان پێده‌گرێت، وا پرسیارت لێده‌که‌ن هه‌ر وه‌ک تۆ زۆر عه‌وداڵی زانینی هاتنی ڕۆژی قیامه‌ت بیت و پرسیاری زۆرت له باره‌یه‌وه کردبێت!! پێیان بڵێ: به‌ڕاستی زانینی به‌رپا بوونی قیامه‌ت ته‌نها لای خوایه، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکیش (ئه‌مه) نازانن.
1142 - (ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: که من ناتوانم هیچ قازانج یان زه‌ره‌رێک به‌خۆم بگه‌یه‌نم مه‌گه‌ر ویستی خوای له‌سه‌ربێت، خۆ ئه‌گه‌ر غه‌یب و شاراوه‌کانم بزانیایه ئه‌وه چاکه‌ی زۆرم کۆده‌کرده‌وه بۆخۆم و هیچ ناخۆشیه‌کیشم تووش نه‌ده‌بوو، من هیچ شتێک نیم ته‌نیا ترسێنه‌رێک (بۆ یاخیه‌کان) و مژده‌ده‌ریشم بۆ که‌سانێک که باوه‌ڕ ده‌هێنن.
1143 - خوا ئه‌و زاته‌یه که ئێوه‌ی له‌یه‌ک نه‌فس و له‌یه‌ک شت دروست کردوه‌و هه‌ر له‌ویش جووته‌که‌ی به‌دی هێنا، بۆئه‌وه‌ی ئارامی له‌لا بگرێت، جا کاتێک پیاوه‌که چووه لای هاوسه‌ره‌که‌ی، ئه‌ویش سکی پڕبوو به‌کۆرپه‌له‌یه‌کی سووک، (تا ماوه‌ی ١٢٠ ڕۆژ) ئافره‌ته‌که‌ش تێپه‌ڕی کرد به‌و ماوه‌یه‌دا، ئینجا کاتێک که باری به‌ره‌و سه‌نگینی ده‌چێت ئه‌و ژن و مێرده له خوا ده‌پاڕێنه‌وه‌و ده‌ڵێن: خوایه سوێند به تۆ، ئه‌گه‌ر منداڵێکی باش و بێ عه‌یبمان پێببه‌خشیت، ئه‌وه به‌ڕاستی له سوپاسگوزارانی تۆ ده‌بین.
1153 - کاری ئاسان له‌خه‌ڵکی داوا بکه‌و چاوپۆشی له هه‌ڵه‌و که‌موکوڕیه‌کانیان بکه‌و، فه‌رمان بده به چاکه‌و کرده‌وه‌یه‌ک که په‌سه‌ندی شه‌رعه، ڕووش وه‌رگێڕه‌و پشت بکه له نه‌فام و تێ نه‌گه‌یشتوان.
1154 - ئه‌گه‌ر وه‌سوه‌سه‌یه‌کت له‌لایه‌ن شه‌یتانه‌وه بۆ پێشهات و ویستی له خشته‌ت به‌رێت و تووشی هه‌ڵه‌ت بکات، جا ئه‌وه تۆ په‌نا بگره به‌خواو پشت به‌و ببه‌سته، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته بیسه‌ر و زانایه.
1170 - ئه‌م یارمه‌تیه‌ش جگه‌له مژده‌یه‌کی خوایی شتێکی تر نه‌بوو، تا دڵه‌کانیشتان ئارام بگرێت و دڵنیابن به‌و یارمه‌تیه، ئه‌گینا سه‌رکه‌وتن ته‌نها له لایه‌ن خواوه نه‌بێت نیه، چونکه به‌ڕاستی هه‌ر خوا خۆی باڵاده‌ست و دانایه.
1155 - به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که پارێزکار و ته‌قوادار بوون، کاتێک خه‌ته‌ره‌و خه‌یاڵێک له‌لایه‌ن شه‌یتانه‌وه تووشیان بێت، ئه‌وه خێرا بێ‌دار ده‌بنه‌وه و خوای خۆیان بیر ده‌که‌وێته‌وه و هۆشیار ده‌بنه‌وه، ئیتر ده‌ستبه‌جێ بینا ده‌بن و به‌رچاویان ڕوون ده‌بێت (رێبازی ڕاست به‌دی ده‌که‌ن و لێیان ناشێوێت).
1156 - برا شه‌یتانه‌کانیشیان کۆمه‌کیان ده‌که‌ن له گومڕایی کردنیان به‌ڕازاندنه‌وه و جوانکردنی گوناهو تاوانه‌کان، پاشان کۆڵ ناده‌ن و کول نابن (له گومڕایی کردنیاندا).
1157 - کاتێکیش تۆ (له‌سه‌ر داخوازیان)، به‌ڵگه‌و موعجیزه‌یه‌کیان بۆ نه‌هێنیت، ئه‌وه خوانه‌ناسان (به‌گاڵته پێکردنه‌وه) ده‌ڵێن: ده‌ی بۆ هه‌ڵت نه‌به‌ست و داتنه‌هێنا؟! بڵێ (ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) من له‌و که‌سانه نیم که خۆم شت هه‌ڵبه‌ستم) به‌ڕاستی من ته‌نها شوێنکه‌وته‌ی ئه‌و نیگایه‌م که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمه‌وه بۆم دێت، ئه‌م قورئانه‌ی (که ئێوه باوه‌ڕتان پێی نیه) چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و به‌رچاو ڕوونیه بۆ دڵه‌کان له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه، هیدایه‌ت به‌خش و ڕه‌حمه‌تیشه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕ ده‌هێنن.
1158 - کاتێکیش که قورئان ده‌خوێندرێت، ئه‌وه گوێی بۆ بگرن و دڵی بده‌نێ و بێ ده‌نگ بن، بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه ڕه‌حمتان پێ بکرێت و په‌روه‌ردگار به‌زه‌یی پێتاندا بێته‌وه (گوێ گرتن به‌دڵ و بێده‌نگی کار کردی خۆی هه‌یه له‌سه‌ر بیسه‌ر، بێجگه له پاداشتی بێ سنوور).
1159 - یادی په‌روه‌ردگارت له دڵ و ده‌روونی خۆتدا به لاڵانه‌وه‌و ترسه‌وه بکه‌و، بێ ده‌نگ به‌رز کردنه‌وه ( له نێوان چپه و ئاشکرادا)، له به‌یانیان و ده‌مه و ئێواراندا، له‌بێئاگایان مه‌به (ئه‌وانه‌ی دڵیان غافڵه).
1160 - به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی لای په‌روه‌ردگارتن خۆیان به‌گه‌وره ناگرن له په‌رستنی ئه‌و زاته‌داو به‌رده‌وام ته‌سبیحات و ستایشی ده‌که‌ن و سوژده و کڕنووشی بۆ ده‌به‌ن (حه‌ق وایه سه‌رجه‌م ئاده‌میزاده‌کانیش چاو له‌وان بکه‌ن).
1161 - (ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) پرسیارت لێ ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ده‌سکه‌وته‌کان، تۆ بڵێ: هه‌موو ده‌سکه‌وته‌کان هی خوا‌و پێغه‌مبه‌رن (هه‌ر ئه‌وان بۆیان هه‌یه بڕیاری چۆنیه‌تی دابه‌ش کردنی بده‌ن)، که‌واته له خوا بترسن و چاکسازی نێوانی خۆتان بکه‌ن (مه‌یه‌ڵن له‌سه‌ر ته‌ماعی دنیا نێوانتان بشێوێت) و فه‌رمانبه‌رداری خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بن، ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن.
1162 - بێگومان ئیماندارانی ڕاسته‌قینه ته‌نها ئه‌وانه‌ن: (یه‌که‌م) که کاتێک ناوی خوا برا، ئه‌وه دڵه‌کانیان ده‌ترسێت و ده‌هه‌ژێت، (دووهه‌م) کاتێکیش ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا بخوێنرێته‌وه، ئه‌وه ئیمان و باوه‌ڕیان زیاد ده‌کات، (سێهه‌م) (له هه‌موو کار‌و بارێکیشیاندا) هه‌ر پشت به په‌روه‌ردگاری خۆیان ده‌به‌ستن...
1163 - (چواره‌م) ئه‌وانه‌ن که نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، (پێنجه‌م) هه‌ندێک له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی پێمانداون، ده‌به‌خشن و سه‌رفی ده‌که‌ن...
1164 - ئا ئه‌وانه هه‌ر خۆیان ئیماندارانی ڕاسته‌قینه‌ن، چه‌نده‌ها پله‌وپایه‌ی به‌رزیان بۆ هه‌یه لای په‌روه‌ردگاریان و لێ‌خۆش بوون و ڕزق و ڕۆزی هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵ ڕێزدا.
1165 - (شێوه‌ی دابه‌ش کردنی ده‌سکه‌وته‌کانی غه‌زای به‌در هه‌ندێ موسڵمان پێی دڵگران بوون) وه‌ک چۆن په‌روه‌ردگارت به حه‌ق و ڕاستی له نێو ماڵه‌که‌ت ده‌ری هێنایت له‌کاتێکدا به‌ڕاستی کۆمه‌ڵێک له بڕواداران پێی دڵگران بوون.
1185 - هه‌روه‌ها خۆتان بپارێزن له به‌ڵایه‌ک تووشی ئه‌وانه‌تان نابێت به‌تایبه‌ت که سته‌میان کردوه (به‌ڵکو هه‌مووان ده‌گرێته‌وه)، بشزانن که به‌ڕاستی خوا تۆڵه‌ی زۆر به زه‌بره.
5505 - له‌سه‌ر کافران هیچ ئاسان نی یه (به‌ڵکو زۆر سه‌غڵه‌تیان ده‌کات).
1186 - یادی ئه‌وکاته بکه‌نه‌وه که ئێوه زۆر که‌م و لاوازکراوو بێ هێزبوون له‌زه‌ویدا، ده‌ترسان که خه‌ڵکی بتانڕفێنن (بتانکوژن یان ئازارتان بده‌ن) جا خوای باڵاده‌ست جێ و ڕێی بۆ سازکردن و به‌هێزی کردن به‌سه‌رکه‌وتن و یارمه‌تی خۆی و له ڕزق و ڕۆزیی و نازو نیعمه‌ته پاکه‌کان به‌هره‌وه‌ری کردن بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاری بکه‌ن. (ئه‌مه‌ش مژده‌یه‌کی به‌رده‌وامه و پشت به‌خوا به‌م زووانه دێته‌وه دی).
1187 - ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه: خیانه‌ت مه‌که‌ن له خوا‌و له پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) (به‌وه‌ی که‌م ته‌رخه‌میتان له فه‌رمانبه‌رداریاندا)، هه‌روه‌ها خیانه‌تیش مه‌که‌ن له ئه‌مانه‌ت و سپارده‌کانتان که پێتان ده‌سپێردرێت، له‌کاتێکدا که ئێوه ده‌زانن (ئه‌و کاره‌تان خیانه‌ته).
1188 - هه‌روه‌ها بزانن به‌ڕاستی ماڵ و سامان و منداڵتان بۆ تاقیکردنه‌وه‌یه، به‌ڕاستی خوای میهره‌بانیش پاداشتی زۆر‌و بێ سنووری له لایه (بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که نایه‌ڵن ماڵ و سامان و منداڵیان ببێته کۆسپ له ڕێگه‌ی جیهاد و هه‌وڵ و خه‌بات و کۆششیاندا).
1194 - ئایا چی هه‌یه بۆ ئه‌وان که خوا سزایان نه‌دات؟! له‌کاتێکدا که ئه‌وان ڕێگری ده‌که‌ن و نایه‌ڵن خه‌ڵکی ڕووبکاته مزگه‌وتی حه‌رام (که‌عبه)، ئه‌وانه هه‌ر شایسته‌ی ئه‌وه نین که سه‌رپه‌رشتیاری بن، هیچ تاقمێک شایسته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری که‌عبه نیه بێجگه له خواناس و پارێزکاران، به‌ڵام زۆربه‌شیان (له‌و ڕاستیانه) بێ‌ئاگان.
1195 - ئه‌وانه نزا و پاڕانه‌وه‌شیان له‌لای ماڵی خوادا (که‌عبه‌ی پیرۆز) جگه له فیکه‌کێشان و چه‌پڵه لێدان شتێکی تر نه‌بووه، که‌وابوو بچێژن سزای کوشتن و دیلی (له غه‌زای به‌دردا) به‌وه‌ی که ئێوه بێ باوه‌ڕو له خوا یاخی ده‌بوون.
5042 - ئایا سه‌رنجتانداوه‌له‌و زه‌ویه‌ی که‌ده‌یکێڵن و ده‌یچێنن؟
1196 - بێگومان ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕن، ماڵ و سامانی خۆیان به‌خت ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێنه‌یی به‌ربه‌ست دانێن و ڕێگری بکه‌ن له به‌رده‌م ئاین و ڕێبازی خوادا، جا ماڵ و سامانیان له ئاینده‌دا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خه‌رج ده‌که‌ن! پاشان ده‌بێته په‌شیمانی و داخ و حه‌سره‌ت له‌سه‌ریان، له‌دوایدا شکست ده‌هێنن، بێگومان ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون بۆ دۆزه‌خ کۆ ده‌کرێنه‌وه و ڕاپێچ ده‌کرێن.
1197 - (به‌سه‌رهات و ڕووداوه‌کان) بۆ ئه‌وه‌یه که: خوا که‌سانی ده‌روون پیس و ناپاک له‌که‌سانی ده‌روون خاوێن و پاک جیا بکاته‌وه و پیس و ناپاکه‌کانیش له‌سه‌ریه‌ک که‌ڵه‌که بکات و هه‌موویان بدات به مل یه‌کدا بۆ ئه‌وه‌ی کۆیان بکاته‌وه به‌گشتی، ئینجا فڕێیان بداته ناو دۆزه‌خه‌وه، ئا ئه‌وانه هه‌ر خۆیان خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندن.
1198 - ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) به‌کافران بڵێ: ئه‌گه‌ر کۆڵ بده‌ن و واز بهێنن و(باوه‌ڕبهێنن)، ئه‌وه بێگومان چاوپۆشی له گوناهی ڕابردوویان ده‌کرێت، خۆ ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه‌و به‌به‌رده‌وامی دژایه‌تی (ئاینی خوا) بکه‌ن، جا ئه‌وه به‌ڕاستی یاسای نه‌ته‌وه یاخی بووه پێشینه‌کانیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.
5545 - ده‌ڵێی گه‌له گوێدرێژی کێوین و ده‌سڵه‌مێنه‌وه...
1199 - (ئه‌ی ئیمانداران) ئێوه‌ش بجه‌نگن دژ به‌کافرو خوانه‌ناسان تا فیتنه و ئاشووب و ئازاردانی موسڵمان نه‌مێنێت و (ئه‌و خه‌ڵکه سه‌ربه‌ست بن له هه‌ڵبژاردنی به‌رنامه و ئایندا)، تا دین و فه‌رمانبه‌رداری هه‌ر هه‌مووی بۆ خوا بێت، جا ئه‌گه‌ر بێ باوه‌ڕان کۆڵ بده‌ن، ئه‌وه بابزانن به‌ڕاستی خوا بینایه به‌هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن.
1200 - خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و خوانه‌ناسانه هه‌ر پشتهه‌ڵکه‌ن و واز نه‌هێنن، ئه‌وه بزانن که خوا پشتیوان و سه‌رپه‌رشتیارتانه که پشتیوانێکی چاک و یارمه‌تی ده‌رێکی چاکه.
1201 - (ئه‌ی ئیمانداران) ئاگاداربن و بزانن که: به‌ڕاستی هه‌رچیه‌کتان ده‌ستکه‌وت (له جه‌نگی بێ باوه‌ڕاندا) ئه‌وه بێگومان پێنج یه‌کی بۆ خوا‌و پێغه‌مبه‌رو خزمانی نزیکی پێغه‌مبه‌رو هه‌تیوان و هه‌ژاران و ڕێبوارانه، (چوار به‌شه‌که‌ی تریشی بۆ موجاهیدانه که له‌و غه‌زایه‌دا به‌شدارییان کردووه) ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕتان هه‌یه به خوا‌و به‌وه‌ی که دامانبه‌زاندوه بۆ سه‌ر به‌نده‌مان (محمد(صلى الله عليه وسلم) له ڕۆژی جیاکردنه‌وه‌که‌دا (که غه‌زای به‌دره) ئه‌و ڕۆژه‌ی که هه‌ردوو له‌شکر به‌ره‌نگاری یه‌ک بوون، خوایش به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا ده‌سه‌ڵاتداره...
1202 - کاتێک ئێوه له دامێنی خواری شیوه‌که و نزیکتر بوون به مه‌دینه و ئه‌وانیش له سه‌ره‌وه‌ی شیوه‌که‌وه بوون و دوورتر له مه‌دینه، کاروانه‌که‌ش له‌خوارترتانه‌وه بوو، خۆ ئه‌گه‌ر بڕیار‌و به‌ڵێنتان بدایه به‌یه‌کتر بگه‌ن له‌وکات و شوێنه‌دا ئه‌وه دوو به‌ره‌کی له‌نێوانتاندا دروست ده‌بوو، به‌ڵام خوا ده‌یه‌وێت بارودۆخێک پێش بهێنێت که بڕیاری له‌سه‌ردراوه (که سه‌رکه‌وتنی موسوڵمانانه و شکستی بێ باوه‌ڕانه)، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو بچێت و به‌هانه‌ی نه‌مێنێت ئه‌وه‌ی که له زانستی خوادا له‌ناوچووه و بۆ ئه‌وه‌ی بژی له‌سه‌ر به‌رچاو ڕوونی و به‌ڵگه، ئه‌وه‌ی له زانستی خوادا ده‌ژی له‌سه‌ر دینداری (سه‌رئه‌نجامی شه‌ڕی به‌در بۆ ئه‌وه بوو تا باوه‌ڕو بێ باوه‌ڕی بۆ هه‌ردوولا ڕوون بێت)و بێگومان خوا بیسه‌رو زانایه.
1203 - کاتێک خوا ئه‌وانی له خه‌ونتدا به‌که‌م نیشان ئه‌دایت، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانی به‌ژماره‌یه‌کی زۆر نیشانی بدایتایه ئه‌وه ئێوه لاواز ده‌بوون و تووشی نه‌هامه‌تی و کێشه ده‌بوون له باره‌ی جه‌نگ کردنه‌وه، به‌ڵام خوا به سه‌لامه‌تی و سه‌رکه‌وتوویی له‌و ترس و کێشه‌یه ڕزگاری کردن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته زانایه به‌هه‌رچی له‌ناو دڵ و ده‌روون و سینه‌کاندا حه‌شار دراوه.
1206 - گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌شی بکه‌ن له هه‌موو کردار‌و گوفتارێکداو ئاشووب و ئاژاوه مه‌گێڕن و مه‌چن به‌گژ یه‌کدا، خۆ ئه‌گه‌ر بچن به‌گژ یه‌کداو یه‌کتر بشکێنن، ئه‌وه شکست و لاوازی ڕووتان تێده‌کات و هه‌یبه‌ت و شکۆداری و ده‌سه‌ڵاتتان له‌به‌ین ده‌چێت و ده‌بێت خۆگرو نه‌فس درێژ بن (هه‌م له مه‌یدانی جه‌نگدا، هه‌م له‌ناو یه‌کتردا) چونکه به‌ڕاستی خوا یارو یاوه‌ری خۆگرو ئارامگرانه.
1207 - نه‌که‌ن وه‌ک ئه‌و جۆره که‌سانه بن که له وڵات و شوێنی خۆیان ده‌رچوون له‌به‌ر که‌ش و فش کردن و خۆ نواندن له‌به‌ر چاوی خه‌ڵک و ده‌یانه‌وێت کۆسپ بخه‌نه به‌رده‌م ڕێباز‌و ئاینی خوا، له‌کاتێکدا که خوای گه‌وره‌ش به‌ئاگایه به سه‌ره‌تاو سه‌ره‌نجامی هه‌موو ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن.
1208 - کاتێکیش شه‌یتان (به‌وه‌سوه‌سه و خه‌یاڵ) هه‌موو کرده‌وه ناپه‌سه‌ندو ناڕه‌واکانی بۆ ڕازاندنه‌وه، وتی: ئه‌مڕۆ هیچ که‌س ده‌ره‌قه‌تی ئێوه نایه‌ت و دڵنیابن منیش پشت و په‌نام بۆ ئێوه، جا کاتێک ئه‌و دوو له‌شکره یه‌کتریان بینی، ده‌ستبه‌جێ شه‌یتان پاشه‌و پاش گه‌ڕایه‌وه‌و وتی: به‌ڕاستی من به‌ریم له ئێوه! چونکه به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم ئێوه نایبینن، (دیاره که شه‌یتان بینیوویه‌تی چۆن فریشته ده‌سته ده‌سته داده‌به‌زن بۆ یارمه‌تی ئیمانداران، بۆیه له ترسا وتی): بێگومان من له خوا ده‌ترسم، خوایش زۆر سه‌خت و به زه‌بره له تۆڵه‌دا.
1848 - پێیان ده‌وترێت: فه‌رموون بچنه ناوی به سه‌لامه‌تی و سه‌لامتان له‌سه‌ر بێت، ژیانی پر له ئاسووده‌یی تیادا به‌رنه سه‌ر.
1209 - کاتێک دووڕووه‌کان و ئه‌وانه‌ی له دڵیان‌دا نه‌خۆشی (بێ ئیمانی) تیا جێگیر بوو (به ئیماندارانیان) ده‌وت: ئا ئه‌وانه ئاینه‌که‌یان له خۆبایی کردوون (ئه‌گینا به‌و ژماره که‌مه‌وه چۆن خۆیان ده‌گرن)، (خوایش ده‌فه‌رمووێت) ئه‌وه‌ی پشت به‌خوا ببه‌ستێت، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا باڵاده‌ست و دانایه.
1210 - ئه‌گه‌ر ده‌تبینی کاتێک فریشته‌کان گیانی ئه‌وانه‌یان ده‌کێشا که بێ باوه‌ڕ بوون! که ده‌یانکێشا به‌ده‌م و چاو و پشتیاندا و (ڕاپێچیان ده‌کردن بۆ دۆزه‌خ و، پێیان ده‌وتن): ده بچێژن سزایه‌کی سوتێنه‌ر...
1211 - (هه‌روه‌ها پێیان ده‌وتن) ئه‌و لێدان و سزایه هه‌ر به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه که خۆتان به ده‌ستی خۆتان پێشتان خستووه و چونکه به‌ڕاستی خوا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک سته‌مکار نیه له به‌نده‌کانی.
1212 - کار‌و کرده‌وه‌ی (خوانه‌ناسان له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا) وه‌کو داب و نه‌ریتی فیرعه‌ون و ئه‌و که‌سانه وایه که له (سه‌رده‌مه) پێشووه‌کاندا هاتوون پێش ئه‌مان، ئه‌وانه بڕوایان نه‌بوو به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا، جا خوایش خه‌شمی لێ گرتن و له‌ناوی بردن به‌هۆی گوناهو تاوانیانه‌وه، به‌ڕاستی خوا به توانا‌و به‌زه‌بره له تۆڵه‌دا.
1213 - ئه‌و سزا‌و له‌ناو بردنه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که (بڕیاری خوا وایه) بێگومان خوا هیچ نازو نیعمه‌تێکی نه‌گۆڕیوه که به‌خشیبێتی به‌هه‌ر قه‌وم و گه‌لێک، هه‌تا ئه‌وان ئه‌وه‌ی به‌خۆیان ده‌کرێت نه‌یگۆڕن و نه‌یکه‌ن، چونکه به‌ڕاستیش خوای گه‌وره بیسه‌ری (گوفتاره‌کانه) زانایه به‌کرداره‌کان.
1214 - (ره‌وشتی ئه‌مانه) هه‌ر وه‌کو داب و نه‌ریتی دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ون و ئه‌وانه‌ی پێشیان وایه، که به‌ڵگه‌و فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاریان به‌درۆ ده‌زانی و باوه‌ڕیان پێی نه‌بوو، له ئه‌نجامدا ئێمه‌ش به‌هۆی گوناهو تاوانیانه‌وه له‌ناومان بردن و دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ونیشمان نوقمی ده‌ریا کرد، هه‌مووشیان سته‌مکار بوون.
1219 - با ئه‌وانه‌ی که بێ بڕوا بوون وا نه‌زانن که له ده‌ستمان ده‌رچوون، به‌ڕاستی ئه‌وانه ناتوانن ده‌سه‌وسانمان بکه‌ن و له ده‌ستمان ده‌رناچن.
1220 - (خوا فه‌رمان ده‌دات به‌کار به‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلام): هه‌رچی له تواناتاندا هه‌یه بۆ به‌هێزکردنی سوپای ئیسلام بیخه‌نه گه‌ڕو ئاماده‌یی بکه‌ن (هێزی ئاسمانی و ده‌ریایی و وشکانی... هتد) و له ئاماده‌کردنی هه‌موو جۆره ئه‌سپ و (هۆکانی تری گواستنه‌وه) که‌مته‌رخه‌می مه‌که‌ن تا دوژمنانی خوا‌و دوژمنانی خۆتانی پێ چاوترسێن بکه‌ن، با که‌سانی تریش جگه له‌م دوژمنانه‌ی ئێستا، پێی چاوترسێن ببن که ئێسته ئێوه نازانن کێن و نایانناسن، به‌ڵکو هه‌ر خوا خۆی ده‌یانناسێت و هه‌ر شتێک ببه‌خشن له پێناوی خوادا (بۆ به‌هێز کردنی سوپای ئیسلام)، ئه‌وه به‌زایه ناچێت و ده‌ستان ده‌که‌وێته‌وه‌و ئێوه سته‌متان لێناکرێت.
1221 - جا ئه‌گه‌ر (دوژمنان) به‌لای ئاشتیدا دایانشکاند و حه‌زیان پێ‌کرد تۆش (ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم)، ئه‌ی پێشه‌وا) ئاماده‌یی خۆت ده‌ربڕه و پشت به‌خوا ببه‌سته چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته بیسه‌رو زانایه (له پیلان و نه‌خشه‌ی دوژمنان ئاگاداره).
1222 - خۆ ئه‌گه‌ر خوانه‌ناسان (به داخوازی ڕێکه‌وتن و ئاشتی) ویستیان بتخه‌ڵه‌تێنن، ئه‌وه دڵنیابه که پشتیوانیی خوا به‌سه (که نه‌یه‌ڵێت بکه‌ویته ناو پیلان و نه‌خشه‌یانه‌وه) چونکه هه‌ر ئه‌و زاته کاتی خۆی پشتیوانیی لێکردیت و سه‌ری خستیت و ئیماندارانیشی کرده هۆیه‌ک بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌رکه‌وتن...
1278 - خوا لێت خۆش بێت (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)! بۆ مۆڵه‌تت دانێ (نه‌ده‌بوایه مۆڵه‌تیان بده‌یتێ) هه‌تا به‌چاکی بۆت ده‌ربکه‌وێت، کێ ڕاسته و باوه‌ڕ دامه‌زراوه، کێش درۆزن و دوورووه.
1223 - دڵه‌کانیشیانی به‌ست به‌یه‌که‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌رچی دارایی زه‌وی هه‌یه، هه‌ر هه‌موویت خه‌رج بکردایه تا دڵه‌کانیانت په‌یوه‌ند بکردایه به یه‌که‌وه، ئه‌وه نه‌تده‌توانی ئه‌و دڵانه په‌یوه‌ست بکه‌یت به‌یه‌که‌وه، به‌ڵام خوا (به‌هۆی ئاینی ئیسلامه‌وه) خۆشی و یه‌کێتی و برایه‌تی له نێوانیاندا به‌رپاکرد، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته باڵاده‌ست و دانایه.
1224 - ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم): ته‌نها خوا به‌سه بۆ خۆت و ئه‌وانه‌ی شوێنت که‌وتوون له ئیمانداران که پشتگیر و یاریده‌ده‌رتان بێت.
1225 - ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم): هانی ئیمانداران بده له‌سه‌ر جه‌نگ (دژی ئه‌وانه‌ی که کۆسپن له ڕێبازی گه‌یاندنی په‌یامی خوادا) ئه‌گه‌ر بیست که‌سی خۆڕاگر هه‌بێت له ئێوه، ئه‌وه زاڵ ده‌بن به‌سه‌ر دووسه‌د که‌سدا، خۆ ئه‌گه‌ر سه‌د که‌س له ئێوه هه‌بن، ئه‌وه به‌سه‌ر هه‌زار که‌س له‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن زاڵ ده‌بن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه که‌سانێکن که تێناگه‌ن (چ هێزێک پشتیوانیی له ئێوه ده‌کات).
1226 - (ئه‌ی ئیمانداران): ئێسته ئیتر خوا ئه‌رکی له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه و ده‌یزانی که لاوازیتان تێدایه (له ڕووی مادی و مه‌عنه‌ویه‌وه، له‌به‌رئه‌وه): جا ئه‌گه‌ر سه‌د که‌سی خۆڕاگر هه‌بێت له ئێوه، ئه‌وه زاڵ ده‌بن به‌سه‌ر دووسه‌د که‌سداو ئه‌گه‌ر هه‌زار که‌ستان هه‌بێت، ئه‌وه زاڵ ده‌بن به‌سه‌ر دوو هه‌زاردا، ئه‌ویش به‌ویست و یارمه‌تی خوا، خوایش یارو یاوه‌ری خۆڕاگرانه.
1227 - بۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێک نه‌بووه که دیلی هه‌بێت، هه‌تا کاتێک چاک پایه‌دارو جێگیر ده‌بێت له زه‌ویدا، (مه‌گه‌ر) که‌لوپه‌ل و شتومه‌کی دنیاتان ده‌وێت؟! له‌کاتێکدا خوا (سه‌رفرازیی) ئه‌و جیهانی ده‌وێت و قیامه‌تی مه‌به‌سته و خوا باڵاده‌ست و دانایه (سه‌رکه‌وتن به‌ئیمانداران ده‌به‌خشێت و دانایه له تاقی کردنه‌وه‌یاندا).
1231 - خۆ ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت خیانه‌ت و پیلان دژ به تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)) بگێڕن، ئه‌وه به‌ڕاستی ئه‌وانه پێشتر خیانه‌تیان له خوا کردووه (به‌وه‌ی که شه‌ریک و هاوه‌ڵیان بۆ بڕیارداوه)، ئینجا خوا ده‌سه‌ڵاتی لێسه‌ندن و ئێوه‌ی زاڵ کرد به‌سه‌ریاندا، بێگومان خوا زانایه (به پیلانیان) و دانایه (به چۆنیه‌تی سنوور دانان بۆیان).
1232 - به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کۆچیان کردووه‌و تێکۆشاون له پێناوی ئاینی خوادا به خۆیان و ماڵ و سامانیانه‌وه، ئه‌وانه‌ش که پێشوازیان له کۆچبه‌ران کرد‌و له‌ماڵ و حاڵی خۆیاندا جێیان کردنه‌وه و پشتگیریان کردن، ئا ئه‌وانه هه‌ندێکیان پشتیوانی هه‌ندێکی تریانن، ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کۆچیان نه‌کردووه، ئه‌وه بۆتان نیه پشتگیریان بکه‌ن له‌هیچ شتێکدا هه‌تا ئه‌وانیش کۆچ ده‌که‌ن (بۆ به‌هێزکردنی ده‌وڵه‌تی ئیسلام)، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و ئیماندارانه‌ی (که کۆچیان نه‌کردووه) داوای یارمه‌تی و پشتگیریان له ئێوه کرد بۆ سه‌رخستنی ئاینی ئیسلام، ئه‌وه پێویسته له‌سه‌رتان بکه‌ن، جگه له‌سه‌ر ئه‌و عه‌شره‌ت و لایه‌نه‌ی که‌له نێوان ئێوه و ئه‌واندا په‌یمانێک هه‌بێت (ئه‌و په‌یمانه مه‌شکێنن)، خوای گه‌وره‌ش بینایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن.
1233 - ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون، هه‌ندێکیان پشتیوانی هه‌ندێکی تریانن و پشتیوانی له یه‌کتر ده‌که‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ی ئیماندار کۆمه‌ک به‌یه‌کتر نه‌که‌ن و پشتی یه‌کتر نه‌گرن ئه‌وه له‌سه‌ر زه‌ویدا ناخۆشی و ناکۆکی و گوناهو تاوانی گه‌وره پێش دێت (ئازار و ناخۆشی بۆ ئێوه‌ی ئیماندار پێش دێت).
1234 - ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕیان هێناوه و کۆچیان کردوه و تێکۆشاون له پێناوی خوادا، ئه‌وانه‌ش جێگه‌ی کۆچبه‌رانیان کرده‌وه و (پێشوازیان کردن) و یارمه‌تیان دان، هه‌ر ئا ئه‌وانه بڕواداری ڕاسته‌قینه‌ن، (له به‌هه‌شتی به‌ریندا) بۆیان ئاماده‌یه لێخۆشبوو‌ن و ڕزق و ڕۆزی به‌پێزو پڕ به‌ره‌که‌ت و جوان و ڕازاوه.
5546 - له ترسی شێر هه‌ڵهاتوون...
1235 - ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان هێناوه له دوای کۆچ کردنی یه‌که‌م و کۆچیان کرد‌و هه‌وڵ و کۆششیاندا (له پێناوی گه‌یاندنی به‌رنامه‌ی خوا) له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا، ئا ئه‌وانه‌ش له ئێوه‌ن (پله‌ی ئێوه‌یان هه‌یه)، ئه‌وانه‌ش که (سه‌ره‌ڕای په‌یوه‌ندی ئیمانی) په‌یوه‌ندی خزمایه‌تیشیان هه‌یه، هه‌ندێکیان شایسته‌ترن به‌هه‌ندێکی تریانه‌وه له به‌رنامه‌ی خوادا (واته ئه‌وان شایسته‌ترن له میرات به‌ریدا بۆ یه‌کتری)، به‌ڕاستی خوا به هه‌موو شتێک زانا‌و ئاگایه.
1236 - ئه‌مه به‌ری بوونێکی گه‌وره و گرنگه له‌لایه‌ن خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یه‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی که په‌یمانتان له‌گه‌ڵدا به‌ستبوون له هاوه‌ڵگه‌ران (واته پسان و نه‌مانی ئه‌و په‌یمانانه‌یه که له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵگه‌راندا به‌ستراوه، چونکه ئه‌وان ده‌ست پێشخه‌ر بوون له شکاندنی په‌یمانه‌که‌دا).
1237 - جا که‌واته ئه‌ی هاوه‌ڵگه‌ران بۆتان هه‌یه چوار مانگ به‌سه‌ر زه‌ویدا بگه‌ڕێن (تا شوێنێک بۆ نیشته‌جێ بوونی خۆتان ده‌دۆزنه‌وه)، بشزانن به‌ڕاستی ئێوه ده‌سه‌وسانکه‌ری خوا نین و له ده‌ست ئه‌و ده‌رناچن، به‌ڕاستیش خوای گه‌وره ڕیسواکه‌ری بێ باوه‌ڕانه.
1238 - ئه‌مه‌ش بانگه‌وازو ڕاگه‌یاندنێکه له‌لایه‌ن خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یه‌وه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی، له ڕۆژی حه‌جی گه‌وره‌دا که: به‌ڕاستی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی به‌رین له موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران، جا ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌وبه بکه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه له بێ باوه‌ڕی ئه‌وه چاکتره بۆتان، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر یاخی بن و پشت هه‌ڵکه‌ن، ئه‌وه چاک بزانن به‌ڕاستی ئێوه ده‌سه‌وسانکه‌ری خوا نین و له ده‌سه‌ڵاتی ده‌رناچن و مژده بده به‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون، به‌سزایه‌کی پڕ ئێش و ئازار!!...
1241 - خۆ ئه‌گه‌ر که‌سێک له هاوه‌ڵگه‌ران داوای په‌نای لێ کردیت (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار)، ئه‌وه تۆیش په‌نای بده هه‌تا گوێی له فه‌رمووده‌که‌ی خوا (قورئان) ده‌بێت، پاشان بیگه‌یه‌نه به‌و شوێنه‌ی ده‌یه‌وێت و (ماڵ و گیان و ژیانی) تیایدا پارێزراوه، ئه‌م میهره‌بانیه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌وانه که‌سانێکن نازانن (خواناسی چیه).
1242 - چۆن په‌یمان ده‌بێت بۆ هاوه‌ڵگه‌ران (ئه‌وانه‌ی که چه‌نده‌ها جار په‌یمان ده‌شکێنن)، لای خوا‌و لای پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (په‌یمان نابێت)؟! جگه له‌وانه‌ی که له پاڵ مزگه‌وتی حه‌رام و (که‌عبه‌دا) په‌یمانتان (له‌گه‌ڵیاندا مۆرکرد) هه‌تا ئه‌وان پابه‌ند و ڕاست و دروست بن له‌سه‌ر په‌یمانه‌که‌یان به‌رامبه‌ر ئێوه‌وه، ئه‌وه ئێوه‌ش پابه‌ندو ڕاست و ڕه‌وان بن بۆیان، چونکه به‌ڕاستی خوا پارێزکارانی خۆش ده‌وێت.
1243 - چۆن (پابه‌ندی په‌یمان ده‌بن له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا، کاری چاک له‌وانه ناوه‌شێته‌وه) خۆ ئه‌گه‌ر له کاتێکدا ده‌ستیان به‌سه‌رتاندا بڕوات ئه‌وه هیچ سنوورێک ناپارێزن، نه‌خزمایه‌تی ده‌فامن، نه‌په‌یمان، به‌ده‌م و زاریان ڕازیتان ده‌که‌ن، دڵه‌کانیشیان دژ‌و بێزارن له‌وه‌ی که به‌ده‌م ده‌یڵێن (دژی ڕاگرتنی په‌یمانه‌کانیانن) زۆربه‌شیان له سنوور ده‌رچوون و په‌یمان شکێنن.
1244 - (هاوه‌ڵگه‌ران نرخیان بۆ ئایه‌ته‌کانی خوای گه‌وره دانه‌ناوه) ئه‌وانه به ئایه‌ته‌کانی خوا پاره‌و ده‌ستمایه‌یه‌کی که‌می دنیایان کڕی و گۆڕیانه‌وه (ئایه‌ته‌کانی خوایان گۆڕیه‌وه به‌نرخێکی که‌م و هه‌رزان) و ئینجا پشتیان هه‌ڵکرد له ڕێگه‌ی خوا، ڕێگری خه‌ڵکیشیان لێ ده‌کرد، به‌ڕاستی ئه‌و (خوا نه‌ناسانه) ناپه‌سه‌ند بوو ئه‌و کار‌و کرده‌وه‌یه‌ی که ده‌یانکردو ئه‌نجامیان ده‌دا.
1245 - ئه‌وانه ده‌رباره‌ی هیچ ئیماندارێک سنووری خزمایه‌تی و په‌یمان ڕه‌چاو ناکه‌ن و ناپارێزن، هه‌ر ئا ئه‌وانه‌شن ده‌ستدرێژکاران.
5648 - بۆ زیندووان و مردووان.
1246 - جا ئه‌گه‌ر ته‌وبه بکه‌ن و په‌شیمانی ده‌ربڕن و نوێژه‌کانیان ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کات له ماڵ و سامانیان ده‌رکه‌ن، ئه‌وه برای دینی ئێوه‌ن، ئێمه‌یش ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کان ڕوون ده‌که‌ینه‌وه بۆ که‌سانێک که ده‌یزانن.
1247 - خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه په‌یمانه‌کانیان بشکێنن له‌دوای به‌ستنی و گاڵته‌و تانه‌وته‌شه‌ریان له ئاین و به‌رنامه‌که‌تان ده‌دا، ئه‌وه بجه‌نگن دژی سه‌رانی کوفر، به‌ڕاستی ئه‌وان هیچ په‌یمانێکیان نیه، بۆ ئه‌وه‌ی کۆڵ بده‌ن و واز له بێ باوه‌ڕی خۆیان بهێنن.
1248 - باشه، ئایا ئێوه ناجه‌نگن دژی که‌سانێک که به‌ڵێن و په‌یمانه‌کانیان هه‌ڵوه‌شاندوه و هه‌وڵیشیاندا که پێغه‌مبه‌ر ده‌رکه‌ن له شاری (مه‌ککه) و هه‌ر ئه‌وانیش یه‌که‌مجار ده‌ستیان کرد به دژایه‌تیتان، ئایا له‌وان ده‌ترسن؟ جا خۆ هه‌ر خوا شایسته‌یه که لێی بترسن ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن.
1250 - هه‌رچی ئازار‌و کینه‌ش هه‌یه له‌دڵی ئیمانداراندا لای ببات و نه‌یهێڵێت، خوای گه‌وره‌ش ته‌وبه‌و په‌شیمانی له‌و که‌سه وه‌رده‌گرێت که خۆی ده‌یه‌وێت و (شایسته‌یه)، خوای گه‌وره زانا‌و دانایه.
1555 - جا کاتێك فه‌رمانی ئێمه بۆ تیاچوونیان هات، شارۆچکه‌که‌یانمان ژێره و ژوور کرد و به قوڕی سووره‌وه کراوی وه‌ك به‌رد، چین له‌سه‌ر چین به‌رد بارانمان کرد.
5046 - به‌ڵکو بێ به‌ریی و بێ به‌هره‌خۆمان
1251 - (ئه‌ی ئیمانداران) ئایا پێتان وابوو و واتان ده‌زانی هه‌روا وازتان لێده‌هێنرێت (بێ تاقیکردنه‌وه) له‌کاتێکدا هێشتا خوا ده‌ری نه‌خستووه ئه‌وانه‌ی جیهادیان کردووه‌و تێکۆشاون له ئێوه‌و جگه‌له خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و ئیمانداران که‌سانی تریان نه‌کردووه به‌جێی متمانه‌و ڕاز‌و نهێنی خۆیان، خوایش هه‌میشه ئاگاداره به هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن (به‌ڵام ده‌یه‌وێت هه‌موو ڕاستیه‌کان ده‌رکه‌ون و بێنه‌روو).
1252 - شیاو وشایسته نه‌بووه بۆ موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران که مزگه‌وته‌کانی خوا ئاوه‌دان بکه‌نه‌وه، له‌کاتێکدا خۆیان شایه‌تن له‌سه‌ر خۆیان که بێ باوه‌ڕن، ئه‌وانه هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌کانیان بێ نرخه و پووچه‌ڵ بۆته‌وه، ئه‌وان له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا (له ژیانی کوله مه‌رگیدا) به‌رده‌وامن.
1253 - به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌و که‌سه (به‌دڵ و به‌گیان) مزگه‌وته‌کانی خوا ئاوه‌دان ده‌کاته‌وه (به خواپه‌رستی و نوێکردنه‌وه‌ی) که باوه‌ڕی پته‌وی به‌خواو به‌رۆژی دوایی هێناوه و نوێژه‌کانی به‌چاکی ئه‌نجام داوه‌و زه‌کاتیشی (له ماڵ و سامانی) ده‌رکردووه و له که‌سیش نه‌ترساوه جگه له خوای باڵاده‌ست، جا ئومێده ئه‌و جۆره که‌سانه له ڕیزی ڕێنموویی کراواندا بن.
1254 - ئایا ئێوه به‌ڕه‌واو دروستان دانا ئاوبه‌خشین به‌حاجیان و ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی حه‌رام (که‌عبه)، وه‌ک ئه‌و که‌سه وابێت که باوه‌ڕی پته‌وی به‌خواو به‌رۆژی دوایی هێناوه‌و تێکۆشاوه له پێناوی ڕێبازی خوادا؟ ئه‌و دوو ده‌سته‌یه وه‌ک یه‌کنین و له‌یه‌ک ئاستدا نین لای خوا، خوای گه‌وره‌ش هیدایه‌ت و ڕێنموویی قه‌ومی سته‌مکار نادات.
1255 - ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه و کۆچیان کردووه و جیهادو هه‌وڵ و کۆششیان ئه‌نجامداوه له پێناوی ڕێباز‌و ڕه‌زامه‌ندیی خوادا به ماڵیان و به‌گیانیان، پله‌پایه‌و پاداشتیان لای خوا بێ سنوور و گه‌وره‌تره، ئا ئه‌وانه‌ش که باسکران هه‌ر ئه‌وانه سه‌رفرازو به‌خته‌وه‌رن...
1256 - (جا ئه‌وانه) په‌روه‌ردگاریان مژده‌یان ده‌داتێ به ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی تایبه‌تی له لایه‌ن خۆیه‌وه، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ڕه‌زامه‌ندی و خۆشنوودی و به‌هه‌شت و باخی بێ شومار، له کاتێکدا بۆ ئه‌وان هه‌یه له‌و به‌هه‌شته‌دا نازو نیعمه‌تی نه‌بڕاوه که پێشکه‌شیان ده‌کرێت.
1258 - ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، باو و باپیران و براکانتان مه‌که‌نه پشتیوان و خۆشه‌ویستی خۆتان، ئه‌گه‌ر ئه‌وان بێ باوه‌ڕیان خۆش ویست و هه‌ڵیانبژارد به‌سه‌ر ئیمان و باوه‌ڕدا، هه‌رکه‌س له ئێوه پشت به‌وان ببه‌ستێت و خۆشی بوێن، ئائه‌وانه هه‌ر سته‌مکارن.
1279 - (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌خواو به ڕۆژی دوایی هه‌یه مۆڵه‌تت لێ ناخوازن (خۆ نادزنه‌وه له جیهادو له غه‌زا)، چونکه ئاماده‌ن ماڵ و سامان و گیانیان به‌خت بکه‌ن له پێناوی خوادا، خوایش زانایه به خاوه‌ن ته‌قواو پارێزکاران.
1259 - (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر باو‌و باپیرانتان و براکانتان و هاوسه‌رانتان و عه‌شره‌ت و هۆزتان و ماڵ و سامانێک که به‌ده‌ستان هێناوه، یاخود بازرگانیه‌ک ده‌ترسن که شکان و بێ بازاڕی ڕووی تێبکات و خانووبه‌ره و کۆشک و ته‌لارێک که حه‌ز ده‌که‌ن لێتان تێک نه‌چێت و دڵخۆشن پێی، لاتان خۆشه‌ویستترو نازدارتر بێت له خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و جیهادو تێکۆشان له‌پێناو ڕێبازی ئه‌و زاته‌دا، ده ئه‌وه چاوه‌ڕوان بن، هه‌تا خوای گه‌وره دێت به فه‌رمانه‌کانیه‌وه و (تۆڵه‌تان لێ ده‌سێنێت)، خوای په‌روه‌ردگاریش هیدایه‌ت و ڕێنموویی قه‌ومی یاخی و له سنوور ده‌رچوو نادات.
1260 - سوێند بێت بێگومان خوای گه‌وره له زۆر شوێندا سه‌ری خستن (به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا)، له ڕۆژی حونه‌ینیش کاتێک که زۆریی ژماره‌ی خۆتان سه‌رسامی کردبوون، جا (بینیتان) ئه‌و زۆریه هیچ فریاتان نه‌که‌وت و بێ نیازی نه‌کردن، زه‌ویش چه‌نده فراوانه لێتان هاته‌وه یه‌ک و ته‌نگ بوه‌وه، له‌وه‌ودوا هه‌موو پشتان هه‌ڵکردو ڕاتانکرد.
1261 - پاشان خوای گه‌وره ئارامی و ئاسووده‌یی دابه‌زانده سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و سه‌ر ئیمانداران و سه‌ربازانێکی دابه‌زان که نه‌تاندیووه، سزای ئه‌وانه‌شیدا که بێ باوه‌ڕان بوون، ئه‌وه‌ش سزای و پاداشتی بێ باوه‌ڕانه.
1262 - ئینجا دوای ئه‌وه خوای گه‌وره له هه‌ر که‌سێک که بیه‌وێت و شایسته بێت ته‌وبه و په‌شیمانی وه‌رده‌گرێت، خوا لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
1263 - ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه چاک بزانن که موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران ناپوخت و پیسن، ئیتر له‌م ساڵه‌یان به‌دواوه نابێت نزیکی مزگه‌وتی حه‌رام (که‌عبه‌ی پیرۆز) بکه‌ون، خۆ ئه‌گه‌ر ده‌ترسن له هه‌ژاری و نه‌داری و بێ بازاڕی ئه‌وه بزانن که‌له ئاینده‌دا خوای گه‌وره له فه‌زڵ و به‌خشنده‌یی خۆی ده‌وڵه‌مه‌ندتان ده‌کات هه‌ر کاتێک بیه‌وێت (بێگومان سامانی نه‌وت و کانزا‌کان به‌شێکن له‌و مژده‌یه) به‌ڕاستی خوا زانا‌و دانایه.
1264 - (ئه‌ی ئیمانداران) دژی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕی (ڕاست و دروستیان) به‌خواو به‌رۆژی قیامه‌ت نیه و ئه‌و شتانه‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی به‌حه‌رامیان داناوه به‌حه‌رامی نازانن و په‌یڕه‌وی دینی حه‌ق نابن، له‌وانه‌ی که کتێبیان پێدراوه له (گاور‌و جوو) بجه‌نگن، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی به‌ناچاری باج پێشکه‌ش به‌ده‌وڵه‌تی ئیسلام ده‌که‌ن، (له‌جیاتی ئه‌وه‌ی که گیان و ماڵ و سامانیان پارێزراوه و به‌شداری جه‌نگ ناکه‌ن).
1266 - (گاور‌و جوو) حاخام و قه‌شه‌کانی خۆیان کردۆته په‌روه‌ردگاری خۆیان له جیاتی خوا (ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداریانن، ئه‌وانیش به‌ئاره‌زووی خۆیان شتیان بۆ حه‌ڵاڵ یان حه‌رام ده‌که‌ن) هه‌روه‌ها مه‌سیحی کوڕی مه‌ریه‌میش (به‌کوڕی خوا ده‌زانن) له‌کاتێکدا که فه‌رمانیان پێنه‌دراوه جگه له په‌رستنی تاکه خوایه‌ک، بێگومان جگه له‌وزاته خوایه‌کی تر نیه، پاکی و بێگه‌ردی و ستایش بۆ ئه‌و زاته‌یه، که (ئه‌و نه‌فامانه) هاوه‌ڵی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن.
1267 - (ئه‌وانه به‌و بیروباوه‌ڕه پووچانه‌یانه‌وه) ده‌یانه‌وێت نوورو ئاینی خوا به‌قاڵه‌ی ده‌میان بکوژێننه‌وه و خامۆشی بکه‌ن (به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه) خوا ناهێڵێت ئاواتیان بێته دی و هیچ شتێکی تری ناوێت جگه له‌وه نه‌بێت ئاین و نووری خۆی سه‌ربخات و نووری خۆی ته‌واو بکات و ده‌ری بخات، هه‌رچه‌نده کافر‌و بێ باوه‌ڕان پێی سه‌غڵه‌ت و دڵته‌نگ بن.
1268 - هه‌ر ئه‌و زاته بۆیه پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی هاوڕێ له‌گه‌ڵ هیدایه‌ت و ڕێنموویی و ئایینی ڕاست و دروستدا ڕه‌وانه کردووه تا سه‌ری بخات به‌سه‌ر هه‌موو به‌رنامه و ئاینه‌کانی تردا، هه‌رچه‌نده موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران پێی سه‌غڵه‌ت و دڵته‌نگ بن.
1269 - ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، چاک بزانن که زۆربه‌ی حاخام و مالومه‌کانی جوو و قه‌شه‌ی گاوران، ماڵ و سامانی خه‌ڵکی به‌ناحه‌ق ده‌خۆن، به‌رهه‌ڵستی ڕێباز و ئاینی خوا ده‌که‌ن، جا ئه‌وانه‌ی که ئاڵتون و زیو کۆ ده‌که‌نه‌وه و قایمی ده‌که‌ن و له پێناوی ڕێبازی خوادا و بۆ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و، نایبه‌خشن، ئه‌وه مژده‌ی سزایه‌کی پڕ ئێشیان بده‌رێ!!
1272 - به‌ڕاستی دواخستن و ده‌ستکاری کردنی ئه‌و مانگانه‌ی که جه‌نگ تیایاندا حه‌رامه، بۆ کاتێکی تر؛ سه‌رکه‌شی و ڕۆچونێکی زیاتره له کوفر‌و خوانه‌ناسیدا، ئه‌وانه‌ی که بێ بڕوا بوون پێی گومڕا ده‌کرێن، ساڵێک ئه‌و ده‌ستکاریه به‌حه‌ڵاڵ داده‌نێن و ساڵێکیش به‌حه‌رام، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مانگانه ڕێک بکه‌ون له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ئه‌و مانگانه‌ی که خوا حه‌رامی کردوون، به‌م جۆره ئه‌وه‌ی خوا حه‌رامی کردبوو حه‌ڵاڵیان ده‌کرد، ئه‌وانه کرداره ناپه‌سه‌نده‌کانی خۆیان لا جوان کرابوو، خوایش هیدایه‌ت و ڕێنموویی هۆزی بێ باوه‌ڕان ناکات.
1273 - ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه: ئه‌وه بۆچی کاتێک پێتان ده‌وترێت ڕاپه‌ڕن و ئاماده‌بن و هێرش به‌رن له پێناوی ئاینی خوادا (دژی ئه‌و خوانه‌ناسانه‌ی که خۆیان ئاماده کردووه بۆ کوژاندنه‌وه‌ی نووری خوا) ئێوه له‌شتان داده‌هێزرێت و ده‌لکێن به‌زه‌ویداو زه‌مین گیرده‌بن (ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م بانگه‌وازه هه‌رکاتێک له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی حه‌کیم و دانا‌و بڕوا پێ کراوه‌وه بڕیار درا، که هه‌ڵقوڵاوی ناو کۆمه‌ڵگه‌ی ئیماندارانه و ئه‌زموونی ساڵه‌ها جیهادو خه‌باتی ژێر زه‌مینی هه‌یه، ده‌بێت له‌لایه‌ن هه‌موو ئیماندارانه‌وه په‌یڕه‌وی بکرێت) ئایا ئێوه ڕازین به ژیانی دنیا‌و به‌گرنگتری ده‌زانن له ژیانی نه‌بڕاوه‌ی قیامه‌ت له به‌هه‌شتی به‌رین، بێگومان ژیانی دنیا به به‌راورد له‌گه‌ڵ ژیانی پڕ له شادیی قیامه‌تدا زۆر زۆر که‌م ته‌مه‌ن و که‌م خۆشی یه.
1274 - ئه‌گه‌ر (بۆ جیهاد) ڕانه‌په‌ڕن و ده‌ستبه‌کار نه‌بن، ئه‌وه سزایه‌کی زۆر به‌ئێشتان ده‌دات و که‌سانێکی تر ده‌هێنێته کایه‌وه له ئێوه نه‌بن، وه‌نه‌بێت ئێوه بتوانن هیچ زه‌ره‌ر و زیانێک به خوا بگه‌یه‌نن، (به‌نه‌چوونتان به‌ده‌م بانگه‌وازی خواوه، به‌ڵکو نافه‌رمانی و دنیاپه‌رستی هه‌ر زیان له خۆتان ده‌دات)، خوایش هه‌میشه به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا ده‌سه‌ڵاتداره.
1275 - ئه‌گه‌ر ئێوه پشتگیری پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) نه‌که‌ن و یارمه‌تی نه‌ده‌ن، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا پشتگیری کرد‌و سه‌ری خست، کاتێک ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون ده‌ریان کرد له شاری مه‌ککه و یه‌کێک بوو له‌و دوو که‌سه کاتێک هه‌ردووکیان له‌ناو ئه‌شکه‌وته‌که‌دا بوون (کاتێک بێ باوه‌ڕه‌کان گه‌شتبوونه ده‌وروبه‌ری ئه‌شکه‌وته‌که ئه‌بوبه‌کری هاوه‌ڵی خه‌می لێهات) پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) دڵی دایه‌وه و پێی وت: خه‌فه‌ت مه‌خۆ، دڵنیابه خوامان له‌گه‌ڵه، ئه‌وسا ئیتر خوا ئاسووده‌ی و ئارامی خۆی دابه‌زانده سه‌ری و پشتگیری و به‌هێزی کرد به سه‌ربازانێک که ئێوه نه‌تانده‌بینین و به‌رنامه‌و ئاینی بێ باوه‌ڕانی دانه‌واند و ڕیسواتری کرد، به‌رنامه‌و ئاینی خوایش هه‌میشه به‌رزو بڵندتره، خوایش هه‌میشه باڵاده‌ست و دانایه.
1276 - (ئه‌ی ئیمانداران هه‌ر کاتێک داواکران بۆ غه‌زا له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تیه‌کی متمانه پێکراوه‌وه): ئێوه به‌چه‌کی سووک و سه‌نگین و به‌سواره و پیاده‌تانه‌وه ڕاپه‌ڕن و ئاماده‌بن و جیهاد و تێکۆشان بکه‌ن به‌ماڵ و سامان و گیانتان له پێناوی خوادا، ئه‌وه چاکتره بۆتان ئه‌گه‌ر ئێوه بزانن و تێبگه‌ن.
1878 - بێگومان ئه‌و شاره وێرانه ده‌که‌وێته سه‌ره ڕێیه‌کی به‌رده‌وامی کاروانچیانه‌وه( نیشانه‌ی خه‌شم و قینی خوایه له بێ ڕه‌وشتان، تا خه‌ڵکی تێفکرن).
1280 - (به‌ڵکو) به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌وانه مۆڵه‌تت لێ ده‌خوازن که باوه‌ڕ به‌خواو به ڕۆژی دوایی ناهێنن، ئه‌وانه هه‌میشه دوودڵن و دڵه ڕاوکێیانه، به‌رده‌وام له گومانی خۆیاندا سه‌رگه‌ردان و وێڵن و دێن و ده‌ڕۆن.
1281 - ئه‌گه‌ر ئه‌و دووڕووانه بیانویستایه ده‌رچن (بۆ غه‌زا) ئه‌وه خۆیان بۆ ئاماده ده‌کرد، به‌ڵام خوا چالاکی نواندن و ده‌رچوونی ئه‌وانی نه‌ویست (چونکه دڵ و ده‌روون نه‌خۆش بوون)، له‌به‌ر ئه‌وه سستی کردن و له‌شی قورس کردن پێیان وترا: دانیشن بۆ خۆتان له‌گه‌ڵ پیرو مناڵ و په‌ککه‌وته‌کاندا.
1287 - (به دووڕووه‌کان و بێ باوه‌ڕان) بڵێ: ئایا ئێوه له یه‌کێک له‌و دوو سه‌رئه‌نجامه چاکه زیاتر چاوه‌ڕوانی چیمان بۆ ده‌که‌ن، له‌کاتێکدا هه‌ردووکیان چاکن و ئاواتیان بۆ ده‌خوازین (که: یان سه‌رکه‌وتنه، یان شه‌هید بوون) ئێمه‌ش هه‌میشه چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌که‌ین خوای گه‌وره به‌ڵاو سزایه‌کی تایبه‌تی خۆیتان به‌سه‌ردا ببارێنێت، یان به‌ده‌ستی ئێمه تووشی شکستی و نه‌هامه‌تی ببن، ده ئیتر ئێوه خۆتان مه‌ڵاس بده‌ن و چاوه‌ڕێ بن، به‌ڕاستی ئێمه‌ش له‌گه‌ڵتاندا چاوه‌ڕێین.
1288 - به دووڕووه‌کان (که ده‌یانه‌وێت له ماڵ به‌خشین خۆیان بشارنه‌وه) بڵێ: هه‌رچی ده‌به‌خشن به ڕه‌زامه‌ندیی یان به‌ناچاریی هه‌رگیز لێتان وه‌رناگیرێت، چونکه به‌ڕاستی ئێوه که‌سانێکی گوناهبارو باوه‌ڕ دانه‌مه‌زراون.
1289 - هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌وه‌ی که ده‌یبه‌خشن لێیان وه‌رناگیرێت، چونکه ئه‌وانه باوه‌ڕیان به‌خواو به‌پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (صلى الله عليه وسلم) نیه و نایه‌ن بۆ نوێژ، مه‌گه‌ر به‌له‌ش به‌باری ته‌مه‌ڵی نه‌بێت، ماڵ و سامانیش نابه‌خشن مه‌گه‌ر له‌کاتێکدا که ئه‌وان نابه‌دڵ و سه‌خڵه‌تن.
1290 - (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئه‌ی ئیماندار) نه‌ماڵ و سامان و نه نه‌وه‌یان سه‌رسامت نه‌کات به‌باشیان بزانیت، چونکه به‌ڕاستی خوا هه‌ر ده‌یه‌وێت له ژیانی دنیادا تووشی به‌ڵاو سزایان بکات له ڕێگه‌ی ماڵ و سامان و نه‌وه‌یانه‌وه و گیانیان ده‌ربێت، له‌کاتێکدا که ئه‌وان بێ باوه‌ڕن.
1291 - ئه‌وانه سوێندیش به خوا ده‌خۆن که به‌ڕاستی له ئێوه‌ن، (به‌ڵام درۆ ده‌که‌ن) ئه‌وانه هیچ کاتێک له ئێوه نین، به‌ڵکو ئه‌وانه که‌سانێکن که له ترسا خه‌ریکن زیڕه بکه‌ن و ترسنۆکن.
1292 - خۆئه‌گه‌ر په‌نایه‌ک یان چه‌ند ئه‌شکه‌وتێک یان ژێر زه‌مینێکیان ده‌ست بکه‌وێت ئه‌وه به‌په‌له ڕووی تێده‌که‌ن و له‌کاتێکدا که ئه‌وان هیچ شتێک جڵه‌ویان ناگرێت (ئه‌وه‌نده له به‌شداربوونی غه‌زا ده‌ترسن).
1351 - به‌ڕاستی هه‌ر بۆ خوایه خاوه‌نداریه‌تی ئاسمانه‌کان و زه‌وی، ئه‌و خوایه ژیان ده‌به‌خشێت و مردنیش پێش ده‌هێنێت، هه‌رگیز جگه له خوا که‌ستان ده‌ست ناکه‌وێت که یارو یاوه‌رتان بێت و پشتیوانی‌تان لێ بکات.
1293 - هه‌یانه تانه‌و ته‌شه‌ر له تۆ ده‌دات له دابه‌شکردنی زه‌کات و ده‌ستکه‌وتدا (پڕوپاگه‌نده ده‌کات که گوایه عه‌داله‌ت و دادی تێدا نیه)، جا ئه‌وانه ئه‌گه‌ر به‌شیان بدرێت ڕازین، ئه‌گه‌ر بێ به‌ش بکرێن لێی ئه‌وه خێرا ئه‌وان ڕق هه‌ڵده‌گرن و کینه له سینه ده‌گرن.
1302 - دووڕووه‌کان له پیاوان و له ژنان سه‌ر به‌یه‌کترن و وه‌ک یه‌کن له‌م ڕه‌فتارانه‌دا: فه‌رمان به‌گوناهو خراپه و تاوان ده‌ده‌ن و قه‌ده‌غه‌ی خێر‌و چاکه ده‌که‌ن و ده‌ستیان ده‌نوقێنن (ماڵ و سامان به‌شی که‌س ناده‌ن)، ئه‌وانه خوایان فه‌رامۆش کردووه، خوایش ئه‌وانی پشت گوێ خستووه، به‌ڕاستی دووڕووه‌کان هه‌رخۆیان یاخی و له ئایین ده‌رچوون.
1303 - خوا (هه‌ڕه‌شه‌ی کردوه و) به‌ڵێنی ئاگری دۆزه‌خی به دووڕووه‌کان له پیاوان و ژنان و به‌بێ باوه‌ڕانیش داوه، که به‌رده‌وام و نه‌مرن تیایدا، ئه‌و دۆزه‌خه‌یان به‌سه و کاڵا به‌قه‌د باڵایه‌و خوا نه‌فره‌تی لێکردوون و سزای به‌رده‌وامیش به‌شیانه و بۆیان ئاماده‌یه.
1314 - ئه‌و بێ باوه‌ڕانه‌ی که پلار ده‌گرنه ئه‌و ئیماندارانه‌ی که زیاده به‌خشن له خێر کردندا به‌ویستی خۆیان له ڕێگه‌ی خوادا و پلاریش له ئیماندارانی هه‌ژار ده‌گرن که بێجگه له ڕه‌نجی شانی خۆیان هیچی تریان ده‌ست ناکه‌وێت، ئینجا هه‌ر گاڵته‌شیان پێده‌که‌ن، ئه‌وانه خوا تۆڵه‌یان لێ ده‌سێنێت و ڕیسوایان ده‌کات، به‌هۆی ئه‌و گاڵته کردنه‌یانه‌وه و سزای به ئێش و ئازاریش به‌شیانه.
5796 - له‌و ڕۆژه‌دا ڕووخسارانێك گه‌ش و جوان و ڕوون و شادن.
1304 - (ئێوه‌ش ئه‌ی بێ باوه‌ڕان) وه‌ک ئه‌و بێ باوه‌ڕانه‌ن له پێش ئێوه‌دا بوون، که ئه‌وان له ئێوه به‌هێزتر بوون و ماڵ و منداڵیشیان له ئێوه زیاتر بوو، ئینجا ماوه‌یه‌ک به‌و به‌شه‌ی که هه‌یانبوو ڕایانبوارد، ئێوه‌ش ماوه‌یه‌ک ڕاتانبوارد به به‌شه‌که‌ی خۆتان، هه‌روه‌ک چۆن ئه‌وانه‌ی پێش ئێوه ڕایانبوارد به به‌شه‌کانی خۆیان!! ئێوه‌ش ڕۆچوون له ئاره‌زووبازیدا وه‌ک چۆن ئه‌وان ڕۆچوون له ئاره‌زووبازیدا، ئا ئه‌وانه هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌یه‌کیان پووچه‌ڵ بۆته‌وه و به‌که‌ڵکیان نه‌هات له دنیاوقیامه‌تدا ئا ئه‌وانه هه‌ر خۆیان ڕه‌نج به‌خه‌سارن.
1305 - ئایا ئه‌وانه هه‌واڵی گرنگی قه‌ومه‌کانی پێش خۆیان پێ نه‌گه‌یشتووه (به‌تایبه‌تی) قه‌ومی نوح و عادو ثمود، قه‌ومی ئیبراهیم و نیشته‌جێکانی مه‌دیه‌ن (قه‌ومی شوعه‌یب)، هه‌روه‌ها ڕه‌فتار نزم و بێ ڕه‌وشته‌کان (قه‌ومی لوط)، جا هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه پێغه‌مبه‌ره‌کانیان به‌به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکرایان بۆ هێنان، جا به‌ڕاستی وه‌نه‌بێت خوا سته‌می لێکردبن، به‌ڵکو ئه‌وان سته‌میان له خۆیان کرد.
1306 - (له‌و لاشه‌وه) ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان هه‌ندێکیان خۆشه‌ویست و پشتگیرو هاوکاری یه‌کترن (که ئه‌مه‌ش سیفه‌تیانه): فه‌رمان به‌چاکه ده‌ده‌ن و قه‌ده‌غه له خراپه ده‌که‌ن و نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و زه‌کاتی ماڵیشیان ده‌به‌خشن و گوێڕایه‌ڵ و فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌که‌ن، ئا ئه‌وانه له ئاینده‌دا خوا ڕه‌حمیان پێ ده‌کات و سۆزی ده‌بێت بۆیان، به‌ڕاستی خوا باڵاده‌ست و دانایه.
1307 - خوای گه‌وره به‌ڵێنی داوه به ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان، به‌وه‌ی که باخه‌کانی به‌هه‌شتیان پێ ده‌به‌خشێت که چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات و جاریه به به‌رده‌م کۆشکه‌کانیاندا، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه تیایدا، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها جێگه و ڕێگه و کۆشک و ته‌لاری خۆش و ڕازاوه‌ی تایبه‌تی له به‌هه‌شتداو له‌ناو باخی چڕوپڕی (عه‌دن) دا، له‌گه‌ڵ ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌دا، که له هه‌موو نازو نیعمه‌ته‌کان به‌نرخترو گرنگتره، ئه‌وه خۆی سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره و بێ ئه‌ندازه‌یه.
1308 - ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) دژی کافر‌و دووڕووه‌کان بجه‌نگه و تێ بکۆشه و توند و تیژبه له‌سه‌ریان، ئه‌وانه سه‌رئه‌نجام و مه‌نزڵگه‌یان دۆزه‌خه، ئای که سه‌رئه‌نجامێکی خراپ و ناشرینه.
1309 - (دووڕووه‌کان) سوێند به‌خوا ده‌خۆن که قسه‌یه‌کی نابه‌جێیان نه‌کردووه، که‌چی سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئه‌وانه درۆ ده‌که‌ن، به‌ڵکو گوفتاری کوفر‌و بێ باوه‌ڕی هات به‌ده‌میاندا، ئه‌وانه دوای موسڵمانبوونیان بێ باوه‌ڕ بوونه‌وه، خه‌ریکی (پیلان)و نه‌خشه‌یه‌ک بوون به‌ڵام بۆیان نه‌لواو پێی نه‌گه‌یشتن (که شه‌هید کردنی پێغه‌مبه‌ر بوو (صلى الله عليه وسلم)، هیچ شتێک ئه‌وانی تووڕه نه‌کردووه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت: خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (صلى الله عليه وسلم) ئیماندارانیان ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌هره‌وه‌ر کرد له فه‌زڵ و زیاده ڕێزی خۆی، جا ئه‌و دووڕووانه ئه‌گه‌ر ته‌وبه بکه‌ن و له ڕه‌فتاری نادروستیان پاشگه‌ز ببنه‌وه ئه‌وه چاکتره بۆیان، خۆ ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵکه‌ن و (هه‌ر خه‌ریکی نه‌خشه‌و پیلان بن) ئه‌وه بێگومان خوا سزای به ئازاریان ده‌دات له دنیا‌و قیامه‌تدا، که‌سیش یارو یاوه‌رو پشتیوانیان نابێت له زه‌ویدا.
1310 - (له دووڕووه‌کان) که‌سانێک هه‌ن که په‌یمان و به‌ڵێنی به‌خوا داوه: سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر خوا ماڵ و سامان و دارایمان پێببه‌خشێت، به‌ڕاستی زه‌کات و خێری لێده‌که‌ین و بێگومان له ڕیزی که‌سانی چاک و خواناسیشدا ده‌بین.
1311 - جا کاتێک خوا له فه‌زڵ و به‌ره‌که‌تی خۆی پێی‌دان و به‌هره‌وه‌ری کردن، ئه‌وان ڕه‌زیلیان تێدا کرد‌و پشتیان له به‌ڵێنه‌که‌یان کرد له‌کاتێکدا که ئه‌وان هه‌میشه له به‌ڵێن و په‌یمان پشت هه‌ڵکه‌رن.
1312 - ئه‌وسا ئیتر به‌هۆی ئه‌و به‌ڵێن شکاندنه‌یانه‌وه، خوا نه‌خۆشی دووڕوویی له دڵ و ده‌روونیاندا چه‌سپاندو دامه‌زراند تا ئه‌و ڕۆژه‌ی ئاماده ده‌بن (له‌به‌رده‌م دادگای خوایدا) بۆ لێپرسینه‌وه، چونکه نافه‌رمانی و سه‌رپێچیان کردووه له‌و به‌ڵێنه‌ی که دایان به خوا‌و و به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه که درۆیان ده‌کرد.
1313 - مه‌گه‌ر ئایا ئه‌وانه نه‌یانده‌زانی به‌ڕاستی خوای گه‌وره ئاگاداره به‌نهێنی و چپه‌و سرته‌یان؟ ئایا نه‌شیانده‌زانی که به‌ڕاستی خوا به‌ته‌واوی زانا‌و ئاگایه به‌هه‌موو نهێنی و شاراوه‌کان؟
1350 - هه‌رگیز خوا که‌سانێک گومڕا ناکات دوای ئه‌وه‌ی که هیدایه‌تی داون، هه‌تا بۆیان ڕوون نه‌کاته‌وه که ده‌بێت له‌چی خۆیان بپارێزن، به‌ڕاستی خوا به هه‌موو شتێک زانایه.
1315 - ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) داوای لێ‌خۆش بوون بۆ ئه‌و دووڕووانه بکه‌یت یان داوای لێ‌خۆش بوونیان بۆ نه‌که‌یت چوونیه‌که، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر حه‌فتا جاریش داوای لێخۆش‌بوونیان بۆ بکه‌یت، ئه‌وه خوا هه‌رگیز لێیان خۆش نابێت، ئه‌وه چونکه به ڕاستی ئه‌وان باوه‌ڕیان به خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی نه‌بوو، خوایش هیدایه‌ت و ڕێنموویی که‌سانی گوناهکارو له سنوور ده‌رچوو ناکات.
1316 - (دووڕووه‌کان)، ئه‌وانه‌ی که به‌جێهێڵران له‌ناو مه‌دینه‌دا شادمان بوون به‌دانیشتنیان و دواکه‌وتنیان له پێغه‌مبه‌رو نه‌چوونیان بۆ غه‌زا، حه‌زیان نه‌کرد جیهادو تێکۆشان به خۆیان و ماڵیان له پێناوی خوادا بکه‌ن و به ئیماندارانیان وت: له‌م گه‌رمایه‌دا ده‌رمه‌چن بۆ جیهاد، ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: ئاگری دۆزه‌خ به‌تینتر و به‌هێزتره له‌گه‌رمیدا ئه‌گه‌ر تێ بگه‌ن و بیر‌و هۆشیان بخه‌نه‌کار.
1317 - جا (وازیان لێ بهێنه) باکه‌مێک پێبکه‌نن (له دنیادا) و ده‌بێت زۆر بگرین (له قیامه‌تدا) له پاداشتی ئه‌و کار‌و کرده‌وه‌یه‌ی ده‌یکه‌ن.
1318 - ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) جا ئه‌گه‌ر خوا (له غه‌زای ته‌بووک) تۆی گه‌ڕانده‌وه بۆ مه‌دینه، پاشان ده‌سته‌یه‌ک له‌و (دووڕوو دنیا په‌رستانه) مۆڵه‌تیان لێ خواستیت تا له ئاینده‌دا به‌شداری غه‌زا بکه‌ن و ده‌ربچن له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا، ئه‌وه تۆش پێیان بڵێ: ئیتر هه‌رگیز له‌گه‌ڵ مندا ده‌رناچن و هه‌رگیز نابێت له‌گه‌ڵ مندا بجه‌نگن دژ به دوژمن، چونکه به‌ڕاستی ئێوه له سه‌ره‌تاوه ڕازی بوون به‌دانیشتن و نه‌هاتن، ده ئیتر هه‌ر دانیشن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا که مانه‌وه‌و دواکه‌وتن و نه‌هاتن.
1319 - هیچ کات له‌سه‌ر هیچ که‌س له‌و دووڕووانه نوێژ نه‌که‌ی که مرد، له‌سه‌ر گۆڕه‌که‌شی مه‌وه‌سته، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه باوه‌ڕیان به خوا‌و به پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی نه‌بوو و مردیشن له‌کاتێکدا له دین ده‌رچوو بوون.
1320 - (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئه‌ی ئیماندار) ماڵ و سامان و نه‌وه‌یان سه‌رسامت نه‌کات به‌باشیان بزانیت، چونکه به‌ڕاستی خوا هه‌ر ده‌یه‌وێت له ژیانی دنیادا تووشی به‌ڵاو سزایان بکات له ڕێگه‌ی ماڵ و سامان و نه‌وه‌یانه‌وه و گیانیان ده‌ربێت، له‌کاتێکدا که ئه‌وان بێ باوه‌ڕن.
1321 - کاتێکیش سووره‌تێک له قورئان دابه‌زێنرێت و (داوایان لێ بکات) که باوه‌ڕ به‌خوا بهێنن و له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ره‌که‌یدا جیهاد بکه‌ن و تێ بکۆشن و بچن بۆ غه‌زا، ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داره‌کانیان (دووڕووه‌کان) مۆڵه‌تت لێ ده‌خوازن و ده‌ڵێن: وازمان لێ بێنه تا له‌گه‌ڵ په‌ککه‌وته و دانیشتووه‌کاندا بین.
1322 - (سه‌یره) ئه‌و ـ به‌ناو پیاوانه ـ ڕازی بوون که له‌گه‌ڵ پیره ژناندا بن و بمێننه‌وه‌و دڵیان مۆری به‌سه‌ردا نرابوو، ئه‌وانه (له حه‌قیقه‌تی ئاین و پاداشتی جیهاد) حاڵی نین و تێناگه‌ن.
1323 - به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و ئه‌وانه‌ی که له‌گه‌ڵیدا باوه‌ڕیان هێناوه، جیهادو تێکۆشانیان کردووه (بۆ چه‌سپاندنی ئاینی خوا) به ماڵ و سامان و گیانیانه‌وه، ئا ئه‌وانه هه‌رچی خێر‌و خۆشی هه‌یه به‌شیانه و ئه‌وانه سه‌رفرازو سه‌ربه‌رز و ڕزگارن.
1324 - (ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه) خوا چه‌نده‌ها باخی به‌هه‌شتی بۆ ئاماده کردوون که چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێر (دره‌خته‌کانی و به‌به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا) ده‌ڕوات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه تیایدا، ئه‌و سه‌رئه‌نجامه سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره‌یه.
1325 - (له‌کاتی غه‌زای ته‌بووکدا) پاکانه‌که‌ران له بیابان نشینانی عه‌ره‌ب هاتنه (خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بۆ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تیان بدرێت که نه‌چن بۆ جیهاد، هه‌روه‌ها ئه‌وانیش که درۆیان له‌گه‌ڵ خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یدا ده‌کرد دانیشتن و به‌شداری غه‌زاکه‌یان نه‌کرد، ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون له‌ناو ئه‌وانه‌دا له‌ئاینده‌دا سزایه‌کی پڕ ئێش و ئازاریان تووش ده‌بێت.
1326 - لاواز‌و نه‌خۆش و ئه‌وانه‌ش که خه‌رجییان ده‌ست ناکه‌وێت، هیچ گوناهو گله‌ییه‌کیان له‌سه‌ر نیه (له به‌شداری نه‌کردنی غه‌زادا) کاتێک دڵسۆز بن بۆ خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی، له‌سه‌ر ئه‌و چاکه‌خواز و پاکانه هیچ جۆره گله‌یی و ڕه‌خنه‌یه‌ک نیه، خوای گه‌وره لێ‌خۆش بووه و میهره‌بانیشه.
1327 - هه‌روه‌ها گله‌یی و ڕه‌خنه نیه له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که دێن بۆ لای تۆ بۆ ئه‌وه‌ی وڵاخی سواریان بۆ په‌یدا بکه‌یت و بێن بۆ جیهاد، تۆش ده‌ڵێیت: هیچ شک نابه‌م تا بتانده‌مێ بۆ سواری (ئیتر به نائومێدی) گه‌ڕانه‌وه‌و چاویان فرمێسکی لێ ده‌ڕژا له خه‌فه‌تدا ئه‌سرینی لێ ده‌باری چونکه هیچ شک نابه‌ن بیبه‌خشن و خه‌رجی بکه‌ن (له پێناوی خوادا، چۆن له غه‌زا دواکه‌وتن)!!.
1328 - به‌ڵکو ته‌نها گله‌یی و ڕه‌خنه له‌سه‌ر ئه‌وانه‌یه که مۆڵه‌تت لێ ده‌خوازن و خۆ ده‌دزنه‌وه، له کاتێکدا که ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌ست ڕۆیشتوویشن، ڕازین له‌گه‌ڵ پیره ژنان و په‌ککه‌وتواندابن و بمێننه‌وه، خوایش مۆری ناوه به‌سه‌ر دڵیان‌دا، بۆیه ئه‌وانه نازانن (خێر له چیدایه).
1329 - کاتێک ئێوه له غه‌زا ده‌گه‌ڕێنه‌وه دووڕووه‌کان دێن بۆ لاتان و داوای لێ بووردنتان لێ ده‌که‌ن!! پێیان بڵێ: داوای لێ بووردن مه‌که‌ن، هه‌رگیز باوه‌ڕتان پێناکه‌ین، خوایش ئاگاداری کردووین له هه‌موو هه‌واڵ و هه‌ڵس و که‌وت و گوفتار و نیه‌تێکتان، له ئاینده‌دا خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی کار‌و کرده‌وه‌تان ده‌بینن (له‌سه‌ر کوفر ده‌مێننه‌وه یاخود په‌شیمان ده‌بنه‌وه؟)، پاشان ده‌برێنه‌وه بۆ لای ئه‌و زاته‌ی که زانا و ئاگای په‌نهان و ئاشکرایه، ئینجا ئاگادارتان ده‌کاته‌وه به‌و کار‌و کرده‌وه‌یه‌ی که ده‌یکه‌ن.
1330 - که ئێوه گه‌ڕانه‌وه (له غه‌زا) بۆ لایان سوێندتان بۆ ده‌خۆن به خوا بۆ ئه‌وه‌ی وازیان لێ بهێنن و سه‌رزه‌نشتیان نه‌که‌ن، جا ئێوه‌ش وازیان لێ بهێنن و پشتیان تێبکه‌ن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه (دڵ و ده‌روون) پیسن، شوێن و جێگه‌یان دۆزه‌خه له پاداشتی ئه‌و کار‌و کرده‌وه‌ی که ده‌یانکرد.
1331 - هه‌ر سوێندتان بۆ ده‌خۆن تا لێیان ڕازی بن و چاوپۆشی‌یان لێبکه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر ئێوه ڕازی بن لێیان، ئه‌وه بێگومان خوا له که‌سانی له ئایین ده‌رچوو ڕازی نابێت.
1332 - زۆربه‌ی عه‌ره‌به کۆچه‌ری و دێهاتی و بیابان نشینه‌کان (له عه‌ره‌به شارنشینه‌کان) دڵ ڕه‌قترن له باره‌ی کوفر‌و دووڕووییه‌وه (چونکه دوورن له سه‌رچاوه‌کانی زانست و مه‌ده‌نیه‌ته‌وه)، شایسته‌ترن ئه‌و سنوورانه نه‌زانن که: خوا ناردوویه‌تیه خواره‌وه بۆ پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (ده‌رباره‌ی حه‌ڵاڵ و حه‌رام) خوای گه‌وره‌ش زانا و دانایه (به به‌نده‌کانی).
1333 - هه‌ر له‌و عه‌ره‌به بیابان نشینانه، که‌سانێک هه‌یه که ئه‌وه‌ی ده‌یبه‌خشێت به‌سه‌رانه و غه‌رامه‌ی ده‌زانێت چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌که‌ن چه‌نده‌ها به‌ڵاو ناخۆشی بێته سه‌رتان، یاخوا مه‌ینه‌تی خراپ به‌سه‌ر ئه‌واندا بێت، خوایش هه‌میشه بیسه‌ره (به گوفتاریان)، زانایه (به نیه‌تیان).
1334 - له‌و عه‌ره‌به بیابان نشینانه که‌سانی تریان هه‌یه‌که ئیمان و باوه‌ڕ به‌خواو به‌ڕۆژی دوایی ئه‌هێنن و ئه‌وه‌ی خه‌رجی ده‌که‌ن و ده‌یبه‌خشن به‌چه‌نده‌ها هه‌نگاوی نزیک بوونه‌وه‌ی لای خوای داده‌نێن و بۆ ئه‌وه‌ی به‌هره‌مه‌ند بن له چه‌نده‌ها دۆعای خێری پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، - ئاگاداربن- به‌ڕاستی ئه‌و به‌خشینه‌یان مایه‌ی سه‌رفرازی و نزیک بوونه‌وه‌یانه له خواوه، سه‌رئه‌نجام خوا ده‌یانخاته ژێر سایه‌ی ڕه‌حمه‌تیه‌وه، به‌ڕاستی لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
1335 - خوای میهره‌بان له‌وانه‌ی که پێشکه‌وتن و یه‌که‌م که‌س بوون له ئیسلام بوون و خزمه‌ت کردنی ئیسلامدا له‌کاروانی کۆچبه‌ران و پشتیوانان و ئه‌وانه‌ی که به ڕێکوپێکی شوێنیان که‌وتوون، ڕازی بووه‌و ئه‌وانیش له‌و ڕازی بوون، باخه‌کانی به‌هه‌شتی بۆ ئاماده کردوون که چه‌نده‌ها ڕووبار به به‌رده‌م کۆشکه‌کانی و به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ نه‌مریدا بۆ هه‌میشه‌یش تیایدا ده‌مێننه‌وه، ئه‌و سه‌رئه‌نجامه سه‌ر که‌وتنێکی زۆر گه‌وره‌یه.
1336 - له‌و ناوچانه‌ی دهووروبهرتان هه‌ندێ عه‌ره‌بی بیابان نشینی دووڕوو هه‌ن و هه‌ندێ له دانیشتوانی شار (المدینة) ڕاهاتوون له‌سه‌ر دووڕووی و زرنگن له‌و باره‌یه‌وه، تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) نایانناسیت، به‌ڵکو ئێمه ده‌یانناسین، له‌مه‌ودوا ئه‌وانه هه‌ر له دنیادا دوو جار ئازاریان ده‌ده‌ین، پاشان ده‌برێنه‌وه به‌ره‌و سزا‌و ئازارێکی زۆر سه‌خت و دژوار.
1352 - سوێند به‌خوا به‌ڕاستی خوا ته‌وبه‌ی قبوڵ کرد له پێغه‌مبه‌رو کۆچبه‌ران و پشتیوانان، ئه‌وانه‌ی که شوێنی پێغه‌مبه‌ر که‌وتن له‌کاتی سه‌غڵه‌تی و ته‌نگانه‌دا (له غه‌زای ته‌بووکدا)، دوای ئه‌وه‌ی که خه‌ریک بوو دڵی ده‌سته‌یه‌کیان له خشته بچێت و (بێزاری ده‌ربڕێت)، له‌وه‌ودوا ته‌وبه‌و په‌شیمانی ئه‌وانیشی قبوڵ کرد، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و په‌روه‌ردگاره به‌سۆزو میهره‌بانه له‌گه‌ڵیاندا.
1353 - هه‌روه‌ها ته‌وبه‌ی ئه‌و سێ که‌سه‌شی وه‌رگرت که (له غه‌زای ته‌بووک) دواخران دوای ئه‌وه‌ی که زه‌وی چه‌نده فراوانه لێیان ته‌نگ بۆوه، خۆیشیان له خۆیان بێزار بوون، دڵنیاش بوون که هیج په‌نایه‌ک نیه (له‌خه‌شم و قینی خوا بیانپارێزێت) جگه له‌وه‌ی خۆیان بده‌نه په‌نای ئه‌و زاته، پاشان ته‌وبه‌ی لێوه‌رگرتن، تا ته‌وبه بکه‌ن، به‌ڕاستی هه‌ر خوا ته‌وبه وه‌رگرو میهره‌بانه. (له غه‌زای ته‌بووکدا سیان له هاوه‌ڵان بێ هیچ بیانوویه‌ک خۆیان دواخست که بریتی بوون له {که‌عبی کوڕی مالیک} و {مه‌راره‌ی کوڕی ڕه‌بیع} و {هیلالی کوڕی ئومه‌ییه}، کاتێک پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم گه‌ڕایه‌وه، دووڕووه‌کان ده‌هاتن و هه‌ریه‌ک به بیانویه‌ک پاکانه‌یان ده‌کرد، به‌ڵام ئه‌و سێ ئیمانداره هیچ بیانویه‌کیان نه‌بوو، دانیان به‌هه‌ڵه‌ی خۆیاندا نا، پێغه‌مبه‌ریش صلی الله علیه وسلم فه‌رمانیدا که‌که‌س قسه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌کات و ده‌بێت نه‌چن به‌لای خێزانه‌کانیاندا، ئه‌م ته‌مێ کردنه‌ش، په‌نجا شه‌وی خایاند.
1354 - ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه له‌خوا بترسن و پارێزکار بن، هه‌وڵ بده‌ن هه‌میشه له‌گه‌ك ڕاستگۆیان و ڕاستاندا بن.
1355 - ڕه‌وا نه‌بوو بۆ دانیشتوانی مه‌دینه و بیابان نشینانی ده‌وروبه‌ری دوا بکه‌ون (له جیهاد و غه‌زا) له خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم و خۆیان خۆشتر بوێت له‌و، چونکه ئه‌وه به‌ڕاستی هیچ تینوویه‌تی و ماندوو بوون و برسێتیه‌کیان تووش نه‌ده‌هات له‌پێناوی خوادا (به‌زایه بچێت) و نه‌ده‌چوونه هیچ شوێنێک و پێیان نه‌ده‌خسته هیچ جێیه‌ک بێ باوه‌ڕان پێی سه‌غڵه‌ت بن و ده‌ستیان له هیچ دوژمنێک نه‌ده‌وه‌شان، که نه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به‌کارو کرده‌وه‌یه‌کی چاک بۆیان تۆمار نه‌کرێت، به‌ڕاستی خوا پاداشتی چاکه‌کاران به زایه نادات.
1356 - هه‌روه‌ها هیچ به‌خششێکیان پێشکه‌ش نه‌ده‌کرد بچوک یان گه‌وره و به‌هیچ دۆل و شیوێکدا تێ نه‌ده‌په‌ڕین، به چاکه بۆیان تۆمار نه‌کرێت، تا خوا به‌چاکترین شێوه پاداشتی ئه‌و کرده‌وانه‌یان بداته‌وه که ده‌یانکرد.
1357 - جا ڕه‌وا نیه هه‌رچی ئیمانداران هه‌یه به‌جارێک بچن بۆ غه‌زا (یان بۆ هه‌رکارێکی پێویست)، ده‌ی بۆچی له هه‌ر هۆزو ده‌سته‌یه‌ک، که‌سانێک نه‌چوون بۆ خوێندن تا شاره‌زابن له ئایین تێبگه‌ن و فێر ببن و قه‌ومه‌که‌شیان تێبگه‌یه‌نن و فێریان بکه‌ن کاتێک که گه‌ڕانه‌وه بۆ لایان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان هوشیار ببنه‌وه خۆیان بپارێزن له گوناهو خوا له خۆ نه‌ڕه‌نجێنن.
5053 - جا که‌واته‌ستایش و سوپاسگوزاری په‌روه‌ردگاری گه‌وره‌به‌و با ناوی پیرۆزی هه‌میشه له‌سه‌ر زارت بێت
1359 - کاتێکیش سوره‌تێک له قورئان دابه‌زێنرا، هه‌ندێک له (دووڕووه‌کان به‌گاڵته پێکردنه‌وه) ده‌ڵێن: کێتان ئه‌م سوره‌ته باوه‌ڕی زیاد کردووه؟! جا ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێنا بوو ئه‌وه‌نده‌ی تر ئیمان و باوه‌ڕی پته‌و تر کردن، ئه‌وانیش مژده به‌یه‌کتر ده‌ده‌ن (ده‌رباره‌ی سه‌رکه‌وتن و خۆشی هه‌ردوو جیهان).
1360 - ئه‌وانه‌ش که نه‌خۆشی بێ دینی و دووڕوویی له دڵیاندایه، ئه‌وه سه‌رباری پیسی و ناپوختی خۆیان ئه‌وه‌نده‌ی تر سوره‌ته‌که پیسی و ناپوختیان زیاد ده‌کات، ده‌شمرن له‌کاتێکدا که بێ باوه‌ڕن.
1361 - ئایا (دووڕووه‌کان) نابینن و نازانن به‌ڕاستی ئه‌وان له هه‌موو ساڵێکدا جارێک یان دوو جار تاقی ده‌کرێنه‌وه، پیلان و نه‌خشه‌یان ده‌رده‌که‌وێت و (سووک و ڕیسوا ده‌بن)، پاشان ته‌وبه ناکه‌ن و په‌شیمان نابنه‌وه‌و یاداوه‌ریش وه‌رناگرن و ئه‌وان بیرناکه‌نه‌وه.
1558 - ئه‌ی قه‌وم و خزمه‌کانم، با پێوان و کێشانتان تێر‌و ته‌واوبێت و به دادپه‌روه‌رانه ئه‌نجامی بده‌ن، شتومه‌کی خه‌ڵکی که‌م نرخ مه‌که‌ن و (فێڵیان لێ مه‌که‌ن) و خراپه‌کاری مه‌که‌ن له زه‌ویدا و تۆوی خراپه مه‌چێنن.
1381 - جا کێ له‌وه سته‌مکارتره که درۆ به ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ستێت، یاخود ئایاته‌کانی به درۆ بزانێت و بڕوای پێی نه‌بێت، به‌ڕاستی تاوانباران سه‌رفراز نابن.
1382 - (بێ باوه‌ڕان وخوانه‌ناسان) شتێک ده‌په‌رستن له‌جیاتی خوا نه زیانیان پێده‌گه‌یه‌نێت نه قازانج، ده‌شڵێن: ئا ئه‌و بت و شتانه تکا کارمانن لای خوا، پێیان بڵێ ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم): باشه ئایا ئێوه خوا ئاگادار ده‌که‌نه‌وه به‌شتێک که له‌ئاسمانه‌کان و له‌زه‌ویدا هه‌بێت و خوا نه‌یزانێت؟! پاک و بێگه‌رده‌و به‌رزو بڵنده‌و دووره له‌وه‌ی که‌نه‌فامان ده‌یکه‌ن به‌هاوه‌ڵی.
1405 - ئه‌گه‌ر بڕواشیان پێنه‌کردیت و به‌رنامه‌که‌ی تۆیان به‌درۆزانی، ئه‌وه تۆش بڵێ: کار‌و کرده‌وه‌ی خۆم هه‌ر بۆ خۆمه‌و کار‌و کرده‌وه‌ی خۆتان هه‌ر بۆ خۆتانه، ئێوه به‌رین و لێپرسراو نین له‌هه‌رچی من ده‌یکه‌م، منیش به‌ریم و لێپرسراو نیم له‌هه‌رچی که ئێوه ده‌یکه‌ن.
1406 - (له‌و بێ باوه‌ڕانه) که‌سانێک هه‌یه گوێت بۆ هه‌ڵده‌خات (کاتێک قورئان ده‌خوێنیت)، جا ئایا تۆ ده‌زانیت قسه‌و گوفتاری خۆت بده‌ی به‌گوێی که‌سانێکدا که که‌ڕه‌واڵه‌ن نایبیستن و ئه‌گه‌ر چی تێ نه‌ئه‌گه‌یشتن و عه‌قڵ و ژیریان نه‌ده‌خسته‌کار.
1407 - هه‌شیانه سه‌رنجی تۆ ده‌دات و له هه‌ڵس و که‌وت و گوفتارو ڕه‌فتاری تۆ ورد ده‌بێته‌وه، جا ئایا تۆ هیدایه‌تی کوێرو نابینایان ده‌ده‌یت؟! ئه‌گه‌ر کوێراییان داهات بێت و نه‌بینن؟! (دیاره که ئه‌وانه دڵیان کوێره‌و ده‌روونیان تاریکه و نایانه‌وێت نووری ئیسلام دڵ و ده‌روونیان ڕووناک بکاته‌وه).
1408 - به‌ڕاستی خوا هیچ جۆره سته‌مێک ناکات له خه‌ڵکی، به‌ڵکو خه‌ڵکی خۆیان سته‌م له‌خۆیان ده‌که‌ن.
1416 - ئه‌وسا به‌وانه‌ی که سته‌میان له خۆیان کرد ده‌وترێت: ده‌بچێژن سزا‌و ئازاری نه‌بڕاوه، مه‌گه‌ر پاداشتان له‌به‌رامبه‌ری کار‌و کرده‌وه و هه‌وڵه‌کانی خۆتانه‌وه نادرێته‌وه که ده‌تانکرد؟!
1418 - ئه‌گه‌ر هه‌رچی له‌زه‌ویدا هه‌یه که‌سێک که سته‌می کردووه خاوه‌نی بێت (له قیامه‌تدا) ئاماده‌یه هه‌ر هه‌مووی بکاته قوربانی خۆی و بیبه‌خشێت، ئه‌وانه له ده‌روونه‌وه زۆر په‌شیمانن کاتێک سزا‌و ئازاری چاوه‌ڕوان نه‌کراو ده‌بینن، ئه‌وسا داوه‌ری له نێوانیاندا له‌سه‌ر بنچینه‌ی دادپه‌روه‌ری ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌وانه هیچ جۆره سته‌مێکیان لێناکرێت.
1419 - (خه‌ڵکینه) ئاگاداربن و بیرتان نه‌چێت که به‌ڕاستی هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر هه‌مووی بۆ خوایه، ئاگاداربن که به‌ڵێنی خوا ڕاست و دروسته (قیامه‌ت به‌رپا ده‌کات و پاداشت و سزا له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئیمان و کرده‌وه دیاری ده‌کات) به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی له‌م ڕاستیه بێ ئاگان و نایزانن.
1421 - ئه‌ی خه‌ڵکینه، به‌ڕاستی ئێوه ئامۆژگاریه‌کی گه‌وره و گرنگتان له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هاتووه که (قورئانه) شیفا و چاره‌سه‌ریشه بۆ نه‌خۆشی دڵ و ده‌روونه‌کان و ڕێ نیشانده‌رو ڕه‌حمه‌تیشه بۆ ئیمانداران.
1422 - (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) به ئیماندارن بڵێ: با دڵشاد و شادومان بن به‌فه‌زڵ و به‌خشش و ڕه‌حمه‌تی خوایی (که قورئان و به‌رنابه‌ی خوایه)، که‌وا بوو با هه‌ر به‌وه دڵ خۆش بن، هه‌ر ئه‌وه‌ش چاکتره بۆیان له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که خه‌ڵکی خه‌ریکن کۆی ده‌که‌نه‌وه‌و که‌ڵه‌که‌ی ده‌که‌ن.
1423 - بڵێ پێیان: هه‌واڵم بده‌نێ، ئێوه چۆن له خۆتانه‌وه ئه‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی که خوا پێی به‌خشیوون دابه‌شی ده‌که‌ن و هه‌ندێکی به حه‌رام داده‌نێن و هه‌ندێکی به حه‌ڵاڵ (که چی باوه‌ڕتان به به‌رنامه‌ی خوا نیه)، پێیان بڵێ: ئایا خوا خۆی مۆڵه‌تی ئه‌و کاره‌ی پێداون؟! یا خود له خۆتانه‌وه شت به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ستن؟!
1425 - (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) تۆ به‌هیچ کارێک هه‌ڵناسی، هیچ به‌شێک له قورئان ناخوێنیته‌وه (که ئێمه ئاگادار نه‌بین، ئێوه‌ش ئه‌ی خه‌ڵکینه) به هیچ هه‌ڵسوکه‌وتێک هه‌ڵناسن که ئێمه شایه‌ت نه‌بین به‌سه‌ریه‌وه له‌کاتێکدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و تیایدا ڕۆده‌چن، هیچ شتێکیش له په‌روه‌ردگاری تۆ، ون نابێت له پارچه ئه‌تۆمێکه‌وه بگره له زه‌وی یان له ئاسماندا، بچوک تر بێت یان گه‌وره تر، که له دۆسیه‌یه‌کی تایبه‌تی ئاشکرادا لای ئێمه تۆمار نه‌کرا بێت.
1426 - ئاگادار بن که به‌ڕاستی چاکان و خۆ شه‌ویستانی خوای میهره‌بان نه‌ترس و بیم ڕوویان تێده‌کات (له سه‌ره مه‌رگ و له ڕۆژی لێ پرسینه‌وه‌دا)، نه‌غه‌م و په‌ژاره و دڵته‌نگی دایان ده‌گرێت (به‌ڵکو فریشتوه‌کان به‌ڕوو خۆشیه‌وه مژده‌ی سه‌رفرازی و خۆشنوودیان ده‌ده‌نێ)...
1427 - (ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه) ئه‌و که‌سانه‌ن باوه‌ڕی به‌تین و دامه‌زراوو پڕ سۆزیان هێناوه به په‌روه‌وردگاریان و خۆشیان ده‌پارێزن له خه‌شم و قینی خوا (به هۆی ئه‌نجامدانی فه‌رمانه‌کانی خوا و ته‌رێز کردنیان له حه‌رام)...
1428 - هه‌ر بۆ ئه‌وانه مژده‌ی (کامه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری) له‌ژیانی دنیادا (که مژده‌ی قورئان و فه‌رمووده‌یه) له قیامه‌تیشدا (مژده‌کان هه‌موو ده‌بنه واقع و، هه‌موو مژده قورئانیهکان به زیاده‌وه دینه دی)، بێگومان ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی خوا هه‌ر دێنه‌دی و هیچ گۆڕانێکیان به‌سه‌ردا نایه‌ت، ئا ئه‌وه‌یه سه‌رفرازی و کامه‌رانی گه‌وره‌و مه‌زن.
1429 - گوفتاری نابه‌جێ و نادروستی خوانه‌ناسان خه‌فه‌ت بار‌و غه‌مگینت نه‌کات، چونکه به‌ڕاستی عیزه‌ت و به‌رزی و بڵندی هه‌ر هه‌مووی هی خوایه، ئه‌و زاته هه‌میشه بیسه‌ر و زانایه.
1430 - ئاگادار بن که به‌ڕاستی هه‌ر که‌س له ئاسمانه‌کان و له زه‌ویدا هه‌یه خوا خاوه‌نیانه، ئه‌وانه‌ی جگه له خوا شتی تر ده‌په‌رستن و په‌یڕه‌وی ڕێبازی تر ده‌که‌ن (وه‌نه‌بێت شوێن ڕێبازێکی چاک که‌وت بن) ئه‌وانه ته‌نها شوێنی گومان که‌وتوون، ئه‌وانه جگه له درۆ کردن و گۆتره‌کاری هیچی تر ناکه‌ن.
1431 - هه‌ر زاتی خوایه که شه‌وی بۆ به‌دیهێناون تاوه‌کو تیایدا بحه‌وێنه‌وه، ڕۆژیشی کردووه به‌ڕووناککه‌ره‌وه، (تا کاره کاسپی تیادا ئه‌نجام بده‌ن)، به‌ڕاستی ئا له‌و دیاردانه‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن (له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و توانایی په‌رووه‌ردگار) بۆ که‌سانێک که ببیستن وتێبگه‌ن.
1432 - (خوانه‌ناسان) ده‌ڵێن: خوا منداڵی بۆ خۆی بڕیارداوه! پاکی و بێگه‌ردی شایسته‌ی ئه‌و خوایه‌یه، ئه‌و زاته بێ نیازه (پێویستی به کوڕ‌و کچ نیه)، هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و له زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه، بێگومان هیچ به‌ڵگه و نیشانه‌یه‌کتان نیه بۆ ئه‌م بوختانه ناڕه‌وایه، ئایا شتێک هه‌ڵده‌به‌ستن بۆ خوا‌و (بێ باکانه) ده‌یڵێن، که هیچی لێ نازانن و هیچ بنه‌مایه‌کی نیه؟!
1436 - جا ئه‌گه‌ر پشتم تێبکه‌ن و باوه‌ڕم پێنه‌که‌ن (پێم سه‌یره چونکه): ئه‌وه من هیچ پاداشتێک و هیچ شتێکم له ئێوه داوا نه‌کردووه، به‌ڵکو پاداشتم ته‌نها له‌سه‌ر خوایه و من فه‌رمانم پێ دراوه که له ڕێزی موسڵماناندا بم.
1437 - که‌چی بانگه‌وازه‌که‌یان به‌درۆ زانی، ئینجا ئێمه‌ش نوح و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له‌گه‌ڵیدا بوون له که‌شتیه‌که‌دا ڕزگارمان کردن و کردیشمانن به جێ‌نشین و هه‌موو ئه‌وانه‌مان نوقمی ڕه‌هێڵ و زریانه‌که کرد که بڕوایان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه نه‌بوو، ئینجا ته‌ماشاکه‌و سه‌رنج بده‌و بزانه سه‌رئه‌نجامی ئه‌و که‌سانه چۆن بوو که بێ‌دار کرابوونه‌وه و هۆشیاریان پێ‌درابوو.
1439 - جا دوای ئه‌وان مو‌سا و هاروونمان ڕه‌وانه کرد بۆ فیرعه‌ون و داروده‌سته‌که‌ی، هاوڕێ له‌گه‌ل موعجیزه‌ی زۆردا که چی ئه‌وان خۆیان به گه‌وره زانی و بڕوایان پێ نه‌کردن، ئه‌وانه که‌سانێکی تاوانبار و گوناهباربوون.
1452 - (جا کاتێک سته‌می فیرعه‌ون له سنوور ده‌رچوو) مو‌سا نزای کردوو وتی: په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی تۆ له ژیانی دنیادا ناز و نیعمه‌ت و ماڵ و حاڵ و جێگه و ڕێگه‌ی خۆش و ڕازاوه‌ت به‌خشیووه به‌فیرعه‌ون و داروده‌سته‌که‌ی، په‌روه‌ردگارا، ئه‌و شتانه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که (خه‌ڵکی) له ڕێباز‌و به‌رنامه‌ی تۆ وێڵ و گومڕابن، په‌وه‌ردگارا: ماڵ و سامانیان ته‌فرو تونا بکه‌و کوێری بکه‌ره‌وه، دڵیان بگوشه، (تا هه‌ست به‌خۆشی نه‌که‌ن)، ئه‌مانه باوه‌ڕ ناهێنن هه‌تا سزا‌و ئازاری به‌ئێش ئه‌بینن.
1453 - په‌وه‌ردگار فه‌رمووی: بێگومان دوعای هه‌ردووکتان وه‌رگیرا (وادیاره هاروون (علیه السلام) به‌کوڵ ئامینی کردوه)، به‌ڵام ئێوه هه‌ر به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ڕێبازی ڕاست و دروستی هیدایه‌ت و شوێن ڕێبازی ئه‌وانه مه‌که‌ون که حه‌ق نازانن و نافامن.
1454 - ئه‌وسا نه‌وه‌ی ئیسرائیلمان به‌ده‌ریادا په‌ڕانده‌وه، فیرعه‌ون و سه‌ربازانی بۆ سته‌م و ده‌ستدرێژی شوێنیان که‌وتن، تا ئه‌و کاته‌ی (که ئاوه‌که چوه‌وه باری ئاسایی خۆی) فیرعه‌ون خه‌ریک بوو ده‌خنکا ئا له‌و کاته‌دا وتی: وا ئیتر باوه‌ڕم هێنا به‌وه‌ی که هیچ خوایه‌ک نیه جگه له‌و خوایه‌ی که نه‌وه‌ی ئیسرائیل باوه‌ڕیان پێهێناوه و من ئیتر له موسڵمان و ملکه‌چانم.
1455 - (ئه‌وسا پێی وترا) ئایا ئێسته، (باوه‌ڕ ده‌هێنیت!) له‌کاتێکدا به‌ڕاستی پێشتر یاخی بوویت و له ڕیزی ئه‌وانه‌دا بوویت که تۆوی خراپه‌یان ده‌چاند؟!
1456 - ئه‌مڕۆ ئیتر لاشه‌ی تۆ ڕزگار ده‌که‌ین تا ببێته موعجیزه و په‌ند و ئامۆژگاری بۆ ئه‌وانه‌ی دوایتۆ دێن (دیاره خوای گه‌وره پاڕاستویه‌تی له‌وه‌ی که ماسی بیخوات، شه‌پۆلی ده‌ریا گه‌یاندیه که‌نار، تا ئه‌وانه‌ی که به‌خوایان ده‌زانی به‌چاوی خۆیان ببینن که فیرعه‌ون ئاده‌میزادێکه وه‌ک ئه‌و خه‌ڵکه و ببێته په‌ند، بۆ هه‌موو پاشا‌و زۆرداره‌کانی سه‌ر زه‌وی که ئه‌وه سه‌رئه‌نجامی مسۆگه‌ری هه‌موویانه)، به‌ڵام به‌ڕاستی زۆربه‌ی خه‌ڵکی له ئایه‌ت و موعجیزه‌کانی ئێمه غافڵ و بێ‌ئاگان.
1457 - (له‌وه‌ودوا) ئێمه ده‌روومان له نه‌وه‌ی ئیسرائیل کرده‌وه و شوێن و جێگه‌و ڕێگه‌ی خۆشمان پێبه‌خشین و له چه‌نده‌ها ڕزق و ڕۆزی چاک به‌هره‌وه‌رمان کردن، جا ئه‌وان جیاوازی و ناکۆکیان نه‌بوو هه‌تا زانست و زانیاری ته‌واویان بۆ هات (که‌چی ئه‌وان دینی خوا که هۆی یه‌کبوون و یه‌کگرتووییه کردیانه هۆی دووبه‌ره‌کی و جیاوازی هه‌رچه‌نده زانست و زانیاریشیان له‌و باره‌یه‌وه هه‌بوو)، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی محمد صلی اله علیه وسلم) داوه‌ی ده‌کات له نێوانیاندا له ڕۆژی قیامه‌تدا له‌وکێشه‌و شتانه‌دا که ئه‌وان جیاوازی و ناکۆکی تێدا ده‌که‌ن.
1458 - جا ئه‌گه‌ر تۆ (ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی که بۆمان دابه‌زاندوویت له‌باره‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیله‌وه له شک و گوماندایت، ئه‌وه پرسیار بکه له‌و که‌سانه‌ی که پێش تۆ له ته‌ورات شاره‌زان و ده‌یخوێننه‌وه، سوێند به‌خوا به‌ڕاستی حه‌ق و ڕاستیت له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه بۆ هاتووه، که‌وابوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ک گومانت نه‌بێت و مه‌چۆره ڕیزی گوماندارانه‌وه.
1459 - (هه‌روه‌ها) نه‌که‌یت بچیته ڕیزی که‌سانێکه‌وه که باوه‌ڕیان به موعجیزه و نیشانه‌کانی (ده‌سه‌ڵاتدارێتی) خوا نییه، چونکه ئه‌گه‌ر وابیت، ده‌چیته ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندانه‌وه.
1460 - به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که وه‌ک فیرعه‌ون و دار‌و ده‌سته‌ی سته‌مکارو تاوانبار‌و گوناهکارن، بڕیارداده‌ی په‌روه‌ردگارت له‌سه‌ریان چه‌سپا، ئه‌وانه: باوه‌ڕ ناهێنن.
1464 - هیچ که‌س بۆی نیه باوه‌ڕ بهێنێت (هه‌تا هه‌وڵ نه‌دات و خۆی ماندوو نه‌کات و بیر نه‌کاته‌وه و) ویستی خوایشی له‌سه‌ر نه‌بێت و سزای (توند و ڕیسواکه‌ر) ده‌خاته سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که عه‌قڵ و ژیری به‌کار ناهێنن.
1465 - پێیان بڵێ: ته‌ماشا بکه‌ن و سه‌رنج بده‌ن: خوا چی دروست کردووه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، که‌چی به‌ڵگه و نیشانه‌و ئاگاداریه‌کان سوودیان نیه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕ ناهێنن و (ڕێبازی ئیمان ناگرنه‌به‌ر).
1467 - له‌وه‌ودوا (کاتێک بڕیارماندا خوانه‌ناسان له‌ناو به‌رین) پێغه‌مبه‌رانمان و ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه ڕزگار ده‌که‌ین، هه‌ر به‌و شێوه‌یه به ئه‌رکی خۆمانی ده‌زانین که ئیمانداران ڕزگار بکه‌ین.
1468 - بڵێ: ئه‌ی خه‌ڵکینه ئه‌گه‌ر ئێوه گومانتان هه‌یه له ئاین و به‌رنامه‌ی من، ئه‌وه چاک بزانن که: من هه‌رگیز ئه‌و شتانه ناپه‌رستم که ئێوه له جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن، به‌ڵکو ئه‌و خوایه ده‌په‌رستم، که مردنی ئێوه‌ی به‌ده‌سته و من فه‌رمانم پێدراوه که له ده‌سته‌ی باوه‌ڕداران بم.
1469 - هه‌روه‌ها فه‌رمانم پێدراوه که به‌ڕاست و ڕه‌وان ڕووت بکه‌ره ئاین و دینداری به‌وپه‌ڕی ملکه‌چی و دڵسۆزیه‌وه، هه‌روه‌ها فه‌رمانم پێدراوه که: نه‌که‌یت له ده‌سته‌ی موشریک و هاوه‌ڵگه‌ڕان بیت.
1470 - هاناو هاواریش نه‌به‌یت بۆ که‌سێک یان شتێک له جیاتی خوا، که نه قازانجت پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه زیان (چونکه قازانج و زیان هه‌ر به‌ده‌ست خوایه)، خۆ ئه‌گه‌ر کاری وا ئه‌نجام بده‌یت، ئه‌وه به‌ڕاستی تۆ له سته‌مکارانیت.
1471 - (ئه‌ی ئینسان) ئه‌گه‌ر خوا تووشی ناخۆشی و زیانێکت بکات، ئه‌وه هیچ که‌س ناتوانێت فریات بکه‌وێت و له‌سه‌رتی لابه‌رێت جگه له‌و زاته، یاخود ئه‌گه‌ر بیه‌وێت تووشی خێر و خۆشیه‌کت بکات، ئه‌وه هیچ که‌س ناتوانێت به‌ری فه‌زڵ و به‌خششی خوا بگرێت، هه‌ر کام که بیه‌وێت له به‌نده‌کانی به‌هره‌وه‌ر ده‌کات (له نازو نیعمه‌تانی بێ‌شومار) ئه‌و زاته هه‌میشه لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
1472 - (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) بڵێ: ئه‌ی خه‌ڵکینه به‌ڕاستی حه‌ق و ڕاستیتان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هاتووه، ئه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌تی وه‌رگرتبێت ئه‌وه سوودی بۆ خۆیه‌تی، ئه‌وه‌ش گومڕا بووبێت و ڕێی ون کردبێت، ئه‌وه گومڕاییه‌که‌ی له‌سه‌ر خۆی ده‌که‌وێت و من لێپرسراوو چاو‌دێر نیم به‌سه‌ر کار‌و کرده‌وه‌ی ئێوه‌وه.
1473 - تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) هه‌ر شوێنی ئه‌و (به‌رنامه‌یه) بکه‌وه که له ڕێگه‌ی وه‌حی و نیگاوه به تۆ ده‌گات و ئارامگر‌و خۆگربه (له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر کێشه‌یه‌که‌وه که خوانه‌ناسان بۆت پێش ده‌هێنن) هه‌تا خوا خۆی داوه‌ری ده‌کات و ئه‌و زاته چاکترین و دادپه‌روه‌رترینی دادوه‌رانه.
1474 - (الر) له‌سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقرة) ڕاڤه کراوه. ئه‌مه کتێب و په‌یامێکه (له‌و پیتانه پێکهاتووه) که ئایه‌ت و یاساکانی به‌شێوه‌یه‌کی ڕاست و دروست پێکه‌وه په‌یوه‌ست کراون و جۆشدراون، پاشان درێژه‌یان پێدراوه و ڕوون کراونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن زاتێکه‌وه که دانا‌و به ئاگا‌و لێزانه.
1475 - (گرنگترین په‌یامی ئه‌وه‌یه) که: جگه له خوا که‌س مه‌په‌رستن، به‌ڕاستی من (واته محمد صلی الله علیه وسلم) له‌لایه‌ن خواوه ترسێنه‌رو مژده‌ده‌رم بۆتان.
1476 - هه‌روه‌ها (خه‌ڵکینه)! داوای لێخۆشبوو‌ن له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن، له‌وه‌ودوا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای، ئه‌وکاته به‌چاکی ده‌تانژێنێت به‌ژیانێکی چاک، تا کاتێکی دیاریکراو، هه‌روه‌ها پاداشتی هه‌موو خاوه‌ن چاکه‌یه‌ک به‌زیاده‌وه ده‌داته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر (ئێوه) پشت هه‌ڵکه‌ن و گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی خوا نه‌بن، ئه‌وه به‌ڕاستی من ده‌ترسم که سزای ڕۆژێکی گه‌وره و سه‌خت یه‌خه‌تان پێ بگرێت (که ڕۆژی قیامه‌ته، یان ئه‌و ڕۆژه‌ی خوای گه‌وره له ناوتان ده‌بات).
1504 - خۆ من پێتان ناڵێم گه‌نجینه‌کانی خوا لای منه و من شتی نادیار‌و غه‌یبیش نازانم، ناشڵێم به‌ڕاستی من فریشته‌م، هه‌روه‌ها ناڵێم به‌و ئیماندارانه‌ی له‌به‌ر چاوی ئێوه که‌م نرخن، خوا گه‌وره هه‌رگیز خێریان به‌سه‌ردا نارژێنێت، خوا خۆی ئاگاداره به‌وه‌ی له ده‌روونیاندا هه‌یه، بێگومان من ئه‌و کاته (ئه‌گه‌ر وابکه‌م) له سته‌مکارانم.
1478 - ئاگاداربن به‌ڕاستی ئه‌و (خوانه‌ناسانه) خۆیان داده‌نه‌وێنن، بۆ ئه‌وه‌ی (به‌خه‌یاڵی خۆیان) به‌وه خۆیان له‌خوای گه‌وره یان له پێغه‌مبه‌ر بشارنه‌وه، ئاگاداربن که خوا ئاگای لێیانه کاتێک ده‌چنه ناو جێگه‌وه و خۆیان داده‌پۆشن، هه‌روه‌ها ده‌زانێت چی ده‌شارنه‌وه و چی ئاشکرا ده‌که‌ن (له کردار‌و گوفتارو نیه‌تیان) چونکه به‌ڕاستی ئه‌و خوایه زانایه به‌وه‌ی له دڵ و ده‌روون و سینه‌کاندا حه‌شار دراوه.
1479 - هیچ زینده‌وه‌رێك نیه له‌م زه‌ویه‌دا ڕزق و ڕۆزیه‌که‌ی له‌سه‌ر خوا نه‌بێت و ئاگاداره به‌شوێنی حه‌وانه‌وه و شوێنی ده‌رچوونیان، هه‌موو شتێك تۆماره له دۆسیه‌ی ئاشکرادا له (لوح المحفوظ) دا.
1480 - ئه‌و خوایه زاتێکه ئاسمانه‌کان و زه‌وی له ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا دروستکرد، ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی (که دروستکراوێکی زۆر گه‌وره و شکۆمه‌نده) له‌سه‌ر ئاو بوو، تا تاقیتان بکاته‌وه که کێتان کاری چاکتر ئه‌نجام ده‌دات (فه‌رمانبه‌ردارێکی چاکه) و سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر بڵێت به‌ڕاستی ئێوه زیندوو ده‌کرێنه‌وه دوای مردن، بێگومان ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون ده‌ڵێن: ئه‌م قسه و باسه هیچ نیه، ته‌نها جادوویه‌کی ئاشکرایه.
1481 - سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر سزادانیان دوا بخه‌ین تا چه‌ند کاتێکی دیاریکراو، ئه‌وه بێگومان (به گاڵته‌وه) ده‌ڵێن: چی ئه‌و سزایه‌ی به‌ند کردووه و دوای خستووه و کوا بۆ پێش نایه‌ت؟ ئاگاداربن! ئه‌و ڕۆژه‌ی یه‌خه‌یان پێده‌گرێت که‌سیان لێی ده‌رباز ناکرێت و له‌کۆڵیان نابێته‌وه، ئه‌و سزایه‌ش که ئه‌وان گاڵته‌یان پێده‌کرد، ده‌یانگرێته‌وه.
1482 - سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر خێر و خۆشی و ئاسووده‌ییه‌کمان به ئاده‌میزاد بچێژین، له‌وه‌ودوا (بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی) لێی بسێنینه‌وه، ئه‌وه به‌ڕاستی ده‌بینیت ئه‌و که‌سه نائومێد‌و بێ هیوا و سوپاس ناپه‌زێره و قسه‌و گوفتاری بۆنی بێ باوه‌ڕی و خوانه‌ناسی لێ دێت.
1483 - هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر دوای ئه ته‌نگانه و ناخۆشیه‌ی که تووشی بوو، نازو نیعمه‌تی پێ بچێژین، ئه‌وه بێگومان ده‌ڵێت: ئیتر هه‌رچی هه‌ژاری و ناخۆشیه له کۆڵم بۆته‌وه و به‌سه‌ر چووه، چونکه به‌ڕاستی زۆر خۆشحاڵه و شانازی به‌خۆیه‌وه ده‌کات و له خۆی بایی ده‌بێت (وا ده‌زانێت هه‌روا ژیانی به‌رده‌وام ده‌بێت).
1484 - جگه له‌و که‌سانه‌ی که خۆگرو ئارامگر بوون و کار‌و و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه (له خۆشی و ناخۆشیدا سروشتی خواناسیان ناگۆڕێت) ئا ئه‌وانه لێ‌خۆش بوون و پاداشتی گه‌وره و فراوانیان بۆ هه‌یه.
1485 - جا له‌وانه‌یه تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر) واز بهێنیت له هه‌ندێ له‌و باسانه‌ی که به (وحی) بۆت ڕه‌وانه‌کراوه و دڵته‌نگ و سه‌غڵه‌ت بیت نه‌وه‌کو بڵێن: ئه‌وه بۆ گه‌نجینه‌یه‌ك (له زێڕو زیو) دانه‌به‌زیوه‌ته سه‌ری، یان فریشته‌یه‌ك بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌که نه‌هاتووه له‌گه‌ڵیدا، (تۆ خه‌فه‌ت مه‌خۆ) چونکه به‌ڕاستی تۆ ته‌نها ترسێنه‌ری، خوا خۆیشی ئاگادار‌و چاودێره به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا (حیسابیان بۆ ده‌کات).
1486 - به‌ڵکو (له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگانه‌دا) ئه‌وانه ده‌ڵێن که محمد قورئانی هه‌ڵبه‌ستووه، پێیان بڵێ: جا ئێوه‌ش ده سووره‌تی هه‌ڵباستراو وێنه‌ی ئه‌م قورئانه بهێنن، هه‌ر که‌سیش له خوا گه‌وره به‌ده‌ر، ده‌توانن، بانگ بکه‌ن (بۆ هاوکاریتان په‌نای بۆ به‌رن) ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن.
1487 - جا ئه‌گه‌ر (خوانه‌ناسان) نه‌هاتن به‌ده‌م ئه‌م داوایه‌تانه‌وه، ئه‌وه ئیتر چاك بزانن و دڵنیابن که به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه هه‌ر به ئاگاداری خوای گه‌وره دابه‌زێنراوه و بشزانن جگه له‌ویش خوایه‌کی تر نیه، ئایا ئیتر ئێوه (ئه‌ی بێ باوه‌ڕان) ملکه‌چ ده‌بن؟
1488 - هه‌ر که‌سێك ته‌نها ژیانی دنیا‌و ڕازاوه‌یی و (خۆشگوزه‌رانی) یه‌که‌ی بوێت. ئه‌وه پاداشتی هه‌وڵ و کۆششی ئه‌و جۆره که‌سانه ده‌ده‌ینه‌وه له دنیادا، ئه‌وانیش تێیدا هیچیان لێکه‌م ناکرێته‌وه.
1489 - ئا ئه‌وانه ئه‌وانه‌ن که له ڕۆژی دوایدا جگه له ئاگری دۆزه‌خ هیچی تریان بۆ نیه و ئه‌وه‌ی که کردیان له دنیادا پووچه‌ڵ بۆوه و بێ نرخه، هه‌روه‌ها ئه‌و کاروکرده‌وه‌ی که ده‌یانکرد به‌تاڵ و پووچ و بۆشه.
1505 - (خه‌ڵکه‌که) وتیان: ئه‌ی نوح به‌ڕاستی زۆر له‌سه‌ری چوویت و زیاد له پێویست به‌ربه‌ره‌کانی و شه‌ڕه قسه‌ت له‌گه‌ڵدا کردین ده‌ی ئه‌و سزایه‌مان بۆ بهێنه که هه‌ڕه‌شه‌ی پێده‌که‌یت و هه‌میشه باسی ده‌که‌یت و ده‌مانترسێنی پێی، ئه‌گه‌ر تۆ له ڕاستگۆیانیت.
1506 - نوح له وه‌ڵامدا وتی: ئه‌وه به ده‌ست خوایه و به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌و بۆتان پێش ده‌هێنێت ئه‌گه‌ر بیه‌وێت و ئێوه ده‌سته‌وسانکه‌ری خوا نین ناتوانن (ئه‌سته‌مه ده‌رباز بوونتان).
1491 - کێ له‌وه سته‌مکارتره که درۆ به‌ناوی خواوه هه‌ڵببه‌ستێت (به‌وه‌ی که بڵێ خوا هاوه‌ڵ یان کوڕی هه‌یه) ئه‌وانه نیشانی په‌روه‌ردگاریان ده‌درێن و شایه‌ته‌کانی قیامه‌ت، که فریشته و پێغه‌مبه‌ران و بانگخوازانن ده‌ڵێن: ئا ئه‌وانه ئه‌وانه‌ن درۆیان کرد به‌ده‌م په‌روه‌ردگاریانه‌وه، ئاگاداربن! نه‌فره‌تی خوا له‌سه‌ر سته‌مکارانه...
1492 - ئه‌وانه‌ی به‌نه‌رم و نیانی و له‌سه‌رخۆ به‌رهه‌ڵستی په‌یامی خوا ده‌که‌ن و به‌لاری ده‌یانه‌وێت و ده‌یانه‌وێت به هه‌ڵه‌و ناته‌واوی بیناسێنن به‌خه‌ڵکی و ئه‌وانه به‌رۆژی دوایی بێ بڕوان.
1493 - ئا ئه‌وانه خۆیان ده‌سته‌وستان نه‌کردووه له زه‌ویداو له ده‌ستی خوا ده‌رچن، بێجگه له خوا هیچ په‌ناو یارمه‌تیده‌رێکیان نیه (که‌س فریایان ناکه‌وێت) و سزایان بۆ چه‌ند به‌رابه‌ر ده‌کرێت، ئه‌وانه له دنیادا ئه‌وه‌نده ڕقیان له حه‌ق و ڕێگه‌ی خوا بوو، ئه‌وانه نه‌یانده‌توانی گوێ بگرن و ڕاستی ببینن.
1494 - ئا ئه‌وانه ئه‌وانه‌ن که خۆیان فه‌وتاند و ئه‌و باس و درۆیانه‌ی که له دنیادا هه‌ڵیانده‌به‌ست لێیان ون بوو.
1495 - گومانی تێدا نیه که به‌ڕاستی ئه‌وانه له قیامه‌تدا زۆر خه‌ساره‌تمه‌ند و دۆڕاوترن.
1496 - به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی بڕوایان هێناوه به‌خواو ڕاستی به‌رنامه‌که‌ی، کرده‌وه چاکه‌کانیشیان ئه‌نجامداوه‌و گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاریان و ملکه‌چ و دڵ ئارام بوون له به‌رامبه‌ر فه‌رمانه‌کانی، ئا ئه‌وانه خاوه‌ن و نیشته‌جێی به‌هه‌شتن و به هه‌تا هه‌تایی تیایدا ده‌مێننه‌وه.
1497 - وێنه‌و ئه‌م دوو کۆمه‌ڵه (کۆمه‌ڵی ئیمانداران و کۆمه‌ڵی بێ باوه‌ڕان) وه‌ك کوێرو که‌ڕ، چاوساغ و بیسه‌ر وایه، ئایا ئه‌م دووانه وێنه‌یان وه‌ك یه‌که، ئه‌وه بۆ بیر ناکه‌نه‌وه؟!
1498 - سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه نوحمان نارد بۆ لای قه‌وم و خزمه‌کانی، (پێی وتن) بێگومان من بۆ ئێوه داچڵه‌کێنه‌رێکی ئاشکرام (ئه‌گه‌ر له فه‌رمانی خوا ده‌رچن تووشی سزا ده‌بن، خۆ ئێوه باش من ده‌ناسن).
1499 - که جگه له خوا (که‌س و هیچی تر) نه‌په‌رستن، چونکه من به‌ڕاستی ده‌ترسم سزای ڕۆژێکی به‌ئێش یه‌خه‌تان پێ بگرێت (هه‌مووتان له‌ناو بچن).
1500 - جا ئه‌و ده‌سته ده‌سه‌ڵاتداره‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون له هۆزی نوح وتیان: ئێمه تۆ ته‌نها وه‌ك یه‌کێك له خۆمان ده‌بینین و نابینین ئه‌وانه‌ی شوێنی تۆ که‌وتوون جگه له‌وانه‌ی که هه‌ژارو داماوه‌کانمانن و دووربین نین و ژیریان که‌مه و ساده‌ن، هه‌روه‌ها نابینین ئێوه هیچ شتێکی زیاترتان به‌سه‌ر ئێمه‌دا هه‌بێت، به‌ڵکو ئێمه وا گومان ده‌به‌ین ئێوه درۆزنن.
1501 - نوح وتی: ئه‌ی خزمه‌کانم هه‌واڵم بده‌نێ: ئه‌گه‌ر من له‌سه‌ر ڕێگه‌و به‌رنامه‌یه‌کی ڕاست و دروستبم له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمه‌وه و خێر‌و چاکه‌و به‌زه‌یی خۆی پێ به‌خشیبم له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، ئینجا ئه‌مانه له ئێوه ساراوه‌ته‌وه و نایبینن؟! ئایا به‌زۆر ئیمان له دڵتان‌دا دروست بکه‌ین و بتانخه‌ینه سه‌ر ئه‌م ڕێگه‌یه، له‌کاتێکدا ئێوه لێی بێزارن و خوازیاری نین؟!!
1508 - به‌ڵکو (بێ باوه‌ڕانی مه‌ککه) ده‌ڵێن: ئه‌م باس و بابه‌تانه (محمد) خۆی هه‌ڵی به‌ستووه، تۆیش بڵێ: ئه‌گه‌ر من هه‌ڵیبه‌ستم ئه‌وه تاوانه‌که‌ی له‌سه‌ر خۆمه و منیش دووره په‌رێزو به‌ریم له‌و تاوانه‌ی که ده‌یکه‌م.
1509 - (سه‌ره‌نجام) وه‌حی و په‌یامی خوا ڕه‌وانه‌کرا بۆ نوح که چاك بزانه به‌ڕاستی هه‌رگیز که‌سی تر بڕوا ناهێنێت له قه‌ومه‌که‌ت جگه له‌وه‌ی که به‌ڕاستی بڕوای هێناوه، کوابوو خه‌فه‌تبار مه‌به به‌و کرده‌وه ناشیرین و ناپه‌سه‌ندانه‌ی ئه‌نجامیان ده‌دا.
1510 - که‌شتییه‌که‌ش دروست بکه به‌چاودێری و فه‌رانی ئێمه، (کاتی تۆفانه‌که) تکامان لێ نه‌که‌یت بۆ ئه‌وانه‌ی له سنووری ڕاستی ده‌رچوون و تاوانبارن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه بڕیاری خنکاندن و تیاچوونیان بۆ دراوه.
1511 - (نوح) یش ده‌ستی کرد به دروستکردنی که‌شتیه‌که، هه‌ر جارێك تاقمێك له هۆزه‌که‌ی به‌لایدا تێده‌په‌رین، گاڵته‌یان پێ ده‌کرد، (نوح) وتی ئه‌گه‌ر ئێسته ئێوه گاڵته به ئێمه ده‌که‌ن، ئه‌وه به‌ڕاستی ئێمه‌ش ڕۆژێك دێت گاڵته به ئێوه بکه‌ین وه‌ك چۆن ئێوه گاڵته به ئێمه ده‌که‌ن.
1512 - جا له داهاتوودا ده‌زانن کێ سزایه‌کی بۆ دێت که ڕیسوای بکات، پاشان له قیامه‌تدا دووچاری سزایه‌کی به‌رده‌وام و هه‌میشه ده‌بێت.
1513 - (ئه‌م کێشه‌یه به‌رده‌وام بوو) هه‌تا ئه‌و کاته‌ی بڕیارمان هات و فه‌رمان ده‌رچوو (به له‌ناوبردنی بێ باوه‌ڕه‌کان) و له ته‌نووره پڕ له ئاگره‌که‌وه ئاو فواره‌ی کرد (که ئه‌وه نیشانه‌ی ده‌ست پێکردنی تۆڵه خواییه‌که بوو) ئه‌وسا وتمان: ئه‌ی نوح، له هه‌موو نێر‌و و مێیه‌ك دووان هه‌ڵبگره له که‌شتیه‌که‌داو ماڵ و خێزانت، جگه له‌وانه‌ی که بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه تووشی تۆڵه ببن به‌هۆی بێ باوه‌ڕیانه‌وه، ئه‌وانه‌ش هه‌ڵگره که باوه‌ڕیان هێناوه (شایانی باسه) که‌سیش بڕوای به‌نوح نه‌کردو له‌گه‌ڵیدا نه‌بوو، جگه له‌که‌سانێکی که‌م نه‌بێت.
1514 - نوح وتی: سواربن و برۆنه ناو که‌شتیه‌که‌وه، به‌ناوی خواوه‌یه ڕۆیشتنی و وه‌ستانی، بێگومان په‌روه‌ردگارم زۆر لێ خۆشبووه و زۆر به به‌زه‌ییه.
1515 - که‌شتیه‌که‌ش ده‌یبردن به‌ناو شه‌پۆلی وه‌ك چیادا، نوح بانگی کرده کوڕه‌که‌ی (ئه‌وه‌یان که بێ باوه‌ڕ بوو) له شوێنێکی چه‌په‌کدا گیری خوارد بوو پێی وت: ڕۆڵه گیان، له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا سواربه و له‌گه‌ڵ بێ باوه‌ڕاندا مه‌به.
1516 - کوڕه‌که‌ی وتی: په‌نا ئه‌به‌مه لای ئه‌و چیایه‌و ده‌مپارێزیت له‌م زریان و ئاوه، (نوح) وتی: ئه‌مڕۆ هیچ په‌ناده‌رێك نیه له تۆڵه و خه‌شمی خوا که‌س بپارێزێت مه‌گه‌ر که‌سێك خوا خۆی ڕه‌حمی پێ بکات، ئه‌وسا (دوای ئه‌م وت و وێژه) شه‌پۆلی ئاو دای به‌نێوانیاندا و جا چووه ڕیزی خنکاوه‌کانه‌وه.
1517 - پاشان فه‌رماندرا به زه‌وی: ئاوه‌که‌ت با ڕۆبچێت به‌ناختدا، ئه‌ی ئاسمان: تۆش با به‌س بێت و باران مه‌بارێنه، ئیتر ئاوه‌که ڕۆچوو، فه‌رمانیش به‌ڕێکی و ته‌واوی ئه‌نجامدرا، که‌شتیه‌که‌ش له‌سه‌ر کێوه جودی (که له کوردستانی باکووره) وه‌ستاو له‌نگه‌ری گرت و وترا: ده‌ك دووری له به‌زه‌یی خوا‌و تیاچوون بۆ به‌ره‌ی سته‌مکاران.
1518 - (پاش هێور بوونه‌وه‌ی زریانه‌که) نوح هاواری له خوا کرد‌و جا وتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگارم کوڕه‌که‌م له خێزانی من بوو، بێگومان په‌یمانی تۆش ڕاسته و (کاتی خۆی فه‌رمووت خێزانی تۆ ڕزگارن له تیاچوون) و تۆیش زاناترین و دادپه‌روه‌رترینی فه‌رمانڕه‌وایانیت.
1519 - خوای گه‌وره‌ش فه‌رمووی: ئه‌ی نوح به‌ڕاستی ئه‌و له خێزانی تۆ نه‌بوو، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و کرداری چاك نه‌بوو، که‌وابوو داوای شتێکم لێ مه‌که که زانیاریت ده‌رباره‌ی نیه، بێگومان من ئامۆژگاریت ده‌که‌م که کارێك نه‌که‌یت خۆت بخه‌یته ڕیزی نه‌فامانه‌وه.
1535 - خه‌ڵکه‌که وتیان: ئه‌ی صالح، به‌ڕاستی پێش ئه‌م باسانه‌ت تۆ له‌ناو ئێمه‌دا شوێنی هیوامان بوویت، ئایا به‌رگری ئه‌وه‌مان لێده‌که‌یت که شوێنی شتێك بکه‌وین که باو‌و باپیرانمان شوێنی که‌وتوون و په‌رستویانن؟! ئێمه به‌ڕاستی له گومانداین له‌وه‌ی که تۆ بانگی ئێمه ده‌که‌ی بۆلای و به‌دبینین لێی!!
1521 - (ئه‌وسا له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه) وترا: ئه‌ی نوح وه‌ره خواره‌وه و دابه‌زه له که‌شتیه‌که‌و له چیای جودی بۆ ده‌شتایی به‌بێوه‌یی و سه‌لامه‌تی له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، به‌ره‌که‌تی زۆریش له‌سه‌ر تۆ‌و ئه‌و کۆمه‌ڵ و خه‌ڵکانه‌ی له‌گه‌ڵ تۆدان، خه‌ڵکانێکی تریش له‌مه‌و دوا دێن و له نازو نیعمه‌ت به‌هره‌وه‌ریان ده‌که‌ین، پاشان (به‌هۆی لاری و بێ برواییانه‌وه) سزای به‌سۆیان تووش ده‌بێت له‌لایه‌ن ئێمه‌وه.
1522 - ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌و باسانه‌ی بۆمان کردیت له هه‌واڵه نادیاره‌کانه که بۆت ده‌نێرین، نه‌تۆ ده‌تزانی و نه هۆز و نه‌ته‌وه‌که‌شت پێش ئه‌م باسه‌ی ئێمه، جا خۆگرو به ئارام به، چونکه به‌ڕاستی پاشهرۆژ بۆ خواناس و پارێزکارانه.
1523 - بۆ لای هۆزی (عاد) یش، هودی برایانمان نارد، وتی: ئه‌ی خزمه‌کانم، خوا بپه‌رستن و فه‌رمانبه‌رداری ئه‌و بن، هیچ خوایه‌کی ترتان نیه جگه له‌و، ئێوه هیچ ڕاستیه‌کتان نیه جگه له درۆ هه‌ڵبه‌ستن.
1524 - (هود وتی) ئه‌ی خزمه‌کانم من له‌سه‌ر ئه‌م کار‌و بانگه‌وازه خواییه‌ی که به‌ئێوه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نم هیچ کرێ و پاداشتێکتان لێ داوا ناکه‌م، کرێ و پاداشتم ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و زاته‌یه که به‌دی هێناوم، باشه ئه‌وه بیر ناکه‌نه‌وه و ژیرنابن؟!
1525 - ئه‌ی خزمه‌کانم داوای لێخۆسبوون له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن، پاشان بگه‌رێنه‌وه بۆ لای ئه‌و، ئه‌وه له ئاسمانه‌وه بارانی زۆری پر به‌ره‌که‌تتان بۆ ده‌بارێنێت، هێزو ده‌سه‌ڵاتتان بۆ زیاد ده‌کات، زیاد له هێزو ده‌سه‌ڵاتی ئاسایی خۆتان، ڕوو وه‌رمه‌گێرن له‌م باس و ئامۆژگاریانه له‌کاتێکدا که هه‌میشه تاوانبارن.
1526 - وتیان ئه‌ی هود: به‌ڵگه‌یه‌کی زۆر ڕۆشنت بۆ نه‌هێناوین تا به ته‌واوی ئێمه قه‌ناعه‌ت بکه‌ین (که تۆ پێغه‌مبه‌ری خوایت) و ئێمه‌ش واز له خواکانی خۆمان ناهێنین به قسه‌ی تۆ، ئێمه ئیمان و بڕوامان نیه به‌ڕاستێتی تۆ.
1527 - ئێمه هیچ ناڵێین ئه‌وه نه‌بێت: وا دیاره هه‌ندێ له خواکانمان به‌خراپ ده‌ستیان لێ وه‌شاندوویت!! هود وتی: ده‌ی من به‌ڕاستی خوا ده‌که‌م به‌شایه‌ت و ئێوه‌ش به‌شایه‌ت بن که بێگومان من به‌ریم له‌وه‌ی ئێوه ده‌یکه‌نه شه‌ریك و هاوه‌ڵ بۆ خوا...
1528 - جگه له خوا خۆتان به په‌رستراوه‌کانتانه‌وه فێڵ و پیلانم لێ بکه‌ن هه‌ر هه‌مووتان، که‌وابوو وه‌رن هه‌مووتان کۆببنه‌وه و نه‌خشه بکێشن بۆ له‌ناو بردنم، پاشان مۆڵه‌تیشم مه‌ده‌ن!...
1529 - چونکه به‌ڕاستی من پشتم به‌خوا به‌ستووه، که په‌روه‌ردگاری من و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌یشه، هیچ گیانله‌به‌رێك نیه جڵه‌وی به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌وه نه‌بێت، بێگومان په‌روه‌ردگارم له‌سه‌ر به‌رنامه‌و ڕێبازێکی ڕاست و دروسته.
1530 - جا ئه‌گه‌ر ئێوه گوێم بۆ نه‌گرن و پشت بکه‌نه ئه‌م به‌رنامه‌یه، ئه‌وه بێگومان من پێم ڕاگه‌یاندن ئه‌و به‌رنامه و په‌یامه خواییه‌ی به مندا نێرراوه بۆتان و په‌روه‌ردگارم (ئه‌گه‌ر ملکه‌چ نه‌بن) ئێوه له‌ناو ده‌بات و هۆزێکی تر ده‌خاته شوێنی ئێوه، ئێوه ناتوانن هیچ زیانێك به‌و بگه‌یه‌نن به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری من به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا چاودێر‌و به توانایه.
1531 - کاتێکیش فه‌رمانی ئێمه هات (که بڕیاری تیاچوونی هۆزی عاد بوو) و ئه‌وه هود و ئه‌وانه‌ی بڕوایان هێنابوو له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بوون ڕزگاریشمان کردن به‌هۆی به‌زه‌یی و لێبورده‌یی خۆمانه‌وه له سزایه‌کی زۆر قورس و گران.
1561 - شوعه‌یت وتی: ئه‌ی قه‌وم و خزمه‌کانم هه‌واڵم بده‌نێ ئه‌گه‌ر منتان بینی و بۆتان ده‌رکه‌وت که له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی ڕێك و ڕۆشنم له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمه‌وه و هه‌ر له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه ڕزق و ڕۆزی جوان و باشی داومه‌تێ، منیش نامه‌وێت قه‌ده‌غه‌ی شتێکتان لێ بکه‌م، که‌چی خۆم وه‌ك ئێوه نه‌که‌م (چی به ئێوه بگه‌یه‌نم خۆم له پێشدا ئه‌نجامی ده‌ده‌م) من هیچم ناوێت ته‌نها چاکسازی نه‌بێت، به‌گوێره‌ی توانام، ڕێکخستنی کارم به‌ده‌ستی که‌س نیه به‌ده‌ستی خوا نه‌بێت، پشت و په‌نام هه‌ر به‌و به‌ستووه و هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێمه‌وه.
1562 - ئه‌ی قه‌وم و خزمانم ناکۆکی و دژایه‌تیتان له‌گه‌ڵ مندا، واتان لێ ناکات (ئه‌و ئایین و بیر‌و باوه‌ڕه‌ی هێناومه له‌لایه‌ن خواوه به‌درۆی بزانن و) جا ئه‌و کاته ئه‌وه‌ی تووشی هۆزی نوح و هود و صالح بوو تووشی ئێوه‌ش ببێت، خۆ هۆزی لوط لێتانه‌وه زۆر دوور نیه.
1563 - داوای لێخۆش‌بوونیش له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن و واز بهێنن له تاوان و خراپه‌کاری و پاشان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا، بیگومان په‌روه‌ردگاری من زۆر به‌به‌زه‌یی و میهره‌بانه، زۆر به‌سۆز و دلۆڤانه.
1567 - کاتێکیش فه‌رمانی ئێمه هات بۆ تیاچوونیان، شوعه‌یب و ئه‌وانه‌ی بڕوایان هێنابوو له‌گه‌ڵیدا به‌هۆی به‌زه‌یی و لوطفی خۆمان ڕزگارمان کردن و ده‌نگ و نرکه‌ی تیاچوون تاوانکارو بێ بڕواکانی گرته‌وه و جا هه‌موویان له شوێن و جێگه‌ی خۆیاندا تیاچوون و به‌چۆکدا هاتن له به‌ره‌به‌یاندا.
1593 - ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) هه‌موو ئه‌وانه‌شت بۆ ده‌گێڕینه‌وه له چیرۆك و هه‌واڵی پێغه‌مبه‌ران، ئه‌وه‌ی که دڵی تۆی پێ دابمه‌زرێنین و دڵنیات بکه‌ین، دڵنیاش به که له‌م هه‌واڵانه‌دا حه‌ق و ڕاستیت بۆ هات و بۆت ڕوونکرایه‌وه، هه‌روه‌ها ئامۆژگاری و بیرخسته‌وه‌ی باشی تێدابوو بۆ ئیمانداران.
1594 - بڵێ به‌وانه‌ش ئیمان ناهێنن و نیازیان وایه فه‌رمانبه‌رداری تۆ نه‌بن، ئێوه له شوێنی خۆتاندا کاری خۆتان بکه‌ن و به‌ڕاستی ئێمه‌ش هه‌میشه خه‌ریك ده‌بین و کاری خۆمان ده‌که‌ین.
1595 - به‌رده‌وامیش چاوه‌رێی ده‌رئه‌نجامی کاری هه‌ردوو لا بکه‌ن و ئێمه‌ش به‌ڕاستی چاوه‌ڕێین.
1596 - هه‌ر بۆ خوایه نهێنی و نادیاره‌کانی ئاسمانه‌کان و زه‌وی، هه‌موو کار‌و فه‌رمانیش هه‌ر بۆ لای ئه‌و زاته ده‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌ی که‌وابوو ئه‌و بپه‌ره‌سته و ته‌نها پشت به‌و ببه‌سته، هه‌رگیز خوای په‌روه‌ردگارت بێ ئاگا نیه له‌وه‌ی که ئێوه ده‌یکه‌ن و ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
1621 - سه‌رئه‌نجام هه‌ردووکیان پێشبڕکێیان کرد بۆ ده‌رگاکه (یوسف بۆ کردنه‌وه و ئه‌ویش بۆ داخستن) ژنه‌که توانی ده‌ستی له کراسه‌که‌ی گیر بکات و له پشته‌وه دڕاندی، ئه‌وسا هه‌ردووکیان له به‌رده‌می ده‌رگاکه‌دا تووشی مێرده‌که‌ی هاتن، خیرا هاته قسه‌و ویستی یوسف تاوانبار بکات بۆیه وتی: باشه ئاخۆ سزای ئه‌و که‌سه چییه که وستبیتی خراپه له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌تدا بکات، جگه له‌وه‌ی به‌نده بکرێت یان سزایه‌کی به‌ئێش بدرێت.
1622 - یوسف وتی: (نه‌خێر وانیه) ئه‌و ویستی له خشته‌م به‌رێت، یه‌کێك له خزمانی ژنه‌که (که‌گوێی له به‌سه‌رهاته‌که بوو، دیار بووکه پیاوێکی زیره‌ك و دنیا دیده بوو) شایه‌تیداو وتی: ئه‌گه‌ر کراسه‌که‌ی یوسف له پێشه‌وه دڕابێت ئه‌وه ژنه‌که ڕاست ده‌کات و ئه‌و کاته یوسف یه‌کێکه له درۆزنان.
1623 - خۆ ئه‌گه‌ر کراسه‌که‌ی له پشته‌وه دڕابێت ژنه‌که درۆ ده‌کات و یوسف یه‌کێکه له ڕاستگۆیان.
1624 - کاتێك مێرده‌که‌ی بینی کراسه‌که‌ی یوسف له پشته‌وه دڕاوه، به ژنه‌که‌ی وت: به‌ڕاستی ئه‌مه پیلان و نه‌خشه‌ی خۆتانه، بێگومان فێڵ و ته‌ڵه‌که و نه‌خشه و پیلانی ئێوه زۆر گه‌وره‌یه (له‌م جۆره شتانه‌دا).
1625 - ئینجا ڕووی کرده یوسف وتی: ئه‌ی یوسف، ئه‌م باسه فه‌رامۆش بکه و گوێی مه‌ده‌رێ، تۆش داوای لێخۆشبوو‌ن و لێبوردن بکه له هه‌ڵه و تاوانه‌که‌ت چونکه به‌ڕاستی تۆ له گوناهباران و به‌هه‌ڵه‌چواندایت.
1627 - جا کاتێك ژنه‌که‌ی عه‌زیزی میسر توانج و پلاره‌که‌ی ئه‌وانی بیست، ئه‌ویش ناردی به شوێنیانداو جێگه‌یه‌کی خۆشی بۆ ئاماده کردن، چه‌قۆشی دایه ده‌ستی هه‌ریه‌که‌یان، ئینجا فه‌رمانیدا به یوسف و وتی: ئاده‌ی وه‌ره ده‌ره‌وه بۆ لایان (با بتبینن) و جا کاتێك بینیان به گه‌وره‌و گرنگیان زانی‌و (الله اکبر) یان بۆ کرد‌و به بێئاگایی ده‌ستی خۆیان بڕی وتیشیان: پاکی و بێگه‌ردی ودووری له هه‌موو ناته‌واویه‌ك شایسته‌ی خوایه که ئه‌مه‌ی دروست کردووه! ئه‌مه به‌شه‌ر نیه، ته‌نها فریشته‌یه‌کی جوان و به‌ڕێزه و هیچی تر نیه.
1628 - ئینجا ژنه‌که وتی: ئه‌وه ئه‌و که‌سه‌یه که ئێوه لۆمه‌و سه‌رزه‌نشتی منتان ده‌کرد له باره‌یه‌وه و سوێند به‌خوا بێگومان من هه‌وڵمدا له خشته‌ی به‌رم، که‌چی ئه‌و هه‌ر خۆی گرت و پاك وخاوێنی ویست، سوێند به خوا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی من فه‌رمانی پێده‌ده‌م نه‌یکات، ئه‌وه به‌ڕاستی به‌ند ده‌کرێت و زه‌لیل ده‌بێت و به‌که‌م ته‌ماشا ده‌کرێت.
1629 - یوسف که‌ئه‌مه‌ی بیست وتی: په‌روه‌ردگارم من زیندانم له‌لا خۆشه‌ویستره له‌وه‌ی که ئه‌وان با‌نگم ده‌که‌ن بۆی، خۆ ئه‌گه‌ر له فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی ئه‌وانه ڕزگارم نه‌که‌یت و پیلان و نه‌خشه‌کانیان ده‌ربازم نه‌که‌یت و لام نه‌ده‌یت، له‌وانه‌یه منیش مه‌یلم بۆ دروست ببێت و ئاره‌زوویان بکه‌م پاشان بچمه ڕیزی نه‌فام و گوناهبارانه‌وه.
1630 - جا په‌روه‌ردگاری به هانایه‌وه چوو نزاکه‌ی گیرا کرد‌و له ته‌ڵه‌که و فێڵی ژنان پاڕاستی و لایدا، چونکه به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌وزاته بیسه‌ری نزاکانه و زانایه (به دڵ و ده‌روونه‌کان).
1631 - پاشان، له دوای ئه‌وه‌ی که به‌ڵگه‌ی زۆریان بینی له‌سه‌ر یوسف، بۆیان ده‌رکه‌وت و وایان به چاك زانی تا ماوه‌یه‌ك هه‌ر به‌ندی بکه‌ن.
1674 - براکانی وتیان: جه‌نابی پاشا، به‌ڕاستی ئه‌م کوڕه باوکێکی پیری به‌ساڵاچووی هه‌یه، که‌واته یه‌کێك له ئێمه له‌جیاتی ئه‌و گل بده‌ره‌وه، چونکه بێگومان ئێمه تۆ به پیاو چاك و چاکه‌خواز ده‌زانین.
1632 - ئه‌وسا دوو لاوی تریش به‌تاوانی جیا جیا له‌گه‌ڵ یوسف‌دا خرانه به‌ندیخانه‌وه، (هه‌ریه‌که‌یان خه‌وێکی بینی بوو) یه‌کێکیان وتی: بێگومان من خۆمم ده‌بینی له خه‌ومدا ترێم ده‌گوشی و شه‌رابم لێ دروست ده‌کرد، ئه‌وی تریشیان وتی: به‌ڕاستی من خۆمم ده‌بینی له خه‌ومدا که نانم به‌سه‌ر سه‌رمه‌وه هه‌ڵده‌گرت باڵنده لێی ده‌خوارد، ئاگادارمان بکه به‌لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ونه، چونکه به‌ڕاستی ئێمه ده‌بینین تۆ له چاکه خوازانیت و (شاره‌زای له لێکدانه‌وه‌ی خه‌ودا).....
1633 - یوسف وتی: (من ته‌نها لێکدانه‌وه‌ی خه‌ون نازانم به‌ڵکو جگه له‌وه‌ش) هیچ خواردنێکتان بۆ نایه‌ت که ده‌رخواردتان بدرێت که من نه‌زانم چیه و چۆنه پێش ئه‌وه‌ی بگاته لاتان (ئه‌مه‌ش ئازایه‌تی خۆم نیه) به‌ڵکو ئه‌وه هه‌ندێکه له‌وه‌ی په‌روه‌ردگارم فێری کردووم و بزانن به‌ڕاستی من به‌رنامه‌ی قه‌ومێکم واز لێهێناوه که باوه‌ڕ به خوا ناهینن و هه‌میشه بڕوایان به قیامه‌تیش نی یه.
1634 - به‌ڵکو شوێنی ئایین و به‌رنامه‌ی باو و باپیرانم ئیبراهیم و ئیسحاق و یه‌عقوب که‌وتووم، هه‌رگیز ڕه‌وا نی یه بۆ ئێمه هیچ جۆره شتێك بکه‌ینه هاوه‌ڵ و شه‌ریك بۆ خوا، ئه‌وه‌ش له فه‌زڵ و ڕێزی تایبه‌تی خوایی یه له‌سه‌ر ئێمه و له‌سه‌ر خه‌ڵکیش، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆربه‌ی خه‌ڵکی سوپاسگوزاری ناکه‌ن.
1635 - (ئه‌وسا ڕووی تێکردن وتی): ئه‌ی هاوه‌ڵانی زیندانم، ئایا چه‌ند خوایه‌کی هه‌مه جۆر و جیاوازی (بپه‌رسترێن)چاکترن، یاخود خوایه‌کی تاك و ته‌نها و زاڵ به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا؟
1636 - جا هه‌رچی ئێوه ده‌یپه‌رستن جگه له خوا، ته‌نها خۆتان و باو و باپیرانتان ناوتان لێناون (ته‌نها ناون و ناوه‌ڕۆکیان نی یه)، هه‌رگیز خوا به‌وه ڕازی نی یه و، هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیشی ڕه‌وانه نه‌کردووه له‌سه‌ر په‌سه‌ند کردنیان، به‌ڕاستی حوکم و فه‌رمانڕه‌وایی جگه له خوا شایسته‌ی که‌سی تر نی یه، فه‌رمانیشی داوه جگه له خۆی که‌سی تر نه‌په‌رستن، هه‌ر ئه‌وه‌ش ئایین و به‌رنامه‌ی په‌سه‌ند و ڕاست و دروست و به‌نرخ، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م ڕاستیانه نازانن و لێی بێ ئاگان.
1637 - ئه‌ی هاوه‌ڵانی زیندانیم، ئه‌وه‌تان له خه‌ونیدا ترێی ده‌گوشی ئه‌وه ده‌بێته ساقی پاشا و ڕزگاری ده‌بێت و شه‌رابی پێشکه‌ش ده‌کات، ئه‌وی تریشیان له خاچ ده‌درێت و باڵنده له‌سه‌رو ڕووخساری ده‌خوات، ئیتر ئه‌مه‌ش وه‌ڵامی لێکدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌کانتانه و هه‌ر ئه‌وه‌ش بڕیار دراوه.
1638 - ئه‌وسا یوسف به‌و که‌سایانی وت: که‌وای ده‌زانی ڕزگاری ده‌بێت و ده‌بێته ساقی پاشا، باسم بکه لای پاشات (که به‌بێ تاوان من به‌ند کراوم)، به‌ڵام شه‌یتان بیری کابرای بردووه که له‌لای پاشا باسی بکات، ئیتر چه‌ند ساڵێك (یوسف به بێ تاوان) له به‌ندیخانه‌دا مایه‌وه.
1639 - (شه‌وێك پاشا خه‌ونێکی سه‌یری بینی و بوو به مه‌راقی و له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا) وتی: به‌ڕاستی من له خه‌ومدا بینیم که حه‌وت مانگای قه‌ڵه‌و له‌لایه‌ن حه‌وت مه‌نگای له‌ڕو لاوازه‌وه خوران، حه‌وت گوڵه گه‌نمی سه‌وز و جوان و حه‌وتی وشکیشم بینی، ئه‌ی زانا‌و شاره‌زایان ئه‌م خه‌وه‌م بۆ لێك بده‌نه‌وه ئه‌گه‌ر خه‌ون لێك ده‌ده‌نه‌وه...
1640 - ئه‌وانیش وتیان: ئه‌م خه‌ونه بێ سه‌رو بنه و هیچ نی یه، ئێمه له لێکدانه‌وه‌ی خه‌ونی بێ سه‌رو بن شاره‌زا نین.
1643 - (یوسف) وتی: حه‌وت ساڵی به‌رده‌وام کشتوکاڵ ده‌که‌ن و دانه‌وێڵه ده‌چێنن، ئه‌وه‌ی که دروێنه‌تان کردوو، لێتان زیاد بوو به‌گوڵه‌که‌یه‌وه بیهێڵنه‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌و که‌مه‌ی که ده‌یخۆن (دانه‌وێڵه به گوڵه‌که‌یه‌وه هه‌ڵبگیرێت له کرم و ئه‌سپێ و زایه بوون به‌دوور ده‌بێت).
1644 - پاشان له دوای ئه‌وه حه‌وت ساڵ گرانیی و سه‌ختی پێش دێت، ئه‌وه‌ی که زه‌خیره‌تان کردووه بۆ ئه‌و ساڵانه هه‌مووی ده‌خۆن، مه‌گه‌ر که‌مێکی نه‌بێت که هه‌ڵی ده‌گرن (بۆ تۆ‌و).
1645 - له‌وه‌ودوا ساڵێکی باراناوی و پڕ به‌ره‌که‌ت دێت که خه‌ڵکی به‌رو بوومی زۆریان پێ ده‌به‌خشرێت، میوه ده‌گوشن و شه‌ربه‌تی لێ دروست ده‌که‌ن.
1646 - (ساقی گه‌ڕایه‌وه بۆ لای پاشا ولێکدانه‌وه‌که‌ی یوسفی بۆ باس کرد، زۆری به‌دڵ بوو، بۆیه پاشاش وتی): ئاده‌ی بچن بۆم بهێنن، جا کاتێك که ڕه‌وانه‌کراوه‌که‌ی پاشا گه‌یشته لای یوسف و (وتی: پاشا داوات ده‌کات، یوسف) وتی: بگه‌ڕێره‌وه بۆ لای پاشا و جا پێی بڵێ: هۆی چی بوو ئه‌و ئافره‌تانه کاتی خۆی ده‌ستی خۆیان بڕی و برینداریان کرد (ئایا من هیچ تاوانێکم له‌وه‌دا هه‌یه؟!) به‌ڕاستی هه‌ر په‌روه‌ردگارم به ئاگایه له فێڵ و ته‌ڵه‌که و پیلانیان.
1647 - (پاشا ئه‌و ئافره‌تانه‌ی هه‌موو کۆکرده‌وه) پێی وتن: ئه‌وکاره گرنگه‌تان چی بوو کاتێك که‌وا ئێوه ویستتان یوسف له خشته به‌رن (ئایا ئه‌و هیچ تاوانێکی هه‌بوو؟) هه‌موو وتیان: په‌نا به‌خوا (ئێمه بوختانی بۆ بکه‌ین) ئێمه هیچ جۆره هه‌ڵه‌و ناشرینیه‌کمان لێ نه‌دیووه و نه‌زانیووه، (ژنه‌که‌ی عه‌زیزی میسر) وتی: ئا ئێسته ئیتر ڕاستی ڕوون و ئاشکرابوو (دان به‌ڕاستیدا ده‌نێم)، خه‌تای من بوو ده‌مویست له خشته‌ی به‌رم و به‌ڕاستی یوسف یه‌کێکه له ڕاستگۆیان.
1648 - (ئینجا یوسف) وتی: ئه‌وه (بۆیه وام کرد) تا (پاشا) چاك بزانێت و دڵنیابێت به‌ڕاستی من له نهێنیشدا خیانه‌تم لێ نه‌کردووه، بێگومانیش خوا فێڵ و ته‌ڵه‌ی خیانه‌تکاران به‌ئه‌نجام ناگه‌یه‌نێت. (یاخود ژنه‌که وتی): تا یوسف دڵنیابێت که له نهێنیداو (ئێسته ئه‌و لێره نی یه) خیانه‌تی لێ ناکه‌م و بوختانی بۆ هه‌ڵنابه‌ستم، چونکه (بۆم ده‌رکه‌وتووه) که خوا فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی خیانه‌تکاران به ئه‌نجام ناگه‌یه‌نێت
1655 - (ئه‌ویش ڕێزی گرتن و دواندنی و پێی ده‌رخستن که برایه‌کی باوکییان هه‌یه و نه‌یانهێناوه له‌به‌ئه‌وه) له کاتێکدا ڕێکی خستن و بارگه و بنه‌ی بۆ پێچانه‌وه وتی: (من حه‌ز ده‌که‌م) برایه‌کی باوکیتان هه‌یه بۆم بهێنن، ئایا نابینن به‌ڕاستی من چۆن کێشانه و پێوانه‌م تێر‌و ته‌واوه و، چۆن ڕێز له میوان ده‌گرم (یارمه‌تی هه‌ژاران ده‌ده‌م).
1656 - خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و برایه‌تانم بۆ نه‌هێنن، ئه‌وه ئیتر هیچ موعامه‌له و کێشانه و پێوانه‌ی ئیوه لای من نی یه و نزیکم مه‌که‌ونه‌وه.
1661 - کاتێکیش که‌لوپه‌ل و بارگه و بنه‌کانیان کرده‌وه بینیان هه‌رچی شتومه‌کیانه هه‌ر ئه‌وه خراوه‌ته‌وه باره‌کانیان و گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆیان، (ئینجا باوکیان بانگ کرد‌و) وتیان: باوکی به‌ڕێزمان ئێمه چی بکرین، چی بڵێین (له به‌رامبه‌ر ئه‌و پاشا به‌ڕێزه‌وه) ئه‌وه‌ته هه‌رچی که‌ل و په‌لمان هه‌یه گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆمان و (تۆ ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تی بنیامین بده‌ی) ڕزق و ڕۆزیی زۆر ده‌هێنین بۆ که‌س و کارمان، براکه‌شمان ده‌پارێزین و باری وشترێکیش زیاتر ده‌هینین، ئه‌و باره‌ش شتێکی ئاسانه.
1662 - یه‌عقوب وتی: هه‌رگیز له‌گه‌ڵتاندا ناینێرم هه‌تا په‌یمانێکی خواییم پێ نه‌ده‌ن (سوێند نه‌خۆن) که بێگومان بیهێننه‌وه بۆ لام، مه‌گه‌ر ده‌وره بدرێن و هیچ ده‌سه‌ڵاتتان نه‌مێنێت، جا کاتێك په‌یمانه‌که‌یان دایه و سوێندیان بۆ خوارد، یه‌عقوب وتی: خوا خۆی ئاگادار‌و چاودێره به‌و په‌یمانه‌ی که بڕیارمان له‌سه‌ر داوه.
5065 - خۆ ئه‌گه‌ر ئێوه زیندوو ناکرێنه‌وه و پاداشت نادرێته‌وه....
1663 - هوروه‌ها وتی: کوڕه‌کانم، هه‌مووتان له یه‌ك ده‌روازه‌وه مه‌چنه ژووره‌وه و له چه‌ند ده‌روازه‌یه‌کی جیا جیاوه بچنه ژووره‌وه (خۆتان بکه‌ن به شاردا)، دڵنیاش بن که من ناتوانم هیچ شتێک له‌و به‌ڵاو پێشهاتانه‌ی که بڕیاری خوای له‌سه‌ر بگێڕمه‌وه له ئێوه، هیچ فه‌رمان و بڕیارێک بۆ که‌س نی یه، ته‌نها بۆ خوا نه‌بێت، پشتم هه‌ر به‌و به‌ستووه و پشت و په‌نام هه‌ر ئه‌وه، جا ده‌با ئه‌وانه‌ی که پاڵپشت و پشتیوانیان ده‌وێت هه‌ر پشت به‌و ببه‌ستن.
1664 - کاتیك چوونه ناوه‌وه به‌و شێوه‌یه‌ی که باوکیان فه‌رمانی پێدابوون، جا وه‌نه‌بێت باوکیان توانیبێتی فریایان بکه‌وێت و له هیچ پێشهاتێك ڕزگاریان بکات که بڕیارداده‌ی خوای له‌سه‌ره، (ئه‌و ڕێنمووییه) ته‌نها پێداویستیه‌کی ده‌روونی یه‌عقوب خۆی بوو، ڕایگه‌یاند، به‌ڕاستی یه‌عقوب خاوه‌نی زانستێك بوو، چونکه ئێمه فێرمان کردبوو و به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ڕاسته‌یه‌کان نازانن.
1665 - کاتێکیش که کوڕه‌کان چونه ژوره‌وه بۆ لای یوسف، بنیامینی برای نزیك کرده‌وه له خۆی و (له فرسه‌تێکدا) وتی: به‌ڕاستی من یوسفی براتم، جا خه‌فه‌ت مه‌خۆو خه‌مت نه‌بێت به‌و هه‌ڵس و که‌وته‌ی ئه‌وان ده‌یانکرد (چونکه من نه‌خشه‌م کێشاوه تۆ لێره بهێڵمه‌وه، تا له لای خۆم ژیان به‌سه‌ر به‌ریت).
1666 - جا کاتێك یوسف بارگه و بنه‌ی بۆ پێچانه‌وه و سازی کردن (خۆراك و دانه‌وێڵه‌ی پێویستی) پێبه‌خشین جامولکه‌ی کێشان و پێوانی خسته ناو باری بنیامینی برایه‌وه، پاشان جارچیه‌ك که به‌ده‌نگی به‌رز وتی: ئه‌ی کاروانچیان ئێوه به‌ڕاستی دزن؟!
1680 - (ئه‌وسا چووه که‌نارێکه‌وه) و لێیان دوور که‌وته‌وه‌و (به‌ده‌م هه‌ناسه‌ی سارد‌و ئه‌سرینه‌وه) وتی: ئه‌ی داخم بۆ یوسفی نازدار، (له دڵم ده‌رناچێت یوسفی جوان خاس و خوا ناسم ئه‌وه‌نده گریاو فرمێسکی هه‌ڵوه‌ران)، چاوه‌کانی سپی هه‌ڵگه‌ڕاو ئاوی سپی تێزاو بینینی نه‌ما له ئاخ و داخ و خه‌فه‌ت و ئێشدا، هه‌ر خه‌م و په‌ژاره‌ی خۆی ده‌خوارده‌وه.
1681 - (کوڕه‌کان به‌زه‌ییان به باوکیاندا هاته‌وه‌و) وتیان: سوێند به خوا تۆ هه‌ر واز ناهێنیت یادی یوسف ده‌که‌یت و ناوی ده‌به‌یت تا وات لێ دێت په‌کت ده‌که‌وێت یاخود تیا له تیاچوون ده‌بیت.
1682 - (له وه‌ڵامیاندا) وتی: به‌ڕاستی من باسی سکاڵا و غه‌م و په‌ژاره‌م هه‌ر بۆ لای خوا ده‌به‌م، ئه‌وه‌ی من ده‌یزانم له لایه‌ن خواوه (له نه‌خشه و حیکمه‌ته‌کانی، له پێشهات و ڕووداوه‌کاندا) ئێوه نایزانن.
1683 - (دوای چه‌ند ڕۆژێك یه‌عقوب فه‌رمانیدا به‌کوڕه‌کانی) و وتی: کوڕه‌کانم بچنه‌وه و گوێ هه‌ڵخه‌ن بۆ یوسف و براکه‌ی، له سۆز‌و میهره‌بانی خوایش نا‌ئومێد مه‌بن، چونکه به‌ڕاستی که‌س نا‌ئومێد نابێت له سۆز‌و میهره‌بانی خوا جگه له که‌سانی خوانه‌ناس و بێ باوه‌ڕ.
1684 - کاتێك (گه‌شتنه میسر) و چوونه باره‌گای یوسف وتیان: جه‌نابی پاشا ئێمه و که‌س و کارمان نه‌هاتی و گرانی و کوێره‌وه‌ریی زۆرمان تووش هاتووه وکه‌ل و په‌لێکی تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵ و بێ نرخیشمان هێناوه، که‌واته چیمان پێویسته بۆمان بپێوه و خێریشمان پێ بکه، بێگومان خوا پاداشتی خێر خوازان ده‌داته‌وه.
1685 - (ئینجا یوسف زانی کاتی ئه‌وه هاتووه که خۆی بناسێنێت بۆیه) وتی: ئایا زانیتان و له بیرتانه چیتان کرد به یوسف و به‌براکه‌ی کاتێك ئێوه نه‌فام بوون و ترسی خواتان له دڵدا نه‌بوو؟
5067 - جا ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی که‌له‌سه‌ره‌مه‌رگدایه له‌نزیکان و خۆشه‌ویستانی ئێمه بێت
1695 - ئینجا (که هه‌موویان گه‌یشتنه میسر) چوونه لای یوسف، باوك و دایکی هێنایه نزیکی خۆی و (ڕێزی زۆری بۆ ده‌ڕبڕین، ئاخۆ چه‌نده دڵخۆش و کامه‌ران بووبن، دوای ئه‌و ماوه دوور و درێژه به کوڕی جوان کردار‌و خواناسیان شاد بوون، ئیستاش پاشای میسره) و پێی وتن: انشاءالله، ئه‌گه‌ر خوا ویستی بێت به‌یه‌کجاریی وه‌رن بۆ میسر، به‌وپه‌ڕی شادی و ئارامی و کامه‌رانی نیشته‌جێ ببن.
1696 - ئه‌وسا دایك وباوکی به‌رز کرده‌وه بۆ سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تی و حوکمڕانی خۆی، هه‌مووان کڕنووشیان بۆ برد (دیاره که ئه‌وسا دروست بووه و نیشانه‌ی ڕێز‌و پێ‌زانین بووه)، یوسف که ئه‌مه‌ی دی وتی: باوکی به‌ڕێزم ئه‌مه لێکدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌که‌ی ئه‌وسامه که به‌منداڵی بینیم، ئه‌وه‌ته بێگومان په‌روه‌ردگارم هێنایه‌دی و به‌ڕاست ده‌رچوو، به‌ڕاستی ئه‌و زاته چاکه‌ی له‌گه‌ڵدا کردم و به‌سۆز بوو بۆم، کاتێك له زیندان ڕزگاری کردم، ئه‌وه‌ته ئێوه‌ی له بیابانه‌وه هێنایه‌وه‌و (به‌یه‌ك شادی کردینه‌وه) دوای ئه‌وه‌ی شه‌یتان نێوانی من و براکانمی تێکدابوو، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم به‌سۆزو به‌لوطفه بۆ هه‌رشتێك که ده‌یه‌وێت (په‌له‌ی نیه‌و ڕێگه‌ی به‌شێنه‌یی بۆخۆش ده‌کات)، بێگومان ئه‌و زاته زانایه (به‌نهێنی و ئاشکرای دروستکراوانی) و دانایه (به‌نه‌خشه‌ی ورد، هه‌رچی بیه‌وێت ئه‌نجامی ده‌دات).
1697 - (ئینجا یوسف پێغه‌مبه‌ر چووه که‌ناره‌وه و ده‌سته‌کانی هه‌ڵبڕی و نزای کرد‌و وتی): په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی تۆ پاشایه‌تیت پێ به‌خشیم و له لێکدانه‌وه‌ی خه‌و شاره‌زات کردم، ئه‌ی به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌وی، تۆ پشت و په‌نا و یارو یاوه‌ری منیت له دنیا‌و قیامه‌تدا، داواکارم که به موسڵمانی بم مرێنیت و بمخه‌یته ڕیزی پاکانه‌وه و بمگه‌یه‌نیت به‌کاروانی چاکان.
1698 - ئه‌ی محمد ئه‌م به‌سه‌ر هات و سه‌رگوزشته‌یه‌ی یوسف که بۆت نیگا ده‌که‌ین له هه‌واڵ و به‌سه‌رهاته شاراوه‌کانه، خۆ تۆ له لای براکانی یوسف نه‌بوویت کاتێك که هه‌موویان بڕیاریاندا و پیلانیان ده‌گێڕا....
1699 - (دڵنیاش به) که زۆربه‌ی خه‌ڵکی باوه‌ڕدار نین، هه‌رچه‌نده تۆ زۆر به‌په‌رۆش بیت و هه‌وڵ بده‌یت و تێ بکۆشیت.
1700 - (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) خۆ تۆ هیچ پاداشت و به‌خششێكت لێیان ناوێت له‌سه‌ر گه‌یاندنی په‌یامه‌که، ئه‌م قورئانه هیچی تر نی یه جگه له‌وه‌ی که یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی جیهان.
1701 - چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌ن (له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێتی و جوانکاری خوای په‌روه‌ردگار) که‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی به‌لایدا تێده‌په‌ڕن و تێنافکرن و پشتی تێده‌که‌ن.
1702 - جا زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی باوه‌ڕناهێنن به خوای تاك و ته‌نها، بێ ئه‌وه‌ی هاوه‌ڵی بۆ بڕیار نه‌ده‌ن (بێگومان ئیمان و باوه‌ڕی وا هیچ نرخی نیه و خوای گه‌وره له‌و تاوانه خۆش نابێت).
1703 - ئایا ئه‌وانه له‌وه ئه‌مینن و ناترسن که سزایه‌کی خوایی هه‌موویان بگرێته‌وه و (له‌ناویان به‌رێت)، یاخود کوتوپڕ قیامه‌ت به‌رپا ببێت له کاتێکدا ئه‌وان هه‌ست به‌نزیکی به‌رپابوونی نه‌که‌ن.
1704 - (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم! تۆ) بڵێ: ئا ئه‌مه ڕێگه‌و ڕێبازمه: من و شوێنکه‌وتوانم بانگ ده‌که‌ین بۆ لای خوای په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر بنچینه‌و بناغه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرا، پاکی و بێگه‌ردیش بۆ زاتی په‌روه‌ردگاره، من هیچ کاتێك له موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران نیم.
1705 - ئێمه که‌سمان نه‌ناردووه له پێش تۆدا جگه له پیاوانێك که هه‌ڵمان بژاردوون له خه‌ڵکی شار‌و شوێنه‌کان و نیگایان بۆ ده‌نێرین (تا په‌یامی ئێمه به‌ڕوونی بگه‌یه‌نن)، ئایا نه‌گه‌ڕاون له زه‌ویدا، تا ته‌ماشا بکه‌ن و سه‌رنج بده‌ن که: چۆن بوو سه‌رئه‌نجامی ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مان (کاتێك یاخی بوون)، بێگومان جێگه‌و ڕێگه‌و خانووبه‌ره‌ی به‌هه‌شت له قیامه‌تدا چاکتره بۆ ئه‌وانه‌ی که خواناس بوون و پارێزگاریان کردووه، ئایا ئه‌وه عه‌قڵ و ژیریتان ناخهنهکار؟!.
3012 - کاتێکیش که نه‌خۆش ده‌که‌وم، ئه‌وه هه‌ر ئه‌و چاره‌سه‌رم ده‌کات و شیفام بۆ ده‌نێرێت...
2595 - (دوای گه‌یاندنی په‌یامی خوا و گوێ پێنه‌دانی خوانه‌ناسان) پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)ووتی: په‌روه‌ردگارا دادگه‌رانه له نێوان من و ئه‌مانه‌دا داوه‌ری بفه‌رموو له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی، په‌روه‌ردگارمان به‌خشنده و میهره‌بانه‌وه داوای یارمه‌تی لێکراوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رمان بخات به‌سه‌ر ئه‌و پێناسه‌یه‌ی که ئێوه ده‌یکه‌ن ده‌رباره‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر و په‌یامه‌که‌ی
2638 - هۆزی ئیبراهیم و هۆزی لوطیش (بڕوایان به پێغه‌مبه‌رانی خۆیان نه‌کردووه).
1706 - (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی اللله علیه وسلم وا مه‌زانه که ئه‌م ڕێگه‌یه به‌گوڵ و گوڵزار چێنراوه، به‌ڵکو پڕه له ناخۆشی و ئازار‌و گه‌یشتووه‌ته ڕاده‌یه‌ك که): هه‌تا بگره کاتێك پێغه‌مبه‌ران تووشی نائومێدی و بێ هیوایی ده‌بن و گومان واده‌به‌ن که به ڕاستی ئه‌وان (به‌رنامه‌که‌یان) به درۆ زانراوه، ئه‌وه ئا له‌و کاتی بێ هیواییه‌دا، سه‌رکه‌وتنی تایبه‌تی ئێمه‌یان بۆ دێت، ئه‌وسا ئه‌وه‌ی بمانه‌وێت و شایسته‌بێت ڕزگاری ده‌که‌ین، جا که‌س نیه بتوانێت تۆڵه‌ی توند‌و تیژی ئێمه له که‌سانی تاوانبار‌و تاوانکار بگێڕێته‌وه و به‌رپه‌رچی بداته‌وه.
1707 - سوێند بێت به‌خوا به‌ڕاستی له سه‌رگوزه‌شته و به‌سه‌رهاتی پێغه‌مبه‌ران په‌ندو ئامۆژگاری هه‌یه بۆ که‌سانی ژیر‌و هۆشمه‌ند، وه‌نه‌بێت ئه‌م قورئانه قسه‌و باسێك بێت هه‌ڵبه‌سترابێت، به‌ڵکو به‌ڕاست دانه‌ری ئه‌وه‌یه که له پێش خۆیه‌وه هاتووه (ته‌ورات و ئینجیل) و ڕوونکه‌ره‌وه و جیاکردنه‌وه‌ی هه‌موو شتێکی پێویسته له‌ئایندا، ڕێنمومیی و ڕه‌حمه‌تیشه بۆ که‌سانێك باوه‌ڕ ده‌هێنن.
1708 - سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة) بده، ئه‌وه‌ی له‌م کتێبه‌دا هه‌یه ئایاته‌کانی قورئانی پیرۆزه و ئه‌وه‌ی که له سه‌رانسه‌ری ئه‌م قورئانه‌دا بۆ تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌علیه وسلم دابه‌زێنراوه له لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه، ڕاستی و حه‌قیقه‌ته، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی باوه‌ڕ ناهێنن.
1709 - خوا ئه‌و زاته‌یه که به‌چاوی خۆتان ده‌بینن چۆن ئاسمانه‌کانی به‌بێ کۆڵه‌که و ستوون به‌رز کردۆته‌وه و ڕایگرتووه، له‌وه‌ودوا له‌سه‌ر ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی وه‌ستاوه (ئه‌ڵبه‌ته چونیه‌تی وه‌ستان و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی و گه‌لێ شتی له‌و بابه‌تانه له ڕاده‌ی بۆچوونی ئێمه به‌ده‌ره، ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌یان له پێشه‌وا مه‌لیك پرسیووه، له وه‌ڵامدا وتوویه‌تی: وه‌ستانه‌که حه‌قیقه‌تی هه‌یه، چونیه‌تیه‌که‌ی شاراوه‌یه، پرسیارکردن ده‌رباره‌ی بیدعه‌یه، باوه‌ڕ بوون پێی واجبه)، خۆر‌و مانگیشی ڕام هێناوه، هه‌ر یه‌که‌یان له چه‌رخ و خۆلی خۆیدا بێ وچان تا ماوه‌یه‌کی دیاریکراو ده‌سوڕێنه‌وه، هه‌ر ئه‌و زاته کاروباری جیهان هه‌ر هه‌مووی به‌ڕێ ده‌کات و ڕێکی ده‌خات، هه‌روه‌ها ئایه‌ته‌کانی قورئان به‌وردی و دوور‌و درێژی ده‌خاته به‌رچاو بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابن له به خزمه‌ت گه‌یشتن و ئاماده بوونی به‌رده‌م دادگای په‌روه‌ردگارتان (بۆ لێپرسینه‌وه).
1710 - هه‌ر ئه‌و زاته‌شه که زه‌وی پان و به‌رین کردوه و (هه‌رچه‌نده له شێوه‌ی گۆدایه)، که‌ژو چیا‌و ڕووباری زۆری تێدا دابین کردووه، له هه‌موو به‌رو بوومێك جووتی فه‌راهه‌م هێناوه له هه‌ردوو جۆره، شه‌وی والێکردووه که ڕۆژ داپۆشێت، به‌ڕاستی ئا له‌و شتانه‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ که‌سانێك بیربکه‌نه‌وه.
1711 - له‌سه‌ر ڕووکار‌ی زه‌وی پارچه‌ی جۆراوجۆر هه‌یه له پاڵ یه‌کدا (که کارکردیان هه‌یه له‌سه‌ر چۆنێتی و به‌رهه‌می ڕووه‌ك، جگه له‌وه‌ی جیاوازیان نیشانه‌ن بۆ کانزا جۆراو جۆره‌کان)، هه‌ره‌ها باخی ڕه‌زی ترێ، کشتوکاڵی هه‌مه جۆر له دانه‌وێڵه و بێستانه‌کاندا، دارخورمای یه‌ك قه‌دو دوو قه‌د، هه‌موو ئه‌مانه به‌یه‌ك ئاو ئاودێر ده‌کرێن و له یه‌ك جۆر ئاو ده‌خۆنه‌وه (به‌ڵام سه‌وئه‌نجام ئه‌و هه‌موو به‌روبومه جیاوازه له قه‌باره‌و تام و بۆن و ڕه‌نگ و شێوازدا، په‌یدا ده‌بن) و هه‌ندێکیانمان له هه‌ندێکی تر بۆ خۆراکی ئاده‌میزاد نازدارتر و په‌سه‌ندتر کردووه، به‌ڕاستی ئا له‌و شتانه‌شدا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ که‌سانێك عه‌قڵ و ژیری خۆیان بخه‌نه‌کار.
1712 - خۆ ئه‌گه‌ر تۆ به‌شتێك سه‌رسام بیت و پێت سه‌یربێت، ئه‌وه قسه‌ی بێ باوه‌ڕان جێگه‌ی سه‌رسامییه که ده‌ڵێن: ئایا کاتێك بووینه‌وه به خاك و خۆڵ، سه‌رله‌نوێ ئایا زیندوو ده‌کرێینه‌وه‌و دروست ده‌بینه‌وه؟ ئا ئه‌وانه (که ئه‌و قسه‌یه ده‌که‌ن) ئه‌وانه‌ن که بێ باوه‌ڕ بوون به په‌روه‌ردگاریان، ئا ئه‌وانه زنجیره‌کان له گه‌ردنیاندان و ئه‌وانه نیشته‌جێی ناو ئاگری دۆزه‌خن و هه‌میشه ده‌بێ تیایدا بمێنه‌وه.
1713 - (لار‌و وێری خوانه‌ناسان گه‌یشتۆته ڕاده‌یه‌ك که): په‌له‌ت لێده‌که‌ن له پێشهاتنی به‌ڵاو ناخۆشی پێش ئه‌وه‌ی داوای چاکه و خۆشی بکه‌ن، له‌کاتێکدا بێگومان له پێشینانه‌وه نموونه‌ی تیاچوون و ڕیسوا بوونی خوانه‌ناسان تێپه‌ڕ بووه، بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم)خاوه‌نی چاوپۆشی و لێخۆشبوونه بۆ خه‌ڵکی، سه‌ره‌ڕای سته‌میان (ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای ئیمان و خواناسی)، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ زۆر تۆڵه سێنه‌رێکی به‌هێزه (له‌و که‌سانه‌ی که دژایه‌تی به‌رنامه به نرخه‌که‌ی ده‌که‌ن.
3013 - هه‌ر ئه‌ویش ده‌ممرێنێت و له‌وه‌ودواش زیندووم ده‌کاته‌وه...
1714 - ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون ده‌ڵێن: ئه‌وه بۆ به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه‌ك له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه دانه‌به‌زێنرایه سه‌ری (که پێغه‌مبه‌ری خوایه) بێگومان، ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) تۆ ته‌نها ترسێنه‌رو بێدارکه‌ره‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه‌یت، بۆ هه‌ر میلله‌تێك پێغه‌مبه‌رو چاوساغ و ڕێپیشانده‌رێك هه‌یه.
1715 - خوا چاك ده‌زانێت به‌وه‌ی هه‌موو مێینه‌یه‌ك چی له سکیدا هه‌ڵگرتووه (نێره یان مێ، ته‌واوه، یان ناته‌واو، ڕه‌نگی ڕووخساری، قه‌باره‌ی.... تد) هه‌روه‌ها ده‌زانێت به‌وه‌ش که ده‌پوکێته‌وه‌و له‌بار ده‌چێت و به‌وه‌ش که زیاد ده‌کات و گه‌وره ده‌بێت، هه‌موو شتێك لای ئه‌و زاته به‌ئه‌ندازه و پێوانه‌یه.
1717 - چونیه‌که لای ئه‌و زاته، ئه‌گه‌ر که‌سێکتان قسه بشارێته‌وه، یان بیڵێت و ئاشکرای بکات، هه‌روه‌ها ئاگاداری ئه‌و که‌سه‌یه که له تاریکی شه‌ودا خۆی ده‌شارێته‌وه، ئه‌وه‌ش که به‌ڕۆژدا ده‌ڕواو ئاشکراو دیاره.
1718 - بۆ خوا هه‌یه فریشته‌ی بێ شومار که به نۆره به‌دوای یه‌کدا دێن تا چاودێری ئاده‌میزاد بکه‌ن له به‌رو پشت و له هه‌موو لایه‌که‌وه بیپارێزن به فه‌رمانی خوا، بێگومان خوا بارودۆخی هیچ قه‌وم و گه‌لێك ناگۆڕێت (له خۆشیه‌وه بۆ ناخۆشی، یان له زه‌لیلیه‌وه بۆ سه‌ربه‌رزی، یان له گرانیه‌وه بۆ هه‌رزانی)هه‌تا ئه‌وان ئه‌وه‌ی به خۆیان ده‌کرێت نه‌یگۆڕن و نه‌یکه‌ن، کاتێکیش خوا بیه‌وێت به‌ڵایه‌ك به‌سه‌ر هه‌ر میلله‌تێکدا بهێنێت (له ده‌رئه‌نجامی سه‌رکه‌شی و یاخی بوونیان)، ئه‌وه هیچ هێزێك ناتوانێت به‌ری بگرێت، هیچ که‌سیش ناتوانێت جگه له خوا فریایان بکه‌وێت و ڕزگاریان بکات.
1719 - خوا ئه‌و زاته‌یه که هه‌وره بروسکه‌تان نیشان ده‌دات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ترس‌دا (به‌هۆی ڕووناکی به‌هێزو ده‌نگی سامناکی، که ده‌وریان هه‌یه له به‌پێز کردنی خاکی زه‌وی و ته‌قاندنه‌وه‌ی تۆوه‌کاندا) هه‌روه‌ها ئومێد و هیوا به‌خشیشه (به ساڵێکی پڕ به‌ره‌که‌ت)، هه‌ر ئه‌و زاته هه‌وری قورس و سه‌نگین و ئاودار به‌دی ده‌هێنێت.
1720 - هه‌وره تریشقه (به‌ده‌نگی گه‌وره و سامناكی) ته‌سبیحات و سوپاس و ستایشی (به‌دیهێنه‌ری ده‌کات) و فریشته‌کانیش له ترسی ئه‌و زاته (سه‌ر گه‌رمی ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسگوزارین)، هه‌روه‌ها (جاری وا هه‌یه) هه‌وره بروسکه ده‌نێرێت و ده‌یماڵێت به‌که‌سێکدا که خوا ویستی له‌سه‌ره و ڕۆژی ته‌واو بووه (جا له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو به‌ڵگه‌و نیشانه به‌هێزه‌دا) ئه‌وانه هه‌ر له ده‌مه‌ده‌مێ و مشتومڕدان ده‌رباره‌ی خوا (دوور له بنه‌مای زانستی) له‌کاتێکدا ئه‌و زاته ده‌سه‌ڵاتی زۆر به‌هیزه‌و تۆڵه‌سه‌ندنی (له خوانه‌ناسان) توند‌و تیژه.
1721 - هه‌ر بۆ خوایه بانگه‌وازی حه‌ق و ڕاستی، (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی هاناو هاوار بۆ که‌سێکی تر ده‌به‌ن جگه له‌و زاته، هاوار لێکراوان به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌هانایانه‌وه نایه‌ن و وه‌ڵامیان ناده‌نه‌وه، مه‌گه‌ر وه‌کو که‌سێك (تینووی بێت له دووره‌وه) ده‌سته‌کانی درێژه بکات بۆ ئاو تا بیگه‌یه‌نێته ده‌می، که‌چی بێسووده‌و ناگاته ده‌می، بێگومان دوعا نزای بێ باوه‌ڕان ته‌نها له‌ناو تاریکی و گومڕایدایه و هیچی تر نی یه.
1722 - هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه، له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندیی خۆیان بێ یان به ناچاریی سوژده بۆ خوای به‌دیهێنه‌ر ده‌به‌ن هاوڕێ له‌گه‌ڵ سێبه‌ره‌کانیاندا له به‌ره‌به‌یان و ده‌مه‌و ئێواراندا.
1723 - (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم به خوانه‌ناسان) بڵێ: کێ په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه؟ (ئه‌گه‌ر ئه‌وان بێ ده‌نگ بوون) تۆ بڵێ: الله په‌روه‌ردگاریانه، (چونکه ئه‌وانه که‌ڕ کوێرو ڵاڵن له‌وانه‌یه دان به‌و ڕاستیه‌دا نه‌نێن) پاشان پێیان بڵێ: ئایا ڕه‌وایه جگه له‌و خوایه پشت به شتانی تر ببه‌ستن و بیانکه‌نه پشتیوان و خۆشه‌ویست، که ئه‌وانه ته‌نانه‌ت بۆ خۆشییان قازانج و زه‌ره‌ریان به‌ده‌ست نیه؟! هه‌روه‌ها بڵێ: باشه ئاخر کوێر و چاوساغ وه‌ك یه‌کن؟! تاریکی و ڕووناکی چوونیه‌کن؟! (دیاره خوانه‌ناسی و بێ دینی کوێری و تاریکیه، ئیمان و باوه‌ڕو خواناسیش چاو ساغی و ڕووناکیه)، به‌ڵکو چه‌ند هاوبه‌شێکیان داناوه بۆ خوا، که‌شتیان دروستکردووه وه‌ك دروستکراوه‌کانی خوا‌و جا دروستکراوه‌که‌یان لێ شێواوه، پێیان بڵێ: الله به‌دیهێنه‌رو دروستکاری هه‌موو شتێکه و ئه‌وزاته تاکوته‌نهاو به‌ده‌سه‌ڵات و به‌هێزو به توانایه.
1767 - جا ئه‌و کێم و زووخاوه قوم قوم به‌ناچاری ده‌خواته‌وه و به‌ئاسانی بۆی قوت نادرێت، مه‌رگیش له هه‌موو لایه‌که‌وه هێرشی بۆ ده‌هێنێت، که‌چی ناشمرێت، له‌وه‌ودواش سزا‌و ئازاری هه‌مه‌جۆرو ناخۆش و گران یه‌خه‌ی به‌رنادات.
1724 - هه‌ر ئه‌و زاته له ئاسمانه‌وه بارانی باراندووه، به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌و دۆڵ و نشێوه به‌هۆی ئه‌و بارانه پڕ ده‌بن (ئینجا لافاوێك دروست ده‌بێت)، ئه‌و لافاوه کهف و کوڵی به‌رز هه‌ڵگرتووه، (ئه‌مه نموونه‌ی یه‌که‌می حه‌ق و ناحه‌قه، بۆ نمونه‌ی دووه‌م ده‌فه‌رمووێت) هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ڕووی ئه‌و کانزایانه‌ی که ئاگری تێبه‌رده‌ده‌ن و ده‌یتوێننه‌وه به‌ئاگر بۆ دروستکردنی خشڵ وه‌کو (ئاڵتوون و زیوو پلاتین) یاخود بۆ پێویستی تر (وه‌کو ئاسن و مس و قوڕقوشم) کهف و کوڵ دروست ده‌بێت وه‌ك کهف و کوڵی سه‌ر ئاوه‌که، ئا به‌و شێوه‌یه خوا نموونه ده‌هێنێته‌وه بۆ حه‌ق و ناحه‌ق، بۆ ڕاست و ناڕاست، جا ئه‌وه‌ی کهف و کوڵه وبێسوود و بێ که‌ڵکه ده‌ڕوات و ده‌پوکێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که سوود به‌خش و به‌که‌ڵکه بۆ خه‌ڵکی له‌سه‌ر زه‌ویدا هه‌ر ئه‌وه ده‌مێنێته‌وه، ئا به‌و شێوه‌یه خوا نموونه جۆراوجۆره‌کان ده‌هێنێته‌وه، (دیاره که به‌تاڵ و ناحه‌قی کهف و کوڵن و ته‌مه‌ن کۆتان، حه‌ق و ڕاستیش ئاوه پاکه‌که‌یه‌و و کانزا به‌سووده‌کانن ده‌مێننه‌وه له زه‌ویدا).
1725 - (هه‌ڵویستی ئه‌و خه‌ڵکه له به‌رامبه‌ر بانگه‌وازی په‌روه‌ردگاریانه‌وه دوو جۆره) بۆ ئه‌وانه‌ی که به‌ده‌م بانگه‌وازی په‌روه‌ردگاریانه‌وه چوون، هه‌موو خۆشی و شادی و کامه‌رانی و ئاسووده‌ییه‌کان بۆ ئاماده‌یه، ئه‌وانه‌ش که به‌ده‌م بانگه‌وازه‌که‌یه‌وه نه‌چوون، ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی خاوه‌نی هه‌ر هه‌موو شتێك بن له زه‌ویداو ئه‌وه‌نده‌ی تریشی له‌گه‌ڵدا بێت، ئه‌وه ده‌یانکرده قوربانی خۆیان، له پێناوی ڕزگاری خۆیاندا ده‌یانبه‌خشی، (چونکه) ئا ئه‌و جۆره که‌سانه به خراپترین شێوه حسابیان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت، سه‌رئه‌نجامیش، جێگه‌یان دۆزه‌خه، ئای که شوێنێکی خراپه.
1726 - جا ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که دڵنیایه و ده‌زانێت بێگومان ئه‌م قورئانه‌ی که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه بۆت دابه‌زێنراوه حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌یه، وه‌کو ئه‌و که‌سه وایه که کوێره له ئاستیدا؟، به‌ڕاستی هه‌ر خاوه‌ن بیر‌و هۆشه‌کان له‌ڕاستی تێده‌گه‌ن و تێده‌فکرن.....
1727 - ئه‌و که‌سانه‌ن وه‌فا ده‌که‌ن و به‌ئه‌مه‌کن له به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌یمانه‌وه که هه‌یانه له‌گه‌ڵ خوای په‌روه‌ردگارداو، ئه‌و په‌یمانه‌ش ناشکێن و به‌ڵێن هه‌ڵناوه‌شێننه‌وه....
1728 - ئه‌وانه‌شن که هه‌رچی خوا فه‌رمانی به گه‌یاندنی داوه ده‌یگه‌یه‌نن و به‌دڵ له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن (نه‌وه‌کو لێیان بره‌نجێت) و له لێپرسینه‌وه‌و حسابی توند و تیژی قیامه‌تیش سڵ ده‌که‌نه‌وه.
1729 - ئه‌وانه‌شن که دانیان به‌خۆدا گرت و به ئارام بوون بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندیی په‌روه‌ردگاریان و نوێژه‌که‌شیان به چاکی ئه‌نجام داوه‌و له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ش که پێمان به‌خشیوون به‌خشیویانه، به‌نهێنی و به ئاشکراو به‌چاکه‌کاری و شێوازی جوان پاڵ به نادروستی و هه‌ڵه و خراپکارایه‌وه ده‌نێن، ئا ئه‌وانه سه‌رئه‌نجامه‌که‌یان ئه‌و خانووبه‌ره (ڕازاوه‌یه‌یه له به‌هه‌شتدا)....
1730 - که باخه‌کانی به‌هه‌شتی_عه‌دنه_ بۆیان ڕازاوه‌ته‌وه، به شادیه‌وه ده‌چنه ناوی، هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌ر که‌سێك چاك و پاك و خواناسه له باووباپیران و هاوسه‌رانیان و نه‌وه‌کانیان، جا فریشته‌کان ده‌چن بۆ سه‌ردانیان له هه‌موو ده‌روازه‌کانه‌وه....
1731 - ده‌ڵێن: سڵاوتان لێ بێت به هۆی خۆگرتنتانه‌وه (له به‌رامبه‌ر کێشه‌کانی ژیان، له‌به‌رامبه‌ر گاڵته‌جاڕیی خوانه‌ناسان...) که‌وابوو ئای چه‌نده جێگه و ڕێگه‌یه‌کی خۆشتان بۆ خۆتان مسۆگه‌ر کرد.
1732 - (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی که په‌یمانی خوا ده‌شکێنن دوای ئه‌وه‌ی که پێشتر توند‌و تۆڵ بوو (له سه‌روو هه‌موویانه‌وه په‌یمانی فیتره‌ت و به‌ندایه‌تی)، هه‌رچی په‌یوه‌ندیه‌کیش خوا فه‌رمانیدا به‌گه‌یاندنی ئه‌وان ده‌یبڕن و ده‌یپچڕێنن، هه‌روه‌ها تۆوی فه‌سادو گوناهو تاوان ده‌چێنن له زه‌ویدا، ئا ئه‌وانه نه‌فره‌ت و خه‌شمی خوایان له‌سه‌ره‌و هه‌روه‌ها جیگه و ڕێگه‌ی ناخۆش و ناله‌بار (له‌دۆزه‌خدا) بۆ ئه‌وان هه‌یه.
1733 - هه‌ر خوایه، ڕزق و ڕۆزی فراوان ده‌به‌خشێت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت و ته‌نگ و که‌می ده‌کاته‌وه (به‌شێوه‌یه‌ك که حیکمه‌ت و دانای تێدا به‌دی ده‌کرێت) که‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی دڵخۆشن به‌ژیانی دنیا، له‌کاتێکدا که ژیانی دنیا له به‌رامبه‌ر ژیانی قیامه‌ته‌وه (له‌به‌هه‌شتی به‌ریندا) ته‌نها ڕابواردنێکی که‌م نه‌بێت هیچی تر نی یه.
1793 - به په‌له و شپرزه‌ییه‌وه دێن، سه‌ریان به‌رز کردۆته‌وه و له ترس و سامناکی ئه‌و ڕۆژه‌دا چاویان ناتروکێت، دڵه ڕاوکێیانه‌و دڵ و ده‌روونیان به‌تاڵه و هیچ حاڵی نین.
3014 - هه‌ر ئه‌وه ئومێدم پێیه‌تی که له گوناهم خۆش ببێت له ڕۆژی قیامه‌تدا...
1734 - خوانه‌ناسان ده‌ڵێن: ئه‌وه بۆچی موعجیزه‌یه‌ك بۆ محمد صلی الله علیه وسلم له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه دانه‌به‌زێنرایه سه‌ری، (به‌مه‌رجێك_موعجیزه_ هیچ کات نه‌بووه‌ته هۆی ئیمان هێنانی خه‌ڵکی، به‌ڵکو بیانویه‌که و هه‌میشه خوانه‌ناسان وڕکیان لێ گرتووه) تۆش پێیان بڵێ: به‌ڕاستی خوا، هه‌رکه‌سێك که‌بیه‌وێت گومڕاو سه‌رلێشێواوی ده‌کات، له‌هه‌مان کاتدا هیدایه‌تی ئه‌و که‌سانه ده‌دات که ڕوو له په‌یامه‌که‌ی ده‌که‌ن و به‌ندایه‌تی ده‌که‌ن و گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ لای...
1735 - ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هیناوه‌و دڵ و ده‌روونیان ئارام ده‌بێت به قورئان و په‌یامه‌که‌ی خوای په‌روه‌ردگار، ئاگاداربن دڵه‌کان: هه‌ر به قورئان و یادی خوا‌و (پاپه‌ندبوون به ئاینه‌که‌یه‌وه) خۆشنوود ده‌بن و ده‌حه‌وێنه‌وه.
1736 - ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕیان هیناوه و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، به‌هه‌شت و نازو نیعمه‌تی جوان و ڕازاوه و جێگه و ڕێگه‌ی خۆش بۆیان ئاماده‌یه.
1737 - ئا به‌و شێوه‌یه تۆمان ڕه‌وانه کردووه بۆ سه‌ر ئوممه‌تێك که پێش ئه‌مان میلله‌تانی تریش هه‌بوون، تا ئه‌م قورئانه‌ی که به‌وه‌حی بۆمان ڕه‌وانه کردویت به‌سه‌ریاندا بخوێنیته‌وه، که‌چی زۆربه‌یان باوه‌ڕ به‌خوای میهره‌بان ناهێنن، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ بڵێ: ئه‌و زاته په‌روه‌ردگاری منه و بێجگه له‌و خوایه‌کی تر نیه، من هه‌ر پشتم به‌و زاته به‌ستووه، گه‌ڕانه‌وه‌شم هه‌ر بۆ لای ئه‌وه.
1738 - خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی له جیاتی ئه‌م قورئانه، خوا قورئانێکی ڕه‌وانه بکردایه که کێوه‌کان پێی بڕۆشتنایه، یان زه‌وی پێ هه‌ڵکه‌نرایه و له‌ت بکرایه، یان مردووه‌کانی پێ بهاتایه قسه‌و گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بکرایه، خوانه‌ناسان هه‌ر بڕوایان نه‌ده‌هێنا، به‌ڵام دڵنیابن که هه‌موو کارێك و هه‌موو شتێك به‌ده‌ست خوایه، باشه، ئایا ئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوه نا‌ئومێد نه‌بوون (له بێ دین و خوانه‌ناسان، خۆ هیدایه‌ت به زۆر نیه؟) جا ئه‌گه‌ر خوا بیوستایه هه‌موو خه‌ڵکی ناچار ده‌کرد که هیدایه‌ت وه‌ربگرن (خوانه‌ناسان وه‌نه‌بێت ژیانی دنیا به‌خۆشی به‌رنه سه‌ر، به‌ڵکو) به‌رده‌وام ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون به‌ڵای سه‌خت و ناخۆشیان تووش ده‌بێت به‌هۆی ئه‌و کار‌و پیشه‌یه‌وه که ئه‌نجامیان داوه، یاخود ئه‌و به‌ڵا سه‌ختانه له نزیك ماڵهکانیانهوه داده‌به‌زێت و سه‌رهه‌ڵده‌دات، هه‌تا به‌ڵێنی خوا دێته دی، به‌ڕاستی خوا په‌یمانی ناشکێنێت و ده‌یهێنێته دی.
1739 - (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئه‌گه‌ر خوا نه‌ناسان گاڵته ده‌که‌ن به تۆ یان به ئایینه‌که‌ی تۆ، خه‌فه‌ت مه‌خۆ چونکه) سوێند به‌خوا به‌ڕاستی گاڵته‌کراوه به پێغه‌مبه‌رانی پێش تۆش، جا من ماوه‌یه‌ك مۆڵه‌تمدا به‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون پاشان خه‌شم و قینی خۆمم لێگرتن، جا چۆن تۆڵه‌یه‌ك بوو تۆڵه‌که‌م؟ (له مێژوو بپرسه و سه‌رنجی ئاسه‌واریان بده)!
1740 - جا ئایا ئه‌و زاته‌ی که سه‌رپه‌رشتیاری کار‌و کرده‌وه‌ی هه‌موو که‌سێك و ده‌زانێت چیان کردووه (وه‌کو په‌رستراو و بته‌کانی تر وایه که خه‌ڵکی هاناو هاواری بۆ ده‌به‌ن؟)، له‌گه‌ڵ گه‌ورویی و باڵاده‌ستی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌دا نه‌فامان شه‌ریکیان بۆ خوا بڕیارداوه، تۆش بڵێ: ئاده‌ی ئاوی ئه‌و بت و هاوه‌ڵانه‌م بۆ بنێن که له‌جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن؟ یاخود (به‌هه‌موو عه‌قلێکیانه‌وه) ده‌تانه‌وێت خوا ئاگادار بکه‌نه‌وه به‌شتێك که ئه‌و زاته نایزانێت له زه‌ویدا؟!!، یان هه‌ر ئه‌تانه‌وێت ئاگاداری بکه‌نه‌وه به‌قسه‌ی سه‌رزاره‌کیتان، نه‌خێر ڕاستی هه‌ر ئه‌وه‌یه که فێڵ و ته‌ڵه‌که و پیلانی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون بۆیان ڕازێنراوه‌ته‌وه و له ڕێبازی ڕاست وێڵ کراون، جا هه‌ر که‌س به‌هۆی کار‌و کرده‌وه‌ی خراپیه‌وه ڕێبازی خوا ون بکات، ئیتر که‌س نیه هیدایه‌تی بدات.
1741 - ئه‌وانه هه‌ر له دنیادا تووشی سزایه‌کیان ده‌که‌ین، بێگومان سزای قیامه‌تیشیان سه‌ختتره و هیچ شتێك نیه له سزای خوایی ڕزگاریان بکات و په‌نایان بدات.
2597 - له‌و ڕۆژه‌دا که کاره‌ساته‌که ده‌بینن، هه‌موو شیرده‌رێك له شیر خۆره‌که‌ی بێ‌ئاگا ده‌بێت و فه‌رامۆشی ده‌کات، هه‌موو سك پڕ‌و دوو گیانێکش کۆرپه‌له‌که‌ی ده‌دانێت، خه‌ڵکی ده‌بینیت، وه‌کو سه‌رخۆشن، له ڕاستیدا سه‌رخۆشیش نین، به‌ڵکو سزای خوایی زۆر سه‌خت و سامناکه و سه‌ری لێ شێواندوون.
1742 - وێنه‌ی نمونه‌یی ئه‌و به‌هه‌شته‌ی به‌ڵێن دراوه به پارێزگاران (که جوان و ڕازاوه‌یه) چه‌نده‌ها ڕووبار ڕه‌وان و جاریه (به‌ژێر دره‌خته‌کان و به به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا)، خواردن و خواردنه‌وه‌ی (ههمهجۆر و هه‌مه‌ڕه‌نگی) به‌رده‌وامه هاوڕێ له‌گه‌ڵ سێبه‌ری خۆش و (هه‌وای سازگارو شنه‌ی شه‌ماڵدا) ئه‌وه‌یه سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌وانه‌ی له‌توڕه‌یی خوا خۆیان پاڕاست، سه‌ر ئه‌نجامی بێ باوه‌ڕو خوانه‌ناسانیش ئاگری دۆزه‌خه.
1814 - ئا به‌و شێوه‌یه ئێمه قورئان ده‌ده‌ین به گوێ و دڵی تاوانباران و تاوانکاراندا (تا به‌ڵگه بێت له‌سه‌ریان).
1815 - له کاتێکدا باوه‌ڕی پێ ناهێنن و هه‌ر له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی پێشینان ده‌ڕۆن.
1743 - ده‌سته‌یه‌ك له‌وانه‌ی که کتێبی ئاسمانیان پێ به‌خشیوون (شوینکه‌وته‌ی حه‌ق و ڕاستین) دڵخۆش و شادمان ده‌بن به‌و قورئانه‌ی که بۆ تۆ دابه‌زێنراوه، هه‌ندێ گرۆ ده‌سته‌ی تریش هه‌یه ئینکاری هه‌ندێکی ده‌کات.. پێیان بڵێ: به‌ڕاستی من فه‌رمانی ئه‌وه‌م پێ دراوه که ته‌نها خوا بپه‌رستم و هیچ شه‌ریك و هاوه‌ڵیشی بۆ بڕیار نه‌ده‌م، هه‌ر بۆ لای ئه‌و خه‌ڵك بانگ بکه‌م، گه‌ڕانه‌وه‌ش هه‌ر بۆ لای ئه‌وه.
1744 - هه‌ر به‌و شێوه‌یه (پێشتر کتێبی ئاسمانیمان به زمانی جۆراو جۆر ڕه‌وانه کردووه) قورئانمان وه‌کو داوه‌رێك به‌عه‌ره‌بیه‌کی پاراو دابه‌زاندووه، سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر شوێنی ئاره‌زووه‌کانی ئه‌وان بکه‌ویت، دوای ئه‌وه‌ی زانستی و زانیاری ته‌واوت (له‌لایه‌ن خواوه) بۆ هات، ئه‌وه هیچ پشتیوان و پارێزه‌رێکت نی یه له سزای خوا بتپارێزێت.
1750 - ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون ده‌ڵێن: تۆ پێغه‌مبه‌رو ڕه‌وانه کراوی خوا نیت، له وه‌ڵامیاندا بڵێ: هه‌ر خوا به‌سه که شایه‌ت بێت له نێوان منیش و ئێوه‌شدا، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سه‌ش که شاره‌زای قورئان و کتێبه ئاسمانیه‌کانه.
1751 - سه‌رنجی سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقرة) بده، ئه‌م قورئانه کتێبێکه دامانبه‌زاندووه بۆت ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم تا خه‌ڵکی له تاریکیه‌کانی (بێ باوه‌ڕی و نه‌زانی و سه‌رلێشێواوی) ده‌ربهێنێت، به‌ره‌و نوورو ڕێبازی ڕۆشنایی ئیمان، به‌ویستی په‌روه‌ردگاریان، تا ده‌گه‌نه ڕێبازی ڕاستی خوای باڵاده‌ست و شایسته‌ی سوپاسگوزاری.
1752 - ئه‌و خوایه‌ی که هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر ئه‌و خاوه‌نیانه، هاوار و ئاهو ناڵه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که بێ باوه‌ڕن له سزایه‌کی زۆر توند‌و تیژ....
2598 - هه‌ندێ له خه‌ڵکی ده‌بینیت به‌بێ هیچ زانستی و زانیاریه‌ك ده‌رباره‌ی (گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی) خوای په‌روه‌ردگار موجاده‌له ده‌که‌ن و باس و خواس ده‌که‌ن و شوێن هه‌موو شه‌یتانێکی یاخی و سه‌رکه‌ش ده‌که‌ون.
1753 - ئه‌وانه‌ی که ژیانی دنیایان له به نرخترو خۆشه‌ویستره له ژیانی جیهانی دوایی، هه‌میشه به‌ربه‌ست ده‌خه‌نه به‌ر ڕێبازی خوا‌و ده‌یانه‌وێت له ڕێڕه‌وی خۆی ده‌ربچێت و بترازێت، (یاخود په‌سه‌نده لایان، به‌ڵام به‌مه‌رجێك له خزمه‌ت پلان و نه‌خشه‌ی ئه‌واندا بێت) ئا ئه‌وانه له گومڕاییه‌کی قووڵ و بێ سه‌رو بندا سه‌رگه‌ردانن و ده‌مێننه‌وه.
1754 - ئێمه هیچ فرستادیه‌کمان ڕه‌وانه نه‌کردووه ته‌نها به‌زمانی قه‌ومه‌که‌ی نه‌بێت، (یه‌کێك بووه له خۆیان و به زمانی ئه‌وان دواوه) تا هه‌موو شتێکیان بۆ ڕوون بکاته‌وه، ئینجا خوای گه‌وره ئه‌و که‌سه‌ی گومڕا کردووه که وستوویه‌تی (چونکه گوێی بۆ بانگه‌وازی حه‌ق نه‌گرتووه)، ئه‌وه‌ش که وستویه‌تی هیدایه‌تی داوه (په‌روه‌ردگار پاڵپشتی ژیر‌و هۆشمه‌ندانه)، ئه‌و زاته‌ش باڵا ده‌سته (ویستی ئه‌و له سه‌روو هه‌موو ویسته‌کانه‌وه‌یه)، دانایه و (ده‌زانێت کێ شایسته‌ی ئه‌و ڕه‌حمه‌ته به‌نرخه‌یه).
2484 - موحاسه‌به‌و لێ پرسینه‌وه‌ی خه‌ڵکی نزیک بۆته‌وه، له کاتێکدا (زۆربه‌ی) ئه‌وان بێ ئاگا وغافڵن وپشتیان له ئاینی خوا کردووه و ڕوو وهرگێرن (له‌به‌رنامه‌که‌ی).
1755 - سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه موسامان ڕه‌وانه کرد، هاوڕێ له‌گه‌ڵ موعجیزه‌ی زۆردا (فه‌رمانما پێدا) که قه‌وم و عه‌شیرتت له تاریکیه‌کان ڕزگار بکه‌و به‌ره‌و نوورو ڕووناکی بیانبه، ڕۆژه‌کانی خوایان بهێنه‌ره‌وه یاد (ئه‌و ڕۆژانه‌ی که تۆڵه‌ی له بێ باوه‌ڕان سه‌ند و ئیماندارانی سه‌رسه‌خت)، بێگومان ئا له‌و به‌سه‌رهاتانه‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن، بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که زۆر خۆگرن (له‌کاتی ته‌نگانه‌دا)، زۆر سوپاسگوزاریشن (له‌کاتی خۆشی‌دا).
1756 - (یادیان بهێنه‌ره‌وه) کاتێك مو‌سا به قه‌ومه‌که‌ی وت: یادی نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا بکه‌نه‌وه له‌سه‌رتان، کاتێك له دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ون ڕزگاری کردن که به‌ناخۆشترین شێوه سزای ده‌دات، کوڕانی ئێوه‌یان سه‌ر ده‌بڕی و ئافره‌تانی ئێوه‌یان ده‌هێشته‌وه (بۆ کاره‌که‌ری)، بێگومان ئا له‌و پێشهاتانه‌دا به‌ڵاو تاقی کردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆتان ساز درابوو.
1757 - له‌یادتان بێت که: په‌روه‌ردگارتان بڕیاری داوه، سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر سوپاسگوزارو شوکرانه بژێر بن، ڕزق و ڕۆزی و نازو نیعمه‌تتان به‌سه‌ردا ده‌ڕێژێنم و زیادی ده‌که‌م، به‌ڵام: ئه‌گه‌ر ناشوکرو سوپاس ناپه‌زێڕ بن، به‌ڕاستی ئه‌و کاته ئیتر تۆڵه و سزای من زۆر به ئازار ده‌بێت.
1759 - باشه، ئایا هه‌واڵی قه‌ومه پێشووه‌کانتان پێ نه‌گه‌شتووه، قه‌ومی (نوح و عاد و ثمود)، ئه‌وانه‌ش که له دوای ئه‌وان هاتوون، ته‌نها خوا نه‌بێت که‌س نازانێت چه‌نده بوون و چیان به‌سه‌ر هاتووه، ئه‌وانه فرستاده‌کانیان به به‌ڵگه‌ی زۆره‌وه هاتن دووپاتیان ده‌کرده‌وه که پێغه‌مبه‌ری په‌روه‌ردگارن، که‌چی خوانه‌ناسان یان به‌ده‌ستیان ئاماژه‌یان ده‌کرد بۆ پێغه‌مبه‌ران که بێده‌نگ بن، یاخود ده‌ستیان ده‌برد بۆ ده‌می خۆیان و (ده‌یانکرده فیکه و هۆسه و گاڵته‌جاڕی) و ده‌یانوت: بێگومان ئێمه باوه‌ڕمان به‌م په‌یام و به‌رنامه‌یه نیه که به ئێوه‌دا ڕه‌وانه کراوه، به‌ڕاستی ئێمه‌ش له دوو دڵیه‌کدان که خه‌ڵکیش ده‌خاته گومانه‌وه له‌وه‌ی که ئێوه به‌نگه‌وازی ئێمه‌ی بۆ ده‌که‌ن.
1760 - پێغه‌مبه‌رانیان وتیان: باشه، ئاخر گومان له چی ده‌که‌ن؟ ئایا له خوای په‌روه‌ردگاردا گومان هه‌یه؟! به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌وی؟! ئه‌و زاته بانگتان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی لێتان خۆش ببێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌و گوناهه‌کانتان چاوپۆشی بکات و مۆڵه‌تیشیتان ده‌دات تا کاتێکی دیاریکراو، که‌چی (خوا نه‌ناسان ڕوو به‌پێغه‌مبه‌ران) وتیان: ئێوه ته‌نها به‌شه‌رن وه‌کو ئێمه هیچی تر نین (له‌باتی سوپاسی خوا بکه‌ن که ئه‌وه‌نده ئاده‌میزاد ڕێزداره، نوێنه‌ر له خۆیان هه‌ڵده‌بژێرێت)، که‌چی ڕه‌خنه‌یان گرت و وتیان: ئێوه ده‌تانه‌وێت ڕێگرو دژ به‌وه بن که باو و باپیرانمان ده‌یانپه‌رست (ده‌ی ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن) به‌ڵگه‌یه‌کی ئاشکرامان بۆ بهێنن و نیشانمان بده‌ن؟!
1761 - پێغه‌مبه‌رانیان پییان وتن: ئێمه ته‌نها به‌شه‌رێکین وه‌کو ئێوه و هیچی تر، به‌ڵام خوا ویستی هه‌ر که‌سێکی ببێت له به‌نده‌کانی خۆی منه‌ت ده‌خاته‌سه‌ری (هه‌ڵیانده‌بژێرێ بۆ گه‌یاندنی په‌یامه پیرۆزه‌که‌ی)، ئێمه بۆمان نه‌بووه هیچ به‌ڵگه و موعجیزه‌یه‌کتان بۆ بهێنین مه‌گه‌ر به ویست و مۆڵه‌تی خوا نه‌بێت، ده‌با ئه‌وانه‌ی که ئیماندارن هه‌ر پشت به‌خوا ببه‌ستن.
1762 - جا ئه‌وه چیمان هه‌یه ئێمه ئه‌گه‌ر پشت به په‌روه‌ردگاری مه‌زن نه‌به‌ستین، له‌کاتێکدا که به‌ڕاستی ئه‌و زاته هیدایه‌ت و ڕێنموویی کردووین بۆ هه‌موو ڕێگه‌و ڕێبازێکی چاك و به‌سوود، مه‌رج بێت له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو نه‌خۆشی و ئازاره‌وه که ئێوه بۆ ئێمه‌تان پێش هێنه، خۆگرو به‌ئارام بین، ده‌با ئه‌وانه‌ی که پشتیوانیان پێویسته هه‌ر پشت به‌خوا ببه‌ستن.
1763 - ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون به پێغه‌مبه‌رانی خۆیانیان وت: (ئه‌گه‌ر کۆڵ نه‌ده‌ن) به‌ڕاستی له وڵاتمان ده‌رتان ده‌که‌ین، یان ده‌بێت بێنه‌وه ڕیزی ئاینه‌که‌ی ئێمه، ئه‌وسا په‌روه‌ردگاریان په‌یامی بۆ ناردن که: دڵنیابن ئێمه سته‌مکاران (به‌م زووانه) له‌ناو ده‌به‌ین و ده‌یانفه‌وتێنین...
1764 - بێگومان نیشته‌جێتان ده‌که‌ین له‌و وڵاته‌دا له دوای ئه‌وان، ئه‌وه‌ش بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌یه که له وه‌ستانیان له به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی مندا ده‌ترسن و هه‌ڕه‌شه‌کانی من بیم و ترسیان هه‌یه.
1765 - ئه‌وسا ئیتر پێغه‌مبه‌ران داوای سه‌رکه‌وتنیان له په‌روه‌ردگاریان کرد‌و هه‌موو زۆردار‌و سته‌مکارو سه‌رسه‌خت و دڵ ڕه‌شێك نا‌ئومێد و مایه‌پووچ بوو.
1768 - نموونه‌ی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان نه‌هێناوه به‌په‌روه‌ردگاریان، کرده‌وه‌کانیان وه‌کو خۆڵه‌مێشێك وایه که له ڕه‌شه‌بایه‌کی سه‌خت له ڕۆژێکی گه‌رده‌لوودا به‌توندی لێی بدات، له‌و هه‌وڵ و کۆششه‌ی که داویانه بۆ دنیا هیچیان ده‌ست ناکه‌وێت، ئا ئه‌وه‌یه گومڕایه‌ك که له حه‌ق و ڕاستیه‌وه دووره.
1769 - ئایا نه‌تبینیوه و نه‌تزانیوه که بێگومان خوا ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی به‌دیهێناوه، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ئه‌وه ئێوه له‌ناوده‌بات و ناتانهێڵێت و که‌سانی تازه ده‌هێنێته کایه‌وه.
1770 - ئه‌و گۆڕانکاری و ئه‌و جۆره شتانه لای خوای به‌ده‌سه‌ڵات گران نیه و زۆر ئاسانه.
1780 - خوانه‌ناسان هاوه‌ڵ و شه‌ریکیان بۆ خوا بڕیاردا، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك وێڵ بکه‌ن له به‌رنامه‌و ئاین و ڕێبازی خوا، پێیان بڵێ: ڕابوێرن و ژیان به‌سه‌ربه‌رن، چونکه سه‌رئه‌نجامتان به‌ره‌و دۆزه‌خه.
1781 - (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) به‌و به‌ندانه‌م که باوه‌ڕیان هێناوه بڵێ: با نوێژه‌کانیان به چاکی ئه‌نجام بده‌ن و له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی که پێمان به‌خشیوون ببه‌خشن به‌نهێنی (بۆ ئه‌وه‌ی ڕیاو ڕووپامایی تێکه‌ڵ نه‌بێت) و به‌ئاشکرا (بۆ هاندانی که‌سانی تر)، پێش ئه‌وه‌ی ڕۆژێك بێت نه کڕینی تیادایه، نه‌فرۆشتن (تا به‌هۆی پاره‌و سامانه‌وه خۆتان ده‌رباز بکه‌ن) نه دۆستایه‌تیشی تێدایه (تا دۆستان و هاوه‌ڵان هه‌وڵێك بده‌ن).
1782 - خوا ئه‌و زاته‌یه که ئاسمانه‌کان و زه‌وی به‌دیهێناوه، له ئاسمانه‌وه بارانی باراندووه به‌هۆیه‌وه به‌روبوومی له‌ناخی زه‌وی بۆ ئێوه ده‌رهێناوه، هه‌روه‌ها که‌شتی له ده‌ریادا بۆ ئێوه بار هێناوه تا فه‌رمانی ئه‌و زاته بڕوات (به‌سه‌ریه‌وه، هه‌ر خوایه به‌دیهێنه‌ری ئه‌و ماده سه‌ره‌تاییانه‌ی که که‌شتی لێ دروست ده‌کرێت، هه‌ر ئه‌وزاته‌یه به‌دیهێنه‌ری وزه‌و ئاو‌و هه‌وا... هتد)، هه‌روه‌ها ڕووباره‌کانیشی بۆ ڕام کردوون (که جۆره‌ها سوودیان هه‌یه بۆتان).
1783 - خۆر‌و مانگیشی بۆ ڕام هێناون که به‌رده‌وام له چه‌رخ و خولدان، شه‌و و ڕۆژیشی بۆ خزمه‌تگوزاری ئێوه ڕام هێنا.
1784 - له‌هه‌رچی شتێك داواتان کردبێت و پێوستان بێت، پێی به‌خشیوون، خۆ ئه‌گه‌ر نازو نیعمه‌ت و به‌خششه‌کانی خوا ئاماژه بکه‌ن، ناتوانن بیانژمێرن (به‌ڵکو یه‌ك نیعمه‌ت ناژمێردرێت، ئه‌وه‌نده لق و پۆپی لێ ده‌بێته‌وه)، به‌ڕاستی زۆربه‌ی ئینسانه‌کان زۆر سته‌مکارو خوانه‌ناس و سپڵه‌ن.
1785 - (به‌یاد بێنه) کاتێك ئیبراهیم نزای کرد‌و وتی: په‌روه‌ردگارا، باڵی هێمنی و ئاسایش بکێشه به‌سه‌ر ئه‌م شار‌و وڵاته‌داو خۆم و نه‌وه‌کانیشم بپارێزه له‌وه‌ی که بته‌کان بپه‌ره‌ستین.
1786 - په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی ئه‌و بتانه زۆر که‌سیان گومڕا کرد‌و، زۆر خه‌ڵکیان سه‌رلێشێواو کرد، جا ئه‌وه‌ی شوێنی من بکه‌وێته و به‌گوێی من بکات، ئه‌وه بێگومان له په‌یڕه‌وانی منه، ئه‌وه‌ش که لێم یاخی ده‌بێت، ئه‌وه بێگومان تۆ زۆر لێ‌خۆش بوو میهره‌بانیت.
2599 - له‌سه‌ر شه‌یتان بڕیاردراوه، بێگومان ئه‌وه‌ی شوێنی بکه‌وێت و به‌گوێی بکات، ئه‌وه به‌ڕاستی گومڕای ده‌کات و ڕێگه‌ی بۆ خۆش ده‌کات تا به‌ره‌و سزای دۆزه‌خ بیبات.
1787 - په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی من هه‌ندێ له وه‌چه و خێزانم له دۆڵێکی وشکی بێ کشتوکاڵدا جێ‌نشین کردووه، له‌پاڵ ماڵه پیرۆزه‌که‌تدا، له پاڵ (بیت الحرام) دا، په‌روه‌ردگارا، بۆیه لێره نیشته‌جێم کردن تا به‌چاکی نوێژ‌و خواپه‌رستی ئه‌نجام بده‌ن، جاداواکارم دڵی هه‌ندێك له‌و خه‌ڵکه که‌مه‌ندکێش بکه‌یت بۆ لایان و له ڕزق و ڕۆزی جۆراو جۆر به‌هره‌مه‌ندیان بکه‌یت، بۆئه‌وه‌ی سوپاسگوزاری بکه‌ن.
1788 - په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی تۆ ده‌زانیت چی ده‌شارینه‌وه و چی ئاشکرا ده‌که‌ین (له کار‌و کرده‌وه‌مان) و هیچ شتێك له زه‌وی و له ئاسماندا له خوای گه‌وره په‌نهان نابێت.
1789 - سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که له ته‌مه‌نی پیریدا ئیسماعیل و ئیسحاقی پێ به‌خشیم، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم بیسه‌ری دوعا و نزایه.
1790 - په‌روه‌ردگارا، خۆم و نه‌وه‌کانم بگێڕه له‌و که‌سانه‌ی که ئه‌نجامده‌ری نوێژ بین به‌چاکی، په‌روه‌ردگارا، دوعا‌و نزام گیرا بکه.
1791 - په‌روه‌ردگارا، له‌خۆم و دایک و باوکم و ئیمانداران خۆش ببه، له‌و ڕۆژه‌دا که لێپرسینه‌وه به‌رپا ده‌بێت.
1792 - (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) واگومان مه‌به که خوا بێ ئاگایه له‌و کاروکرده‌وه‌یه‌ی سته‌مکاران ده‌یکه‌ن، به‌ڕاستی خوا سزاکه‌یان دوا ده‌خات بۆ ڕۆژیك که چاوه‌کانیان تیایدا ئه‌بڵه‌ق ده‌بن (جاری وایش هه‌یه هه‌ر له دنیادا سته‌مکاران ڕیسوا ده‌کات و تۆڵه‌یان لێده‌سێنێت).
1794 - ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم خه‌ڵك بترسێنه و بێداریان بکه‌ره‌وه له‌و ڕۆژه‌ی که سزا‌و ئازار یه‌خه‌یان پێ ده‌گرێت، جا ئه‌وانه‌ی که سته‌میان کردووه ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م و نزیك مۆڵه‌تمان بدا (بمانگێڕه‌وه بۆ دنیا) تا به ده‌م بانگه‌وازه‌که‌ته‌وه بچین و شوێنی پێغه‌مبه‌ران بکه‌ین، (به‌ڵام تازه کار له‌کار ترازاوه‌و گه‌ڕانه‌وه ئه‌سته‌مه، بۆیه پێیان ده‌وترێت) مه‌گه‌ر کاتی خۆی سوێندتان نه‌ده‌خوارد که دنیا به‌رده‌وامه‌و ئێوه تیاچونتان نابێت؟!.
1795 - ئێوه کاتی خۆیشی نیشته‌جێ بوون له ماڵ و حاڵ و شوێنی ئه‌وانه‌دا که سته‌میان له خۆیان کرد‌و (ڕێگه‌ی ئیمان و خواناسیان نه‌گرت) بۆتان ده‌رکه‌وت که چیمان پێکردن و چیمان به‌سه‌ر هێنان و نموونه و باسی زۆرمان بۆ هێناونه‌ته‌وه (ده‌رباره‌ی سه‌رئه‌نجامیان).
1796 - بێگومان (خوانه‌ناسان) پیلان و ته‌ڵه‌که‌ی خۆیانیان گێڕا، فێڵ و فڕی زۆریان کرد، به‌ڵام هه‌موو پیلان و فێڵیان لای خوا ئاشکراو دیاره (به‌سه‌ر خۆیاندا ده‌شکێته‌وه) هه‌رچه‌نده پیلان و فێڵیان کێوه‌کانیش له بن بهێنێت.
1797 - که‌واته، وا حساب مه‌که (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) خوای گه‌وره به‌ڵێنی خۆی بۆ پێغه‌مبه‌ران ناباته سه‌ر (به سه‌رخستن و مانه‌وه‌ی به‌رنامه‌یان له دنیاداو سه‌رفرازی هه‌میشه‌ییان له به‌هه‌شتی به‌ریندا) چونکه به‌ڕاستی خوا باڵاده‌سته و خاوه‌نی تۆڵه‌یه (له سته‌مکارو خوانه‌ناسان).
1798 - له ڕۆژێکدا که ئه‌م زه‌ویه ده‌گۆڕێت به زه‌ویه‌کی تر‌و هه‌روه‌ها ئاسمانه‌کانیش ده‌گۆڕێن به شێوه‌و شێوازێکی تر‌و هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکه ده‌رده‌که‌ون و ئاماده‌ن له به‌رده‌م دادگای خوای تاك و ته‌نهاو به‌ده‌سه‌ڵات و خه‌شیمگیر له کافران.
1799 - له‌و ڕۆژه‌دا تاوانباران و گوناهکاران ده‌بینێت کۆت و زنجیر کراوه‌ته ده‌ست و پێ و گه‌ردنیان و به‌یه‌که‌وه به‌ستراون.
1800 - کراسه‌کانیان له قه‌ترانه (که مادده‌یه‌کی ڕه‌شی بۆن ناخۆشه و به‌خێرایش ده‌سووتێت) و بڵێسه‌ی ئاگریش ڕووخساریانی داپۆشیوه (زۆر له سه‌غڵه‌تیدان).
1823 - هیچ شتێك نی یه (له به‌هره‌و نازو نیعمه‌ته‌کان) که گه‌نجینه‌کانی لای ئێمه نه‌بێت و ئێمه نایبه‌خشین به‌ئه‌ندازه‌ی دیاریکراو له کاتی له‌باردا نه‌بێت.
1824 - (یه‌کێك له به‌خششه‌کانی خوا ئه‌وه‌یه) ئێمه شنه‌بامان ناردووه که پیتێنه‌ری ڕووه‌ك و دار‌و دره‌خته، هه‌روه‌ها بارانمان له ئاسمانه‌وه باراندووه‌و ئێوه‌ی پێ تێراو ده‌که‌ین (سه‌ره‌ڕای کشتوکاڵ و زیندوه‌ران) بێ ئه‌وه‌ی ئێوه ئه‌و ئاوانه‌تان زه‌خیره کردبێت (ئێمه له‌ژێر زه‌ویدا بۆمان دابین کردوون، به‌هۆی کانی، یاخود بیره‌وه ده‌ستتان ده‌که‌وێت).
1828 - سوێند به‌خوا ئێمه سه‌ره‌تا ئینسانمان له قوڕێکی وشك دروست کرد که پێشتر قوڕێکی ڕه‌شباوو ترشاو بوو.
1829 - په‌ریشمان پێشتر له ئاگرێکی به‌تین دروست کرد که به وردیله کونه‌کاندا تێده‌په‌ڕێت.
1830 - یادی ئه‌وه بکه‌ره‌وه کاتێك په‌روه‌ردگارت به فریشته‌کانی وت: به‌ڕاستی من دروستکاری به‌شه‌رێکم له قوڕێکی وشك که پێشتر قوڕێکی ڕه‌شباوو ترشاو بوو.
1831 - جا کاتێك ڕێك و پێك و ته‌واوم کرد، له‌و ڕۆحه تایبه‌تیه‌ی که من (به‌دیهێنه‌ری ئه‌وم)، پێمبه‌خشی، ئه‌وه هه‌مووتان کڕنووشی بۆ به‌رن (کڕنووشی ڕێز‌و به فه‌رمانی خوا).
1840 - تا ڕۆژی کاته دیاریکراو‌و زانراوه‌که (لای خوا).
1841 - ئیبلیس (به بوغرو کینه‌و حه‌ساده‌ته‌وه) وتی: په‌روه‌ردگارم، ماده‌م به‌هۆی ئه‌م ئینسانه‌وه منت سه‌ر لێشێواو کرد، شه‌رت بێت له زه‌ویدا هه‌موو گوناهو لادان و تاوانێکیان لا‌جوان و شیرین بکه‌م و هه‌ر هه‌موویان سه‌ر لێشێواوو سه‌رگه‌ردان بکه‌م.
1842 - بێجگه له به‌نده پوخته و دڵسۆزه‌کانی خۆت نه‌بێت (چونکه دڵیان به باوه‌ڕ به تۆ‌و یادی تۆ ئاوه‌دانه، هه‌وڵ و کۆششی من بۆ وێڵ کردنیان ناکامه).
1843 - خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئا ئه‌وه ڕێگه‌و ڕێبازێکی ڕاست و دروسته هه‌ر بۆ لای من دێت و هه‌ر من چاودێری ده‌که‌م.
1844 - به‌ڕاستی به‌نده چاك و پاکه‌کانی من به تۆ فریو نادرێن و تۆ هیچ ده‌سه‌ڵاتێکت نیه به‌سه‌ریاندا، جگه له‌وانه‌ی که شوێنت که‌وتوون له سه‌رکه‌ش و یاخی و سه‌رگه‌ردانه‌کان.
1849 - له کاتێکدا هه‌رچی کینه‌و بوغزه له دڵ و ده‌روونیاندا ده‌رمان کێشاو ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه برای یه‌کترن و له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه ڕازاوه‌کان له به‌رامبه‌ر یه‌که‌وه دانیشتون (له به‌یه‌کگه‌یشتنه‌وه‌یه‌کی پڕ سۆز‌و خۆشه‌ویستیدا، ته‌ماشای یه‌کتر ده‌که‌ن و سه‌لام له یه‌کتر ده‌که‌ن و سوپاس و ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌که‌ن).
1850 - هیچ جۆره بێ تاقه‌تی و بێزاری و ناخۆشی و په‌ستیه‌ك دووچاریان نابێت و هیچ کات ئه‌وان له‌و به‌هه‌شته ده‌رناکرێن.
1851 - ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم هه‌واڵ بده به به‌نده‌کانم که هه‌ر من به ڕاستی لێبوورده‌ی میهره‌بانم (بۆ باوه‌ڕ داران).
1852 - بێگومان هه‌ر سزا‌و تۆڵه‌ی منیش، سزا‌و ئازارێکی زۆر به ئێشه (ئاماده‌م کردووه بۆ بێ باوه‌ڕو سه‌رکه‌ش و یاخیه‌کان).
1853 - هه‌روه‌ها هه‌واڵیان بده‌رێ ده‌رباره‌ی میوانه‌کانی ئیبراهیم علیه السلام
1903 - په‌روه‌ردگار، خۆی فریشته‌کان به ڕه‌حمه‌ت و ژیانه‌وه (که وه‌حی ئاسمانیه) ده‌نێرێت بۆ هه‌رکه‌س بیه‌وێت له به‌نده‌کانی (که پێغه‌مبه‌رانن)، فه‌رمانیان پێده‌دات که: خه‌ڵکی بێ‌دار بکه‌نه‌وه له‌وه‌ی که به‌ڕاستی جگه له من خوایه‌کی تر نیه، له‌به‌ر ئه‌وه له خه‌شم و قینم خۆتان بپارێزن (چونکه له‌و که‌سانه خۆش نابم که غه‌یری من ده‌په‌رستن).
1904 - (ئه‌و زاته) ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی دروست کردووه، به‌رزو بڵنده له‌وه‌ی (نه‌فامان) شه‌ریك و هاوبه‌شی بۆ بڕیار بده‌ن.
1905 - ئاده‌میزادیشی له تاکه نوتفه‌یه‌ك به‌دیهێناوه، که‌چی ئه‌و، دوای ماوه‌یه‌ك که خۆی ناسیووه بووه‌ته دوژمنێکی ئاشکرا (بێ ئه‌وه‌ی هیچ خراپه‌یه‌کمان بۆی بووبێت جگه له چاکه).
1906 - ماڵاتیشی دروستکردووه بۆ خزمه‌تی ئێوه، (له خوری و موو پێستیان جۆره‌ها پۆشاك و ڕایه‌خ دروست ده‌که‌ن) که گه‌رمیتان پێ ده‌به‌خشێت (له سه‌رماو سۆڵه‌دا)، هه‌روه‌ها جۆره‌ها سوودی تری لێ وه‌رده‌گرن له شیر‌و گۆشته‌که‌شی ده‌خۆن...
1907 - کاتێك ماڵاته‌کان ده‌هێننه‌وه له ئێواراندا (به تێری و شیره‌وه)، له به‌ره‌به‌یانه‌کانیشدا که له ماڵ ده‌ریان ده‌که‌ن، دیمه‌نێکی جوانتان بۆ ده‌نوێنن (ده‌روونی ئیماندار ده‌خرۆشێنن، به‌جیاوازی شێواز‌و قه‌باره‌و ده‌نگ و ڕه‌نگ و یاری و گه‌مه‌یان).
1908 - هه‌ندێك له‌و ماڵاتانه بار‌و که‌ل و په‌لی سه‌نگینتان هه‌ڵده‌گرن بۆ وڵات و شوێنێك که ئێوه دوای زه‌حمه‌ت و ماندوو بوونێکی زۆر نه‌بێت پێی نه‌ده‌گه‌یشتن، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارتان زاتێکی زۆر به سۆز‌و میهره‌بانه (بۆ نه‌وه‌کانی ئاده‌م).
1911 - (په‌روه‌ردگار) ئه‌و زاته‌یه که له ئاسمانه‌وه بارانتان بۆ ده‌بارێنێت که لێی ده‌خۆنه‌وه، هه‌روه‌ها تێکه‌ڵ به جۆره‌ها شه‌ربه‌ت و شله‌مه‌نیش ده‌یخۆنه‌وه و ده‌بێته هۆی ڕوان و گه‌شه‌کردنی دره‌خت و گژوگیاو ماڵاتی تیادا ده‌له‌وه‌ڕێنن.
1913 - هه‌روه‌ها شه‌وو ڕۆژو خۆر‌و مانگی بۆ ئێوه ڕام هێناوه، ئه‌ستێره‌کانیش به فه‌رمانی ئه‌و زاته ڕام هێنراون، به ڕاستی ئا له‌و دیارده‌و دروست کراوانه‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ که‌سانێك که عه‌قڵ و ژیریان بخه‌نه‌کار.
1914 - هه‌روه‌ها شتی زۆر‌و جۆراو جۆر‌و هه‌مه‌ڕه‌نگی له زه‌ویدا بۆ به‌دیهێناون، که به‌ڕاستی ئا له‌وه‌شدا به‌ڵگه هه‌یه بۆ که‌سانێك که یاداوه‌ری وه‌رده‌گرن.
1915 - هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که ده‌ریای بۆ بار هێناون تا گۆشتی ته‌ڕو تازه‌ی لێ بخۆن، تا له ئاویدا جۆره‌ها گه‌وهه‌رو مرواری ده‌ربهێنن و له ده‌ست و ملی بکه‌ن، هه‌روه‌ها که‌شتیه‌کان ده‌بینیت ده‌ریا له‌ت ده‌که‌ن، تا فه‌زڵ و به‌خششی تری په‌روه‌ردگار به‌ده‌ست بهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاریش بکه‌ن.
1916 - هه‌ر خوا له‌سه‌ر ڕووکار‌ی زه‌وی چیاکانی چه‌سپاندووه تا له‌نگه‌ری بگرێت و ئێوه ئه‌له‌رزێنێت و لارتان ئه‌کاته‌وه‌و ژێره‌و ژوور نه‌بن، هه‌روه‌ها چه‌م و ڕووبار‌و ڕێگه‌وبانی تیادا به‌دیهێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ ده‌رکه ن و به مه‌رامی خۆتان بگه‌ن.
1917 - هه‌روه‌ها نیشانه‌ی زۆر‌و زه‌به‌ندی له زه‌ویدا دابین کردووه (وه‌کو که‌ژو کێوه‌کان و، چه‌م و ڕووباره‌کان و به‌رزی و نشێوه‌کان، تا ون نه‌بن، له شه‌وگاریشدا)و به‌هۆی ئه‌ستێره‌کانه‌وه خه‌ڵکی ڕێی خۆیان ده‌ربکه‌ن.
3020 - ئه‌و ڕۆژه‌ی نه ماڵ سوود ده‌به‌خشێت و (فریای ئاده‌میزاد ده‌که‌وێت) نه منداڵ و نه‌وه.
1919 - خۆ ئه‌گه‌ر بێن و بتانه‌وێت نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا بژمێرن، بۆتان ناژمێردرێت (له ئه‌ندامه‌کانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی خۆتان و ئه‌و ڕزق و ڕۆزیانه‌ی که ده‌یخۆن و ئه‌و پۆشاك و ڕایه‌خ و ناوماڵه‌ی به‌کاری ده‌هێنن... هتد، سه‌ره‌ڕای هه‌زاران هه‌زار دروستکراوانی تری دیار‌و نادیار له جیهانی مادده و ڕووه‌ك و گیاندارو... هتد)، سه‌ره‌ڕای که‌م سوپاسیتان له‌و هه‌موو نازو نیعمه‌ته بێ شوماره) به‌ڕاستی خوای په‌روه‌ردگار هه‌ر لێ‌خۆش بوو میهره‌بانه.
1920 - هه‌روه‌ها ئه‌و خوایه ده‌زانێت چی ده‌شارنه‌وه‌و چیش ده‌رده‌خه‌ن و ئاشکرای ده‌که‌ن له (گفتوگۆ‌و نیه‌ت و کار‌و کرده‌وه‌تان).
1921 - ئه‌و بت و که‌س و شتانه‌ی که هاواریان لێ ده‌که‌ن و ده‌یانپه‌رستن جگه له خوا، هیچیان پێ دروست ناکرێت، له کاتێکدا که خۆیان دروست ده‌کرێن.
1922 - ئه‌وانه مردوون و زیندوو نین، هه‌ستیش ناکه‌ن که‌ی خۆیان و خه‌ڵکی زیندوو ده‌کرێنه‌وه.
1923 - ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ی ئێوه (که حه‌ق وایه هه‌ر ئه‌و بپه‌رستن) خوایه‌کی تاك و ته‌نهایه، جا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به قیامه‌ت نیه دڵه‌کانیان هه‌میشه ئینکاری هه‌موو ڕاستیه‌ك ده‌کات، له کاتێکدا ئه‌وانه خۆیان به گه‌وره ده‌زانن و فیز ده‌که‌ن.
1924 - شتێکی ڕاسته‌و گومانی تێدانیه که خوای گه‌وره ئاگایه به‌وه‌ی په‌نهانی ده‌که‌ن و ده‌یشارنه‌وه، به‌وه‌ش که ده‌ری ده‌خه‌ن و ئاشکرای ده‌که‌ن، به‌ڕاستی ئه‌و زاته ئه‌و که‌سانه‌ی خۆش ناوێت که لووت به‌رزو خۆ به گه‌وره ده‌نوێنن.
1925 - خۆ ئه‌گه‌ر به (بێ باوه‌ڕان) بوترێت: ئه‌وه په‌روه‌ردگارتان چی دابه‌زاندووه؟! ئه‌وه (بێ شه‌رمانه) ده‌ڵێن: چیرۆك و داستانی کۆن و خه‌یاڵیی پێشینانه!!
1926 - ئه‌وانه ده‌بێت له ڕۆژی قیامه‌تدا کۆڵی گوناهو تاوانی خۆیان به ته‌واوی هه‌ڵگرن، هه‌روه‌ها له گوناهی ئه‌وانه‌ش هه‌ڵده‌گرن که گومڕایان کردوون بێ زانستی و زانیاری (بێ ئه‌وه‌ی له کۆڵ و باری ئه‌وان که‌م بێته‌وه)، ئاگاداربن! چه‌ند خراپ و ناشرینه ئه‌وباره گرانه‌ی که هه‌ڵی ده‌گرن (چ گیرێکیان خواردوه).
1927 - بێگومان پێش ئه‌مانیش (خوا نه‌ناسانی) پێشوو پیلانیان گێڕا (دژ به ئایینی خوا)، ئینجا خوای به‌ده‌سه‌ڵاتیش کۆشك و ته‌لارو نه‌خشه‌یانی له بن و بێخ ده‌رهێنا، سه‌قفه‌که‌شی له سه‌ره‌وه داڕمان به‌سه‌ریانداو له شوێنێکه‌وه به‌ڵاو سزا یه‌خه‌ی پێ‌گرتن که هه‌ستیان پێ نه‌ده‌کردو به‌ته‌مای نه‌بوون (ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه پیلانگێڕانی هه‌موو سه‌رده‌مێك ده‌گرێته‌وه).
1928 - له‌وه‌و دواش له ڕۆژی قیامه‌تدا خوا ئه‌و پیلانگێڕانه خه‌جاڵه‌ت و ڕیسوا ده‌کات و پێیان ده‌ڵێت: کوان و له کوێن هاوه‌ڵه‌کانم؟ ئه‌وانه‌ی که دژایه‌تی سه‌رسه‌ختتان ده‌کرد له باره‌یانه‌وه، (ئیمانداران) ئه‌وانه‌ی که زانیاری و زانستی خوا ناسیان پێدراوه ده‌ڵێن: به‌ڕاستی ئه‌مڕۆ سه‌رشۆڕی و خه‌جاڵه‌تی و نه‌هامه‌تی و سزا له‌سه‌ر بێ باوه‌ڕانه.
1929 - ئه‌وانه‌ی که فریشته‌کان له سه‌ره‌مه‌رگدا گیانیان ده‌کێشن، له کاتێکدا که به‌رده‌وامن له‌سه‌ر سته‌م له خۆیان (به‌هۆی بێ باوه‌ڕی و یاخی بونیانه‌وه) ئینجا به ناچاری ته‌سلیمن و ده‌ڵێن: ئێمه هیچ گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کمان نه‌کردووه، فریشته‌کان ده‌ڵێن: نه‌خێر وا نی یه (ئه‌وه ئێوه له بیرتان کردووه) ئه‌گینا به‌ڕاستی خوا ئاگادار‌و زانایه به‌هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌تانکرد و ئه‌نجامتان ده‌دا.
1930 - که‌واته له ده‌روازه‌کانی دۆزه‌خه‌وه بچنه ژووره‌وه و بۆ هه‌میشه‌یی و نهبڕاوهش تیادا بن، ئای که جێگه‌و ڕێگه‌ی خۆ به‌زل زانه‌کان ناخۆش و نا له‌بارو ناسۆره.
1931 - له‌و لاشه‌وه به‌و که‌سانه ده‌وترێت که خواناسی و پارێزکاریان کردووه: په‌روه‌ردگارتان چی ڕه‌وانه کردووه؟ چ به‌رنامه‌و کتێبێکی دابه‌زاندووه؟، هه‌مووان ده‌ڵێن: خێر‌و به‌ره‌که‌ت، (بۆ هه‌ردوو جیهان)، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌م جیهانه‌دا چاکه‌یان کردووه، چاکه دێته‌وه ڕێیان، بێگومان جێگه‌و ڕێگه‌ی ئه‌و جیهان خۆشترو چاکترو سازگارترو پڕ له نازو نیعمه‌تتره (به‌راورد ناکرێت له‌گه‌ڵ دنیادا) ئای که‌چه‌نده جێگه‌و ڕێگه‌و کۆشك و ته‌لاری خواناس و پارێزکاران سازگارو خۆش و جوان و ڕازاوه‌یه...
1932 - (ئه‌و جێگه‌و ڕێگه‌یه) باخه‌کانی به‌هه‌شتی_عه‌دنه_ به‌خته‌وه‌ران ده‌چنه ناوی، چه‌نده‌ها ڕووبار به به‌رده‌م کۆشکه‌کان و به‌ژێر دره‌خته‌کاندا جاری و ڕه‌وانه، هه‌رچیه‌ك بخوازن و هه‌رچی ئاره‌زوو بکه‌ن و هه‌رچی داوا بکه‌ن، بۆیان ئاماده‌یه تیایدا، ئا به‌و شێوه‌یه خوای میهره‌بان پاداشتی خواناس و پارێزکاران ده‌داته‌وه...
1946 - جا ئایا ئه‌وانه‌ی که چه‌نده‌ها پیلان و نه‌خشه‌ی خراپیان کێشاوه دڵنیان له‌وه‌ی که خوا نایانبات به ناخی زه‌ویدا، یاخود له لایه‌که‌وه سزا‌و تۆڵه‌یان بۆ بێت که هه‌ر هه‌ستی پێنه‌که‌ن؟!...
1947 - یاخود له کاتی هاتوچۆو سه‌رگه‌رم بوونیان به کاروباره‌وه له ناویان ببات، ئه‌وانیش ده‌سته‌وسانکه‌ری خوانین؟!...
1948 - یاخود (په‌روه‌ردگار به‌توانایه) له کاتی ترس و ناخۆشی و بیمدا.. بیانگرێت و له ناویان به‌رێت، به‌ڵام (مۆڵه‌ت ده‌دات تا به‌ڵکو ڕووبکه‌نه ئیمان) چونکه به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارتان به‌سۆزو میهره‌بانه.
1949 - ئایا ئه‌وه نه‌یانڕوانیوه‌ته ئه‌و شته بێ شومارانه‌ی که خوا دروستی کردووه؟ که سێبه‌ره‌که‌ی به‌لای ڕاست و به‌لای چه‌پیانه‌وه ده‌سوڕێته‌وه، له کاتێکدا هه‌موویان ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردان بۆ په‌روه‌ردگار، له حاڵێکیشدا خاوه‌ن سێبه‌ره‌کان ملکه‌چ و زه‌لیلی ویستی خواین.
1950 - هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه سوژده ده‌به‌ن بۆ خوای به‌دیهێنه‌ریان، هه‌روه‌ها هه‌موو زینده‌وه‌ران، فریشته‌کانیش به تایبه‌ت سوژده ده‌به‌ن بۆ خوا‌و خۆ به‌گه‌وره نازانن له هیچ فه‌رمانێکی خوا لاناده‌ن.
1951 - (جگه له‌وه‌ش) ئه‌و فریشتانه له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن که فه‌رمانڕه‌وایه به‌سه‌ریانه‌وه، هه‌رچی فه‌رمانێکمان پێ بدرێت به‌چاکی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
1952 - خوا فه‌رموویه‌تی: هه‌رگیز نه‌که‌ن دوو دانه خوا بۆ خۆتان بڕیار بده‌ن، چونکه ئه‌و خوایه‌ی که پێویسته ئێوه بیپه‌رستن بێگومان خوایه‌کی تاك و ته‌نهایه، که‌وابوو بیم و ترستان با هه‌ر له من بێت.
3707 - سوێند به‌و قورئانه‌ی که هه‌موو فه‌رمانێکی له شوێنی خۆیایه‌تی...
1953 - هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر ئه‌و زاته خاوه‌نیانه، هه‌میشه‌و به‌رده‌وام هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که شایسته‌ی ئه‌وه بێت ئاین و به‌رنامه‌و فه‌رمانڕه‌وایی له‌و وه‌ربگیرێت و ملکه‌چی هه‌ر بۆ ئه‌و بکرێت، ئایا ڕه‌وایه بێجگه له خوا له که‌سی تر بپه‌رستن و حسابی بۆ بکه‌ن؟
1955 - له‌وه‌ودوا کاتێك به‌ڵاو ناخۆشی له‌سه‌ر لابردن، ده‌ستبه‌جێ ده‌سته‌یه‌ك له ئێوه هاوه‌ڵ و شه‌ریك بۆ په‌روه‌ردگاریان بڕیار ده‌ده‌ن!!
1956 - (وازیان لێ بهێنه) با ناشوکرو سوپاس ناپه‌رێز بن له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو به‌خشش و نازو نیعمه‌تانه‌وه که پێمان به‌خشیوون، با جارێ ڕابوێرن ئینجا له ئاینده‌دا ده‌زانن چیتان به‌سه‌ر دێت!!
1957 - خوا نه‌ناسان، هه‌ندێك له‌و شتانه‌ی که ئێمه پێمان به‌خشیوون، داده‌نێن و بڕیار ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی که نه‌زان و نه‌فام و بێ ده‌سه‌ڵاتن (که بته‌کانن)، سوێند به خوا بێگومان پرسیارتان لێده‌کرێت ده‌رباره‌ی هه‌موو ئه‌و درۆ‌و پڕ‌و پاگه‌نده‌یه‌ی که هه‌ڵتان ده‌به‌ست.
1958 - ئه‌و نه‌فامانه کچان ده‌ده‌نه پاڵ خوا (گوایه فریشته‌کان کچی خوان)، پاکی و بێگه‌ردی شایسته‌ی ئه‌و زاته‌یه هیچ پێویستیه‌کی به کچ و کوڕ نیه له کاتێکدا بۆ خۆیان حه‌ز به‌چی ده‌که‌ن ئه‌وه بۆ خۆیان داده‌نێن!!
1959 - خۆ ئه‌گه‌ر مژده‌ی بوونی کچ بدرێت به یه‌کێك له‌و نه‌فامانه، ڕووی گرژ‌و تاڵ ده‌بێت و ڕه‌ش داده‌گیرسێت و سینه‌ی پڕ ده‌بێت له خه‌م و په‌ژاره...
1960 - له داخ و خه‌فه‌تی ئه‌و مژده ناخۆشه، خۆی ده‌شارێته‌وه له خه‌ڵکی و به‌ته‌نها (بیر ده‌کاته‌وه): ئایا بیهێڵێته‌وه به زه‌لیلی و سووکی و بێ نرخی، یاخود زینده به‌چاڵی بکات و بیخاته توێی خاکه‌وه، ئاگاداربن؟! ئای که چه‌نده خراپه ئه‌و بڕیاره‌ی که ده‌یده‌ن!! (وه‌چه‌و نه‌وه‌ی خۆیان زینده به‌چاڵ ده‌که‌ن).
1961 - سیفه‌ت و ناونیشانی ناشرین و نزم و خراپ شایسته‌ی ئه‌وانه‌یه که باوه‌ڕ به قیامه‌ت ناکه‌ن، خوای په‌روه‌ردگاریش خاوه‌نی هه‌موو سیفاتی به‌رزو بڵندو پیرۆزه‌و ئه‌و زاته هه‌ر خۆیشی باڵاده‌ست و دانایه.
1964 - سوێند به خوا پێش تۆ بۆ گه‌ل و قه‌ومه‌کانی تریش پێغه‌مبه‌رانمان ڕه‌وانه کردووه، به‌ڵام شه‌یتان کار‌و کرده‌وه‌ی (نادروست و هه‌ڵه‌یانی) بۆ ڕازاندوونه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ له دنیادا هه‌ر ئه‌و پشتیوانیانه و سزای به‌ئێش بۆ ئه‌و جۆره قه‌وم و که‌سه نا له‌بارو ناحاڵیانه ئاماده کراوه.
1965 - ئێمه ئه‌م قورئانه‌مانه‌مان دانه‌به‌زاندووه‌ته سه‌ر تۆ ته‌نها بۆ ئه‌وه نه‌بێت که هه‌رچی ئه‌و خه‌ڵکه کێشه‌ی له‌سه‌ر هه‌یه (له بابه‌ته‌کانی دنیا‌و دین) بۆیان ڕوون بکه‌ینه‌وه و بیکه‌ینه هۆی هیدایه‌ت و ڕه‌حمه‌تیش بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕ ده‌هێنن.
1966 - هه‌ر خوا بارانی له ئاسمانه‌وه باراندووه‌و زه‌وی پێ زیندوو کردۆته‌وه دوای ئه‌وه‌ی که مردبوو، به‌ڕاستی ئا له‌و دیارده‌یه‌دا نیشانه و به‌ڵگه‌ی ته‌واو هه‌یه بۆ که‌سانێك که گوێ بۆ ڕاستی ده‌گرن.
1967 - به‌ڕاستی له بوونی ماڵات و (زینده‌وه‌رانی جۆراو جۆردا) په‌ندو ئامۆژگاری هه‌یه بۆتان و جێگه‌ی سه‌رنج و تێڕامانه، له نێوان ئه‌و شتانه‌ی که له سکیاندا هه‌یه، له گژو گیای هه‌رس کراوو خوێندا، شیرێکی پاك و بێگه‌ردو خۆش و به‌تام و گه‌وارا به‌رهه‌م ده‌هێنین بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یخۆنه‌وه.
1968 - له به‌روبوومه‌کانی دار خورما و ڕه‌زی ترێکانیش (هه‌ندێ جار) شتی سه‌رخۆشکه‌ر دروست ده‌که‌ن، (گه‌لێ جاریش) به‌رهه‌می چاك و به‌سوود (وه‌کو دۆشاوو مێوژو شه‌ربه‌ت،.. هتد)، به‌ڕاستی ئاله‌وه‌شدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکرا هه‌یه بۆ که‌سانێك عه‌قڵ و ژیری خۆیان ده‌خه‌نه‌کار، (تا بیر بکه‌نه‌وه چۆن له‌م دار‌و دره‌خته ڕه‌ق و ته‌قانه ئه‌م به‌رهه‌مانه دروست ده‌بێت، چ کارخانه‌یه‌ك له ناو‌کی خورماو ترێ و میوه جۆراو جۆره‌کاندا حه‌شاردراوه تا له بارودۆخی خۆیدا بکه‌وێته کار‌و خزمه‌ت به ئاده‌میزاد بکات... هتد).
1969 - په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی ئینسان) نیگا‌و ئیلهامی کردووه بۆ هه‌نگ که جێگه بۆ خۆی ساز بکات له کون و که‌لێنی چیاکان‌دا، هه‌روه‌ها له که‌له‌به‌ری دره‌خته‌کان و له‌و شوێنانه‌ش که ئاده‌میزاد بۆی ئاماده ده‌کات.
1970 - له‌وه‌ودوا (فێرمان کردووه که) له هه‌موو به‌رو بووم و (شیله‌ی گوڵان و شتی به‌سوود) بخوات و پێمان ڕاگه‌یاندووه: ئه‌و نه‌خشانه‌ی که په‌روه‌ردگارت بۆی کێشاویت به ملکه‌چیه‌وه ئه‌نجامی بده، (له دروست کردنی شانه‌و مژینی شیله‌و دروستکردنی هه‌نگوین و پووره‌دان به‌ده‌وری شازداو به‌خێوکردنی گه‌راکان... هتد)، جا له‌ناو سکی ئه‌و هه‌نگانه‌وه شله‌یه‌کی ڕه‌نگ جیاواز دێته ده‌ره‌وه که شیفای تیادایه بۆ (زۆر نه‌خۆشی) خه‌ڵکی (سه‌ره‌ڕای تامی شیرین و خۆشی)، به‌ڕاستی ئاله‌مه‌شدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی به‌هێز هه‌یه بۆ که‌سانێك بیر بکه‌نه‌وه (سه‌رنج بده‌ن له هه‌نگ و شانه‌کانی له فڕین و هاتووچۆی، له هه‌نگوین و تام و بۆن و ڕه‌نگی، له..، له.. هتد).
1971 - (خه‌ڵکینه) به‌ڕاستی هه‌ر خوا دروستی کردوون و پاشان هه‌ر ئه‌ویش ده‌تانمرێنێت، هه‌تا ته‌مه‌نی درێژ ده‌بێت و ده‌برێته‌وه بۆ لاوازترین ته‌مه‌ن (که‌نه‌فه‌تی و که‌فته‌کاری) تاوه‌کو ده‌گاته ڕاده‌یه‌ك که دوای ئه‌و هه‌موو زانستی و زانیاری و تێگه‌یشتنه‌ی که هه‌ی بوو، هه‌موو شتێکی له‌بیر ده‌چێته‌وه و هیچ نازانێت، به‌ڕاستی هه‌ر خوا زانا‌و به‌ده‌سه‌ڵاته.
1972 - خوا له‌به‌خشینی ڕزق و ڕۆزیدا به‌شی هه‌ندێکتانی زۆرترداوه له هه‌ندێکی ترتان (بۆ تاقیکردنه‌وه‌تان)، جا ئه‌وانه‌ی که ڕزق و ڕۆزی زیاتریان پێدراوه ئاماده‌نین که به‌نده‌کانیان و به‌رده‌سته‌کانیان بهێننه ڕیزی خۆیان و بیانکه‌نه شه‌ریك (له خانوو به‌ره‌و ماڵ و سامانیاندا)، ئینجا ئه‌وانیش یه‌کسان بن تیایدا (ئێوه له ژیانی دنیای خۆتاندا کاری وا ناکه‌ن و به‌ڕه‌وای نازانن، ئیتر چۆن بۆ خوای گه‌وره، به‌ڕه‌وای ده‌زانن که به‌نده‌کانی ببنه شه‌ریکی و یاسادانه‌ر) جا ئایا ئه‌وانه ئینکاری نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا ده‌که‌ن؟!
1973 - خوا هه‌ر له خۆتان هاوسه‌رانی بۆ فه‌راهه‌م هێناون، هه‌ر له ڕێگه‌ی هاوسه‌رانتانه‌وه کوڕ‌و کوڕه‌زای پێبه‌خشیوون و له هه‌موو ڕزق و ڕۆزیه‌کی چاك و پاك و به‌سوود به‌هره‌وه‌ری کردوون، (له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاستیانه‌دا) ئایا ئه‌وانه هه‌ر بڕوا بهشتی پووچ و ناحه‌قی ده‌که‌ن و له به‌رامبه‌ر نازو نیعمه‌ته‌کانی خواوه ئه‌وانه هه‌ر ناشوکرو سوپاس ناپه‌زێری و بێ باوه‌ڕ ده‌بن؟
1974 - ئه‌و (خه‌ڵکه سه‌رگه‌ردانه) شتێك ده‌په‌رستن له جیاتی خوا، که هیچ جۆره ڕزق و ڕۆزیه‌کی ئه‌وانی به‌ده‌ست نیه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، ناشتوانن هیچ به‌ده‌ست بن!!
2018 - (ئه‌وانه له دنیادا) که‌مێك ڕاده‌بوێرن، به‌ڵام له قیامه‌تدا سزای به ئێش و ئازاریان بۆ ئاماده‌یه.
1976 - خوا نموونه‌ی هێناوه‌ته‌وه به که‌سێکی به‌نده که بێ ده‌سه‌ڵاته‌و هیچ شتێکی نیه، له به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سه‌دا که له ڕزق و ڕۆزی چاك و زۆر به‌هره‌وه‌رمان کردووه، به ئاره‌زووی خۆی لێی ده‌به‌خشێت به‌نهێنی و ئاشکرا، ئایا ئه‌و دوو که‌سه وه‌ك یه‌کن؟! سوپاس و ستایش بۆ خوا (که په‌روه‌ردگارێکی کاربه‌جێ یه) به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه نازانن و له‌م ڕاستیانه سه‌ریان ده‌رناچێت (چونکه ته‌نها دنیا ده‌بینن).
3708 - به‌ڕاستی تۆ ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) له فرستاده و پێغه‌مبه‌رانیت...
3709 - له‌سه‌ر ڕێگه‌و ڕێبازێکی ڕاست و دروستیت.
3710 - ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن زاتێکی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و میهره‌بانه‌وه دابه‌زیووه و ڕه‌وانه کراوه...
1977 - هه‌روه‌ها خوا نموونه‌ی هێناوه‌ته‌وه به دوو پیاو که یه‌کێکیان ڵاڵ بێت و هیچی بۆ نه‌وترێت و هیچی بۆ نه‌کرێت و بووبێته بار به‌سه‌ر هاوه‌ڵ و که‌س و کاریه‌وه، بۆ هه‌رچی و بۆ هه‌ر کوێ ڕه‌وانه بکرێت خێر ناداته‌وه، ئایا ئه‌و که‌سه، وه‌کو ئه‌و که‌سه وایه که (به‌وپه‌ڕی ئازادیه‌وه)، فه‌رمان به داد‌و دادپه‌روه‌ری بدات و ڕێبازی ڕاست و دروست ده‌گرێته به‌ر؟!
1987 - (له‌ناو دۆزه‌خدا) کاتێکیش ئه‌وانه‌ی که هاوه‌ڵیان داناوه، بته‌کان و ئه‌و که‌س و شتانه ده‌بینن که جاران ده‌یانپه‌رست، ئه‌وه ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا ئا ئه‌وانه، ئه‌و شتانه‌ن که له جیاتی تۆ هاناو هاوارمان بۆ ده‌بردن له‌جیاتی تۆ، ئه‌وانیش قسه‌که ده‌ده‌نه‌وه به‌سه‌ریانداو ده‌ڵێن: به‌ڕاستی ئێوه درۆ ده‌که‌ن و ڕاست ناکه‌ن.
1988 - ئه‌و ڕۆژه هه‌موویان خۆیان ته‌سلیمی خوا کرد به ملکه‌چی و زه‌لیلی، هه‌رچیش هه‌ڵیانده‌به‌ست و ئومێدیان پێی بوو لێیان بزر بوو (ئیتر بۆ هه‌میشه هه‌ناسه سارد‌و ڕیسوان).
2284 - ئا ئه‌وه‌یه عیسای کوڕی مه‌ریه‌م، هه‌ر ئه‌وه‌شه قسه‌ی ڕاست و دروست ده‌رباره‌ی، که ئه‌وانه (واته جووه‌کان) گومان به‌ده‌وریدا دروست ده‌که‌ن (گاوران، به‌کوڕی خوا له قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن).
1989 - ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون و به‌ربه‌ستیان ده‌خسته سه‌ر ڕێبازی خوا‌و کۆسپیان داده‌نا له به‌رده‌م ئاینی خوادا، سزامان له‌سه‌ریه‌ك بۆ که‌ڵه‌که کردن، به‌هۆی ئه‌وه‌وه که زۆر هه‌وڵ و کۆششیان ده‌دا بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی فه‌سادو تاوان و خراپه (له‌ناو خه‌ڵکیدا).
1990 - ڕۆژێك دێت له هه‌موو ئوممه‌تێکدا شایه‌تێك ده‌نێرین له خۆیان بۆ سه‌ریان، تۆشمان هێناوه (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) که شایه‌ت بیت له‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه، قورئانیشمان بۆ تۆ دابه‌زاندووه، ڕوونکه‌ره‌وه‌ی هه‌موو شتێکه، هیدایه‌ت به‌خش و ڕه‌حمه‌ته‌و مزگێنیشه بۆ موسوڵمانان.
1991 - به‌ڕاستی خوا فه‌رمان ده‌دات به دادپه‌روه‌ری و چاکه‌کاری و یارمه‌تیدان و به‌خشنده‌یی به خزمان و قه‌ده‌غه له گوناهو تاوان و ده‌ستدرێژی ده‌کات (بۆ سه‌ر ماڵ و نه‌فس و نامووس) و ئامۆژگاریتان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرن و تێفکرن و (هه‌ر چاکه بکه‌ن).
1992 - به‌وه‌فاو به ئه‌مه‌ك بن بۆ ئه‌نجامدانی په‌یمانی خوا کاتێك بڕیاری ده‌ده‌ن و سوێند و په‌یمان و به‌ڵێنتان هه‌ڵمه‌وه‌شێننه‌وه دوای ئه‌وه‌ی که دووپات کرابۆوه و ته‌ئکیدی له‌سه‌ر کرابوو، له کاتێکدا که ئێوه خواتان کردۆته که‌فیل و زامن به‌سه‌ر خۆتانه‌وه، بێگومان خوا ده‌زانێت به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن.
1993 - (کاتێك به‌ڵێن و په‌یمانێك ده‌ده‌ن ئه‌مه‌ك و وه‌فاتان هه‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی) وه‌کو ئه‌و ئافره‌ته مه‌بن که ڕیسه‌که‌ی ده‌کرده‌وه به خوری، دوای ڕستن و تۆکمه‌کردنی هه‌ڵی ده‌وه‌شانده‌وه، له کاتێکدا ئێوه‌ش به‌ڵێن و سوێندو په‌یمانتان بکه‌نه هۆی فێڵ و ته‌ڵه‌که له نێوانتاندا، نه‌وه‌کو ده‌سته‌و کۆمه‌ڵێکی ژماره زۆر‌و ده‌سه‌ڵاتدار په‌لاماری ده‌سته‌یه‌کی تری که‌م ده‌ست و لاواز بدات، بێگومان خوا به‌و جۆره شتانه تاقیتان ده‌کاته‌وه، سوێند به خوا هه‌موو ئه‌و شتانه‌تان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه که جیاوازی و کێشه‌تان تێدا هه‌بوو.
1995 - نه‌که‌ن په‌یمان و سوێنده‌کانتان بکه‌نه هۆی پیلان گێڕان و فێڵ و ته‌ڵه‌که له نێوانتاندا، (ئه‌و بڕیار‌و په‌یمانانه هه‌ڵنه‌وه‌شێت) تا پێ هه‌ڵنه‌خلیسکێت دوای ئه‌وه‌ی قایم وه‌ستابوو، تاڵاوی ناخۆش نه‌چێژن کاتێك به‌هۆی ئه‌و کاره‌تانه‌وه به‌ربه‌ست ده‌خه‌نه به‌رده‌م ڕێبازی خوا، (ئه‌گه‌ر وابکه‌ن) ئه‌وکاته سزایه‌کی گه‌وره‌تان بۆ هه‌یه.
1996 - (په‌یمانی خوا مه‌شکێنن) و به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌نرخێکی که‌م مه‌یگۆڕن، (ئه‌و نرخه هه‌رچه‌ند بێ هه‌ر که‌مه) چونکه بێگومان ئه‌و به‌شه‌ی لای خوایه له به‌هه‌شتدا هه‌ر ئه‌وه چاکتره بۆتان ئه‌گه‌ر بزانن و تێبگه‌ن.
1997 - ئه‌وه‌ی لای ئێوه‌یه و به ئێوه به‌خشراوه، ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لای خوایه‌و (له پێناوی ئه‌ودا ده‌یبه‌خشن) هه‌ر ده‌مێنێته‌وه، (که پاداشتی به‌هه‌شتی به‌رین و نه‌بڕاوه‌یه) سوێند به خوا بێگومان پاداشتی ئه‌وانه‌ی که خۆگرو ئارامگر بوون به‌جوانتر ده‌ده‌ینه‌وه له‌وه‌ی که ئه‌وان ده‌یانکرد.
1998 - ئه‌وه‌ی کار‌و کرده‌وه‌ی چاکه‌ی کردبێت، پیاو بێت یان ئافره‌ت له کاتێکدا بڕوادار بێت، سوێند به خوا به‌ژیانێکی کامه‌ران و ئاسووده له دنیادا ده‌یژێنین، له قیامه‌تیشدا پاداشتیان به‌جوانتر ده‌ده‌ینه‌وه له‌وه‌ی که ئه‌وان ده‌یانکرد.
1999 - ئینجا کاتێك قورئانت خوێند‌و ده‌ورت کرده‌وه، ئه‌وه په‌نا بگره به خوا له شه‌یتانی نه‌فرین لێکراو.
2000 - بێگومان شه‌یتان ده‌سه‌ڵاتی نیه به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا که باوه‌ڕیان هێناوه و پشت به په‌روه‌ردگاریان ده‌به‌ستن...
2001 - به‌ڕاستی ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا هه‌یه که پشتیان پێ به‌ستووه‌و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری ئه‌و ده‌بن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش که هاوه‌ڵگه‌رن بۆ په‌روه‌ردگار.
2019 - له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ش که بوونه‌ته جوو، هه‌موو ئه‌و شتانه‌مان له‌سه‌ر حه‌رام کردوون که پێشتر بۆ تۆمان باس کردووه (له ئایه‌تی ١٤٦ سووره‌تی الا‌نعام دا) جا وه‌نه‌بێت ئێمه سته‌ممان لێکردبن به‌ڵکو هه‌ر خۆیان سته‌میان له خۆیان ده‌کرد.
2377 - له که‌س و کاریشم هاوکار و یارمه‌تیده‌رێکم بۆ بڕیاربده.
3711 - بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ل و هۆزێکی پێ بێ‌دار بکه‌یته‌وه که باو‌و باپیرانیان بێ‌دار نه‌کراونه‌ته‌وه‌و بێ ئاگایی و نه‌شاره‌زایی ماونه‌ته‌وه.
2002 - کاتێکیش ئایه‌تێك ده‌خه‌ینه جێی ئایه‌تێکی تر (بۆ ئه‌وه‌ی پله به پله شتێك حه‌رام بکه‌ین، یان دیارده‌یه‌کی نه‌فامی لابه‌رین) خوایش خۆی ده‌زانێت چی داده‌به‌زێنێت و چ فه‌رمانێك ده‌دات، ئه‌وه نه‌فامان ده‌ڵێن: (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) بێگومان تۆ هه‌ر له خۆته‌وه شت هه‌ڵده‌به‌ستیت، نه‌خێر وا نیه، (ئه‌و له خۆیه‌وه شت ناڵێت) به‌ڵکو زۆربه‌ی ئه‌و نه‌فامانه تێناگه‌ن و نازانن.
2003 - ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: ڕوح القدس، (جوبره‌ئیل، ئه‌م قورئانه‌ی) له لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه به حه‌ق و ڕاستی دابه‌زاندووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه دامه‌زراو پایه‌دار بکات و ڕێنموویی و مژده‌شه بۆ موسوڵمانان.
2004 - سوێند به خوا ئێمه به‌ڕاستی ده‌زانین بێ باوه‌ڕان ده‌ڵێن: ئه‌م قورئانه ته‌نها که‌سێك فێری ده‌کات، (به‌مه‌ر جێك) زمانی ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌وان ده‌ڵێن قورئان فێری محمد ده‌کات، عه‌جه‌میه‌و عه‌ره‌بی نیه‌و ڕه‌وان نیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئه‌م قورئانه به زمانی عه‌ره‌بی و پاراوو ڕوون و ئاشکرا داڕێژراوه.
2005 - به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بڕوایان به ئایه‌ته‌کانی خوا نیه، خوای گه‌وره هیدایه‌ت و ڕێنموویان ناکات، به‌ڵکو سزای به ئێشی بۆ ئاماده کردوون.
2006 - بێگومان هه‌ر ئه‌وانه درۆ هه‌ڵده‌به‌ستن که باوه‌ڕیان به ئایه‌ته‌کانی خوا نیه، هه‌ر ئه‌وانیش درۆزنن و درۆیان کردۆته پیشه.
2007 - ئه‌وه‌ی پاشگه‌ز بێته‌وه له خوا ناسی، دوای باوه‌ڕهێنانی، جگه له‌وانه‌ی که ناچار ده‌کرێن وشه‌ی کوفر بێت به‌سه‌ر زاریاندا له کاتێکدا دڵیان پڕه له ئیمان، به‌ڵام ئه‌و که‌سه‌ی دڵی به کوفر‌و بێ دینی خۆش کردبێت، ئه‌وانه خه‌شم و قینی خوایان له‌سه‌ره‌و سزای گه‌وره‌و سه‌خت و دژواریان بۆ هه‌یه.
2008 - ئه‌و خه‌شم و قینه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه ژیانی دنیایان خۆش ویستووه تا ژیانی دواڕۆژ، بێگومان خوا هیدایه‌تی قه‌وم و که‌سانی بێ باوه‌ڕو خوا نه‌ناس نادات.
2009 - ئه‌و جۆره که‌سانه، ئه‌وانه‌ن که خوا مۆری ناوه به‌سه‌ر دڵ و ده‌روون و ده‌زگای بیستن و بینینیانداو ئه‌وانه غافڵ و بێ ئاگان (له حه‌قیقه‌ت و ڕاستیه‌کان).
2012 - ڕۆژێك دێت که هه‌موو که‌س خه‌می خۆیه‌تی، به‌رگری له خۆی ده‌کات، پاکانه بۆ خۆی ده‌کات، (گوێ به‌که‌سی تر نادات، ئه‌و ڕۆژه) هه‌رکه‌س پاداشتی کرده‌وه‌کانی ده‌درێته‌وه و ئه‌و خه‌ڵکه سته‌میان لێ ناکرێت.
2013 - خوا نموونه‌ی هێناوه‌ته‌وه (به دانیشتوانی) شارێك که ژیانیان به هێمنی و ئاسووده‌یی ده‌برده سه‌ر، له هه‌موو لایه‌که‌وه ڕزق و ڕۆزی جۆراو جۆریان بۆ ده‌هات (به‌ڵام له جیاتی سوپاسگوزاریی) ناشوکرو قه‌درنه‌زانی نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا بوون، ئینجا خوای گه‌وره پۆشاکی برسێتی و ترسی کرده کاڵای باڵایان و تاڵاوی نه‌داریی و ترسی پێ چه‌شتن له سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌و ئیش و کاره (ناپوخت و ناڕێکانه‌دا) که ده‌یانکرده پیشه‌ی خۆیان.
2014 - سوێند به خوا به‌ڕاستی ئه‌وانه پێغه‌مبه‌رێکیان هه‌ر له خۆیان بۆ هات، که‌چی به درۆیان زانی و بڕوایان پێنه‌کرد، ئه‌وسا سزای سه‌ختی خوایی گرتنی له‌ناوی بردن له کاتێکدا ئه‌وان سته‌مکار بوون.
2015 - جا ئێوه ئه‌ی ئیمانداران بخۆن له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی حه‌ڵاڵ و پاکه‌ی که خوا پێی به‌خشیوون، هه‌میشه شوکرو سوپاسی نازو نیعمه‌تی خوا بکه‌ن، ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌نها ئه‌و زاته ده‌په‌رستن.
2016 - (خوای په‌روه‌ردگار) ته‌نها مرداره‌وه بوو و، خوێن و، گۆشتی به‌رازو، ئه‌و ماڵاتانه‌ی که ناوی غه‌یری خوایان له کاتی سه‌ربڕیندا له‌سه‌ر هێنراوه، حه‌رامی کردووه لێتان، جا ئه‌گه‌ر که‌سێك پێویستی ناچاری کرد به خواردنیان بێ زیاده‌ڕه‌وی و له سنوور ده‌رچوون، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا زۆر لێخۆش‌بوو به به‌زه‌یی و دلۆڤانه.
2021 - به‌ڕاستی ئیبراهیم علیه السلام هه‌ر خۆی ئومه‌تێك بوو، (هه‌ر خۆی پێشه‌وایه‌ك بوو) ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری خوا بوو و له هه‌موو بیر‌و باوه‌ڕێکی چه‌وت به‌دوور بوو، له موشریك و هاوه‌ڵگه‌رانیش نه‌بوو...
2022 - هه‌روه‌ها زۆر سوپاسگوزاری خوا بوو له به‌رامبه‌ر نازو نیعمه‌تی بێ شوماری په‌روه‌ردگاریه‌وه، ئه‌ویش هه‌ڵی بژاردو ڕێنموویی کرد بۆ ڕێبازی ڕاست و دروست.
2023 - ئێمه هه‌ر له دنیادا چاکه‌مان پێبه‌خشی و پاداشتی چاکه‌مان دایه‌وه (به به‌خشینی هاوسه‌ری پاك و نه‌وه‌ی خواناس) به‌ڕاستی ئه‌و له جیهانی داهاتوودا له ڕیزی چاکاندایه (که ڕێزدارو به‌خته‌وه‌رو کامه‌رانن).
2024 - له‌وه‌ودوا (دوای چه‌نده‌ها سه‌ده) وه‌حی و نیگامان بۆ تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) نارد که شوێنی ئاین و به‌رنامه‌ی ئیبراهیم بکه‌ویت که به دوور بووه له هه‌موو بیر‌و باوه‌ڕێکی چه‌وت، ئه‌و له ده‌سته‌ی موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران نه‌بووه.
2025 - به‌ڕاستی قه‌ده‌غه‌کردنی کاروباری دنیایی له ڕۆژانی شه‌موواندا ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وانه بڕیار درا که کێشه‌یان هه‌بوو تیایدا، بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ فه‌رمانڕه‌وایی ده‌کات له نێوانیاندا له ڕۆژی قیامه‌تدا له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی که ئه‌وان کێشه‌و جیاوازیان تێدا ده‌کرد.
2026 - (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) بانگه‌واز بکه بۆ لای به‌رنامه‌و ڕێبازی په‌روه‌ردگارت به‌حیکمه‌ت و دانایی (بۆ هه‌ندێك) و ئامۆژگاری جوان و به‌جێ، (بۆ هه‌ندێکی تر)و گفت‌و گۆو موجاده‌له به‌جوانترین شێوه (له‌گه‌ڵ هه‌ندێکی تردا به تایبه‌تی خاوه‌ن کتێبه‌کان)، چونکه به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت هه‌ر خۆی زانایه، که کێ گومڕایه، هه‌روه‌ها هه‌ر خۆیشی زانایه به هیدایه‌ت و وه‌رگران.
2028 - (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) خۆگرو ئارامگربه‌و خۆگری و ئارامگریه‌که‌شت ته‌نها به‌کۆمه‌کی و یارمه‌تی خوا ده‌بێت به‌که‌سی تر ناکرێت، خه‌فه‌تیش مه‌خۆ له خوانه‌ناسان که باوه‌ڕ ناهێنن و دڵته‌نگ مه‌به له به‌رامبه‌ر ئه‌و پیلان و نه‌خشانه‌ی که دوژمنان ده‌یگێڕن.
2029 - چونکه به‌ڕاستی خوا له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دایه که خۆیان پاڕاستووه له گوناهو هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش که چاکه‌کارو چاکه‌خوازن.
2030 - پاکی و بێگه‌ردی و ستایش بۆ ئه‌و زاته‌ی که شه‌وڕه‌وی کرد له به‌شێکی که‌می شه‌ودا به‌به‌نده‌ی خۆی (محمد صلی الله علیه وسلم) له مزگه‌وتی (حرام، که‌عبه‌ی پیرۆزه‌وه) بۆ مزگه‌وتی (الاقصی) له (بیت المقد‌س) که ده‌وروبه‌ریمان پیرۆز‌و پڕ به‌ره‌که‌ت کردووه، تا هه‌ندێك نیشانه‌و به‌ڵگه‌و ده‌سه‌ڵاتداری و توانایی خۆمانی نیشان بده‌ین، به‌ڕاستی ئه‌و زاته بیسه‌رو بینایه.
2031 - ئێمه کتێبی (ته‌وراتمان) به‌خشی به موسا‌و کردمانه هۆی هیدایه‌ت و ڕێنموویی بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل، بۆ ئه‌وه‌ی که‌سی تر جگه له من نه‌که‌نه پشتیوان و یاریده‌ده‌ر بۆ خۆیان.
2032 - (ئه‌مانه‌و خه‌ڵکی تریش) نه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ن که (له که‌شتیه‌که‌دا) له‌گه‌ڵ نوح دا هه‌ڵمان گرتن (تا سوپاسگوزار بن و قه‌دری نازو نیعمه‌ت و به‌خششه‌کان بزانن)، چونکه به‌ڕاستی (نوح) به‌نده‌یه‌کی زۆر سوپاسگوزار بوو.
2033 - له کتێبی ته‌وراتدا یان له لوح المحفوظ دا بڕیارمان داوه‌و پێمان ڕاگه‌یاندوون که سوێند به خوا ئێوه (له به‌رنامه‌ی ئێمه لاده‌ده‌ن و یاخی ده‌بن) و فه‌سادو خراپه دووجار له زه‌ویدا به‌رپا ده‌که‌ن، (له غه‌فڵه‌تی خه‌ڵکیدا) زۆر گه‌شه ده‌که‌ن و ده‌سه‌ڵاتێکی زۆر گه‌وره به‌ده‌ست ده‌هێنن (له‌م سه‌رده‌مه‌دا دووباره ئه‌م هه‌واڵه قورئانیه هاتۆته‌وه دی).
2034 - جا کاتێك (ئه‌ی جووه‌کان) به‌ڵێنی یه‌که‌میان دێت (که تۆڵه‌یان لێ بکه‌ینه‌وه) به‌نده تایبه‌تیه‌کانی خۆمان ده‌نێرینه سه‌رتان که خاوه‌نی هێزو توانای زۆرن، ئیتر ئه‌وان به هه‌موو کون و که‌لێنێکی قه‌ڵاو شارۆچکه‌کاندا ده‌سوڕێنه‌وه‌و ده‌گه‌ڕێن به شوێنیانداو ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌یه به‌ڵێنی خوایه‌و ده‌بێت بێته دی (زانایانی سه‌رده‌م ده‌ڵێن_عبادا لنا_ مه‌به‌ست هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ره که قورئان وه‌سفی کردوون به توند‌و تیژی دژ به خوا نه‌ناسان له کاتی جه‌نگدا).
2035 - له دوای ئه‌و لاوازیه‌تان (ئه‌ی جووه‌کان، له غه‌فڵه‌ت و دواکه‌وتنی جیهانی ئیسلامدا) نۆره‌تان ده‌ده‌ینه‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتمان به‌سه‌ر وڵاتی ئیامانداراندا پێده‌ده‌ین و ماڵ و سامان و کوڕی زۆرتان پێده‌به‌خشین و واتان لێده‌کردن که زۆر ئاماده بن بۆ هێرش بردن و په‌لاماردان و پڕ‌و پاگه‌نده کردن.
2036 - ئه‌گه‌ر (له کاتی ده‌سه‌ڵاتدا) چاکه بکه‌ن، ئه‌وه هه‌ر بۆ خۆتان چاك و به‌سووده، ئه‌گه‌ر خراپه‌و تاوانیش بکه‌ن ئه‌وه هه‌ر یه‌خه‌ی خۆتان ده‌گرێته‌وه، جا کاتێك که نۆره‌ی ئه‌نجامدانی به‌ڵێنی دواجار دێت، ئیمانداران کارێکتان پێ ده‌که‌ن که له ڕوخسارتاندا ڕه‌نگ بداته‌وه، (چونکه ئه‌وان دڵنیان که هه‌موو ئه‌و به‌ڵاو ناخۆشیانه‌ی به‌سه‌ر گه‌لانی موسوڵماندا به گشتی، هاتووه به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ ده‌ستی ئه‌وانی تیادایه)، ئه‌وسا ده‌با ئیماندار بچنه مزگه‌وته‌وه وه‌کو یه‌که‌مجار چوونه ناوی، ده‌با ئیتر ئیمانداران تۆڵه‌ی خۆیان بکه‌نه‌وه‌و ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ر چیه‌کدا ده‌ڕوات درێغی نه‌که‌ن (چونکه ئه‌وان له سته‌م و زۆرداری و خوێن ڕێژی درێغیان نه‌کرد).
2037 - ئینجا دوور نی یه، په‌روه‌ردگارتان به‌زه‌یی پیاتاندا بێته‌وه‌و ڕه‌حمتان پێ بکات ئه‌گه‌ر به‌خۆتاندا بێنه‌وه‌و ته‌وبه بکه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ پیلانگێڕان و خوێنڕێژی ئێمه‌ش ده‌ست ده‌که‌ینه‌وه به تۆڵه سه‌ندن و ته‌مێکردنتان، جگه له‌وه دۆزه‌خیش ده‌که‌ین به زیندان بۆ کافران که تیایدا گیر بخۆن.
2052 - په‌روه‌ردگاری تۆ بڕیاریداوه که جگه له‌و که‌سی تر نه‌په‌رستن، هه‌روه‌ها بڕیاریداوه چاکه‌کاریش بن له‌گه‌ڵ دایك و باوکتاندا، هه‌ر کاتێك یه‌کێکیان یان هه‌ردووکیان به پیری که‌وتنه لای تۆ (ته‌نانه‌ت) ئۆفیان له ده‌ست مه‌که‌و (هه‌رگیز) پیایاندا هه‌ڵمه‌شاخێ و هاواریان به‌سه‌ردا مه‌که، به‌رده‌وامیش قسه‌و گفت‌و گۆت له‌گه‌ڵیاندا با چاك و جوان و به‌جێ بێت.
2053 - باڵی میهره‌بانی خۆتیان بۆ ڕاخه‌و ملکه‌چ به بۆیان، نزا بکه‌و بڵێ: په‌روه‌ردگارا ڕه‌حمیان پێ بکه‌و میهره‌بان به بۆیان، هه‌روه‌کو چۆن ئه‌وان ڕه‌حمیان به من کردوو و منیان په‌روه‌رده کردووه به بچووکی و منداڵی.
2054 - په‌روه‌ردگارتان زۆر زاناتره له خۆتان به‌وه‌ی که له‌دڵ و ده‌روونتاندا هه‌یه، خۆ ئه‌گه‌ر چاك و پاك و ڕێک‌و پێك بن، ئه‌وه به‌ڕاستی ئیتر ئه‌و زاته بۆ ته‌وبه‌کاران و په‌شیمانان زۆر لێخۆش‌بوو به‌خشنده‌یه.
2055 - مافی خزم و خوێشان به‌جێ بهێنه و په‌یوه‌ندیه‌کان (له چوار چێوه‌ی شه‌رعدا چاودێری بکه) هه‌روه‌ها مافی هه‌ژارانیش (به یارمه‌تیدانیان به گوێره‌ی توانا) ئه‌نجام بده هه‌روه‌ها مافی ڕێبواریش (به‌ده‌ستگیرۆیی و ڕێ نیشاندان) جێبه‌جێ بکه، ده‌ست بڵاویش مه‌به‌و ماڵ و سامانت به‌فیڕۆ مه‌ده.
2057 - خۆ ئه‌گه‌ر نه‌تتوانی یارمه‌تی ناوبراوان بده‌یت و به‌ئومێدی ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگارو به‌خششی ئه‌و بوویت ئه‌وه ده‌کرێت به گوفتاری جوان و قسه‌ی خۆش ڕازییان بکه‌یت.
2058 - نه‌که‌یت ئه‌وه‌نده ده‌ست نوقاو بیت وه‌ك ئه‌وه‌ی که ده‌ستی به‌کۆت و زنجیر به‌گه‌ردنیدا هه‌ڵواسرابێت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌نده‌ش ده‌ست بڵاو مه‌به (هیچیت به‌ده‌سته‌وه نه‌مێنێت) له‌وه‌ودوا بکه‌ویته به‌رده‌م لۆمه‌و سه‌زه‌نشتی ئهمو ئه‌وو هیچت به ده‌سته‌وه نه‌مێنێت و به هه‌ناسه ساردی و نائومێدی بۆی دانیشیت.
2059 - به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت ڕزق و ڕۆزی فراوان ده‌به‌خشێت، یاخود که‌م و سنوورداری ده‌کات، بێگومان ئه‌و زاته ئاگادار‌و بینایه به‌به‌نده‌کانی، (به‌خشین و نه‌به‌خشینی هه‌ڕه‌مه‌کی نیه).
2060 - نه‌که‌ن منداڵه‌کانتان له ترسی گرانی و برسێتی بکوژن (چونکه په‌روه‌ردگارتان ڕۆزی به‌خش و میهره‌بانه)، ئێمه ڕزق و ڕۆزی ده‌به‌خشین به‌وانیش و به ئێوه‌ش، چونکه به‌ڕاستی کوشتنی ئه‌وان گوناهو تاوانێکی زۆر گه‌وره‌یه.
2061 - هه‌رگیز نه‌که‌ن توخنی زینا بکه‌ون و لێی نزیك ببنه‌وه، چونکه ئه‌وه به‌ڕاستی گوناهو تاوان و هه‌ڵه و ڕێچکه‌یه‌کی زۆر ناقۆڵایه.
2078 - ئه‌وانه به سه‌رسامیه‌وه ده‌ڵێن: باشه ئه‌گه‌ر بووینه ئێسکی ڕزیوو پرتوکاو، ئه‌وه سه‌ر له نوێ زیندوو ده‌کرێینه‌وه؟!
2079 - ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: ببنه به‌رد یان ئاسن...
2379 - خوایه پشتمی پێ به‌هێز بکه،
2380 - بیکه هاوبه‌ش و یاریده‌ده‌رم، له‌گه‌یاندنی (په‌یامه‌که‌تدا).
3111 - سه‌رنجی ئایه‌تی 108 بده.
2062 - که‌سێك نه‌کوژن که خوا کوشتنه‌که‌ی حه‌رام کردبێت مه‌گه‌ر به‌هۆی تاوانێکه‌وه شایسته بێت و کوشتنی ڕه‌وا بێت، ئه‌وه‌ش که مه‌زڵومانه‌و بێ تاوان ده‌کوژێت، ئه‌وه ئێمه به‌ڕاستی ماف و ده‌سه‌ڵاتمان داوه به‌نزیکترین که‌سی که تۆڵه‌ی بۆ بسێنێت، ئه‌ویش نابێت زیاده‌ڕه‌ویی بکات له کوشتن و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌دا، (خۆ ئه‌گه‌ر له‌خواترس و فه‌رمانبه‌ردار بوو له‌و کاره‌یدا) ئه‌وه بێگومان سه‌رکه‌وتوو و پشتیوانی لێکراوه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌واوه.
2063 - نزیك ماڵی هه‌تیوو مه‌که‌ون مه‌گه‌ر به‌جوانترین شێوه نه‌بێت (وه‌ك ئه‌وه‌ی بیخه‌نه بازرگانیه‌که‌وه تا گه‌شه بکات) هه‌تا ئه‌گاته هه‌ڕه‌تی لاوی، وه‌فا بکه‌ن به به‌ڵێن و په‌یمان، چونکه به‌ڕاستی به‌رپرسیارن له به‌رامبه‌ر به‌ڵێن و په‌یمانه‌وه.
2064 - هه‌ر کاتێك کێشان و پێوانتان ئه‌نجامدا به‌ڕێك و پێكی و تێر‌و ته‌واوی ئه‌نجامی بده‌ن، ئه‌و شێوه‌یه چاکتره‌و جوانترین ئه‌نجامی هه‌یه (له دنیادا ئاسووده ده‌بن و پاداشتی قیامه‌تیش به‌ده‌ست ده‌هێنن).
2065 - (ئه‌ی ئینسان) له شتێك مه‌دوێ و شوێنی شتێك مه‌که‌وه که زانست و زانیاریت ده‌رباره‌ی نیه، چونکه به‌ڕاستی ده‌زگاکانی بیستن و بینین و تێگه‌یشتن هه‌ر هه‌مووی، به‌ر پرسیاره له به‌رامبه‌ریه‌وه.
2066 - هه‌روه‌ها به‌سه‌ر زه‌ویدا به‌که‌ش و فش و له خۆبایی بوونه‌وه مه‌ڕۆ، چونکه تۆ هه‌رگیز نا‌توانیت زه‌وی کوناوده‌ر بکه‌یت، ناشگه‌یته به‌رزی چیاکان (ئیتر ئه‌م که‌شخه‌و شانازیه‌ت له‌چی یه؟).
2068 - ئه‌و ڕێنموییانه‌ی که په‌روه‌ردگارت به وه‌حی بۆی ڕه‌وانه کردیت به‌شێکن له حیکمه‌ت و دانایی، نه‌که‌یت خوایه‌کی تر به‌هاوتای خوای باڵاده‌ست بزانیت، چونکه ئه‌گه‌ر وابیت، فڕێ ده‌درێیته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه به سه‌رزه‌نشت کراوی و ڕیسوایی و شه‌رمه‌زاری و دوور خراوه‌ی له به‌زه‌یی خوایی.
2069 - ئینجا ڕوو به‌هاوه‌ڵگه‌ران ده‌فه‌رموێت: ئایا ڕه‌وایه خوا ئێوه‌ی هه‌ڵبژاردبێت تا کوڕتان پێ ببه‌خشێت و خۆی فریشته‌کانی هه‌ڵبژاردبێت تا بیانکات به‌کچی خۆی؟ (ئه‌م بیر‌و باوه‌ڕه پووچ و بێ سه‌روبنانه که‌ی ڕه‌وایه، مه‌گه‌ر کوڕ‌و کچ هه‌ر خوا نایانبه‌خشێت؟)، به‌ڕاستی ئێوه قسه‌و گوفتارێکی نابه‌جێ و گه‌وره و ناقۆڵا ده‌که‌ن.
2070 - سوێند به خوا به‌ڕاستی ئێمه له‌م قورئانه‌دا به چه‌نده‌ها شێوه له هه‌موو مه‌به‌سته‌کان دواوین تا بیربکه‌نه‌وه‌و یاداوه‌ری وه‌ربگرن، که‌چی قورئان بۆ خوانه‌ناسان ته‌نها دووره په‌رێزی نه‌بێت هیچی تریان بۆ زیاد ناکات.
2071 - (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به‌و موشریکانه) بڵێ: ئه‌گه‌ر خوای تریش هه‌بوایه له‌گه‌ڵ خوای په‌روه‌ردگاردا هه‌روه‌کو ئه‌وان ده‌ڵێن.. ئه‌و کاته هه‌موان هه‌وڵیانده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له خاوه‌نی عه‌رش و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی بسه‌نن و لێی زه‌وت بکه‌ن.
2072 - ستایش و پاکی و بڵندی بۆ ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌یه (که ئه‌و نه‌فامانه ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌موو ناڕه‌واییه ده‌ڵێن) و ئه‌و زاته زۆر به‌رزو بڵندو گه‌وره‌تره (له بۆچوونی ئه‌وان).
2073 - هه‌ر حه‌وت ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که تیایاندا هه‌ن، ته‌سبیحات و ستایشی ئه‌و زاته ده‌که‌ن، هیچ شتێك نی یه له‌م بوونه‌وه‌ره‌دا که ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسی ئه‌و زاته نه‌کات، به‌ڵام ئێوه له ته‌سبیحات و ستایشی ئه‌و شتانه تێناگه‌ن، به‌ڕاستی ئه‌و زاته هه‌میشه‌و به‌رده‌وام خۆگرو به حه‌وسه‌ڵه‌یه (له به‌رامبه‌ر لادانی خه‌ڵکیه‌وه) لێخۆشبووه‌و چاوپۆشی ده‌کات (ئه‌گه‌ر ڕووی تێبکه‌ن و باوه‌ڕی پێ بهێنن).
2084 - په‌روه‌ردگارت چاك ده‌زانێت به‌وه‌ی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدایه (هه‌ریه‌که‌یان سه‌رگه‌رمی چین)، بێگومان ئێمه ڕێزی هه‌ندێ له پێغه‌مبه‌رانمان له‌لا زیاتره له هه‌ندێکی تریان و (کتێبی) زه‌بووریشمان به_داوود_به‌خشیووه.
2085 - ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به هاوه‌ڵگه‌ران بڵێ: ئاده‌ی هاناو هاوار بکه‌ن له‌و بت و شتانه‌ی که له‌جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن (ئایا هیچیان له ده‌ست دێت؟ دڵنیابن که ئه‌وانه) نه ده‌توانن به‌ڵاو ناخۆشیه‌کتان له‌سه‌ر لابه‌رن. نه‌ده‌توانن بارودۆخ بگۆڕن.
2086 - ئا ئه‌وانه‌ی که ئه‌وان هاناو هاواریان لێ ده‌که‌ن، کامیان له خوا نزیکتره؟! له کاتێکدا که ئه‌وان خۆیان هاوار له خوا ده‌که‌ن و داوای نزیك بوونه‌وه له په‌روه‌ردگاریان ده‌خوازن و چاوه‌ڕوانی ڕه‌حمه‌تی ده‌که‌ن، له سزا‌و تۆڵه‌شی ده‌ترسن، به‌ڕاستی سزای په‌روه‌ردگارت مه‌ترسی لێکراوه.
2087 - هیچ شار‌و شارۆچکه‌یه‌ك نی یه که ئێمه بڕیارمان دابێت پێش به‌رپابوونی ڕۆژی قیامه‌ت له ناوی به‌رین، یان سزایه‌کی سه‌ختی بده‌ین، له کتێب و دۆسیه‌ی (تایبه‌تدا، له لوح المحفوظ دا) تۆمار نه‌کرا بێت.
2088 - هیچ شتێك نه‌بووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئێمه موعجیزه به‌رپا بکه‌ین و نیشانی بده‌ین له‌وه‌ی که ئه‌وان داوایان کردووه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که (جۆره‌ها موعجیزه‌مان نیشانی پێشینه‌کان دا)، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر بڕوایان پێ نه‌کرد؛ ئێمه‌ش له ناومان بردن، حوشتره تایبه‌تیه‌که‌شمان به ئاشکراو ڕوون به قه‌ومی (ثمود) به‌خشی، که‌چی سته‌میان لێکردو (سه‌ریان بڕی)، به‌ڕاستی ئێمه ته‌نها بۆ ترس و داچڵه‌کاندن نه‌بێت، هیچ جۆره موعجیزه‌یه‌ك نانێرین.
2089 - ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم یادی ئه‌وه بکه کاتێك پێمان وتی: که به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ ده‌وری خه‌ڵکی داوه‌و ئاگاداره به‌هه‌موو شتێکیان و ئه‌و شتانه‌ش که له خه‌وندا نیشانمان دایت ته‌نها تاقیکردنه‌وه بوو بۆ خه‌ڵکی، هه‌روه‌ها به‌باسی دره‌خته نه‌فرین لێ کراوه‌که‌ش که لهقورئاندا ناو بڕاوه تاقیانده‌که‌ینه‌وه (کافره‌کان کردیانه گاڵته‌جاڕو وتیان: چۆن دره‌خت له‌ناو ئاگردا ده‌ڕوێت، عه‌قڵیان کول بوو له‌ئاستی توانای بێ سنووری خواییدا)، به‌مه‌رجێك ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌م باسانه بیانترسێنین، دایانبچه‌ڵه‌کێنین، که‌چی ئه‌و باسانه هیچیان بۆ زیاد ناکات ته‌نها لادان و یاخی بوونێکی گه‌وره و بێ سنوور نه‌بێت.
2090 - (بیریان بهێنه‌ره‌وه) کاتێك به فریشته‌کانمان وت: ئاده‌ی سوژده به‌رن بۆ ئاده‌م، هه‌موو سوژده‌یان برد جگه له (ئیبلیس)، که وتی: ئایا چۆن سوژده ده‌به‌م بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که له قوڕ دروستت کردووه؟!
2091 - (پاشان بێ شه‌رمانه) وتی: پێم بڵێ؛ ئا ئه‌مه‌یه که ڕێزت داوه به‌سه‌ر مندا؟! سوێند به خوا ئه‌گه‌ر دوام بخه‌یت تا ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌وه بێگومان هه‌موو نه‌وه‌کانی گومڕاو سه‌رگه‌ردان ده‌که‌م جگه له که‌مێکیان (که ده‌سه‌ڵاتم به‌سه‌ریاندا نیه).
2093 - بڕۆ چیت له ده‌ست دێت درێغی مه‌که، هه‌رکه‌س که توانیت (له‌و به‌دبه‌ختانه) به بانگ کردن و هاندانیان بۆ تاوانکاری، دایانبڕه، به‌هۆی له‌شکری سواره‌و پیاده‌ی خۆته‌وه هێرشیان بۆ به‌ره‌و هاوبه‌شییان بکه له ماڵ و سامان و منداڵ و نه‌وه‌یاندا (به‌سامانی حه‌رام و منداڵی زۆڵ،.. هتد)، ئه‌وه‌نده‌ش به‌ڵێن و ئومێدیان پێ بده، سه‌ریان لێ بشێوێنه، هه‌رچه‌نده به‌ڵێن و هاندانی شه‌یتان جگه له فریودان و فێڵکردن و ساخته، شتێکی تر نیه.
2094 - به‌ڕاستی به‌نده‌کانی من (ئه‌ی شه‌یتانی نه‌فرین لێکراو) هیچ ده‌سه‌ڵاتی تۆیان له‌سه‌ر نابێت و هه‌وڵ و کۆششی تۆ کاریان تێ ناکات و په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی ئیماندار) به‌سه بۆ پارێزگاری و پاڕاستنت.
2095 - په‌روه‌ردگارتان ئه‌و زاته‌یه که که‌شتی به ده‌ریادا هاتوچۆ پێ ده‌کات بۆتان، تا له فه‌زڵ و به‌خششی (بێشوماری) به‌هره‌وه‌ر ببن، به‌ڕاستی ئه‌و زاته هه‌میشه و به‌رده‌وام به‌ڕه‌حم و میهره‌بانه بۆتان.
2096 - (خه‌ڵکینه ئێوه) کاتێك له ده‌ریادا ناخۆشی و ته‌نگانه تووشتان ده‌بێت، ئه‌وه هه‌رچی په‌رستراو هه‌یه له بیر‌و هۆش و باوه‌ڕتاندا نامێنێت و ون ده‌بێت جگه له‌و زاته (هاناو هاوار هه‌ر بۆ زاتی خوا ده‌به‌ن تا ڕزگارتان بکات) به‌ڵام کاتێك (فریاتان ده‌که‌وێت) و ڕزگارتان ده‌کات و ده‌تانخاته وشکانیه‌وه، ئێوه پشت له به‌رنامه‌که‌ی ده‌که‌ن و ڕوو وه‌رده‌گێڕن و نایناسن، به‌ڵکو زۆربه‌ی ئینسانه‌کان ناشوکرو سپڵه‌ن.
2097 - خه‌ڵکینه ئایا ئێوه له خۆتان ئه‌مینن خوا نه‌تانبات به‌ناخی زه‌ویداو لایه‌کی وشکانی نه‌ڕوخێنێت به‌سه‌رتاندا، یاخود به‌رد بارانتان نه‌کات؟! له‌وه‌ودوا هیچ که‌ستان ده‌ست ناکه‌وێت فریاتان بکه‌وێت و په‌ناتان بدات!!؟
2098 - ئایا دڵنیان و ناترسن له‌وه‌ی که جارێکی تر له که‌شتیدا ڕێتان بکه‌وێته ناو ده‌ریاوه، ئه‌وسا بایه‌کی به‌هێزی سه‌خت هه‌ڵکاته سه‌رتان، ئینجا به هۆی کافر بوون و یاخی بوونتانه‌وه نوقمی ده‌ریاتان بکات؟! له‌وه‌ودوا که‌سیشتان ده‌ست نه‌که‌وێت بتوانێت داکۆکیتان لێ بکات لای ئێمه!!
2099 - سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه ڕێزمان له نه‌وه‌ی ئاده‌م گرتووه‌و به‌سه‌ر وشکانی و ده‌ریادا (به جۆره‌ها هۆکاری گواستنه‌وه) هه‌ڵمان گرتوون و له ڕزق و ڕۆزی پوخت و چاکی جۆراو جۆر به‌هره‌وه‌رمان کردوون (له خۆراك و پۆشاك و ماڵ و ناوماڵ و.. هتد) به‌ڕاستی ئێمه ڕێزی زیاده‌ی ئه‌وانمان داوه به‌سه‌ر زۆربه‌ی ئه‌و به‌دی هێنراوانه‌دا که دروستمان کردوون (له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه، تا قه‌درو ڕێزی خۆیان بزانن).
2108 - له به‌شێکی شه‌وگاردا خۆت ماندوو بکه به ده‌ورکردنه‌وه‌ی قورئانه‌وه له شه‌ونوێژدا که زیاده ئه‌رکێکه له‌سه‌ر تۆ، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، بۆ ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگارت بتخاته شوێن و جێگه‌ی به‌ڕێزه‌وه که تیایدا سوپاسکراو بیت.
2109 - بڵێ: په‌روه‌ردگارا یارمه‌تیم بده تا هه‌رکاتێك ده‌ستبه‌کاری (هه‌ر خێرێك بووم) به‌چاکی و ڕاستی و دروستی ئه‌نجامی بده‌م و له هه‌رکارێك بوومه‌وه‌و ئه‌نجاممدا سه‌ره‌نجامێکی چاکی هه‌بێت و به‌جوانی لێی ده‌رچم و هه‌میشه‌و به‌رده‌وام له‌لایه‌ن خۆته‌وه ده‌سه‌ڵاتێکم پێ ببه‌خشه که ببێته هۆی سه‌رکه‌وتنی به‌رده‌وامم.
2110 - هه‌روه‌ها بڵێ: تازه حه‌ق و ڕاستی هاتووه‌و به‌رپا بووه‌و به‌تاڵ و ناحه‌قی، پووچ و ته‌فرو توونا بووه، به‌ڕاستی ناحه‌ق و به‌تاڵ هه‌رتیاچووه‌و جێگیر نه‌بووه‌و به‌زیووه.
2111 - ئێمه له قورئان ئایه‌ت و سووره‌تانێك داده‌به‌زێنین، که ببێته هۆی شیفاو چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشیه ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌کان هه‌روه‌ها ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیش، بۆ ئیمانداران، بۆ سته‌مکارو خوانه‌ناسانیش ته‌نها زیادکردنی زه‌ره‌رو زیان نه‌بێت هیچی تر نی یه، هیچ به‌هره‌و سوودێکی لێ نابه‌ن.
2112 - کاتێکیش نازو نیعمه‌ت ببه‌خشین به ئینسانی (خوانه‌ناس) ڕوو وه‌رده‌گێڕێت و فیز ده‌کات و هه‌ر خه‌مخۆری خۆیه‌تی، کاتێکیش ناخۆشی و ته‌نگانه‌ی تووش دێت، ئه‌وه نائومێد‌و په‌ست و غه‌مگین ده‌بێت.
2113 - بڵێ: هه‌موو که‌س له‌سه‌ر سروشت و فیتره‌تی خۆی کارده‌کات، جا په‌روه‌ردگارتان چاك ده‌زانێت کێ ڕێگه‌و ڕێباز‌و به‌رنامه‌ی ڕاست و دروستی گرتۆته به‌ر.
2114 - پرسیارت لێ ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ڕۆح (که چیه‌و چۆنه؟) بڵێ: ڕۆح به‌شێکه له‌فه‌رمانی په‌روه‌ردگارم و به‌ده‌ست ئه‌وه (من نازانم چیه‌و چۆنه)و هیچتان پێنه‌به‌خشراوه له عیلم و زانست ته‌نها شتێکی که‌م نه‌بێت.
2115 - سوێند به خوا ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت هه‌موو ئه‌و قورئانه‌ی که به وه‌حی بۆمان ڕه‌وانه کردوویت، ئه‌وه له دڵ و ده‌روون و لاپه‌ڕه‌کاندا نایهێڵین، پاشان که‌سێکت ده‌ست ناکه‌وێت بتپارێزێت و به‌رگریت لێ بکات و هه‌وڵێکت بۆ بدات تا له‌و به‌هره‌یه بێ به‌هره نه‌بیت.
2125 - بڵێ: هه‌ر خوا به‌سه که شایه‌ت بێت له نێوان من و ئێوه‌دا که چۆن به ڕێکوپێکی په‌یامی په‌روه‌ردگارم پێ ڕاگه‌یاندوون، به‌ڕاستی ئه‌و زاته هه‌میشه به به‌نده‌کانی ئاگادار‌و بینایه.
2126 - ئه‌و که‌سه‌ش خوا ڕێنموویی بکات و (شایسته بێت) ئه‌وه ئیتر هیدایه‌ت دراوه‌و ڕێنموویی وه‌رگرتووه، ئه‌وه‌ش که سه‌رگه‌ردانی بکات، ئه‌وه هه‌رگیز که‌سێکت ده‌ست ناکه‌وێت جگه له‌و زاته که پشتیوانی بکات و ڕزگاری بکات و فریای بکه‌وێت، له ڕۆژی قیامه‌تیشدا (ئه‌و جۆره که‌سانه) له‌سه‌ر ڕوو کۆده‌که‌ینه‌وه‌و له‌کاتێکدا کوێرو لاڵ و که‌ڕن، ئه‌وانه شوێنیان ناو ئاگری دۆزه‌خه، هه‌ر کاتێك بڵێسه‌ی کوژایه‌وه، بڵێسه‌ی زیاد ده‌که‌ینه‌وه بۆیان.
2127 - ئه‌و دۆزه‌خه پاداشتیانه چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه بڕوایان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه نه‌بوو (له بوونه‌وه‌رو له قورئاندا) ده‌شیانوت: باشه، ئایا ئه‌گه‌ر ئێمه بووینه ئێسك و پڕتووکاین، ئایا ئێمه به‌ڕاستی جارێکی تر سه‌رله‌نوێ زیندوو ده‌کرێینه‌وه؟!
2128 - ئایا ئه‌وانه نه‌یانبینیووه به‌ڕاستی ئه‌و خوایه‌ی که ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه به‌توانایه که وه‌ك ئه‌وان دروست بکات و (وه‌ك خۆیان به‌دیان بهێنێته‌وه)، دیاره که ڕۆژو کاتێکی تایبه‌تی دیاری کردووه (بۆ مراندنیان و زیندوو کردنه‌وه‌یان) که هیچ گومانی تێدا نیه (له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڵگه به‌هێزانه‌دا) که‌چی سته‌مکاران هه‌ر بڕیاری یاخی بوون و سه‌رکه‌شی و کوفریانداوه‌و هیچی تر.
2130 - سوێند به خوا بێگومان ئێمه نۆ موعجیزه‌و به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکرامان به مو‌سا به‌خشی، (جا ئه ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له نه‌وه‌ی ئیسرائیلی (زه‌مانی خۆت) بپرسه کاتێك موسایان بۆ هات (چیان وت؟) جا فیرعه‌ون پێی وت: ئه‌ی مو‌سا به‌ڕاستی من واگومان ده‌به‌م که تۆ جادووت لێکراوه.
2131 - مو‌سا وتی: سوێند به خوا (ئه‌ی فیرعه‌ون) تۆ چاك زانیوته که ئه‌و (معجزانه) که‌س ئاوا پێشی ناهێنێت جگه له په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی، تا به‌رچاو ڕوونکه‌ره‌وه بێت و (خه‌ڵکی به‌ڕۆشنی حه‌ق و ناحه‌ق ببینن و له یه‌کی جیا بکه‌نه‌وه)و من دڵنیام به‌ڕاستی ئه‌ی فیرعه‌ون که تۆ تیا ده‌چیت و له‌ناو ده‌برێیت (ئه‌گه‌ر هه‌ر ئاوا بیر بکه‌یته‌وه).
2132 - جا فیرعه‌ون ویستی له‌سه‌ر زه‌وی میسر به‌یه‌کجاری و به‌سوکایه‌تی کردنه‌وه ده‌ربه‌ده‌ریان بکات، ئێمه‌ش نوقمی ده‌ریامان کرد، خۆی و هه‌رچی ئه‌وانه‌ی که له گه‌ڵیدا بوون.
2134 - ئێمه قورئانمان له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی دابه‌زاندووه، بۆ چه‌سپاندنی حه‌ق و ڕاستیش دابه‌زیوه، ئێمه تۆمان ڕه‌وانه نه‌کردووه ته‌نها بۆ ئه‌وه نه‌بێت که مژده به‌خش بیت (به ئیمانداران) و ترسێنه‌ر بیت (بۆ خوانه‌ناسان).
2135 - ئێمه قورئانیشمان به‌ش به‌ش کردووه تا به شێنه‌یی و به ئارامی بیخوێنیته‌وه به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا، هه‌ر ئێمه‌ش به‌و شێوه‌یه دامانبه‌زاندووه (که تۆ ڕایده‌گه‌یه‌نیت).
2136 - پێیان بڵێ: (ئه‌ی خوانه‌ناسان) باوه‌ڕ به قورئان بهێنن یان باوه‌ڕی پێ نه‌هێنن (به‌ده‌ست خۆتانه و ئه‌مڕۆ سه‌ربه‌ستن، به‌ڵام بزانن) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی پێشتر زانیاریان پێدراوه، (ده‌رباره‌ی ته‌ورات و ئینجیلی ده‌ستکاری نه‌کراو، چاك ده‌زانن که ئه‌م قورئانه له هه‌مان سه‌رچاوه‌وه‌یه، هه‌ر بۆیه) کاتێك به‌سه‌ریاندا ده‌خوێندرێته‌وه (خۆیان پێناگیرێت) خێرا سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازشی بۆ داده‌نه‌وێنن و سوژده (بۆ نێره‌ری قورئان ده‌به‌ن).
2137 - ده‌شڵێن: پاکی و بێگه‌ردی بۆ په‌روه‌ردگارمانه، به‌ڕاستی به‌ڵێنی په‌روه‌ردگارمان هه‌ر دێته دی (به‌سه‌ر خستنی ئیمانداران له دنیاداو سه‌رفرازیان له قیامه‌تدا).
2138 - ئه‌وانه سوژده و کڕنووش ده‌به‌ن و ده‌گرین و ئه‌سرینی خۆشه‌ویستی په‌روه‌ردگار له چاوانیان ده‌بارێت، فرمێسکی ئیمان و شادی هه‌ڵده‌وه‌رێنن و تا دێت زیاتر ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردار دڵ پڕ له ئیمان ده‌بن.
2139 - پێیان بڵێ: ئێوه له نزا‌و دوعاتاندا هاوار له (الله) بکه‌ن، یان به‌سیفه‌تی پیرۆزی (الرحمن) هانای بۆ به‌رن، به‌هه‌ر ناو‌و سیفه‌تێکی جوان و به‌رز هاواری لێبکه‌ن و نزا بکه‌ن دروسته، چونکه ئه‌و خاوه‌نی هه‌موو سیفات و ناوه پیرۆز‌و جوانه‌کانه، به‌هه‌ر سیفه‌تێك که له‌گه‌ڵ داخوازیه‌کانتاندا گونجا، داوای لێ بکه‌ن، له‌کاتی داواکردنی ڕزق و ڕۆزیدا به (یا ڕزاق، یا وهاب) له‌کاتی داوای سه‌رکه‌وتندا به (یا قوی یا متین یا عزیز یا.... هتد، ئه‌ی ئیماندار) له‌کاتی خوێندنی قورئان له نوێژه‌کاندا ده‌نگ به‌رز مه‌که‌و زۆریش نزمی مه‌که، له‌و نێوانه‌دا حاڵه‌تێکی له‌بارو مامناوه‌ندی ئه‌نجام بده.
2140 - بشڵێ: سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که که‌سی نه‌کردووه به‌ڕۆڵه‌ی خۆی و ڕۆڵه‌شی هه‌ر نی یه، هه‌روه‌ها له موڵك و مه‌مله‌که‌تیدا که‌سی نه‌کردووه به‌شه‌ریك و هاوتای خۆی، هه‌رگیز به‌هۆی بێ ده‌سه‌ڵاتی و که‌م توانینه‌وه که‌سی نه‌کردووه به یاوه‌رو یاریده‌ده‌ری خۆی، (له‌به‌ر ئه‌وه) هه‌میشه (الله اکبر) بڵێ و ئه‌و زاته به‌گه‌وره و مه‌زن بزانه.
2141 - سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی ئه‌م کتێبه که قورئانه بۆ سه‌ر به‌نده‌ی خۆی (محمد صلی الله علیه وسلم ) دابه‌زاندووه، هیچ که‌م و کووڕی و ناته‌واویه‌کیشی بۆ ڕه‌وا نه‌داوه.
5072 - به‌ئاوی له‌کوڵ پێشوازیی لێ ده‌کات...
5073 - ده‌گه‌یه‌نرێته دۆزه‌خ
2142 - کردوویه‌تی به‌چاودێری هه‌رچی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئاده‌میزاده‌و ڕێك و ڕاسته له هه‌موو شتێکدا، بۆ ئه‌وه‌ی یاخیه‌کان له سزایه‌کی سه‌خت بێ‌دار بکاته‌وه که له‌لایه‌ن خواوه ( له دنیا‌و قیامه‌تدا) یه‌خه‌یان پێ ده‌گرێت و مژده‌ش بدات به‌و ئیماندارانه‌ی که کار‌و کرده‌وه چاکه‌کان ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌وه‌ی که‌به‌ڕاستی پاداشتی زۆر چاکیان بۆ ئاماده‌یه.
2143 - به‌رده‌وام و بۆ هه‌میشه له‌و به‌هه‌شته سازگاره‌دا ده‌مێننه‌وه.
2144 - هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه بترسێنێت و بێداریان ده‌کاته‌وه، که ده‌یانوت: خوا منداڵی بۆ خۆی بڕیارداوه!!
2145 - جا ئه‌وانه نه خۆیان و نه باو‌و باپیرانیان له ڕووی زانست و زانیاری و تێگه‌یشتنه‌وه ئه‌و گوفتاره ناقۆڵایه ناڵێن، ئه‌و بوختانه‌یان قسه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌و ناڕێکه که له ده‌میان ده‌رده‌چێت، ئه‌وانه جگه له درۆ‌و گوفتاری نابه‌جێ هیچی تر ناڵێن.
2146 - جا تۆ له‌وانه‌یه له خه‌م و په‌ژاره‌دا له سه‌ره‌نجامی ڕه‌شی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕ به‌م قورئان و فه‌رمووده‌یه ناهێنن خۆت له‌ناو به‌ریت و له داخ و خه‌فه‌تدا بمریت.
2193 - (ئا له‌و گیر خواردنه‌دا) تاوانباران دۆزه‌خ ده‌بینن و دڵنیان بێگومان ده‌چنه ناوی و تێکه‌ڵی ده‌بن، هیچ په‌ناگاو که‌لێنێکیش نیه که لێی ده‌ربازبن.
2194 - سوێند به خوا بێگومان ئێمه له‌م قورئانه‌دا له هه‌موو جۆره نموونه‌یه‌کمان هێناوه‌ته‌وه بۆ خه‌ڵکی (تا په‌ندو ئامۆژگاری لێ وه‌ربگرن) له کاتێکدا ئینسان له هه‌موو شتێك زیاتر موجاده‌له ده‌کات و له شت ده‌کۆڵێته‌وه.
2195 - خه‌ڵکی خوانه‌ناس هیچ شتێك نه‌بووه‌ته کۆسپ له ڕێیاندا تا باوه‌ڕ بهێنن کاتێك که هیدایه‌تیان بۆ ڕه‌وانه کراوه‌و داوای لێخۆشبوو‌ن بکه‌ن له په‌روه‌ردگاریان، مه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که یاسای پێشینان به‌سه‌ریاندا بسه‌پێت (به له‌ناو بردنیان) یاخود سزا ڕوو به‌ڕوویان بێته‌وه (له قیامه‌تدا).
2196 - ئێمه پێغه‌مبه‌ران ته‌نها به‌مژده‌ده‌رو ترسێنه‌ر نه‌بێت نانێرین که‌چی ئه‌وانه‌ی کافر‌و بێ باوه‌ڕ بوون هه‌ر موجاده‌له‌و ده‌مبازی ده‌که‌ن به به‌ڵگه‌ی پڕوپووچ، بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ق و ڕاستی به‌تاڵ بکه‌نه‌وه‌و بیترازێنن، هه‌روه‌ها نایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی من و ئه‌وه‌ی ئه‌وانی پێ هۆشیار کراوه‌ته‌وه کردویانه به‌گاڵته.
2197 - کێ له‌وه سته‌مکارتره که یاداوه‌ری کرابێت به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاری، که‌چی ڕووی لێ وه‌رگێڕاون و لووتی به‌رز گرتووه‌و ئه‌وه‌شی له یاد کردووه که چ ده‌ستپێشکه‌ریه‌کی کردووه له گوناهو تاوان، ئێمه به‌ڕاستی په‌رده‌مان هێناوه به‌سه‌ر دڵیان‌دا تا له ئایه‌ته‌کانی ئێمه تێنه‌گه‌ن و قورسی و که‌ڕیشمان کردۆته گوێیانه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر بانگیان بکه‌یت بۆ ڕێبازی هیدایه‌ت و دینداری، ئه‌وه هه‌رگیز ئه‌وانه ئه‌و هیدایه‌ته وه‌رناگرن.
2202 - جا کاتێك تێپه‌ڕین (له‌و شوێنه‌و، له جێیه‌کی تر لایاندا) مو‌سا به‌هاوه‌ڵه‌که‌ی وت: ئاده‌ی خواردنه‌که‌مان بهێنه، چونکه به‌ڕاستی له‌م سه‌فه‌ره‌ماندا زۆر هیلاك و ماندوو بووین.
2241 - ئه‌وانه‌ی که په‌رده به‌سه‌ر چاویاندا هاتبوو (نه‌یانده‌ویست نیشانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداری ئێمه ببینن) و یادی ئێمه بکه‌ن و توانای بیستنی (قورئانی ئێمه‌یان نه‌بوو، حه‌زیان لێ نه‌ده‌کرد).
2203 - لاوه‌که وتی: ئه‌گه‌ر له بیرت بێت ئه‌و کاته‌ی که چووینه سه‌ر به‌رده گه‌وره‌که (بۆ حه‌وانه‌وه) من بیرم چوو باسی ماسیه‌که‌ت بۆ بکه‌م، که‌سیش له بیری نه‌بردمه‌وه شه‌یتان نه‌بێت، که بۆتی باس بکه‌م، له‌ڕاستیدا ئه‌و ماسیه (زیندوو بۆوه‌و) به شێوه‌یه‌کی زۆر سه‌یر خۆی کرد به‌ناو ده‌ریادا.
2204 - مو‌سا علیه السلام وتی: هه‌ر ئه‌وه‌بوو که ئێمه ده‌مانویست (واته: ده‌بوو ئا له‌و شوێنه‌دا چاوه‌ڕێ بوینایه) ئیتر به ناچاری گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی که به جێیان هێشتبوو.
2205 - له‌وێ به به‌نده‌یه‌ك له به‌نده‌کانی ئێمه ئاشنا بوو که له ڕه‌حمه‌تی تایبه‌تی خۆمان به‌هره‌وه‌رمان کردبوو‌و زانست و زانیاری تایبه‌تی خۆمانمان پێ به‌خشیبوو، مو‌سا علیه السلام پێی وت: ئایا مۆڵه‌تم ده‌ده‌یت که شوێنت بکه‌وم تا له‌و زانست و زانیاریه‌ی پێت به‌خشراوه منیش به‌هره‌دار بکه‌یت؟
2206 - مو‌سا (علیه وسلام) پێی گوت: ئاخۆ مۆڵتم ده‌ده‌یت شوێنت بکه‌وم؟ تا له‌و زانسته‌ی -له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه- فێرکراویت، منیش فێر بکه‌یت و نیشانمی بده‌ی، به‌ڵکو که‌ڵکی لێ وه‌رگرم له کاروبارمدا.
2207 - زاناکه وتی: به‌ڕاستی تۆ هه‌رگیز نا‌توانیت له‌گه‌ڵ مندا خۆڕاگر بیت (بێده‌نگ بیت به‌رامبه‌ر ڕه‌فیتارو کردارم، چونکه من شتی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌که‌م و تۆ له نهێنیه‌که‌ی تێناگه‌یت).
2208 - جا چۆن خۆده‌گریت له به‌رامبه‌ر شتێکه‌وه که هه‌واڵت لێی نیه و ئه‌م سه‌رو ئه‌و سه‌ری نازانیت.
2209 - مو‌سا وتی: ده‌مبینیت ئه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ر بێت خۆڕاگر ده‌بم و له هیچ فه‌رمانێکت ده‌رناچم.
2210 - زاناکه وتی: جا ئه‌گه‌ر شوێنم که‌وتیت ئه‌وه پرسیارم له‌هیچ شتێك لێ مه‌که، هه‌تا خۆم له نهێنیه‌که‌ی ئاگادارت نه‌که‌م.
2211 - هه‌تا کاتێك پێکه‌وه ده‌رچوون و سواری که‌شتیه‌که بوون، زاناکه ده‌ستی کرد به کون کردن و عه‌یبدار کردنی، مو‌سا (خۆی پێنه‌گیراو) وتی: باشه، ئاخر، ئه‌وه تۆ ئه‌م که‌شتیه کون ده‌که‌یت، ده‌ته‌وێت هه‌رچی سه‌رنشینه‌کانی هه‌یه نوقمی بکه‌یت، سوێند به‌خوا به‌ڕاستی کارێکی ناشایسته‌ی گه‌وره‌ت کرد!!
2215 - زاناکه وتی: پێم نه‌وتیت که به‌ڕاستی تۆ هه‌رگیز نا‌توانیت له‌گه‌ڵ مندا ئارام بگریت و دان به‌خۆتدا بگریت.
2216 - مو‌سا وتی: ئه‌گه‌ر دوای ئه‌مه پرسیاری هه‌ر شتێکی ترم لێ کردیت، ئه‌وه هاوڕێیه‌تیم مه‌که، به‌ڕاستی به‌ڕای من مافی خۆته و له‌ڵایه‌ن منه‌وه لێ بوردراویت (چونکه من به‌ئاسانی له هه‌ڵسوکه‌وتی تۆ تێناگه‌م).
2217 - پاشان ده‌رچوون و ڕۆشتن هه‌تا گه‌یشتنه ناو خه‌ڵکی شارۆچکه‌یه‌ک (برسیان بوو) داوای خۆراکیان له خاڵکه‌که کرد، که‌چی ده‌ستیان نا به ڕوویانه‌وه و میوانداریان لێ نه‌کردن، ئه‌وسا له‌ناو شاره‌که‌دا دیوارێکیان به‌دی کرد خه‌ریکبوو ده‌ڕوخا، به‌ڵام زاناکه هه‌ڵیچنیه‌وه‌و چاکی کرده‌وه‌و به‌رزی کرده‌وه، مو‌سا وتی: ئه‌گه‌ر بتویستایه، ئه‌وه کرێیه‌کت به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره وه‌رده‌گرت (ده‌ماندا به‌خۆراک پیی تێر ده‌بووین).
2218 - زاناکه وتی: ئیتر ئالێره به دواوه کاتی جیابوونه‌وه‌ی نێوانی من و تۆیه، من تاوێکی تر تۆ ئاگادار ده‌که‌م له حه‌قیقه‌ت و سه‌رئه‌نجامی ئه‌و شتانه‌ی که نه‌تتوانی ئارام بگریت له به‌رامبه‌ریانه‌وه.
2219 - ئه‌و که‌شتیه‌ی (عه‌یبدارم کرد چه‌ند هه‌ژارێک خاوه‌نی بوون له ده‌ریادا کاریان ده‌کرد، جا منیش ویستم عه‌یبداری بکه‌م، له‌کاتێکدا له‌و ناوه‌دا پاشایه‌ک هه‌بوو که هه‌موو که‌شتیه‌کی (چاک و ڕێکوپێکی) داگیر ده‌کرد.
2220 - منداڵه‌که‌ش (که کوشتم) دایک و باوکێکی ئیمانداری هه‌بوو، ترساین له‌وه‌ی که به‌سه‌رکه‌شی و بێ دینی و خوانه‌ناسی هیلاک و ماندویان بکات (چونکه هه‌ر له ئێستاوه سه‌رکه‌شی و لاساریی پێوه دیار بوو).
2221 - (به‌و کاره‌مان) ویستمان که په‌روه‌ردگاریان (له‌جیاتی ئه‌و) پاکترو چاکتریان پێ ببه‌خشێت و به‌منداڵێکی خاوه‌ن به‌زه‌یی و میهرابانتر به‌هره‌وه‌ریان بکات (منداڵه‌که‌ش به‌هه‌شتی بێت).
2222 - دیواره‌که‌ش که چاکم کرده‌وه، خاوه‌نه‌که‌ی دوو منداڵی هه‌تیووی شارۆچکه‌که بوون، له‌ژێریدا گه‌نجینه‌یه‌کی (زێڕو زیویان) هه‌بوو (که باوکیان بۆی شاردبوونه‌وه، ئه‌گه‌ر گوێمان پێ نه‌دایه، باران و لافاو ده‌ری ده‌خست و ئه‌و خه ڵکه ڕه‌زیله‌ی که میوانداریان لێ نه‌کردین، ده‌ستیان ده‌که‌وت)، باوکی ئه دوو منداڵه‌ش خواناس و چاک بوو، جا په‌روه‌ردگارت ویستی کاتێک گه‌نجینه‌که‌یان ده‌ست بکه‌وێت که گه‌وره و به‌هێزبن، ئه‌وسا ده‌ری بهێنن، ئه‌مه‌ش وه‌کو ڕه‌حمه‌تێکی تایبه‌تی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه (له‌به‌ر خاتری باوکیان)، دڵنیاشبه که هه‌موو ئه‌و کارانه‌م له خۆوه نه‌کردووه، ئیتر ئه‌وه بوو ڕاز و نهێنی ئه‌و شتانه‌ی که خۆت بۆ نه‌ده‌گیرا کاتێک ئانجامم ده‌دان.
2233 - هه‌تا کاتێک گه‌یشته نێوان هه‌ردوو به‌ربه‌سته‌که، که له نێوانیاندا قه‌ومێک هه‌بوو که له هیچ قسه‌یه‌ک تێ نه‌ده‌گه‌یشتن (مه‌گه‌ر زۆر به‌ده‌گمه‌ن).
2234 - کاتێک ده‌سه‌ڵاتی (ذو القرنین) یان بینی وتیان: ئه‌ی (ذو القرنین) به‌ڕاستی یه‌ئجوج و مه‌ئجوج تۆوی خراپه و تاوان ده‌چێنن له زه‌ویدا، تا به‌ربه‌ستێک له نێوان ئێمه و ئه‌واندا دروست بکه‌یت؟
2235 - (ذو القرنین) وتی: ئه‌و ده‌سه‌ڵات و زانیاری و شتانه‌ی په‌روه‌ردگارم پێی به‌خشیووم چاکتره بۆ من (له پاره و سامان) جا ئێوه به‌هێزی بازوو یارمه‌تیم بده‌ن تا به‌ربه‌ستێکی به‌هێز له نێوان ئێوه و ئه‌واندا دروست بکه‌م.
2236 - پارچه ئاسنم بۆ بهێنن و (که‌ڵه‌که‌ی بکه‌ن) هه‌تا ئه‌مبه‌رو ئه‌وبه‌ری هه‌ردوو کێوه‌که‌ی پڕ کرد، ئه‌وسا فه‌رمانیدا، تا به (موشه‌ده‌مه) فوو بکه‌ن له‌و ئاگره‌ی که له ژێریدا کرابۆوه، هه‌تا کاتێک هه‌مووی کرد به ئاگر، ئینجا (ذو القرنین) وتی: ئاده‌ی مسی تواوه‌م بۆ بهێنن تا بیکه‌م به‌سه‌ریدا (مس له‌گه‌ڵ ئاسندا تێکه‌ڵ بکرێت پێکهاته‌یه‌کی به‌هێزی لێ دروست ده‌بێت).
2237 - ئه‌وسا ئیتر (یه‌ئجوج و مه‌ئجوج) نه توانیان سه‌ربکه‌ون، نه توانیان کوناو ده‌ری بکه‌ن.
2238 - (ئه‌وسا ذو القرنین) وتی: دروستکردنی ئه‌م به‌ربه‌سته ڕه‌حمه‌تێک بوو له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمه‌وه، ئینجا کاتێک په‌روه‌ردگارم بڕیاری تێکدانی بدات، ورد و خاشی ده‌کات، بێگومان به‌ڵێنی په‌روه‌ردگارم حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یه.
2239 - له‌و ڕۆژه به‌دواوه وازمان لێهێنان تا وه‌ک شه‌پۆل به‌ناو یه‌کدا بێن، یاخود وازمان لێهێنان بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ی (که به‌ربه‌سته‌که ده‌شکێت و به په‌له) وه‌کو لێشاودێنه ده‌رێ و شه‌پۆل ده‌ده‌ن به‌ناو یه‌کدا (که یه‌کێکه له نیشانه‌کانی کۆتایی هاتنی دنیا)، ئه‌وسا فوو ده‌کرێت به - صور - دا، به‌و هۆیه‌وه هه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی به ته‌واوی کۆ ده‌که‌ینه‌وه (بۆ موحاسه‌به و لێپرسینه‌وه).
2242 - ئایا ئه‌وانه‌ی کافر‌و بێ باوه‌ڕ بوون وا ده‌زانن که هه‌روا بۆیان ده‌چێته سه‌رو چاوپۆشی‌یان لێ ده‌که‌ین له کاتێکدا که ئه‌وان به‌نده‌کانی ئێمه ده‌که‌نه یارو یاوه‌ری خۆیان و پشت به‌وان ده‌به‌ستن و ئێمه فه‌رامۆش ده‌که‌ن، ئه‌وانه بابزانن که به‌ڕاستی ئێمه دۆزه‌خمان ئاماده‌کردووه بۆ بێ باوه‌ڕان که‌له‌وێ داده‌به‌زن و نیشته‌جێ ده‌بن.
2243 - ئه‌ی محمد (صلی الله علیه و سلم) پێیان بڵێ: ئایا هه‌واڵی ئه‌و که‌سانه‌تان بده‌مێ که له کار‌و کرده‌وه‌یاندا زۆر زه‌ره‌رمه‌ند و خه‌ساره‌تمه‌ندن؟!
2244 - (ئه‌وانه) ئه‌و که‌سانه‌ن که هه‌وڵ و کۆششیان له‌ژیانی دنیادا، به‌زایه و به‌هه‌ده‌ر چووه به‌مه‌رجێک وایان ده‌زانی که به‌ڕاستی کاری چاک ده‌که‌ن و کرده‌وه‌ی ڕه‌وا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
2245 - ئه‌وانه که‌سانێکن که باوه‌ڕیان به به‌ڵگه‌و نیشانه‌کانی په‌روه‌ردگاریان نه‌بووه‌و به‌نیازی ئاماده‌بوونی به‌رده‌م باره‌گای خوایی نه‌بوون، ئیتر هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌کانیان بێ نرخ و پووچ بووه‌وه، له ڕۆژی قیامه‌تیشدا هیچ جۆره بایه‌خ و نرخێکیان بۆ دانانێین.
2246 - ئه‌وانه پاداشتیان ئاگری دۆزه‌خه به‌هۆی ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕیان نه‌بوو و گاڵته‌جاڕیان به‌به‌ڵگه‌و نیشانه‌کان و پێغه‌مبه‌رانی ئێمه‌کرد.
2247 - به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، ئێمه هه‌ر له زووه‌وه به به‌هه‌شتی فیرده‌وسمان بۆ ئاماده کردوون، تا له‌وێ دابه‌زن و ژیانی کامه‌رانی تیایدا به‌رنه‌سه‌ر.
2248 - ژیانیان تیایدا به‌رده‌وام و نه‌بڕاوه‌یه، نایانه‌وێت بگوێزرێنه‌وه بۆ شوێنێکی تر (له‌به‌ر چاویان ناکه‌وێت).
2249 - پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر ده‌ریا هه‌مووی مره‌که‌ب بێت و زانست و زانیاری په‌روه‌ردگارمی پێ بنووسرایه، ده‌ریا ته‌واو ده‌بوو پێش ئه‌وه‌ی زانست و زانیاری په‌روه‌ردگارم ته‌واو ببێت، ئه‌گه‌ر چه‌نده‌ها ئه‌وه‌نده‌ی تر ده‌ریاش بهێنن و بیکه‌نه مره‌که‌ب، چونکه زانست و زانیاری په‌روه‌ردگار کۆتایی نایه و بێ سنووره.
2250 - (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) پێیان) بڵێ: به‌ڕاستی من ته‌نها ئاده‌میزادێکم وه‌ک ئێوه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده هه‌یه وه‌حی و نیگام بۆ دێت (ئه‌م ڕاستیه‌تان تێبگه‌یه‌نم) که: بێگومان خوای ئێوه خوایه‌کی تاک و ته‌نهایه، جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت به‌دیداری په‌روه‌ردگاری شادببێت، به‌خۆ‌شنودیه‌وه با کار‌و کرده‌وه‌ی چاک و دروست ئه‌نجام بدات و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له په‌رستندا هیچ که‌سێک نه‌کاته هاوه‌ڵ و شه‌ریک بۆی.
2251 - سه‌رنجی سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقرة) بده.
2252 - (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم)، ئه‌م باسه) باسی ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگارته، ده‌رباره‌ی به‌نده‌ی خۆی زه‌که‌ریا.
2253 - کاتێک له (په‌رستگای خۆیدا) هانا و هاواری برد بۆ په‌روه‌ردگاری به‌په‌نهانی.
2254 - وتی: په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی من ئێسکه‌کانم لاواز بوون و قژی سه‌رم هه‌ر هه‌مووی سپێتی دایگرتووه، به‌ڵام من هه‌رگیز له دوعا‌و پاڕانه‌وه‌م له زاتی تۆ نا‌ئومێد نه‌بووم و (ده‌ستت نه‌ناوه به‌ڕوومه‌وه).
2255 - به‌ڕاستی من له‌وه ترساوه‌م که خزم و خوێشان عه‌شره‌ت دوای مردنم سه‌گه‌ردان بن، (چونکه که‌سێکی وایان تیادا به‌دی ناکه‌م که شایسته‌ی گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ت بێت، خۆت ده‌زانیت) خێزانکه‌شم منداڵی نابێت، بۆیه داواکارم له له‌به‌خششی خۆت به‌هره‌وه‌رم بکه و منداڵێکم پێ ببه‌خشیت که بتوانێت جێگه‌ی من بگرێته‌وه.
2256 - تا میراتی پێغه‌مبه‌رایه‌تی من و نه‌وه‌ی یه‌عقوب وه‌رربگرێت، هه‌روه‌ها په‌روه‌ردگارا بیکه به‌که‌سێکی وا، که‌تۆش و به‌نده چاکه‌کانیشت لێی ڕازی بن (ئه‌وه‌نده چاکه‌کارو چاکه‌خوازو دیندار بێت).
2261 - (ئه‌وسا دوای دڵنیابوون) له په‌رستگاکه‌ی هاته ده‌ره‌وه بۆ ناو قه‌ومه‌که‌ی و ئاماژه‌ی بۆ کردن (که له به‌رامبه‌ر نازو نیعمه‌ت و به‌خششه‌کانی خواوه) به‌یانیان و ئێواران ته‌سبیحات و ستایش بکه‌ن.
2262 - (پاشان که یه‌حیا گه‌وره بوو فه‌رمانمان پێدا) ئه‌ی یه‌حیا کتێبی (ته‌ورات) به‌توندی بگره‌و پابه‌ندی به‌و هه‌ر له ته‌مه‌نی نه‌وجه‌وانیدا، توانای جیاکردنه‌وه‌ی ڕاست و ناڕاستمان پێبه‌خشی، به دادوه‌رێکی ڕێک و پێک کێشه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی چاره‌سه‌ر ده‌کرد.
2263 - یه‌حیا دڵ و ده‌روونێکی پڕ له سۆز‌و خۆشه‌ویستی و پاک و خاوێنی هه‌بوو که له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه پێمان به‌خشیبوو و ئه‌و زۆر خواناس و پارێزگار بوو.
2264 - هه‌روه‌ها چاک ڕه‌فتارو جوان ڕه‌فتار بوو له‌گه‌ڵ باوک و دایکیدا، وه‌نه‌بێت ئه‌و که‌سێکی دڵره‌ق و یاخی و ناله‌بار بوو بێت.
2265 - درودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بیت له ڕۆژه‌دا که له دایک بوو و له‌و ڕۆژه‌دا که وه‌فات ده‌کات، له‌و ڕۆژه‌شدا که هه‌ڵده‌ستێت و زیندوو ده‌بێته‌وه.
2266 - ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له قورئاندا باسی به‌سه‌رهاتی مه‌ریه‌م یاد بکه، کاتێک که‌نارگیری کرد له که‌سوکاری و شوێنێکی له ڕۆژهه‌ڵاتی (بیت المقد‌س) هه‌ڵبژارد (بۆ خواپه‌رستی).
2286 - به‌ڕاستی هه‌ر خوا په‌روه‌ردگاری منیش و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌شه، که‌وابوو بیپه‌رستن، ئه‌مه‌یه ڕێبازی ڕاست و دروست (ڕێبازی دینداری و سه‌رفرازی هه‌ردوو جیهان).
2287 - (له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ڕاستیانه‌دا) ئینجا یه‌کسه‌ر گرۆو ده‌سته‌کان له نێو خۆیاندا ڕاو بۆچوونی جیاوازیان بۆ په‌یدا بوو، هاوارو ئاهو ناڵه بۆ ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن و (بڕوا به‌و ڕاستیانه ناکه‌ن) کاتێک قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت و دیمه‌نی سامناک و به‌سه‌رهاتی گه‌وره ده‌بینن (که ئێسته به‌دووری ده‌زانن).
2288 - ئه‌و ڕۆژه‌ی (که ئه‌و خوانه‌ناسانه) ئاماده ده‌کرێن و دێن بۆ لامان، (زۆر سه‌یره!) ئای که چه‌نده ده‌زگای بیستن و بینینیان به‌هێزه، به‌ڵام سته‌مکاران ئه‌مڕۆ له گومڕاییه‌کی ئاشکرادا ده‌ژین.
2289 - ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، سته‌مکاران ئاگادار بکه له ڕۆژی ئاهو ناڵه و په‌شیمانی کاتێک کار له کار ترازاوه، له‌کاتێکدا ئه‌وانه له غه‌فڵه‌تدان و باواڕ ناهێنن.
2290 - به‌ڕاستی سه‌ره‌نجام هه‌رئێمه ده‌بینه‌وه خاوه‌ن و میراتگری سه‌ر زه‌وی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له سه‌ریه‌تی و بۆ لای ئێمه‌ش ده‌گه‌رێنه‌وه.
2291 - هه‌روه‌ها له قورئاندا باسی (گۆشه‌یه‌ک له به‌سه‌رهاتی) ئیبراهیم بۆ ئه‌و خه‌ڵکه بگێڕه‌وه، به‌ڕاستی ئه‌و که‌سایه‌تیه‌کی ڕاستگۆ بوو، له پێغه‌مبه‌رانیش بوو.
2292 - کاتێک به‌باوکی وت: باوکی به‌ڕێزم! ئه‌وه تۆ بۆچی شتێک ده‌په‌رستیت که نه‌گوێ بیسته، نه‌که‌س به‌رچاو ڕوون و ڕۆشنبیر ده‌کات، نه هیچ سوودێکت پێ ده‌گه‌یه‌نێت.
2293 - ئه‌ی باوکی به‌نرخم! به‌ڕاستی ئه‌و زانستی و زانیاریه‌ی که بۆ من هاتووه، (ده‌رباره‌ی ده‌سه‌ڵات و توانای به‌دیهێنه‌ری ئه‌م جیهانه) بێگومان بۆ تۆ نه‌هاتووه، که‌واته په‌یڕه‌وی من بکه ڕێنمووییت ده‌که‌م بۆ ڕێگه و ڕێبازێکی ڕاست و دروست.
2294 - ئه‌ی باوکی ئازیزم! شه‌یتان مه‌په‌رسته، چونکه به‌ڕاستی شه‌یتان یاخی یه له خوای میهره‌بان و سه‌رکه‌شیی کردووه.
2296 - (باوکی ئیبراهیم به‌سه‌غڵه‌تیه‌وه) وتی: بۆچی ئه‌ی ئیبراهیم تۆ (ئه‌وه‌نده) له خواکانی من بێزاری، به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر کۆڵ نه‌ده‌یت و واز نه‌هێنیت (چاوپۆشیت لێ ناکه‌ن و) بێگومان به‌رد بارانت ده‌که‌م، بڕۆ، ون به له‌به‌رچاوم هه‌ر نه‌تبینمه‌وه.
2297 - ئیبراهیم وتی: سڵاوت لێ بێت (وا من ده‌ڕۆم) له‌مه‌ولا داوای لێخۆشبوو‌ن و (هیدایه‌تت) له په‌روه‌ردگارم بۆ ده‌خوازم، چونکه ئه‌و زاته زۆر منی خۆش ده‌وێت و ڕێزی بۆ داناوم.
2298 - وا من دوور ده‌که‌ومه‌وه و که‌نارگیری ده‌که‌م، له ئێوه و له‌و شتانه‌ی که له‌جیاتی خوا ده‌یپه‌رستن، من ته‌نها هاناو هاوار بۆ په‌روه‌ردگارم ده‌به‌م و هه‌ر ئه‌و ده‌په‌رستم، ئومێده‌وارم که په‌روه‌ردگارم نا‌ئومێد و ڕه‌نجه‌ڕۆم نه‌کات و دوعا‌و نزا‌و په‌رستنم لێ وه‌ربگرێت.
2299 - جا کاتێک ئیبراهیم ڕۆیشت و دوور که‌وته‌وه له‌و خه‌ڵکه گومڕایه و له‌و شتانه‌ی که له جیاتی خوا ده‌یانپه‌رست، ئێمه ئیسحاقمان پێبه‌خشی و به ئیسحاقیش، یه‌عقوبمان به‌خشی، هه‌ریه‌ک له‌وانیشمان کرده پێغه‌مبه‌ر.
2300 - ئێمه له ڕه‌حم و به‌خشنده‌یی خۆشمان هه‌موویانمان به‌هره‌وه‌ر کرد‌و ئێمه زمانی خه‌ڵکی دیندارمان هێناوه‌ته گۆ که (هه‌تا دنیا دنیایه) باسی ئه‌وانه به‌چاکی و پاکی و بڵندی بکه‌ن.
2301 - یادی موساش باس بکه له قورئاندا، به‌ڕاستی ئه‌ویش که‌سێکی هه‌ڵبژارده و دڵسۆز‌و پێغه‌مبه‌ر فرستاده بوو.
2303 - هه‌روه‌ها به‌ره‌حمه‌ت و به‌خشنده‌یی خۆمان هاروونی برایمان کرده پێغه‌مبه‌ر و (هاوکار) بۆی.
2304 - ئیسماعیل یش باس بکه له قورئاندا، به ڕاستی ئه‌و له به‌ڵێن و په‌یمانه‌کانیدا ڕاستگۆ بوو، ئه‌و پێغه‌مبه‌رو ڕه‌وانه کراوی خوا بوو.
2384 - (خوای گه‌وره‌ش) فه‌رمووی: ئه‌ی مو‌سا هه‌موو داخوازیه‌کانت به‌جێ یه و په‌سه‌نده و هه‌موویانت پێدرا.
2305 - (ئیسماعیل) هه‌میسشه‌و به‌رده‌وام، فه‌رمانی ده‌دا به خێزانی و خزمانی، که نوێژه‌کانیان (به ڕێک و پێکی و له کاتی خۆیدا) ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کاتیش فه‌رامۆش نه‌که‌ن و ئه‌و لای په‌روه‌ردگاری شیایسته‌ی ڕێز‌و ڕه‌زامه‌ندی بوو.
2307 - بۆیه ڕێزی زۆرمان لێگرت و پایه‌دارو به‌رزو بڵندمان کرد له جێگه و ڕێگه‌ی تایبه‌تدا.
2308 - ئا ئه‌وانه که‌سانێکن که خوای گه‌وره نازو نیعمه‌تی به‌سه‌ردا ڕشتوون له پێغه‌مبه‌ران، له نه‌وه‌ی ئاده‌م و ئه‌وانه‌ش (که له که‌شتیه‌که‌دا) له‌گه‌ڵ نوح‌دا سوارمان کردن و له نه‌وه‌ی ئیبراهیم و یه‌عقوب و له‌وانه‌ی که هیدایه‌تمان داون و هه‌ڵمان بژاردوون، ئه‌وانه، هه‌رکاتێک ئایه‌ته‌کانی خوای میهره‌بانیان به‌سه‌ردا بخوێنرێته‌وه، به په‌له سوژده ده‌به‌ن و ئه‌سرین له دیده‌یان ده‌بارێت، (له سۆز‌و خۆشه‌ویستی په‌روه‌ردگاریان دڵانی پڕ له نوورو ئیمانیان ده‌کوڵێت) و ده‌گرین.
2309 - له دوای ئه‌وان که‌سانێک له نه‌وه‌کانیان بوونه جێ‌نشین، که نوێژه‌کانیان به‌زایه دا‌و شوێنی ئاره‌زووه‌کانی نه‌فسیان که‌وتن، ئه‌وانه تووشی گومڕای و سه‌رگه‌ردانی و سزا ده‌بن (له دنیا‌و قیامه‌تدا).
2310 - جگه له‌وانه‌ی که ته‌وبه ده‌که‌ن و باوه‌ڕی دامه‌زراو ده‌هێنن و کار‌و کرده‌وه‌ی چاک ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئا ئه‌وانه ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه و هیچ جۆره سته‌مێکیان لێ ناکرێت.
2311 - ئه‌و به‌هه‌شته پڕ له باخه چڕانه‌ی که خوای میهره‌بان به‌ڵێنی به به‌نده‌کانی داوه له جیهانی شاراوه‌دا، به‌ڕاستی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی خوا، به‌ڕێوه‌یه و هه‌ر دێته دی.
2312 - ئه‌وسا له‌وێ هیچ گوفتارێکی نابه‌جێ نابیسن، جگه له سڵاو کردن و (گوفتاری خۆش و به‌جێ) نه‌بێت، له به‌یانیان و ئێواراندا (له هه‌موو کاتێکدا) ڕزق و ڕۆزی (خواردن و خواردنه‌وه‌ی خۆش و به‌تام) بۆیان ئاماده‌یه.
2313 - ئه‌و به‌هه‌شت و شوێنه خۆشه، به‌و به‌ندانه‌مان ده‌به‌خشین و ده‌یانکه‌ینه خاوه‌نی، که خواناس و پارێزکارن.
2314 - (ماوه‌یه‌ک وه‌حی وه‌ستا، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له فریشته جوبرهئیلی پرسی، خوای گه‌وره‌ش له قورئاندا وه‌ڵامی دایه‌وه): ئێمه ته‌نها به‌فه‌رمانی په‌روه‌ردگارت نه‌بێت دانابه‌زین، هه‌رچی داهاتوو ڕابوردوومان هه‌یه‌و ئه‌وه‌ش له نێوانیاندا هه‌یه، بۆ ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌یه، وه‌نه‌بێت په‌روه‌ردگاری تۆ هیچ شتێک فه‌رامۆش بکات.
2315 - ئه‌و زاته په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌موو دروستکراوانی نێوانیانه، که‌واته، هه‌ر ئه‌و بپهرسته و زۆر به‌رده‌وام و خۆگربه له په‌رستنیدا، ئایا که‌س شک ده‌به‌یت هاوناوی ئه‌و و هاوتای ئه‌و بێت؟ (خاوه‌نی سیفه‌تی به‌رزو بڵندو پیرۆز بێت وه‌ک ئه‌و؟!).
2316 - ئاده‌میزادی (بێ باوه‌ڕ) ده‌ڵێت: ئایا کاتێک مردم، جارێکی تر له ئاینده‌دا زیندوو ده‌کرێمه‌وه؟!.
2337 - ئه‌وانه خاوه‌نی تکا نین و که‌س تکایان بۆ ناکات، مه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی که له‌کاتی خۆیدا خوای میهره‌بان به‌ڵێنی پێداوه که تکا بکات یان تکای بۆ بکرێت.
2338 - (جووله‌که و گاور‌و بت په‌رستان) ده‌یانوت: خوای میهره‌بان ڕۆڵه و نه‌وه‌ی بۆ خۆی داناوه!!
2339 - سوێند به‌خوا به‌ڕاستی بوختانێکی ناقۆڵاو ده‌که‌ن و گوفتارێکی ناشایسه و سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌ڵێن.
2340 - خه‌ریکه ئاسمانه‌کان له ناقۆڵایی ئه‌و گوفتاره نابه‌جێیه، له‌ت و په‌ت ببێت، زه‌وی خه‌ریکه شه‌ق به‌رێت و ڕؤبچێت، کێوه‌کانیش خه‌ریکه بکه‌ون و ورد و خاش ببن.
2341 - کاتێک که نه‌فامان بوونی ڕۆڵه و نه‌وه‌یان دایه پاڵ خوای میهره‌بان.
2342 - له‌کاتیکدا بۆ خوای میهره‌بان نه‌هاتووه و ڕه‌وا نیه که نه‌وه بۆ خۆی بڕیار بدات.
2343 - هیچ که‌سێک نی یه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، که به‌نده‌ی ملکه‌چی خوای میهره‌بان نه‌بێت.
2344 - سوێند به‌خوا بێگومان هه‌ر هه‌موویانی سه‌رژمێر کردووه و یه‌ک یه‌ک ژماره‌ی کردوون (که‌سی لێ ون نابێت)، هه‌ر هه‌موویان ڕۆژی قیامه‌ت دێنه پێشه‌وه، بۆ لای به تاک و ته‌نها (بێ پاسه‌وان و بێ که‌س).
2345 - یه‌که یه‌که‌ی ئه‌وخه‌ڵکه به تاک و ته‌نهای دێت ئاماده ده‌کرێت له‌به‌رده‌م دادگای پڕ له دادوه‌ری خوادا.
2346 - به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، له ئاینده‌دا خوای میهره‌بان سۆز‌و خۆشه‌ویستی و ڕێزی (تایبه‌تیان) بۆ ئاماده ده‌کات، (هه‌روه‌ها له لایه‌ن فریشته‌کان و ئیمانداران و نیشته‌جێکانی به‌هه‌شته‌وه) خۆشه‌ویست و ڕێزدارن.
2360 - دڵنیابه من په‌روه‌ردگاری تۆم، که‌واته پێڵاوه‌کانت دا بکه‌نه، چونکه بێگومان تۆ له دۆڵی پیرۆزی - طوی- دایت.
2361 - منیش هه‌ڵم بژاردوویت (بۆ ڕابه‌رایه‌تی و پێغه‌مبه‌رایه‌تی) جا گوێ بگره بۆ ئه‌و شتانه‌ی له ڕێگه‌ی وه‌حی و نیگاوه پێت ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
2362 - به‌ڕاستی هه‌ر من (الله) م، من خوام، هیچ خوایه‌ک نیه جگه له من، که‌واته هه‌ر من بپهرسته و نوێژه‌کانیشت به‌چاکی ئه‌نجام بده، تا هه‌میشه منت له یاد بێت.
2363 - بێگومان ڕۆژی قیامه‌ت به‌ڕێوه‌یه و هه‌ر دێت، نزیکه بیشارمه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو که‌سێک به گوێره‌ی کار‌و کرده‌وه و هه‌وڵ و کۆششی پاداشت بدرێته‌وه.
2364 - (ئه‌ی مو‌سا): نه‌یه‌ڵیت ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕیان به‌قیامه‌ت نیه و شوێنی ئاره‌زووی خۆیان که‌وتوون، (له‌و ڕاستیه) وێڵت بکه‌ن، چونکه ئه‌وسا تیاده‌چیت و زه‌ره‌ر ده‌که‌یت.
2371 - (ئه‌م شتانه بۆ ئه‌وه‌یه) تا هه‌ندێک له موعجیزه گه‌وره‌کانی خۆمانت نیشان بده‌ین.
2372 - ده بچۆ بۆ لای فیرعه‌ون چونکه بێگومان یاخی یه و له سنوور ده‌رچووه.
2373 - (مو‌سا که‌وته نزا کردن) وتی: په‌روه‌ردگارا سینه و دڵ و ده‌روونم ئاسووده و گوشاد بکه.
2374 - ئیش و کار‌و هه‌وڵ و کۆششم بۆ ئاسان بکه.
2375 - گرێی زمانم بکه‌ره‌وه و زمانم گۆیا و پاراو بکه
2376 - تا له قسه‌و گوفتارو مه‌رامم تێنگه‌ن.
2387 - که بیخه‌ره ناو تابوتێکی تایبه‌ته‌وه، ئینجا بیخه‌ره ده‌ریاوه، با ده‌ریا به‌ره‌و که‌نار بیبات، تا سه‌ره‌نجام دوژمنه‌که‌ی من و دوژمنه‌که‌ی ئه‌و بیگرێته‌وه، خۆشه‌ویستیم ڕژاند به‌سه‌رتدا، تا له ژێر چاودێری مندا گه‌وره ببیت.
2388 - (له‌بیرت نه‌چێت) کاتێک خوشکه‌که‌ت ده‌ڕۆیشت و چاودێری تۆی ده‌کرد، (له نزیکی کۆشکی فیرعه‌ونه‌وه، بینی گیریان خواردووه به ده‌سته‌وه) وتی: باشه، ئایا که‌سێکتان پێ بڵێم تا بۆتان به‌خێو بکات، ئه‌وسا تۆمان گه‌ڕانده‌وه بۆ لای دایکت، تا چاوی ڕوون بێت و خه‌فه‌ت نه‌خوات، (ئه‌وه‌بوو که گه‌وره بوویت به‌هه‌ڵه) که‌سێکت کوشت، ئنجا ئێمه ڕزگارمان کردیت له غه‌م و په‌ژاره، به جۆره‌ها شێوه تۆمان تاقی کردۆته‌وه، ئیتر ئه‌وه‌بوو ساڵه‌ها له‌ناو خه‌ڵکی مه‌دینه‌دا مایته‌وه، (به‌شوانکاری ژیانی خۆتت برده سه‌ر) ئینجا ئه‌ی مو‌سا له‌کاتی دیاری کراودا هاتوویت (تا په‌یامی ئێمه وه‌ربگریت و ڕای بگه‌یه‌نیت)...
2389 - (جا چاک بزانه) من تۆم دروست کردووه بۆ خۆم، (تا په‌یامی من ڕابگه‌یه‌نیت).
2390 - ده‌ی بڕۆ خۆت و براکه‌ت هاوڕێ له‌گه‌ڵ موعجیزه‌کانمدا، نه‌که‌ن له‌گه‌یاندنی په‌یامی مندا سستی و خاوی بکه‌ن.
2391 - هه‌ردووکتان بچن بۆ لای فیرعه‌ون، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و له سنوور ده‌رچووه و له مه‌رزی به‌ندایه‌تی ترازاوه..
2403 - ئێمه ئێوه‌مان هه‌ر له‌م زه‌ویه دروست کردووه، (دوای ماوه‌یه‌ک) ده‌تانخه‌ینه‌وه ناوی، پاشان جارێکی تر دووباره له‌و زه‌ویه ده‌رتان ده‌هێنینه‌وه (بۆ لێپرسینه‌وه و وه‌رگرتنی ئه‌و پاداشته‌ی که شایسته‌ن).
2404 - سوێند به خوا به‌ڕاستی هه‌رچی به‌ڵگه و موعجیزه هه‌بوو نیشانی فیرعه‌ونماندا که‌چی هه‌ر هه‌مووی به‌درۆزانی و ئاماده نه‌بوو باوه‌ڕ بهێنێت، به‌ڵکو هه‌ر سه‌ری باداو یاخی بوو.
2405 - فیرعه‌ون (به ناڕه‌زاییه‌وه) وتی: ئه‌ی مو‌سا هاتووی بۆ لامان، تا له‌سه‌ر زه‌وی خۆمان به ده‌رکردنمان بده‌یت و ئاواره‌مان بکه‌یت، به‌هۆی جادووگه‌ریه‌که‌ته‌وه؟!
2464 - سه‌رده‌مێک به‌فریشته‌کانمان وت: سوژده به‌رن بۆ ئاده‌م، هه‌موو سوژده‌یان برد، جگه له ئیبلیس که سه‌رسه‌خت و یاخی بوو.
2406 - که‌واته سوێند بێت ئێمه‌ش جادوویه‌کت بۆ ده‌هێنین وه‌ک ئه‌وه‌ی خۆت، جا شوێن و کاتێک بۆ ئێمه‌و بۆ خۆت دابنێ، نه ئێمه سه‌رپێچی لێ بکه‌ین نه تۆش، تا له یه‌ک شوێن و کاتدا ده‌ستبه‌کار ببین له شوێنێکی ڕێک و پێکدا.
2408 - فیرعه‌ون ئه‌و دانیشتنه‌ی به‌جێ هێشت و هه‌رچی فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی هه‌بوو خستیه‌کارو پاشان (له کاتی دیاری کراودا) هات (به له‌خۆبایی بوونه‌وه).
2409 - مو‌سا به جادووگه‌رانی وت: هاوار له ئێوه، نه‌که‌ن درۆ به ناوی خواوه هه‌ڵبه‌ستن، (هاوه‌ڵی بۆ بڕیار بده‌ن، باوه‌ڕ به پێغه‌مبه‌ران نه‌که‌ن) چونکه ئه‌و زاته به‌توانایه به‌به‌ڵایه‌ک هه‌مووتان له‌ناو ببات و بتانفه‌وتێنێت، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و که‌سه‌ی که‌شتی ناڕه‌وای هه‌ڵبه‌ستووه و پڕوپاگه‌نده‌ی درۆی کردووه نا‌ئومێد و بێ هیواو ڕه‌نجه‌ڕۆ بووه.
2410 - (گوفتاری مو‌سا کاری تێکردن) که‌وتنه باس و خواس له نێوان خۆیاندا و به‌نهێنی چپ و هوڕیان ده‌ست پێ کرد.
2411 - (هه‌ندێک له دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ون) وتیان به (جادووگه‌ران) به‌ڕاستی ئه‌م دوانه، دوو جادووگه‌رن و ده‌یانه‌وێت، له وڵات و نیشتمانی خۆتان ده‌رتانپه‌ڕێنن به‌هۆی جادووه‌که‌یانه‌وه و ئه‌م ڕێگه‌و به‌رنامه گرنگ و به‌رزه‌ی ئێوه له‌ناو به‌رن...
2412 - جا هه‌رچی توانا‌و ده‌سه‌ڵات و جادوویه‌کتان هه‌یه بیخه‌نه‌کارو یه‌ک پارچه و یه‌ک ده‌ست، ده‌ستبه‌کار بن، بێگومان ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یباته‌وه سه‌رفرازو سه‌رکه‌توو به‌هره‌مه‌نده!!
2413 - ئه‌وسا جادووگه‌ران وتیان: ئه‌ی مو‌سا؛ یان تۆ ده‌ستبه‌کاربه و (دار عه‌سای خۆت) فڕێ بده، یان ئێمه سه‌ره‌تا ده‌ست پی ده‌که‌ین و فڕێی ده‌ده‌ین؟
2414 - مو‌سا وتی: نه‌خێر؛ ئێوه له پێشدا ده‌ست پێ بکه‌ن، جا هه‌ر ده‌ستیان پێ‌کرد په‌ت و گوریس و دار‌و چێوه‌کانیان وا ده‌هێنرایه به‌رچاوی به‌هۆی جادوویانه‌وه، بێگومان وه‌ک مار به‌خێرایی ده‌ڕوات.
2415 - ئه‌وسا مو‌سا هه‌ستی کرد به ترسێک له دڵ و ده‌روونیدا.
2421 - ئێمه ئیتر به‌ڕاستی باوه‌ڕمان هێناوه به په‌روه‌ردگارمان، تا له گوناهه‌کانمان خۆش ببێت و له‌و جادووگه‌ریه‌ش که به زۆر پێت کردین، هه‌میشه خوای گه‌وره له هه‌موو که‌س چاکتره و له هه‌موو که‌س پایه‌دارترو به‌رده‌وامتره.
2422 - ئێمه دڵنیاین له‌وه‌ی، که ئه‌وه‌ی به تاوان و گوناهه‌وه بگه‌رێته‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاری، بێگومان ئه‌وه دۆزه‌خ بۆی ئاماده‌یه که نه‌ده‌مرێت تیایدا (تا له سزا ڕزگاری ببێت) نه ده‌ژی (به ئارامی و ئاسووده‌یی).
2424 - به‌هه‌شتی -عه‌ده‌نه- که باخه‌که‌نی چڕ‌و پڕه ده‌چنه ناوی، چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات، هاورێ له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه‌دا، ئه‌وه‌ش پاداشتی که‌سێکه دڵ و ده‌روون و ڕه‌وشتی خۆی خاوێن کردبێت.
5972 - له سه‌رچاوه‌یه‌کی له کوڵ و زۆر گه‌رم خواردنه‌وه‌ی ده‌درێتێ.
2425 - (دوای تێپه‌ڕ بوونی چه‌ند ساڵیک) سوێند به خوا به‌ڕاستی نیگامان بۆ مو‌سا کرد که شه‌وڕه‌وی بکه به‌به‌نده‌کانم و ڕێگه‌یه‌کی وشکیان له ده‌ریادا بۆ دابین بکه و له‌کاتێکدا ترسی ئه‌وه‌ت نی یه که پێت بگه‌ن و خه‌می نوقم بوون تیاچوونیشت نی یه.
2428 - (پاشان خوا؛ ڕوو به نه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌فه‌رموێت): ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل بێگومان ئێمه ئێوه‌مان له ده‌ست دوژمنه‌که‌تان ڕزگار کرد‌و به‌ڵێنیشمان دانێ که لای ڕاستی کێوی طوردا (په‌یمانتان لێ وه‌ربگرین)، گه‌زۆ و شه‌لاقه‌شمان بۆ دابین کردن.
2429 - بخۆن له‌و ڕزق و ڕۆزیه پاک و چاکانه‌ی که پێمان به‌خشیوون و زیادڕه‌وی و گوناهکاری و فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی تێدا مه‌که‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌شم و قینی من داتاننه‌گرێته‌وه، بێگومان ئه‌وه‌ی خه‌شم و قینی من دایبگرێت، ئه‌وه ئیتر که‌وتووه و تیاچووه.
2430 - دڵنیاش بن به‌ڕاستی من زۆر لێ‌خۆش بووم له که‌سه‌ی که ته‌وبه ده‌کات و باوه‌ڕ ده‌هێنێت و کاروکرده‌وه‌ی چاکه ده‌کات، له‌وه‌ودوا (تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیانی) به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و ڕێبازه.
2436 - به‌و زێر‌و زیوه په‌یکه‌ری گوێره‌که‌یه‌کی بۆ دروست کردن (جارجار) بۆڕه‌یه‌کی ده‌کرد، (سامیری و بێ دینه‌کان بێ شه‌رمانه) وتیان: ئه‌مه خوای ئێوه و خوای موسایه، ئه‌و له بیری چووه و (به‌شوێنیدا ده‌گه‌رێت).
2437 - جا ئایا ئه‌و نه‌فامانه نازانن ئه‌و گوێره‌که‌یه وه‌ڵامی هیچ قسه‌یه‌کیان ناداته‌وه؛ هیچ زه‌ره‌ر، یان قازانجێکی بۆتان نیه؟!
2438 - بێگومان پێشتریش هاروون پێی وتن: ئه‌ی قه‌ومی من؛ ئێوه به‌م گوێره‌که زێرینه تووشی تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی سه‌خت بوون و تیایدا ده‌رنه‌چوون، دڵنیابن که په‌روه‌ردگارتان خوایه‌کی میهره‌بانه، شوێنی من بکه‌ون و گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی من بن.
2439 - که‌چی وتیان: هه‌رگیز وازی لێ ناهێنین و به‌ده‌وریدا دێین و ده‌یپه‌رستین هه‌تا مو‌سا خۆی ده‌گه‌رێته‌وه!!
2440 - (مو‌سا، که گه‌ڕایه‌وه به توڕه‌ییه‌وه) وتی: ئه‌ی هاروون، چی وای لێ کردیت (بێ ده‌نگ بیت) و هیچ نه‌که‌یت، کاتێک بینیتن ئاوا گومرا بوون؟
2441 - چی وای لێ کردیت په‌یڕه‌وی من نه‌که‌یت؟! ئایا له فه‌رمانی من یاخی بوویت؟!
2442 - هاروون وتی: کوڕی دایکم (بۆ ئه‌وه‌ی سۆزی بجوڵێنێت) ڕیشم مه‌گره و قژم ڕامه‌کێشه، (من بۆیه زۆر له‌سه‌ری نه‌چووم) بێگومان ترسام دوایی پێم بڵێیت: تۆ جیاوازیت خسته ناو نه‌ته‌وه‌ی ئیسرائیله‌وه و گوێت به‌قسه‌ی من نه‌دا.
2443 - (ئنجا مو‌سا ڕووی کرده کابرای سامیری) وتی: ئه‌ی سامیری، ئه‌وکاره خه‌ته‌رناکه چی یه که ئه‌نجامت داوه؟ (ئه‌م پیلان و ته‌ڵه‌که و فێله چی یه دروستت کردووه)؟!
2465 - جا وتمان: ئه‌ی ئاده‌م، به‌ڕاستی ئه‌م (ئیبلیسه) دوژمنی خۆت و هاوسه‌ره‌که‌ته، وریابن له به‌هه‌شت به‌ده‌رکردنتان نه‌دات، به هۆیه‌وه تووشی ناخۆشی و نه‌گبه‌تی و ده‌ربه‌ده‌ری ببن.
2444 - سامیری وتی: ئه‌وه‌ی من بینیم، ئه‌وان نه‌یانبینی، من مشتێکم له شوێن پێی (ئه‌سپه‌که‌ی) جوبره‌ئیل هه‌ڵگرت و فڕێمدایه ناو په‌یکه‌ره‌که‌وه، به‌و شێوه‌یه نه‌فسی به‌دکردارم ئه‌و کاره‌ی پێکردم (یاخود ده‌گونجێت سامیری درۆ بکات، تا خۆی له خه‌شمی حه‌زره‌تی مو‌سا ڕزگار بکات و جادوویه‌کی ئه‌نجام دابێت).
2445 - (مو‌سا به سامیری) وت: ده‌بڕۆ تا ماوی له ژیاندا (هه‌ر که‌سێک نزیکت که‌وته‌وه ده‌بێت) بڵێیت: به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌ریه‌ککه‌وتن نی یه (دیاره که ده‌ست هه‌رکه‌سی به‌ربکه‌وتبێت تووشی ئازارێکی زۆر بووه)، دڵنیاش به که کاتێکی تریشت بۆ دیاری کراوه، که هه‌رگیز نا‌توانیت لێی ده‌رباز ببیت، سه‌رنجی خواکه‌شت بده که به‌ده‌وریدا ده‌سوڕایته‌وه و ده‌تپه‌رست، ده‌بێت بیسوتێنین و هه‌لا هه‌لای بکه‌ین و بیخه‌ینه ناو ده‌ریاوه.
2446 - خه‌ڵکینه: ئێوه دڵنیابن که په‌روه‌ردگارتان ته‌نها زاتی (الله) یه، جگه له‌و خوایه‌کی تر نیه، زانیاری و زانستی ئه‌و زاته هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه.
2447 - ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم): ئێمه بێگومان ئا به‌و شێوه‌یه هه‌ندێک له به‌سه‌رهاتی ئه‌وانه‌ی ڕابروود بۆت ده‌گێرینه‌وه، دڵنیابه ئێمه له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه قورئانمان پێ به‌خشیوویت که یاداوه‌ری بێت له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه.
2478 - که‌واته ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار خۆڕاگر به به‌رامبه‌ر ئه‌و گوفتاره نابه‌جێیانه‌یان که ده‌یڵێن و ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسی په‌روه‌ردگارت بکه، پێش هه‌ڵهاتنی خۆر‌و پێش ئاوابوونی، له هه‌ندێک کاته‌کانی شه‌ودا هه‌ر ته‌سبیحات و ستایشی بکه، له به‌شه جیا جیاکانی ڕۆژیشدا هه‌ر ته‌سبیحات و ستایشی بکه، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگار به‌هره‌ماند ببیت.
2479 - (ئه‌ی ئیماندار) تۆ چاوه‌کانت مه‌بڕه ئه‌و نازو نیعمه‌ته‌ی که هه‌ندێک خه‌ڵکمان لێ به‌هره‌وه‌ر کردووه، که زینه‌ت و ڕازاوه‌ی ژیانی دنیایه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و نازو نیعمه‌ته تاقیانبکه‌ینه‌وه، بێگومان ڕزق و ڕۆزی په‌روه‌ردگارت (له به‌هه‌شتدا) چاکترو به‌رده‌وامتره.
2480 - (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) فه‌رمان بده به هه‌موو تاکه‌کانی خێزانت، تا نوێژه‌که‌یان (به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن، چونکه خۆراکی ڕۆحه) و به‌رده‌وام و کۆڵنه‌ده‌ر و خۆڕاگربه له‌سه‌ری، ئێمه بێگومان داوای ڕزق و ڕۆزی له تۆ ناکه‌ین، به‌ڵکو ئێمه ڕزق و ڕۆزی به تۆ ده‌به‌خشین، سه‌ره‌نجامی چاک هه‌ر بۆ خواناسی و دینداریه.
2482 - خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئێمه‌ش پێش ناردنی قورئان و پێغه‌مبه‌ر له‌ناومان ببردنایه، ئه‌وه ده‌یانوت: په‌روه‌ردگارا، بۆچی پێغه‌مبه‌رێکت بۆ ڕه‌وانه نه‌کردین، تا شوێنی به‌رنامه و ئایه‌ته‌کانی تۆ بکه‌وین پێش ئه‌وه‌ی زه‌لیل و ڕیسوا ببین.
2483 - (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) به دوژمنانی دین) بڵێ: هه‌موولایه‌ک چاوه‌ڕوانن، ده ئێوه‌ش چاوه‌ڕێ بن له ئاینده‌دا ده‌زانن که کێ خاوه‌نی به‌رنامه و ڕێبازی ڕاست و دروسته و کێش ڕێبازی هیدایه‌تی گرتۆته به‌ر.
2544 - وتیان: که‌وابوو بیهێنن به‌به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه (موحاسه‌به‌ی بکه‌ین و لێی بکۆڵینه‌وه) بائه‌وانیش ئاگاداربن و بیبینن.
2485 - هیچ یاداوه‌ریه‌کی تازه‌یان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌نه‌وه بۆ نایه‌ت که ئه‌وان گوێ بیستی نه‌بوو بن و له‌وکاته‌دا یاری و گه‌مه‌ی پێنه‌که‌ن...
2487 - (خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی له باس و خواسیان ئاگادارکرد بۆیه) وتی: په‌روه‌ردگارم ئاگاداری هه‌موو قسه و گوفتارێکه له ئاسمان و زه‌ویدا و ئه‌و زاته بیسه‌رو زانایه.
2501 - (جا ئه‌وه له ئێمه ناوه‌شێته‌وه) به‌ڵکو حه‌ق ده‌ماڵین به‌سه‌ر به‌تاڵ و ناحه‌قیداو ده‌ست به‌جێ داغانی ده‌که‌ین، هاوارو واوه‌یلا له ئێوه، بۆ ئه‌و بوختان و قسه نابه‌جێیانه‌ی که ده‌یکه‌ن.
2502 - هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدایه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه و له خزمه‌تی ئه‌ودان، بێگومان ئه‌و فریشتانه‌ی که له خزمه‌تیدان، خۆیان به‌گه‌وره نازانن له په‌رستنیدا و هه‌رگیز ماندوو بێ تاقه‌ت و بێزار نابن له ستایشی ئه‌و زاته.
2503 - (به‌رده‌وام) به‌شه‌و و به ڕۆژ ته‌سبیحات و ستایشی ده‌که‌ن و له‌کاتێکدا ساردبوونه‌وه‌ش ڕوویان تێناکات.
2507 - ئایا ئه‌وانه خوایه‌کی تریان له جیاتی په‌روه‌ردگار بۆ خۆیان ڕه‌خساندووه؟! (یاخود خۆیان ده‌خه‌ڵه‌تێنن و گێلن؟!) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: به‌ڵگه‌تان بهێنن له‌سه‌ر ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌تان، من دڵنیام که ئه‌م قورئانه یادخه‌ره‌وه‌یه، بۆ ئه‌وانه‌ی که هاوه‌ڵی منن و ڕێبازی منیان گرتۆته‌به‌ر، هه‌روه‌ها له به‌سه‌رهاتی پێغه‌مبه‌ران و قه‌ومه‌کانی پێش منیش ده‌دوێت، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی حه‌ق و حه‌قیقه‌ت ناناسن و دژایه‌تی ده‌که‌ن و ڕووی لێ وه‌رده‌چه‌ر خێنن.
2508 - ئێمه پێش تۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێکمان ڕه‌وانه نه‌کردووه، که وه‌حیمان بۆ نه‌ناردبێت به‌وه‌ی که: بێگومان هیچ خوایه‌ک نیه جگه له من و ده‌بێت هه‌ر من بپه‌رستن.
2510 - (ئه‌و فریشتانه ئه‌وه‌نده ڕه‌وشت به‌رزن) هه‌رگیز (نافه‌رمانی ناکه‌ن و) قسه له‌قسه‌یدا ناکه‌ن و له گوفتاردا پێشی ناکه‌ون، ئه‌وانه به فه‌رمانی ئه‌و ده‌جوڵێنه‌وه و فه‌رمانی ئه جێبه‌جێ ده‌که‌ن.
2511 - هه‌ر خوا ده‌زانێت ئه خه‌ڵکه له ڕابوردوودا چیان ئه‌نجامداوه و له داهاتووشدا چی ئه‌نجام ده‌ده‌ن (دنیا و قیامه‌ت، ڕابوردوو و داهاتوو، بۆ ئه‌و زاته چوونیه‌که)، فریشته‌کانیش تکاکار نابن ته‌نها بۆ ئه‌و که‌سانه نه‌بێت خوا پێی ڕازییه و ئه‌و فریشتانه له ترسی ئه‌و زاته نا‌وێرن هیچ سه‌رپێچیه‌ک ئه‌نجام بده‌ن.
2512 - خۆ ئه‌گه‌ر یه‌کێک له فریشته‌کان (له خۆی غه‌ڕڕا بێت) بڵێت: به‌ڕاستی منیش خوام بێجگه له‌و، ئه‌وه پاداشتی ده‌ده‌ینه‌وه به دۆزه‌خ، هه‌ر به‌و شێوه‌یه پاداشتی سته‌مکاران و یاخیه‌کان ده‌ده‌ینه‌وه
2513 - ئایا ئه‌وانه‌ی بێباوه‌ڕ بوون نه‌یانبینیووه و بۆیان ڕوون نه‌بۆته‌وه به‌ڕاستی ئاسمانه‌کان و زه‌وی یه‌ک پارچه بوون له‌وه‌ودوا لێکمان جیا کردنه‌وه (که ئه‌مه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌م ڕاسته‌قینه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه په‌ی پێ ده‌برێت)، له ئاویش هه‌موو شتێکی زیندوومان فه‌راهه‌م هێناوه (ئاو زۆربه‌ی پێکهاته‌ی له‌شی ئاده‌میزاد و زینده‌واران و ڕووه‌ک پێکده‌هێنێت)، ئایا ئه‌وانه هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن (به‌و ڕاستیانه و به‌و ده‌سه‌ڵاته بێ سنووره‌ی ئێمه)؟!
2514 - له زه‌ویشدا که‌ژو کێوه‌کانمان چه‌سپاندووه، تا لاسه‌نگ نه‌بێت و لار نه‌بێته‌وه و هه‌ڵیان نه‌گێرێته‌وه، له لاپاڵی چیاکان و له دۆڵه‌کاندا ڕێگاو بانی فراوانمان سازاندووه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ژیان بۆ خۆیان دابین بکه‌ن و هه‌روه‌ها ڕێیان له گه‌نجینه و ناز و نیعمه‌ته شاراوه‌کان بکه‌وێت.
2515 - ئێمه ئاسمانمان کردووه به سه‌قفێکی پارێزراو، که‌چی ئه‌وانه ڕوو وه‌رده‌گێڕن له هه‌موو نیشانه و به‌ڵگه‌کانی ئاسمان.
2516 - هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که شه‌وو ڕۆژی به‌دیهێناوه، خۆر مانگیش دروست کردووه، هه‌ریه‌که‌یان له خولگه‌یه‌کدا ده‌سوڕێته‌وه (زوه‌ی به ده‌وری خۆردا و مانگیش به‌ده‌وری زه‌ویدا).
2517 - ئێمه پێش تۆ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌مریمان به هیچ که‌سێک نه‌به‌خشیووه، جا ئایا ئه‌گه‌ر تۆ بمریت، (دوای مه‌رگی تۆ) ئه‌وه ئه‌و خه‌ڵکه ژیانی هه‌میشه‌یی ده‌به‌نه‌سه‌ر و نامرن؟!
2518 - هه‌موو که‌سێک ده‌بێت مردن بچێژێت و شه‌رابی مه‌رگ بنۆشێت، بێگومان ئێمه ئێوه تاقی ده‌که‌ینه‌وه به‌شه‌ڕ و ناخۆشی و به‌ڵاو به‌خێرو خۆشی و دارایی و توانایی، سه‌ره‌نجام هه‌ر بۆ لای ئێمه ده‌هێنرێنه‌وه (تا پاداشتتان بده‌ینه‌وه).
2519 - ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) کاتێک ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون تۆ ده‌بینن، هیچ کارێکیان له ده‌ست نایه‌ت له‌گه‌ڵ تۆی بکه‌ن جگه له گاڵته و گاڵته جاڕیی، (جا به‌یه‌کتر ده‌ڵێن): له‌کاتێکدا ئه‌وان هه‌میشه بێباوهڕن به قورئانی خوای میهره‌بان.
2520 - ئه‌وه‌نده ئینسان به په‌له تاڵوکه‌یه. (هه‌ر ده‌ڵێیت) له په‌له‌و تاڵوکه دروستکراوه، له ئایینده من نیشانه‌ی و به‌ڵگه‌کانی خۆمتان نیشان ده‌ده‌م، جا په‌له‌م لێ مه‌که‌ن.
2522 - ئه‌گه‌ر بێ باوه‌ڕان هه‌واڵی ئه‌و ڕۆژه‌یان بزانیایه (که به‌ڕێوه‌یه و نزیکه و ده‌خرێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه)، کاتێک ناتوانن بڵێسه‌ی ئاگر له ده‌م و چاو و ڕوخسار‌و له پشتیان دوور بخه‌نه‌وه، به‌ڕاستی ئه‌وانه سه‌رکه‌وتوو ڕزگار نابن (ئه‌وانه نه‌گاڵته‌یان ده‌کردو نه بێ باوه‌ڕ ده‌بوون و نه‌په‌له‌یان ده‌کرد).
2523 - به‌ڵکو قیامه‌ت کت‌وپڕ یه‌خه‌یان ده‌گرێت و سه‌رسام و ڕیسوایان ده‌کات، ئه‌وسا ناتوانن به‌ره‌نگاری بوه‌ستن و بیگێرنه‌وه، مۆڵه‌تیشیان نادرێت.
2524 - (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) سوێند به‌خوا بێگومان پێش تۆ گاڵته کراوه به پێغه‌مبه‌رانی تریش، ئه‌وسا ئه‌وه‌ی ئه‌وان گاڵته‌یان پێ ده‌کرد، یه‌خه‌ی پێ‌گرتن و به‌هۆی ئه‌وانه‌یانه‌وه گاڵته‌یان کرد.
2525 - پێیان بڵێ: کێ ده‌توانێت ئێوه بپارێزێت له شه‌وو ڕۆژدا له سزا‌و تۆڵه‌ی خوای میهره‌بان، که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وانه هه‌میشه ڕوو وه‌رگێڕن له یادی په‌روه‌ردگاریان.
2526 - یان ئه‌و بێباوهڕانه چه‌ند خوایه‌کیان هه‌یه که ده‌توانن له سزامان ڕزگاریان بکات جگه له ئێمه؟! (ئه‌و کۆلکه خوایانه) نه ده‌توانن خۆیان ڕزگار بکه‌ن و خۆیان ڕزگار بکه‌ن و خۆیان سه‌ربخه‌ن، نه په‌نا ده‌درێت له‌لایه‌ن ئێمه‌وه و نه‌کۆمه‌کیان ده‌کرێت.
2527 - ئێمه (به‌په‌له تۆڵه‌ناسێنین) به‌ڵکو ئه‌وانه خۆیان و باو‌و باپیرانیان له نازو نیعمه‌تی دنیا به‌هره‌وه‌ر کردووه، هه‌تا ته‌مانیان درێژ بۆته‌وه، جا ئایا ئه‌وانه نابینن و نازانن که به‌ڕاستی ئێمه ورده ورده دێین و ده‌سه‌ڵاتیان له‌ملاو لای وڵاتیاندا که‌م ده‌که‌ینه‌وه، (کاتێک ئوممه‌تی ئیسلام شایسته ده‌بێت، خوای باڵا ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا که‌م ده‌کاته‌وه) جا ئایا ئه‌و بێباوهڕانه هه‌میشه سه‌رکه‌وتوو و زاڵن؟!
3723 - خه‌ڵکه‌که وتیان: ئێمه به ڕاستی به‌هاتنتان تووشی نه‌گبه‌تی بووین، سوێند به خوا ئه‌گه‌ر واز نه‌هێنن و کۆڵ نه‌ده‌ن، به‌رد بارانتان ده‌که‌ین و له لایه‌ن ئێمه‌وه توشی ئازارێکی به ئێش ده‌بن.
2528 - ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: به‌ڕاستی من ته‌نها له ڕێگه‌ی وه‌حی و نیگاوه ئێوه بێ‌دار ده‌که‌مه‌وه، که‌سانێکیش هه‌ن که‌ڕن له ئاستی حه‌قدا و سه‌دای په‌یامی خوا نابیستن کاتێک بێ‌دار ده‌کرێنه‌وه.
2529 - سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر که‌مێک له هاڵاوی سزای په‌روه‌ردگارت ڕوویان تێ بکات و لێیان بدات، ئه‌وه خوانه‌ناسان به کوڵ ده‌ڵێن: هاوارو ئاهو ناڵه بۆ ئێمه، به ڕاستی ئێمه که‌سانێکی سته‌مکار بووین.
2530 - ئێمه پێوه‌ر و ته‌رازووه‌کانی دادپه‌روه‌ری له ڕۆژی قیامه‌تدا داده‌نێین، جا هیچ که‌س به هیچ شێوه‌یه‌ک سته‌می لێ ناکرێت، ئه‌گه‌ر به قه‌ده‌ر تۆوه خه‌رته‌له‌یه‌ک (که زۆر بچووک و ورده، کارێکی چاک یان خراپی ئه‌نجام دابێت) ده‌یهێنینه مه‌یدان، جا ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ ئێمه که ئاوا به وردی حساب و لێپرسینه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
2531 - سوێند به خوا بێگومان ئێمه به موسا‌و هاروون کتێبی ته‌وراتمان به‌خشی که جیاکه‌ره‌وه‌ی حه‌ق و به‌تاڵه، هه‌روه‌ها ڕووناکی و یادخه‌ره‌وه‌شه بۆ پارێزکاران...
2532 - ئه‌وانه‌ن له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن له کاتێکدا که که‌س دیار نیه و په‌روه‌ردگاریش لێیان پانهانه، هه‌روه‌ها ئه‌وانه له قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه بیمیان هه‌یه (بێگومان ئه‌وانه له قیامه‌تدا دڵنیا و ئاسووده و دڵخۆشن).
2533 - جا ئه‌م قورئانه‌ش یادخه‌ره‌وه‌یه‌کی موباره‌ک و به‌فه‌ڕ و پیرۆزه دامان به‌زاندووه، جا ئایا ئێوه خۆتانی لێ وێڵ ده‌که‌ن و نایناسن؟!
2534 - سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه ژیری و هۆشمه‌ندیمان پێشتر به ئیبراهیم به‌خشی، ئێمه چاک ئه‌ومان ده‌ناسی.
2535 - کاتێک به باوک و قه‌ومه‌که‌ی ده‌وت: ئه‌م بتانه چیه؟! ئێوه هه‌میشه به‌ده‌وریدا دێن و ده‌یانپه‌رستن!
2539 - ئیبراهیم وتی: (من گاڵته ناکه‌م) به‌ڵکو ده‌مه‌وێت تێتان بگه‌یه‌نم که په‌روه‌ردگارتان په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه و به‌دی هێناون و من له‌سه‌ر ئه‌و بیروباوه‌ڕه له‌شایه‌ت و ئاگاکانم.
2540 - ئینجا ئیبراهیم له‌به‌ر خۆیه‌وه سوێندی خوارد و وتی: به‌خوا نه‌خشه‌یه‌ک ده‌کێشم و داوێک ده‌نێمه‌وه بۆ بته‌کانتان دوای ئه‌وه‌ی ئێوه به‌جێتان هێشتن و پشتتان هه‌ڵکرد.
2541 - ئینجا هه‌موو ورد‌و خاش کرد جگه له گه‌وره‌که‌یان، به‌ڵکو که گه‌ڕانه‌وه (پرسیار بکه‌ن) و ئیبراهیم ڕاستیان بۆ ڕوون بکاته‌وه.
2542 - بت په‌رستان (که هاتنه‌وه بینیان بته‌کانیان وردوخاش کراوه) وتیان: ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ی کردووه به خواکانمان، به‌ڕاستی له سته‌مکارانه!!
2554 - ئێمه ئه‌ویش و - لوط - ی برازایشمان ڕزگار کرد و ناردمانن بۆ (وڵاتی شام) ئه‌و سه‌رزه‌مینه‌ی که به‌ره‌که‌تمان به‌سه‌ردا ڕژاندووه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی.
2555 - هه‌روه‌ها ئێمه ئیسحاقمان به‌خشی به ئیبراهیم و یه‌عقوبیش به‌نه‌وه‌ی (وه‌ک زیاده ڕێزێک بۆ ئیبراهیم)، هه‌ر یه‌ک له‌وانمان کرد به پیاوچاک و خواناس.
2556 - هه‌موو ئه‌وانیشمان کرده پێشه‌واو به فه‌رمانی ئێمه ڕێنموویی خه‌ڵکیان ده‌کردو نیگامان بۆ کردن به ئه‌نجامدانی کار‌و کرده‌وه چاکه‌کان و ڕاگرتنی نوێژ و زه‌کات دان، (به‌ڕاستی) ئه‌وان هه‌ر ئێمه‌یان ده‌په‌رست و هه‌ر به‌ندایه‌تی ئێمه‌یان ده‌کرد.
2557 - به لوط پێغه‌مبه‌ریش حیکمه‌ت و دانایی و زانیاریمان به‌خشی و ڕزگارمان کرد له‌و شاره‌ی کرده‌وه پیسه‌کانیان تێدا ئه‌نجام ده‌دا، بێگومان ئه‌وانه قه‌ومێکی ناله‌بار و خراپ و به‌دخوو تاوانکار بوون...
2558 - ئێمه ئه‌ومان خسته ژێر سایه‌ی ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆمانه‌وه، به‌ڕاستی ئه‌و له ڕیزی به‌نده چاک و باشه‌کاندایه.
2567 - جا ئێمه نزامان گیراکردو به‌هاواریه‌وه چووین وهه‌موو ناخۆشی و نه‌خۆشیه‌کمان له کۆڵ کرده‌وه، هه‌موو ماڵ و منداڵیمان پێبه‌خشیوه و ئه‌وه‌نده‌ی تریش له‌گه‌ڵیاندا (ده‌کرێت خوای گه‌وره هه‌ر هه‌مان ماڵ و منداڵی پێشووی بۆ زیندوو کردبێته‌وه، یاخود نه‌وه‌ی نوێی پێبه‌خشیبێت)، ئه‌وه ڕه‌حمه‌تێکی تایبه‌تی بوو له لایه‌ن ئێمه‌وه، یادا‌وه‌ریشه بۆ به‌نده خواپه‌رسته‌کان (که ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش تووشی به‌ڵاو ناخۆشی بوون وه‌ک ئه‌م، له‌وه‌ودوا نزایان کرد، خوای میهره‌بان به هاناو هاواری ئه‌وانیشه‌وه ده‌چێت).
2568 - یادی (اسماعیل و ادریس و ذوالکفل) یش بکه‌ره‌وه، هه‌ریه‌که له‌وان (له تاقیکردنه‌وه جۆراو جۆره‌کاندا سه‌رکه‌وتووبوون) له خۆگرو ئارامگران بوون.
2569 - ئێمه هه‌موویانمان خسته ژێر سایه‌ی ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆمانه‌وه، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه له چاک و پاکانن.
2570 - یادی (ذو النون)یش بکه‌ره‌وه (که یونس پێغه‌مبه‌ره) کاتێک به توڕهیییهوه ڕۆیشت، گومانی وابوو که هه‌رگیز دنیای لێ ته‌نگ ناکه‌ینه‌وه (به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی گومانه‌که‌یه‌وه خوا خستیه ناو سکی نه‌هه‌نگه‌وه)، جا له ناو تاریکایه‌کاندا، (تاریکای شه‌وو ده‌ریا و ناوسکی نه‌هه‌نگه‌که‌دا) هاوارو نزای لێ به‌رز بۆوه‌و وتی: په‌روه‌ردگارا هیچ خوایه‌ک نیه جگه له تۆ، پاکی و بێگه‌ردی هه‌ر بۆ تۆیه، به‌ڕاستی من له سته‌مکاران بووم (کاتێک به بێ فه‌رمانی تۆ قه‌ومه‌که‌م به‌جێهێشت).
2571 - ئێمه‌ش به‌هانایه‌وه چووین و ڕزگارمان کرد؛ له‌و غه‌م و په‌ژاره‌و ته‌نگانه‌یه‌ی که تێی که‌وتبوو، به‌و شێوه‌یه‌ش ئیمانداران ڕزگار ده‌که‌ین (کاتێک که ده‌که‌ونه ته‌نگانه‌وه‌و هاناو هاوار بۆ ئێمه ده‌هیێنن).
2572 - یادی (زکریا) ش بکه‌ره‌وه کاتێک هاناو هاواری بۆ په‌روه‌ردگاری برد‌و وتی: په‌روه‌ردگارا؛ من به ته‌نهای مه‌هێڵه‌ره‌وه (نه‌وه‌یه‌کی چاک و پاکم پێ ببه‌خشه) تۆیش چاکترین زاتێکی له پاش من و هه‌موو مردوویه‌ک ده‌مێنیته‌وه.
2573 - ئینجا ئێمه نزاکه‌یمان گیرا کرد‌و (یحیی)مان پێبه‌خشی، هاوسه‌ره‌که‌شیمان بۆ چاککرد که منداڵی ببێ، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه چالاک و گورج‌و گۆڵ بوون له ئه‌نجامدانی هه‌موو خێر‌و چاکه‌یه‌کدا و نزای به‌کوڵیان ده‌کرد، به ئومێدی ڕه‌حمه‌ت و به‌هه‌شتی ئێمه و له دۆزه‌خ و خه‌شمی ئێمه ده‌ترسانو ئه‌وانه هه‌میشه گه‌ردن که‌چ بوون بۆ ئێمه.
2574 - یادی (مریم) یش بکه‌ره‌وه، ئه‌و ئافره‌ته‌ی داوێنی خۆی به خاوێنی ڕاگرت، ئێمه‌ش له‌و ڕۆحه‌ی خاوه‌نی بووین پێمان به‌خشی و خۆی و کوڕه‌که‌یمان کرد به (موعجیزه) و به‌ڵگه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی.
2575 - خه‌ڵکینه! به‌ڕاستی ئه‌م ئایینه‌ی که ئه‌م پێغه‌مبه‌رانه هێناویانه ئایینه‌که‌ی ئێوه‌یه، که یه‌ک ئایینه و منیش په‌روه‌ردگارتانم، ته‌نها من بپه‌رستن
2576 - (له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له ڕێبازی یه‌کتاناسی و ئاینی ئیسلام لایانداو) به‌ش به‌شیان کرد له نێوانی خۆیاندا. جۆره‌ها ده‌سته‌و گرۆ دروست بوو، به مه‌رجێک هه‌ر هه‌مووشیان بۆ لای ئێمه ده‌گه‌ڕێنه‌وه (له‌ده‌ستمان ده‌رناچن).
2577 - جا ئه‌وه‌ی کار‌و کرده‌وه چاکه‌کان ئه‌نجام بدات له کاتێکدا که ئه‌و که‌سه باوه‌ڕداره، جا ئه‌وه هه‌وڵ و کۆششه‌که‌ی پشتگوێ نا‌خرێت و به‌زایه ناچێت به‌ڕاستی ئێمه بۆی یاداشت و تۆمار ده‌که‌ین.
2578 - جارێکی تر حه‌رامه و ئه‌سته‌مه له دانیشتوانی هه‌ر شار‌و شارۆچکه‌یه‌ک که کاولمان کردووه، بێگومان ناگه‌ڕێنه‌وه...
2596 - ئه‌ی خه‌ڵکینه له په‌روه‌ردگارتان بترسن و خۆتان له خه‌شمی بپارێزن چونکه به‌ڕاستی زه‌وی له‌رزه‌ی قیامه‌ت و کاول بوونی بوونه‌وه‌ر کاره‌ساتێکی زۆر گه‌وره‌یه و ڕووداوێکی سامناکه.
2579 - هه‌تا ئه‌و کاته‌ی به‌ربه‌سته‌که‌ی (ذو القرنین) له‌سه‌ر دوو تیره‌ی یاجوج و ماجوج ده‌کرێته‌وه (که ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له نیشانه‌کانی نزیک بوونه‌وه‌ی کۆتای دنیا) و ئه‌وانه ئه‌و کاته له هه‌موو کون و که‌لێنێکه‌وه به لێشاو په‌یدا ده‌بن و زۆر ده‌بن.
2581 - (پاشان پێیان ده‌وترێت) بێگومان ئێوه و ئه‌و شتانه‌ی له جیاتی خوا ده‌تانپه‌رست سووته‌مه‌نی دۆزه‌خن و سه‌لکه بزوتی ئاگرن، ده‌بێت هه‌ر بچنه ناوی و هه‌میشه تێیدان.
2600 - ئه‌ی خه‌ڵکینه ئه‌گه‌ر ئێوه گومانتان له زیندوو بوونه‌وه هه‌یه، ئه‌وه چاك بزانن که ئێمه سه‌ره‌تا ئێوه‌مان له خاك و خۆڵ دروستکردووه، له‌وه‌ودوا (نه‌وه‌کان) له نوتفه‌یه‌ك (په‌یدا بوون)، پاشان نوتفه‌ش ده‌بێته خۆهه‌ڵواسه‌رێك له‌ناو منداڵداندا، له‌وه‌ودوا ده‌بێته گۆشتپاره‌یه‌کی ته‌واوو سه‌رو سیمادار، یان ناته‌واو، (هه‌موو ئه‌م شتانه ده‌هێنینه‌وه یادتان) تا بۆتان ڕوون بکه‌ینه‌وه که ئێمه ئاوا ئێوه‌مان دروستکدووه و دووباره دروستکردنه‌وه‌شتان لامان ئاسانه، ئه‌وه‌ش بمانه‌وێت له منداڵدانه‌کاندا جێگیری ده‌که‌ین، تا کاتێکی دیاریکراو، له‌وه‌ودوا به‌ساوایی و به‌بچووکی ده‌رتانده‌هێنین (له سکی دایکتان) دوایی بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره ببن و بگه‌نه ئه‌وپه‌ڕی هێزو تواناتان، هه‌تانه ده‌مرێنرێت به‌گه‌نجی، هه‌شتانه ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ په‌رپووتترنی ته‌مه‌نه‌کان، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك نه‌زانێت دوای ئه‌وه‌ی جاران ده‌یزانی، (به‌ڵگه‌یه‌کی تریش له‌سه‌ر زیندووبوونه‌وه ئه‌وه‌یه که ئه‌ی ئینسان) تۆ زه‌ویش ده‌بینیت وشك و برنگه، جا کاتێك ئاوی بارانمان به‌سه‌ردا باراند، داده‌چڵه‌کێت و ده‌له‌رزێت و تۆوه‌کان چه‌که‌ره ده‌که‌ن و ڕه‌گ و چڵ ده‌رده‌که‌ن و ده‌ڕوێن، ئه‌وسا له هه‌موو جۆره گژوگیاو گوڵ و گوڵزارێکی جوان جووت ده‌ڕوێنێت.
2601 - (ئه‌م شتانه‌ی که باسکران) بۆ ئه‌وه‌یه که دڵنیابن هه‌ر خوا زاتێکی حه‌ق و ڕاسته، بێگومان هه‌ر ئه‌ویش به‌ئاسانی مردووان زیندوو ده‌کاته‌وه و به‌ڕاستی ئه‌و په‌روه‌ردگاره ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.
2602 - بێگومان قیامه‌تیش هه‌ر به‌رپا ده‌بێت و پێش دێت و هیچ گومانی تێدا نیه و به‌ڕاستی ئه‌و خوایه هه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له‌ناو گۆڕدان زیندوویان ده‌کاته‌وه و ده‌یانهێنێته ده‌ره‌وه.
2603 - هه‌ندێك خه‌ڵکی هه‌ن موجاده‌له ده‌رباره‌ی زاتی خوا‌و سیفاته پیرۆژه‌کانی ده‌که‌ن دوور له هه‌موو زانست و زانیاری بۆچوون و کتێب و سه‌رچاوه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرا.
2604 - (هه‌ندێك له‌و جۆره که‌سانه) ڕوو وه‌رده‌گێرێت و شان هه‌ڵده‌ته‌کێنێت و فیز ده‌کات تا خۆی و خه‌ڵکی له ڕێبازی خوا وه‌ربگێرێت، ئه‌و جۆره که‌سانه هه‌ر له دنیادا ڕیسوایی و خه‌جاڵه‌تی و سه‌رشۆڕی ده‌یانگرێته‌وه، له ڕۆژی قیامه‌تیشدا سزای سوتێنه‌ری پێ ده‌چێژین.
2606 - هه‌ندێك له خه‌ڵکی هه‌یه ته‌نها له یه‌ك حاڵه‌تدا خواپه‌رستی ده‌کات (ئه‌ویش ئه‌و حاڵه‌ته‌یه که دنیا به‌دڵی ئه‌و بێت)، ئه‌گه‌ر تووشی خێر‌و خۆشی بوو دڵی پێی خۆشه، خۆ ئه‌گه‌ر تووشی تاقیکردنه‌وه‌یه‌ك هات، سواری سه‌ری خۆی ده‌بێت و هه‌ڵده‌گه‌رێته‌وه، ئا به‌و حاڵه‌ته‌ی دنیا و قیامه‌ت له ده‌ست خۆی ده‌دات و زه‌ره‌رمه‌ندی هه‌ردوو لایه و هه‌ر ئه‌وه‌شه خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندی ڕوون و ئاشکرا.
2607 - (ئه‌و جۆره که‌سانه) هاناو هاوار له‌که‌سێك ده‌که‌ن له‌جیاتی خوا، یاخود په‌نا بۆ که‌سێك ده‌به‌ن نه زه‌ره‌رو نه قازانجی پێده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و حاڵه‌ته گومڕایی و سه‌رلێشێواویه‌کی زۆر نابه‌جێ و دووره.
2608 - (نه‌فامان هاناو هاوار) له‌که‌سێك ده‌که‌ن که زه‌ره‌ری زیاتر و نزیکتره له قازانجی، ئای که چه‌نده یارو یاوه‌ر و هاوده‌مێکی ناڕه‌سه‌ن و خراپیان هه‌یه.
2610 - ئه‌و که‌سه‌ی واده‌زانێت و واگومان ده‌بات که خوا هه‌رگیز سه‌ری ناخات و پشتیوانی لێ‌ناکات، نه له‌دنیادا نه‌له قیامه‌تدا، ده‌با په‌تێك به به‌رزیه‌وه هه‌ڵبواسێت (ملی خۆی پیادا بکات) ئینجا بیبڕێت و خۆی بخنکێنێت (یاخود که‌سێك واگومان ده‌بات که هه‌رگیز خوا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و په‌یامه‌که‌ی سه‌رناخات له دنیا‌و قیامه‌تدا، با بڕوا بهێنێت به‌ئایینێکی ئاسمانی پاشان پاشگه‌ز بێته‌وه) با ته‌ماشا بکات و بزانێت ئه‌و پیلان و فێڵ و نه‌خشه‌یه‌ی، ڕق و کینه و بوغزی لاده‌بات؟!
3022 - ئه‌و کاته، به‌هه‌شت له چاکه‌کاران و خواناسان نزیک کراوه‌ته‌وه.
2612 - به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه و ئه‌وانه‌ش که بوونه‌ته جوو، له‌گه‌ڵ صابئه‌کاندا که فریشته په‌رست؛ یان ئه‌ستێره په‌رستن و گاوره‌کان و ئاگرپه‌رسته‌کان و ئه‌وانه‌ی که هه‌وه‌ڵایان (بۆ خوا) بڕیارداوه، بێگومان خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌تدا جیایان ده‌کاته‌وه له‌یه‌کترو بڕیاری خۆی ده‌دات له‌سه‌ریان، به‌ڕاستی خوا شایه‌ته به‌سه‌ر هه‌موو شتێکه‌وه.
2613 - ئایا نه‌تبینیوه و نه‌تبیستووه که به‌ڕاستی هه‌رکه‌س و هه‌رچی هه‌یه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا سوژده بۆ خوا ده‌به‌ن، هه‌روه‌ها خۆر‌و مانگ و ئه‌ستێره و چیاکان و دره‌خت و ماڵات و زۆرێك له‌خه‌ڵکی، زۆرێکیش خۆی شایسته‌ی سزا‌و تۆڵه کردووه، جا ئه‌وه‌ی خوا قه‌درو ڕێزی بشکێنێت و ڕیسوای بکات ئه‌وه هیچ ڕێز لێنه‌رێکی نیه، به‌ڕاستی خوا ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ده‌یکات.
2614 - ئه‌مانه دووده‌سته‌ی دژبه‌یه‌کن (ئیمانداران و بێ باوه‌ڕان) کردیانه کێشه له‌باره‌ی په‌روه‌ردگاریانه‌وه (له زات و سیفات و قه‌زاو قه‌ده‌ری و... هتد): جا ئه‌وانه‌یان که بێ باوه‌ڕ بوون پارچه پۆشاك له ئاگر بڕڕاوه به‌باڵایان، ئاوی زۆر له‌کوڵ له‌سه‌رویانه‌وه ده‌کرێت به‌سه‌ریاندا (له ده‌رئه‌نجامی سه‌ر سه‌ختی و سه‌رکه‌شییاندا).
2616 - گورزیش له ئاسن (بۆ پیاماڵین و لێدانیان) ئاماده‌کراوه.
2617 - هه‌ر که هه‌وڵ بده‌ن و بیانه‌وێت خۆیان ڕزگار بکه‌ن و له‌و سزایه هه‌ڵبێن (به‌قامچی و تێهه‌ڵدان) ده‌گێڕدرێنه‌وه ناوی و پێیان ده‌وترێت: بچێژن سزای سووتان و ئاگر.
2618 - به‌ڕاستی خوا ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه ده‌خاته ناو باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا و به‌به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا جاری و ڕه‌وانه، ده‌ستیان ده‌رازێنرێته‌وه به‌بازنی ئاڵتون و مرواری (له‌شێوه‌ی سه‌عاتی ده‌ست و هه‌ر جۆرێکدا که حه‌زی لێ بکه‌ن)، پۆشاکیشیان له‌و به‌هه‌شته‌دا ئاوریشمی جوان و نایاب و هه‌مه‌ڕه‌نگه.
2620 - بێگومان ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون و دژایه‌تی ڕێبازی خوا به‌جۆره‌ها شێوه ده‌که‌ن و نایه‌ڵن خه‌ڵکی ڕووبکاته مزگه‌وتی حه‌رام که بڕیارمانداوه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی بێت چوونیه‌که بۆ ئه‌وانی که له‌وێ ده‌ژین، یان ئه‌وانه‌ی له شوێنانی تره‌وه بۆی ده‌چن، جا ئه‌وه‌ی بیه‌وێت به‌هۆی یاخی بوون و لادانه‌وه سته‌م بکات، ئه‌وه سزایه‌کی به ئازاری پێ ده‌چێژین.
2621 - (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به‌یاد بێنه) کاتێك شوێنی که‌عبه‌مان دیاری کرد بۆ ئیبراهیم (دوای ته‌واوبوونی، فه‌رمانمان پێدا) که هیچ جۆره هاوه‌ڵێکم بۆ بڕیار نه‌ده‌یت و (بیکه به بنکه‌ی یه‌کخواناسی) و ماڵی من پاك بکه‌ره‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی به‌ده‌وریدا ده‌سوڕێنه‌وه، یاخود به پێوه‌ن یان له کڕنووش و سوژده بردندان.
2622 - جا بانگی خه‌ڵکی بکه و جاڕ بده له ناویاندا با بێن بۆ حه‌ج، ئه‌وانیش به‌پیاده دێن به‌ده‌م بانگه‌وازه‌که‌ته‌وه، یان به‌سواری (ئه‌و وشترانه‌ی که دووری ماوه‌که) لاوازی کردوون و له هه‌موو ڕێگه‌یه‌کی دووره‌وه هه‌ر دێن...
2623 - بۆ ئه‌وه‌ی سوود و که‌ڵکی ماددی و مه‌عنه‌وی به‌ده‌ست بهێنن و ببینن و یادی خواش بکه‌ن و ناوی پیرۆزی به‌رده‌وام له‌سه‌ر زاریان بێت له ڕۆژانێکی دیاریکراودا (که ڕۆژانی عه‌ره‌فه و جه‌ژنی قوربانه، سروودی (لبیك أللهم لبیك، لبیك لا شریك لك لبیك، إن الحمد و النعمة لك والملك، لا شریك لك)، له حه‌جدا (ألله أکبر، ألله أکبر، ألله أکبر، لا إله إلاألله و ألله أکبر ولله الحمد) له ڕۆژانی جه‌ژندا، فه‌رامۆش نه‌که‌ن، هه‌روه‌ها ناوی خوا (بسم الله) بکه‌ن له‌کاتی سه‌ربڕینی ئه‌و ماڵاتانه‌دا که پێمان به‌خشیوون، ئه‌وسا له گۆشته‌که‌ی بخۆن و به‌شی هه‌ژارو نه‌دارانیشی لێ بده‌ن.
2624 - له‌وه‌ودوا با چڵك و ئاره‌ق و موو و نینۆك له خۆیان دووربخه‌نه‌وه (ئیحرام بشکێنن)، هه‌روه‌ها وه‌فا بکه‌ن به نه‌زره‌کانیان و جێبه‌جێی بکه‌ن و به‌ده‌وری ماڵی دێرین و به‌نرخی خوا (که‌عبه)دا، با (طواف) بکه‌ن.
3724 - پێغه‌مبه‌ره‌کان وتیان: ئێوه نه‌گبه‌تی و شوومیتان له‌گه‌ڵ خۆتاندایه (به‌هۆی بێ باوه‌ڕیتانه‌وه)، ئایا ئه‌گه‌ر ئامۆژگاری و یاداوه‌ری بکرێن ئه‌وه ده‌بێته نه‌گبه‌تی و شووم بۆتان؟! نه‌خێر، وانییه، ئێوه هه‌ر خۆتان قه‌وم و هۆزێکی سه‌ره‌ڕۆن و له گوناهدا ڕۆچوون بۆیه شووم و نه‌گبه‌تی یه‌خه‌ی گرتوون.
2625 - (جه‌ج ئه‌وه‌بوو که باسکرا) جا ئه‌وه‌ی که سنووره‌کانی خوا بپارێزێت و به‌گه‌وره دایانبنێت و ڕێزی لێ بگرێت، بێگومان ئه‌وه چاکتره لای په‌روه‌ردگاری (بێ پاداشت نیه)... کۆشتی مه‌ڕو بزن و گا‌و و وشتر بۆتان حه‌ڵاله جگه له‌وانه‌ی که به‌سه‌رتاندا ده‌خوێنرێته‌وه و قه‌ده‌غه‌کراوه (که له سووره‌تی ألمائدة دا باسکرا)، جا له‌به‌رئه‌وه خۆتان له په‌رستنی بته ناپوخت و بێ نرخه‌کان بپارێزن، هه‌روه‌ها له‌گوفتاری درۆ‌و قسه‌ی هه‌ڵبه‌ستراو خۆتان دووربگرن.
2626 - هه‌وڵ بده‌ن هه‌میشه شوێن ڕاستی بکه‌ون و ملکه‌چ بن بۆ حه‌ق له‌به‌ر خاتری زاتی خوا، نه‌که‌ن هیچ شه‌ریك و هاوه‌ڵێکی بۆ بڕیار بده‌ن، جا ئه‌وه‌ی هاوه‌ڵ و شه‌ریك بۆ خوا بڕیار بدات، وه‌کو ئه‌وه وایه له ئاسمانه‌وه به‌ر ببێته‌وه و باڵنده په‌لاماری بدات و (پارچه پارچه‌ی بکات) یاخود ڕه‌شه‌بایه‌کی به‌هێز بیفڕێنێت و بیبات بۆشوێنێکی دوور و قوڵ.
2627 - به‌و شێوه‌یه که حه‌ج باسکرا پێویسته ئه‌نجام بدرێت جا ئه‌وه‌ی ڕێز داده‌نێت بۆدروشم و به‌رنامه‌کانی خوا، ئه‌وه نیسانه‌ی پارێزکاری و له خواترسانی دڵه‌کانه.
2629 - بۆ هه‌ر ئوممه‌تێك (له ئوممه‌تانی پێشوو) ڕێ و شوێن و به‌رنامه‌یه‌کمان بۆ داناون (بۆ خواپه‌رستی و قوربانی) تا ناوی خوا به‌رن له‌کاتی سه‌ربڕینی مه‌ڵاته‌کاندا، خوای ئێوه خوایه‌کی تاك و ته‌نهایه، هه‌مووتان ته‌سلیم و ملکه‌چی ئه‌ون، مژده‌ش بده به‌به‌نده ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارو دڵ ئاوه‌دانه‌کان...
2630 - ئه‌وانه‌ی کاتێك ناوی خوا برا (یا باسی ده‌سه‌ڵات و ڕه‌حمه‌ت و زات و سیفاتی کرا) دڵکانیان داده‌چڵه‌کێت و ته‌زووی پیادا دێت، ئه‌وانه‌ی خۆگرو ئارامگرن له به‌رامبه‌ر ئه‌و ناخۆشیانه‌وه که تووشیان ده‌بێت، ئه‌وانه‌ی که نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی که پێمان به‌خشیوون ده‌به‌خشن.
2631 - ئێمه سه‌ربڕینی قوربانییه دابه‌سته‌کانمان بڕیارداوه که هه‌ندێك بن له دروشمه‌کانی خوا (که له‌کاتی حه‌خ و جه‌ژنی قورباندا ئه‌نجام ده‌درێت) بێگومان خێر‌و بێری زۆری تێدایه بۆتان (بازاڕی کڕین و فرۆشتن ده‌جولێنێت و هه‌ژاران تێر ده‌بن له گۆشت، پاداشتی زۆری قیامه‌تیش مسۆگه‌ر ده‌کات... هتد) ده ناوی خوا ببه‌ن له‌کاتی سه‌ربڕینیدا (بڵێن بسم الله... الله أکبر) کاتێك ئاماده کراون و ڕیزکراون بۆ سه‌ربڕین، جاکاتێك که سه‌ربڕان و گیانیان تیادا نه‌ماو پاك کران و پارچه پارچه کران لێیان بخۆن و به‌شی هه‌ژاران و سواڵکه‌رانی لێ بده‌ن، ئا به‌و شێوه‌یه ئێمه ماڵاتمان بۆ ئێوه ڕامهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسی خوا بکه‌ن.
2632 - دڵنیابن هه‌رگیز گۆشته‌که‌ی و خوێنه‌که‌ی به‌خوا ناگات، به‌ڵکو ته‌قواو پارێزکاری ئێوه به‌و ده‌گات و (حسابی بۆ ده‌کات)، ئا به‌و شێوه‌یه ده‌بینن به‌چاوی خۆتان ماڵاتی بۆ ئێوه ڕام هێناوه، تا له‌کاتی سه‌ر بڕینیدا، ألله أکبر بڵێن و قه‌دری په‌روه‌ردگاری گه‌وره بزانن که هیدایه‌تی داون و مژده‌یش بده به چاکه‌کاران و خێرخوازان.
2634 - مۆڵه‌ت دراوه به‌و ئیماندارانه‌ی شه‌ڕیان پێده‌گێرن، که بجه‌نگن و به‌رهه‌ڵستی بکه‌ن چونکه به‌ڕاستی سته‌م لێکراون، بێگومان خوا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه که سه‌ریان بخات و سه‌رکه‌وتنیان پێببه‌خشێت...
2635 - ئه‌وانه‌ی که به‌ناحه‌ق له وڵاتیان ده‌ربه‌ده‌ر کران (ته‌نها تاوانیان ئه‌وه‌بوو) که ده‌یانوت: په‌روه‌ردگارمان (ألله) یه، خۆ ئه‌گه‌ر خوا خه‌ڵکی نه‌دا به‌یه‌کداو حه‌ق دژی به‌تاڵ نه‌وه‌ستێت، هه‌رچی شوێنی خواپه‌رستی جووله‌که و گاور هه‌یه له خه‌ڵوه‌تگه و کڵێساو که‌نیسه، هه‌روه‌ها مزگه‌وتانیش که‌ناوی خوای زۆر تێدا ده‌برێت، هه‌مووی کاول ده‌کرێت، سوێند بێت بێگومان خوا ئه‌و که‌سه سه‌رده‌خات که پشتگیری ئاین و به‌رنامه‌که‌ی ده‌کات و هه‌واڵی سه‌رخستنی ده‌دات، به‌ڕاستی خوا زۆر به‌هێز و باڵاده‌سته.
2636 - ئه‌وانه‌ی که ئه‌گه‌ر پایه‌دارمان کردن له زه‌ویدا نوێژ و دروشمه‌کانی به‌چاکی ڕاده‌گرن، زه‌کاتیش به‌ته‌واوی ده‌ده‌ن، فه‌رمان به‌چاکه ده‌که‌ن، قه‌ده‌غه له خراپه ده‌که‌ن، سه‌رئه‌نجامی هه‌موو کارێکیش هه‌ر بۆ لای خوا ده‌گه‌رێته‌وه.
2637 - ئه‌گه‌ر خوانه‌ناسان بڕوا به تۆ ناکه‌ن و به‌درۆت ده‌زانن، ئه‌وه دڵنیابه که پێش ئه‌وان هۆزی نوح و عاد و ثه‌موود پێغه‌مبه‌ره‌کانی خۆیان به‌درۆ زانیوه‌و بڕوایان پێ نه‌کردوون.
2645 - جا ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه لێ‌خۆش بوون و ڕۆزی به‌نرخ و فراوان بۆیان ئاماده‌یه.
2646 - ئه‌و که‌سانه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ربه‌ست دابنێن له‌به‌رده‌م ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌دا له کاتێکدا ده‌سته‌وسانن، ئه‌وانه نیشته‌جێی ناو دۆزه‌خن.
2647 - (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێش تۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێکی په‌یامدار و بێ په‌یاممان ڕه‌وانه نه‌کردووه ئاواتی نه‌خواستبێت به‌باوه‌ڕ هێنانی قه‌ومه‌که‌ی، به‌ڵام کاتێك ئاواتی خواستووه شه‌یتان ئه‌وه‌ی به فرسه‌ت زانیووه، شتی نابه‌جێی تێکه‌ڵ به‌ئاواته‌که‌ی کردووه، ئینجا خوایش فریای که‌وتووه و ئه‌وه‌ی شه‌یتان فڕێی داوه‌ته نا ئاواته‌که‌یه‌وه، سڕیویه‌تیوه، له‌وه‌ودوا خوای گه‌وره ئایه‌ت و فه‌رمانه‌که‌ی خۆی چه‌سپاو دامه‌زراو کردووه، خوا خۆی زانا‌و دانایه.
2648 - (خوای گه‌وره بۆیه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی داوه به‌شه‌یتان) تا ئه‌و (خه‌ته‌ره و خه‌یاڵ و وه‌سوه‌سه‌یه‌ی) شه‌یتان فڕێ ده‌داته نێو ئاواتی پێغه‌مبه‌رانه‌وه ببێته هۆی سزا‌و تاقیکردنه‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی له دڵ و ده‌روونیاندا نه‌خۆشی دووڕوویی و ناپاکی هه‌یه و بۆ ئه‌وانه‌ش که به‌رامبه‌ر ئایینی خوا دڵ ڕه‌قن، به‌ڕاستی سته‌مکاران له دژایه‌تی و شه‌ڕه‌نگێزیه‌کی قووڵ و بێ بندا ڕۆچوون.
2649 - بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌وانه‌ی زانست و زانیاریان پێ به‌خشراوه دڵنیابن و بزانن که بێگومان ئه‌م قورئانه حه‌قیقه‌ت و ڕاسته و له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری تۆوه (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ڕه‌وانه کراوه، ئینجا بڕوای پته‌وی پێ ده‌هێنن و دڵه‌کانیشیان ملکه‌چ ده‌بێت بۆ خوا، بێگومان خوا هیدایه‌تده‌ری ئه‌وانه‌یه که باوه‌ڕیان هێناوه بۆ ڕێگه و ڕێبازی ڕاست و دروست.
2650 - به‌رده‌وام ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن ده‌رباره‌ی قورئان له شك و گوماندان، هه‌تا کوتوپڕ قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت، یاخود تا ئه‌و کاته‌ی که سزا‌و ئازار له ڕۆژێکی بێ خێردا یه‌خه‌یان پێده‌گرێت.
2651 - ئه‌و ڕۆژه پاشایه‌تی و ده‌سه‌ڵات ته‌نها به ده‌ست خوایه و فه‌رمانڕه‌وای له نێوانیاندا ده‌کات، جا ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه له چه‌نده‌ها باخی پڕ له نازو نیعمه‌ته‌کاندان.
2652 - ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون و ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆ زانیووه، ئا ئه‌وانه به‌هۆی بیروباوه‌ڕی ناپه‌سه‌ندیانه‌وه سزای پڕ له خه‌جاڵه‌تی و ڕیسواکه‌ریان بۆ ئاماده‌یه.
2653 - ئه‌وانه‌ش که له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خوا‌و له پێناوی سه‌رخستنی ڕێبازه‌که‌ی ئه‌ودا کۆچیان کرد له‌وه‌ودوا کوژران و شه‌هیدکران یاخود مردن، سوێند بێت بێگومان خوا له ڕزق و ڕۆزی چاك به‌هره‌وه‌ریان ده‌کات، به‌ڕاستی خوا هه‌ر خۆی چاکترین ڕزق و ڕۆزی به‌خشه.
2654 - سوێند بێت خوای گه‌وره ئه‌و جۆره که‌سانه ده‌خاته شوێنێکه‌وه که زۆر پێی ڕازی و خۆشنوود ده‌بن، به‌ڕاستی خوا زانایه (به‌هه‌وڵ و کۆشش و نیه‌ت و چاکه‌یان) و خۆگره (زۆر په‌له ناکات له تۆڵه‌سه‌ندندا).
3024 - پێشیان ده‌وترێ: له کوێن ئه‌وانه‌ی ده‌تانپه‌رست؟...
2657 - ئه‌و بیستن و ببینینه‌ش به هۆی ئه‌وه‌یه چونکه به‌ڕاستی خوا خۆی حه‌ق و ڕاسته، ئه‌وانه‌ش که ئه‌وان هاناو هاواری بۆ ده‌به‌ن له جیاتی ئه‌و هه‌ر ئه‌وه خۆی باتاڵ و ناحه‌قیه. بێگومان ئه‌و خوایه بڵندو به‌رزو مه‌زن و گه‌وره‌یه.
2658 - ئایا نه‌تبینیووه که به‌ڕاستی خوا بارانی له ئاسمانه‌وه باراندووه و زه‌وی زۆر پێ سه‌وز ده‌بێت، به‌ڕاستی خوا وردبین و به‌سۆزو دلۆڤان و ئاگایه.
2659 - هه‌رچی له ئاسمانه‌کاندایه و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه هه‌مووی ئه‌و زاته خاوه‌نیانه، به‌ڕاستی هه‌ر خوا خۆی ده‌وڵه‌مه‌ند و بێ نیازه و هه‌ر خۆی شایسته‌ی سوپاس و ستایشه.
2660 - ئایا به‌چاوی خۆت نه‌تبینیووه چۆن خوای گه‌وره هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه بۆ ئێوه‌ی ڕام هێناوه، هه‌روه‌ها که‌شتیه‌کانیش که له ده‌ریاکاندا ده‌ڕوات به‌فه‌رمانی ئه‌و زاته، ئاسمانیش ڕاگیر ده‌کات له‌وه‌ی که بکه‌وێت به‌سه‌ر زه‌ویدا مه‌گه‌ر به‌ویست و فه‌رمانی خۆی، به‌ڕاستی خوا بۆ خه‌ڵکی زۆر به‌سۆزو میهره‌بان و لێخۆش‌بوو به‌خشنده‌یه.
2664 - هه‌ر خوا خۆی له ڕۆژی قیامه‌تدا داوه‌ری ده‌کات له نێوانتاندا له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی که ئێوه کێشه و جیاوازیتان له‌سه‌ر ده‌کرد (له‌وێ ڕاستیه‌کان به‌ته‌واوی ده‌رده‌که‌وێت).
2665 - (ئه‌ی هۆشمه‌ند) مه‌گه‌ر نه‌تزانیووه که به‌ڕاستی خوا ئاگا‌و زانایه به‌هه‌رچی له ئاسمان و زه‌ویدا هه‌یه و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی (که ده‌یکه‌ن) له کتێب و دۆسیه‌ی (لوح المحفوظ) دا تۆمارکراوه، به‌ڕاستی ئه‌وکاره بۆ خوا زۆر ئاسانه.
2666 - (موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران) له جیاتی خواپه‌رستی شتێك ده‌په‌رستن که خوا هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی ڕه‌وانه نه‌کردووه له‌سه‌ری (که ڕه‌وایه بیپه‌رستن) و خۆیشیان هیچ زانیاریه‌کیان ده‌رباره‌ی نیه، سته‌مکارانیش هیچ جۆره پشتیوانێكیان نیه (تا له قیامه‌تدا فریایان بکه‌وێت).
2667 - کاتێك که ئایه‌ته‌کانی ئێمه به‌روونی و ئاشکرایی به‌سه‌ریاندا ده‌خوێنرێته‌وه، له ڕووخساری ئه‌وانه‌دا که بێ باوه‌ڕن بێزاری و تاڵی و گرژی به‌دی ده‌که‌یت، به‌جۆرێك خه‌ریکه هێرش به‌رنه سه‌ر ئه‌وانه‌ی که ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا ده‌خوێننه‌وه، پێیان بڵێ: ئایا هه‌واڵتان بده‌مێ به خراپتر له‌و کینه‌و بوغزه‌تان؟! ئه‌ویش ئاگری دۆزه‌خه!! که خوای گه‌وره به‌ڵێنی داوه به‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ پێی، ئای که سه‌ره‌نجام و چاره‌نووسێکی خراپه.
2670 - هه‌ر خوا به ویستی خۆی له فریشته‌کان و له‌خه‌ڵکیش فرستاده هه‌ڵده‌بژێرێت، به‌ڕاستی خوا بیسه‌رو بینایه (چاك ده‌زانێت کێ هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ی).
2671 - خوا ئاگایه به‌وه‌ی که له پێشیانه‌وه ڕووی داوه به‌وه‌ش که له ئاینده و داهاتوودا ڕوو ده‌دات و هه‌موو کار‌و هه‌موو شتێك بۆ لای خوا ده‌برێته‌وه.
2672 - ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێنه‌وه كڕنووش و سوژده به‌رن و (نوێژه‌کانتان به‌جوانی بکه‌ن) و په‌روه‌ردگارتان بپه‌رستن له هه‌موو بارودۆخێکداو تا ده‌توانن چاکه و چاکه‌کاری ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتووبن...
2673 - هه‌روه‌ها به‌رده‌وام بن له خه‌بات و جیهاد و هه‌وڵ و کۆشش له پێناوی خوادا به‌و شێوه‌یه‌ی که شایسته‌یه‌تی، له‌به‌ر خاتری ئه‌و بێت، ئه‌و زاته بۆ ئه‌وه هه‌ڵی بژاردوون و له ئاین و به‌رنامه‌که‌یدا هیچ جۆره شتێكی ناڕه‌واو قورس و گرانی له‌سه‌ر دانه‌ناون (که نه‌توانن ئه‌نجامی بده‌ن، جا ئه‌م به‌رنامه‌یه) ڕێ و شوێن و به‌رنامه‌ی ئیبراهیمی باواتانه که پێشتر هه‌ر خوای گه‌وره ناوی ناون موسڵمان و له‌م قورئانه‌شدا به‌موسڵمان ناوی بردوون، تا پێغه‌مبه‌ر ببێته شایه‌ت به‌سه‌رتانه‌وه (که په‌یامی خوای پێ ڕاگه‌یاندوون) و ئێوه‌ش (به گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه) ببنه شایه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵکیوه، که‌واته نوێژه‌کانتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کاتیش (له ماڵ و سامان و زانستی و هێزتان) ده‌ربکه‌ن و پشت به‌خوا ببه‌ستن، چونکه هه‌ر ئه‌و زاته یارو یاوه‌رتانه، جا دڵنیابن که خوا چه‌نده یارمه‌تیده‌رێکی چاکه و چه‌نده پشت و په‌نایه‌کی به‌هێزو به نرخه.
2674 - به ڕاستى ئه‌و بڕوادارانه سه‌رکه‌وتوو سه‌رفراز بوون...
2675 - ئه‌وانه‌ش ئه‌وانه‌ن که له نوێژه‌کانیاندا ملکه‌چ و دڵ ئارام و دڵ دامه‌زراون و دڵیان لاى خوایه...
2676 - ئه‌وانه‌ش که له گوفتارى بێ سوودو کردارى نابه‌جێ و بێ هووده دووره په‌رێزن...
2677 - هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش که زه‌کاتى ماڵیان ده‌رده‌که‌ن...
2689 - پاشان ده‌بێت له ڕۆژى قیامه‌تدا زیندوو بکرێنه‌وه (بۆ پاداشت و لێپرسینه‌وه).
2690 - سوێند به خوا به ڕاستى ئێمه له ڕاسه‌رتانه‌وه حه‌وت چین ئاسمانمان دروستکردووه‌و ئێمه هه‌رگیز له دروست کراوان غافڵ و بێ ئاگا نین (هیچ شتێکمان لێ بزر نابێت و هیچ شتێك پشتگوێ ناخه‌ین).
2691 - هه ڕ ئێمه له ئاسمانه‌وه به ئه‌ندازه‌و نه‌خشه‌یه‌کى دیاریکراو بارانمان باراندووه‌و ئینجا له ناخى زه‌ویدا جێگیرمان کردووه، بێگومان ئێمه به جۆره‌ها شێوه ده‌توانین ئه‌و ئاوه له ناو به‌رین و ئه‌و سه‌رچاوانه وشك بکه‌ین.
2692 - ئێمه به هۆى ئه‌و ئاوه‌وه چه‌نده‌ها باخ و باخاتى خورماو ڕه‌زمان به‌دى هێناوه بۆتان، (له‌و باخ و باخچانه‌دا) میوه‌هاتى جۆراو جۆرى زۆر‌و زه‌به‌ندمان بۆبه‌دیهێناون، له هه ندێکیان ده‌خۆن.
2693 - دره‌ختێکمان بۆ ڕواندوون که له کێوى طور له بیابانى سینا سه‌وز ده‌بێت که ڕۆن و چه‌ورى لێ ده‌رده‌هێنرێت و ئاماده‌یه بۆ که‌سانێك که ده‌یخۆن (مه‌به‌ست دره‌ختى زه‌یتونه که هه‌میشه سه‌وزه‌و ته‌مه‌ن درێژه‌و بێ ئه‌رکه‌و کالیسیۆم و ئاسن و فۆسفۆڕو ڤیتامینى جۆراو جۆر‌و پڕۆتینى تێدایه، گه‌لێك داوو ده‌رمانیشى لێ ده‌رده‌هێنرێت).
2694 - به ڕاستى له به‌دیهاتنى ماڵاتیشدا جێگه‌ى سه‌رنج و په‌نده بۆتان که ورد ببنه‌وه‌و به‌دیهێنه‌رى جوانکار بناسن) جا له‌وه‌ى که له سکیاندا به‌دى دێت (مه‌به‌ست شیره) ده‌رخوارتان ده‌ده‌ین و چه‌نده‌ها که‌ڵکى زۆرى تر‌ى هه‌یه بۆتان (له پێستیان، له خورى و موویان... هتد) هه‌روه‌ها لێشیان ده‌خۆن (گۆشت و جگه‌رو سه‌رو پێیان به‌جۆره‌ها شێوه ئاماده ده‌که‌ن و خواردنى خۆشیان لێ دروست ده‌که‌ن).
2695 - له‌سه‌ر پشتى هه‌ندێك له‌و گیاندارانه‌ش هه‌ڵده‌گیرێن و له‌سه‌ر که‌شتیه‌کانیش (ده‌گوێزرێنه‌وه له شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکى تر له‌گه‌ڵ که‌ل و په‌ل و پێداویستیه‌کانتاندا).
2696 - سوێند بێت بێگومان ئێمه نوح پێغه‌مبه‌رمان ڕه‌وانه کرد بۆ سه‌ر قه‌ومه‌که‌ى، جا پێى وتن: ئه‌ى قه‌وم و گه‌لم هه‌ر خوا بپه‌رستن، چونکه هیچ خوایه‌کى ترتان نیه جگه له‌و، ئایا خۆتان له خه‌شم و قینى ناپارێزن؟!
2704 - له‌وه‌ودوا له دوای ئه‌وان قه‌وم و نه‌وه‌یه‌کی ترمان به‌دیهێنا.
2705 - ئینجا پێغه‌مبه‌رێکمان هه‌ر له خۆیان بۆ ڕه‌وانه کردن، (پێی وتن): ته‌نها خوا بپه‌رستن، جگه له‌و زاته خوایه‌کی ترتان نیه، جا ئه‌وه لێی ناترسن؟ ئه‌وه خۆتان له خه‌شم و قینی ناپارێزن؟!
2706 - ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون له ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتداری قه‌ومه‌که‌ی و بڕوایان به پێشهاتی قیامه‌ت و زیندوو بوونه‌وه‌و لێپرسینه‌وه نه‌بوو و له ژیانی دنیادا له نازو نیعمه‌تی زۆر به‌هره‌وه‌رمان کردبوون وتیان، ئه‌م پێغه‌مبه‌ره ته‌نها به‌شه‌رێکه وه‌ك ئێوه، له‌و شتانه ده‌خوات که ئێوه لێی ده‌خۆن و له‌و شتانه ده‌خواته‌وه که ئێوه لێی ده‌خۆنه‌وه.
2707 - جا ئه‌گه‌ر ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری به‌شه‌رێکی وه‌کو خۆتان ببن، ئه‌وه به ڕاستی ئیتر ئێوه خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ندن!!
2708 - ئایا هه‌ڕه‌شه‌تان لێده‌کات به‌وه‌ی کاتێك بمرن و ببنه‌وه به خاك و ئێسك، ئێوه ده‌رئه‌هێنرێنه‌وه و زیندوو ده‌کرێنه‌وه و له خاك ده‌ربهێنرێنه‌وه؟!
2709 - دووره و زۆر دووره ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی که لێتان ده‌کرێت بێته دی و (زیندوو بکرێنه‌وه)!!
2710 - ژیان ته‌نها ژیانی ئه‌م دنیایه‌مانه‌و هیچی تر نی یه، ده‌ژین و ده‌مرین و ئێمه زیندوو ناکرێینه‌وه!!
2723 - هه‌روه‌ها کوڕه‌که‌ی مه‌ریه‌م و دایکیمان کرده به‌ڵگه‌و نیشانه (له‌سه‌ر توانایی خۆمان) و ئێمه هه‌ردووکیانمان حه‌وانه‌وه له شوێنێکی بڵندو خۆش و سازگارو ئاوداردا.
2724 - ئینجا وتمان: ئه‌ی گرۆی پێغه‌مبه‌ران، بخۆن له ڕزق و ڕۆزیه چاك و پاکه‌کان، کار‌و کرده‌وه‌ی چاکیش ئه‌نجام بده‌ن، به ڕاستی من زانام به هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن.
2725 - هه‌ر ئه‌مه‌شه دین و ئاین و به‌رنامه‌ی تاکو ته‌نهای ئێوه، (به‌رنامه‌ی یه‌کخواناسی)و من په‌روه‌ردگارتانم، پارێزکاربن و خۆتان له نافه‌رمانی من بپارێزن.
2747 - به ڕاستی ئه‌وانه‌ی بڕوا ناهێنن به قیامه‌ت وێڵ و لاده‌رن له ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست.
2748 - خۆ ئه‌گه‌ر به‌زه‌ییمان پیایاندا بێته‌وه‌و ڕه‌حمیان پێ بکه‌ین و ناخۆشی و سه‌غڵه‌تیان له‌سه‌ر لا به‌رین، ئه‌وه له سته‌م و سه‌رکه‌شیاندا ڕۆده‌چن و سه‌رگه‌ردان ده‌بن.
2749 - سوێند به خوا به ڕاستی ئێمه تووشی سزا‌و ئازاری (جۆراو جۆرمان) کردن، که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه ملکه‌چ بوون بۆ په‌روه‌ردگاریان و نه لێی ده‌پاڕێنه‌وه.
2750 - هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که ده‌روازه‌ی سزایه‌کی سه‌ختیان لێ ده‌که‌ینه‌وه، ئیتر ده‌ستبه‌جێ له‌ناویدا سه‌رگه‌ردان و سه‌ر لێشێواو نا‌ئومێد ده‌بن.
2751 - هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که (ده‌زگای) بیستن و بینین و لێکدانه‌وه‌ی پێ به‌خشیوون، که‌چی زۆر که‌متان سوپاسگوزارن.
2773 - به‌ڵکو چاکه ئه‌نجام بده‌م و کاری باشه بکه‌م و ئه‌و هه‌ڵانه‌ی که له ده‌ستم چووه له‌مه‌ودوا له‌ده‌ستی نه‌ده‌م، (به‌ڵام تازه کار له کار ترازاوه، شتی وا مه‌حاڵه، بۆیه به توندی پێی ده‌وترێت): نه‌خێر، ئه‌وه قسه‌یه‌که ئه‌و بۆ خۆی ده‌یڵێت، به‌ڵکو ده‌بێت له جیهانی به‌رزه‌خدا، له نێوان مردن و زیندوو بوونه‌وه‌دا تا کاتێك زیندوو ده‌کرێنه‌وه چاوه‌ڕێ بێت.
2774 - جا کاتێك فوو ده‌کرێت به _صور_دا ئه‌وه هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی خزمایه‌تی له‌و ڕۆژه‌دا نی یه‌و که‌س له که‌س ناپرسێته‌وه.
2786 - (دۆزه‌خییان) ده‌ڵێن: ڕۆژێك یان که‌متر له ڕۆژێك (دیاره که ژیانی دنیا له چاوی ژیانی نه‌بڕاوه و هه‌میشه‌یی دا زۆر کورت و کۆتاو که‌م دێته به‌ر چاو، یاخود جیهانی به‌رزه‌خ وه‌کو ڕۆژێك یان که‌متر هه‌ستی پێ ده‌کرێت)، له‌و که‌سانه بپرسن که بیر‌و هۆشیان لای خۆیانه‌و حسابی ژماره‌و کات ده‌که‌ن.
2787 - (خوای گه‌وره پێیان) ده‌فه‌رموێت: له ڕاستیدا مانه‌وه‌تان له دنیادا هه‌ر زۆر که‌م بووه، ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ده‌تانزانی؟
2788 - ئایا گومانتان واده‌برد که به ڕاستی ئێمه ئێوه‌مان به بێ مه‌به‌ست دروست کردووه‌و ئێوه بۆ لای ئێمه ناهێنرێنه‌وه؟!
2789 - به‌رزی و بڵندی بۆ خوا، پاشای ڕه‌وای حه‌ق، هیچ خوایه‌ك نیه جگه له‌و زاته، خاوه‌نی عه‌رشی شکۆدارو به‌ڕێزه.
2790 - ئه‌و که‌سه‌ی خوایه‌کی تر بڕیار بدات و بیکاته شه‌ریکی خوا، له کاتێکدا که هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی به ده‌سته‌وه نیه، ئه‌وه به ڕاستی حساب و لێپرسینه‌وه‌ی لای په‌روه‌ردگارێتی، بێگومان بێ باوه‌ڕو خوا نه‌ناسان سه‌رفراز نابن.
2791 - (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار! تۆ) بڵێ: په‌روه‌ردگارا: له گوناهو هه‌ڵه‌کانم خۆش ببه‌و ڕه‌حمم پێ بکه چونکه تۆ له هه‌موو میهره‌بانان میهره‌بانتریت.
2792 - ئه‌مه سووره‌تێکی گرنگه ئێمه دامانبه‌زاندووه هه‌ندێك شتمان تیادا فه‌رز کردووه، چه‌نده‌ها ئایه‌ت و فه‌رمانی ئاشکرامان له‌توێی دا دابه‌زاندووه، بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ریی وه‌ربگرن و تێفکرن.
2793 - سه‌د قامچی له‌هه‌ریه‌ك له ئافره‌ت و پیاوی زیناکه‌ر بوه‌شێنن، به‌زه‌یی نه‌تانگرێت له به‌جێهێنانی فه‌رمانی خوادا بۆیان، ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕتان به ڕۆژی دوایی هێناوه، با ده‌سته‌یه‌کیش له ئیمانداران ئاماده‌ی سزاکه‌یان بن.
2795 - ئه‌وانه‌ی که بوختان ده‌که‌ن بۆ ئافره‌تانی داوێن پاك و خاوه‌ن مێرد، پاشان ناتوانن چوار که‌سیش به شایه‌ت بهێنن، ئه‌وانه هه‌شتا قامچیان لێ بده‌ن و هه‌رگیز شایه‌تیان لێ وه‌رمه‌گرن، ئه‌وانه له ڕیزی تاوانبار‌و له سنوور ده‌رچوو و یاخیه‌کاندان.
2796 - جگه له‌وانه‌ی که ته‌وبه‌ی ڕاسته‌قینه‌یان کردووه دوای ته‌مێ کردنه‌که‌یان، چاکسازی خۆیشیان کردووه، ئه‌وه بێگومان خوا (به نیسبه‌ت ئه‌و جۆره که‌سانه‌وه) لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه.
2797 - ئه‌وانه‌ی که تۆمه‌تی زینا ده‌ده‌نه پاڵ هاوسه‌ره‌کانیان، هیچ شایه‌تێکیشیان نیه جگه له خۆیان، شایه‌تی ئه‌و جۆره که‌سانه به‌وه ده‌بێت که چوار جار سوێند به خوا بخوات که بێگومان له ڕاستگۆیانه (به چاوی خۆی تاوانه‌که‌ی بینیووه).
2798 - پێنجه‌م جاریش بڵێت به ڕاستی نه‌فرینی خوای له‌سه‌ره ئه‌گه‌ر (بوختانچی بێت) له درۆزنان بێت.
2799 - (له لایه‌کی تریشه‌وه) سزا له‌سه‌ر ژنه‌که لا ده‌برێت کاتێ که چوار جار سوێند به خوا بخوات که مێرده‌که‌ی درۆ ده‌کات و (بوختانی بۆ هه‌ڵده‌به‌ستێت).
2800 - پێنجه‌م جار ژنه‌که ده‌ڵێت که خه‌شم و قینی خوای له‌سه‌ره ئه‌گه‌ر مێرده‌که‌ی ڕاست بکات.
2801 - خۆ ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و به‌هره‌ی خوا‌و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی ئه‌و نه‌بێت له‌سه‌رتان (تووشی کێشه‌ی زۆر ده‌بن) به ڕاستی خوا ته‌وبه وه‌رگرو دانایه (ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ی ڕاسته‌قینه بکه‌ن).
2816 - ئه‌و ڕۆژه خوا به گوێره‌ی کار‌و کرده‌وه‌و ئیمان و باوه‌ڕی حه‌قیقیان پاداشتیان ده‌داته‌وه، ئه‌وسا چاك بۆیان ده‌رده‌که‌وێت که به ڕاستی خوا خۆی زاتێکی ڕاست و دروستی ئاشکرایه (هیچی لێ ون نابێت).
2802 - (لێره‌وه قورئان ده‌رباره‌ی ئه‌و بوختانه ده‌دوێت که بۆ حه‌زره‌تی عائیشه له لایه‌ن دوو ڕووه‌کانه‌وه هه‌ڵبه‌سترا، هه‌ندێك له ئیماندارانیش بێ لێکدانه‌وه‌و تێفکران ده‌یانوته‌وه). بێگومان ئه‌وانه‌ی بوختانه‌که‌یان هه‌ڵبه‌ست ده‌سته‌یه‌ك بوون له خۆتان (یاخود وا خۆیان نیشان ده‌دا که له خۆتانن) وامه‌زانن که ئه‌و بوختانه شه‌ڕو خراپ بوو بۆتان، به‌ڵکو خێر بوو بۆتان (تا ئیمانداران له دووڕووه‌کان جیا بێته‌وه، ئیماندارانی دڵپاك وریا ببنه‌وه)، بێگومان تاوانی هه‌رکه‌س له‌و بوختانچیانه له گه‌ردنی خۆیدایه‌تی، ئه‌و که‌سه‌ش سه‌رۆك و گه‌وره‌و هه‌ڵبه‌ستی بوختانه‌که‌یه، سزایه‌کی سه‌خت و گه‌وره بۆی ئاماده‌یه.
2803 - ده‌بوا هه‌ر که ئه‌و بوختانه‌تان بیست ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان گومانی چاکیان به خۆیان ببوایه‌و دڵنیا بوونایه له پاکی خۆیان و بیانوتایه ئه‌مه بوختانێکی ئاشکرایه‌و (کاری ناڕه‌وای وا له دایکی موسوڵمانان و له هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ناوه‌شێته‌وه).
2809 - خوا ئایه‌ت و فه‌رمان و ڕێنمووییه‌کانی ڕوون ده‌کاته‌وه بۆتان (تایه‌کتر له‌که‌دار نه‌که‌ن)، بێگومان خوا زانا‌و دانایه.
2810 - به ڕاستی ئه‌وانه‌ی حه‌ز ده‌که‌ن زیناو تاوان له ناو ئه‌وانه‌دا باوه‌ڕیان هێناوه بڵاوبێته‌وه، سزای پڕ ئێش و ئازار له‌م جیهان و له‌و جیهان بۆیان ئاماده‌یه‌و خوا خۆی چاك ده‌زانێت (سه‌ره‌نجامی زیناو شه‌ڕواڵپیسی به‌ره‌و کوێ ده‌چێت) ئێوه نایزانن.
2811 - ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و میهره‌بانی خوایی نه‌بوایه له‌سه‌رتان (به‌و تۆمه‌ت و بوختانه‌ی که هه‌ڵبه‌سترا بۆ دایکی ئیمانداران)، تووشی به‌ڵایه‌کی سه‌خت ده‌بوون، به‌ڵام دڵنیابن که به ڕاستی خوا به سۆز‌و میهره‌بانه (زوو تۆڵه ناسێنێت).
2812 - ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه شوێنی هه‌نگاوو نه‌خشه و پیلانه‌کانی شه‌یتان مه‌که‌ون، هه‌رکه‌س شوێنی هه‌نگاوو نه‌خشه‌و پیلانی شه‌یتان بکه‌وێت زه‌ره‌ر ده‌کات، چونکه به‌ڕاستی شه‌یتان هه‌میشه فه‌رمان به کار‌و کرده‌وه‌ی خراپ و گوناهو تاوان و ناشیرینی ده‌کات، ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و میهره‌بانی خوا نه‌بوایه له‌سه‌رتان ئه‌وه هه‌رگیز که‌ستان پاك و پوخته‌و ڕزگار نه‌ده‌بوون (له‌ده‌ست بوختانچیه‌کان، یاخود به ته‌وبه پاك نه‌ده‌بوونه‌وه) به‌ڵام خوا هه‌ر که‌سێکی بوێت و شایسته بێت، پاک‌و پوخته‌ی ده‌کات و له گوناهه‌کانی ده‌بورێت، خوایش هه‌میشه بیسه‌رو زانایه (به ته‌وبه‌و په‌شیمانیتان و به نیه‌تی دڵ و ده‌روونتان).
2813 - ئه‌وانه‌ی که خاوه‌نی سامان و به‌خشنده‌یین له ئێوه با سوێند نه‌خۆن که یارمه‌تی خزمان و هه‌ژاران و کۆچبه‌ران له پێناوی خوا نه‌ده‌ن (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شداربوون له وتنی بوختانه‌که‌دا)، ده‌با لێبوورده‌بن، ده‌با چاوپۆشی بکه‌ن، مه‌گه‌ر حه‌ز ناکه‌ن خوا لێتان خۆش ببێت، خوایش هه‌میشه لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
2814 - به ڕاستی ئه‌وانه‌ی ئافره‌تانی ئیمانداری پاك داوێن و خاوه‌ن مێرد‌و بێ ئاگا له گوناه، تۆمه‌تبار ده‌که‌ن، ئه‌وانه نه‌فره‌تیان لێکراوه له دنیا‌و له قیامه‌تداو سزایه‌کی گه‌وره‌و سه‌خت ئاماده‌یه بۆیان (له تۆڵه‌ی له‌که‌دار کردنی پاکاندا)...
2815 - له ڕۆژێکدا که زمان و ده‌ست و قاچیان لێیان ده‌بێته شایه‌تێکی گۆیا، له به‌رامبه‌ر ئه‌و کرده‌وانه که ئه‌نجامیان ده‌داو (ئه‌و بوختانانه‌ی که دایانکرد).
3015 - (ئینجا ئیبراهیم نزای کرد‌و وتی) په‌روه‌ردگارا: زانیاری ودانایی و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوم پێ ببه‌خشه و په‌یوه‌ستم بکه به چاکه‌کارانه‌وه.
2820 - گوناهبار نابن ئه‌گه‌ر بچنه ماڵێکه‌وه که‌سی تێدا نیشته‌جێ نه‌بێت و که‌لو په‌لی خۆتانی تێدا بێت، خواش ده‌زانێت و ئاگاداره به‌وه‌ی ده‌ری ده‌خه‌ن و به‌وه‌ش که ده‌یشارنه‌وه.
2821 - (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) به پیاوانی ئیماندار بڵێ: چاویان بپارێزن (له‌سه‌رنجدانی ئافره‌تانی نامه‌حره‌م) هه‌روه‌ها نامووس و عه‌وره‌تی خۆیان له حه‌رام بپارێزن، بێگومان ئه‌وه پاکترو پوختتره بۆیان (بۆ دڵ و ده‌روون و ڕواڵه‌ت و ڕۆح و لاشه‌یان) به‌ڕاستی خوا ئاگاداره به‌و هه‌ڵس و که‌وت و ڕه‌فتارانه‌ی که ده‌یکه‌ن.
3727 - دیاره خه‌ڵکه‌که کردویانه به گاڵه، بۆیه پیاو چاکه‌که وتوویه‌تی: جا ئه‌وه بۆچی من ئه‌و زاته نهپهرستم که به‌دی هێناوم، ئێوه‌ش خه‌ڵکینه هه‌ر بۆ لای ئه‌و ده‌برێنه‌وه.
2822 - به ئافره‌تانی ئیمانداریش بڵێ: چاویان بپارێزن (له ته‌ماشای نامه‌حره‌م) داوێنی خۆیان بپارێزن له گوناهو جوانی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن جگه له‌وه‌ی که دیاره (وه‌ك ده‌م و چاوو ده‌ست) با سه‌رپۆشه‌کانیان بده‌ن به‌سه‌ر سینه‌و ملیانداو جوانی و زینه‌تی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن به ته‌واوی بۆ هاوسه‌ره‌کانیان نه‌بێت، یان باوکی خۆیان، یان باوکی مێرده‌کانیان، یان کوڕی خۆیان، یان کوڕی مێرده‌کانیان، یان بۆ براکانی خۆیان، یان برازاکانیان، یان خوشکه‌زاکانیان، یان ئافره‌تێك که په‌یوه‌ندیان هه‌یه پێکه‌وه، یان ئه‌وانه‌ش که که‌نیزه‌کانیان (که له بارودۆخی تایبه‌تدا هه‌بوون) یان ئه‌وانه‌ی که له ماڵه‌کانتاندا ده‌ژین و پێویستیان به ئافره‌ت نی یه (له به‌ر پیری، یان نه‌خۆشی... هتد) یاخود ئه‌و منداڵانه‌ی که هێشتا شاره‌زاییان له ئافره‌تان نیه‌و (ئاره‌زووی جنسیان بۆ دروست نه‌بووه‌و نازانن باسی عه‌ورات بکه‌ن) نابێت ئافره‌تانی ئیماندار قاچیان ده‌ربخه‌ن و پێیان بده‌ن به زه‌ویدا (تا ده‌نگی خشڵ و پاوانه‌کانیان بێت) و بزانرێت که زینه‌تدارو خشڵدارن، که‌واته هه‌مووتان ئه‌ی ئیمانداران به‌ره‌و لای خوا‌و به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگارو سه‌رفرازبن.
2823 - ژن بده‌ن به پیاوانی بێ ژن و ئافره‌تانی بێوه‌ژن بده‌ن به‌شوو، هه‌روه‌ها ژن بده‌ن به به‌نده صاڵحه‌کانتان و که‌نیزه‌که کانیشتان بده‌ن به شوو ئه‌گه‌ر هه‌ژاریش بن، ئه‌وه خوا له فه‌زڵ و به‌خششی خۆی به‌هره‌وه‌ریان ده‌کات، خوای گه‌وره‌ش هه‌میشه فراوانگیرو زانایه.
2824 - ده‌با ئه‌وانه‌ی هاوسه‌ریان ده‌ست ناکه‌وێت هه‌وڵ بده‌ن داوێنی خۆیان پاك ڕابگرن، هه‌تا خوا له فه‌زڵی خۆی ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ نیازیان ده‌کات، ئه‌و که‌سانه‌ش که ده‌یانه‌وێت خۆیان ڕزگار بکه‌ن له به‌نده‌کانتان و خۆیان بکڕنه‌وه، ئه‌وه ئێوه له‌گه‌ڵیاندا ڕێك بکه‌ون و ڕێگه‌ی ئازادییان بۆ ئاسان بکه‌ن، ئه‌گه‌ر خێرتان تێدا به‌دی ده‌کردن و له‌و ماڵ و سامانه‌ی که خوا پێی به‌خشیوون به‌شیان بده‌ن و به‌زۆر که‌نیزه‌که‌کانتان هانمه‌ده‌ن بۆ داوێن پیسی، ئه‌گه‌ر ئه‌وان پاك داوێنیان ده‌ویست (ده‌بێت پیاوی ئازاد زیاتر پاکداوێنی مه‌به‌ست بێت)، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ڕێگه چه‌وته‌وه ماڵ و سامانی ژیانی دنیا به‌ده‌ست بهێنن، جا ئه‌وه‌ی به‌زۆر ئه‌و گوناهه‌یان پێ بکات، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا دوای ئه‌و زۆر بۆ هێنانه‌یان لێ‌خۆش بوو میهره‌بانه‌و چاوپۆشیان لێ ده‌کات.
2825 - سوێند به خوا بێگومان ئێمه چه‌نده‌ها ئایه‌ت و فه‌رمانی ئاشکراو ڕوونمان بۆ دابه‌زاندوون و هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها نموونه و سه‌رگوزه‌شته‌ی ئه‌وانه‌ی پێش خۆتان که تێپه‌ڕیان کردووه، هاوڕێ له‌گه‌ڵ په‌ندو ئامۆژگاری بۆ خواناس و پارێزکاران.
2826 - خوا نوورو ڕووناکی ئاسمانه‌کان و زه‌ویه (نوورو ڕووناکی به‌خشه پێیان)، نموونه‌ی نوورو ڕووناکیه‌که‌ی وه‌ك تاقێك وایه چرایه‌کی تێدا بێت، چراکه‌ش له‌ناو شووشه‌یه‌کدا بێت شووشه‌که‌ش وه‌ك هه‌ساره‌یه‌کی گه‌ش و پرشنگدار وابێت و داگیرسابێت به ڕۆنی دره‌ختی موباره‌ك و به‌فه‌ڕی زه‌یتوون، ڕووی نه له ڕۆژ هه‌ڵات و نه له ڕۆژ ئاوا بێت (له شوێنێکدا بێت به‌یانی و ئێواره خۆر لێ بدات)، ڕۆنه‌که‌شی (ئه‌وه‌نده پاك و بێگه‌رده) خه‌ریکه خۆی دابگیرسێت و ڕووناکی بداته‌وه، ئه‌گه‌ر ئاگریش لێی نه‌دات، ئه‌و هیدایه‌ت و ڕێنموویی یه که قورئانه ڕووناکی یه له‌سه‌ر ڕووناکی، خوایش هیدایه‌تی ئه‌و که‌سانه ده‌دات که ده‌یه‌وێت و شایسته‌ن بۆ لای نووری خۆی که قورئانه، خوا چه‌نده‌ها نموونه ده‌هێنێته‌وه بۆ خه‌ڵکی (تا له نموونه مه‌عنه‌ویی یه‌کان تێبگه‌ن) خوایش به‌هه‌موو شتێك زانایه...
2827 - ئه‌و نووره‌ش ده‌ستده‌که‌وێت له چه‌ند ماڵێکدا (که مزگه‌وته‌کانن) خوا فه‌رمانیداوه که دروست بکرێن و به‌رز بکرێنه‌وه و ناوی پیرۆزی ئه‌وی تیادا ببرێت (نوێژ‌و قورئان و وانه‌ی ئاینی تیادا ئه‌نجام بدرێت)و ستایش و ته‌سبیحاتی تیادا بکرێت له به‌یانیان و ده‌مه و ئێواراندا.
2828 - پیاوانێك ستایشی خوا ده‌که‌ن و له‌و مزگه‌وتانه‌دا که بازرگانی و کڕین و فرۆشتن سه‌ر گه‌رمیان ناکات و غافڵ نابن له یادی خوا‌و ئه‌نجامدانی نوێژه‌کان و به‌خشینی زه‌کات و له ڕۆژێك ده‌ترسن که دڵان و چاوان تیایدا ئاوه‌ژوو ده‌بن (له ترس و هه‌یبه‌تی ئه‌و ڕۆژه).
2829 - به ئومێدی ئه‌وه‌ن خوا به چاکترین شێوه پاداشتیان بداته‌وه‌و له فه‌زڵ و به‌خششی خۆی به‌هره‌وه‌ریان بکات، به ڕاستی خوا ڕزق و ڕۆزی بێ سنوور ده‌به‌خشێت به‌هه‌ر که‌س که بیه‌وێت و شایسته بێت.
2830 - ئه‌وانه‌ی که ڕێبازی کوفریان گرتۆته به‌ر کرده‌وه‌کانیان وه‌ك تراویلکه‌و سه‌رابێك وایه له بیابانێکدا بریسکه بداته‌وه که‌سێکی تینوو وا بزانێت ئاوه (به‌تاڵوکه بۆی بچێت)، هه‌تا کاتێك گه‌یشته لای ده‌بینێت هیچ نیه، ئه‌وسا (کاتێك به‌خۆی ده‌زانێت ژیانی کۆتایه‌و قیامه‌ت به‌رپا بووه) خوایش ئاماده‌یه له‌لایدا به گوێره‌ی کرده‌وه‌ی موحاسه‌به‌ی ده‌کات و لێی ده‌پرسێته‌وه، خوایش به خێرایی لێ پرسینه‌وه ئه‌نجام ده‌دات.
2831 - یاخود (کرده‌وه‌یان) وه‌ك چه‌نده‌ها تاریکایی وایه که له‌ناو ده‌ریایه‌کی قوڵدا شه‌پۆل له‌سه‌ر شه‌پۆل بدات به‌سه‌ریدا، له سه‌روشیه‌وه هه‌ورێکی تاریك دایگرتبێت، تاریکاییه‌کان چین چین له‌سه‌ریه‌ك نیشتبن، کاتێك که ده‌ستی ده‌ربهێنێت خه‌ریکه ده‌ستی خۆی نه‌بینێت (له‌به‌ر تاریکی) بێگومان ئه‌وه‌ی خوا نووری پێ نه‌به‌خشێت، هه‌رگیز نووری ده‌ست ناکه‌وێت.
2832 - ئایا نه‌تبینیووه که به ڕاستی هه‌رچی و هه‌رکه‌س له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه، ته‌سبیحات و ستایشی خوا ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها باڵنده‌کانیش له کاتێکدا پۆل پۆل (به ئاسماندا ده‌فڕن) هه‌ر هه‌موویان ستایش و په‌رستش و ته‌سبیحاتی خۆیان زانیووه، خوایش هه‌میشه زانایه به‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن.
2834 - ئایا نا‌بینیت که بێگومان خوا به ئارامی و شێنه‌یی هه‌وره‌کان به ئاسماندا ده‌بات دوایی په‌یوه‌ستیان ده‌کات به‌یه‌که‌وه، ئه‌وسا که‌ڵه‌که‌یان ده‌کات له‌سه‌ر یه‌ك، ئینجا ده‌بینیت له توێی ئه‌و هه‌ورانه‌وه که وه‌کو کێو وان باران و ته‌رزه ده‌بارێنێت (کاتێك که به‌فرۆکه سه‌روو هه‌وره‌کان ده‌که‌وین به چاکی بۆمان ده‌رده‌که‌وێت، که هه‌وره‌کان وه‌ك چیا چوون به ئاسمانداو دۆڵ و شی‌و له نێوانیاندا هه‌یه)، جا له سوودی ئه‌و بارانه به هه‌ر که‌س خوا بیه‌وێت، خێر‌و به‌ره‌که‌ت ده‌به‌خشێت، هه‌ر که‌سیش که بیه‌وێت لێی دوور ده‌خاته‌وه، (هه‌وره بروسکه‌کان ئه‌وه‌نده به‌هێزن) خه‌ریکه بریسکه‌که‌یان بینایی چاوان به‌رێت.
2837 - سوێند به خوا بێگومان ئێمه چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشکرامان دابه‌زاندووه‌و خوا هیدایه‌تی هه‌ر که‌سێك که ویستی له‌سه‌ر بێت و خۆیشی بیه‌وێت ده‌دات بۆ ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و دروست.
2838 - (دووڕووه‌کان) ته‌نها به زمان ده‌ڵێن: ئێمه‌ش باوه‌ڕمان هێناوه به خوا‌و به پێغه‌مبه‌رو فه‌رمانبه‌رداریشین، که‌چی له‌وه‌ودوا ده‌سته‌یه‌کیان ڕوو وه‌رده‌گێڕن و درۆ ده‌که‌ن، ئا ئه‌وانه ئیماندارنین.
2839 - ئه‌وانه کاتێك بانگ ده‌کرێن بۆ لای به‌رنامه‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی تا فه‌رمانڕه‌وا بێت له نێوانیاندا، خێرا ده‌سته‌یه‌کیان پشت هه‌ڵده‌که‌ن و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن.
2840 - خۆ ئه‌گه‌ر شه‌رع حه‌قه‌که به‌وان بدات ئه‌وه به ملکه‌چی و فه‌رمانبه‌ردارییه‌وه دێن بۆ لای.
2841 - ئایا ئه‌وانه له دڵه‌کانیاندا نه‌خۆشی کوفر‌و خوا نه‌ناسی هه‌یه؟ یاخود گومانیان هه‌یه؟ (له دادپه‌روه‌ریی پێغه‌مبه‌رو قورئان)، یاخود ده‌ترسن له‌وه‌ی که خوا و پێغه‌مبه‌ری سته‌میان لێ بکات؟! نه‌خێر وانی یه، ئا ئه‌وانه هه‌ر خۆیان سته‌مکارن (چاویان به حه‌قدا هه‌ڵنایه‌ت).
2842 - به‌ڵام گوفتاری ئیمانداران کاتێك بانگ ده‌کرێن بۆ لای خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی تا فه‌رمانڕه‌وایی بکات له نێوانیاندا ته‌نها ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێن: بیستمان و گوێڕایه‌ڵین بۆ هه‌موو فه‌رمانێکی شه‌رع، هه‌ر ئا ئه‌وانه‌شن سه‌ر فرازو سه‌رکه‌وتوو.
2843 - جا ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بکات و له خوا بترسێت و له‌سه‌ر پێچی و نافه‌رمانی خۆی بپارێزێت، جا ئا ئه‌وانه سه‌رفرازو به ئاوات گه‌یشتوون.
2844 - دوو ڕوه‌کان سوێندی گه‌وره به خوا ده‌خۆن، ئه‌گه‌ر فه‌رمانیان پێ بده‌یت که ده‌رچن بۆ خه‌بات و جیهاد، ده‌رده‌چن و ئاماده‌ن، پێیان بڵێ: سوێند مه‌خۆن ملکه‌چی ئێوه زانراوو دیاره؟! (هه‌موو کات کردار‌و گوفتاریان جیایه)، به ڕاستی خوا ئاگایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
2845 - پێیان بڵێ: فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و فه‌رمانبه‌رداری پێغه‌مبه‌ر بن، خۆ ئه‌گه‌ر پشتیان هه‌ڵکرد، ئه‌وه ئه‌و ته‌نها گه‌یاندنی په‌یامی خوای له‌سه‌ر شانه، ئێوه‌ش سه‌رپێچی و یاخی بوونه‌که‌تان له‌سه‌رتان ده‌که‌وێت، خۆ ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌رداری بن و گوێڕایه‌ڵ و ملکه‌چ بن به ڕاستی ئه‌وه هیدایه‌ت وه‌رده‌گرن، دڵنیاش بن که ئه‌رکی سه‌رشانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ته‌نها گه‌یاندنێکی ڕوون و ئاشکرایه و هیچی تر نی یه.
3728 - ئایا ڕه‌وایه له جیاتی خوا چه‌ند په‌رستراوێکی تر بۆ خۆم بڕیار بده‌م که هیچیان به‌ده‌ست نیه خۆ ئه‌گه‌ر خوای میهره‌بان بیه‌وێت تووشی ناخۆشیه‌که‌م بکات، تکاو پاڕانه‌وه‌ی ئه‌و په‌رستراوانه هیچ سوودێکم پێ ناگه‌یه‌نن و فریام ناکه‌ون و ڕزگارم ناکه‌ن.
2846 - خوا به‌ڵێنی دڵنیابه‌خش و ته‌واوی داوه به‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه له ئێوه‌و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه به ڕاستی له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا جێ‌نشین و پایه‌داریان ده‌کات له وڵات‌دا هه‌روه‌ك چۆن ئیماندارانی پێش ئه‌مانی جێ‌نشین کردووه‌و ئه‌و دین و ئاینه‌یان بۆ ده‌چه‌سپێنێت خوا خۆی پێی ڕازیه، هه‌روه‌ها ترس و بیمیان بۆ ده‌گۆڕێت به ئارامی و هێمنی، ئه‌و کاته ئیتر به ته‌واوی هه‌ر من ده‌په‌رستن و هه‌رگیز هیچ جۆره هاوه‌ڵ و شه‌ریکێکم بۆ بڕیار ناده‌ن، ئه‌وسا ئه‌وه‌ی دوای ئه‌و پایه‌داریه بێباوه‌ڕ بێت، ئا ئه‌و جۆره که‌سانه تاوانبار‌و له سنوور ده‌رچوون.
2847 - ئه‌ی ئیمانداران: نوێژه‌کانتان له کاتی خۆیدا به چاکی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کاتی ماڵه‌کانتان بده‌ن و فه‌رمانبه‌رداری پێغه‌مبه‌ریش بکه‌ن به‌ڵکو ڕه‌حمتان پێ بکرێت.
2848 - وا مه‌زانه ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕو خوا نه‌ناس بوون له ده‌ست سزا‌و تۆڵه‌ی خوا له‌سه‌ر زه‌وی ڕزگاریان ده‌بێت، ئه‌وانه له قیامه‌تدا شوێنیان ئاگری دۆزه‌خه، ئای چ سه‌ره‌نجامێکی خراپه.
2849 - ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه با به‌نده‌و ئه‌و منداڵانه‌تان (که هێشتا نه‌گه‌یشتونه‌ته ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری) له سێ کاتدا (فێری ئه‌وه بکرێن) مۆڵه‌ت بخوازن (له‌سه‌ردانی ژووری نووستنی ژن و مێرد) پێش نوێژی به‌یانی، کاتی نیوه‌ڕۆ که پۆشاکتان دا ده‌نێن (بۆ حه‌وانه‌وه)، له دوای نوێژی خه‌وتنان، سێ کاته که له‌وانه‌یه عه‌وره‌تی ئێوه‌ی تێدا ده‌ربکه‌وێت (با که‌سی تر؛ نه‌تانبینێت)، له دوای ئه‌و سێ کاته قه‌یناکات بۆ ئێوه‌ش و ئه‌وانیش، که بگه‌ڕێن به ناویه‌کدا و بچن بۆ لای یه‌کتر، ئا به‌و شێوه‌یه خوا ئایه‌ته‌کانی خۆیتان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه، (تا تووشی کێشه‌ی ده‌روونی نه‌بن) خواش هه‌میشه زانا‌و دانایه (به‌وه‌ی که ده‌بێته مایه‌ی خێر‌و خۆشیتان).
2851 - ئه‌و ئافره‌ته پیرو په‌ککه‌وتانه‌ی که به ته‌مای شوو کردن نین، قه‌یناکات ئه‌گه‌ر هه‌ندێك له پۆشاکیان دابنێن، له کاتێکدا جوانی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر پۆشته بن ئه‌وه چاکتره بۆیان، خوایش بیسه‌رو زانایه (به نیه‌ت و خه‌ته‌ره‌و خه‌یاڵی دڵه‌کان).
2863 - یاخود گه‌نجینه‌یه‌کی له ئاسمانه‌وه بۆ فڕێ بدرایه، یاخود باخ و باخات و بێستانێکی تایبه‌تی ببوایه و لێی بخواردایه، به‌ڵکو سته‌مکاران ده‌ڵێن به ئیمانداران: ئێوه ته‌نها شوێن پیاوێکی جادوو لێکراو نه‌بێت، شوێن که‌سی تر نه‌که‌وتوون؟!
2864 - ته‌ماشاکه و سه‌رنج بده (له‌و نه‌فامانه) چۆن نموونه و بیانووت بۆ هێنایته‌وه، ئه‌وانه گومڕا بوون و ڕێگه‌یه‌ک نادۆزنه‌وه بۆ سه‌رزه‌نشت کردنت، یاخود بۆ ڕزگاری و ئاسووده‌یی دنیا‌و قیامه‌ت.
2865 - (له‌حاڵه‌تێکدا) ئه‌و زاته مه‌زن وپیرۆزه، زاتێکه که ئه‌گه‌ر بیه‌وێت زۆر له‌وه‌ی که خوانه‌ناسان باسی ده‌که‌ن چاکترت پێ ده‌به‌خشێت.. باخ وباخاتی (جوان و ڕازاوه‌ت هه‌رله دنیادا بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت) که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات، هه‌روه‌ها کۆشک و ته‌لاری به‌رزو بڵندت پێ ده‌به‌خشێت.
2852 - کوێرو نابینا گوناهو گله‌ییان له‌سه‌ر نییه، هه‌روه‌ها شه‌ل، نه‌خۆش، هه‌روه‌ها خۆیشتان، که خواردن بخۆن له ماڵی خۆتان یان ماڵی باوکتان یان ماڵی دایکتان، یان ماڵی براکانتان یان ماڵی خوشکه‌کانتان، یان ماڵی مامه‌کانتان یان ماڵی پووره‌کانتان (خوشکانی باوك)، یان له ماڵی خاڵه‌کانتان یان له ماڵی پووره‌کانتان (خوشکانی دایك)، یان ئه‌و ماڵه‌ی که کلیلی لای ئێوه‌یه، یان ماڵی هاوه‌ڵتان، هیچ گوناهتان ناگات که به کۆمه‌ڵ (له‌سه‌ر یه‌ك سفره) نان بخۆن یاخود جیا به جیا، هه‌ر کاتێك چوونه هه‌ر ماڵێك، سه‌لام له خۆتان بکه‌ن و سه‌لام له یه‌کتر بکه‌ن، سه‌لامێك له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه، که پڕه له به‌ره‌که‌ت و فه‌ڕو جوانی و پاکی، ئا به‌و شێوه‌یه خوا ئایه‌ته‌کانی خۆیتان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیر‌و هۆش بکه‌نه‌وه‌و لێکی بده‌نه‌وه (که چ په‌روه‌ردگارێکی دڵسۆز‌و غه‌مخوارمان هه‌یه، چۆن ده‌یه‌وێت ژیانمان به شێوه‌یه‌ك ڕێك بخات که به خۆشی و شادی پێکه‌وه بژین، دوور له گرفت و کێشه‌ی ده‌روونی و ڕه‌وشتی و کۆمه‌ڵه‌یه‌تی).
3729 - بێگومان من ئه‌گه‌ر شتی وا بکه‌م، ئه‌و کاته من له گومڕاییه‌کی ئاشكرا ده‌بم.
3730 - به ڕاستی من بڕیارم داوه که ئیمان به په‌روه‌ردگارتان بهێنم، با چاک گوێتان لی بێت.
2853 - به ڕاستی ئیمانداران ئه‌وانه‌ن که باوه‌ڕیان هێناوه به خوا‌و به پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و هه‌ر کاتێك کۆ ده‌بنه‌وه له خزمه‌تیدا بۆ کارێکی گرنگ و پێویست که هاوکاریی ده‌وێت، ناڕۆن و (خۆیان نادزنه‌وه) هه‌تا مۆڵه‌ت نه‌خوازن، به ڕاستی ئه‌وانه‌ی که مۆڵه‌تت لێ ده‌خوازن هه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ن که باوه‌ڕیان به خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی هه‌یه، هه‌ر کاتێك بۆ کارێکی تایبه‌تی خۆیان داوای مۆڵه‌تیان لێکردیت، ئه‌وه مۆڵه‌تی ئه‌وانه بده که ده‌ته‌وێت و داوای لێ خۆشبوونیشیان له خوا بۆ بکه، به ڕاستی خوا لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
2854 - (ئه‌ی یاوه‌ران) نه‌که‌ن بانگی پێغه‌مبه‌ر بکه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆتان له نێوان یه‌کتردا بانگی یه‌ك ده‌که‌ن (چونکه ده‌بێت قه‌دری پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم تایبه‌تی بێت) بێگومان خوا ده‌زانێت به‌وانه‌ی که خۆیان په‌نهان ده‌که‌ن و خۆ ده‌دزنه‌وه له کار‌و فرمان، ده‌با ئه‌وانه‌ی که سه‌رپێچی له فه‌رمانی ده‌که‌ن بترسن له‌وه‌ی که تووشی تاقی کردنه‌وه‌یه‌کی سه‌خت، یان تووشی سزایه‌کی به ئێش ببن.
2855 - ئاگاداربن که هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه خوا خاوه‌نیانه، زۆر به چاکی ده‌زانێت ئێوه چی ده‌که‌ن و خه‌ریکی چین، ئه‌و ڕۆژه‌ش که ده‌برێنه‌وه بۆ لای هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و کارانه‌یان پێ ده‌ڵێت که ئه‌نجامیان داوه‌و خوا هه‌میشه به هه‌موو شتێك ئاگا‌و زانایه.
2856 - به‌رزو پیرۆز‌و پاک و بڵنده ئه‌و زاته‌ی که قورئانی دابه‌زاندووه تا ببێته جیاکه‌ره‌وه‌ی ڕاست و ناڕاست، بۆ سه‌ر به‌نده‌ی خۆی (محمد صلی الله علیه وسلم) تا ببێته هۆشیار که‌ره‌وه‌و بێدارکه‌ره‌وه‌ی دانیشتوانی جیهان له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا.
2857 - ئه‌و زاته‌ی که هه‌موو ئاسمانه‌کان و زه‌وی موڵکی ئه‌وه‌و هه‌ر ئه‌و خاوه‌نیانه، که‌سیشی نه‌کردووه به ڕۆڵه‌ی خۆی و که‌سی نه‌کردووه به شه‌ریک و هاوبه‌ش له مه‌ودای موڵک و ده‌سه‌ڵاتیدا، هه‌موو شتێکی دروستکردووه به ئه‌ندازه‌و قه‌باره و شێوه و تام و بۆن و ڕه‌نگ و جیاوازی هه‌مه جۆر... هتد، نه‌خشه‌ی ڕێک و پێکی بۆ هه‌موو شتێک داناوه (به شێوه‌یه‌ک که پێویستیه‌کانی ئاده‌میزاد دابین بکه‌ن و له خزمه‌تیدا بن).
2858 - که‌چی هاوه‌ڵگه‌ران له جیاتی ئه‌و زاته شتانێکی تریان کردووه به خوای خۆیان که هیچ دروست ناکه‌ن و هیچیان پی به‌دی ناهێنرێت، به‌ڵکو خۆیان دروست ده‌کرێن، (ته‌نانه‌ت) ناتوانن سودێک یان زه‌ره‌رێک به خۆیان بگه‌یه‌نن، هه‌روه‌ها نه مردنیان به ده‌سته، نه ژیان، نه زیندوو کردنه‌وه.
2859 - ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون وتویانه: ئه‌م قورئانه درۆیه‌ک نه‌بێت که (محمد صلی الله علیه وسلم) خۆی هه‌ڵیبه‌ستووه، شتێکی تر نییه، که‌سانی تریش یارمه‌تیانداوه، به ڕاستی ئه‌وانه (به‌و گوفتاره‌یان) سته‌م و بوختانێکی گه‌وره ده‌که‌ن و قسه‌یه‌کی ناڕه‌وایان کردووه.
2867 - کاتێک هه‌ر له دووره‌وه ئه‌و ئاگره بڵێسه‌داره خوانه‌ناسان ده‌بینێت، ده‌نگی خه‌شم و قین و هه‌ناسه‌ی داخ له دڵی ده‌بیستن.
2868 - هه‌رکاتێک ئه‌وانه به کۆت و زنجیره‌وه فڕێ ده‌درێنه ناو شوێنێکی ته‌نگه‌به‌ره‌وه له دۆزه‌خدا، داوای مه‌رگ و تیاچوون ده‌که‌ن و مردن به ئاوات ده‌خوازن له‌وێ.
2872 - ڕۆژێک دێت خوا بێ باوه‌ڕان کۆده‌کاته‌وه و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ش که له‌جیاتی خوا ده‌یانپه‌رست، ئه‌وسا (خوا ڕوو به‌په‌رستراوه‌کان) ده‌فه‌رموێت: ئایا ئێوه ئه‌و به‌ندانه‌ی منتان گومڕا کرد؟ یاخود خۆیان ڕێبازی ڕاستیان وێڵ کرد و گومڕا بوون؟.
2873 - له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن: خوایه، پاکی و بێگه‌ردی بۆ تۆیه، هه‌رگیز ڕه‌وا نیه ئێمه جگه له تۆ که‌سێک، یان شتێکی تر بپه‌رستین یان بیکه‌ینه پشتیوان و یاوه‌ری خۆمان، به‌ڵام تۆ نازو نیعمه‌تت به‌و خه‌ڵکه گومڕاییه و باو‌و باپیرانیان به‌خشی بوو، ئیتر هه‌موو یاداوه‌ری و یاد خستنه‌وه‌کانیان فه‌رامۆش کرد و بوونه قه‌ومێکی بێ خێر و تیاچوو.
2874 - (ئه‌وسا به‌سه‌ر گه‌ردانه‌کان ده‌وترێت) ئه‌وه‌ته په‌رستراوه‌کان گوفتاری ئێوه‌یان به درۆ خسته‌وه، ئیتر نه ده‌توانن له سزای خوایی خۆتان ده‌رباز بکه‌ن، نه ده‌توانن پشتیوانێک به ده‌ست بهێنن، جا هه‌ر که‌ستان بیه‌وێت سته‌مێک بکات، ئه‌وه ئێمه سزایه‌کی سه‌خت و گه‌وره وسامناکی پێ ده‌چێژین.
2875 - ئێمه پێش تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) هیچ که‌سێکمان له پێغه‌مبه‌ران ڕه‌وانه نه‌کردووه که خواردنیان نه‌خواردبێت، یان به بازاڕدا نه‌گه‌ڕابن، ئێمه هه‌ندێک له ئێومان کردۆته هۆی تاقیکردنه‌وه‌ی هه‌ندێکی ترتان.. ئایا خۆده‌گرن و خۆڕاگر ده‌بن، بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ هه‌میشه و به‌رده‌وام بینایه (به هه‌ڵسوکه‌وتی به‌نده‌کانی).
2876 - ئه‌وانه‌ی به ئومێدی دیداری ئێمه نین وتیان: ئه‌وه بۆ فریشه دانه‌به‌زێنرا بۆ لامان (تا دڵنیا بین له حه‌قیقه‌تی قورئان و پێغه‌مبه‌ر) یاخود په‌روه‌ردگارمان به چاوی خۆمان ببینین، سوێند به خوا بێگومان ئه‌وانه له ده‌روونی خۆیاندا خۆیان به‌گه‌وره ده‌زانن، له سنوور ترازاون و سه‌رکه‌شیان بێ ئه‌ندازه‌یه.
2877 - ئه‌و ڕۆژه‌ی که فریشته کان ده‌بینن هیچ جۆره مژده‌یه‌ک بۆ تاوانباران نیه (بۆیه به کزی و خه‌جاڵه‌تی و که‌ساسیه‌وه) ده‌ڵێن: خۆزگه بۆ په‌نایه‌ک، یان شوێنێکی داڵده‌دارو پارێزراو!!
2878 - کاتێک هاتین و ته‌ماشای ئه‌وه‌مان کرد که کردوویانه (هه‌مووی تاوان بوو) به‌ربامانداو کردمانه ته‌پوتۆزێکی په‌رش و بڵاو.
2879 - به‌هه‌شتیه‌کان له‌و ڕۆژه‌دا جێگه‌و ڕێگه‌یان زۆر خۆش و ڕازاوه‌یه و شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان چاک و له‌باره.
2880 - ڕۆژێک دێت ئاسمان له‌ت وپه‌ت ده‌بێت به هۆی هه‌ورێکی تایبه‌تییه‌وه، به‌ڕاستی فریشته‌کانیش داده‌به‌زێنرێن ده‌سته ده‌سته و گرۆ گرۆ به شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت.
2881 - ئه‌و ڕۆژه ئیتر موڵک و ده‌سه‌ڵاتداری ڕاسته‌قینه به ده‌ست خوای میهره‌بانه، بێگومان ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێکی زۆر سه‌خت و دژوار ده‌بێت له‌سه‌ر بی باوه‌ڕ و خوانه‌ناسان (زۆر په‌شیمان ده‌بن).
2890 - سوێند به خوا بێگومان ئێمه کاتی خۆی کتێبی ته‌وراتمان به‌خشی به مو‌سا و هاروونی برایشیمان کرده وه‌زیرو یاریده‌ده‌ری.
2891 - ئه‌وسا پیمان وتن: هه‌ردووکتان بچن بۆ سه‌ر ئه‌و قه‌ومه‌ی که ئایه‌ته‌کانی ئیمه به‌درۆ ده‌زانن و بڕوای پێ ناکه‌ن (ئه‌وسا دوای ساڵه‌ها سه‌رکه‌شی و یاخی بوون) به توند‌و تیژی تێکمان شکاندن به‌سه‌ر یه‌کداو له‌ناومان بردن.
2892 - قه‌ومی_ نوح_یش کاتێک به‌رنامه‌ی پێغه‌مبه‌رانیان به‌درۆ زانی (چونکه بڕوا نه بوون به پێغه‌مبه‌رێک بڕوا نه‌بوونه به هه‌موویان) ئه‌وسا ئێمه نوقمی زریانه‌که‌مان کردن و کردمانن به په‌ندو عیبره‌ت بۆ خه‌ڵکی و سزایه‌کی به ئێشمان بۆ سته‌مکاران ئاماده کردووه.
2893 - هه‌روه‌ها هۆزی عاد و ثمود خاوه‌ن چاڵ و بیره‌کان، چه‌نده‌ها قه‌ومی زۆری تریش له نێوانیاندا (که خوانه‌ناس بوون له‌ناومان بردن، سته‌مکارانی هه‌موو سه‌رده‌مێک له ده‌ستی به توانای ئێمه ده‌رناچن).
2894 - بۆ هه‌مووانیان نمونه‌مان هێنایه‌وه (ساڵه‌های دوور‌و درێژ پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان له‌ناویاندا بوو، به‌ڵام که هه‌ر ڕێبازی بێباوهڕیان به‌رنه‌دا) هه‌مووانیانمان به سه‌ختی له ناو برد و ورد‌و خاشمان کردن.
2895 - خۆ (قوره‌یشیه‌کان و خه‌ڵکێکی زۆر) سه‌ردانی ئه‌و شارۆچکه‌یان کردووه که‌کاتی خۆی به‌رد بارانی سه‌خت و دژواری به‌سه‌ردا باری، ئایا ئاسه‌واری ئه‌و کاول کاریه‌یان نه‌بینیووه؟ نه‌خێر هۆی نه بینین نییه، به‌ڵکو ئه‌وانه به‌ته‌مای لێپرسینه‌وه و زیندوو بوونه‌وه نین؟
2896 - ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم کاتێک خوانه‌ناسان تۆ ده‌بینن بێجگه له گاڵته پێکردنت نه‌بێت هیچ ڕێزيکت بۆ دانانێن ده‌ڵێن: ئا ئه‌مه‌یه که خوا کردوویه‌تی به پێغه‌مبه‌رو ڕه‌وانه‌ی کردووه؟!
2897 - هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: خه‌ریک بوو له په‌رستنی خواکانمان وێڵمان بکات، ئه‌گه‌ر ئێمه خۆڕاگر نه‌بووینایه له سه‌ر په‌رستنیان، جا له داهاتوودا چاک بۆیان ده‌رده‌که‌وێت، کاتێک که سزا‌و ئازار ده‌بینن کێ زۆر گومڕاو سه‌رلێشێواوه؟!
2901 - له‌وه‌ودوا به شێنه‌یی ئه‌و سێبه‌ره بۆ لای خۆمان ده‌گێڕینه‌وه و ده‌یگرینه‌وه (دیاره که خوا ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی ئه‌و دیارده‌یه‌وه زاتی مه‌زنی فه‌رامۆش نه‌که‌ین).
2902 - هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که شه‌وی کردووه به پۆشاک بۆتان و خه‌ویشی کردووه به هۆی ماتیی و بێ ده‌نگیی و ئارامیی و ڕۆژیشی کردووه به هۆی بڵاو بوونه‌وه و کار و کۆشش.
2942 - (بیریان بخه‌ره‌وه) کاتێک په‌روه‌ردگارت (له لاپاڵی کێوی طوردا) فه‌رمانیدا به مو‌سا که بچۆ بۆ لای قه‌ومی سته‌مکار و سته‌م پیشه...
2903 - هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که بای شه‌ماڵ ده‌نێرێت که مژده‌یه‌که له‌لایه‌ن خوای میهره‌بانه‌وه، (ئینجا ده‌فه‌رمووێت): ئێمه‌ش له ئاسمانه‌وه ئاوێکی پاک و خاوێنمان باراندووه (به شێوه‌ی باران و به‌فرو ته‌رزه)...
2904 - تا به‌هۆیه‌وه سه‌رزه‌وی نیشتمانی مردوو زیندوو بکه‌ینه‌وه، هه‌تا ئاوی خواردنه‌وه‌ش ببه‌خشین به ماڵات و خه‌ڵکانێکی زۆر که دروستمان کردوون.
2905 - سوێند به خوا ئێمه قورئانمان ڕاگه‌یاندوه و به چه‌نده‌ها شێوه خستومانه‌ته به‌رده‌میان تا یاداوه‌ری وه‌ربگرن، که‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی هه‌ر ڕێبازی بێ باوه‌ڕی ده‌گرنه به‌ر، هه‌ر شوێنی بێباوه‌ڕی ده‌که‌ون و هیچی تر.
2907 - (تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر به‌رده‌وام به له‌سه‌ر گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ت) و به گوێی بێ باوه‌ڕان مه‌که و ملکه‌چیان مه‌به و به‌م قورئانه هه‌وڵ و کۆشش و خه‌باتێکی گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵدا بکه.
2908 - هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که ئاوی دوو ده‌ریا یان دوو ڕووبار له پاڵ یه‌کدا (وه‌ک خۆیان ده‌هێلێته‌وه و تێکه‌ڵ نابن، چونکه چڕیان جیاوازه)، ئه‌مه‌یان شیرین و خۆش و سازگار، ئه‌وی تریان تفت و تاڵه، له نێوانیاندا به‌ربه‌ست و کۆسپی فه‌راهه‌م هێناوه ناهێڵێت تیکه‌ڵ ببن.
2910 - خوانه‌ناسان له جیاتی خوا شتیک ده‌په‌رستن که نه سوودیان پێده‌گه‌یه‌نێت نه زیان و هه‌میشه و به‌رده‌وام بێباوه‌ڕ دژ به به‌رنامه‌ی په‌روه‌ردگاری ده‌وه‌ستێت.
2911 - ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم تۆمان ڕه‌وانه کردووه، مه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی مژده‌ده‌ر بیت به (ئیمانداران) ترسێنه‌ر بیت (بۆ بێباوه‌ڕان).
2912 - به‌و خه‌لکه بڵێ: من هیچ کرێ و پاداشتێکم له ئێوه ناوێت جگه جگه له‌وه که ڕی نیشانده‌رم بۆ ئه‌و که‌سه‌ی ده‌یه‌وێت ڕێگه‌ی به‌ره‌و په‌روه‌ردگاری بگرێته‌به‌رو مه‌به‌ستی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و بێت.
2913 - تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، پشت ببه‌سته به‌و زاته‌ی که هه‌میشه زیندووه و هه‌رگیز نامرێت، به‌رده‌وام ته‌سبیحات و سوپاس و ستایشی بکه، ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ ئه‌و زاته که به هه‌موو گوناهو تاوانی به‌نده‌کانی ئاگایه و (هیچی لێ په‌نهان نیه).
2914 - ئه‌و زاته‌ی که ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی وا له نێوانیاندایه له ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا دروستی کردووه، له‌وه‌ودوا له‌سه‌ر عه‌رش وته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی وه‌ستاوه (سه‌رنجی ئایه‌تی_2_سوره‌تی- الرعد- بده)، خوا په‌روه‌ردگارێکی میهره‌بانه، (جا بۆ تێگه‌یشتن له ورده‌کاری و گرنگی به‌دیهێنراوه‌کانی له جیهانی ئه‌ستێره‌کان و کۆمه‌ڵه‌ی خۆر و ئاده‌میزاد و گیانله‌به‌ران و ڕووه‌ک و... هتد) له که‌سێکی ئاگا‌و زانا بپرسه!!
2916 - زۆر گه‌وره‌و مه‌زنه ئه‌و زاته‌ی له ئاسماندا چه‌نده‌ها خولگه‌ی گه‌وره‌ی (بۆ هه‌ساره‌و ئه‌ستێره‌کان) به‌دیهێناوه، هه‌روه‌ها چرایه‌کی پڕشنگدار، که خۆره و مانگێکی ڕوناکیشی بۆ زه‌وی دابین کردووه.
2917 - خوا؛ ئه‌و زاته‌یه که شه‌و و ڕۆژی به شوێن یه‌کدا ڕێکخستووه که فرسه‌تێکه بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌یه‌وێت یاداوه‌ری وه‌ربگرێت و ده‌یه‌وێت سوپاسگوزاری ئه‌نجام بدات.
2918 - به‌نده‌کانی خوای میهره‌بان ئه‌و که‌سانه‌ن که زۆر به هێمنی و سه‌لاری به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌ڕۆن، کاتێکیش نه‌فامان به قسه و قسه‌ڵۆکی ناخۆش به‌ره‌نگاریان ده‌بن، له وه‌ڵامیاندا ده‌ڵێن: سڵاو (ڕه‌وشت به‌رزی خۆیان ده‌نوێنن).
2919 - ئه‌وانه‌ی که شه‌وگار بۆ په‌روه‌ردگاریان به سوژده و وه‌ستاون و نوێژ ده‌به‌نه سه‌ر.
2920 - ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا، له‌سزای ئاگری دۆزه‌خ به‌دوورمان بکه و په‌نامان بده، چونکه سزا‌و ئازاری له کۆڵ نابێته‌وه و به‌رده‌وامه (بۆ ئه‌وکه‌سه‌ی خوانه‌ناس و یاخیه).
2943 - که قه‌ومی فیرعه‌ونه... وه پێیان بڵێت: ئایا له خوا ناترسن؟ پارێزکار نابن؟
2922 - (هه‌روه‌ها به‌نده‌کانی خوای میهره‌بان) ئه‌وانه‌ن که: کاتێک ماڵ‌و سامانیان ده‌به‌خشن و خه‌رجی ده‌که‌ن، نه زیاده‌ڕه‌وی تێدا ده‌که‌ن و بازایه‌ی ده‌ده‌ن، نه ده‌ست نوقاو ڕه‌زیلیشن، به‌ڵکو له‌و نێوانه‌دان (مام ناوه‌ندین و له شتی به‌سوود به‌کاری ده‌هێنن).
2923 - هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی هیچ جۆره خوایه‌کی تر له‌گه‌ڵ خوادا ناپه‌رستن، که‌سیش ناکوژن که خوا کوشتنی حه‌رام کردبێت مه‌گه‌ر به حه‌ق و ڕه‌وا، هه‌روه‌ها زینا ناکه‌ن و نزیکی ناکه‌ون، جا ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره کاره خراپانه ئه‌نجام بدات، ئه‌وه توشی سزا و ئازار‌و ڕیسوایی ده‌بێت.
2924 - له قیامه‌تیشدا ئازار‌و سزای بۆ چه‌ند به‌رابه‌ر ده‌کرێت وبه زه‌لیلی و خه‌جاڵه‌تی و شه‌رمه‌زارییه‌وه ده‌بێت ژیانی تێدا به‌رێته سه‌ر.
2925 - مه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی ته‌وبه بکات و باوه‌ڕ بهێنێت وکار وکرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام بدات، ئا ئه‌و جۆره که‌سانه خوا کار و کرده‌وه خراپه‌کانیشیان بۆ ده‌گۆڕێت به چاکه، چونکه هه‌میشه و به‌رده‌وام خوا لێخۆش‌بوو میهره‌بانه (به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی به گشتی و ئه‌و جۆره که‌سانه به تایبه‌تی).
2926 - جا ئه‌وه‌ی که ته‌وبه ده‌کات و کار‌و کرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام ده‌دات و به‌ته‌مایه په‌روه‌ردگار ته‌وبه‌که‌ی لێوه‌ربگرێت؛ ئه‌وه بێگومان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای خوا به ته‌وبه‌یه‌کی ڕاست ودروسته‌وه.
2927 - (به‌نده‌کانی خوای میهره‌بان) ئه‌وانه‌شن که شایه‌تی ناحه‌ق ناده‌ن، هه‌رگیز له شوێنێکدا ئاماده نابن که شایه‌تی ناحه‌قی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت و یان درۆی تێدا ده‌کرێت، کاتێکیش به لای گه‌مه و گاڵه و چه‌پۆکانی نه‌فاماندا تێده‌په‌ڕن، به هێمنی و له‌سه‌رخۆیی و سه‌ربه‌رزیه‌وه تێده‌په‌ڕن.
2928 - هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش؛ کاتێک به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاریان بێ‌دار بکرێنه‌وه، هه‌روا به‌که‌ڕی و کوێری به‌لایاندا تێناپه‌ڕن (به‌ڵکو تێده‌فکرن و لێکی ده‌ده‌نه‌وه‌و پاشان په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن).
2929 - ئه‌وانه‌شن که ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا له هاوسه‌ران و نه‌وه‌کانمان که‌سانێکمان پێ ببه‌خشه که ببنه مایه‌ی ڕووناکی دیده‌مان و شادمانی دڵمان و بمان که به پێشه‌وا بۆ پارێزکاران و خواناسان.
2930 - ئه‌و جۆره که‌سانه‌ی (که باسکران) پاداشتیان ژووره (ڕازاوه و به‌رزو خۆشه‌کانی به‌هه‌شته) له به‌رامبه‌ر خۆگرتن و ئارامگرتنیانه‌وه، جا له‌وێ به سڵاو و دروود پێشوازیان لێده‌کرێت (بۆ هه‌میشه ده‌حه‌وێنه‌وه تیایدا).
2931 - بێگومان له ناو ژووره‌کانی به‌هه‌شتدا ژیانی کامه‌رانی و به‌رده‌وام ده‌به‌نه سه‌ر، به‌ڕاستی جێگه وڕێگه و نیشته‌جێییه‌کی خۆش و سازگار و ڕازاوه‌یه.
2932 - تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: (خه‌ڵکینه) په‌روه‌ردگارم هیچ گوێتان پێ نادات و نرختان بۆ دانانێت، ئه‌گه‌ر دوعا‌و نزا‌و خواپه‌رستیتان نه‌بێت، که‌چی زۆربه‌تان هه‌ر پێغه‌مبه‌ر و قورئانتان به درۆزانی، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام وابن، ئه‌وا سزا‌و تۆڵه‌ی خوایی له ئاینده‌دا یه‌خه‌تان پێ ده‌گرێت له کۆڵتان نابێته‌وه.
2933 - سه‌رنجی سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقرة) بده.
2934 - ئه‌و سووره‌ته چه‌ندین ئایه‌ته له ئایه‌ته‌کانی قورئانی ئاشکرا و ڕوون
2935 - ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم خه‌ریکیت له داخ و خه‌فه‌تدا خۆت ده‌فه‌وتێنیت کاتێک ده‌بینیت خوانه‌ناسان باوه‌ڕناهێنن.
2936 - خۆ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت موعجیزه‌یه‌کیان له ئاسمانه‌وه بۆ دابه‌زێنین ئه‌وسا به‌رده‌وام گه‌ردنیان بۆی ملکه‌چ و زه‌لیل ده‌بێت
2937 - هیچ یاد خستنه‌وه و ئامۆژگاریه‌کی گۆیا له خوای میهره‌بانه‌وه بۆیان نه‌هاتووه، پشتیان تێ نه‌کردبێت و سه‌رپێچیان لێ نه‌کردبێت.
2956 - مو‌سا وتی: ئه‌و په‌روه‌ردگاره، به‌دیهێنه‌ری هه‌موو ئاسمانه‌کان و زه‌ویه‌و هه‌رچیش وا له نێوانیاندایه ئه‌گه‌ر ئێوه بڕوا ده‌که‌ن و دڵنیا ده‌بن.
2957 - (فیرعه‌ون به له خۆبایی بوونێکه‌وه) به‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری وت: ئه‌وه گوێ ناگرن چی ده‌ڵێت.
2958 - (مو‌سا ڕووی کرده خه‌ڵکه‌که) وتی: په‌روه‌ردگاری من په‌روه‌ردگاری ئێوه‌ش و په‌روه‌ردگاری باو باپیرانی دێرینیشتانه.
2959 - فیرعه‌ون (به گاڵته پێکردنه‌وه) وتی: به ڕاستی (وا دیاره) ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی بۆ ئێوه ڕه‌وانه کراوه شێته!!
2960 - مو‌سا وتی: په‌روه‌ردگاری خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا‌و هه‌موو ئه‌و شتانه‌شه که‌وا له نێوانیاندایه ئه‌گه‌ر عه‌قڵ و بیروهۆشتان بخه‌نه کار!!
2961 - فیرعه‌ون سوێندی خوارد و وتی: ئه‌گه‌ر جگه له من که‌سێکی تر بکه‌یته خوای خۆت و فه‌رمانبه‌رداری بیت، ده‌تخه‌مه ڕیزی به‌ندکراوه‌کانه‌وه و زیندانیت ده‌که‌م...
2974 - فیرعه‌ون وتی: به‌ڵێ بێگومان ئێوه له‌و کاته‌دا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه له نزیکانی من ده‌بن...
2975 - (پاشان له ڕۆژ و کاتی دیاریکراودا) مو‌سا به جادووگه‌رانی وت: چیتان پێیه فڕێی بده‌ن و چیتان له ده‌ست دێت درێغی مه‌که‌ن؟!
2976 - ئه‌وانیش هه‌رچی په‌ت و گوریس و دار‌و گۆچانیان هه‌یه فڕێیاندا و وتیان: به یارمه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی فیرعه‌ون، بێگومان هه‌ر ئێمه سه‌رده‌که‌وین و هه‌ر ئێمه ده‌یبه‌ینه‌وه.
2977 - ئینجا مو‌سا عه‌ساکه‌ی فڕێ‌دا، هه‌رچی درۆ و ده‌له‌سه و گوریس و داریان هه‌بوو، هه‌ر هه‌مووی هه‌ڵلووشی و له ناوی برد.
2979 - وتیان: ئێمه باوه‌ڕمان هێناوه به په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کان.
2980 - په‌روه‌ردگاری موسا‌و هاروون.
2981 - فیرعه‌ون وتی: هه‌روا باوه‌ڕتان پێ هێنا پێش ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تتان بده‌م بێگومان ئه‌م جادووگه‌ره، گه‌وره‌که‌تانه، که فێری جادووگه‌ری کردوون، خۆتان ده‌بیننه‌وه، ده‌بێت ده‌ست قاچتان به پێچه‌وانه‌وه بقرتێنم و هه‌مووتان له جاچ بده‌م.
2982 - جادووگه‌رانی ئه‌وسا و ئیماندارانی ئێستا، بێ ترس وتیان: هیچ زه‌ره‌رو زیانی بۆمان نابێت (له هه‌ڕه‌شه ناترسین) چونکه ئێمه دڵنیاین که بۆ لای په‌روه‌ردگارمان ده‌گه‌ڕێینه‌وه.
2983 - ئێمه به ڕاستی به‌ته‌ماین و ئومێده‌وارین که په‌روه‌ردگارمان له گوناهه‌کانمان خۆش ببێت هه‌ر به‌وه‌ی یه‌که‌م ده‌سته‌ین له ئیمانداران (چاوپۆشی له ڕابووردووی ناپه‌سه‌ندمان ده‌کات).
2984 - (دوای ساڵه‌ها) وه‌حیمان نارد بۆ مو‌سا (ئیتر وڵات به‌جێ بهێڵێت) شه‌وڕه‌ویی بکه به به‌نده‌کانم و دڵنیاش بن که (دوژمنان) شوێنتان ده‌که‌ون...
2985 - فیرعه‌ون (که هه‌واڵی زانی) ناردی بۆ شاره‌کان که هێز کۆبکه‌نه‌وه و (نه‌یه‌ڵن نه‌وه‌ی ئیسرائیل کۆچ بکه‌ن)...
3113 - له کێشان و پێواندا وه‌فادار بن و فێڵ مه‌که‌ن و له‌و که‌سانه مه‌بن که زه‌ره‌ر به خه‌ڵکی ده‌گه‌یه‌نن و شتیان بێ نرخ ده‌که‌ن و (هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانیان ده‌وێت).
3114 - به ته‌رازوو پێوه‌ری ڕاست و دروستیش کێشانه بکه‌ن.
3115 - نرخی که‌لوپه‌ل و شتومه‌کی خه‌ڵكی مه‌شکێننو سووکی مه‌که‌ن و له زه‌ویدا فه‌ساد و تاوان ئه‌نجام مه‌ده‌ن.
3116 - هه‌ر له‌و زاته بترسن که ئێوه‌ش و نه‌وه‌کانی پێش ئێوه‌شی دروست کردووه.
3175 - سوله‌یمان جێنشینی داودی باوکی بوو، ڕۆژێک وتی: ئه‌ی خه‌ڵکینه ئێمه فێری زمانی باڵنده کراوین و له هه‌موو شتێکمان پێدراوه، به‌ڕاستی ئه‌مه هه‌ر فه‌زڵ و ڕێزێکی ئاشکرایه (له‌لایه‌ن خواوه پێمان به‌خشراوه).
3176 - هه‌رچی سه‌ربازو له‌شکری سوله‌یمان هه‌بوو له په‌ری و ئاده‌میزاد و باڵنده کۆکرانه‌وه و نمایشیان کرد به ڕیزو ڕێک و پێکی هه‌موویان به‌سه‌ره‌تاو کۆتای‌یان یه‌کیان گرت.
3177 - هه‌تا گه‌یشته دۆڵی مێرووله، مێرووله مێچکه‌یه‌ک (هاواری کرد و) وتی: ئه‌های مێرووله‌ینه، بچنه ماڵ و کون و که‌له‌به‌ره‌کانتانه‌وه نه‌وه‌کو سوله‌یمان و سه‌ربازانی پێشێلتان بکه‌ن، له‌کاتێکدا هه‌ستتان پێناکه‌ن.
3178 - سوله‌یمان (که گوێی له هاواری مێرووله‌که بوو) زه‌رده‌خه‌نه گرتی و پێکه‌نی به هاوارو قسه‌که‌ی، بۆیه وتی: په‌روه‌ردگارا، یارمه‌تیم بده دڵ و ده‌روون و ڕۆح وگیانم کۆبکه‌ره‌وه، تا سوپاسگوزاری نازو نیعمه‌ته‌کانت بم که به‌سه‌ر من و دایک وباوکمدا ڕژاندووته، هه‌روه‌ها کۆمه‌کیم بکه تا کاروکرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام بده‌م که تۆ پێی ڕازیی بیت و به ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆت بمخه‌ره ڕیزی به‌نده چاکه‌کانته‌وه.
3179 - (ئینجا سوله‌یمان) که‌وته به‌سه‌ر کردنه‌وه و پشکنینی ده‌سته‌و تاقمی باڵنده‌کان و وتی: ئه‌وه بۆچی من په‌پوو نابینم؟ یاخود لێره نیه و خۆی دزیوه‌ته‌وه و له نادیاره‌کانه!!
3181 - (سوله‌یمان) زۆر چاوه‌ڕێی نه‌کرد (په‌پوو په‌یدابوو، یه‌کسه‌ر هات و نیشته‌وه و) وتی: ئه‌وه‌ی من پێم زانیووه تۆ پێت نه‌زانیووه، من له وڵاتی سه‌به‌ئه‌وه هه‌واڵێکی ڕاست و دروستم بۆ هێناویت!!
3182 - به‌ڕاستی من بۆم ده‌رکه‌وت ئافره‌تێک فه‌رمانڕه‌واییان ده‌کات و له هه‌موو جۆره ده‌سه‌ڵات و نازو نیعمه‌تێکی پێبه‌خشراوه، ته‌ختێکی پاشایه‌تی گه‌وره‌شی هه‌یه، بینیم خۆی و قه‌ومه‌که‌ی سوژده بۆ خۆر ده‌به‌ن له جیاتی خوا، شه‌یتان کار‌و کرده‌وه‌ی چه‌وتیانی بۆ ڕازاندوونه‌ته‌وه، به‌و هۆیه‌وه ڕێبازی ڕاست و دروستی لێ‌گرتوون، بۆیه ئه‌وان ڕێنمووی وه‌رناگرن.
3183 - بینیم که خۆی قه‌ومه‌که‌ی سوجه‌ده‌یان ده‌برد بۆ ڕۆژ له جیاتی خوا، وه (شه‌یتان) کاروکرده‌وه‌کانیانی شیرین و جوان کردبوو له به‌رچاویان هه‌ر بۆیه به هۆی ئه‌وه له ڕێگا لایان داوه‌و هیدایه‌تیان وه‌رنه‌گرتووه.
3184 - (شه‌یتان ڕێی لێگرتن) بۆ ئه‌وه‌ی سوژده نه‌به‌ن بۆ ئه‌و خوایه‌ی که نهێنی ده‌رده‌کێشێت له ئاسمانه‌کان و زه‌ویداو ده‌زانێت ئێوه چی ده‌شارنه‌وه و چیش ئاشکرا ده‌که‌ن...
3185 - خوا ئه‌و زاته‌یه که جگه له‌و خوایه‌کی تر نیه، خاوه‌نی ته‌ختی مه‌زن وگه‌وره‌یه.
3186 - سوله‌یمان وتی به په‌پوو: ئێمه له‌مه‌ودوا له‌و گوفتاره‌ی تۆ ده‌کۆلینه‌وه، تابزانین ڕاست ده‌که‌یت یان له ڕیزی درۆزنانیت.
3187 - (ئه‌وسا سوله‌یمان نامه‌یه‌کی نووسی و دای به په‌پوو فه‌رمانی پێدا که): بڕۆ ئه‌م نامه‌یه ببه و (له شوێنێکی به‌رچاودا) بۆیان فڕێ بده و پاشان (له په‌نایه‌کدا) خۆت حه‌شار بده و بزانه ده‌ڵێن چی و ج باس و خواسێک ده‌که‌ن.
3188 - (شاژن هات ونامه‌ی بینی و خوێندیه‌وه، پاشان وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نه‌که‌ی خۆی کۆکرده‌وه و) وتی: ئه‌ی ڕێزداران، به‌ڕاستی من نامه‌یه‌کی پیرۆز‌و به‌ڕێزم بۆ دانراوه.
3189 - نامه‌که له سوله‌یمانه‌وه و به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بانه‌وه (ده‌ست پێ ده‌کات و ده‌ڵێت):
3190 - خۆتان به‌گه‌وره مه‌زانن و لێم یاخی مه‌بن و وه‌رن موسوڵمان ببن (واز له خۆر په‌رستی بهێنن و به‌دیهێنه‌ری خۆر و مانگ و ئه‌ستێره‌و زه‌وی و... هتد بپه‌رستن).
3191 - ئینجا به‌ڵقیس به ئاماده بووانی وت: ئه‌ی ڕێزداران ڕاتان چیه، چی بکه‌م باشه، خۆ من هیچ بڕیارێکم نه‌داوه هه‌تا ئێوه لێی ئاگادار نه‌بوو بن و ڕاتان له‌سه‌ری نه‌دابێت.
3192 - ئه‌نجومه‌نه‌که‌ی وتیان: خۆت ده‌زانیت که ئێمه خاوه‌نی هێزو توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی توند‌و تیژین، فه‌رمانیش فه‌رمانی تۆیه، بیر بکه‌ره‌وه و تێفکره چ فه‌رمانێک ده‌ده‌یت (ئێمه ئاماده‌ین).
3193 - به‌ڵقیس وتی: به‌ڕاستی له‌شکری پاشاکان کاتێک چووبنه شار‌و دێهاته‌کانه‌وه، وێران وکاولیان کردووه و تۆوی خراپه‌یان چاندووه، که‌سانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و پیاوی ناوداری ئه‌و شوێنه‌یان زه‌لیل و ڕیسوا کردووه و هه‌میشه ئه‌وه پیشه‌یانه و به‌و جۆره ده‌که‌ن و هه‌رواش ده‌بن (بێگومان من حه‌ز له کاره‌ساتی وا ناکه‌م)...
3194 - بێگومان له‌به‌رئه‌وه من بڕیارمداوه که: دیاریه‌کیان بۆ بنێرم، جا چاوه‌ڕێ ده‌که‌م بزانم نوێنه‌ره‌کان چ هه‌واڵێکم بۆ ده‌هێننه‌وه و (هه‌ڵوێستی سوله‌یمان جۆن ده‌بێت).
3195 - جا کاتێک (نوێنه‌ری) نێردراوه‌کان گه‌یشته لای سوله‌یمان، (هه‌واڵی دیاریه‌که‌ی گه‌یاند، سوله‌یمان به تووڕه‌ییه‌وه) پێی وت: ئێوه ده‌تانه‌وێت به ماڵ و سامان ودیاری کۆمه‌کیم بکه‌ن؟! من دڵنیام که ئه‌و شتانه‌ی خوا پێی به‌خشیووم له‌وه چاکتر و به‌نرختره که به ئێوه‌ی به‌خشیووه، نه‌خێر من به‌و دیاریه دڵشاد نابم، به‌ڵکو ئێوه به دیاریه‌که‌تان شاد ده‌بن.
3196 - (ئه‌ی نوێنه‌ری به‌ڵقیس) بگه‌ڕێره‌وه بۆ لایان به خۆت و دیاریه‌که‌ته‌وه، سوێند به خوا ده‌بێت به سه‌ربازانێکه‌وه بچینه سه‌ریان که نه‌یان دیبێت و نه‌توانن به‌رگری بکه‌ن، ده‌بێت ده‌ریان بکه‌ین له وڵاتیان له کاتێکدا ئه‌وان زه‌لیل و ڕیسواو شکاون.
3198 - دێوێک له په‌ریه‌کان وتی: من بۆت ده‌هێنم پێش ئه‌وه‌ی ده‌وام ته‌واو ببێت و له جێی خۆت هه‌ستیت، به‌ڕاستی من بۆ ئه‌و کاره خۆم به به‌هێزو ئه‌مین ده‌زانم.
3199 - (به‌ڵام یه‌کێک له پیاو چاکان) که زانستی و زانیاری له (نهێنیه‌کانی) کتێبی ته‌ورات هه‌بوو وتی: من بۆت ده‌هێنم به چاو تروکاندنێک (ده‌ستی کرد به نزا‌و پاڕانه‌وه و داوای له خوا کرد)، ئه‌وسا کتو پڕ سوله‌یمان بینی ته‌ختی پاشایه‌تی له‌لایدا دانراوه وتی: ئه‌مه فه‌زڵ و به‌خششه‌کانی په‌روه‌ردگارمه بۆ ئه‌وه‌ی تاقیم بکاته‌وه.. که: ئایا سوپاسگوزار ده‌بم یان ناشکورو به‌دنمه‌ک، جا ئه‌وه‌ی سوپاسگوزار بێت ئه‌وه به‌ڕاستی سوپاسگوزاره بۆ خۆی، ئه‌وه‌ش که سپڵه‌یه، ئه‌وه بێگومان په‌روه‌ردگارم ده‌وڵه‌مه‌ند و بێ نیازه و خاوه‌نی به‌خششه به هه‌مووان (ڕایه‌کیش هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و که‌سه سوله‌یمان خۆی بووه).
3202 - ئه‌و شتانه‌ی که به‌ڵقیس ده‌یپه‌رست له جیاتی خوا بووبوونه به‌ربه‌ست له دڵ و ده‌روونیدا له به‌رامبه‌ر ئاینی خوادا به‌ڕاستی ئه‌و کاتی خۆی له ڕیزی قه‌ومێکی بێ باوه‌ڕ و خوا نه‌ناساندا بوو.
3203 - ئه‌وسا پێی وترا بچۆره کۆشکه‌که‌وه، (کاتێک به‌ره‌و کۆشک که‌وته ڕێ، ئاوێک له‌به‌رده‌م کۆشکه‌که‌دا بوو، به شووشه سه‌ری گیرا بوو) جا که به‌ڵقیس بینی وای زانی ئاوێکی زۆره و قاچی خۆی هه‌ڵکرد تا ته‌ڕ نه‌بێت، سوله‌یمان وتی: ئه‌و پانتاییه به شووشه سه‌ری گیراوه (به‌ڵقیس سه‌رسام بوو له‌ده‌سه‌ڵات و کۆشک و ته‌لارو نازو نیعمه‌تی مادی و مه‌عنه‌وی که خوای گه‌وره به سوله‌یمانی به‌خشیووه بۆیه) وتی: په‌روه‌ردگارا من به‌ڕاستی تا ئێستا سته‌مم له خۆم کردووه، ئیتر وا له‌گه‌ڵ سوله‌یماندا ته‌سلیمی خوای په‌روه‌ردگاری جیهانیان بووم.
3204 - سوێند به خوا بۆ هۆزی (ثمود) یش صاڵحی برایانمان نارد، فه‌رمانمان پێدا که پێیان بڵێ: ته‌نها خوا بپه‌رستن، که‌چی ده‌ستبه‌جێ خه‌ڵکه‌که بوون به دوو ده‌سته‌وه و کێشه و ناخۆشی له نێوانیاندا به‌رپا بوو.
3419 - پاشان ئه‌و تیاچوونه سه‌رئه‌نجامی ئه‌وانه بوو که تاوان و گوناهیان کرد؛ چونکه ئه‌وانه بڕوایان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا نه‌هێناو گاڵته‌یان پێ ده‌کرد.
3208 - هه‌موویان سوێندیان به خوا بۆ یه‌کتر خوارد که له شه‌ودا بده‌ن به‌سه‌ر صاڵح و ماڵ و منداڵی‌دا و له‌ناویان به‌رن، پاشان (ئه‌گه‌ر گومانیان لێ‌کردین) سوێند ده‌خۆین و به که‌س و کاری ده‌ڵێین: ئێمه ئاگامان له تیاچوونی ئه‌وان نیه و دڵنیا بن ئێمه ڕاستگۆشین.
3215 - که‌چی وه‌ڵامی قه‌ومه‌که‌ی هیچ نه‌بوو ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که وتیان: (لوط) و شوێنکه‌وتووانی له شاره‌که‌تان ده‌ربکه‌ن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه که‌سانێکن خۆیان به پاک ڕاده‌گرن!!
3216 - سه‌ره‌نجام ئێمه (لوط) و خاو‌و خێزانیمان ڕزگارکرد جگه له ژنه‌که‌ی که بڕیارمان دابوو له تیاچووان بێت (چونکه هه‌ڵوێستی چاک نه‌بوو، باوه‌ری به مێردی پێغه‌مبه‌ری نه‌بوو).
3217 - (له به‌ره‌به‌یاندا) به‌ردبارانمان کردن، ئای که به‌ردبارانی بێدارکراوه‌کان سه‌خت و دژواره!
3731 - (دیاره، خوانه‌ناسان په‌لاماریان داوه و شه‌هیدیان کردووه) بۆیه پێی وتراوه: فه‌رموو بۆ ناو به‌هه‌شت، له‌وێشه‌وه هه‌ر دڵسۆزانه وتویه‌تی: خۆزگه قه‌ومه‌که‌م بیازنانیایه سه‌رئه‌نجامی ئیمان چۆنه و که‌وتومه‌ته ناو چ ناز و نیعمه‌تێکه‌وه.
3218 - (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: سوپاس و ستایش بۆ خوای میهره‌بان، سڵاو له‌سه‌ر ئه‌و به‌ندانه‌ش که هه‌ڵی بژاردووه، ئایا ئه‌و خوا میهره‌بانه چاکتره (که بپه‌رسترێت و په‌یڕه‌وی به‌رنامه‌که‌ی بکرێت) یان ئه‌وانه‌ی ئه‌وان ده‌یکه‌نه شه‌ریک و هاوه‌ڵ بۆی؟
3219 - (ئایا شه‌ریک و هاوه‌ڵ چاکتره بپه‌رسترێت) یان ئه‌و زاته‌ی که ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه و له ئاسمانه‌وه بارانی باراندووه، جا باخ و بێستانی جوان و ڕازاوه‌مان پێ به‌رهه‌م هێناوه، ئێوه نه‌تانده‌توانی دره‌خته‌کانی بڕوێنن، چ جای به‌رو بوومه‌که‌ی، ئایا ڕه‌وایه، که خوایه‌کی تر له‌گه‌ڵ خوای په‌روه‌ردگاردا هه‌بێت؟! نه‌خێر، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگانه‌دا زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه له ڕێبازی ڕاست لاده‌ده‌ن و شوێنی چه‌وتی و ناردوستی ده‌که‌ون.
3220 - (ئایا ته‌نها ئه‌و زاته نیه) که زه‌وی دامه‌زراندووه و له ناویدا جۆگه و ڕووباری ڕه‌خساندووه، هه‌روه‌ها زنجیره چیای تیادا چه‌سپاندووه، له نێوان دوو ده‌ریاکه‌شدا به‌ربه‌ستی به‌رپاکردووه (که ئاوی شیرین و سوێر تێکه‌ڵ نابن) ئایا ڕه‌وایه خوایه‌کی تر له‌گه‌ڵ خوا په‌روه‌ردگاردا هه‌بێت؟! نه‌خێر وا نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگانه‌دا زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه (ئه‌م ڕاستیانه) نازانن و تێناگه‌ن.
3221 - ئایا کێیه جگه له زاتی په‌روه‌ردگار که بێت به هانا و هاواری لێقه‌وماو و بێ ده‌ره‌تان و بێ داڵده‌وه، کاتێک نزا ده‌کات و لێی ده‌پارێته‌وه، ئه‌وسا به‌ڵاو ناخۆشیه‌کان لاده‌بات و ده‌تانکاته نیشته‌جێ و جێ‌نشین له زه‌ویدا، ئایا ڕه‌وایه له‌گه‌ڵ ئه‌و زاته‌دا خوای تر هه‌بێت؟! که‌مێک یاداوه‌ری وه‌ربگرن و تێفکرن و بیربکه‌نه‌وه.
3222 - ئایا کێ له تاریکستانی سه‌ر وشکانی و ده‌ریا ڕێنمووییتان ده‌کات تا ون نه‌بن؟! کێ بای شه‌ماڵ (هه‌ڵگری هه‌ڵمی ئاو) ده‌نێرێت وه‌ک مژده‌یه‌ک پێش گه‌یشتنی بارانی ڕه‌حمه‌ت؟، ئایا ڕه‌وایه له‌گه‌ڵ خوادا خوای تر هه‌بێت، به‌رزی و بڵندی و مه‌زنی بۆ خوای گه‌وره له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه‌وه که نه‌فامان ده‌یکه‌نه هاوه‌ڵ و شه‌ریک بۆ ئه‌و زاته.
3245 - ئایا ئه‌و خه‌ڵکه نه‌یانبینیوه که به‌ڕاستی ئێمه شه‌ومان تاریک کردووه، تا تیایدا بحه‌سێنه‌وه، ڕۆژیشمان ڕووناک کردۆته‌وه، تا هه‌موو شت ببینن، به‌ڕاستی ئا له‌و دیاردانه‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ که‌سانێک ئیمان و باوه‌ر بهێنن.
3223 - ئایا کێ له سه‌رتاوه دروستکراوان به‌دی ده‌هێنێت، پاشان دوای تێکدانی سه‌رله‌نوێ دروستی ده‌کاته‌وه، کێ له‌و ئاسمانه‌وه (به‌هۆی تیشکی خۆر و باران و هه‌واوه) له زه‌وییه‌وه (به هۆی خاکه‌وه) ڕزق و ڕۆزیتان پی ده‌به‌خشێت؟، ئایا ڕه‌وایه له‌گه‌ڵ زاتی خوادا خوای تر هه‌بێت؟، پێیان بڵێ: ئاده‌ی به‌ڵگه‌تان چییه بیهێننه مه‌یدان ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن.
3224 - (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری (صلی الله علیه وسلم) پێیان) بڵێ: جگه له خوا هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هیچیان ئاگادارینین له په‌نهان و شاراوه‌کان، هه‌ستیش ناکه‌ن که‌ی زیندوو ده‌کرێنه‌وه...
3225 - نه‌خێر، ئه‌وانه زانیاری و زانستیان ده‌رباره‌ی قیامه‌ت کۆتا و که‌م و کورته، به‌ڵکو ئه‌وان له گوماندان ده‌رباره‌ی، به‌ڵکو هه‌ر کوێرن له ئاستیدا و دڵیان نابینایه.
3232 - ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) به ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ خاوه‌نی فه‌زڵ و به‌خشنده‌ییه به‌سه‌ر خه‌ڵکیه‌وه، به‌ڵام زۆربه‌یان سپڵه‌ن و سوپاسی خوا ناکه‌ن.
3732 - به‌هۆی ئه‌وه‌وه که په‌روه‌ردگارم لێم خۆشبووه و خستمیه ڕیزی ڕێزلێگیراوانه‌وه.
3233 - بێگومان په‌روه‌ردگارت چاک ده‌زانێت چی له سینه‌یاندا حه‌شارده‌ده‌ن و چیش ئاشکرا ده‌که‌ن.
3234 - هیچ شتێک له خوا په‌نهان نیه له ئاسماندا بێت یان له زه‌ویدا، له دۆسیه‌ی ئاشکرادا تۆمار نه‌کرابێت.
3235 - به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه زۆربه‌ی زۆری ئه‌و شتانه‌ی که نه‌وه‌ی ئیسرائیل جیاوازی و کێشه‌یان له‌سه‌ری هه‌یه باسی ده‌کات و لێی ده‌دوێت و ڕوونی ده‌کاته‌وه.
3236 - هه‌روه‌ها به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه هۆی هیدایه‌ت و ڕێنموویی و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه بۆ ئیمانداران.
3237 - به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت داوه‌ریی ده‌کات له زاتێکی باڵاده‌ست و زانایه.
3238 - (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) که‌واته تۆ پشت به‌خوا ببه‌سته، به‌ڕاستی تۆ له‌سه‌ر حه‌ق و ڕاستیه‌کی ئاشكرایت.
3239 - بێگومان تۆ نا‌توانیت ئه‌م بانگه‌وازه بخه‌یته ناو دڵی دڵ مردوو و که‌ڕه‌واڵه‌کانه‌وه، به‌تایبه‌ت کاتێک ڕوو وه‌رده‌گێڕن و پشت هه‌ڵده‌که‌ن (بڕیاری داخستنی دڵ و گوێیان ده‌ده‌ن).
3240 - هه‌وره‌ها تۆ نا‌توانیت هیدایه‌ت و ڕێنموویی کوێر و نابیناکان بکه‌یت و له تاریکی ڕزگاریان بکه‌یت (ئه‌وانه‌ی دڵیان کوێره‌و سه‌رنجی ڕاستیه‌کان ناده‌ن)، تۆ ته‌نها ده‌توانیت (ئه‌م ڕاستیانه) بده‌یت به گوێی ئه‌و که‌سانه‌دا که باوه‌ڕیان به نایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌ده‌هێنن (له قورئان و بوونه‌وه‌ردا) چونکه ئه‌وانه هه‌میشه ملکه‌چی فه‌رمانه‌کانی خوای گه‌وره‌ن.
3241 - کاتێک بڕیاری به‌رپابوونی (قیامه‌ت درا، یاخود نزیک بۆوه)، زینده‌وه‌رێک له زه‌وی ده‌رده‌هێنین بۆیان که قسه‌یان بۆ ده‌کات که: به‌ڕاستی زۆربه‌ی خه‌ڵکی باوه‌ڕیان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه نه‌بووه.
3242 - ڕۆژێک دێت له هه‌ر ئوممه‌تێک ده‌سته‌یه‌ک کێش ده‌که‌ین و کۆیان ده‌که‌ینه‌وه، له‌وانه‌ی که ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆ ده‌زانن، ئینجا به‌رودوا هه‌موویان کۆده‌کردێنه‌وه.
3243 - هه‌تا ئه‌و کاته‌ی دێنه پێشه‌وه بۆ لێپرسینه‌وه، خوا ده‌فه‌رموێت: ئایا ئه‌وه ئێوه بڕواتان به ئایه‌ته‌کانی من نه‌هێنا له کاتێکدا ئێوه هێچ زانستی و زانیاریه‌کتان ده‌رباره‌ی نه‌بوو؟ یاخود ئێوه خه‌ریکی چی بوون؟ چیتان ده‌کرد به ئایه‌ته‌کانی ئێمه؟
3244 - سه‌رئه‌نجام بڕیار‌و فه‌رمانی خوا درچوو دژیان به‌هۆی ئه‌وسته‌مه‌ی کردیان، جا قسه‌یان بۆ ناکرێت و ورته‌یان لێنایه‌ت.
3246 - یادی ڕۆژێک بکه فوو ده‌کرێت به _صور_ دا، هه‌رکه‌س له ئاسمانه‌کان و هه‌رکه‌س له زه‌ویدا هه‌یه، ترس و بیمێکی زۆر دایده‌گرێت، جگه له‌وانه‌ی که ویستی خوا وایه ترس و بیمیان، هه‌مووانیش دێن به‌ملکه‌چێ و ناچاریی.
3247 - تۆ کێوه‌کان ده‌بینیت وا ده‌زانیت که وه‌ستاون و بێ جووڵه‌ن، له کاتێكدا که ئه‌وانیش وه‌کو هه‌ور له جووڵه‌دان (چونکه زه‌وی به‌خێرایی هه‌زار کێلۆمه‌تر له سه‌عارتێكدا به ده‌وری خۆیدا ده‌سوڕێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ره‌تای به‌رپابوونی قیامه‌تدا کێوه‌کان وه‌کو خوری شی کراوه ده‌برێن به ئاسماندا و چاڵ و چۆڵی زه‌ویان پێ پڕده‌کرێته‌وه)، ئه‌مه‌یه ده‌ستکردی ئه‌وخوایه‌ی که هه‌موو شتێکی به‌وپه‌ری ڕێکوپێکی دروستکردووه، به‌ڕاستی ئه‌وزاته زۆر ئاگایه به‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
3248 - که‌سێک به کار‌و کرده‌وه‌ی چاکه‌وه بێت، ئه‌وه پاداشتی چاکتر له‌وه‌ی خۆی پێشکه‌ش ده‌کرێت و ئه‌وانه له‌و ڕۆژه‌دا له ترس و بیم پارێزراون و ئاسووده و ئارامن.
3249 - ئه‌وه‌ش به تاوان و گوناهو خراپه‌وه دێت، به ڕوودا و سه‌ره‌و خوار ده‌خرێته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه و (پێیان ده‌وترێت): ئایا پاداشتان ده‌درێته‌وه جگه له‌وه‌ی ده‌تانکرد؟!
3250 - (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ): به‌ڕاستی من ته‌نها فه‌رمانی ئه‌وه‌م پێدراوه خوای ئه‌م شاره‌و ئه‌م شوینه بپه‌رستم که حورمه‌تی بۆ داناوه‌و هه‌موو شت ئه‌و خاوه‌نیه‌تی، فه‌رمانیشم پێدراوه له فه‌رمانبه‌ردارو موسڵمانه‌کان بم.
3733 - خوا ده‌فه‌رمێت: وه‌نه‌بێت هیچ له‌شکرێکمان له ئاسمانه‌وه ناردبێته خواره‌وه بۆ سه‌ر هۆزه‌که‌ی دوای شه‌هیدکردنی، وه‌نه‌بێت هیچ له‌شکرێکمان ڕه‌وانه کردبێت بۆ له‌ناوبردنیان.
3251 - (فه‌رمانیشـم) پێدراوه که): قورئان ده‌ور بکه‌مه‌وه و به‌رده‌وام بیخوێنمه‌وه، جا ئه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌ت وه‌ربگرێت، ئه‌وه به‌ڕاستی قازانجی وه‌رگرتنی ڕێنمووماییه‌که‌ی هه‌ر بۆ خۆیه‌تی (له دنیا‌و قیامه‌تدا سوودی لێوه‌رده‌گرێت)، ئه‌وه‌ش که گومڕا ده‌بێت، تۆ پێی بڵێ: (من زۆرم له سه‌رتان نیه) بێگومان من ته‌نها یه‌کێکم له بێ‌دار که‌ره‌وه‌کان.
3252 - بڵێ (الحمد لله) سوپاس و ستایش بۆ خوا، له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا هه‌موو به‌ڵگه و نیشانه‌کانی خۆیتان نیشان ده‌دات و ده‌یانناسنه‌وه (که هه‌مووی ده‌ستکار و به‌دیهێنراوی خوایه)، بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ غافڵ و بێ ئاگا نیه له‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
3253 - سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقره) بده.
3254 - ئه‌وه چه‌ند ئایه‌تێكه له ئایه‌ته‌كانی ئه‌م قورئانه ڕوون و ئاشكرایه.
3255 - ئێمه هه‌ندێك له هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتی گرنگی ڕاست و نه‌گۆڕی مو‌سا و فیرعه‌ون ده‌خوێنینه‌وه به‌سه‌رتدا، بۆ ئه‌وه‌ی سوود بگه‌یه‌نین به گه‌لێك كه بڕوا ده‌هێنن (تا ببێته په‌ندو ئامۆژگاری).
3256 - بێگومان فیرعه‌ون زاڵ و دڕنده بوو له وڵته‌كه‌یدا، خه‌ڵكه‌كه‌ی پارچه پارچه كرد (جیاوازی خسته نێوانیانه‌وه)، ده‌سته‌یه‌كیانی ده‌چه‌وسانده‌وه و لوازی ده‌كردن، منداڵه نێرینه‌كانی سه‌رده‌بڕین، كچان و ئافره‌تانی (به‌زه‌لیلی ده‌هێشته‌وه)، به‌ڕاستی ئه‌و سته‌مكاره یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی تۆوی خراپی ده‌چاند.
3257 - ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت ده‌روو بكه‌ینه‌وه له چه‌وساوه‌كان و منه‌تی خێر بكه‌ین به‌سه‌ر لوازكراوه‌كاندا له وڵتداو ده‌مانه‌وێت بیانكه‌ینه پێشه‌واو بیانكه‌ینه میراتگری سامان و ده‌ساڵتی سته‌مكاران.
3258 - هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت پایه‌داریان بكه‌ین و ده‌سه‌ڵتیان بچه‌سپێنین له وڵتداو، ئه‌وه پێش بهێنین بۆ فیرعه‌ون و هامان و سه‌ربازانیان كه‌لێی ده‌ترسان (ئه‌م به‌ڵێنه خواییه به‌ویستی په‌روه‌ردگاری باڵده‌ست دووباره ده‌بێته‌وه بۆ ئیمانداران له بارودۆخی تایبه‌تی و گونجاو‌دا).
3259 - ئێمه دایكی موسامان ئاگاداركرد، كه شیری بداتێ و (پێمان وت) جا كاتێك مه‌ترسیت پایدا كرد له‌وه‌ی كه پێی بزانرێت فڕێی بده‌ره ڕووباری (نیله‌وه) نه بترسه (له‌وه‌ی تووشی به‌ڵ ببێت) نه خه‌فه‌تیشی بۆ بخۆ، چونكه ئێمه به‌ڕاستی ده‌یگێڕینه‌وه بۆ ڵت و له‌ئاینده‌شدا ده‌یكه‌ین به‌یه‌كێك له پێغه‌مبه‌ره په‌یامداره‌كان.
3260 - ئه‌وسا ئیتر دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ون هه‌ڵیان گرته‌وه، تا سه‌ره‌نجام ببهێته دوژمن و خه‌فه‌ت بۆیان، به‌ڕاستی فیرعه‌ون و هامان و سه‌ربازه‌كانیان گوناهكارو تاوانبار و هه‌ڵه بوون.
3261 - (كاتێك فیرعه‌ون موسای ساوای بینی فه‌رمانی كوشتنی ده‌ركرد) خێزانه‌كه‌ی نه‌یهێشت و وتی: هیوادارم ببێته مایه‌ی خۆشحاڵی و چاوروونی بۆ منیش و بۆ تۆش، مه‌یكوژن، به‌ڵكو له‌ئاینده‌دا سوودمان پێ بگه‌یه‌نێت، یان ده‌یكه‌ینه كوڕی خۆمان، له كاتێكدا ئه‌وان هه‌ر پێی نازانن و هه‌ستی پێ ناكه‌ن.
3262 - ئه‌وسا دایكی مو‌سا هه‌ستی به‌بێتاقه‌تی و به بۆشاییه‌كی زۆر ده‌كرد له دڵ و ده‌رونی خۆیدا، به‌ڕاستی خه‌ریك بوو ڕازه‌كه ئاشكرا بكات، ئه‌گه‌ر ئێمه دڵیمان دامه‌زراو نه‌كردایه تا له‌و كه‌سانه بێت كه بڕوایان به به‌ڵێنی خوا هه‌یه.
3278 - یه‌كێك له كچه‌كان وتی: بابه بۆ به كرێی ناگریت، چونكه به‌ڕاستی چاكترین كه‌سێك كه تۆ بیگریت به كرێ، ئه‌م پیاوه به‌هێزو ئه‌مین و ده‌سپاك و ده‌روون پاكه‌یه.
3279 - باوكیان پێشنیاره‌كه‌ی پێ باش بوو بۆیه وتی: من پێم چاكه بتكه‌م به كوڕی خۆم، به زاوای خۆم، یه‌كێك له‌م دوو كچه‌ت لێ ماره بكه‌م به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی هه‌شت ساڵ لای من كار بكه‌یت، خۆ ئه‌گه‌ر ده ساڵیشت برده سه‌ر ئه‌وه‌چاكه‌ی خۆته، منیش نامه‌وێت بێزارت بكه‌م و زۆرت بۆ بهێنم، ده‌مبینیت ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت له چاكان ده‌بم؟
3280 - مو‌سا پێشنیاره‌كه‌ی لا په‌سه‌ند بوو بۆیه وتی: ئه‌م په‌یمانه له نێوان من و تۆدایه، من پێی ڕازیم، به‌ڵام هه‌ركام له‌و ماوانه‌م بۆ ته‌واوكرا با سته‌مم لێ نه‌كرێت و ئازادبم، خوای گه‌وره‌ش شایه‌ت و ئاگایه به‌وه‌ی كه ده‌یڵێین و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ین.
3281 - جا كاتێك مو‌سا ماوه‌ی دیاریكراوی به‌سه‌ر برد و (بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌یدا، له شه‌وێكی ساردا) له‌لایه‌كی كێوی طوردا ئاگرێكی به‌دی كرد، به‌خێزانه‌كه‌ی وت: ئێوه لێره بن، من به‌ڕاستی تروسكایی ئاگرێك ده‌بینم به‌ڵكو بچم هه‌واڵێكتان بۆ بهێنمه‌وه، یان چڵۆسكێك ئاگرتان بۆ بهێنم تا خۆتانی پێ گه‌رم بكه‌نه‌وه.
3282 - كاتێك كه مو‌سا له ئاگره‌كه نزیك بۆوه له كه‌ناری لای ڕاستی دۆڵه‌كه‌وه له شوێنێكی پیرۆزه‌وه له پاڵ دره‌خته‌كه‌وه بانگی لێكرا ئه‌ی مو‌سا: (ئه‌وه‌ی گفتوگۆت له‌گه‌ڵدا ده‌كات) ئه‌وه به‌ڕاستی منم (الله) كه په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیانم.
3283 - ئینجا فه‌رمووی: عه‌ساكه‌شت فڕێ بده، (كاتێك فرێیدا مو‌سا) بینی زۆر به خێرایی ده‌جوڵێته‌وه وه‌كو تووله مار، هه‌ڵهات و ئاوڕی نه‌دایه‌وه، خوا فه‌رمووی ئه‌ی مو‌سا وه‌ره و مه‌ترسه به‌ڕاستی تۆ له‌و كه‌سانه‌یت كه ئه‌مین ده‌بیت و له ترس به‌دووریت.
3284 - ئینجا ده‌ستت بخه‌ره بن باخه‌ڵته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی سپی (وه‌كو بلوور، ده‌ستت خۆی ده‌نوێنێت)بێگه‌رد و بێ په‌ڵه و بێ عه‌یب، هه‌روه‌ها بازووه‌كانت بهێنه‌ره‌وه‌یه‌ك و له‌سه‌ر سینه و دڵتی دابنێ، ترس و بیمت نامێنێت، ئه‌م دوو (معجزه) یه دوو باڵگه‌ن له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه‌بۆ سه‌ر فیرعه‌ون و دار‌و ده‌سته‌ی، به‌ڕاستی ئه‌وانه قه‌ومێكی یاخی و ناله‌بارو تاوانبار بوون.
3286 - هاروونی براشم زمان پاراوتره له من، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ من ڕه‌وانه بكه، بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانیم لێ بكات و پشتگیرم بێت و به‌ڕاستدانه‌رم بێت، چونكه من به‌ڕاستی ده‌ترسم بروام پێنه‌كه‌ن.
3287 - خوا فه‌رمووی: ئێمه پشت و بازووی تۆ به‌هێز ده‌كه‌ین به‌هۆی براكهتهوه و ده‌سه‌ڵاتێكتان پێ ده‌به‌خشین كه نه‌توانن بێنه سه‌رتان، جا به‌هۆی موعجیزه‌كانمانه‌وه هه‌ردووكتان و هه‌موو شوێنكه‌وتوانتان سه‌ركه‌وتوو و زاڵن.
3288 - كاتێك مو‌سا به موعجیزه ئاشكراكانمانه‌وه ڕووبه‌روویان بۆوه، وتیان: ئه‌مه هه‌ر جادوویه‌كی ده‌ست هه‌ڵبه‌سته و شتێكی تر نی یه، ئێمه له باو‌و باپیرانی دێرینمانه‌وه هه‌واڵی یه‌كتاناسی و پێغه‌مبه‌ران و قیامه‌ت و له‌و بابه‌تانه‌مان نه‌بیستووه.
3290 - فیرعه‌ون سه‌ركه‌شانه وتی: ئه‌ی خه‌ڵكینه من كه‌سی تر شك نابه‌ن كه شایسته‌بێت به‌وه‌ی خواتان بێت جگه له خۆم، ئه‌ی هامان تۆ له گڵ خشتی سووره‌وه كراوم بۆ دروست بكه و قه‌ڵایه‌كی به‌رزو پته‌وم بۆ بینا بكه باڵكو پیایدا سه‌ربكه‌وم تا خوای مو‌سا ببینم هه‌رچه‌نده من به‌ڕاستی بڕوام وایه له ڕیز درۆزنه‌كاندایه...!!
3291 - فیرعه‌ون و سه‌ربازان و ده‌ست و پێوه‌ندی به ناحه‌ق له‌سه‌ر زه‌وی (مصر) دا فیزیان كرد و خۆیان به گه‌وره زانی و گومانیان وابوو كه بۆ لای ئێمه ناهێنرێنه‌وه.
3292 - سه‌ره‌نجام ئێمه خۆی و سه‌ربازان و ده‌ست و پێوه‌ندیمان پێچایه‌وه و فرێمان دانه ناو ده‌ریاكه‌وه، سه‌رنج بده و ته‌ماشا بكه و بزانه: چۆن بوو سه‌رئه‌نجامی سته‌مكاران.
3295 - سوێند به خوا ئێمه ته‌وراتمان به‌خشی به مو‌سا، دوای ئه‌وه‌ی كه قه‌ومه پێشووه‌كانمان له ناوبرد، (چونكه یاخی بوون) تا ببێته هۆی به‌رچاو ڕوونی و هیدایه‌ت و ڕێنموویی و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی بۆ خه‌ڵكی، بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرن و تێفكرن.
3296 - ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (ص) تۆ له به‌شی ڕۆژئاوای كێوی طوردا نه‌بوویت كاتێك په‌یامی خۆمان ڕاگه‌یاند به موسا‌و فه‌رمانمان پێدا، یه‌كێكیش نه‌بوویت له ئاماده‌بووانی ئه‌و ڕووداوه.
3309 - (قوڕه‌یش و باوه‌ڕلاوازان له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا) ده‌یانوت: ئه‌گه‌ر ئێمه شوێنی هیدایه‌ت و به‌رنامه‌ی ئیسلام بكه‌وین له‌گه‌ڵ تۆدا له وڵاتی خۆماندا ده‌فڕێنرێین و تووشی نه‌هامه‌تی ده‌بین، مه‌گه‌ر ئێمه شوێنێكی دوور له‌سته‌م و پر له ئاسایشمان بۆ فه‌راهه‌م نه‌هێناون كه‌جۆره‌ها به‌روبوومی بۆدێت و له هه‌موو نازو نیعمه‌تێك به‌هره‌وه‌ر؟ هه‌موویشی ڕزق و به‌خششن له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، به‌ڵام زۆربه‌یان نازانن و هه‌ست به‌ده‌سه‌ڵاتی ئێمه ناكه‌ن.
3435 - هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌مووی ئه‌و به‌دیهێنه‌ریانه‌و خاوه‌نیانه، هه‌ر هه‌مووشیان ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری ئه‌ون.
3310 - زۆر شار‌و شارۆچكه‌مان له‌ناوبرد كه دانیشتوانی یاخی و له سنوور ده‌رچوو بوون له ژیانی دنیایاندا، جا ئه‌وه‌ته خانووبه‌ره و شوێنه‌كانیان چۆڵه، مه‌گه‌ر كه‌مێك نه‌بێت، هه‌ر ئێمه‌ش خاوه‌نی موڵك و خانووبه‌ره و سامانیان بووین.
3311 - په‌روه‌ردگاری تۆ هیچ وڵات و شارێكی كاول نه‌كردووه، تا له پایته‌خته‌كه‌یدا پێغه‌مبه‌رێكی نه‌ناردبێت كه ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا بخوێنێته‌وه، وه‌نه‌بێت ئێمه شار و وڵاتانمان كاول كردبێت به‌بێ هۆ، مه‌گه‌ر كاتێك نه‌بێت كه دانیشتووانی سته‌مكار بوون.
3735 - په‌شیمانی و داخ و ناڵه دابارێته سه‌ر ئه‌و به‌ندانه، هیچ پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ نایه‌ت که ئه‌وان گاڵته‌ی پێنه‌که‌ن.
3312 - هه‌رچیتان پێبه‌خشراوه ئه‌وه نازونیعمه‌ت و زینه‌ت و جوانی ژیانی دنیایه، به‌ڵام دڵنیابن كه ئه‌و به‌شه‌ی لای خوایه چاكترو ده‌وامدارتره، ئایا ئه‌وه عه‌قڵ و ژیریتان ناخه‌نه كار؟!
3313 - ئایا ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ڵێنێكی چاكمان داوه‌تێ و پێی ده‌گات، وه‌كو ئه‌و كه‌سه وایه هه‌ر له ژیانی دنیادا كه‌مێك ڕابواردنی پێبببه‌خشین، پاشان له ده‌رئه‌نجامی كار‌و كرده‌وه‌ی ناپوختیدا له ئاماده كراوان بێت بۆ لێپر سینه‌وه‌و ئاگری دۆزه‌خ؟
3314 - له ڕۆژێكدا بانگیان لێده‌كرێت (بۆ لێپرسینه‌وه)، خوا، ڕوو به‌وان ده‌فه‌رموێت: ئایا له كوێن ئه‌و شه‌ریك و بتانه‌ی كه ئێوه به هاوه‌ڵی منتان داده‌نا به‌حسابی خۆتان.
3318 - له سه‌ختیی ئه‌و ڕۆژه هه‌موو هه‌واڵێك فه‌رامۆش ده‌كه‌ن (هه‌موو شتێكیان له بیر ده‌چێت) پرسیار له یه‌كتریش ناكه‌ن.
3319 - جا ئه‌وه‌ی تۆبه‌ی كردووه و باوه‌ری دامه‌زراوی ههێناوه‌و كار‌و كرده‌وه‌ی چاكی ئه‌نجام داوه، ئه‌وه بێگومان ئه‌وجۆره كه‌سانه له سه‌رفرازو به‌خته‌وه‌ران ده‌بن.
3320 - هه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆیه هه‌ر چیه‌كی بوێت دروستی ده‌كات و هه‌ڵی ده‌بژێرێت خاڵكی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان نیه‌وسه‌رپشك نه‌كراون، پاكی و بێگه‌ردی و بڵندی بۆ خوایه له به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه‌وه نه‌فامان ده‌یكه‌نه شه‌ریك و هاوه‌ڵ.
3321 - هه‌روه‌ها په‌روه‌ردگاری تۆ ده‌زانێت ئه‌و خه‌ڵكه چیان له سینه‌و ده‌رونیاندا شاردۆته‌وه وه‌چی ده‌رده‌خه‌ن و ئاشكرای ده‌كه‌ن.
3322 - خوا زاتێكه كه جگه له‌و خوایه‌كی تر نیه، سوپاس و ستایش له سه‌ره‌تا و كۆتاییدا، له دنیا و قیامه‌تدا، هه‌ر شایسته‌ی ئه‌وه، حوكم و فه‌رمانره‌وایش هه‌ر به‌ده‌ست ئه‌وه، هه‌ر بۆلای ئه‌ویش ده‌برێنه‌وه.
3323 - ئه‌ی محمد (ص) بڵێ: خه‌ڵكینه هه‌واڵم بده‌نێ ئه‌گه‌ر خوا شه‌وگار بكات به‌هه‌میشه‌یی تا ڕۆژی قیامه‌ت (هه‌ر ڕۆژ نه‌بێته‌وه) چ خوایه‌كی تر هه‌یه جگه له ا لله بتوانێت ڕوناكیتان بۆ فه‌راهه‌م بهێنێت، ئایه ئێوه ئه‌م ڕاستیانه نابیسن؟
3324 - هه‌روه‌ها پێیان بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ ئه‌گه‌ر خوا ڕۆژگاری كرده هه‌میشه‌یی له سه‌رتان، تا ڕۆژی قیامه‌ت خه‌یاندی، كام خوا هه‌یه جگه له ا لله كه شه‌وگارتان بۆ پێش بهێنێت تا ئارامی تێدا بگرن، ئایه ئێوه سه‌رنجی ئه‌م دیاردانه ناده‌ن و نایانبینن؟!
3325 - جا له ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی ئه‌و زاته ئه‌وه‌یه كه: شه‌وو ڕۆژی كردووه به هۆی ئارامی و حه‌وانه‌وه و كار‌و كاسپی كردن و به‌هره بردن له به‌خششه‌كانی، بۆ ئه‌وه‌ی تا ده‌توانن شوكرانه بژێر و سوپاسگوزاری بكه‌ن.
3326 - ڕۆژێك دێت خوا بانگیان ده‌كات و پێیان ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه كوان ئه‌و شتانه‌ی به گومانی ئێوه هه‌وه‌ڵ و شه‌ریكی من بوون؟!
3362 - (ئه‌ی گرۆی ئاده‌میزاد) ئێوه ناتوانن خوا ده‌سه‌وسان بكه‌ن، نه له زه‌ویدا نه له ئاسماندا، كه‌سیش نیه‌جگه له خوا پشتیوانتان بێت و فریاتان بكه‌وێت (ئه‌گه‌ر ڕێگه‌ی چه‌وت و نادروست بگرن).
3363 - ئه‌وانه‌ی كه بڕوایان نیه به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌كانی خوا‌و به‌دیدار ئاماده‌بوونی به‌رده‌م باره‌گاكه‌ی (بۆ لێپر سینه‌وه) ئا ئه‌وانه (خوا ده‌فه‌رموێت) له میهره‌بانی من نائومێدن و ئه‌وانه سزای زۆر به‌ئێش بۆیان ئاماده‌یه.
3364 - وه‌ڵامی قه‌وم و هۆزه‌كه‌ی ئیبراهیم ته‌نها ئه‌وه بوو وتیان: بیكوژن یان بیسوتێنن به‌ڵام خوا له ئاگره‌كه ڕزگاری كرد، بێگومان ئا له‌و پێشهاته‌دا نیشانه و به‌ڵگه‌ی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمان و باوه‌ڕ ده‌هێنن.
3365 - له‌وه‌ودوا پێی وتن: به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی ئێوه له‌جیاتی خوا ده‌تان په‌رست ته‌نها بت و په‌یكه‌رن، له‌به‌رخاتری یه‌كتر و ڕێزدانانتان بۆ یه‌كتره له ژیانی دنیادا، دواجار له ڕۆژی قیامه‌تدا یه‌كتر كافرده‌كه‌ن و یه‌خه‌ی یه‌كتر ده‌گرن، هه‌ندێكیشتان نه‌فرین له هه‌ندێكی ترتان ده‌كه‌ن، سه‌ره‌نجامیش شوێن و جێگه‌ی دیاریكراوتان ناو ئاگره، ڕزگار كه‌ریشتان نی یه.
3375 - سوێند به‌خوا به‌ڕاستی سه‌رئه‌نجام ئاسه‌وارێكی ئاشكرامان ( له‌شاری كاول و وێران ) به‌جێهه‌شت بۆ كه‌سانێك كه ژیر و هۆشمه‌ند بن ( كه تێ بگه‌ن و سه‌رنج بده‌ن ).
3376 - هه‌روه‌ها شوعه‌یبمان ڕه‌وانه كرد بۆ ناو براكانی له‌شاری مه‌دیه‌ن، پێی وتن: ئه‌ی قه‌وم و هۆزم ته‌نها خوا بپه‌رستن، به هیوای قیامه‌ت و ئایینده‌وه بژین و ترسی ته‌نگانه‌ی ئه‌و ڕۆژه‌تان هه‌بێت، گوناهو تاوان و خراپه له سه‌ر زه‌ویدا ئه‌نجام مه‌ده‌ن و مه‌چێنن ( چونكه زه‌وی بێ خاوه‌ن نییه و ژیانتان تا سه‌ر نیه ).
3377 - له ئاكامدا خه‌ڵكه‌كه بڕوایان پێنه‌كرد، ئیتر بومه‌له‌رزه‌یه‌ك دووچاریان بوو، هه‌ر هه‌مویان له‌ماڵه‌كانیاندا به‌چۆكدا هاتن و مردن (بوون به ژێر خاك و خۆڵه‌وه ).
3378 - هه‌روه‌ها ( عاد ) ی قه‌ومی ( هود ) و ( ثمود ) ی قه‌ومی ( صالح ) یشمان له‌ناو برد كه ئاشكرا بوو بۆتیاچوونیان له شوێنه‌واری كاولیانه‌وه، شه‌یتانیش كرده‌وه‌ی نادروست و ناپه‌سندیانی بۆ ڕازاندبونه‌وه، له ڕێگا و ڕێبازی ڕاست و دروست وێڵی كردبوون، له‌كاتێكدا ئه‌وان خاوه‌نی عه‌قڵ و بیر و هۆشیش بوون.
3379 - قاروون و فیرعه‌ون و هامانیشمان له ناوبرد، سوێند به خوا بێگومان مو‌سا به‌ڵگه‌ی زۆری بۆ هێنان، كه‌چی خۆیان زۆر به‌گه‌وره دانا له زه‌ویدا، سه‌رئه‌نجام نه‌یان توانی له سزا‌و تۆڵه‌ی خوا خۆیان ڕزگار بكه‌ن.
3380 - ئێمه هه‌ر یه‌كێك یان هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك له وانه‌مان به سزای تاوانی خۆی گه‌یاند، جا هه‌یان بوو به‌رد بارانمان كرد، هه‌یان بوو ده‌نگ و سه‌دای به هێز له‌ناوی برد، هه‌یان بوو به ناخی زه‌ویدا بردمانه خواره‌وه، هه‌شیان بوو نوقمی ده‌ریامان كرد، جا وه نه‌بێت خوا سته‌می لێ كردبن، به‌ڵك و خۆیان سته‌میان له خۆیان ده كرد.
3381 - نمونه‌ی ئه‌وانه‌ی جگه له خوای گه‌وره، كه‌سانێكی تر ده‌كه‌نه پشتیوانی خۆیان، وه‌ك نمونه‌ی جاڵجاڵۆكه‌یه‌ك وایه كه ماڵێكی بۆخۆی سازكردبێت به‌ڕاستی لاوازترینی هه‌موو ماڵه‌كان، ماڵی جاڵجاڵۆكه‌یه ئه‌گه‌ر سه‌رنجیان بدایه و تێبگه‌یشتنایه ( چونكه ماڵی جاڵجاڵۆكه نه بناغه و نه دیواری هه‌یه، نه سه‌رو ده‌رگا و په‌نجه‌ره، نه ده‌توانێت به‌رگه‌ی با و باران و ڕوداوه‌كان بگرێت مێیه‌كه‌ش نێره‌كه له ناو ده‌بات دوای جووت بوون، پاشان بێچوه‌كانیش دایكیان له ناو ده‌به‌ن )!!!
3387 - ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هه‌ر به شێوه‌یه‌ی کتێبه‌کانی پێشوو ئێمه قورئانمان بۆ دابه‌زاندوویت، جا ئه‌وانه‌ی کتێبمان پێداون و به ڕاستی خوێندوویانه‌ته‌وه، ئه‌وه باوه‌ڕ ده‌هێنن به قورئان و هه‌ندێک له و خه‌ڵکه‌ی تریش هه‌ن باوه‌ڕ ده‌هێنن پێی و موسڵمان ده‌بن، جا که‌س نیه ئینکاری ئایه‌ت و به‌ڵگه و نیشانه‌ی ئێمه بکات (دوای لابردنی گومان) جگه له خوانه‌ناسان.
3388 - تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێش ناردنی ئه‌م قورئانه هیچ کتێبێکت نه‌ده‌خوێنده‌وه، به ده‌ستی خۆیشت هیچ شتێکت نه‌نووسیووه، (چونکه نه‌خوێنده‌وار بوویت) خۆ ئه‌گه‌ر شتیکی وات ئه‌نجام بدایه، له‌و کاته‌دا نه‌فام و ده‌م به تاڵه‌کان دنیایان پڕ ده‌کرد له شک و گومان (که گوایه قورئان له دانان و داڕشتنی تۆیه).
3389 - نه‌خێر هی تۆ نییه، به‌ڵکو قورئان چه‌ند ئایه‌تێکی ڕوون و ئاشکران له سێنه‌و دڵ و ده‌روونی ئه‌و که‌سانه‌دا عیلم و زانستیان پێبه‌خشراوه و له‌به‌ریانه، به‌ڕاستی جگه له سته‌مکاران، که‌س به‌رهه‌ڵستی و نکوڵی له ئایه‌ته‌کانی ئێمه نیه.
3390 - کافران (وادیاره قورئان به به‌ڵگه دانانێن بۆیه) ده‌ڵێن: باشه چی ده‌بوو: ئه‌گه‌ر نیشانه و به‌ڵگه‌ی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه بۆ ڕه‌وانه بکرایه، تۆش ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری له وه‌ڵامیاندا بڵێ: موعجیزه و نیشانه و به‌ڵگه ماددیه‌کان به ده‌ست خوا خۆیه‌تی و من ته‌نها ئاگادارکه‌ره‌وه و بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرام بۆتان.
3391 - ئایا به‌س نیه بۆیان که به‌ڕاستی ئێمه قورئانمان دابه‌زاندووه بۆت و به‌سه‌ریاندا ده‌خوێنرێته‌وه، بێگومان ئا له‌و قورئانه دا ڕه‌حمه‌ت و یاداوه‌ری ئاشکرا هه‌یه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ئیمان ده‌هێنن.
3392 - (له‌وه‌ودوا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: ته‌نها خوا به‌سه شایه‌ت بێت له نێوانماندا (که من په‌یامه‌که‌یم پێ ڕاگه‌یاندوون)، جا هه‌ر ئه‌و زاته زانا و ئاگایه به‌هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه، ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕ به ناحه‌ق و به تاڵ هێناوه و باوه‌ڕیان به‌خوای (تاک و ته‌نها) نه‌هێناوه، ئا ئه‌وانه هه‌ر خۆیان خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندن.
3738 - له به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکرای خوا بۆ ئه‌و خه‌ڵکه: زه‌وی مردووه که به‌هۆی ئاوی بارانه‌وه زیندووی ده‌که‌ینه‌وه، دانه‌وێڵه لێ په‌یدا ده‌کرین که لێی ده‌خۆن.
3398 - جا ئه‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، سوێند به خوا ئه‌وانه له به‌هه‌شتدا له چه‌نده‌ها کۆشک و ته‌لارو ژووری به‌رزدا داده‌به‌زێنین، که چه‌نده‌ها ڕووبار‌و تاڤگه به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا و به به‌رده‌م کۆشک و ته‌لاره‌کانیدا ده‌ڕوات، (ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه) ژیانی نه‌بڕاوه له‌و (شوێنه خۆشانه‌دا) ده‌به‌نه سه‌ر، ئای چه‌ند جوانه پاداشتی ئیشکه‌ران بۆ خوا...
3399 - ئه‌وانه‌ن خۆگربوون له‌به‌رده‌م ئه‌شکه‌نجه و ئازاری بێ باوه‌ڕاندا و هه‌ر پشت به په‌روه‌ردگاریان ده‌به‌ستن...
3400 - (هه‌روه‌ها خوای گه‌وره ده‌یه‌وێت له گیروگرفتی ڕزق و ڕۆزیش دڵنیایان بکات؛ بۆیه ده‌فه‌رموێت): زۆر زینده‌وه‌ر هه‌یه ڕزق و ڕۆزی خۆیان نه‌داوه به‌کۆڵی خۆیاندا (که‌چی خوا په‌کیان ناخات و له برساندا نامرن)، چونکه خوا ڕزقی ئه‌وانیش و ئێوه‌ش ده‌دات، بێگومان ئه‌وزاته بیسه‌ر (به قسه و گوفتارتان) و زانایه (به‌خه‌یاڵی دڵ و ده‌روونتان).
3401 - سوێند به خوا ئه‌گه‌ر پرسیار له بێ باوه‌ڕان بکه‌یت: کێ ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه، ڕۆژو مانگی ڕام کردووه، به‌دڵنیایی و بێ دوودڵی ده‌ڵێن: (الله) دروستی کردوون، جا چۆن لاده‌درێن له یه‌کتاپه‌رستی و فریو ده‌خۆن؟!
3403 - خۆ ئه‌گه‌ر لێیان بپرسیت: کێ ئاو له ئاسمانه‌وه ده‌بارێنێت، جا زه‌وی پێ ده‌بوژێنێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی خامۆش و مردوو بوو، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێن.. (الله) (تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلام)، ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: سوپاس بۆ خوا، که ئاوا، دان به ده‌سه‌ڵاتیدا ده‌نێن، نه‌خێر به‌ڕاستیا نیه، به‌ڵکو هێشتا زۆربه‌یان بێ بیر‌و هۆشن و ژیریان ناخهنهکار.
3404 - ژیانی ئه‌م دنیایه جگه له گه‌مه و گاڵته و یاری شتێکی تر نیه... (واته بێ نرخه و ئه‌وه ناژی خه‌ڵکی ئاوا په‌لاماری ده‌ده‌ن و سته‌م له پێناویدا ده‌که‌ن) به‌ڕاستی ماڵی قیامه‌تیش و ژیانی ناو به‌هه‌شت، هه‌ر ئه‌وه ژیانه (شایسته‌ی ئه‌وه‌یه که ئاده‌میزاد هه‌وڵ و کۆششی بۆ بدات)، ئه‌گه‌ر بیانزانیایه و تێبگه‌یشتنایه.
3405 - هه‌ر کاتێک خه‌ڵکی (باوه‌ڕ لاواز) سواری که‌شتی ده‌بن، مه‌ترسی نوقم بوون و تیاچوون ڕوویان تێده‌کات، زۆر به‌کوڵ، هاناو هاوار بۆ خوا ده‌به‌ن و به دڵسۆزی و ملکه‌چیه‌وه باوه‌ڕ ده‌هێنن، به‌ڵام کاتێک خوا ڕزگاریان ده‌کات و ده‌گه‌نه‌وه وشکانی ده‌ستبه‌جێ له ڕێبازی یه‌کتاپه‌رستی ده‌ترازێن و هاوه‌ڵ و هاوبه‌ش بۆ خوا بڕیار ده‌ده‌ن.
3406 - جا با ئه‌وانه هه‌ر ناشوکرو به‌دنمه‌ک بن له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو به‌خششانه‌ی ئێمه‌وه، با نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا به‌کار بهێنن به‌و شێوازه‌ی که پێی ڕازی نیه، سه‌ره‌نجام له داهاتوودا خۆیان ده‌بیننه‌وه و به‌ئاگا دێنه‌وه..!
3407 - (باشه، خوانه‌ناسانی مه‌ککه) هه‌ست ناکه‌ن، نابینن که چۆن شوێنێکی ئه‌مین و پڕ له ئاسایشمان بۆ فه‌راهه‌م هێناون له‌کاتێکدا، له ده‌وروبه‌ریانه‌وه خه‌ڵکی ده‌فڕێنرێت، ئایا هه‌ر باوه‌ڕ به به‌تاڵ و ناحه‌قی ده‌هێنن و هه‌ست به نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا ناکه‌ن و سپڵه‌یی ده‌که‌ن؟!
3408 - جا ئیتر کێ له‌وه سته‌مکارتره که درۆ هه‌ڵده‌به‌سێت و هاوه‌ڵی بۆ بڕیار ده‌دات، یان ئه‌و حه‌ق و ڕاستیه‌ی که بۆی هاتووه به درۆی ده‌زانێت، مه‌گه‌ر هه‌ر دۆزه‌خ شایسته بێت، ئایا له دۆزه‌خدا جێگه و ڕێگه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی بۆ بێ باوه‌ڕان دابین نه‌کراوه؟ (بێگومان ئاماده کراوه).
3412 - له نزیکترین و نزمترین وڵاتیاندا، به‌ڵام له ئاینده‌دا (نۆره‌یان دێته‌وه) ڕۆمه‌کان دوای شکستیان سه‌رده‌که‌ونه‌وه.
3413 - له چه‌ند ساڵێکدا (چه‌ند ساڵێکی داهاتوو نێوان 3-9 ساڵ)، هه‌موو کار‌و فرمانێك ته‌نها به‌ده‌ست خوایه، له‌وه‌و پێش و له‌وه‌و دوایش (له هه‌موو کات و هه‌موو شوێنێك)، جا ئه‌و ڕۆژه ئیمانداران خۆشحاڵ و شاد ده‌بن...
3414 - به سه‌رکه‌وتنی خوا، (که به‌خشی به ئیمانداران و به ڕۆمه‌کان)، هه‌ر که‌سێك یان هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك ئه‌و زاته بیه‌وێت، سه‌ری ده‌خات، هه‌ر ئه‌و خوایه‌ش خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی بێ سنووره و زۆریش دلۆڤان و میهره‌بانه.
3415 - بێگومان ئه‌وه به‌ڵێنی خوا خۆیه‌تی (که ئیمانداران و ڕۆمه‌کان سه‌رده‌خات به‌سه‌ر فارسه‌کاندا)، خوا سه‌رپێچی ناکات له به‌ڵێنه‌که‌ی، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ته‌نها ڕواڵه‌ت له دنیا ده‌زانن (عه‌قڵیان له چاویاندایه)، ئه‌وانه بێ ئاگا‌و بێ خه‌به‌رن له ڕۆژی دوایی و قیامه‌ت...
3416 - ئه‌وانه هه‌ر ڕواڵه‌ت له ژیانی دنیا به‌دی ده‌که‌ن، له به‌رامبه‌ر قیامه‌تیشه‌وه بێ ئاگان.
3417 - ئایا ئه‌وه له ناخی خۆیاندا بیرێکیان نه‌کردۆته‌وه، که خوا ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی له نێوانیاندا هه‌یه ته‌نها به حه‌ق و سنووردار نه‌بێت دروستی نه‌کردوون؟ له ڕاستیدا زۆربه‌ی خه‌ڵکی بێ باوه‌ڕن به گه‌یشتنه خزمه‌تی په‌روه‌ردگاریان.
3418 - ئایا به‌سه‌ر زه‌ویدا نه‌گه‌ڕاون، تا ته‌ماشا بکه‌ن و سه‌رنج بده‌ن چیمان به‌سه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی پێش ئه‌ماندا هێناوه، له‌مان زۆر به‌هێزترو به ده‌سه‌ڵات تر بوون، زه‌ویان ژێره‌و ژوور ده‌کرد (واته ده‌یان کێڵا بۆ کشتوکاڵ و کانزایان لێ ده‌رده‌هێنا)و ئاوه‌دانیان کردبۆوه زیاتر له‌مان، پێغه‌مبه‌ره‌کانیشیان کاتی خۆی به‌ڵگه‌ی زۆر‌و ئاشکرایان بۆ هێنان؟ (به‌ڵام بێ سوود بوو، زۆربه‌یان بڕوایان نه‌کرد) جا وه‌نه‌بێت خوا سته‌می لێکردبن، به‌ڵکو هه‌ر خۆیان سته‌میان له خۆیان ده‌کرد.
3421 - ئه‌و ڕۆژه‌ی قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت، تاوانباران و تاوانکاران نا‌ئومێد و بێ هیوا ده‌بن (چونکه ده‌زانن چیان چاندووه‌و چیان کێڵاوه و چیان ده‌ست پێشکه‌ری کردوه).
3422 - که‌سیان ده‌ست نه‌که‌وت له‌وانه‌ی به شه‌ریك و هاوه‌ڵیان ده‌زانی تا تکایان بۆ بکات و فریایان بکه‌وێت، ئه‌وسا ئیتر به‌ناچاری، بێ باوه‌ڕ ده‌بن به شه‌ریك و هاوه‌ڵ (که له دنیادا پشتیان پێ ده‌به‌ستن و هاناو هاواریان بۆ ده‌بردن).
3423 - ئه‌و ڕۆژه‌ی قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت، له‌و ڕۆژه‌دا؛ ئه‌و خه‌ڵکه؛ له یه‌ك داده‌بڕێن و ده‌بنه دوو ده‌سته‌وه.
3424 - جا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، ئه‌وانه له باخچه‌و باخاتی به‌هه‌شتدا ژیانی پڕ له کامه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری و ئاسووده‌یی شاد ده‌کرێن.
3425 - ئه‌وانه بێ بڕوا بوون، کاتی خۆی به‌ڵگه و نیشانه‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆ ده‌زانی و بروایان به‌گه‌یشتنی قیامه‌ت و زیندوو بوونه‌وه نه‌بوو، ئه‌وانه ئاماده‌ن له‌ناو سزایه‌کی سه‌خت و دۆزه‌خێکی پڕ ئه‌شکه‌نجه‌و ئازاردا.
3426 - که‌واته پاکی و بێگه‌ردی و ستایش بۆ خوا، کاتێك که ئێواره‌و به‌یانی ده‌که‌نه‌وه.
3427 - شوکرو سوپاسگوزاری هه‌ر شایسته‌ی زاتی خوایه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، له‌کاتی عیشاو تاریکیدا، هه‌روه‌ها کاتێك که نیوه‌ڕۆ ده‌که‌نه‌وه.
3428 - ئه‌و خوایه زیندوو له مردوو ده‌رده‌هێنێت (له مادده بێ گیانه‌کان زینده‌واران دروست ده‌کات)، مردوویش له زیندو ده‌رده‌هێنێت (ژیان و مردن به‌رده‌وامه و تێهه‌ڵکێشی یه‌کن)، زه‌وی دوای مردنی زیندو ده‌کاته‌وه (زه‌وی له وه‌رزی پایزو زستاندا جۆره مردنێکی به‌سه‌ردا دێت، له وه‌رزی به‌هارو هاویندا جۆره زیندوو بوونه‌وه‌یه‌کی تێدا ئاشکرایه)، جا هه‌ر ئا به‌و شێوه‌یه ئێوه‌ش له گۆڕه‌کان ده‌رده‌هێنرێنه‌وه. (له‌وه ده‌چێت وه‌کو زۆربه‌ی زانایان ده‌فه‌رموون: زیندوو بوونه‌وه‌ی دووه‌م جار وێنه‌ی ڕوه‌ك له‌م خاکه سه‌رده‌ربهێنین).
3429 - له نیشانه‌و به‌ڵگه‌کانی خوا ئه‌وه‌یه ئێوه‌ی له خاك دروست کردووه، له‌وه‌ودوا دوای بڕینی چه‌ند قۆناغێك کوتوپڕ بوونه‌ته مرۆڤێك و بڵاو ده‌بنه‌وه به زه‌ویدا.
3430 - یه‌کێك له نیشانه‌و به‌ڵگه‌کانی تری ئه‌وه‌یه: که هه‌ر له خۆتان هاوسه‌ری بۆ دروست کردوون بۆ ئه‌وه‌ی ئارام بگرن له‌لایداو له نێوانتاندا خۆشه‌ویستی و سۆز‌و میهره‌بانی فه‌راهه‌م هێناوه، به‌ڕاستی ئا له‌و دیاردانه‌دا نیشانه‌و به‌ڵگه هه‌یه بۆ که‌سانێك بیرده‌که‌نه‌وه‌و تێده‌فکرن.
3431 - (یه‌کێکی تر) له نیشانه‌و به‌ڵگه‌کانی، دروستکردنی ئاسمانه‌کان و زه‌ویه (که زاناکانی ئه‌ستێره‌ناسی له ئاستیدا سه‌رسام و سه‌رگه‌ردانن) و جیاوازی زمان و ڕه‌نگتانه (ده‌نگی هیچ که‌س له که‌سی تر ناکات، سه‌ره‌ڕای سه‌ده‌ها جۆر زمان، که جۆری قسه‌کردن و داڕشتنی هه‌ر گه‌لێك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، جگه له هه‌زاران شێواز که له‌و زمانه سه‌ره‌کیانه ده‌بێته‌وه)، به‌ڕاستی ئا له‌و دیارده‌یه‌شدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ زانایان و شاره‌زایان.
3432 - یه‌کێکی تر له نیشانه‌و به‌ڵگه‌کانی خه‌وتنتانه له شه‌وو ڕۆژدا (ئه‌ڵبه‌ته خه‌و دیارده‌یه‌کی سه‌رنج ڕاکێشه‌و جێگه‌ی ورد بوونه‌وه‌و تێڕامانه)، له کاتی بێداریشدا هه‌وڵ و کۆششتانه بۆ به‌هره وه‌رگرتن له به‌خششه‌کانی خوا، جا به‌ڕاستی ئا له‌و دیارده‌یه‌شدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ که‌سانێك که ده‌بیستن و تێده‌گه‌ن.
3433 - هه‌روه‌ها له به‌ڵگه‌و نیشانه‌کانی تری ئه‌وه‌یه که هه‌وره بروسکه‌تان نیشان ده‌دات که ترسی لێ ده‌کرێت و ئومێد به‌خشیشه (ترس له ده‌نگ و ڕوناکی به‌هێزی، ترس له‌وه‌ی ببێته مایه‌ی ته‌رزه‌و لافاو، هه‌روه‌ها به‌ئومێدی فه‌رو به‌ره‌که‌ت) و له ئاسمانه‌وه باران ده‌بارێنێت، زه‌وی پێ زیندوو ده‌کاته‌وه دوای ئه‌وه‌ی که مردبوو (ڕوه‌ك و کژو گیاکان وشك بوون) به‌ڕاستی ئا له‌و دیارده‌یه‌شدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ که‌سانێك ژیریان بخه‌نه کار.
3434 - له نیشانه‌و به‌ڵگه‌کانی تری خوا ئه‌وه‌یه که ئاسمان و زه‌وی ڕاوه‌ستاون به فه‌رمانی ئه‌و (خۆر‌و هه‌ساره‌و ئه‌ستێره‌کانی له بۆشایدا ڕاگرتووه بێ کۆڵه‌که‌و بێ پاڵپشتێکی دیار)، له‌وه‌ودوا کاتێك بانگێکی لێکردن، که ئێوه له توێی خاکدان، ده‌ستبه‌جێ هه‌مووتان ده‌رده‌چن له زه‌ویداو زیندوو ده‌بنه‌وه.
3436 - هه‌ر ئه‌و زاته له سه‌ره‌تاوه به‌دیهێنراوه‌کان به‌دی ده‌هێنێت، پاشان به جۆرێکی تر دروستیان ده‌کاته‌وه، ئه‌و کاره‌ش بۆ خوا ئاسانه، نموونه‌ی به‌رزو وه‌سفی بڵند هه‌ر شایسته‌ی ئه‌و زاته‌یه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، هه‌ر ئه‌ویش زاتێکی باڵاده‌ست و دانایه.
3437 - هه‌ر له خۆتان نموونه‌ی بۆ هێناونه‌ته‌وه (که چه‌نده بڕیاردانی هاوه‌ڵ و شه‌ریك بۆ خوا نادروست و نابه‌جێیه) ئایا ئێوه ڕازین به‌نده‌و به‌رده‌سته‌کانتان ببنه هاوبه‌شتان و له‌و ماڵ و سامانه‌ی پێمانداون شه‌ریك بن و وه‌ك یه‌ك سوودی لێوه‌ربگرن و ده‌ستی تێبخه‌ن و لێیان بترسن و حسابیان بۆ بکه‌ن، هه‌روه‌ك چۆن ئێوه له یه‌کتر سڵده‌که‌نه‌وه‌و حساب بۆ یه‌کتر ده‌که‌ن؟! ئا به‌و شێوه‌یه به‌ڵگه‌و نموونه‌ی زۆر ڕوون ده‌که‌ینه‌وه بۆ که‌سانێك که ژیر‌و هۆشمه‌ند بن...
3438 - نه‌خێر، ئه‌وانه ژیر نابن، به‌ڵکو ئه‌وانه‌ی سته‌میان کردووه شوێنی ئاره‌زووی خۆیان ده‌که‌ون دوور له هه‌موو بنه‌مایه‌کی زانستی و زانیاری، جا ئیتر کێ ده‌توانێت ڕێنموویی ئه‌و که‌سانه بکات خوا گومڕای کردوون (ئه‌ڵبه‌ته خۆیان ڕێگه‌ی گومڕاییان هه‌ڵبژاردووه، خوای گه‌وره‌ش به زۆر هیدایه‌تی که‌س نادات)، که‌سیش پشتیوان و یارمه‌تیده‌ریان له سزای سه‌خت بیانپارێزێت.
3439 - (ئه‌ی ئینسان به‌دڵێکی پاك و بێگه‌رده‌وه) ڕوو بکه‌ره به‌رنامه‌و ئاینی خوا‌و ئه‌ملاولا مه‌که، خه‌ڵکینه ئێوه‌ش پابه‌ندی ئه‌و نه‌خشه‌یه بن که خوا ئێوه‌ی له‌سه‌ر دروست کردووه (واته قورئان که‌ته‌لۆك و نه‌خشه‌ی ژیانی ئاده‌میزاده‌کانه لێی لامه‌ده‌ن)، هیچ جۆره گۆڕانکاریه‌ك له هیچ نه‌خشه‌و دروستکراوێکی خوادا نی یه، ئا ئه‌وه‌یه دینی ڕاست و دروست، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م ڕاستیانه نازانن.
3440 - خه‌ڵکینه: ڕوو بکه‌نه په‌روه‌ردگارتان، به‌ملکه‌چی بگه‌ڕێنه‌وه بۆلای، له‌و بترسن و خۆتان له سزای بپارێزن، نوێژه‌کانیشتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن، مه‌بن به‌و که‌سانه‌ی که شه‌ریك و هاوه‌ڵی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن...
3442 - کاتێك ته‌نگانه‌و ناخۆشی تووشی خه‌ڵکی ده‌بێت، هاناو هاوار بۆ په‌روه‌ردگاریان ده‌به‌ن و هه‌ر له‌و ده‌پاڕێنه‌وه، پاشان که ناخۆشی و ته‌نگانه‌که نه‌ماو خوا ده‌وری ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆی لێکردنه‌وه، یه‌کسه‌ر ده‌سته‌یه‌کیان هاوه‌ڵ بۆ په‌روه‌ردگاریان بڕیار ده‌ده‌ن.
3443 - با ئه‌وانه هه‌ر به‌دنمه‌ك بن و قه‌دری نازو نیعمه‌ت و به‌خششه‌کانمان نه‌زانن، با ڕابوێرن، له ئاینده‌دا ده‌زانن چ په‌نێکیان داوه‌و چ به‌ڵایه‌کیان به‌سه‌ر خۆیان هێناوه.
3444 - ئایا مه‌گه‌ر بۆ سه‌ر ئه‌و هاوه‌ڵگه‌رانه به‌ڵگه‌مان ناردووه تا وێڵ بن له خواپه‌رستی و شوێنی نادروستی بکه‌ون؟! به‌ڵگه‌که‌ش قسه بکات و شه‌ریك بۆ خوا دانانه‌که‌یان په‌سه‌ند بکات؟!
3449 - خوا ئه‌و زاته‌یه که دروستی کردوون و پاشان ڕزق و ڕۆزی پێبه‌خشیون (ئاو‌و هه‌واو خۆر‌و خاك و هۆکاره‌کانی به‌ده‌ست هێنانی سامان به‌شێکن له به‌خششه‌کانی) له‌دوایدا ده‌تانمرێنێت، پاشان زیندووتان ده‌کاته‌وه، ئایا هیچ کام له‌وانه‌ی که کردوتانن به هاوبه‌شی خوا، شتی وایان له ده‌ست دێت؟! پاکی و بڵندی بۆ ئه‌و زاته‌یه له‌وه‌ی ئه‌وانه ده‌یکه‌ن به هاوبه‌شی.
3450 - تاوان و خراپه ده‌رکه‌وتووه‌و هه‌موو سه‌ر زه‌وی و ده‌ریاکانیشی گرتۆته‌وه، به‌هۆی ئه‌و تاوان و گوناهانه‌وه که خه‌ڵکی ده‌ستیان داوه‌تێ، سه‌رئه‌نجام ده‌بێت تاڵاوی هه‌ندێك له کرده‌وه‌کانیان بچێژن (که به‌رپابوونی جه‌نگ و کاره‌ساته سروشتیه‌کانه) بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕێبازی پاکی و خواناسی.
3451 - (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: بگه‌ڕێن به‌سه‌ر زه‌ویدا و ته‌ماشا بکه‌ن و سه‌رنج بده‌ن و بزانن چۆن بوو سه‌رئه‌نجامی پێشینه‌کان، ئه‌وانه‌ی زۆربه‌یان هاوه‌ڵگرو بت په‌رست بوون.
3452 - که‌واته ڕووی خۆت بکه‌ره ئه‌م ئاینه پته‌وو چاك و دامه‌زراوه، پێش ئه‌وه‌ی ڕۆژێك بێت هیچ که‌س نه‌توانێت جڵه‌وی بگرێت و دژایه‌تی به‌رنامه‌ی خوا بکات، ئه‌و ڕۆژه خه‌ڵکی هه‌موو له یه‌ك جیاده‌بنه‌وه (به‌هه‌شتیان بۆ به‌هه‌شت به ڕێ ده‌کرێن، دۆزه‌خیه‌کانیش بۆ دۆزه‌خ).
3454 - تا خوا زۆر به زیاده‌وه پاداشتی ئه‌وانه بداته‌وه که ئیمانیان هێناوه‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، به‌ڕاستی ئه‌و زاته کافرانی خۆش ناوێت.
3455 - له به‌ڵگه‌و نیشانه‌کانی (گه‌وره‌یی په‌روه‌ردگار) ئه‌وه‌یه چه‌نده‌ها جۆر با ده‌نێرێت وه‌ك مژده به‌خشێك (له کاتێکدا که هه‌ڵگری هه‌ورو هه‌ڵمی ئاوه)، تا ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆیتان پێ بچێژێت، تا که‌شتیه‌کان به ده‌ریادا به فه‌رمانی ئه‌و هاتوچۆ بکه‌ن و تا له به‌خششه‌کانی به‌هره‌وه‌ر ببن، بۆ ئه‌وه‌ش سوپاسگوزاری بکه‌ن.
3457 - خوا ئه‌و زاته‌یه که چه‌نده‌ها جۆر - با - ده‌نێرێت، ئه‌و - با - یه هه‌ور هه‌ڵده‌گرێت و له‌گه‌ڵ خۆیدا ڕاپێچی ده‌کات، جا خوا په‌خشی ده‌کاته‌وه به ئاسماندا به‌هه‌ر شێواز‌و شێوه‌یه‌ك که بیه‌وێت، هه‌وره‌کان پارچه پارچه ده‌کات، ئینجا ده‌بینیت باران له نێوانیاندا ده‌رده‌چێت و داده‌به‌زێته سه‌ر زه‌وی، جا کاتێك بارانه‌که‌ی باراند بۆ هه‌ر تاقمێك له به‌نده‌کانی که بیه‌وێت، ئه‌وانیش یه‌کسه‌ر خۆشحاڵ و دڵخۆش ده‌بن و مژده ده‌ده‌ن به یه‌کتری...
3459 - جا ئیتر سه‌رنج بده‌و ته‌ماشای چه‌نده‌ها ئاسه‌واری ڕه‌حمه‌تی خوا بکه، که چۆن زه‌وی زیندوو ده‌کاته‌وه دوای مردنی، بێگومان ئه‌و زاته‌ی که ئه‌و کارانه ئه‌نجام ده‌دات، مردووان زیندوو ده‌کاته‌وه‌و هه‌ر ئه‌و زاته ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه، (مردووانیش وه‌ك ڕوه‌ك له کاتی خۆیدا له زه‌وی ده‌رده‌هێنێته‌وه بۆ لێپرسینه‌وه).
3460 - سوێند به خوا خۆ ئه‌گه‌ر ڕه‌شه‌بایه‌کی زه‌ره‌رمه‌ند بنێرن و ببینن کشتوکاڵ و باخه‌کانیانی زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕان، ئه‌وه ئه‌وانه ئیتر ده‌ست ده‌که‌ن به ناشوکری و له دین وه‌رده‌گه‌ڕێن.
3461 - جا به‌ڕاستی تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم نا‌توانیت ده‌نگی خۆت، واته: بانگه‌وازه‌که‌ت، به مردووه‌کان ڕابگه‌یه‌نیت، هه‌روه‌ها نا‌توانیت که‌ڕو گوێ گرانه‌کانی لێ تێبگه‌یه‌نیت (کافران وه‌ك مردوو، وه‌ك که‌ڕن)، کاتێك ڕوو وه‌رده‌گێڕن و پشت هه‌ڵده‌که‌ن و بایه‌خ به بانگه‌وازه‌که‌ت ناده‌ن.
3464 - ئه‌و ڕۆژه‌ی که قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت تاوانباران سوێند ده‌خۆن (که: له جیهانی به‌رزه‌خدا، یان له ژیانی دنیادا) ته‌نها کاژێرێك ماونه‌ته‌وه، ئا ئه‌وانه کاتی خۆی له ڕاستی لاده‌دران.
3465 - (له ڕۆژی قیامه‌تدا که تاوانباران سه‌ریان لێشێواوه‌و سوێندی درۆ ده‌خۆن) ئه‌وانه‌ی زانیاری و ئیمانیان پێبه‌خشرابوو ده‌ڵێن: سوێند به‌خوا بێگومان ئێوه به‌ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی خوا بڕیاری له‌سه‌ر بووه ماونه‌ته‌وه (له دنیاداو له جیهانی به‌رزه‌خیشدا) تا ڕۆژی زیندووبوونه‌وه، جا ئه‌مه ڕۆژی زیندووبوونه‌وه‌که‌یه، به‌ڵام ئێوه به‌م ڕاستیه‌تان نه‌ده‌زانی و بڕواتان پێی نه‌بوو.
3466 - جا له‌و ڕۆژه‌دا تکاو پاڕانه‌وه‌و بڕو بیانووی ئه‌وانه‌ی سته‌میان کردووه، هیچ سوودێکی نیه بۆیان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خوا لێیان ڕازی نابێت و ئه‌وانه‌ش داوای لابردنی ڕق و قینی خوایان لێ ناکرێت، به‌هۆی تۆبه‌وه خۆیان ڕزگار بکه‌ن.
3467 - سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه له‌م قورئانه‌دا له هه‌موو بابه‌تێك نموونه‌مان بۆ خه‌ڵکی هێناوه‌ته‌وه، که‌چی هه‌ر ئایه‌تێکیشیان بۆ بهێنیت و به‌سه‌ریاندا بخوێنیته‌وه، ئه‌وه بێگومان ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن ده‌ڵێن: ئێوه ته‌نها پێشێلکه‌ری حه‌قن و هیچی تر نین!!
3468 - ئا به‌و شێوه‌یه خوا مۆر ده‌نێت به‌سه‌ر دڵی ئه‌وانه‌دا که نازانن و به‌شوێن حه‌ق و ڕاستیدا ناگه‌ڕێن، (شوێن ڕاستی و حه‌قیقه‌ت ناکه‌ون).
3469 - جا (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) دان به‌خۆدا بگره‌و ئارام بگره، چونکه بێگومان وه‌عدو به‌ڵێنی خوا حه‌ق و ڕاسته و هه‌ر دێته‌دی، ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان نیه بێ ئارامت نه‌که‌ن و ساردت نه‌که‌نه‌وه.
3470 - سه‌رنجی سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقرة) بده.
3471 - ئه‌وه چه‌نده‌ها ئایه‌ت و فه‌رمانێکن له قورئانی پڕ له حیکمه‌ت و دانایی.
3472 - ئه‌م قورئانه هیدایه‌ت به‌خش و ڕێنموویی به‌خش و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه بۆ چاکه‌کاران...
3473 - ئه‌وانه‌ی که نوێژه‌کانیان به چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، زه‌کاتیش (له ماڵ و سامانیان) ده‌رده‌که‌ن، دڵنیاش ده‌بن به‌هاتنه دیی ڕۆژی قیامه‌ت (خۆیانی بۆ ئاماده ده‌که‌ن).
3474 - ئا ئه‌وانه له‌سه‌ر ڕێنموویی و ڕێبازی په‌روه‌ردگاریانن، ئا ئه‌وانه‌شن ڕزگار و سه‌رفراز.
3475 - هه‌ندێک له خه‌ڵکی هه‌ن قسه‌ی بێ خێر و بێ مانا ده‌کڕن (وه‌ک گۆرانیه ناپوخته‌کان، کتێب و شریته بێ خێره‌کان... هتد) تا خۆی و که‌سانی تریش له ڕێبازی خوا وێڵ بکات، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بکات به‌مه‌ترسی کاره‌که‌ی و بزانێت چ که‌تنێک ده‌کات به خۆی و خه‌ڵکی و بۆیه ئه‌و شته بێ نرخ‌و خێرانه ده‌کرێت تا گاڵته به په‌یام و ڕێبازی خوا بکات، ئا ئه‌وانه سزا و تۆڵه‌یه‌کی ڕیسواکه‌رو ئابڕووبه‌ر چاوه‌ڕێیانه.
3476 - هه‌ر کاتێکیش ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌ی به‌سه‌ردا ده‌خوێنرێته‌وه، فیز ده‌کات و فوو ده‌کاته خۆی و پشت هه‌ڵده‌کات، هه‌روه‌ک نه‌یبیستبێت، هه‌روه‌ک له گوێیدا قورسی و گرانیی هه‌بێت، که‌وابوو مژده بده به‌و جۆره که‌سانه به‌وه‌ی سزای به ئێش چاوه‌ڕێیانه!!
3477 - به‌ڕاستی ئه‌وانه ئیمانیان هێناوه و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، چه‌نده‌ها باخچه‌ی به‌هه‌شتی پڕ له نازو نیعمه‌ت بۆیان ئاماده‌یه...
3478 - هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی نه‌بڕاوه و نه‌مریی تیایدا، ئه‌و به‌ڵێنه‌ی خوا پیی داوون، وه‌عده و به‌ڵێنێکی حه‌ق و ڕاسته و هه‌ر دێته دی، به‌ڕاستی ئه‌و زاته به ده‌سه‌ڵات و دانایه.
3479 - ئاسمانه‌کانی دروست کردووه به‌بێ کۆڵه‌که به‌چاوی خۆتان ده‌یانبینن، له زه‌ویشدا کێوه‌کانی دامه‌زراندوه که له‌نگه‌ری زه‌ویان ڕاگرتووه و (چه‌نده‌ها سوودی تریان هه‌یه) ئه‌وه‌کو ژێره و ژوورببن و لارببنه‌وه، جۆره‌ها زینده‌وه‌ر و گیانله‌به‌ریشی تیادا بڵاوکردۆته‌وه، (هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت): له ئاسمانیشه‌وه ئاومان دابه‌زاند، جۆره‌ها وه‌ک و گژوگیای هاو جووتی به‌سوود و به که‌ڵک و جوان و ڕازاوه‌مان له زه‌ویدا پێ ڕواند.
3481 - سوێند به خوا به ڕاستی ئێمه حیکمه‌ت و دانایمان به _لوقمان_ به‌خشی، به‌م شێوه‌یه (پێمان وت) شوکرانه بژێرو سوپاسگوزاریه‌که‌ی هه‌ر بۆ خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وه‌ش سوپاسی خوای نه‌کرد، ئه‌وه بێگومان خوا بێ نیازه‌و سوپاسکراوه (پێویستی به‌سوپاسی که‌س نیه).
3482 - جا لوقمان به کوڕه‌که‌ی خۆی وت له کاتێکدا که ئامۆژگاری ده‌کرد: کوڕه شیرینه‌که‌م; نه‌که‌یت شتێک یان که‌سێک به هاوتاو هاوبه‌شی خوا بڕیار بده‌یت، چونکه به‌ڕاستی هاوتاو هاوبه‌ش بڕیاردان سته‌مێکی زۆر گه‌وره و ناڕه‌وایه.
3483 - (لێره‌دا خوا ئامۆژگاریه‌کان له ده‌می لوقمان ده‌فه‌رموێت): ئێمه فه‌رمانمانداوه به ئاده‌میزاد به چاک ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ دایک و باوکی‌دا، دایکی به ئێش و ئازار‌و لاوازی و بێتاقه‌تیه‌کی زۆره‌وه، (به پێستی سکی نۆ مانگ) هه‌ڵی گرتووه، بڕینه‌وه‌شی له دوای دوو ساڵه، فه‌رمانمان پێدا که ئه‌ی ئینسان سوپاسگوزاری منیش و دایک و باوکیشت به، دڵنیابن که گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای منه.
3484 - ئه‌گه‌ر دایک و باوکت کۆششیان له‌گه‌ڵتا کرد، تا به‌بێ هیچ به‌ڵگه و زانیاریه‌ک هاوه‌ك بۆ من قسه‌یان مه‌که، له دنیاشدا هاوڕێ و هاوه‌ڵ و خزمه‌تگوزارێکی چاک به بۆیان له هه‌موو بار‌و دۆخێک‌دا، شوێنی ڕێبازی ئه‌وانه بکه‌وه که بۆلای من گه‌ڕاونه‌ته‌وه، له‌وه‌وداو گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای منه، جا هه‌واڵتان ده‌ده‌مێ به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌تانکرد.
3485 - پاشان له‌سه‌ر زاری لوقمان ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی کوڕی ئازیزم: به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر گوناهێک به قه‌ده‌ر تۆوی خه‌رته‌له‌یه‌ک (که زۆر ورده) هه‌بێت و له‌ناو به‌ردێکدا له ئاسمانه‌کان یان له‌و زه‌ویدا حه‌شاردرا بێت، (لای خوا شاراوه نیه) و ده‌یهێنێته مه‌یدان، چونکه به‌ڕاستی خوا هیچ شتێکی لێ شاراوه نیه و زۆریش ئاگایه.
3486 - کوڕی شیرینم نوێژه‌کانت به چاکی ئه‌نجام بده، فه‌رمان به چاکه بده، قه‌ده‌غه له گوناهو خراپه بکه، به ئارامبه له به‌رامبه‌ر ئه‌و ناخۆشیانه‌ی که تووشت ده‌بێت، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که باسکران هه‌ندێکن له‌وانه‌ی هه‌ر ده‌بێت بکرێن.
3487 - هه‌وره‌ها ڕووت وه‌رمه‌گێڕه له خه‌ڵكی و (لووت به‌رز مه‌به و به‌چاوی سووک سه‌یریان مه‌که)، به‌سه‌ر زه‌ویدا به‌ناز و فیزه‌وه مه‌ڕۆ، به‌ڕاستی خوا ئه‌و که‌سانه‌ی خۆش ناوێت که خۆهه‌ڵکێش و فه‌خر فرۆش و فیزاوین.
3488 - هه‌وڵ بده له ڕۆیشتنتدا مام ناوه‌ندیانه بڕۆ، به‌ره‌و ئامانجێکی چاک هه‌نگا و بنێ، به‌ده‌نگی هێواش و له‌بار گفتوگۆ بکه و بدوێ، چونکه به‌ڕاستی بێزارترین و ناخۆشترینی ده‌نگه‌کان ده‌نگی گوێ درێژه‌کانه.
3489 - ئایا سه‌رنجتان نه‌داوه که به‌ڕاستی هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر هه‌مووی خوا بۆ خزمه‌تی ئێوه‌ی دروست کردووه و ملکه‌چی کردووه، هه‌روه‌ها به‌فراوانی نازو نیعمه‌تی ئاشكرا‌و په‌نهانی به‌سه‌ردا ڕژاندون، (له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا) هه‌ندێک له خه‌ڵکی موجاده‌له و گفتوگۆی نابه‌جێ ده‌رباره‌ی خوا وبه‌رنامه‌که‌ی ده‌که‌ن، بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی زانستی و ڕێنموویه‌کی پێغه‌مبه‌ران و کتێببێکی ڕوونکه‌ره‌وه‌ی خوایی.
3490 - کاتێكیش پێیان بوترێت شوێنی ئه‌و به‌رنامه‌یه بکه‌ون که خوا ناردویه‌تی، ئه‌وه هه‌ر شوێنی ئه‌و شتانه ده‌که‌وین که باو و باپیران و مامۆستایانمان په‌یڕه‌وییان لی کردووه، ئایا ئه‌گه‌ر شه‌یتانیش بانگی کردبن بۆ سزای داگیرساوی دۆزه‌خ، هه‌ر په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن؟!
3491 - ئه‌و که‌سه‌ی ڕوو بکاته په‌روه‌ردگاری و کاره‌کانی هه‌مووی بگێڕێته‌وه بۆ لای ئه‌و، له کاتێکدا ئاده‌میزادێکی چاکه‌خوازه، ئه‌وه به‌ڕاستی مانای وایه که ده‌ستی به به هێزترین کارێکیش هه‌ر بۆ لای خوا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
3492 - ئه‌وه‌ش کافر بووه، ئه‌وه کافربوونه‌که‌ی، خه‌فه‌تبارت نه‌کات، گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌ر بۆ لای ئێمه‌یه، جا ئاگاداریان ده‌که‌ینه‌وه به‌وه‌ی که کردوویانه، بێگومان خوا ئاگاداره به هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که له سینه‌و دڵ و ده‌روونه‌کاندا حه‌شاردراون.
3493 - که‌مێک ماوه‌یان ده‌ده‌ین، تا تاوێک ڕابوێرن، پاشان ناچاریان ده‌کین که بچنه ناو سزای توند‌و سه‌خته‌وه.
3494 - سوێند به خوا ئه‌گه‌ر پرسیار له خوانه‌ناسان بکه‌یت: کێ ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه، ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێن: (الله)، دروستی کردوون، تۆش ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) بڵێ: سوپاس و ستایش بۆ خوا (له‌سه‌ر وتنی ڕاستی)، نه‌خێر وانییه، ئه‌و وه‌ڵامه له قه‌ناعه‌ته‌وه هه‌ڵنه‌قوڵاوه، به‌ڵکو زۆربه‌یان نازانن (له خۆیانه‌وه قسه ده‌که‌ن).
3760 - به‌ڕاستی ئه‌مڕۆ به‌هه‌شتیه‌کان له‌ناو خۆشی و شادی و کامه‌رانیه‌کی بێ وێنه‌دا سه‌رگه‌رمن.
3495 - هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه، هه‌ر خوا خاوه‌نیانه، به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌و خوایه خۆی بێ نیازه و سوپاسگوزاریی هه‌ر شایسته‌ی ئه‌وه (ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی به‌وه‌فا و به ئه‌مه‌ک بن).
3496 - خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی هه‌رچی دره‌خت هه‌یه له زه‌ویدا ببنه پێنووس، ده‌ریاش چه‌نده‌یه ببێته حه‌وت ئه‌وه‌نده و (ببێته مره‌که‌ف و زانستی ونهێنی دروستکاوه‌کانی خوا بنووسنه‌وه)، ئه‌وه هێشتا زانست و زانیاری و فه‌رمانه‌کانی خوا هه‌ر ته‌واو نابێت، به‌ڕاستی خوای گه‌وره به‌ده‌سه‌ڵاته و دانایه.
3497 - دروستکردن و به دیهێنانی هه‌مووتان و زیندو کردنه‌وه‌تان، ته‌نها وه‌ک دروستکردن و زیندووکردنه‌وه‌ی تاکه‌که‌سێک وایه، به‌ڕاستی خوا بیسه‌ره و بینایه.
3498 - ئایا سه‌رنجت نه‌داوه که به‌ڕاستی خوا شه‌و تێهه‌ڵکێشی ڕۆژ ده‌کات و ڕۆژیش تێهه‌ڵکێشی شه‌و ده‌کات، خۆر و مانگی بۆ ته‌رخان و ملکه‌چ کردون. هه‌ریه‌که‌یان تاکاتێکی دیاریکراو له سوڕانه‌وه‌یاندا به‌رده‌وام ده‌بن، به‌ڕاستی خوا به‌کارو کرده‌وه‌تان زۆر ئاگاداره.
3499 - ئه‌و شتانه ده‌ریده‌خه‌ن که: بێگومان هه‌ر خوا خۆی حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌یه، به‌ڕاستی هه‌رچی خه‌ڵکی له‌باتی و ناحه‌قیه، دڵنیا بن خوا هه‌ر خۆی هه‌میشه به‌رز و پایه بڵندو گه‌وره‌یه.
3500 - ئایا سه‌رنجت نه‌داوه که به‌ڕاستی که‌شتیه‌کان به ده‌ریادا هاتوچۆ دکه‌ن و ناز و نیعمه‌تی خوا دهێنن و ده‌یبه‌ن و ده‌سه‌ڵاتی خوا ده‌خه‌نه ڕوو، به‌ڕاستی ئا له‌و شتانه دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی زۆر دان به خۆدا ده‌گرن و زۆر سوپاسگوزارن.
3501 - کاتێکیش له ده‌ریادا شه‌پۆلێک ئابڵوقه‌ی هاوه‌ڵگه‌رو کاره‌کان بدات، وه‌ک کێوه‌کان گه‌وره بێت، ئه‌وه هاناو هاوار هه‌ر بۆ خوا ده‌به‌ن زۆر به دڵسۆزانه ملکه‌چن بۆ خوا، جا کاتێک فریایان ده‌که‌وێت و ڕزگاریان ده‌کات و ده‌یانگه‌یه‌نێته وشکانی، جا هه‌یانه به‌رده‌وام ده‌بێت له سه‌ر ڕێبازی ئیمان و ده‌مێنێته‌وه له‌سه‌ر یه‌کتاناسینی خوای میهره‌بان، (هه‌شیانه ڕێگه‌ی نادروستی خۆی ده‌گرێته‌وه)، جا که‌س له ئایات و به‌ڵگه‌کانی ئێمه نکول و په‌یمان شکێنی ناکت جگه له زۆردار و ناپاک و سپڵه.
3502 - ئه‌ی خه‌ڵکینه له په‌روه‌ردگارتان بترسن (خۆتان له خه‌شم و قینی بپارێزن) و له ڕۆژێک بترسن که باوک فریای ڕۆڵه‌ی خۆی ناکه‌وێت، ڕۆڵه‌یش هیچی له ده‌ست نایه‌ت که بۆ باوکی ئه‌نجامی بدات، به‌ڕاستی به‌ڵێنی خوا به به‌رپابوونی قیامه‌ت، حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یه، که‌وابوو وریا بن ژیانی دنیا له خشته‌یان نه‌بات، (نه‌فسی به‌دکار و شه‌یتانی به‌دره‌فتار) سه‌رگه‌ردانتان نه‌کات و غه‌ڕاتان نه‌کات له ڕێبازی خوا.
3503 - به‌ڕاستی هه‌ر خوا خۆی زانیاری به‌رپابوونی ڕۆژی قیامه‌ت ده‌زانێت، بارانیش هه‌ر ئه‌و ده‌یبارێنێت، ده‌زانێت چی له سکی دایکاندا هه‌یه، هیچ که‌س نازانێت سبه‌ی چی به‌سه‌ردێت و چی ده‌ست ده‌که‌وێت (له‌به‌رهه‌می مادی دنیایی یان له زه‌خیره و توێشووی قیامه‌ت)، هیچ که‌سیش نازانێت له‌سه‌ر چ زه‌ویه‌ک ده‌مرێت و کۆتای به‌ژیانی دێت (هه‌روه‌ها کاتی مردن و چۆنیه‌تیه‌که‌یشی شاراوه‌یه) به‌ڕاستی خوا به هه‌موو شتێک زانایه و ئاگاداره.
3506 - ئایا خوانه‌ناسان ده‌ڵێن: (محمد صلی الله علیه وسلم) ئه‌م قورئانه‌ی هه‌ڵبه‌ستووه؟ نه‌خێر وانی یه، به‌ڵکو قورئان حه‌ق و ڕاسته و له‌لایه‌ن پروه‌ردگارته‌وه نێردراوه، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌وم و هۆزێک بێ‌دار بکه‌یته‌وه که پێش تۆ بێدارخه‌ره‌وه‌یه‌کیان بۆ نه‌هاتووه، تاڕێگه‌ی هیدایه‌ت و ئیمان بگرنه‌به‌ر.
3507 - خوا ئه‌و زاته‌یه که ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی له نێوانیاندا هه‌یه له شه‌ش ڕۆژدا دروستی کردووه (مه‌رج نیه دڕێژی ئه‌و ڕۆژانه به‌قه‌ده‌ر دڕێژی شه‌و و ڕۆژی زه‌وی بێت که به بیست و چوار سه‌عات جارێک به‌ده‌وری خۆیدا ده‌سوڕێته‌وه، چونکه هه‌ندێک ڕۆژ هه‌روه‌ک قورئان خۆی ئاماژه‌ی بۆ ده‌کات هه‌زار ساڵه، هه‌ندێکی تری په‌نجا هه‌زار ساڵه)، پاشان خوا له‌سه‌ر ته‌ختی فه‌رمانڕه‌واییه‌وه سه‌رپه‌رشتی کار‌و فرمانی دروستکراوانی ده‌کات و ئه‌وه‌ی ئه‌و عیلمی پێی هه‌یه و ده‌یزانێت و ده‌یه‌وێت، هه‌ر ئه‌وه پێش دێت، (سه‌رنجی ئایه‌تی _2_الرعد بده)، خه‌ڵکینه جگه له‌و خوایه‌که‌س نیه پشتیوانی‌تان لێ بکات یان تکا کارتان بێت، ئایه یاداوه‌ری وه‌رده‌گرن و تێده‌گه‌ن.
3761 - خۆیان و هاوسه‌رانیان له ژێر سێبه‌ری دره‌ختی جوان و چڕ‌و پڕدا له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه ڕازاوه‌کان شانیان داداوه.
3508 - ئه‌و خوایه له ژوور ئاسمانه‌وه کاروباری زه‌وی ڕێک ده‌خات و سه‌رپه‌رشتی ده‌کات، له‌وه‌ودوا ڕووداوه‌کان و به‌سه‌رهاته‌کان و کار‌و کرده‌وه‌ی به‌نده‌کان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ لای، له ڕۆژێکدا که به‌رامبه‌ر هه‌زار ساڵه به‌و حسابه‌ی ئێوه که ده‌یکه‌ن.
3509 - ئا ئه‌و خوایه زانایه به نهێنی و ئاشکراکان، له هه‌مان کاتدا خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و میهره‌بانیشه.
3510 - ئه‌و خوایه زاتێکه هه‌موو شتێکی به‌چاکی و ڕێکوپێکی به‌دیهێناوه، له‌سه‌ره‌تاوه ئاده‌میزادی له قوڕ دروست کردووه.
3511 - پاشان زنجیره‌ی نه‌وه‌کانی له ئاوێکی ساده و بێ‌نرخ به‌دیهێناوه.
3512 - پاشان ئاده‌میزاده به‌ڕێک و پێکی ڕێکخست، له ڕوح و گیانێک که خۆی خاوه‌نیه‌تی فووی پێداکرد، ئینجا ده‌زگای بیستن و بینین و لێکدانه‌وه‌ی پێبه‌خشیون، که‌متان سوپاسگوزارن.
3513 - (له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه به‌هێزانه‌دا) خوانه‌ناسان ده‌یانوت: ئایه ئه‌گه‌ر مردین و بزر بووین له توێی خاکی زه‌ویدا، ئایا جارێکی تر سه‌رله‌نوێ دروست ده‌کرێینه‌وه؟! نه‌خێر ون نابن! به‌ڵکو ئه‌وانه (هه‌ر قسه‌ی به‌تاڵ و پڕوپوچ ده‌که‌ن ئه‌گینا له بنه‌ڕه‌تدا به ئاماده بوونی به‌رده‌م باره‌گای په‌روه‌ردگاریان) بێ باوه‌ڕن...
3514 - جا پێیان بڵێ: فریشته‌ی گیان کێشان که کاری گیان کێشانتانی پێ سپێردراوه ده‌تانمرێنێت، له‌وه‌ودوا بۆلای په‌روه‌ردگارتان ده‌برێنه‌وه.
3516 - بێگومان ئه‌گه‌ر بمانوویستایه هه‌موو که‌سێکمان هیدایه‌ت و ڕێنموویی ده‌کرد (به‌ناچاری و به‌بێ ویستی خۆیان)، به‌ڵام بڕیاری من ئه‌وه‌یه (که ئاده‌میزاد و په‌ریه‌کان سه‌ربه‌ست و سه‌رپشك و ئازاد بکه‌م، سه‌رئه‌نجامیش) هه‌ر دۆزه‌خ پڕ ده‌که‌م له په‌ریه‌کان و له خه‌ڵکی تێکرا، (له‌وانه‌ی بڕوایان به خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌کانی نه‌بوو).
3517 - ده‌ی که‌واته بچێژن ماده‌م ئێوه ئه‌م ڕۆژه‌تان فه‌رامۆش کرد، ئێمه‌ش به‌ڕاستی ئێوه پشتگوێ ده‌خه‌ین، بچێژن ئێش و سزای نه‌بڕاوه، له سه‌رئه‌نجامی کار‌و کرده‌وه‌یه‌ك که ده‌تانکرد.
3518 - به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌وانه بڕوا به ئایه‌ته‌کانی ئێمه ده‌هێنن، کاتێك یاداوه‌ری ده‌کرێن پێی، خێرا سوژده ده‌به‌ن ته‌سبیحات و سوپاسگوزاری په‌روه‌ردگاریان ده‌که‌ن، له کاتێکدا ئه‌وانه به هیچ شێوه‌یه‌ك فیزیان نیه و خۆیان به‌گه‌وره نازانن.
3519 - (ئه‌و ئیمانداره به‌خته‌وه‌رانه) نێوانیان خۆش نیه له‌گه‌ڵ ڕاکشان له جێگه‌و ڕێگه‌و ڕێگه‌ی گه‌رم و نه‌رما (واته به‌نوێژو خواپه‌رستی به‌شێکی شه‌و ده‌به‌نه سه‌ر)، هه‌میشه نزا‌و پاڕانه‌وه‌یان ڕوو به په‌روه‌ردگاریانه له خه‌شم و قین و دۆزه‌خی ده‌ترسن، ئاواتی ڕه‌زامه‌ندی و به‌هه‌شتیان هه‌یه و له‌و ڕزق و ڕۆزی و توانایی و زانیاریه‌ی پێمه‌ن به‌خشیوون ده‌به‌خشن.
3520 - جا هیچ که‌س له‌و به‌خته‌وه‌رانه نازانێت چی بۆهه‌ڵگیراوه وشاراوه‌ته‌وه له نازو نیعمه‌تی جۆراوجۆر لای په‌روه‌ردگاری، که چاوان پێی گه‌ش ده‌بنه‌وه و به‌دیتنی شاد ده‌بن، له پاداشتی کار‌و کرده‌وه‌ی چاك و پاکیاندا که ئه‌نجامیان ده‌دا.
3524 - سوێند به‌خوا ئێمه تاڵاو له دنیادا ده‌که‌ین به‌گه‌رویاندا، بێجگه له سزای ڕیشه‌که‌نکردنیان، بۆئه‌وه‌ی هۆش و بیربکه‌نه‌وه‌و بیرێك بکه‌نه‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای ئیمان.
3525 - جا کێ له‌و که‌سه سته‌مکارتره که به فه‌رمووده‌کانی خوا یاداوه‌ری و ئامۆژگاری کرابێت، پاشان پشتی لێ هه‌ڵکربێت و گوێی پێنه‌دات، به‌ڕاستی ئێمه تۆڵه له تاوانبار‌و تاوانکاران ده‌ستێنین.
3526 - سوێند به خوا به‌ڕاستی ئێمه ته‌وراتمان به‌خشی به مو‌سا، تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) هیچ گومانت نه‌بێت له دیداری موسا‌و له‌وه‌ش که ته‌ورات له‌لایه‌ن ئێمه‌وه به‌خشراوه به‌و، ئه‌و کاته ئێمه ته‌وراتمان کرد به ڕێنموویی بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل.
3527 - پاشان که نه‌وه‌ی ئیسرائیل خۆگری و ئارامیان کرده پیشه‌یان کردمانن به پێشه‌واو ده‌سه‌ڵاتمان پێبه‌خشین، ئه‌و کاته دڵنیایی و بڕوایه‌کی ته‌واویان هه‌بوو به ئایه‌ته‌کانی ئێمه (شایسته‌ی ئه‌و ڕێزه بوون).
3528 - به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت خۆی (دوای ئه‌وه‌ی که بوونه چه‌نده‌ها ده‌سته و گرۆ) له ڕۆژی قیامه‌تدا له‌یه‌ك جیایان ده‌کاته‌وه، چاك و خراپیان دیاری ده‌کات له‌و شتانه‌دا که‌وا ئه‌وان کێشه‌یان تێدا ده‌کرد و ڕووبه‌ڕوی یه‌ك ده‌بوونه‌وه و به‌رامبه‌ر یه‌ك ده‌وه‌ستانه‌وه.
3530 - ئایا سه‌رنجیان نه‌داوه که به‌ڕاستی چۆن ئێمه ئاوکێش ده‌که‌ین و ده‌یبه‌ین بۆ زه‌وی وزاری وشك و بێ ڕوه‌ك جا به‌و ئاوه ڕوه‌ك و گژوگیا ده‌رده‌هێنین که ماڵاتیان و خۆیشیان لێی ده‌خۆن، ئایا ئه‌وه نابینن و سه‌رنج ناده‌ن؟!
3532 - ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: ڕۆژی جیاکردنه‌وه و سه‌رکه‌وتنی ئیمان، باوه‌ڕهێنانی کافران هیچ سوودی نابێت بۆیان، هیچ مۆڵه‌تیشیان نادرێت (په‌شیمانییش سوودی نابێت).
3533 - جا تۆ ڕوویان لێ وه‌رگێڕه و گوێیان مه‌ده‌رێ، به‌ڵکو چاوه‌ڕوان به، به‌ڕاستی ئه‌وانه چاوه‌ڕوانن!!
3534 - ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له‌خوا بترسه‌و به‌رده‌وام به‌له‌سه‌ر ته‌قواو پارێزکاری، هه‌رگیز ملکه‌چی بێ باوه‌ڕان و دوورووه‌کان مه‌به (که‌ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ڕاست وێڵت بکه‌ن، چونکه) به‌ڕاستی خوا هه‌میشه و به‌رده‌وام زانا‌و دانایه.
3539 - پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) نزیکتره به‌ئیمانداران له‌خودی خۆیان (واته‌ده‌بێت له‌خۆیان زیاتر خۆشیان بوێت و فه‌رمانه‌کانی له‌سه‌رو فه‌رمان و داخوازی خۆیانه‌وه‌بێت) خێزانه‌کانیشی دایکیانن (دایکی ئیماندارانن، دایکی مه‌عنه‌ویانن) خزمانیش هه‌ندێکیان له‌هه‌ندێکی تریان له‌پێشترن، له‌ققورئانی خوادا، له‌ئیمانداران و کۆچبه‌ران، مه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ دۆستان و خزامان و ئاشنایانی خۆتان کارێکی چاك ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌و چاکه‌یه‌تان له‌نامه‌ی کرده‌وه‌کانتاندا بۆتان تۆمار کراوه.
3540 - (بیریان بخه‌ره‌وه که ئێمه) په‌یمانمان له‌پێغه‌مبه‌ران وه‌رگرتووه په‌یمانی یه‌کتاپه‌ره‌ستی، په‌یمانی گه‌یاندنی بانگه‌وازی خوا، به‌تایبه‌ت تۆ ئه‌ی محمد (صلی الله علیه‌وسلم) و له‌نوح و ئیبراهیم و مو‌سا و عیسای کوڕی مه‌ریه‌م، بێگومان په‌یمانێکی به‌هێز و بته‌ومان لێ وه‌رگرتن...
3815 - ئا له‌و کاته‌دا که ده‌وه‌ستێنرێن، یه‌خه‌ی یه‌کده‌گرن و ڕوو به ڕووی یه‌ک به توندی قسه ده‌که‌ن و پرسیار له یه‌ک ده‌که‌ن و یه‌کتری تاوانبار ده‌که‌ن.
3568 - به‌ڕاستی پیاوان و ئافره‌تانی موسوڵمان، پیاوان و ئافره‌تانی ئیمان دار، پیاوان و ئافره‌تانی ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردار، پیاوان و ئافره‌تانی ڕاستگۆ، پیاوان و ئافره‌تانی خۆگر، پیاوان و ئافره‌تانی له‌خوا ترس، پیاوان و ئافره‌تانی به‌خشه‌نده، پیاوان و ئافره‌تانی ڕۆژووان، پیاوان و ئافره‌تانی داوێن پاك و ئه‌و پیاو و ئافره‌تانه‌ی که زۆر یادی خوا ده‌که‌ن، به‌خشین و لێ بورده‌یی و پاداشتی زۆر مه‌زن و بێ سنووریان له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆ ئاماده‌کراوه (هه‌ر که دنیایان به‌جێهێشت پێی شاد ده‌بن).
3569 - بۆ هیچ پیاوێکی ئیماندار یان ژنێکی ئیماندار، نیه کاتێک که خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بڕیاری شتێک بده‌ن ئه‌وان سه‌رپشک بن (له ئه‌نجامدانی ئه‌و کاره، چونکه) ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی بکات له فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ئه‌وه ئیتر به ئاشکرا گومڕاو سه‌رلێشێواوه.
3570 - تۆ ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) کاتێ به‌و که‌سه‌ی که (زید) هو خوا نیعمه‌تی ئیمانی پێبه‌خشیوه، تۆش نیعمه‌تی ئازادیی و په‌روه‌رده‌ت له نزیکی خۆته‌وه پێداوه ده‌ڵێت: هاوسه‌ری خۆت بهێڵه‌ره‌وه لای خۆت که (زه‌ینه‌ب)ه، له خوا بترسه‌و (ته‌ڵاقی مه‌ده)، وه شتێک له دڵ و ده‌روونی خۆتدا ده‌شاریته‌وه که خوا ده‌یه‌وێت ئاشکرای بکات، له خه‌ڵکی ده‌ترسیت، (له‌به‌ر ئه‌وه) کاتێ که زه‌ید خواستی و بوو به هاوسه‌ری (پاشان ڕێک نه‌که‌وتن و جیابوونه‌وه‌و ته‌ڵاق که‌وه‌ته نێوانیان)، ئێمه (زه‌ینه‌ب)مان له تۆ ماره‌کرد، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ جێپێلێژبوون و دڵته‌نگییه‌ک بۆ ئیمانداران دروست نه‌بێت، له هێنانی هاوسه‌رانی به‌ناو کوڕیان کاتێک که پێشتر هاوسه‌رو حه‌ڵالیان بوون، فه‌رمانی خواش ده‌بێت جێبه‌جێ بکرێت.
3571 - هیچ گوناهو هه‌ڵه‌یه‌ک له سه‌ر پێغه‌مبه‌ر نیه له به‌رانبه‌ر کارێکه‌وه که خوا خستوویه‌ته سه‌رشانی، (وه ئه‌م جۆره گۆڕانکاریانه) به‌رنامه‌ی خوایه‌و له پێغه‌مبه‌ران و قه‌ومه پێشووه‌کانیشدا ڕوه‌یداوه (که عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕیان ڕاستکردووه‌ته‌وه هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ڕامیاریه‌کانیشیان به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌ی خوا سازدراوه)، به‌رده‌وامیش فه‌رمانه‌کانی خوا به‌وردی و ڕێکوپێکی ده‌بێت جێبه‌جێ بکرێت.
3572 - ئه‌وانه‌ی که په‌یامه‌کانی خوا ده‌گه‌یه‌نن، وه له‌و ده‌ترسن و جگه له‌و له هێچ که‌سی تر ناترسن، خوا خۆی به‌سه که پاداشتی (چاکه‌کاران بداته‌وه‌و له بێ باوه‌ڕانیش بپرسێته‌وه).
3573 - محمد وه‌نه‌بی باوکی هیچ که‌س له پیاوانتان بێت به‌ڵکو پێغه‌مبه‌ری خوایه‌و دواهه‌مینی پێغه‌مبه‌رانه، هه‌میشه‌و به‌رده‌وامیش خوا به هه‌موو شتێک زانایه.
3574 - ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه زۆر زۆر یادی خوا بکه‌ن (هه‌میشه ناوی پیرۆزی ئه‌وتان له‌یاد بێ له دڵ و ده‌روونتانا جۆش بخواو بێته سه‌ر زارتان).
3575 - وه (ته‌سبیحات) و ستایشی بکه‌ن له به‌یانیان و ده‌مه‌و ئێواراندا.
3576 - هه‌ر ئه‌و زاته خۆی (صلوات) و ڕه‌حمه‌تی خۆیتان هه‌میشه‌و به‌رده‌وام به‌سه‌ردا ده‌بارێنێت، هه‌روه‌ها فریشته‌کانیشی (داوای لێخۆشبونتان بۆ ده‌که‌ن) بۆ ئه‌وه‌ی له تاریکستانه‌کان ده‌رتان بکات و ڕزگارتان بکات وه بتانخاته ناو نوورو ڕووناکی (دینداریه‌وه له دنیادا، وه به‌هه‌شتی به‌رینی له قیامه‌تدا، جا ئه‌و په‌روه‌ردگاره) هه‌میشه‌و به‌رده‌وام بۆ ئیمانداران به‌ڕه‌حم و میهره‌بان و دلۆڤانه.
3577 - ئه‌و ڕۆژه‌ش که به‌دیداری شاد ده‌بن، به سه‌لام کردن پێشوازیتان لێ ده‌کات وه پاداشتی زۆر به‌نرخ و پیرۆزی بۆ ئاماده کردوون.
3578 - ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) ئێمه تۆمان ڕه‌وانه کردووه که شایه‌ت بیت (به‌سه‌ر ئومه‌تی ئیسلامه‌وه له په‌یامی خوات پێ ڕاگه‌یاندوون) وه مژده به‌خشیت (به ئیمانداران به‌وه‌ی که ڕه‌زامه‌ندی خوا‌و به‌هه‌شتی به‌رین چاوه‌ڕێیانه) هو ترسێنه‌ریشیت (بێ باوه‌ڕان ده‌ترسێنیت له خه‌شم و قینی خوا‌و دۆزه‌خ).
3592 - ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) به هاوسه‌رانت و کچه‌کانت و ئافره‌تانی ئیماندار بڵێ: که به پۆشاکی باڵا پۆش خۆیان داپۆشن ئه‌وه له‌بارترین شته که پێی بناسرێن، تا ئازار نه‌درێن و (توشی گیروگرفت نه‌بن)، هه‌میشه‌و به‌رده‌وام خوا لێخۆش‌بوو میهره‌بانه (له که‌م و کووڕی ڕابوردووتان خۆش ده‌بێت).
3593 - ئه‌گه‌ر دووڕووه‌کان و دڵ بیماره‌کان و پڕوپاگه‌نده‌چیه‌کان له مه‌دینه‌دا کۆڵ نه‌ده‌ن، مۆڵه‌ت و هانی تۆ ده‌ده‌ین که تۆڵه‌یان لێ بسێنیت، (له‌وه‌ودوا زۆربه‌یان ده‌ربه‌ده‌ر بکه‌یت)و که‌مێکیان نه‌بێت له شاردا نه‌میننه‌وه.
3594 - (ئه‌وانه) نه‌فرین لێکراون له هه‌رکوێ بژین، ده‌بیت ده‌ستگیر بکرێن و ده‌بێت بکوژرێن، (چونکه له خراپه‌و پیلان و تاوان و کوشتن و دزی و درۆزنی زیاتر هیچیان لێ نه‌وه‌شاوه‌ته‌وه).
3595 - (دژایه‌تی ئه‌و دووڕووانه) له‌به‌رنامه‌ی خوادایه‌و له ڕابوردووشدا ئه‌نجامدراوه، هه‌رگیز گۆڕانکاری نابینی له یاسا‌و به‌رنامه‌کانی خوادا.
3602 - ئه‌ی ئه‌وکه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه: وه‌کو ئه‌وانه مه‌بن که ئازاری موسایان دا (تۆمه‌تیان بۆ دروستکرد، بوختانیان بۆ هه‌ڵبه‌ست) خوای گه‌وره‌ش (له‌و تۆمه‌ت و بوختانه‌یان) پاڕاستی و پاکیی ئاشکرا کرد وه ئه‌و لای خوا زۆر به‌ڕێزو ئازیزه.
3603 - ئه‌ی ئه‌وکه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه له خوا بترسن و پارێزکاربن، هه‌میشه قسه و گوفتاری به‌جێ و به‌سوود بکه‌ن.
3604 - (ئه‌وسا ئیتر) کرده‌وه‌کانتان چاك و به‌جێ و په‌سه‌ند ده‌کات، له گوناهه‌کانیشتان خۆش ده‌بێت، جا ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بێت، ئه‌وه ئیتر سه‌رکه‌وتن و سه‌رفه‌راز‌یه‌کی بێ ءه‌ندازه‌و بێ سنووری به‌ده‌ست هێناوه.
3605 - ئێمه ئه‌مانه‌تی (عه‌قیده و بیروباوڕ، ئه‌مانتی سه‌رپشکیمان) نیشانی ئاسمانه‌کان و زه‌وی و کێوه‌کان دا، (یاخود پێشنیارمان کرد که ئێوه هه‌ڵگری ئه‌م ئه‌مانه‌ته بن)، به‌ڵام هه‌مووان ده‌ستیان پێوه‌ناو ترسان لێی (هه‌ر پێیان چاك بوو ئاوا (مسیر بن، سه‌رپشك نه‌بن) که‌چی ئاده‌میزاد هه‌ڵیگرت و گرتیه ئه‌ستۆی، به‌ڕاستی زۆر سته‌مکار و نه‌فام بوو (ئه‌گه‌ر زۆرینه ڕه‌چاو بکه‌ین).
3606 - تا خوا سزای پیاوان و، وه ئافره‌تانی دووڕوو، وه هاوه‌ڵپه‌رستان له پیاوان و له ئافره‌تان بدات، هه‌روه‌ها ته‌وبه‌و په‌شیمانی له پیاوان و ئافره‌تانی ئیماندار وه‌رده‌گرێت، بێگومان خوای گه‌وره (بۆ ئه‌وان) زۆر لێخۆش‌بوو و به‌ڕه‌حم و میهره‌بانه.
3607 - سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه، هه‌ر هه‌مووی، ئه‌و خاوه‌نێتی، ستایش و سوپاس له قیامه‌تدا (له به‌هه‌شتدا) هه‌ر پێشکه‌ش به‌و ده‌کرێت، ئه‌و (خوایه) زۆر دانا‌و ئاگایه.
3683 - به‌ڵکو تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ته‌نها بێدارکه‌ره‌وه و ترسێنه‌ریت و به‌س.
3609 - ئهوهانهی کافر‌و حه‌قپۆشن ده‌ڵێن: قیامه‌ت هه‌ر نایه‌ت و نامانگاتێ، (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: (وانیه) ئه‌رێ!! سوێند به په‌روه‌ردگارم هه‌ر یه‌خه‌تان ده‌گرێت (چونکه ئه‌و زاته) زانایه به نهێنی و شاراوه‌کان و (هه‌ر خۆی ده‌زانێ که‌ی به‌رپای ده‌کات)، به‌قه‌ده‌ر ئه‌تۆمێك له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا ناتوانێتله‌و په‌نهان بێت، وه له‌وه‌ش بچووکتر بێت یان گه‌وره‌تر (چونکه هه‌موو شتێك) له کتێبی تایبه‌تیدا ڕوون و ئاشکرایه (لوح المحفوظ)دا که وه‌ك ده‌سگایه‌کی کۆمپیوته‌ری وایه، هه‌موو شتێك تۆماره).
3610 - ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی پاداشتی ئه‌وانه بداته‌وه که باوه‌ڕیان هێناوه و کرده‌وه‌ی چاك ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌ر بۆ ئه‌وانیش لێخۆشبوو‌ن و ڕزق و ڕۆزوی ناسك و نازدار (له به‌هه‌شتی به‌ریندا) بۆیان ئاماده‌یه.
3611 - ئه‌وانه‌ش که هه‌وڵ و کۆشش ده‌ده‌ن تا به‌ربه‌ست دروست بکه‌ن له ڕێگه‌ی په‌یامی ئێمه‌داو خه‌ڵکی وێڵ ده‌که‌ن له به‌رنامه‌ی ئێمه، ئه‌وانه سزا‌و تۆڵه‌یه‌کی زۆر به‌ئێش و پڕ ئازاریان بۆ ئاماده‌یه.
3612 - ئه‌وانه‌ی که زانستی و زانیاریان هه‌یه (چ زانستییه ئایینیه‌کان وه‌ك گاوڕو جوو یان ئه‌وانه‌ی ڕۆده‌چن له‌زانستیه مادییه‌کانا) چاك ده‌زانن که ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه بۆت ڕه‌وانه‌کراوه حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌یه، هیدایه‌تبه‌خشه‌و ڕێنمونی به‌خشه بۆ ڕێبازی په‌روه‌ردگاری خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و شایه‌سته‌ی سوپاس و ستایش.
3613 - بێ بڕواکان (به‌گاڵته‌پێکردنه‌وه) ده‌ڵێن: ئایا پیاوێکتان پێبناسێنین که هه‌واڵتان ده‌داتێ، که کاتێك پارچه پارچه بوون و هه‌لا هه‌لا بوون له توێی خاک‌دا، ئێوه سه‌رله‌نوێ دروستده‌کرێنه‌وه!!.
3614 - ئایا درۆ به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ستی، یا شێت بووه؟! (نه‌خێر..!!) ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان به ڕۆژی دوایی و قیامه‌ت نیه، له سزای سه‌ختا ده‌بێ ژیان به‌رنه‌سه‌ر (چونکه له‌دنیادا) زۆر گومڕاو سه‌رلێشێواوبوون.
3615 - ئایا ئه‌وه نابینن چی ده‌وری داون له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، سه‌رنجی به‌رده‌میان ناده‌ن؟! ئاوڕێك لو دواوه ناده‌نه‌وه؟! ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له ناخی زه‌ویدا نوقمیان ده‌که‌ین، یان پارچه‌یه‌کیان له ئاسمانه‌وه به‌سه‌ردا به‌رده‌ده‌ینه‌وه، ئا له‌و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتدارییه‌دا نیشانه‌ی ڕوون و ئاشکرا هه‌یه بۆ هه‌ر به‌نده‌یه‌ك که دڵی لای خوا بێت و هۆشی لای ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وبێت.
3616 - (ئێمه) ڕێزێك و بایه‌خێکی زۆرمان به‌خشیوه به داود (فه‌رمانمان داوه که): ئه‌ی کێوه‌کان و باڵنده‌کان (ته‌سبیحات و سرودی ستایشی) له‌گه‌ڵدا بڵێنه‌وه، هه‌روه‌ها ئاسنیشمان بۆ نه‌رم کردووه (وه‌کو (معجزة)یه‌ك تا پێداویستیه‌کانی به ئاسانی لێ دروست بکات).
3617 - (هه‌روه‌ها فه‌رمانمان پێدا) که قه‌ڵغانی ده‌ره‌دامان دروست بکات، ئه‌ڵقه‌کانی به‌ڕێک و پێکی ڕێك بخات و له یه‌کیان تێهه‌ڵکێش بکات، (نه زۆر ته‌نك بێت و به‌رگه نه‌گرێت، نه زۆر سه‌نگین بێت و هه‌ڵگری بێزار بکات)، (هه‌روه‌ها فه‌رمانمان پێ دان): کار‌و کرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام بده‌ن، دڵنیاشبن که من بینام به کار‌و کرده‌وه‌تان.
3618 - بۆ سوله‌یمانیش بامان خسته ژێر فه‌رمانیه‌وه، به‌یانیان یه‌ك مانگه ڕێ ده‌ڕۆیشت و ئێواران یه‌ك مانگه ڕێ ده‌هاته‌وه، کانی مسیشمان بۆ توانده‌وه، له په‌رییانیش هه‌ندێکمان بۆ ڕاهێنا که له‌به‌رده‌ستیدا کار بکه‌ن به مۆڵه‌تی په‌روه‌ردگاری، جا ئه‌وه‌ی له فه‌رمانی ئێمه ده‌رچێت سزای دۆزه‌خی پێ ده‌چێژێت.
3619 - سوله‌یمان هه‌رچی بویستایه، په‌رییه‌کان بۆیان دروست ده‌کرد، له شوێنی خوا په‌رستی و په‌یکه‌رو حه‌وزو مه‌نجه‌ڵی گه‌وره‌ی به‌جۆرێك که له جێگه‌ی خۆی دامه‌زراوه‌و ناجوڵێت. ئه‌ی نه‌وه‌و شوێنکه‌وتوانی داوود: ئێوه به کردار‌و گوفتار سوپاسگوزاربن، هه‌رچه‌نده که‌مێك له به‌نده‌کانم سوپاسگوزارن.
3620 - کاتێ که بریاری مردنی (سوله‌یمانماندا، په‌رییه‌کان نه‌یانزانی که مردووه)، تا مۆرانه گۆچانه‌که‌ی کلۆر کرد، کاتێ که که‌وت ئه‌وسا په‌رییه‌کان بۆیان ده‌رکه‌وت که ئه‌گه‌ر غه‌یب زان و نهێنیزان بوونانیه ئاوا له کار‌و فرمانی ناخۆشدا به‌رده‌وام نه‌ده‌بوون، (هه‌ر که زانیان سوله‌یمان وه‌فاتی کردووه ده‌ستیان له کار هه‌ڵده‌گرت).
3621 - به‌ڕاستی بۆ خه‌ڵکی سه‌به‌ء له‌شوێنه‌واریاندا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی (ده‌سه‌ڵاتی خوا هه‌یه)، باخی زۆر گه‌وره‌له‌لای ڕاست و چه‌پی ناوجه‌که‌یاندا خه‌مڵی بوو، (مۆڵه‌ت درابوون که): بخۆن له‌ڕزق و ڕۆزی په‌روه‌ردگارتان و سوپاسگوزاری بن، وڵاتێکی خۆش و ئاوه‌دان و په‌روه‌ردگارێکی لێخۆش‌بوو و لێبورده‌تان هه‌یه.
3623 - (ئه‌و بارودۆخه‌ی که به‌سه‌ریاندا هات) ده‌رئه‌نجامی بێئیمانی و کافرێتیاندا بوو، مه‌گه‌ر ئێمه تۆڵه هه‌ر له کافران ناسێنین؟!).
3624 - (له‌وه‌ودوا) ئێمه له نێوان ئه‌وان و ئه‌و شوێنه‌دا که به‌ره‌که‌تمان به‌سه‌ردا ڕژاندبوون دێهات و ئاوه‌دانی ئاشکرا هه‌بوون، که به‌بێ ماندوبوون ئه‌و سه‌فه‌رانه‌یان ده‌کرد له نێوان شام و یه‌مه‌ندا) ماوه‌ی نێوان دێهاته‌کانیان ده‌بڕی به ئاسانی و بێ ماندوبوون، وه (پێمان وتبوون، ده سه‌فه‌رو بازرگانی بکه‌ن)، بڕۆن چه‌نده‌ها شه‌و و ڕۆژ بێ ئه‌وه‌ی هیچ ترس و بیمتان هه‌بێت.
3625 - (که‌چی له‌و نازو نیعمه‌ته‌ش بێزار بوون‌و) وتیان: په‌روه‌دگارا نێوانی ڕێگه‌و سه‌فه‌ره‌کانمان له‌یه‌ك دوور بخه‌ره‌وه، (به‌م داخوازییه‌یان) سته‌میان له خۆیان کرد ئێمه‌ش کردمانن به داستان و باسی سه‌رزاری خه‌ڵکی، وه پاجه پارچه‌مان کردن، به‌ڕاستی ئا له‌و)ڕووداو حاڵه‌تانه‌دا) به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ته‌واو هه‌یه بۆ که‌سانێك که خۆگربن له‌کاتی ناخۆشی و ته‌نگانه‌دا، وه سوپاسگوزاربن له کاتی خۆشی‌دا (وه هه‌وڵ بده‌ن وه‌کو ئه‌و قه‌ومه ناله‌باره بیانووگره نه‌بن).
3626 - له ڕاستیدا گومانی شیتان به‌ڕاست ده‌رچوو به‌رامبه‌ر ئه‌و جۆره که‌سانه (که وتبووی: ده‌بینی زۆربه‌ی خه‌ڵکی سوپاسگوزار نابن) بێ په‌روا شوێنی که‌وتن، جگه له ده‌سته‌یه‌ك له بڕواداران.
3627 - جا وه‌نه‌بێ (ئیبلس) هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی به‌سه‌ریاندا بێت، به‌ڵکو ئێمه (ویستومانه) که کێ باوه‌ڕی به‌قیامه‌ت و ڕۆژی دوایی هه‌یه‌و کێش له‌شك و گوماندایه ده‌ربکه‌وێت، (دڵنیابه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) که‌په‌ره‌ردگاری تۆ ئاگادار‌و چاودێره به‌سه‌ر هه‌موو شتێکداو هیچ شتێکی لێ بزر نابێت.
3628 - (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به هاوه‌ڵپه‌رستان) بڵێ: با هاناو هاوار ببه‌ن بۆ ئه‌و شتانه‌ی که له‌جیاتی خوا (ده‌یانپه‌رستن)!! (ئه‌وانه) خاوه‌نی بچوکتر له ئه‌تۆمێك نین نه له ئاسمانه‌کان، نه له زه‌ویدا، وه‌هیچ هاوبه‌شی و هاوکاریه‌کیشیان نیه تیایاندا، ده‌سه‌ڵاتی هیچ پشتیوانی و یارمه‌تیه‌کیشیان نیه.
3629 - هیچ تکاو پاڕانه‌وه‌یه‌ك سودی نیه لای (خوا) مه‌گه‌ر خۆی مۆڵه‌ت بدات هه‌تا ئه‌وکاته‌ی ئیتر (ئه‌وانه‌ی تکاکارن و ئه‌وانه‌ش که تکایان بۆ ده‌کرێت دڵیان دێته‌وه جێ و هۆشیان پیادێته‌وه و له‌یه‌کتر ده‌پرسن): په‌روه‌ردگارتان فه‌رمانی به‌چی دا‌و چی فه‌رموو: (له وه‌ڵامیاندا) ده‌ڵێن: حه‌ق و ڕاست و دروست، به‌ڕاستی ئه‌و (په‌روه‌ردگاره) زۆر به‌رزو بڵندو گه‌وره‌یه.
3630 - (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به هاوه‌ڵپه‌رستان) بڵێ: کێ ڕزق و ڕۆزیتان پێده‌به‌خشێت له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا (ئه‌گه‌ر به‌هۆی سپڵه‌ییانه‌وه وه‌ڵامیان نه‌دایته‌وه تۆ) بڵێ: (مه‌گه‌ر هه‌ر) زاتی الله (نیه ڕۆزیبه‌خش)، ئه‌وسا پێیان بڵێ: بێگومان ئێمه، یا ئێوه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی (ڕاست و دروستی) هیدایه‌تین، یاخود له گومڕاییه‌کی ئاشکرادا ڕۆچووین!! (خۆتان ببنه دادوه‌ر).
3642 - (پێیان بڵێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) به‌ڕاستی ئه‌وه، په‌روه‌ردگاری منه که ڕزق و ڕۆزی زۆر ده‌به‌خشێت به هه‌رکه‌سێك که بیه‌وێ، یان که‌می ده‌کاته‌وه‌و ته‌نگی ده‌کاته‌وه (بێگومان هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که بۆ تاقیکردنه‌وه‌یه) به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی به (نهێنی کاره‌کانمان) نازانن و په‌ی پێ نابه‌ن.
3643 - (له‌ڕاستیدا) نه ماڵتان و، نه نه‌وه‌تان شتێك نین که ببنه هۆی نزیکبوونه‌وه‌تان له ئێمه، (یا ڕازیبوونی ئێمه لێتان)، به‌ڵکو ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کاروکرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجامده‌ده‌ن (ئه‌وانه نزیکن له ئێمه‌وه‌و ڕێزیان لای ئێمه هه‌یه) ئا ئه‌وانه پاداشتیان چه‌ند به‌رابه‌ره به‌هۆی کرده‌وه‌ی چاکیانه‌وه، هه‌ر ئه‌وانیش له کۆشك و ته‌لاره‌کانی (به‌هه‌شتدا) به ئاسودیی و ئارامیی و خۆشیی، ژیان ده‌به‌نه سه‌ر.
3648 - ئه‌وه ئیتر ئه‌مڕۆ که‌ستان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نیه که قازانجێك یا زه‌ره‌رێك به کهسیترتان بگه‌یه‌نێت، به‌وستهمکارانیش ده‌ڵێین: بچێژن سزای ئه‌و ئاگره‌ی که ئێوه به درۆتان ده‌زانی و باوه‌ڕتان پێی نه‌بوو.
3649 - جا ئه‌گه‌ر ئایه‌ته ئاشکه‌او ڕوونه‌کانی ئێمه به‌سه‌ریاندا بخوێنرێته‌وه، (کافران) ده‌ڵێن: ئه‌مه کابرایه‌که‌و ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌و ڕێبازی باوانتان وێڵتان بکات، هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: ئه‌مه شتێکی ده‌ستهه‌ڵبه‌ست و هه‌ڵبه‌ستراوه، ئه‌وانه‌ش که کافرن ده‌رباره‌ی ئه‌و حه‌ق و ڕاستییه‌ی که بۆیان هاتووه ده‌ڵێن: ئا ئه‌مه سیحر‌و جادوویه‌کی ئاشکرایه!!.
3650 - (جا خۆ ئێمه) هیچ کتێب و نامه‌یه‌کمان بۆ نه‌ناردوون تا بیخوێنن (تا له‌ڕووی ئه‌وه‌وه تۆ به‌درۆ بخه‌نه‌وه‌و بڕوات پێ نه‌که‌ن)، وه پێش تۆش هیچ پێغه‌مبه‌رێکمان بۆ ڕه‌وانه نه‌کردوون (تا له سزای بێئیمانی بیانترسێنێت).
3712 - سوێند به خوا به ڕاستی بڕیاری خوا هاته دی له‌سه‌ر زۆربه‌یان که دۆزه‌خ پڕ ده‌که‌ین لێیان، له‌به‌ر ئه‌وه ئیمان و باوه‌ڕ ناهێنن (به‌هۆی سه‌رسه‌ختی و گوێ نه‌گرتنیانه‌وه).
3660 - (ئه‌وسا ئیتر) له‌نێوان ئه‌مان و ئاره‌زوکانیاندا (به‌ربست دانرا)، هه‌روه‌کو پێشتر به هاوشێوه‌ی ئه‌مان کرا، به‌ڕاستی ئه‌وانه هه‌میشه‌و به‌رده‌وام له گومان و دوودڵیدا بوون (به‌رانبه‌ر ئیمان و خۆیان بۆ دینداری یه‌کلایی نه‌ده‌کرده‌وه).
3661 - سوپاس وستایش بۆ خوایه، که به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه، فریشته‌کانی کردووه به فرستاده‌ی خۆی که خاوه‌نی چه‌نده‌ها باڵن، هه‌یانه دوو، یان سێ، یان چوار باڵه، له دروستکردندا هه‌رچی بوێت زیادی ده‌کات (له ژماره‌ی فریشته‌کان، له ئه‌ستێره و هه‌ساره‌کان، له ئاده‌میزاد و په‌ری... هتد) به‌ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.
3662 - هه‌ر کاتێک خوا ده‌روازه‌ی ڕه‌حمه‌ت و به‌خششی خۆی له خه‌ڵکی بکاته‌وه، ئه‌وه هیچ که‌س و هیچ شتێک ناتوانێت به‌ری بگرێت، هه‌ر کاتێکیش ده‌روازه‌ی ڕه‌حمه‌تی بگرێته‌وه و دای بخات، که‌س ناتوانێت له دوای گرتنه‌وه‌که‌ی خوا بێجگه له خۆی بیکاته‌وه، ئه‌و زاته هه‌ر خۆیشێ باڵاده‌ست و دانایه.
3663 - ئه‌ی خه‌ڵکینه بیربکه‌نه‌وه له چاکه‌ی خوا به‌سه‌رتانه‌وه، ئایا دروستکارو به دیهێنه‌رێکی تر هه‌یه جگه له خوا له ئاسمان و زه‌ویه‌وه ڕزق و ڕۆزیاتان پێ ببه‌خشێت؟ جگه له‌و زاته خوایه‌کی تر نیه، جا ئه‌وه چۆن له‌و بیروباوه‌ڕه دروسته لا ده‌درێن؟ (روو ده‌که‌نه گومڕایی).
3664 - (پاشان دڵخۆشی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌داته‌وه و ده‌فه‌رموێت): خۆ ئه‌گه‌ر خوانه‌ناسان بڕوات پێنه‌که‌ن، ئه‌وه دڵنیایه که پێغه‌مبه‌رانی تریش پێش تۆ بروایان پێ نه‌کراوه، به‌ڵام غه‌مت نه‌بێت هه‌ر بۆ لای خوا هه‌موو کارێک ده‌برێته‌وه و ئه‌وانه له ده‌ستی ده‌رناچن.
3665 - ئه‌ی خه‌ڵکینه: دڵنیابن به‌ڵێنی خوا ڕاست و دروسته (قیامه‌ت به‌رپا ده‌کات و له هه‌موو که‌س ده‌پرسێته‌وه) که‌وابوو ژیانی ئه‌م دنیایه سه‌رتان لی نه‌شێوێنێت و شه‌تیان نه‌تانخه‌ڵتێنێت به ناوی ڕه‌حم و به‌زه‌یی خواوه (که گوایه هه‌رچی بکه‌ن خوا به‌به‌زه‌یییه و لێتان خۆش ده‌بێت).
3668 - ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که کرده‌وه ناشیرینه‌کانی بۆ ڕازێنراوه‌ته‌وه و به جوان و چاک ده‌یبینێت؟! (وه‌ک ئه‌و که‌سه وایه که پێوه‌ری خوایی پێیه بۆ چاکه و خارپه)؟ به‌ڕاستی خوا بیه‌وێت هه‌ر که‌س گومڕا بکات ده‌یکات، هه‌ر که‌سێکیش هیدایه‌ت بدات ده‌یدات، (ئه‌ڵبه‌ته نه‌ک به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌کی) که‌واته تۆ به خه‌فه‌رتیانه‌وه خۆت مه‌فه‌وتێنه، چونکه به‌ڕاستی خوا ئاگا‌و زانایه به‌و کاروکرده‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
3669 - خوا ئه‌و زاته‌یه که بای ڕه‌حمه‌ت ده‌نێرێت و هه‌ڵمی ده‌ریاکانی پێ ده‌گوێزێته‌وه و ده‌یکاته هه‌ور، جا ده‌ینێرین بۆ وڵاتێکی وشك و مردوو، ده‌فه‌رموێت: ئینجا ئه‌و زه‌ویه‌مان پێ زیندوو کردوه دوای ئه‌وه‌ی که مردبوو، زیندو کردنه‌وه‌ی ئێوه‌ش هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌بێت.
3670 - ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌رزی وپایه‌بڵندی ده‌وێت، با بزانێت که هه‌موو سه‌ربه‌رزی و پایه بڵندیه‌ک هه‌ر بۆ خوایه، گوفتاری چاک و جوان و به‌جێ بۆ لای ئه‌و زاته به‌رز ده‌بێه‌وه، کاروکرده‌وه‌ی چاکیش گوفتاری شیرین به‌رز ده‌کاته‌وه (هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌که‌شی هه‌روایه)، جا ئه‌وانه‌ی که پیلانی خراپ ده‌گێڕن سزای زۆر توند‌و تیژ بۆتان ئاماده‌یه، پیلانی ئه‌وانه هه‌ر خۆی پووچ ده‌بێته‌وه و بێ به‌روو و ناکامه.
3671 - خوا؛ ئێوه‌ی له خاک دروستکردووه، له‌وه‌ودواش له نوتفه‌یه‌ک (که بریتیه له به‌یه‌کگه‌یشتنی سه‌ره‌مێکوته‌یه‌ک له‌گه‌ڵ هیلکۆکه‌یه‌کدا) له‌وه‌ودوا کردوونی به جووت (به نێر‌و مێ)، هیچ مێننه‌یه‌ک ئاوس نابێت و نازێت و سکه‌که‌ی دانانێت ته‌نها به ئاگاداری ئه‌و زاته نه‌بێت، هیچ ته‌مه‌ن درێژێک، ته‌مه‌نی درێژ نابێت و له ته‌مه‌نی که‌م نابێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی له زانستی خوادا یاداشت نه‌کرابێت، بێگومان ئه‌و شته له‌سه‌ر خوا ئاسانه.
3672 - هه‌ر دوو خۆره ده‌ریا وه‌کو یه‌ک نین، یه‌کێکیان ئاوی سازگار و خۆش، ئه‌وی تریان سوێر و تاڵ، له هه‌ردووکیان گۆشتی ئه‌ڕو تازه ده‌خۆن، جۆره‌ها شتی گرانبه‌ها (وه‌ک گه‌وهه‌رو مرواری و یاقووت و... هتد) ه‌رده‌هێنن و له‌به‌ری ده‌که‌ن و خۆتانی پێ ده‌ڕازێننه‌وه، ئینجا که‌شتییه‌کان ده‌بینیت ئاوه‌که له‌ت ده‌که‌ن و (به ئاسانی پیایدا ده‌ڕۆن) تا له به‌خششه‌کانی په‌روه‌ردگار به‌هره‌وه‌ر ببن، بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزریش بن.
3678 - هیچ گوناهبارێکیش گوناهی که‌سانی تر هه‌ڵناگرێت (له قیامه‌تیشدا)ئه‌گه‌ر بارگرانێک (گوناهبارێک) هاوار له که‌سێک بکات تا باری سه‌رشانی سووک بکات هیچ باری سووک ناکات هه‌تا ئه‌گه‌ر خزمیشی بێت (جا تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) ته‌نها ئه‌وانه بێ‌دار ده‌که‌یته‌وه که له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن له‌غه‌یب و په‌نهانیدا و نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌وسا ئه‌وه‌ی دڵ و ده‌روون و گوفتارو کرده‌وه‌ی خۆی پاك بکاته‌وه، ئه‌وه به‌ڕاستی سووده‌که‌ی بۆ خزمه‌تی، گه‌ڕانه‌وه و سه‌رئه‌نجامیش بۆ لای خوای گه‌وره‌یه.
3679 - ئاشکرایه که کوێرو چاوساغ وه‌ك یه‌ك نین.
3680 - تاریکیه‌کان و ڕوناکیش چون یه‌ك نین.
3681 - سێبه‌رو خۆره‌تاویش وه‌ك یه‌ك نین.
3682 - زیندووان و مردووانیش هاوتای یه‌ك نین بێگومان خوا ڕاستی ده‌دات به‌گوێی هه‌ر که‌سێکدا بیه‌وێت به‌ڵام تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم نا‌توانیت په‌یامه‌که‌ت بگه‌یه‌نیت به‌و که‌سانه‌ی که له‌ناو گۆڕدان (مه‌به‌ست کافرانه که وه‌ك مردوو نابیستن و ئه‌گه‌ر بشبیستن سوودی لێ وه‌رناگرن).
3684 - بێگومان ئێمه تۆمان ڕه‌وانه‌کردووه به‌حه‌ق و ڕاستیه‌کی ته‌واوه‌وه، تۆ مژده‌ده‌ری (ئیماندارانیت)، ترسێنه‌ری (بێ بڕواکانیت) هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌کیش نه‌بووه که فرستاده و بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی بۆ ڕه‌وانه نه‌کرابێت.
3685 - ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم خۆ ئه‌گه‌ر بڕوایان به تۆ نه‌کرد ئه‌وه دڵت له خۆت دانه‌مێنێت، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانیش هه‌ر هه‌ڵویستیان وابووه، بڕوایان به پێغه‌مبه‌ران نه‌بووه، هه‌رچه‌نده ئه‌وان به موعجیزه‌و به‌ڵگه‌ی به‌هێزه‌وه، به په‌یام و کتێبی ڕوون و ئاشکراوه بۆیان ڕه‌وانه کرابوون.
3686 - پاشان ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕبوون خه‌شم و قینی خۆمم لێگرتن و له‌ناوم بردن، جا چۆن بوو به‌ڵاو تۆڵه‌ی من.
3687 - ئایا سه‌رنجت نه‌داوه که به‌ڕاستی خوا له ئاسمانه‌وه بارانی باراندووه، جا ئێمه به‌و بارانه جۆره‌ها به‌روبوومی جیاوازمان ده‌رهێنا که (ره‌نگیان، قه‌باره‌یان، تامیان، بۆنیان، شێوه‌یان، شوێنیان، وه‌رزیان) جیاوازه... هه‌روه‌ها هه‌ندێ له‌که‌ژو کێوه‌کانمان به‌زنجیره کێشاوه، هه‌یانه چین و هێڵ و نه‌خشی سپی و سووره و ئه‌وانیش ڕه‌نگیان جیاوازه، هه‌شیانه ڕه‌شێکی تاریك و تۆخه...
3688 - هه‌روه‌ها به‌و شێوه‌یه له خه‌ڵکیش، له گیانداران و ماڵاتیش، جۆره‌ها ڕه‌نگ و شێوه و قه‌باره‌ی جیاواز هه‌یه. به‌ڕاستی هه‌ر زاناکان په‌ی به‌و نهێنییانه ده‌به‌ن و له‌ناو به‌نده‌کانی خوادا هه‌ر ئه‌وان له‌خوا ده‌ترسن (له سه‌رده‌می علم و زانستیدا ئه‌م ڕاستیه ڕوونه چونکه زانا و پسپۆڕان کاتێك ورده‌کاری به‌دیهێنراوان په‌ی پێ ده‌به‌ن، زۆر هه‌ست به گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی خوا ده‌که‌ن)، به‌ڕاستی ئه‌و خوایه زۆر باڵاده‌سته و، زۆریش لێخۆشبووه (کاتێك ڕووی تێ ده‌که‌ن و باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن).
3689 - به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که په‌یامی خوا، قورئان ده‌خوێننه‌وه و نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجامداوه‌و له‌و ڕزق و ڕۆزی و سامانه جۆراو جۆرانه‌ی پێمان به‌خشیوون، به‌خشیوویانه، به‌نهێنی و به‌ئاشکرا... (به‌نهێنی بۆ ئه‌وه‌ی ڕیاو ڕووپامایی تێکه‌ڵ نه‌بێت، به ئاشکراش بۆ هاندانی خه‌ڵکی) ئه‌وانه به‌ئومێدی بازرگانیه‌ك ئه‌و کاره ده‌که‌ن که هه‌رگیز نا‌ئومێد و زه‌ره‌مه‌ند نابن.
3690 - بۆ ئه‌وه‌ی خوای میهره‌بانیش وه‌فا بکات به به‌خشینی پاداشت بۆیان و له‌خه‌ڵات و به‌خششی زیاتریش به‌هره‌مه‌ندیان بکات، به‌ڕاستی ئه‌و خوایه لێخۆش‌بوو و سوپاسگوزاره...
3691 - ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئه‌وه‌ی که به‌وه‌حی و نیگا بۆمان ڕه‌وانه‌کردیت له‌م قورئانه، ئه‌وه حه‌ق و ڕاستیه‌و به‌ڕاست دانه‌ری کتێبه پێشه‌واکانیشه، به‌ڕاستی خوا ئاگا‌و بینایه به به‌نده‌کانی.
3692 - پاشان که‌سانێکمان کرده خاوه‌ن و ڕاگه‌یه‌نه‌ری ئه‌م قورئانه که هه‌ڵمانبژاردوون له به‌نده‌کانمان، جا هه‌یانه سته‌می له خۆی کردووه (چاکه‌ی که‌مه‌و گوناهی زۆره)، هه‌شیانه مام ناوه‌ندیه، هه‌شیانه زۆر گه‌رم و گوڕه له چاکه‌کاریدا به ویست و یارمه‌تی خوا، ئا ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌و ئه‌و گه‌رم و گوڕیه له چاکه‌کاریدا، ڕێز‌و خه‌ڵاتێکی زۆر گه‌وره‌یه..
3694 - ئینجا هه‌مووان له خۆشی‌دا ده‌ڵێن: سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که هه‌رچی غه‌م و په‌ژاره‌یه له دڵ و ده‌روونی ده‌رکردین، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارمان زۆر لێ خۆش‌بوو سوپاسگوزاره.
3695 - ئه‌و خوایه‌ی که جێنشینی کردین له ماڵی هه‌میشه‌یدا به به‌خشش و ڕێزی تایبه‌تی خۆی ئیتر هیچ نه‌خۆشی و ناخۆشیه‌ك توخنمان ناکه‌وێت، هیچ ئازار‌و ئێشێکی ده‌روونی توشمان نابێت و هیچ بێزاری و ماندوو بوونێکیش ڕومان تێناکات.
3696 - له‌و لاشه‌وه ئه‌وانه‌ی که کافر‌و بێ باوه‌ڕ بوون، دۆزه‌خ بۆیان ئاماده‌یه، بڕیاری له‌ناو چوونیان نادرێت، تا بمرن و ڕزگاریان ببێت!! ته‌نانه‌ت به‌شێك له سزاکه‌ش له‌سه‌ریان که‌م ناکرێته‌وه، ئا به‌و شێوه‌یه هه‌موو کافر‌و بێ باوه‌ڕه سه‌رسه‌خته‌کان سزا ده‌درێن و تۆڵه‌یان لێ ده‌ستێنین.
3713 - به‌ڕاستی هه‌ر ده‌ڵێیت ئێمه کۆت و زنجیرمان کردۆته گه‌ردنیان و له ژێر چه‌ناگه‌یان توندکراوه و به ناچاری سه‌ریان به‌رز ڕاگیراوه و ئه‌م لاولایان پێناکرێت و به‌رپێی خۆیان نابینن.
3714 - هه‌روه‌ها به‌ربه‌ستمان له به‌رده‌میانه‌وه و له پشتیانه‌وه داناوه، په‌رده‌شمان هێناوه به‌سه‌ر چاویاندا (مه‌به‌ست ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌شه که له ده‌روونیاندا هه‌یه و نایه‌ڵێت ڕێگه‌ی ڕاست بدۆزنه‌وه) ئیتر ئه‌وانه حه‌ق و ڕاستی نابینن.
3698 - به‌ڕاستی خوا زانا‌و شاره‌زای نهێنیه‌کانی ئاسمانه‌کان و زه‌ویه، به‌ڕاستی ئه‌و زاته زانایه به‌وه‌ی که له سینه‌و دڵ و ده‌روونه‌کاندا حه‌شاردراوه..
3699 - هه‌ر ئه‌و زاته ئێوه‌ی کرده جێ‌نشین له زه‌ویدا، جا ئه‌وه‌ی که کافر‌و بێ بڕوا بێت، ئه‌وه کافر بوونه‌که‌ی له‌سه‌ری ده‌که‌وێت، بێ باوه‌ڕیی کافران، هیچیان لای په‌روه‌ردگاریان بۆ زیاد ناکات، جگه له خه‌شم و قینی خوا لێیان، خوانه‌ناسی کافران هیچ ده‌ستکه‌وتێکی نیه جگه له خه‌ساره‌ت مه‌ندی و زه‌ره‌رمه‌نی نه‌بڕاوه.
3700 - ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی کردوتانه به هاوه‌ڵ بۆ خوا‌و هاناو هاواریان بۆ ده‌به‌ن جگه له خوا، پیشانم بده‌ن کام شوێنی زه‌ویان دروست کردووه، ئایا به‌شداریه‌کیان هه‌یه له‌گه‌ڵ خوادا له دروستکردنی ئاسمانه‌کاندا!! یاخود کتێبێکمان پێبه‌خشیوون تا دڵنیابن له هاوکاریی بته‌کان!! نه‌خێر وانی یه، به‌ڵکو ئه‌و سته‌مکارانه هیچ به‌ڵێنێك به یه‌کتری ناده‌ن، ته‌نها خه‌ڵه‌تاندن نه‌بێت.
3701 - به‌ڕاستی هه‌ر خوایه که ئاسمانه‌کان و زه‌وی ڕاده‌گرێت و نایه‌ڵێت له‌ناو بچێت و له‌یه‌ك بترازێت، سوێند به خوا ئه‌گه‌ر تێك بچن و له‌یه‌ك بترازێن، ئه‌وه هیچ که‌سێك نی یه بتوانێت دوای ئه‌و زاته فریایان بکه‌وێت، به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌و هه‌میشه‌و به‌رده‌وام خۆگرو ئارامگر‌و لێخۆشبووه.
3702 - ئه‌و کافر‌و هاوه‌ڵگه‌رانه‌ی قوڕه‌یش زۆر به‌گه‌رمی به‌خوا سوێندیان ده‌خواردو ده‌یانوت: ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌رێکی بێدارکه‌ره‌وه بۆیان بێت، بێگومان له هه‌موو گه‌لانی تر باوه‌ڕدارتر ده‌بن، که‌چی کاتێ که پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ هات له‌سه‌ر که‌شی و دووره په‌رێزی زیاتر هیچی تریان لێ نه‌وه‌شایه‌وه...
3743 - خۆریش له گه‌ردش و سوڕانه‌وه‌ی خۆیدا به‌رده‌وامه و به‌ره‌و سره‌وت ده‌چێت، یاخود به ده‌وری چه‌قی خۆیدا ده‌سوڕێته‌وه، بێگومان ئه‌وه توانای زاتێکی باڵاده‌ست و زانا ده‌رده‌خات (که هه‌موو شتێکی به ڕێکوپێکی دروست کردووه).
3744 - هه‌روه‌ها کات و شوێنی هه‌ڵهاتنی مانگیشمان دیاری کردووه (هه‌ر شه‌وێك له‌کاتێکی دیاریکراو و شوێنێکی دیاریکراودا هه‌ڵدێت، ڕاده‌ی ئه‌و ڕوناکیه‌ش که ده‌که‌وێته سه‌ری جیاوازه، هه‌تا (سه‌رئه‌نجام هه‌موو مانگێك له ڕواڵه‌تدا) وه‌ك چیلکه‌یه‌کی وشکی باریك ده‌نوێنێت.
3745 - نه خۆر بۆی هه‌یه به مانگ بگات (له هێڵ و ڕێڕه‌وی خۆی ده‌ربچێت)، نه شه‌ویش پێش ڕۆژ ده‌که‌وێت، به‌ڵکو هه‌ریه‌که‌یان له خولگه‌ی تایبه‌تی خۆیاندا مه‌له ده‌که‌ن و به ئاسانی ده‌سوڕێنه‌وه.
3746 - به‌ڵگه و نیشانه‌یه‌کی تر له هێزو ده‌سه‌ڵاتمان بۆیان، ئه‌وه‌یه که به‌ڕاستی ئێمه نه‌وه‌کانیانمان له که‌شتیه‌که‌دا هه‌ڵگرت (مه‌به‌ست که‌شتی-نوح- ه که به باپیره گه‌وره‌ی دووهه‌می ئاده‌میزاد ده‌درێته قه‌ڵه‌م).
3747 - هه‌روه‌ها که‌شتی و هۆکاری تری هاتوچۆی له وێنه‌ی ئه‌و بۆ سازاندوون، (که هۆکاره‌کانی گواستنه‌ی ئاسمانی و زه‌مینی و ده‌ریایی ده‌گرێته‌وه، چونکه هه‌ر خوا به‌دیهێنه‌ری ئاده‌میزاد و ماده خاو و سوته‌مه‌نی و... هتد
3748 - خۆ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت نوقمیان ده‌که‌ین، ئه‌و کاته که‌س نی یه بێت به هاواریانه‌وه و ڕزگاریش ناکرێن له مردن.....
3749 - مه‌گه‌ر ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی ئێمه مۆڵه‌تیان بدات تا ماوه‌یه‌کی دیاریکراو به‌هره له ژیان وه‌ربگرن.
3779 - سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو نازو نیعمه‌ته ئاشکرایه، نه‌فامان: له جیاتی خواپه‌رستیی، بت و شتی تر ده‌په‌رستن و بۆ ئه‌وه‌ی له ته‌نگانه‌دا کۆمه‌کی بکرێن‌و سه‌ربخرێن.
3780 - به‌ڵام ناتوانن سه‌ریان بخه‌ن به‌ڵکو هه‌ر ئه‌مان بوونه‌ته سه‌رباز و پاسه‌وان بۆ بته‌کان و هه‌میشه له خزمه‌تیاندا ئاماده کراون.
3781 - ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم قسه و گوفتاری ئه‌وانه غه‌مبارت نه‌کات، چونکه به‌ڕاستی ئێمه ئاگاداری ئه‌وه‌ین که ده‌یشارنه‌وه و ئه‌وه‌ش ئاشکرای ده‌که‌ن.
3790 - به‌و فریشتانه‌یش که ده‌خوڕن به‌سه‌ر سته‌مکاراندا (له‌سه‌ره مه‌رگ و له قیامه‌ت و دۆزه‌خدا).
3791 - به‌وانه‌ش که په‌یامه ئاسمانیه‌کان ده‌گه‌یه‌نن به پێغه‌مبه‌ران و به‌سه‌ریاندا ده‌یخوێننه‌وه.
3792 - به‌ڕاستی خوای ئێوه تاک و یه‌کێکه.
3793 - په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی و نێوانیانه، په‌روه‌ردگاری ڕۆژهه‌ڵاته‌کانیشه.
3794 - بێگومان ئێمه ئاسمانی دنیامان ڕازاندۆته‌وه به جوانی و ڕۆشنی ئه‌ستێره و هه‌ساره‌کان.
3795 - ئاسمانمان پاڕاستووه له پیلان و شه‌ڕی هه‌موو شه‌یتانێکی سه‌رکه‌ش.
3796 - شه‌یتانه‌کان ناتوانن هه‌واڵی ئه‌و نه‌خشه و به‌رنامانه‌ی که به‌فریشته پایه بڵنده‌کان ده‌سپێردرێت، بیزانن بیبیستن، چونکه له هه‌موو لایه‌که‌وه پارچه ئه‌ستێره‌یان بۆ ده‌هاوێژرێت.
3797 - بۆ ئه‌وه‌ی تێکبشکێنرێن و ڕاو بنرێن، سزای سه‌خت و به‌رده‌وام له قیامه‌تدا بۆیان ئاماده‌یه.
3798 - مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌واڵێک بفرێنێت و بیه‌وێت بۆی ده‌ربچێت، ئه‌وه ئه‌ستێره‌یه‌کی ڕووناک شوێنی ده‌که‌وێت و له‌ناوی ده‌بات.
3799 - ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله عیه وسلم له بێ باوه‌ڕان بپرسه: ئایا ئه‌وان گرنگتر و گه‌وره‌تر و به‌هێزترن یان ئه‌و شتانه‌ی تر که دروستمان کردووه وه‌ک (ئاسمان و زه‌وی و کێوه‌کان... هتد)، بێگومان ئێمه ئه‌وانمان له قوڕێکی مچ دروست کردووه (که یه‌کێکه له قۆناغه‌کانی دروستکردنی باوکه ئاده‌م).
3810 - خوای گه‌وره فه‌رمانده‌دا به فریشته‌کان هه‌موو ئه‌وانه‌ی سته‌میان کردووه کۆیان بکه‌نه‌وه، خۆیان و هاوسه‌رانیان، خۆیان و هاوشێوه‌یان و ئه‌و شتانه‌ش که ده‌یانپه‌رست.....
3930 - ئینجانه‌هه‌نگێک قووتی دا، له‌کاتێکدا که شایانی سه‌رزه‌نشت و گله‌یی بوو (چونکه پێش ئه‌وه‌ی خوا مۆڵه‌تی بدات قه‌ومه‌که‌ی به‌جێهێشت).
3931 - خۆ ئه‌گه‌ر له‌و که‌سانه نه‌بوایه که ته‌سبیحات و یادی خوا ده‌که‌ن و نه‌یوتایه (لا اله الا انت سبحانك انی کنت من الظالمین): په‌روه‌ردگارا هیچ خوایه‌ک نیه جگه له تۆ، پاکی و بێگه‌ردی و ستایش شایسته‌ی تۆیه و من له سته‌مکارانم.
3932 - ئه‌وه ده‌مایه‌وه له سکی نه‌هه‌نگه‌که‌دا تا ڕۆژێک که هه‌مووان زیندوو ده‌کرێنه‌وه.
3987 - ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ خۆگربه له به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و گوفتاره نادروست و هه‌ڵانه‌وه که ده‌یڵێن، به‌ڵکو یادی به‌نده‌مان داود بکه که توانایی و ده‌سه‌ڵاتمان پێ به‌خشیبوو، به‌ڕاستی ئه‌و هه‌میشه دڵی لای ئێمه بوو، به‌ته‌نگ ڕه‌زامه‌ندی ئێمه‌وه بوو.
3988 - به‌ڕاستی ئێمه‌ش که‌ژ و کێوه‌کانمان بۆ ڕام هێنابوو، ئه‌وانیس یاد و ته‌سبیحاتی خوایان ده‌کرد و پێکه‌وه ده‌یانوته‌وه له ده‌مه و ئێواران و به‌ره‌به‌یانه‌کاندا.
3990 - ئێمه پاشایه‌تیه‌که‌مان به‌هێزکردو حیکمه‌ت و دانایی وقسه و فه‌رمانی به‌جێمان پێبه‌خشی.
3991 - ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئایا هه‌واڵی ئه‌وانه‌ت پێنه‌گه‌یشتووه که کێشه‌یه‌کیان هه‌بوو، به دیوارا سه‌رکه‌وتن و خۆیان گه‌یانده میحرابه‌که‌ی!
3992 - کاتێک خۆیانکرد به ژوورداو چوونه لای داود، ئه‌ویش لێیان ترسا، به‌ڵام ئه‌وان وتیان: مه‌ترسه، هه‌ردووکمان ناکۆکیه‌کمان هه‌یه و لایه‌کمان سته‌می له‌لایه‌کمان کردووه، داواکارین که به دادپه‌روه‌ریی له نێوانماندا بڕیار بده‌یت و لایه‌نی هیچ که‌سێکمان نه‌گریت، ڕێنموویشمان بکه بۆ ڕێگه‌ی ڕاست و دروست.
5078 - ئه‌و خوایه یه‌که‌مینه و له‌سه‌ره‌تاوه‌هه‌ر هه‌بووه‌و که‌س پێش ئه‌و نه‌بووه، دواهه‌مینه و کۆتایه، که‌س دوای ئه‌و نامێنێت، (به‌ڵام ئه‌و هه‌ر ده‌مێنێت)، هه‌روه‌ها ئه‌و زاته‌دیاره و هه‌موو شت به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بوونی، له‌هه‌مان کاتدا زاتی خۆی نادیاره و (به‌چاوی سه‌ر نابینرێت، به‌ڵام به‌بینایی بیروهۆش و دڵ و ده‌روون ئاشکرایه)، هه‌ر خۆیشی زانایه به‌هه‌موو شتێک
3994 - داود وتی: سوێند به خوا بێگومان ئه‌و برایه‌ت سته‌می لێ کردوویت به‌وه‌ی ده‌یه‌وێت تاکه مه‌ڕه‌که‌ی تۆ بخاته سه‌ر مه‌ڕه‌کانی خۆی، له‌ڕاستیدا زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی شه‌ریک و هاوکارن سته‌م له یه‌کتری ده‌که‌ن، جگه له‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هه‌یه و کاروکرده‌وه‌ی چاک ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌وانیش زۆر که‌من، (ئینجا دووکه‌سه‌که دیارنه‌ما) ئه‌وسا ئیتر داود زانی که ئێمه ته‌نها تاقیمان کردۆته‌وه، (له‌به‌ر دوو هۆی سه‌ره‌کی، یه‌که‌م: فێر ببێت به‌په‌له حوکم ده‌رنه‌کات... دووه‌هه‌م: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوێندی خوارد له‌سه‌ر شتێک که لێکۆڵینه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی نه‌کردبوو) ئیتر داوای لێخۆشبوونی له په‌روه‌ردگاری کرد‌و به‌کڕنووش و سوژده‌دا چوو، داوای لێبووردنی کرد...
3995 - ئێمه‌ش له‌و هه‌ڵه‌یه‌ی خۆش بووین، بێگومان ئه‌و له نزیکان و خۆشه‌ویستانی ئێمه‌یه و خۆشترین جێگه و ڕێگه‌مان بۆ ئاماده کردووه.
3996 - ئه‌ی داود: به‌ڕاستی ئێمه تۆمان کردۆته جێ‌نشین له‌م وڵاته‌دا، فه‌رمانڕه‌وایی له نێوان خه‌ڵکدا له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی ئه‌نجام بده، هه‌رگیز شوێنی ئاره‌زوو مه‌که‌وه، تا نه‌بێته هۆی گومڕاکردن و لادانت له ڕێبازی خوا، چونکه بێگومان ئه‌وانه‌ی له ڕێبازی خوا لاده‌ده‌ن، سزای به ئێش و پڕ ئازار بۆیان ئاماده‌یه، به‌هۆی فه‌رامۆشکردنی ڕۆژی لێپرسینه‌وه.
3997 - ئێمه ئاسمان و زه‌وی دروستکراوانی نێوانمان بێ هوده و هه‌ڕه‌مه‌که‌ی دروست نه‌کردووه، ئه‌وه بیر‌و باوه‌ڕی ئه‌وانه‌یه که بێ باوه‌ڕبوون، هاوار و ناهوناڵه بۆ ئه‌وانه‌ی که کافر و بێ بڕوان له سزای ئاگری دۆزه‌خ.
3998 - نه‌خێر، ئه‌و باوه‌ڕه‌یان هه‌ڵه‌یه، به‌ڵکو ئایا ڕه‌وایه پاداشتی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه و کاروکرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه، وه‌ک ئه‌وانه لێ بکه‌ین که تۆوی خراپه‌یان چاندووه له زه‌ویدا، یاخود ئایا ئه‌وانه‌ی پارێزگار و له‌خواترسن وه‌ک خراپه‌کاران سه‌یریان بکه‌ین؟!
3999 - ئه‌م قورئانه کتێبێکی پیرۆزه دامانبه‌زاندووه بۆ لای تۆ، بۆ ئه‌وه‌ی ئایه‌ته‌کانی لێک بده‌نه‌وه و بیری لێ بکه‌نه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن بیر‌و هۆشه‌کان په‌ند و ئامۆژگاری وه‌ربگرن و تێفکرن.
4000 - ئێمه سوله‌یمانمان به‌خشی به داود، ئای چ به‌نده‌یه‌کی چاک بوو، چونکه بێگومان سوله‌یمان هه‌میشه به‌سۆزه‌وه داوای لێ خۆشبوونی له خوا ده‌کرد.
4001 - کاتێک ده‌مه‌و ئێواره ئه‌و ئه‌سپه چاکانه‌ی که ئاماده کرابوو بۆ غه‌زا هێنایان و نمایش کران له پێش چاویدا.
4002 - ئینجا وتی: من هه‌میسه حه‌ز له‌م جۆره کارانه ده‌که‌م و گرنگی به‌م ئه‌سپانه به‌خێر ده‌زانم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابێت ببنه هۆی ئه‌وه‌ی که له‌یادی په‌روه‌ردگارم غه‌فڵم بکه‌ن و یادی فه‌رامۆش بکه‌م، ئه‌سپه‌کان غاریان کرد تا له چاو ون بوون.
4003 - له‌وه‌ودوا سلێمان فه‌رمانیدا که بیانگێڕێته‌وه و که گه‌ڕانه‌وه بۆ لای ده‌ستی ده‌هێنا به ڕان و ملیاندا (به‌و شێوه‌یه خۆشه‌ویستی خۆی ده‌رده‌بڕی بۆیان، چونکه ئه‌وانه هۆکارێکن بۆ غه‌زاو گه‌یاندنی ئایینی خوا).
4004 - سوێن به خوا ئێمه سوله‌یمانمان تاقیکرده‌وه و ساوایه‌کی ناته‌واومان فڕێدایه سه‌ر ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌که‌ی، پاشان گه‌ڕایه‌وه بۆ لای خوا و په‌نای بۆ ئێمه هێنا... (چونکه به‌بێ وتنی - ان شا‌ء الله - به ئومێدی چه‌ند کوڕێک بوو).
4005 - وتی: په‌روه‌ردگارا لێم خۆش ببه و ده‌سه‌ڵاتێکم پێببه‌خشه که ده‌ست نه‌دات بۆ که‌سی تر له دوای خۆم، چونکه به‌ڕاستی ته‌نها تۆ به‌خشێنه‌ری هه‌موو ناز و نیعمه‌تێکیت.
4006 - ئێمه نزامان گیراکرد و - با - مان بۆ ڕام هێنا، که فه‌رمانی ئه‌و به‌نه‌رمی هاتووچۆ بکات، بۆهه‌رشوێنێک ویستی.
4007 - هه‌روه‌ها شه‌یتانه‌کانیشمان کرده خزمه‌تگوزاری، له هه‌موو جۆره بیناسازێک و مه‌له‌وانێکی ژێر ده‌ریا.
4010 - بێگومان سوله‌یمان له لای ئێمه پله‌ی زۆر نزیکی هه‌یه و پاشه‌ڕۆژ و ئاینده‌یه‌کی جوانی هه‌یه لای ئێمه.
4011 - ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم سه‌ر گوزه‌شته‌ی به‌نده‌ی ئێمه - ئه‌یوب- یان بۆ باس بکه، کاتێك بانگی له په‌روه‌ردگاری کرد‌و وتی: بێگومان شه‌یتان توشی نه‌خۆشی و ئازاری کرووم.
4012 - ئێمه‌ش دوعا و نزامان گیرا کرد و وتمان: هه‌سته، به‌پێی خۆت ڕابکه، ئه‌وه ئاوێکی سارده بۆ خۆشتن و خواردنه‌وه.
4013 - ئه‌وسا هه‌موو که‌س و کاریمان پێبه‌خشی و ئه‌وه‌نده‌ی تریش، ئه‌وه ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی تایبه‌تی بوو له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، یاداوه‌ریش بۆ هه‌موو خاوه‌ن بیر‌و هۆشه‌کان.
4014 - (ئه‌یوب صلی الله علیه وسلم جارێک له خێزانه‌که‌ی دڵی ئێشا، سوێندی خوارد که ئه‌گه‌ر چاك بۆوه چه‌ند دارێکی لێبدات، خوای میهره‌بانیش وه‌ك ڕێزێك بۆ ئه‌و ئافره‌ته وه‌فاداره فه‌رمانی پێدا): چه‌پکێ لاسکی ناسك بگرێت به‌ده‌سته‌وه (به‌قه‌ده‌ر ئه‌و ژماره‌یه‌ی که بڕیاری دابوو و بیماڵێت به هاوسه‌ره‌که‌یداو فه‌رمووی) سوێنده‌که‌شت مه‌شکێنه، ئێمه بینیمان به‌ڕاستی خۆگر و به‌ئارامگر بوو، به‌نده‌یه‌کی چاك و ڕێك و پێك بوو، بێگومان ئه‌و ته‌وبه‌کاره و هه‌میشه دڵی لای په‌روه‌ردگاره.
4015 - ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم باس و یادی به‌نده به‌ڕێزه‌کانمان ئیبراهیم و ئیسحاق و یه‌عقوب بکه، هه‌مویان ده‌ستێکی باڵایان هه‌بوو له گه‌یاندنی ئایینی خوادا، ده‌ستێکی باڵایان هه‌بوو له چاکه و چاکه‌کاریدا، هه‌روه‌ها به‌رچاو ڕوونی و شاره‌زایی ته‌واویان هه‌بوو له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه.
4034 - به‌ڕاستی ئه‌وه به‌سه‌رهات و کێشمه‌کێش و ده‌مه ده‌مێی دۆزه‌خیه‌کان و حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یه و بۆیان پێش دێت.
4035 - ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ به‌ڕاستی من ته‌نها بێدارکه‌ره‌وه‌م، که جگه‌له خوای تاکو تاکو ته‌نها و به‌ده‌سه‌ڵات و خه‌شمگیر له تاوانباران هیچ خوایه‌کی تر نیه.
4036 - ئه‌و خوایه په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌موو دروستکراوانی نێوانیانه، به‌ڵاده‌سته به‌سه‌ر کافراندا، لێخۆشبووه و چاوپۆشی ده‌کات له ئیمانداران.
4037 - پێیان بڵێ: ئه‌م هه‌واڵ و ده‌نگ و باسێکی زۆر گه‌وره و گرنگن.
4038 - به‌ڵام ئێوه پشتی تێده‌که‌ن و گوێی بۆ ناگرن.
4039 - خۆ من (مه‌به‌ست پێغه‌مبه‌ره) هیچ ئاگاداری ئه‌وه نه‌بووم که‌چی گوزاره‌وه له شوێنه بڵنده‌کاندا کاتێك که فریشته‌کان کێشه‌یان هه‌بوو له جێنشینی ئاده‌مدا.
4040 - وه‌حی و نیگام بۆ نایه‌ت ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بێت که من بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرام.
4041 - کێشه‌ی فریشته‌کان کاتێك بوو که په‌روه‌ردگارت پێی وتن: من ده‌مه‌وێت به‌شه‌رێک، له قوڕ دروست بکه‌م.
4042 - جا کاتێك دروستم کرد و له‌و گیان و ڕۆحه‌ی که من خاوه‌نی ئه‌وم، فووم پێداکردو گیان و ژیانم پێبه‌خشی ئێوه‌ی فریشته هه‌مووتان سووژده‌ی (رێز‌و ته‌قدیری به‌فه‌رمانی من) بۆ به‌رن.
4053 - جگه له به‌نده و عه‌بده دڵسۆزه‌کانت که هه‌ڵبژاره‌ده‌ی خۆتن (ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانم نیه).
4054 - په‌روه‌ردگار فه‌رمووی: من خۆم حه‌ق و ڕاستیم و هه‌ر حه‌ق و ڕاستیش ده‌ڵێم.
4055 - سوێند به‌زاتی خۆم ده‌بێت دۆزه‌خ پڕ بکه‌م له تۆ‌و له هه‌موو ئه‌وانه‌ی که شوێنی تۆ ده‌که‌ون.
4056 - جا تۆش ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به‌و خه‌ڵکه بڵێ: من هیچ پاداشت و خه‌ڵاتێکم له ئێوه ناوێت، من له‌و که‌سانه‌ش نیم که شت هه‌ڵبه‌ستم و زۆر له خۆم بکه‌م.
4057 - ئه‌م قورئانه ته‌نها ئامۆژگاریه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی جیهان له هه‌موو کات و شوێنێکدا.
4058 - به‌ڕاستی له داهاتوویه‌کی نزیکدا، هه‌ر له دنیادا هه‌واڵی ڕاستی و دروستی ئه‌م ئایینه ده‌زانن، له قیامه‌تیشدا هه‌موو شتێك به ته‌واوی ئاشکراو ڕوون ده‌بێت.
4059 - هاتنه خواره‌وه‌ی ئه‌م قورئانه له لایه‌ن خوای باڵاده‌ست و داناوه‌یه.
4060 - بێگومان ئێمه ئه‌م قورئانه‌مان ڕه‌وانه کردووه بۆ تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تا حه‌ق و ڕاستی ڕوون بکاته‌وه، که‌واته هه‌ر خوا بپهرسته و هه‌ر ملکه‌چ و دڵسۆزبه بۆ ئاین و به‌رنامه‌که‌ی.
4061 - ئاگاداربن: دینی پاك و خاوێن ته‌نها بۆ خوایه، ئه‌وانه‌ش جگه له‌و زاته که‌سانی تر‌و شتی تر ده‌که‌نه پشتیوانی خۆیان ده‌ڵێن: ئێمه ئه‌م بت و شتانه ناپه‌رستین ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له خوا نزیکمان بخه‌نه‌وه، له‌کاتێکدا ئه‌وان له‌خواوه نزیکترن، بێگومان خوا داوه‌ری ده‌کات له نێوانیاندا، له‌و شتانه‌دا که کێشه‌یان له‌سه‌ری هه‌یه‌و ڕایان ده‌رباره‌ی جۆراو جۆره، به‌ڕاستی خوا ئه‌و بیروباوه‌ڕ چه‌وته‌یان لێوه‌رناگرێت و هیدایه‌ت و ڕێنموویی ئه‌و که‌سانه ناکات که درۆزن و بێ باوه‌ڕن.
4062 - ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه ڕۆڵه‌یه‌ک بۆ خۆی بڕیار بدات، ئه‌وا له نێوان ئه‌و شتانه‌دا که دروستی کردووه شتێکی هه‌ڵده‌بژارد که به ویستی خۆی بوایه نه‌ک به‌ویستی ئه‌وان، پاکی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و زاته‌یه که دووره له شتی ناره‌واو نابه‌جێ، ئه‌و زاته خوایه‌کی تاک و ته‌نهاو زۆر به‌ده‌سه‌ڵاته (تۆله‌ده‌سێنێت له‌وانه‌ی دژایه‌تی ده‌که‌ن و نایپه‌رستن).
4063 - ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی دروست کردووه، به‌شێوه‌ی که‌وانه‌یی شه‌و به‌سه‌ر ڕۆژدا ده‌هێنێت، به‌هه‌مان شیوه‌ی که‌وانه‌یی ڕۆژیش به‌سه‌ر شه‌ودا ده‌هێنێت (که ئه‌مه خۆی به‌ڵگه‌یه‌کی قورئانیه له‌سه‌ر شێوازی خڕی زه‌وی)، ڕۆژو مانگیشی ڕام کردووه و ڕای هێناون (له فه‌رمانی ده‌رناچن و له‌خزمه‌تی ئاده‌میزادان)، هه‌ریه‌ک له‌وانه له چه‌رخ و خولدان تا کاتیکی دیاریکراو، ئاگاداربن: هه‌رئه‌و خوایه زۆر به‌ده‌سه‌لاته (تۆله له کافران ده‌سێنێت و له‌ده‌ستی ده‌رناچن) لێخۆشبووه (چاوپۆشی ده‌کات له هه‌له‌و که‌م و کووڕی ئیمانداران).
4064 - خه‌ڵکینه بیرتان نه‌چێت خوا ئێوه‌ی له تاکه نه‌فسێك هێناوه‌ته کایه‌وه له‌وه‌ودوا له‌و تاکه نه‌فسه هاوسه‌ره‌که‌شی فه‌راهه‌م هێناوه، له ماڵاتیشدا هه‌شت جۆری دروست کردووه (له ئایه‌تی -143، 144- له‌سووره‌تی- الانحام- دا ئاماژه‌ی بۆ کردووه) له‌وه‌ودوا له سکی دایکتاندا ئێوه دروست ده‌کات به‌چه‌ند قۆناغێك، له‌ناو سێ تاریکیدا (مه‌به‌ست سێ پێسته‌که‌یه که کۆرپه‌له‌ی تێدا حه‌شاره‌دراوه)، جا گۆرانکاری به‌رده‌وامه و گه‌وره بوون و جیابوونه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌کان (ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر ڕوو ده‌دات) ئا ئه‌وه‌یه خوا، ئا ئه‌وه‌یه په‌روه‌ردگارتان، خاوه‌نی هه‌موو به‌دیهێنراوه‌کانه جگه له‌و خوایه‌کی تر نیه، جا ئیتر بۆ کوێ لا ده‌درێن له خواپه‌رستی؟!
4065 - گه‌ر خۆتان بێ باوه‌ڕ بکه‌ن، بێگومان خوا بێ نیازه لێتان، هه‌رچه‌نده ڕازی نابێت که به‌نده‌کانی بێ باوه‌ڕبن و ڕێبازی خوانه‌ناسی بگرن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێبازی سوپاسگوزاری بگرنه به‌ر، به‌و کاره‌تان ڕازی ده‌بێت، دڵنیاش بن که هیچ که‌س کۆڵی گه‌ناهی که‌سی تر هه‌ڵناگرێت، پاشان گه‌رانه‌وه‌تان بۆ لای په‌روه‌ردگارتانه، ئه‌وسا هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و کاروکرده‌وانه‌تان پێده‌دا که ئه‌نجامتان ده‌دا، چونکه ئه‌و زاته زانایه به هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی، له سینه و دڵ و ده‌روونه‌کاندا حه‌شاردراون.
4066 - ئاده‌میزاد کاتێك ناخۆشی و زه‌ره‌رێکی تووشهات، هاناو هاوار بۆ په‌روه‌ردگاری ده‌بات و به‌دڵشکاوی لێی ده‌لاڵێته‌وه، پاشان کاتێك خوا ده‌رووی لێ کرده‌وه و ناز و نیعمه‌تی پێبه‌خشی، دوعا و نزا و هانا و هاواره‌کانی ئه‌وسای فه‌رامۆش ده‌کات، چه‌نده‌ها هاوه‌ڵ و شه‌ریك بۆ خوا بڕیار ده‌دات، ده‌یه‌وێت خه‌ڵکی له ڕێبازی خوا وێڵ بکات، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به‌و جۆره که‌سه بڵێ: که‌مێك به خوانه‌ناسی ڕابوێره، به‌ڵام دڵنیابه که تۆ نیشته‌جێی ناو ئاگری دۆزه‌خیت.
4067 - (ئایا ئه‌و جۆره که‌سانه‌ی که باسکران چاکترن) یان ئه‌و ئیمانداره‌ی که له دووتوێی شه‌وگاردا هه‌ڵده‌ستێت بۆ خواپه‌رستی، سوژده ده‌بات و به‌پێوه ده‌وه‌ستێت، له لێپرسینه‌وه‌ی قیامه‌ت ده‌ترسێت و ئومێد و هیوای به‌میهره‌بانی په‌روه‌ردگاری هه‌یه، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم بڵێ: ئایا ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌زانن و شاره‌زان، وه‌ک ئه‌وانه‌ن که هیچ نازانن و شاره‌زاییان نیه؟، به‌ڕاستی ته‌نها خاوه‌ن بیروهۆشه‌کان له‌م جۆره یاداوه‌ریانه سوود وه‌رده‌گرن و تێده‌گه‌ن (له حه‌قیقه‌تی دنیا و قیامه‌ت، وه دڵنیان ژیانی دنیا فرسه‌تێکی به‌نرخه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوا به‌کاری ده‌هێنن).
4068 - به‌و به‌ندانه‌م بڵێ که خاوه‌ن باوه‌ڕن: له په‌روه‌ردگارتان بترسن و خواناس بن، بێگومان بۆ ئه‌وانه‌ی له‌م دنیایه‌دا چاکه ده‌که‌ن، پاداشتی چاک هه‌یه، زه‌وی په‌روه‌ردگاریش فراوانه (ئه‌گه‌ر له شوێنێك دنیاتان لێ ته‌نگ کرایه‌وه کۆچ بکه‌ن بۆ شوێنێکی تر) به‌ڕاستی ته‌نها خۆگران پاداشتیان بێ سنوور و بێ ئه‌ندازه‌یه.
4069 - هه‌روه‌ها ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: به‌ڕاستی من فه‌رمانم پێدراوه هه‌ر خوا بپه‌رستم و له‌هه‌موو ژیانمدا ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری دین و ئاین و به‌رنامه‌ی ئه‌و بم.
4070 - فه‌رمانیشم پێدراوه که یه‌که‌مین که‌س بم له خواپه‌رستی و ئیسلامه‌تی و دینداریدا.
4071 - هه‌روه‌ها بڵێ: من زۆر ده‌ترسم له سزای ڕۆژێکی پڕ مه‌ترسی و سامناك، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌شی بکه‌م له فه‌رمانی په‌روه‌ردگارم.
4072 - بڵێ: من ته‌نها هه‌ر خوا ده‌په‌رستم و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری ئاین و به‌رنامه‌که‌ی ئه‌و ده‌بم.
4073 - جا ئێوه‌ش ئه‌ی بێ باوه‌ڕان چی ده‌په‌رستن جگه له‌و خوایه، بیپه‌رستن و پێیان بڵێ: بێگومان خه‌ساره‌تمه‌ندان ئه‌و که‌سانه‌ن خۆیان و خاو و خێزانیان له ده‌ستچووه له ڕۆژی قیامه‌تدا، ئاگادار بن: که به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌وه‌یه خه‌ساره‌تمه‌ندی ئاشکراو زیانی دیار‌و ڕوون.
4074 - ئه‌وانه له سه‌رویانه‌وه په‌ڵه هه‌وری دووکه‌ڵ له ئاگری ده‌وری داون، له ژێریشیانه‌وه هه‌مان په‌ڵه هه‌ور و دووکه‌ڵ هه‌یه، ئابه‌و شێوه‌یه خوای گه‌وره به‌نده‌کانی ده‌ترسێنێت و پێیان ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی به‌نده‌کانم پارێزکاربن و خۆتان له سزای من بپارێزن.
4075 - جا ئه‌وانه‌ی که خۆیان دووره په‌رێز گرتووه له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی خه‌ڵکی ده‌یپه‌رستن، جگه له خوای په‌روه‌ردگار و به‌ته‌وبه و په‌شیمانیه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ لای خوا، مژده‌ی سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی و به‌خته‌وه‌ری و کامه‌رانی بۆ ئه‌وانه‌یه، ده مژده بده به‌و به‌ندانه‌م...
4076 - ئه‌وانه‌ی گوێ بۆ قسه‌و گوفتار ده‌گرن و په‌یڕه‌وی چاکترینی ده‌که‌ن، ئا ئه‌وانه که‌سانێکن که خوا هیدایه‌ت و ڕێنموویی کردوون، ئه‌وانه خاوه‌نی عه‌قڵ و ژیری و بیروهۆشن.
4077 - جا ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که به‌هۆی خراپی و خوانه‌ناسیه‌وه بریاری سزادانی درابێت (تۆ هیچ کاروباری ئه‌وت به‌ده‌سته)... ئایا تۆ ده‌توانیت ئه‌و جۆره که‌سانه ڕزگار بکه‌یت که له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا گیریان خواردووه؟!
4078 - به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسان و دیندار بوون کۆشک و ته‌لاری چه‌ند نهۆم که ژووره‌کانی له‌سه‌ریه‌کن بۆیان ئاماده‌یه، چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێر به به‌رده‌م ئه‌و کۆشکانه‌دا جاریه، ئه‌وه‌ش به‌ڵێنی خوایه، بێگومان خوایش به‌ڵێنی خۆی ده‌باته سه‌ر.
4079 - ئایا تۆ نه‌تبینیوه‌و سه‌رنجت نه‌داوه: به‌ڕاستی خوا له ئاسمانه‌وه بارانی باراندووه، له‌وه‌ودوا له‌ناو ناخی زه‌ویدا کۆی ده‌کاته‌وه، پاشان به‌شێوه‌ی کارێز وکانی ده‌ریده‌هێنێت، ئه‌وسا هه‌ر به‌و ئاوه کشتوکاڵی ههمهجۆر و هه‌مه‌ڕه‌نگ ده‌روێنێت، ئینجا وشك ده‌بێت و زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌ڕێت، پاشان ده‌یخات و ورد‌و خاشی ده‌کات، جا به‌ڕاستی ئا له‌و شتانه‌دا یاداوه‌ری و یادخستنه‌وه هه‌یه بۆ که‌سانی ژیر‌و هۆشمه‌ند.
4080 - جا ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که خوای میهره‌بان سینه‌ی گوشاد کردووه بۆ ئیسلام و له‌سه‌ر ڕێبازی نوورو ڕوناکی په‌روه‌ردگاریه‌تی، (وه‌ك ئه‌و که‌سه وایه که پێچه‌وانه‌یه؟) هاوار و وه‌یل بۆ ئه‌وانه‌ی که دڵیان ڕه‌قه له ئاستی قورئان و یادی خوادا، ئا ئه‌وانه له گومڕاییه‌کی ئاشکرادا گیریان خواردووه.
4081 - خوا جل جلا له جوانترین و پیرۆزترین فه‌رمایشتی ناردۆته خواره‌وه که ئه‌م قورئانه‌یه، (له جوانی داڕشتندا) بابه‌ته‌کانی له یه‌ك ده‌چن، هه‌ندێك باسیشی به‌شێوازی جیاواز تیادا دووباره بۆته‌وه، جا کارکردی ئه‌م قورئانه ئه‌وه‌یه که: ته‌زوو ده‌هێنێت به گیان و پێستی ئه‌وکه‌سانه‌دا که ترسی په‌روه‌ردگاریان له دڵ و ده‌رووندا هه‌یه، پاشان گیان و پێست و دڵیان نه‌رم و ئاماده و چالاك ده‌بێت بۆ یادی خوا‌و خواپه‌رستی ئا ئه‌وه هیدایه‌ت و ڕێنموویی خوایه که هه‌ر که‌س شایسته بێت هیدایه‌ت و ڕێنموویی ده‌کات بۆ پله‌و پایه به‌رزانه، ئه‌وه‌ش که ڕێبازی خوا ون بکات که‌س نیه ڕێنموویی بکات.
4082 - جا ئایا ئه‌و که‌سه‌ی به ڕوخسار‌و ده‌م و چاوی به‌رگری له سزای سه‌ختی ڕۆژی قیامه‌ت بکات، (وه‌ك ئه‌وه وایه که نه‌ترسێت)، ئه‌وسا به‌و سته‌مکارانه ده‌وترێت: ده‌ی بچێژن سزای ئه‌وه‌ی که ده‌تانکرد.
4425 - هه‌موو خه‌ڵکی داده‌گرێته، بۆیه به ترسه‌وه ده‌ڵێن: ئه‌مه سزا‌و ئازارێکی به ئێشه (وا ڕووی تێ کردووین).
4083 - ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانیس بڕوایان به پێغه‌مبه‌ران نه‌بوو، زۆری پێ نه‌چوو تۆڵه و سزا یه‌خه‌ی پێ‌گرتن له شوێنێکه‌وه که به‌ته‌مای نه‌بوون و هه‌ستیان پێنه‌ده‌کرد.
4084 - ئه‌وسا خوا هه‌ر له ژیانی دنیادا تاڵاوی کرد به گه‌روویاندا و ڕیسوای کردن، بێگومان سزای قیامه‌ت سه‌ختتره بۆیان ئه‌گه‌ر بیانزانیایه.
4085 - سوێند بێت به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه له‌م قورئانه‌دا هه‌موو جۆره نموونه‌یه‌کمان بۆ خه‌ڵکی هێناوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری وه‌ربگرن و بیرێك بکه‌نه‌وه له ڕاستیه‌کان و تێ بگه‌ن.
4090 - جاکێ له‌و که‌سه سته‌مکارتره، که درۆ به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ستێت و ئه‌و ڕاستیه‌ی که پێی ڕاگه‌یه‌نراوه، بروای پێی نی یه. کاتێک بۆی هاتووه، مه‌گه‌ر له دۆزه‌خدا شوێنی مانه‌وه بۆ کافران نیه؟!
4091 - ئه‌و که‌سه‌ش ڕاستی و حه‌قیقتی هێناوه‌و باوه‌ڕیشی پێیه‌تی، ته‌نها ئا ئه‌وان خواناس و دیندارن.
4092 - جا ئه‌و به خته‌وه‌رانه هه‌ر چیان بوێت له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه بۆیان ئاماده‌یه و پێشکه‌شیان ده‌کرێت، ئا ئه‌وه‌یه پاداشتی چاکه‌کاران و چاکه‌خوازان.
4093 - بۆ ئه‌وه‌ی خوا چاو پۆشی بکات له خراپترینی ئه‌و گوناهانه‌ی که ئه‌نجامیانداوه، بۆ ئه‌وه‌ش پاداشتیان بداته‌وه به‌چاکتر له‌وه‌ی که ده‌یانکرد.
4094 - مه‌گه‌ر خوا به‌س نیه که پشتیوان بێت بۆ به‌نده‌ی خۆی که پێغه‌مبه‌ره (صلی الله علیه وسلم)، که‌چی ئه‌وان تۆ ده‌ترسێنن به شتی تر جگه له خوا، خۆ ئه‌وه‌ی خوا گومڕای بکات و سه‌ری لێبشێوێنێت، ئیتر که‌س ناتوانێت ده‌ستی بگرێت و ڕێنمویی بکات.
4095 - ئه‌وه‌ش که خوا هیدایه‌تی بدات و ڕێنموویی بکات و بیخاته سه‌ر ڕێی ڕاست، که‌س ناتوانێت گومڕای بکات، مه‌گه‌ر هه‌ر خوا باڵاده‌ست و تۆڵه‌سێنه‌ر نیه (له تاوانکارو تاوانباران)؟
4096 - ئه‌گه‌ر له بێ باوه‌ران بپرسیت: کێ ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه؛ بێ دوودڵی و به‌وپه‌ڕی دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێن: خوا، باشه؛ پێمان بڵێن: ئه‌وه‌ی هاواری لێ ده‌که‌ن له جیاتی خوا، ئه‌گه‌ر ئه‌و خوایه بیه‌وێت تووشی به‌ڵاو ناخۆشیه‌کم بکات، ئایا ئه‌و بتانه ده‌توانن فریام بکه‌ون و نه‌هێڵن؟ یاخود ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ڕه‌حمه‌ت و به‌خششێکم پێ ببه‌خشێت، ئایا ئه‌وانه ده‌توانن ئه‌و ڕه‌حمه‌ت و به‌خششه قه‌ده‌غه بکه‌ن و نه‌یه‌ڵن و بیگرنه‌وه؟! تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بڵێ: من خوام به‌سه که له ته‌نگانه‌دا ده‌گاته فریام، ده‌با ئه‌وانه‌ی پشتیوانیان ده‌وێت هه‌ر پشت به‌و ببه‌ستن.
4097 - هه‌روه‌ها پێیان بڵێ: ئه‌ی قه‌وم و هۆزه‌که‌م ئێوه له‌سه‌ر شێوازی خۆتان کاربکه‌ن منیش به‌ڕاستی سه‌رگه‌رمی کاری خۆمم، جا له ئاینده‌دا بۆتان ڕوون ده‌بێته‌وه...
4098 - که‌کێ تووشی سزایه‌ک ده‌بێت که سه‌رشۆڕو شه‌رمه‌زارو سه‌رگه‌ردانی ده‌کات له دنیادا، له قیامه‌تیشدا سزایه‌کی به‌رده‌وام داوێنگری ده‌بێت و له‌کۆڵی نه‌بێته‌وه.
4108 - به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانیش شتی وایان ده‌وت، وه‌نه‌بێت ئه‌و کاروکرده‌وه‌ی که ده‌یانکرد فریایان که‌وتبێت و سوودی پێگه‌یاندبن.
4109 - ئه‌وسا تۆڵه‌ی ئه‌و کاروکرده‌وه ناشرین و نادروستانه‌ی که کردبوویان داوێنگیریان بوو، ئه‌وانه‌ش که سته‌میان کردووه (له هاوه‌ڵگه‌رانی مه‌ککه‌و ئه‌وانه‌ی ده‌بنه کۆسپ له‌به‌رده‌م ئاینی خوادا)، ئه‌وانیش تۆڵه‌ی کرده‌وه ناشرینه‌کانیان داوێنگیریان ده‌بێت له ئایینده‌دا، وه‌نه‌بێت ئه‌وانه له تۆڵه‌ی خوایی ده‌ربازببن.
4110 - ئایا نه‌یانده‌زانی که به‌ڕاستی هه‌ر خوا ڕزق و ڕۆزی ده‌به‌خشێت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت، یان ته‌نگی ده‌کاته‌وه؟ بێگومان ئا له‌و (که‌م و زۆری ڕزق و ڕۆزیه‌دا) به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ که‌سانێک که ئیمان ده‌هێنن و باوه‌ریان هه‌یه.
4111 - ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی به‌نده‌کانم.. ئه‌وانه‌ی که خۆتان گوناهبار کردووه و هه‌ڵه‌تان زۆره، نا‌ئومێد مه‌بن له ڕه‌حمه‌تی خوا، چونکه به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌وبه‌ی ڕاست و دروست بکه‌ن، خوا له‌هه‌موو گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆش ده‌بێت، چونکه بێگومان ئه‌و خوایه زۆر لێخۆش‌بوو لێبورده‌یه و زۆر به سۆز‌و میهره‌بانیشه.
4112 - هه‌وڵ بده‌ن هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای خوابێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و ته‌سلیمی ئه‌وبن، پێش ئه‌وه‌ی که سزای خوا یه‌خه‌تان بگرێت له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌توو نابن که‌س نابێت به‌رگریتان لێ بکات.
4157 - بۆ سه‌ر فیرعه‌ون و هامان و قاروون، به‌ڵام ئه‌و سته‌مکارانه وتیان: جادووگه‌رێکی درۆزنه!!
4460 - وه‌ك کوڵانی ئاوی یه‌کجار گه‌رم.
4113 - کۆشش بکه‌ن؛ به‌رده‌وام شوێنی چاکترینی ئه‌و فه‌رمانانه بکه‌ون که له‌لایه‌ن خواوه ڕه‌وانه‌کراوه بۆتان (بێگومان له هه‌موو شتێکدا چاک و چاکتر هه‌یه، نوێژه فه‌رزه‌کان ئه‌نجام بدرێت چاکه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سوننه‌ته‌کان و شه‌ونوێژیش بکرێت چاکتره، زه‌کات بدرێت چاکه، به‌ڵام به‌خشینی زۆرتر‌و زیاتریش له زه‌کات، چاکتره، تۆڵه‌سه‌ندن له که‌سێک که حه‌قت به‌سه‌ریه‌وه هه‌یه ڕێی پێدراوه، به‌ڵام چاوپۆشی و لێ بووردن چاکتره... هتد) پێش ئه‌وه‌ی سزا‌و ئازاری کت‌وپڕ یه‌خه‌تان پێبگرێت وله‌کاتێکدا ئێوه هه‌ست به نزیکی سزاکه نه‌که‌ن.
4114 - نه‌وه‌کو یه‌کێک بڵێت: ئاخ و داخ و په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستیانه‌ی که کردم، له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی خوادا، بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان به‌دین و به‌رنامه‌ی خوا ده‌کرد و (ئیماندارنم به دواکه‌وتوو کۆنه‌په‌رست ده‌زانی).
4115 - یاخود بڵێت: ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی خوا هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکردمایه، ئه‌وه من له ڕیزی پارێزکاران و چاکاندا ده‌بووم!!
4116 - یاخود کاتێک که سزا‌و ئازار ده‌بینێت بڵێت: خۆ ئه‌گه‌ر بێگومان مۆڵه‌تێک ببێت و جارێکی تر بگه‌ڕێمه‌وه بۆ دنیا، ئه‌وه مه‌رج بێت له چاکه‌کاران بم.
4118 - جا ڕۆژی قیامه‌ت ده‌بینیت، ئه‌وانه‌ی درۆیان به‌ناوی خواوه ده‌کرد (شتی ناڕه‌وایان تێکه‌ڵی دین ده‌کرد) ڕووخساریان ڕه‌ش و تاریکه، مه‌گه‌ر شوێن و جێگه بۆ ئه‌و خۆ به زل زان و لووت به‌رزانه له ئاگری دۆزه‌خدا نی یه؟!
4119 - له‌ولاشه‌وه خوای گه‌وره ئه‌وانه ڕزگار ده‌کات که دینداری و پارێزکارییان ده‌کرد: به‌هۆی سه‌رکه‌وتن و ده‌رچوونیان له تاقیگه‌ی دنیادا، ئیتر هیچ جۆره ناخۆشیه‌کیان تووش نایه‌ت و دڵگرانیش نابن.
4121 - کلیک و جڵه‌وی ئاسمانه‌کان و زه‌ویش هه‌ر به‌ده‌ست ئه‌وه، ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا، ئا ئه‌وانه خۆیان ڕه‌نجه‌ڕۆ و زه‌ره‌رمه‌ندن.
4122 - ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بڵێ: ئه‌ی نه‌فامه‌ن، ده‌تانه‌وێت و فه‌رمانم پێده‌که‌ن که‌جگه له خوا شتی تر بپه‌رستم؟!
4123 - سوێند به‌خوا بادڵنیابن که وه‌حی و نیگا نێردراوه بۆ تۆ‌و بۆ ئه‌وانه‌ی پێش تۆش: ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵگه‌ر بیت و شه‌ریک بۆ خوا بڕیار بده‌یت کاروکرده‌وه چاکه‌کانیشت پووچه و ده‌چیته ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندانه‌وه.
4124 - نه‌خێر به‌گوێیان مه‌که، که‌واته هه‌ر ته‌نها خوا بپهرسته و له ده‌سته‌ی سوپاسگوزاران به.
4125 - خوانه‌ناسان؛ قه‌دری خوایان وه‌ک پێوست نه‌گرت، ڕێزیان بۆ دانه‌نا، به‌مه‌رجێک هه‌ر هه‌موو گۆی زه‌وی پڕ مشتێکی قودره‌تی ئه‌و زاته‌یه له ڕۆژی قیامه‌تدا، ئاسمانه‌کانیش به‌ده‌ستی قودره‌تی ڕاست و دروستی خوا پێچراوه‌ن (ئاماژه‌یه بۆ ده‌سته‌ڵاتی بێ سنووری ئه‌و زاته)، پاکی و بێگه‌ردی و بڵندی بۆ ئه‌و په‌روه‌ردگاره مه‌زنه‌ی شایسته‌ی ئه‌وه نی یه نه‌فامان هاوه‌ڵی بۆ بڕیار بده‌ن و قه‌دری نه‌زانن.
4126 - له‌و ڕۆژه‌دا فوو ده‌کرێت به - صور - دا، (مه‌گه‌ر هه‌ر خوا خۆی بزانێت چ ده‌زگایه‌که) هه‌ر که‌س له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا مابێت خێرا ده‌مرێت، مه‌گه‌ر که‌سێک خوا ویستی له‌سه‌ر مردنی نه بێت، له‌وه‌ودوا فوویه‌کی تری پیادا ده‌کرێته‌وه، جا ده‌ستبه‌جێ هه‌رهه‌موو خه‌ڵکی هه‌ستاونه‌ته سه‌رپێ و به‌سه‌رسامیه‌وه چاوه‌ڕوانن.
4127 - (دیاره که خۆری دنیا نه‌ماوه، زه‌وی بۆته گۆڕه‌پانێکی فراوان) ئه‌وسا به‌نوورێک که خوا فه‌راهه‌می ده‌هێنێت زه‌وی ڕوناک ده‌بێته‌وه، کارنامه‌و و دۆسیه‌کانیش دانراون، سه‌ره‌تا پێغه‌مبه‌ران و شه‌هیدان ده‌هێنرێن و دادوه‌ری له نێوانیاندا ئه‌نجام ده‌درێت به‌شێوه‌یه‌کی حه‌ق و ڕاستی، بێگومان ئه‌وان هیچ جۆره سته‌مێکیان لێ ناکرێت.
4129 - ئه‌وسا ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون، ڕاپێچ ده‌کرێن به‌ره‌و دۆزه‌خ ده‌سته ده‌سته و تاقم تاقم ده‌گوێزرێنه‌وه، تا کاتێک ده‌گه‌نه به‌ر قاپیه‌کانی، (هه‌موو مۆڵده‌خۆن له‌به‌رده‌میدا، دوای ماوه‌یه‌ک) بۆیان ده‌کرێته‌وه، فریشته‌ی به‌رپرس و سه‌رپه‌رشتیار سه‌رزه‌نشتیان ده‌کات و پێیان ده‌ڵێت: باشه، مه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ران له خۆتان ڕه‌وانه نه‌کرابوو بۆتان که ئایه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگاری خۆتان به‌سه‌ردا بخوێنێته‌وه، وه یاداوه‌ریتان بکات و داتان بچڵه‌کێنێت له گه‌یشتنی ئه‌م ڕۆژه؟! به‌ده‌م ئاخوداخ و ناڵه‌وه ده‌ڵێن: به‌ڵێ، به‌ڵام تازه، به‌ڵێ، سوودی نیه و بڕیاری سزا‌و ئازار دراوه به‌سه‌ر کافر و بێ بڕواکاندا.
4130 - ئه‌وسا ئیتر پێیان ده‌وترێت: ده‌ی ئیتر له قاپیه‌کانی دۆزه‌خه‌وه بۆ ژووره‌وه، بچنه ناوی ژیانی ناخۆش و سه‌ختیش بۆتان به‌رده‌وامه، مردنیش نیه ئای که چاند ناسازه، جێگه و ڕێگه‌ی لووت به‌رزو خۆ به‌زل زانه‌کان.
4131 - له‌ولاشه‌وه ئه‌وانه‌ی که پارێزکار و به‌نده‌ی ملکه‌چی په‌روه‌ردگاریان بوون، ئه‌وانه‌ی حسابیان بۆ ئه‌و ڕۆژه ده‌کرد ده‌سته ده‌سته و پۆل پۆل به‌وپه‌ڕی ڕێزه‌وه به‌ڕێ ده‌کرێن به‌ره‌و به‌هه‌شت، هه‌تا کاتێ که ده‌گه‌نه ئه‌وێ ده‌روازه‌کانی له ڕوویاندا کراوه‌یه و له سه‌ر پشته، فریشته‌کانی به‌رپرس و سه‌رپه‌رشتیارانی به‌هه‌شت زۆر به‌گه‌رمی و ڕووخۆشیه‌وه پێشوازییان لێ ده‌که‌ن و ده‌ڵێن: درود و سڵاوتان لێبێت، ئێوه پاک و خاوێنن، که‌واته فه‌رموون بچنه ناو به‌هه‌شته‌وه، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه‌دا.
4132 - ئه‌وسا ئیتر ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه ده‌ڵێن: سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی، که به‌ڵێنی خۆی بۆمان برده سه‌ر و کردینی به‌خاوه‌نی سه‌رزه‌مینی به‌هه‌شت و له هه‌رشوێنێک و له هه‌ر جێیه‌کیدا بمانه‌وێت سه‌ربه‌ستانه ژیان ده‌به‌ینه سه‌ر، ئای چه‌نده پاداشتی تێکۆشه‌ران و خه‌باتکاران چاک و پاک و به‌نرخه.
4133 - ئه‌وسا ئیتر فریشته‌کان ده‌بینیت ده‌وری ته‌ختی - شاهی شاهانیان - داوه و سه‌رگه‌رمی ته‌سبیحات و سوپاس و ستایشی په‌روه‌ردگاریانن و حه‌ق و دادوه‌ری له نێوان هه‌موواند جێبه‌جێ کرا، ئینجا به یه‌کده‌نگ له هه‌موو لایه‌که‌وه ده‌وترێت: الحمد لله ڕب العالمین.
4134 - سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة) بده..
4135 - هاتنه خواره‌وه‌ی ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن خوای باڵاده‌ست و شاره‌زا و زاناوه‌یه.
4136 - هه‌میشه ئه‌و زاته لێ‌خۆش بووی گوناهه، وه‌رگری ته‌وبه و په‌شیمانیه له به‌نده گوناهباره‌کانی تۆڵه‌سێنه‌ره زۆر به‌سه‌ختی له یاخی بووان و سته‌مکاران، ده‌سته‌ڵاتداره و خاوه‌ن و به‌خشێنه‌ری ناز و نیعمه‌ته‌کانه، هیچ خوایه‌ک نیه جگه له‌و، سه‌ره‌نجامیش هه‌ر بۆ لای ئه‌وه.
4137 - هیچ که‌س له به‌رامبه‌ری ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خواوه موجاده‌له و ده‌مه‌ده‌مێ ناکات، جگه له‌وانه‌ی که بێ بڕوا‌و خوانه‌ناس بوون، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) که‌واته ده‌سه‌ڵات و سه‌رمایه و هێزیان فریوت نه‌دات.
4138 - پێش ئه‌مانیش (کافرانی مه‌ککه و ئه‌وانه‌ی له دوایان دێن) قه‌ومی نوح و گه‌لێ ده‌سته و گرۆی تریش باوه‌ڕیان به پێغه‌مبه‌ره‌کانیان نه‌کرد، هه‌ر گه‌لێک په‌لاماری پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌دا تا ده‌ستگیری بکات و ئازاری بدات و له به‌رنامه‌که‌ی کای بدات، هه‌روه‌ها موجاده‌له و ده‌مه‌ده‌مێیان ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ق داپۆشن و نه‌یهێڵن، جا منیش پێچامنه‌وه و له‌ناوم بردن، بڕوانن چۆن تۆڵه‌یه‌کم لێسه‌ندن!
4139 - ئا به‌و شێوه‌یه بڕیاری په‌روه‌ردگاری تۆ ئه‌ی محمد (صلی الله علیه و سلم) چه‌سپا به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا که خوانه‌ناس و بێ باوه‌ڕ بوون، به‌ڕاستی ئه‌وانه نیشته‌جێی دۆزه‌خن.
4140 - ئه‌و فریشتانه‌ی که عه‌رش و ته‌ختی په‌روه‌ردگار هه‌ڵده‌گرن، ئه‌وانه‌ش که به‌ده‌وریدا ده‌سوڕێنه‌وه، ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسی په‌روه‌ردگاریان ده‌که‌ن، ئیمان و باوه‌ڕی زۆر به‌هێزو دامه‌زراویان پێیه‌تی، داوای لێخۆش‌بوونیش ده‌که‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه، ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا! ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی تۆ، زانست و زانیاری تۆ، هه‌موو شتیێکت پێ گرتۆته‌وه، که‌وابوو خۆش ببه له‌وانه‌ی که ته‌وبه‌یان کردووه و له گوناهه‌کانیان په‌شیمانن و شوێن به‌رنامه و ڕێبازی تۆ ده‌که‌ون، هه‌روه‌ها له ئاگری دۆزه‌خیش بیانپارێزه.
4141 - په‌روه‌ردگار بیانخه‌ره ئه‌و باخ و باخاته‌ی به‌هه‌شتی عه‌دنه‌وه که به‌ڵێنت پێداون، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا که چاک و خواناسن، له باوک دایک و هاوسه‌ران و نه‌وه‌کانیان، به‌ڕاستی هه‌ر تۆ خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانایت.
4143 - بێگومان ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن بوون له قیامه‌تدا بانگیان لێ ده‌کرێت که ڕق و خه‌شم و قینی خوا زۆر زیاتره له ڕق و خه‌شم و قینیان دژ به‌یه‌کتر، چونکه کاتی خۆی بانگ ده‌کران بۆ ئیمان و باوه‌ڕ که‌چی ڕێبازی کوفرتان به‌رنه‌دا و له‌سه‌ری به‌رده‌وام ده‌بوون.
4144 - کافران له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا تۆ ده‌سته‌ڵاتت بێ سنووره دووجار ئێمه‌ت مراندووه و دووجار ئێمه‌ت زیندوو کردۆته‌وه (مه‌به‌ست نه‌بوونی پێش هاتنه دنیایه، که جۆره مردنێکه و ئه‌و مردنه‌ش که ده‌یزانن، ژیانی دنیا‌و زیندوو بوونه‌وه‌ی قیامه‌تیش دوو جۆره ژیانه) ئایا چاره‌سه‌رێک، ڕێبازێک نیه، بۆ ڕزگاریمان؟
4151 - ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بیانترسێنه و ئاگایان بکه له ڕۆژه نزیکه‌که، ڕۆژی قیامه‌ت، کاتێک که دڵه‌کان ده‌گه‌نه گه‌روو، غه‌مگینی و په‌ژاره و ته‌نگانه دڵ وده‌روونی خوانه‌ناسان به‌ته‌واوی داگیر ئه‌کات، هیچ دڵسۆز و پشتیوانێک بۆ سته‌مکاران نی یه، که‌س تکاکار و غه‌مخۆریان نی یه، تا قسه‌یه‌کی ڕه‌واجی هه‌بێت و تکای لێ وه‌ربگیرێت.
4152 - ئه‌و خوایه هه‌میشه چاوه خیانه‌تکار و ناپاکه‌کان ده‌ناسێت و ده‌زانێت چی له دڵ و ده‌روون و سینه‌کاندا حه‌شاردراوه.
4153 - هه‌میشه خوا دادوه‌ریی له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌وانه‌ی جگه له‌و زاته هاواریان لێ ده‌که‌ن، هیچ ده‌سه‌ڵات و داوه‌ریه‌کیان له ده‌ست نایه‌ت، به‌ڕاستی هه‌ر خوا خۆی بیسه‌ر و زانایه.
4154 - ئایا ئه‌وه به‌سه‌ر زه‌ویدانه‌ڕۆیشتوون، تا ته‌ماشا بکه‌ن و سه‌رنج بده‌ن، سه‌رئه‌نجامی ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مان چۆن بوو؛ چیان به‌سه‌رهات؟ ئه‌وانه له‌مان زۆر به‌هێزتر بوون و جێ ده‌ست و شوێنه‌واریان زیاتر له زه‌ویدا ئاشکرابوو، جا ئه‌وه بوو خوا به‌هۆی گوناهه‌کانیانه‌وه له ناوی بردن، که‌س نه‌یتوانی له سزای خوا بیانپارێزێت و په‌نایان بدات و ڕزگاریان بکات.
4155 - ئه‌و بارودۆخه‌یان بۆیه به‌سه‌ردا هات، چونکه به‌ڕاستی کاتی خۆی پێغه‌مبه‌ره‌کانیان به چه‌نده‌ها به‌ڵگه و نیشانه‌ی ئاشکراوه ڕاستیه‌کانیان پێڕاده‌گه‌یاندن، که‌چی بڕوایان نه‌کرد و باوه‌ڕیان نه‌هێنا، ئنجا خوای گه‌وره له‌ناوی بردن و پێچانیه‌وه، چونکه بێگومان ئه‌و خوایه به‌هێزه و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی زۆر توند و به ئێشه له بێ باوه‌ڕان.
4156 - سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه موسامان ڕه‌وانه کرد هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها به‌ڵگه و نیشانه‌ی ئاشکرادا...
4158 - جاکاتێک هات بۆ لایان و هه‌موو ڕاسته‌کی بۆ سه‌لماندن به به‌ڵگه و معجزه‌ی ئاشکراوه که له لایه‌ن ئێمه‌وه پێی به‌خشرابوو، فیرعه‌ون و داروده‌سته‌که‌ی فه‌رمانیاندا و وتیان: ڕۆڵه‌ی نێرینه‌ی هه‌موو ئه‌وانه بکوژن که باوه‌ڕیان هێناوه و له گه‌ڵ موسادان، ئافره‌ت و کچاکانیان بهێڵنه‌وه بۆ کاره‌که‌ری، به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه، له کاتێکدا پیلان و ته‌ڵه‌که‌ی بێ باوه‌ڕان هیچ نی یه، ته‌نها سه‌ری له‌سه‌ر گه‌ردانیه‌وه ده‌رده‌چێت.
4159 - ئینجا فیرعه‌ون وتی: وازم لێ بهێنن با مو‌سا بکوژم، با هه‌ر هاوار له په‌روه‌ردگاری بکات، چونکه به‌ڕاستی من ده‌ترسم که دین و ئاینتان بگۆرێت!، یاخود دووبه‌ره‌کی و خراپه و شه‌ڕ و شۆڕ له وڵات و سه‌رزه‌ویدا به‌رپا بکات!!
4160 - موساش وتی: بێگومان من په‌نا ده‌گرم به په‌روه‌ردگاری خۆم که په‌روه‌ردگاری ئێوه‌شه له هه‌موو لووت به‌رزو خۆبه‌زل زانێک باوه‌ڕی به‌ڕۆژی لێپرسینه نه‌بێت (ڕاستیه‌کان ئاوه‌ژوو بکات).
4161 - (دیاره سه‌رئه‌نجام فیرعه‌ون بڕیاریداوه مو‌سا شه‌هید بکات بۆیه): پیاوێکی ئیماندار له خزمانی فیرعه‌ون که باوه‌ڕه‌که‌ی شاردبۆوه تا ئه‌و کاته، وتی: ئایا ڕه‌وایه پیاوێک بکوژن ته‌نها تاوانی ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێت په‌روه‌دگارم -الله- یه، له‌کاتێکدا چه‌نده‌ها به‌ڵگه و نیشانه‌شی له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هێناون و نیشانی داون، خۆ ئه‌گه‌ر درۆزن بێت، ئه‌وه درۆزنیه‌که‌ی به زه‌ره‌ری خۆی ته‌واو ده‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر ڕاستگۆبێت هه‌ندێک له‌و به‌ڵایانه‌تان به‌سه‌ردێت که پێی ڕاگه‌یاندوون، به‌ڕاستی من دڵنیام که: خوا هیدایه‌ت و ڕێنموویی که‌سێک ناکات زیاده‌ڕه و درۆزن بێت (واته: ئه‌گه‌ر مووسا درۆزن بوایه، ئه‌و هه‌موو پشتیوانیه‌ی لێ نه‌ده‌کرا له‌لایه‌ن خواوه).
4162 - هه‌روه‌ها وتی: ئه‌ی قه‌وم و هۆزم ئه‌مڕۆ ئێوه ده‌سه‌ڵاتتان هه‌یه به‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه‌دا و به‌ئاره‌زووی خۆتان فه‌رمانڕه‌وایی تیادا ده‌که‌ن، جا بیر بکه‌نه‌وه و تێفکرن کێ ده‌توانێت فریامان بکه‌وێت، کێ ده‌توانێت ڕزگارمان بکات، له تۆڵه و سزای خوا ئه‌گه‌ر یه‌خه‌ی پێگرتین؟ فیرعه‌ون قسه‌که‌ی پێ بڕی وتی: من ته‌نها هه‌ر ئه‌و ڕاو بۆچوونه به‌چاک ده‌زانم و لام په‌سه‌نده‌که پێم ڕاگه‌یاندن، من ته‌نها ڕێبازی چاک و دروستم نیشانداون!!
4163 - ئه‌و پیاوه‌ی که ئیمانی هێنابوو وتی: بێگومان من ده‌ترسم ڕۆژێکتان به‌سه‌ربێت وه‌کو ئه‌و ڕۆژه‌ی به‌سه‌ر گرۆ و قه‌ومه ناله‌باره‌کانی پێشوودا هات...
4164 - وه‌کو ئه‌وه‌ی که به‌سه‌ر قه‌ومی نوح و عاد و ثمود و ئه‌وانه‌ی به‌دوای ئه‌واندا هاتن، جا وه‌نه‌بێت خوا بیه‌وێت سته‌م له به‌نده‌کان بکات و حه‌ز به تیاچونیان بکات.
4165 - ئه‌ی قه‌وم و هۆزم من به‌ڕاستی ده‌ترسم له ڕۆژی هاوارو ئاهوناڵه و بانگکردنتان بۆ لێپرسینه‌وه (قیامه‌ت).
4166 - ئه‌و ڕۆژه‌ی که هه‌موو له‌به‌ری هه‌ڵدێن و پشت هه‌ڵده‌که‌ن و هه‌موو سه‌رگه‌ردانن، نازانن چی بکه‌ن و ڕوو بکه‌نه کوێ، که‌س نیه په‌ناتان بدات له خه‌شم و قینی خوا، ئه‌وه‌ش خوا گومڕای بکات به‌هۆی خراپه‌کاری خۆیه‌وه، هیچ که‌سی تر ناتوانێت هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکات.
4167 - سوێند به‌خوا به‌ڕاستی کاتی خۆی یوسف به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆری بۆ هێنان تا ڕێبازی خواناسی بگرنه‌به‌ر، که‌چی به‌رده‌وام له گوماندا بوون، به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌و ئاینه‌ی که بۆی هێنابوون، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی وه‌فاتی کرد، ئه‌وسا وتتان: ئیتر ته‌واو هه‌رگیز خوا دوای ئه‌م پێغه‌مبه‌ری تر نانێرێت، هه‌ر به‌و شێوه‌یه خوا که‌سانی سه‌رکه‌ش و گوناهکار و دڵ دانه‌مه‌زراو ڕاڕا گومڕا ده‌کات.
4168 - ئه‌و که‌سانه‌ی که موجاده‌له و گفتوگۆ ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا، بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیان بۆ هاتبێت، ئه‌م مجاده‌له و گفتوگۆیه زۆر بێزراو تاوانه لای خوا و لای ئه‌وانه‌ش که ئیمانیان هێناوه، هه‌ر به‌و شێوه‌یه خوا مۆر ده‌نێت به‌سه‌ر هه‌موو خاوه‌ن دڵێکی خۆبه‌زل زان و ڕق ئه‌ستوور و سته‌مکاردا.
4170 - هۆکاری به‌رزبوونه‌وه بۆ ئاسمانه‌کان، تا له‌وێوه سه‌رکه‌وم و نهێنیه‌کان شاره‌زا ببم تا سه‌ردانێکی خوای مو‌سا بکه‌م و بیبینم!! هه‌رچه‌نده من دڵنیام که درۆزنه!!، ئابه‌و شێوه‌یه کاروکرده‌وه ناشیرینه‌کان لای فیرعه‌ون جوانکراو، له ڕێبازی ڕاست و دروست لادرا، بێگومان پیلان و نه‌خشه‌ی نادروستی فیرعه‌ون هه‌ر له زه‌ره‌ردایه.
4171 - ئه‌و که‌سه‌ی که ئیمانی هێنابوو دووباره هاته‌وه قسه وتی: ئه‌ی قه‌وم و هۆزه‌که‌م شوێنی من بکه‌ون به‌قسه‌ی من بکه‌ن ڕێنموویتان ده‌که‌م بۆ ڕێبازی سه‌رفه‌رازی و چاکه و چاکه‌کاری.
4172 - ئه‌ی قه‌وم و هۆزم بێگومان ژیانی ئه‌م دنیایه ته‌نها بریتیه له ڕابوردنێکی که‌م، به‌ڕاستی ژیانی پاشه ڕۆژ و داهاتوو، هه‌ر ئه‌و شوێنی ئومێد و ئارام گرتن و حه‌سانه‌وه‌یه بۆ ئیمانداران.
4173 - ئه‌وه‌ی گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کی کردبێت، ته‌نها به‌قه‌ده‌ر هه‌ڵه و گوناهه‌که‌ی خۆی تۆڵه‌ی لێده‌سێنرێت، ئه‌وه‌ش که چاکه‌ی کردووه له پیاوان و ئافره‌تان، له کوڕان و له کچان له‌کاتێکتدا که خاوه‌نی باوه‌ڕی دامه‌زراون، ئا ئه‌وانه ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه و بێ سنوور و بێ حساب ڕزق و ڕۆزی ههمهجۆر و هه‌مه چه‌شنیان پێده‌به‌خشرێت.
4175 - با‌نگم ده‌که‌ن تا باوه‌ڕم به خوا نه‌مێنێت و هاوه‌ڵ و شه‌ریکی بۆ بڕیار بده‌م، بێ هیچ به‌ڵگه‌و زانستی و زانیاریه‌ک، له‌کاتێکدا من بانگتان ده‌که‌م بۆلای زاتێک که زۆر باڵاده‌سته و زۆریش لێخۆشبووه...
4176 - شتێکی ڕاسته‌و گومانی تێدانیه ئه‌وه‌ی که ئێوه من بانگ ده‌که‌ن بۆ لای خاوه‌نی هیچ بانگه‌واز و به‌رنامه و پرۆگرامێک نیه، نه له دنیادا، نه له قیامه‌تیشدا، ئه‌وه‌ش نابێت له‌یاد بکه‌ین، که به‌ڕاستیش گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ لای خوای گه‌وره‌یه، ئه‌وانه‌ش تاوانی زۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن و سه‌رکه‌ش و له سنوور ترازاون، ئه‌وانه نیشته‌جێی دۆزه‌خن.
4177 - جا له ئاینده‌دا ڕۆژێک دێت، ئه‌م قسانه‌ی منتان بێته‌وه یاد، ئێستاکه‌ش من خۆم وکارو باره‌کانم ده‌ده‌مه ده‌ست خوا‌و پشت به‌وده‌به‌ستم، چونکه بێگومان خوا بینایه به به‌نده‌کانی.
4178 - جا خوای گه‌وره ئه‌و ئیمانداره ژیره‌ی پاڕاست له پیلانی خراپ و دڕندانه‌یان، دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ونیش سزایه‌کی زۆر سه‌ختیان تووش بوو...
4179 - ئاگری دۆزه‌خه، به‌یانیان و ئێواران، نیشانیان ده‌درێت، یاخود پیایاندا ده‌چزێنرێت، له (جیهانی به‌رزه‌خدا) ڕۆژی قیامه‌تیش فه‌رمان ده‌درێت: ئاده‌ی تاقم و ده‌سته‌ی فیرعه‌ون بخه‌نه ناو ئێش و ئازاری زۆر ناخۆشه‌وه.
4186 - سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه هیدایه‌ت و ڕێنموویمان به‌خشی به مو‌سا و ته‌وراتیشمان هێشته‌وه له‌ناو نه‌وه‌ی ئیسرائیل‌دا تا په‌یڕه‌وی بکه‌ن و پابه‌ندی بن.
4187 - کردوشمانه به‌هۆی ڕءنموویی و یادخستنه‌وه بۆ خاوه‌ن بیر و هۆشه‌کان.
4202 - ئایا نا‌بینیت ئه‌وانه‌ی که موجاده‌له‌و گفتوگۆی نابه‌جێ ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا، ئه‌و سه‌رگه‌ردانانه به‌ره‌و کوێ لاده‌درێن له حه‌ق و ڕاستی، ڕوو له کوێ ده‌که‌ن؟
4188 - ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به ئارام و خۆڕاگربه، چونکه به‌ڕاستی به‌ڵێن و واده‌کانی خوا هه‌ر دێته‌دی، داوای لێخۆش‌بوونیش بکه بۆ گوناهه‌کانت، ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسی په‌روه‌ردگاریشت به‌رده‌وام ئه‌نجام بده، به تایبه‌ت له ده‌مه و ئێواران و ده‌مه و به‌یانیاندا.
4189 - به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که موجاده‌له و گفتوگۆی سه‌رکه‌شانه ده‌که‌ن و، به نه‌شاره‌زایی له ئایه‌ته‌کانی خوا ده‌دوێن بێ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌یه‌کی به‌هێزیان پێ بێت، ئه‌وانه ته‌نها له سینه‌یاندا خۆ به‌ل زانین هه‌یه، به‌مه‌رجێک هیچ کات ناگه‌نه ئه‌و ئامانجه‌ی که هه‌یانه، که‌واته تۆ په‌نا بگره به خوا له شه‌ڕی خوانه‌ناسان چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته بیسه‌ر و بینایه.
4190 - به‌ڕاستی دروستکردنی ئاسمانه‌کان و زه‌وی له دروستکردنی خه‌ڵکی زۆر گه‌وره و گرنگتره، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م ڕاستیانه تێناگه‌ن و په‌ی پێ نابه‌ن و نایزانن.
4191 - که‌سانی کوێر له به‌رامبه‌ر چاوساغه‌وه، وه‌ک یه‌ک نین، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه کاروکرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا که تاوان و گوناهـ ده‌که‌ن (چوونیه‌ک نین)، که‌چی زۆر که‌م خه‌ڵکی تێده‌فکرن و بیرده‌که‌نه‌وه و به‌راورد ده‌که‌ن.
4192 - به‌ڕاستی ڕۆژی قیامه‌ت به‌ڕێوه‌یه و هه‌ر دێت، هیچ گومانیشی تیادانیه، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئیمان و باوه‌ڕناهێنن و باوه‌ڕیان پێی نیه.
4194 - خوا ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌یه شه‌وی بۆ سازاندوون، تا تیایدا ئارام بگرن و بحه‌وێنه‌وه، ڕۆژگاریشی بۆ ڕۆشن و ڕووناک کردوونه‌ته‌وه، به‌ڕاستی خوای گه‌وره خاوه‌نی به‌خشنده‌ی و نازو نیعمه‌تی زۆره به‌سه‌ر خه‌ڵکیه‌وه، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی سوپاسگوزاری ناکه‌ن.
4195 - ئه‌و زاته خوای ئێوه‌یه و په‌روه‌ردگارتانه، به‌دیهێنه‌ری هه‌موو شتێکه، هیچ خوایه‌ک نیه جگه له‌و، ئیتر ئێوه به‌ره‌و کوێ ده‌برێن؟ چۆن لاده‌درێن له له‌به‌رنامه‌که‌ی؟
4196 - هه‌ر به‌و شێوه‌یه لاداربوون ئه‌وانه‌ی که له پێش ئه‌مانه‌وه دژایه‌تی ئایات و فه‌رمانه‌کانی خوایان ده‌کرد و له ڕێبازه‌که‌ی لایان ده‌دا و دژایه‌تیان ده‌کرد (به‌ڵام کوان؟! بۆ کوێ چوون؟! چیان به‌سه‌ر هات؟!).
4197 - خوا ئه‌و زاته‌یه که زه‌وی بۆ کردوون به شوێنی سره‌وتن و ژیان و حه‌وانه‌وه، ئاسمانیشی به‌سه‌رتانه‌وه ڕاگرتووه، ڕووخسار‌و شێوازتانی نه‌خشاندووه، به‌جوانترین شێوه‌ش نه‌خشاندویه‌تی، له ڕزق و ڕۆزی چاک و پاک و به‌سوود به‌هره‌وه‌ری کردوون، جا ئا ئه‌وه‌یه خوای په‌روه‌ردگارتان، پاک و بێ گه‌رد و بڵنده ئه‌و خوایه‌ی که په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیانه.
4198 - ئه‌و زاته هه‌میشه و به‌رده‌وام هه‌ر زیندووه، جگه له‌و خوایه‌کی تر نیه، که‌وابوو هانا و هاوار و نزاتان ڕوو به‌و بێت، ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری به‌رنامه و ئاینه‌که‌ی ئه‌و بن، سوپاس و ستایش بۆ خوا، که په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیانه.
4199 - ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: بێگومان من قه‌ده‌غه‌م لێکراوه ئه‌و شتانه بپه‌رستم که ئێوه له جیاتی خوا هانا و هاواری بۆ ده‌به‌ن، له کاتێکدا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر ئاشکرام له لایه‌ن په‌روه‌ردگارمه‌وه پێگه‌یشتووه و من فه‌رمانم پێ دراوه به ملکه‌چی خۆم بده‌مه ده‌ست په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیان.
4200 - ئه‌و خوایه له خاک ئێوه‌ی دروست کردووه، له‌وه‌ودوا له نوتفه (که بریتی یه له به‌یه‌کگه‌یشتنی سه‌ره‌مێکوته‌یه‌ک که به‌چاو نابینرێت به هێلکۆکه‌یه‌ک که به‌قه‌ده‌ر خاڵێکی بچووکه) له‌وه‌ودوا ده‌بێته خۆ هه‌ڵواسه‌رێک پاشان ده‌رتان ده‌هێنێت که منداڵێکی ساوان، به‌ره‌به‌ره‌گه‌وره‌تان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئه‌وپه‌ڕی هێزو توانا‌و ژیریتان، پاشان بۆ ئه‌وه‌ی ببنه پیرو په‌ککه‌وته، هه‌شتانه، پێش ئه‌وه‌ی بگاته یه‌کێک له‌و قۆناغانه، ده‌مرێت، هه‌تانه ده‌مێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگاته کاتێکی دیاریکراو، (خوای گه‌وره ئه‌م هه‌موو ڕاستیانه‌تان ده‌خاته به‌رچاو) بۆ ئه‌وه‌ی عه‌قڵ و ژیریتان بخه‌نه کار.
4201 - هه‌ر ئه‌وزاته، ژیان ده‌به‌خشێت وزینده‌وه‌ران و گیانله‌به‌ران ده‌مرێنێت، جاکاتێک بڕیاری شتێکی دا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه که پێی بفه‌رموێت: ببه، ده‌ست به‌جێ ده‌بێت.
4203 - ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان نی یه به قورئان و به‌و به‌رنامه و ڕێبازه‌ی که به پێغه‌مبه‌ره‌کانماندا ڕه‌وانه‌مان کردووه، ئه‌وانه له ئایینده‌دا ده‌زانن چیان به‌سه‌ر دێت و خۆیان ده‌بیننه‌وه...
4204 - کاتێک کۆت و زنجیره‌کان ده‌کرێنه گه‌ردنیان و ڕاده‌کێشرێن...
4206 - له‌وه‌ودوا پێیان ده‌وترێت: کوان ئه‌و شتانه‌ی که به هاوه‌ڵتان داده‌نا بۆ خوای باڵاده‌ست؟!...
4207 - له جیاتی خوا ده‌تانپه‌رست، به‌که‌ساسی و خه‌جاڵه‌تیه‌وه ده‌ڵێن: لێمان ون بوون، دیار نین!!، به‌ڵکو ئێمه هه‌ر ناوی که‌سی ترمان نه‌ده‌برد (دیاره له ترس‌دا، یان هه‌ر بیروباوه‌ڕی خۆیان فه‌رامۆش کردووه)، ئا به‌و شێوه‌یه خوا کافران سه‌رگه‌ردان و سه‌رلێشێواو ده‌کات...
4208 - ئا ئه‌م بارودۆخه‌ی که ئێستا تیایدا گیرتان خواردووه سه‌رئه‌نجامی ئه‌و که‌یف وشادی و سوڕ و سه‌مایه‌یه که له‌سه‌ر زه‌ویدا به ناحه‌ق ئه‌نجامتان ده‌دا و که‌شخه‌تان ده‌کرد به‌سه‌ر خڵکه‌وه و نازتان ده‌کرد به‌سه‌ریاندا...
4209 - ده‌ی.. له قاپیه‌کانی دۆزه‌خه‌وه بۆ ژووره‌وه، ئه‌وه‌ش بزانن ناشمرن تیایدا و به هه‌میشه‌یی تیایدا ده‌مێننه‌وه، ئای که شوێن و جێگه‌ی خۆبه‌زل زانه‌کان ناخۆش و ناسازه...
4210 - جا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئارامگربه و دڵنیاش به که به‌ڵێنی خوا ڕاست و دروسته و هه‌ر دێته‌دی، ئه‌وسا یان ئه‌وه‌یه که هه‌ندێ له هه‌ڕه‌شه‌کانمان دژیان به‌چاوی خۆت ده‌بینیت، یاخود ئه‌گه‌ر گیانمان کێشایت و وه‌فاتت کرد؛ ئه‌وانه بۆ کوێ ده‌چن؟!، به‌ناچاری هه‌ر بۆ لای ئێمه ده‌برێنه‌وه (ئه‌وسا به‌توندی تۆڵه‌یان لێ ده‌سێنین).
4211 - به‌ڕاستی ئێمه پێش تۆ پێغه‌مبه‌رانی تریشمان ڕه‌وانه کردووه، هه‌یانه سه‌رگوزه‌شته و به‌سه‌رهاتیانمان بۆ گێڕاویته‌وه، هه‌شیانه که سه‌رگوزه‌شته و به‌سه‌رهاتیمان بۆ نه‌گێڕاویته‌وه، هیچ پێغه‌مبه‌رێکیش بۆی نه‌بووه موعجزه‌یه‌ک پێس بهێنێت به‌بێ مۆله‌تی خوای به‌ده‌سته‌ڵات، جاکاتێک فه‌رمانی خوا هاتبێت، ئه‌وه جێبه‌جێ کراوه به‌ڕاستی، ئه‌وکاته ئیتر ناحه‌ق و نادروسته‌کان خه‌ساره‌تمه‌ند بوون له‌وێدا.
4213 - هه‌روه‌ها سوودی زۆری ترتان ده‌ست ده‌که‌وێت له‌و ماڵاتانه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی به‌سواری ئه‌وانه‌وه بگه‌نه ئه‌و شوێنانه‌ی نیازتان له دڵدایه بیگه‌بێ و کاروباری خۆتان ئه‌نجام بده‌ن، جا به‌سواری ئه‌و وڵاخانه و که‌شتیش هه‌ڵده‌گیرێن (هاتوچۆیان بۆ ئاسان کردووه).
4214 - ئه‌وزاته به‌ڵگه‌و ده‌سته‌ڵاتی خۆیتان نیشان ده‌دات، جا به چ به‌ڵگه‌و نیشانه و موعجزه‌یه‌کی خوایی ئێوه بڕوا ناکه‌ن و دژی ده‌وه‌ستن؟!
4215 - ئایا ئه‌وه به‌زه‌ویدا نه‌گه‌ڕاون تا ته‌ماشا بکه‌ن که چیمان به‌سه‌ر قه‌وم و خه‌ڵکانی پێش ئه‌ماندا هێناوه و سه‌رئه‌نجامیان چۆن بووه، ئه‌وانه زۆر له‌مان زیاتر بوون و هێزیان له‌مان زۆرتر بوو، شوێنه‌واریان له‌زه‌ویدا ئاشکراتربوو بێگومان ئه‌و کاروکرده‌وه نادروسته‌ی که ده‌یانکرد هیچ فریایان نه‌که‌وت و ڕزگاری نه‌کردن.
4216 - جاکاتێک که پێغه‌مبه‌ره‌کانیان به‌به‌ڵگه و نیشانه‌ی ته‌واوه‌وه بۆیان ڕه‌وانه کرا، له جیاتی ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان پێ بهێنن خۆیان دڵخۆش کرد به‌و ڕاده که‌مه‌ی که له زانست و زانیاری هه‌یانبوو سه‌رئه‌نجام هه‌ڕه‌شه‌ی خوا له‌سه‌رزاری پێغه‌مبه‌راندا یه‌خه‌ی پێ‌گرتن و ئه‌وه‌ی که ئه‌وان گاڵته‌یان پێده‌کرد ده‌سته‌و یه‌خه‌یان بوو، فه‌وتاندنی.
4217 - جا کاتێ که تۆڵه و سزای ئێمه‌یان بینی و دڵنیا بوون که ڕزگاریان نابێت وتیان: ئیتر ئێمه باوه‌ڕمان به تاک و ته‌نهایی خوا هێناوه (جگه له‌و که‌سی تر ناپه‌رستین)، بێ باوه‌ڕیش بووین به‌و شتانه‌ی که دامان نابوو به‌هاوه‌ڵی خوای په‌روه‌ردگار و په‌شیمانین.
4218 - جا بێگومان ئیمان ئاوا سوودی نه‌بوو بۆیان، کاتێک تۆڵه و خه‌شم و قینی ئێمه ده‌بینن و له ترساندا باوه‌ڕ ده‌هێنن، چونکه ئه‌مه به‌ڕاستی به‌رنامه‌ی خوایه بۆ به‌نده‌کانی به‌درێژایی زه‌مانه ده‌بێت له ته‌واوی ئازادی‌دا، بێ ترس و زۆر باوه‌ڕی پێبکه‌ن، باوه‌ڕی ته‌نگانه و کاتی تیاچوون په‌سه‌ند نیه، ئا له شوێنه‌دا ئیتر کافر‌و بێ بڕواکان خه‌ساره‌تمه‌ندی و زه‌ره‌ری بێ سنووریان بۆ ماوه‌یه.
4223 - وتیشیان: ئێمه دڵه‌کانمان داپۆشراوه له ئاستی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌دا که تۆ بانگی ئێمه ده‌که‌یت بۆ لای، گو‌ێشمان که‌ڕو قورسه له ئاستیدا، له نێوان ئێمه و تۆدا په‌رده و به‌ربه‌ست هه‌یه، تۆ هه‌وڵ و کۆششی خۆت بده، بێگومان ئێمه‌ش هه‌وڵ و کۆششی خۆمان ده‌ده‌ین.
4224 - ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، پێیان بڵێ: دڵنیابن که من هه‌ر به‌شه‌رێکم وه‌ک ئێوه، (جیاوازیه‌که ته‌نها ئه‌وه‌یه): من وه‌حی ونیگام بۆ ده‌کرێت که بێگومان خوای ئێوه خوایه‌کی تاک و ته‌نهایه، که‌وابوو ئێوه‌ش ڕووی تێ بکه‌ن، به‌ڕاستی بیپه‌رستن؛ له ڕێبازه‌که‌ی لامه‌ده‌ن، داوای لێخۆشبوونی لێبکه‌ن و چاک بزانن که وه‌یل و سزای سه‌خت بۆ موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران ئاماده‌یه.
4225 - ئه‌وانه‌ی که زه‌کات ناده‌ن و ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕن به ڕۆژی قیامه‌ت.
4226 - به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه و کاروکرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه پاداشتی نه‌بڕاوه‌یان بۆ هه‌یه...
4227 - ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: باشه ئاخر ئێوه باوه‌ڕتان به‌و زاته نیه که زه‌وی له دوو ڕۆژدا دروست کردووه؟ (ئاڵبه‌ته ئه‌و ڕۆژانه مه‌گه‌ر خوا خۆی بزانێت درێژی ماوه‌که‌یان چانده)، چه‌ند هاوه‌ڵێکیشی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن؟! ئه‌و به‌دیهێنه‌ر و دروستکاره په‌روه‌ردگاری هه‌ر هه‌موو جیهانیان و بوونه‌وه‌ره.
4228 - له‌سه‌ر ڕووکار‌ی زه‌وی كێوه‌کانی دامه‌زراندوه (که کار ده‌که‌نه سه‌ر ئاو‌و هه‌وا، دیمه‌نی جوان ده‌سازێنن، له‌نگه‌ری ده‌گرن، ڕووبه‌ری فراوانتر ده‌که‌ن... هتد) به‌ره‌که‌تی زۆری تێدا دابین کردووه (وه‌ک نه‌وت وجۆره‌ها کانزا، سه‌ره‌ڕای جیهانی ڕوه‌ک و.. هتد)، هه‌موو ڕزق و ڕۆزیه‌کانی تیادا بڕیارداوه هه‌مووی له ماوه‌ی چوار ڕۆژدا به دوو ڕۆژه‌که‌ی پێشووشه‌وه (قه‌باره و ڕه‌نگ و تام و بۆن و وه‌رز و شوێنی هه‌ر میوه و ده‌غڵ و دانێک، هه‌روه‌ها گیانداران و باڵنده‌کانیش) تا نیاز‌و داخوازیه‌کانی ئاده‌میزاد جێبه‌جێ بکات.
4229 - ئینجا ویستی ئاسمان ڕێک بخات و دروستی بکات له‌کاتێکدا که دوکه‌ڵ بوو، جا به ئاسمان و زه‌وی فه‌رموو: فه‌رمانبه‌ردار و ملکه‌چ بن، به‌خۆشی خۆتان یان به‌زۆر بتانخه‌مه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆمه‌وه؟! هه‌ردوولا خێرا وتیان: ملکه‌چی تۆین و چۆن ده‌فه‌رمویت وا ده‌که‌ین، (بێگومان کارێکی ئاسانه بۆ خوای به‌ده‌سه‌ڵات، زه‌وی و ئاسمان بێنێته قسه، چونکه ئاده‌میزاد جۆره‌ها ئامێری هێناوه‌ته قسه، ده‌م و زمان و لێویشیان نیه!!).
4230 - له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا (له‌و ڕۆژانه‌ی که هه‌ر خۆی ماوه‌یان ده‌زانێت) ئاسمانی کرده حه‌وت چین و فه‌رمانی بۆ هه‌ر چینێکیش ده‌رکرد، ئینجا ده‌فه‌رموێت: ئاسمانی دنیاشمان ڕازانده‌وه به ئه‌ستێره‌وکردمانه چراخان و کردمانه هۆی پاڕاستن، (له شه‌ڕی شه‌یتانه‌کان)، ئا ئه‌و شتانه هه‌مووی به ویست و فه‌رمانی زاتێکه که باڵاده‌ست و زانایه.
4231 - جا ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو باسی ده‌سه‌ڵات و توانایی و زانایی خوای گه‌وره‌دا پشتیان هه‌ڵکرد و گوێیان نه‌گرت، پێیان بڵێ: من ئاگادارتان ده‌که‌م له‌وه‌ی که شریخه و بروسکه و کاره‌ساتێکتان به‌سه‌ر بێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی که به‌سه‌ر عاد و ثمود هات...
4232 - کاتێک پێغه‌مبه‌رانیان بۆ ڕه‌وانه کرا له پێشتر و دواتریشدا، به‌م فه‌رمانه پیرۆزه که: جگه له خوا که‌سی تر مه‌په‌رستن، که‌چی وتیان: ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارمان بیوستایه ڕێنمویمان بکات ئێوه‌ی نه ده‌نارد؛ به‌ڵکو فریشته‌ی داده‌به‌زان!! که‌وابوو ئێمه بێگومان بڕوا ناکه‌ین به‌و په‌یامه‌ی که به ئێوه‌دا ڕه‌وانه‌کراوه.
4233 - ئه‌وسا قه‌ومی عاد به‌ناحه‌ق خۆیان به‌زل و گه‌وره‌زانی له زه‌ویدا و وتیان: کێ هه‌یه به ئه‌ندازه‌ی ئێمه هێزو ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت؟ باشه ئایا ئه‌وه نه‌یانزانی به‌ڕاستی ئه‌و خوایه‌ی که دروستی کردوون، ئه‌و له‌وان هێزی زۆر زیاتره (به‌ڵکو هه‌ر به‌راورد ناکرێت) و ئه‌وانه هه‌ر ئینکاری ئایه‌ت و موعجیزه‌کانی ئێمه‌یان ده‌کرد.
4234 - ئه‌وسا ئیتر ئێمه بایه‌کی توند‌و زۆر ساردمان هه‌ڵکرده سه‌ریان له چه‌ند ڕۆژێکی شومدا، تا هه‌ر له ژیانی دنیادا به‌سزای سه‌رشۆڕیان بگه‌یه‌نین و تاڵاو بکه‌ین به‌گه‌روویاندا، بێگومان سزای قیامه‌ت زیاتر سه‌رشۆڕکه‌رو تاڵتره و ئه‌وانه سه‌رفراز و ڕزگار نابن.
4235 - هۆزی - ثمود - یشمان ڕێنموویی کرد بۆ ئیمان و چاکه؛ که‌چی حه‌زیان به‌کوێری کرد، تا چاوساغی و هیدایه‌ت و ئیمان، هه‌ر بۆیه ئه‌وانیش سزای سه‌رشۆڕکه‌ر و سه‌رگه‌ردانکه‌ر یه‌خه‌ی پێ‌گرتن به‌هۆی ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یانکرد.
4236 - ئه‌وسا ئه‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هێنابوو ڕزگارمان کردن، که‌سانێکی به ته‌قواو خواناسیش بوون.
4238 - هه‌تا کاتێک ده‌گه‌نه ئاستی ئاگره‌که گوێیان و چاوه‌کانیان و پێسته‌کانیان شایه‌تیان له‌سه‌ر ده‌دات که چ کار‌و کرده‌وه‌یه‌کی نادروست و خراپیان ئه‌نجام ده‌دا.
4239 - ئه‌وسا به‌غه‌مباریه‌وه به‌پێستی خۆیان ده‌ڵێن: بۆچی شایه‌تیتان له‌سه‌رداین خۆ زه‌ره‌رتانه؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن، ئه‌و خوایه ئێمه‌ی هێناوه‌ته گوفتار که ده‌توانێت هه‌موو شتێک بهێنێته قسه و گفتوگۆ، هه‌ر ئه‌و زاته‌شه که یه‌که‌مجار به‌دیهێناون و هه‌ر بۆلای ئه‌ویش ده‌برێنه‌وه (بێگومان کارێکی ئاسانه بۆخوا چونکه ئاده‌میزاد جۆره‌ها ئامێری هێناوه‌ته قسه، ده‌م و زمان و لێویشیان نیه!).
4240 - ئێوه کاتی خۆی ئه‌ونده غه‌ڕڕا بوون، گوناهو تاوانه‌کانتان نه‌ده‌شارده‌وه، چونکه مه‌ترسیتان نه‌بوو که گوێتان و چاوتان و پێستتان شایه‌تیتان له‌سه‌ر بدات، به‌ڵام گومانتان وابوو که به‌ڕاستی خوا زۆر ئاگادار نیه به‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
4241 - ئا ئه‌وه‌بوو گومانی ناپه‌سه‌ندتان که بووتان به‌رامبه‌ر په‌روه‌ردگارتان؛ ئێستا بوو به‌هۆی داخزان وتیاچوونتان و به‌وهۆیه‌وه چوونه ڕیزی زه‌ره‌رمه‌ندانه‌وه.
4242 - جا ئه‌گه‌ر به‌ناچاری خۆگری بنوێنن، ئه‌وه ئاگر جێگه‌یانه، ئه‌گه‌ر داوای لێبووردن و چاوپۆشی بکه‌ن چاوپۆشیان لێناکرێت و داوایان لێوه‌رناگیرێت.
4243 - ئه‌وانه به‌هۆی تاوان و سه‌رکه‌شیانه‌وه که‌سانێکمان کرده هاوه‌ڵیان که کاروکرده‌وه‌ی ڕابردوو داهوتوویان بۆ بڕازێننه‌وه، تا سه‌رئه‌نجام بڕیاری تۆڵه ئه‌مانیشی گرته‌وه وه‌ک کۆمه‌ڵانی پێش ئه‌مان له په‌ری و ئینسانه‌کان، به‌ڕاستی هه‌ر هه‌موویان زه‌ره‌رمه‌ند و دۆڕاون.
4244 - بێ باوه‌ڕان ده‌یانوت: گوێ مه‌گرن بۆ ئه‌م قورئانه و بیکه‌ن به‌گاڵه و هه‌را و هوریا (له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی به‌ده‌ست ناحه‌زانه‌وه‌یه ئه‌و ڕۆڵه ده‌بینێت) بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه زاڵ ببن و بیبه‌نه‌وه.
4245 - (ئه‌و جۆره که‌سانه بۆ کوێ ده‌چن) که‌وابوو سوێند به‌خوا هه‌ر ده‌بێت تاڵاوی سزای سه‌خت بکه‌ین به‌گه‌رووی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون، له ئاینده‌شدا به خراپتر له‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یانکرد تۆڵه‌یان لێ ده‌ستێنین.
4246 - ئا ئه‌وه‌یه پاداشتی دوژمنانی خوا هه‌ر ئاگره‌که‌ی دۆزه‌خه، که ماڵ و نیشته‌جێی هه‌میشه‌ییانه، له تۆڵه‌ی ئه‌وه‌ی که سه‌رسه‌ختانه به‌ره‌نگاری ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌یان ده‌کرد.
4247 - له قیامه‌تدا ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون وتیان: په‌روه‌ردگارا، ئه‌و دوو ده‌سته‌یه‌مان نیشان بده له په‌ری و ئاده‌میزاد که گومڕایان کردین بیانخه‌ینه ژێر پێمانه‌وه، تا هه‌ر له ژێره‌وه بن.
4248 - ئه‌وانه‌ی به‌ڕاستی وتیان: په‌روه‌ردگارمان (الله) یه، له‌وه‌ودوا به‌رده‌وام پابه‌ندی ئه‌و ڕێبازه ڕاسته بوون، ئه‌وه له سه‌ره‌مه‌رگدا ده‌سته ده‌سته فریشته داده‌به‌زن بۆلایان، پێیان ده‌ڵێن: هیچ ترس و بیمێکتان نه‌بێت له داهاتوو، هیچ غه‌م و په‌ژاره‌یه‌کتان نه‌بێت بۆ ڕابردوو، مژده‌تان لێ بێت به‌و به‌هه‌شته‌ی که له کاتی خۆی به‌ڵێنتان پێ ده‌درا...
4249 - (خوای گه‌وره و فریشته‌کانیش ده‌فه‌رموون): ئێمه یارو یاوه‌رو هاوکارو پشتیوانی ئێوه‌ین له ژیانی دنیا و قیامه‌تیشدا مژده‌تان لێ بێت له به‌هه‌شتدا هه‌رچی ئاره‌زووی ده‌که‌ن وداوای ده‌که‌ن بۆتان ئاماده‌یه...
4250 - ئه‌و به‌هره‌یه‌ش له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارێکه‌وه پێشکه‌شتان ده‌کرێت که لێبوورده و میهره‌بانه.
4251 - جا کێ له‌و که‌سه جوانگفتار تر‌و قسه‌ی به‌جێ تره که بانگه‌وازی کردووه بۆ لای خوا، کاروکرده‌وه‌ی چاکیشی ئه‌نجام داوه، وتوشیه‌تی: به‌ڕاستی من له ڕیزی موسڵماناندام.
4252 - بێگومان چاکه و خراپه وه‌ک یه‌ک نین، (تۆ ئه‌ی باوه‌ڕدار) به‌جوانترین و چاکترین شێوه به‌ره‌نگاری خراپه و نادروستی بکه، ئه‌و کاته ئیتر ده‌بینیت ئه‌وه‌ی که له نێوان تۆ و ئه‌ودا دوژمنایه‌تی و ساردیه‌ک هه‌یه؛ ده‌بێته دۆستێکی دڵسۆز و گیانی به‌گیانی.
4253 - جا که‌سیش ناتوانێت به‌و ڕه‌فتاره هه‌ستێت جگه له‌وانه‌ی که ئارامیان گرتووه، هه‌روه‌ها که‌سیش ناتوانێت هه‌ڵوێستی وا بنوێنێت جگه له که‌سێک نه‌بێت که خاوه‌نی به‌هره‌یه‌کی گه‌وره بێت.
4254 - ئه‌ی ئیماندار؛ ئه‌گه‌ر له لایه‌ن شه‌یتانه‌وه خه‌ته‌ره و خه‌یاڵی نادروست له دڵ و ده‌روونتدا دروست بوو، ئه‌وه تۆ داوای یارمه‌تی له خوا بکه و په‌نای پێ بگره، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته بیسه‌ر و زانایه.
4255 - له نیشانه و به‌ڵگه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگار شه‌و و ڕۆژ و خۆر و مانگه، هه‌رگیز نه‌که‌ن سوژده بۆ خۆر، یان مانگ ببه‌ن، به‌ڵکو سوژده ته‌نها بۆ ئه‌و خوایه ببه‌ن که دروستی کردوون، ئه‌گه‌ر ئێوه خۆتان به به‌نده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و ده‌زانن و هه‌ر ئه‌و ده‌په‌رستن.
4256 - جا ئه‌گه‌ر بێ بڕواکان خۆیان به زل و گه‌وره بزانن، (ئه‌وه وازیان لێ بهێنه) چونکه ئه‌و فریشتانه‌ی له خزمه‌ت په‌روه‌ردگاری تۆدان شه‌وو ڕۆژ سه‌رگه‌رمی ته‌سبیحات و ستایشن، هه‌رگیز بێزاری ڕوویان تێ ناکات خۆیان به گه‌وره نازانن.
4257 - له به‌ڵگه و نیشانه‌کانی خوا ئه‌وه‌یه که ده‌بینیت زه‌وی ک‌ش وماته، جا که‌تێک باران به‌سه‌ریدا ده‌بارێنین ده‌خرۆشێت و گه‌شه و نه‌ش و نما ده‌کات، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته‌ی که زه‌وی زیندوو کرده‌وه، مردووانیش زیندوو ده‌کاته‌وه، بێگومان ئه‌و خوایه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه..
4258 - به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که سه‌رسه‌خت و بێ بڕوان و دژایه‌تی ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه ده‌که‌ن و لێی لاده‌ده‌ن. خۆیان ناشارنه‌وه له ئێمه، باشه، ئه‌وه‌ی فڕێ بدرێته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه چاکتره یان ئه‌و که‌سه‌ی که به‌دڵنیایی و ئارامی و هێمنیه‌وه دێت له ڕۆژی قیامه‌تدا و به‌ره‌و به‌هه‌شت به‌ڕێزه‌وه به‌ڕێ ده‌کرێت؟! ئه‌ی بێ باوه‌ڕان هه‌رچیتان له ده‌ست دێت بیکه‌ن، چونکه له ده‌ستی خوا ده‌رناچن، دڵنیاش بن خوا بینایه به‌و کرده‌وانه‌ی ده‌یکه‌ن.
4259 - به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان نه‌بووه به‌و قورئانه له‌کاتێکدا بۆیان هات، بێگومان ئه‌و قورئانه‌ش کتێبێکی زۆر به‌نرخ و ناوازه و سه‌رکه‌وتووه...
4260 - هیچ ناحه‌قی و نادروستی و ناته‌واویه‌ک ڕووی تێ ناکات له هیچ کاتێکدا و له‌هیچ لایه‌که‌وه ڕه‌وانه‌کراو و نێردراوی زاتێکه که خاوه‌نی حیکمه‌ت و داناییه و شایانی سوپاس و ستایشه.
4261 - ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) شتێک به‌تۆ ناوترێت، که به پێغه‌مبه‌رانی پێش تۆ نه‌وترابێت، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ خاوه‌نی لێ بووردن و لێ خۆشبوونه بۆ باوه‌ڕداران و تۆڵه‌سێنه‌ری به‌ئازار و ئێشه له بێ باوه‌ڕان.
4262 - ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه‌مان به‌زمانی گه‌لانی تر بناردایه، ئه‌وه بێ باوه‌ڕان ده‌یانوت: ئایا نه‌ده‌بوو ئایه‌ته‌کانی ڕوون و ئاشکرا بوایه و زمانی خۆمان بوایه، چۆن ده‌بێت قورئان به‌زمانی بێگانه بێت؟ له‌کاتێکدا محمد (صلی الله علیه وسلم) به عه‌ره‌بی ده‌دوێت؟! ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: ئه‌م قورئانه بۆ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه هیدایه‌ت و ڕێنموویی و شیفایه و چاره‌سه‌ری هه‌موو ده‌رد و نه‌خۆشیه‌کان ده‌کات، جا ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕ ناهێنن گوێچکه‌یان که‌ڕه و بهشتی تر ئاخنراوه، هه‌روه‌ها کوێرن له ئاستیدا، ئه‌وانه هه‌روه‌ک له دووره‌وه بانگیان لی بکرێت وایه (نه ده‌نگه‌که به چاکی ده‌بیسن، نه ڕه‌نگه‌که به ڕوونی ده‌بینن)
4263 - سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ته‌وراتمان به‌خشی به مووسا، که‌چی ناکۆکی تیادا کرا، خۆ ئه‌گه‌ر بڕیارێکی پێشتر له لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه نه‌بوایه، (که تۆڵه له کافران بخاته قیامه‌ت) ئه‌وه له ناوی ده‌بردن، بێگومان ئه‌وان هه‌ر له شک و گومانێکی بێ سه‌ر و بندان که خه‌ڵکیش ده‌خاته گومانه‌وه.
4264 - ئه‌وه‌ی چاکه بکات پاداشتی چاکه‌که‌ی بۆ خۆیه‌تی، ئه‌وه‌ش که خراپه و تاوان بکات هه‌ر له‌سه‌ر خۆی ده‌که‌وێت، دڵنیابه که په‌روه‌ردگاری تۆ بچوکترین سته‌م له به‌نده‌کانی ناکات.
4265 - زانینی به‌رپابوونی ڕۆژی قیامه‌ت ته‌نها لای خوایه و بۆ لای ئه‌و ده‌برێته‌وه، هه‌رچی به‌رو بووم تۆوێک له خونچه و چرۆکه‌یه‌وه چه‌که‌وه ده‌کات خوا ئاگاداره لێی، هیچ مێینه‌یه‌ک سکی نابێت و به‌چکه‌و به‌رهه‌مه‌که‌ی دانانێت ته‌نها به ئاگاداری خوا نه‌بێت، (ئا به‌و شێوه‌یه خوا ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆی ده‌خاته به‌رچاو)، که‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی قه‌دری نازانن، ئه‌و ڕۆژه‌ش که بانگیان ده‌کات و لێیان ده‌پرسێت: کوان هاوه‌ڵ و هاوتاکانم؟! ئه‌وانه‌یش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا، ئێمه هه‌واڵت ده‌ده‌ینێ و جاڕ ده‌ده‌ین که که‌سمان هه‌ڵه‌ی وانایه‌ت به ده‌مماندا و شایه‌تی له‌سه‌ر شتی واناده‌ین.
4266 - ئیتر ئه‌وه‌ی که جاران ده‌یانپه‌رست و هانا و هاواریان بۆ ده‌برد و جێگه‌ی ئومێدیان بوو لێیان ون بوو و نرخی نه‌ما، دڵنیاش بوون که ئیتر هیچ چاره و ڕزگار بوونێکیان نیه.
4267 - ئاده‌میزاد هه‌ر گیز بێزار نابێت له داخوازی چاکه و خۆشی و ئاسووده‌یی بۆ خۆی، خۆ ئه‌گه‌ر ناخۆشیه‌کی تووش بێت، ئه‌وه نا‌ئومێد و بێ هیوایه.
4268 - سوێند به خوا ئه‌گه‌ر ئاده‌میزاد خێر‌و خۆشی به‌سه‌ردا بڕێژین و پێ بچێژین، له دوای ئه‌و ته‌نگانه‌یه‌ی که تووشی هاتبوو، به متمانه‌یه‌کی زۆره‌وه ده‌ڵێت: ئه‌مه به‌ره‌نجی شانی خۆم په‌یدام کردووه و خوا خۆشی ده‌وێم، وا بزانم قیامه‌ت زۆر دووره و ڕه‌نگه هه‌ر نه‌شبێت، خۆ ئه‌گه‌ر بمگێرنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارم، ئه‌وه دڵنیام که خۆش و ناز و نیعمه‌تم لای ئه‌و: بۆ ئاماده‌یه، بێگومان ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون ئه‌و کار‌و کرده‌وه ناشیرینانه‌یان ده‌خه‌ینه ڕوو و هه‌واڵیان پێ ده‌ده‌ین، هه‌روه‌ها سزای سه‌خت و دژوار‌و ناخۆشیان پێ ده‌چه‌ژین له ناو دۆزه‌خدا.
4269 - زۆربه‌ی ئاده‌میزاد کاتێک ناز و نیعمه‌تی به‌سه‌ردا بڕێژین پشت هه‌ڵده‌کات و سه‌رپێچی ده‌کات و ملکه‌چی ڕاستی نابێت و خۆ به‌زل و گه‌وره ده‌زانێت و به‌لای خۆیدا دایده‌تاشێت، کاتێکیش ناخۆشی و نه‌هامه‌تی تووشهات، ئه‌وه دۆعا و نزا و پاڕانه‌وه‌ی زۆر به‌گه‌رم و کوڵ و پان و پۆڕه!!
4270 - ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ، باشه: ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن خواوه بێت، پاشان ئێوه‌ش بڕواتان پێیی نه‌بێت، ده‌زانن چ سه‌رئه‌نجامێکی سامناک چاوه‌ڕێتانه؟. جا ئیتر کێ هه‌یه له ئێوه سه‌رسه‌ختترو لاڕێتر له‌وه‌ی که ڕێگه‌ی جیا‌و دوور له ڕاستی گرتبێته‌به‌ر.
4271 - ئێمه له ئاینده‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی سه‌رسوڕهێننه‌ریان نیشان ده‌ده‌ین له ئاسۆکانی بوونه‌وه‌رداو له خودی خۆیشیاندا (بێگومان ئاشکرایه که له‌سه‌رده‌می زانستیدا چه‌نده نهێنیه‌کانی بوونه‌وه‌ر ئاشكرا بووه.. زاناکان به گشتی و زاناکانی ئه‌ستێره‌ناسی سه‌رگه‌ردانن له ورده‌کاری و دامه‌زراوی و گه‌وره‌یی و فراوانی ئه‌م گه‌ردوونه، هه‌روه‌ها له ئاڵۆزی جه‌سته‌یی و عه‌قڵیی و ده‌روونی ئاده‌روونی ئاده‌میزاد)، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی تا چک بۆیان ڕوون بێت و دڵنیابن که ئه‌و زاته حه‌ق و ڕاست و ڕه‌وایه، ئایا شایه‌تی په‌روره‌ردگارت به‌س نیه که بێگومان ئاگا و زانایه به هه‌موو شتێک؟!
4272 - (له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌ڵگه و نیشانانه‌دا: ئاگاداربن به‌ڕاستی ئه‌وانه هه‌ر گومانیان هه‌یه له به‌یه‌کگه‌یشتن و ئاماده‌بوونی به‌رده‌م په‌روه‌رردگاریان، ئاگاداربه و دڵنیابه که ئه‌وزاته به هه‌موو شتێک زانایه و به هه‌موو شتێک ئاگاداره وده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه و هیچ شتێک له‌و یاخی نابێت.
4273 - (1) و (2) چه‌ند پیتێك له سه‌ره‌تای هه‌ندێ له سوره‌ته‌کانی قورئاندا هاتوون ژماره‌یان (14)پیته، نیوه‌ی کۆی پیته‌کانی زمانی عه‌ره‌بین، بۆ سه‌لماندنی (اعجاز) و مه‌زنی و گرنگی قورئان که له توانای هیچ که‌سدانیه به‌و پیتانه کتێبێکی ئاوا بێوێنه دابنێت به‌ڕاده‌یه‌ك هه‌تا ئه‌گه‌ر هه‌مووی گرۆی ئاده‌میزاد و په‌ری کۆ ببنه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، بێگومان چه‌نده‌ها نهێنی تریشی تیایه، زاناکان له هه‌ندێکی دواون، هه‌ندێکیشیان وتویانه: هه‌ر خوا خۆی زانایه به نهێنی ئه‌و پیتانه.
4274 - (1)و (2) به‌یه‌که‌وه‌یه.
4275 - ئا به‌و شێوه‌یه که ده‌یزانیت خوای باڵاده‌ست و کاربه‌جێ وه‌حی و نیگا ده‌نێرێت بۆ تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم و بۆ پێغه‌مبارانی پێش تۆیش ڕه‌وانه کراوه، له لایه‌ن خوایه‌کی باڵاده‌ست و داناوه.
4277 - ئاسمانه‌کان لای سه‌رویانه‌وه نزیکه له‌به‌ر گه‌وره‌یی و شکۆداری ئه‌و زاته له‌ت ببن و لێك بترازێن، هاوکات فریشته‌کان سه‌رگه‌رمی ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسگوزاریی په‌روه‌ردگاریانن، داوای لێخۆش‌بوونیش ده‌که‌ن بۆ ئیماندارانی سه‌رزه‌وی، دڵنیا و ئاگاداربن که به‌ڕاستی ئه‌و په‌روه‌ردگاره هه‌ر ئه‌و لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
4278 - ئه‌وانه‌ش له جیاتی ئه‌و زاته که‌سانی تر‌و شتی تر ده‌که‌نه پاڵپشت و پشتگیر، ئه‌وانه خوا چاودێره به‌سه‌ریانه‌وه وه‌نه‌بێت تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم کرابیت به سه‌رپه‌رشت به‌سه‌ریانه‌وه.
4303 - ئه‌ی گرۆی خوانه‌ناسان ئێوه ناتوانن خوا ده‌سه‌وسان بکه‌ن و له ده‌سه‌ڵاتی خوا ده‌رباز ببن له زه‌ویدا، جگه له خوای گه‌وره‌ش که‌س ناتوانێت پشتیوانتان بێت و سه‌رتان بخات.
4279 - ئا به‌و شێوه‌یه‌ی که ده‌یزانیت قورئانێکی عه‌ره‌بی پاراومان به وه‌حی و نیگا بۆ ناردیت، بۆ ئه‌وه‌ی شاری مه‌ککه و ده‌وروبه‌ری (که هه‌موو زه‌وی ده‌گرێته‌وه) ئاگادار بکه‌یت، به‌تایبه‌ت ئاگادار‌و هۆشیاریان بکه‌ین له ڕۆژی کۆکردنه‌وه که هیچ گومانی تێدا نیه، (ئه‌و ڕۆژه خه‌ڵکی ده‌بنه دوو به‌شه‌وه)، ده‌سته‌یه‌کیان بۆ به‌هه‌شت به‌ڕێ ده‌کرێن و ده‌چنه ناو به‌هه‌شته‌وه، ده‌سته‌که‌ی تریان بۆ ناو دۆزه‌خ ڕاپێچ ده‌کرێت.
4280 - ئه‌گه‌ر خوا ویستی ببوایه هه‌موویانی ده‌کرده میلله‌تێکی یه‌ك پارچه (هه‌مووان به‌ناچاریی ئیمه‌ندارو چاك ده‌بوون) به‌ڵام ویستی وایه هه‌ر که‌س بیه‌وێت و شایسته بێت، ده‌یخاته سایه‌ی ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی و به‌هه‌شتی خۆیه‌وه، سته‌مکارانیش هیچ پشتیوان و یاریده‌ده‌رێکیان نابێت.
4283 - بێگومان هه‌ر ئه‌و زاته به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه، هه‌ر له خۆتان هاوسه‌رانی بۆ سازاندوون، له ئاژه‌ڵ و مه‌ڕو ماڵاتیش جووت، نێر‌و مێ ی بۆ فه‌راهه‌م هێناون، له‌و ڕێگه‌یه‌وه زاووزێ ده‌که‌ن و زۆر ده‌بن بۆتان، هیچ شتێك نیه له وێنه‌ی ئه‌وزاته، هیچ شتێك له‌و ناچێت (چونکه خوایه و به‌دیهێنه‌ره، چۆن له به‌دیهێنراوه‌کانی ده‌چێت) هه‌ر ئه‌ویش بیسه‌رو بینایه.
4284 - جڵه‌وی هه‌موو ئاسمانه‌کان و زه‌وی به ده‌ست ئه‌وزاته‌یه، ڕزق و ڕۆزی فراوان ده‌کات بۆ هه‌ر که‌س که بیه‌وێت، یان که‌می ده‌کات و سنورێکی بۆ داده‌نێت (هه‌موویشی بۆ تاقیکردنه‌وه‌یه له لایه‌که‌وه و به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری ژیانه له‌لایه‌کی تره‌وه)، به‌ڕاستی ئه‌و خوایه به هه‌موو شتێك زانایه.
4285 - ڕێبازی ئاین و به‌رنامه‌ی ژیانی بۆ داناون، ئه‌وه‌ی که‌فه‌رمانی پێکردووه به _نوح_، هه‌ر به‌وشێوه‌یه قورئانیشی بۆ تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم وه‌حی و نیگا کردووه و به ئیبراهیم و موسا‌و عیساشمان ڕاگه‌یاندووه‌که ڕێبازی ئاین و یه‌کخواناسی به‌رنه‌ده‌ن و له‌سه‌ری پایادار بن، ئه‌م بانگه‌وازه ڕاست و دروسته زۆر به‌لای بت په‌رست و خوانه‌ناسانه‌وه گران و زه‌حمه‌ته، به‌ڵام خوای دانا خۆی که‌سانی شایسته هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ گه‌یاندنی ئاینه‌که‌ی ڕێنموویی خه‌ڵکانێك ده‌کات که بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای به‌رنامه‌که‌ی به‌په‌رستن و ئه‌نجامدانی کاروکرده‌وه‌ی چاك.
4286 - میلله‌تانی پێشوو، به‌تایبه‌ت گاور وجوو جیاوازی و کێشه دووبه‌ره‌کی نه‌که‌وته نێوانیان، مه‌گه‌ر له‌دوای هاتنی زانستی و زانیاری ته‌واو بۆیان، که‌له‌به‌ر حه‌ساده‌ت و سته‌مکاری و لادانیان له ڕاسته ڕێگا بۆیان دروست بوو، خۆ ئه‌گه‌ر بڕیاری پێشووتر له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه نه‌بوایه که تا کاتێکی دیاریکراو مۆڵه‌تی داون، ئه‌وه فه‌رمانی تیاچوونیان ده‌رده‌کرا، بێگومان ئه‌وانه‌ی که بوونه میراتگری کتێبی خوا و گه‌یه‌نرا به‌ده‌ستیان له نه‌وه‌کانی داهاتوو، که‌وتنه گومان و دوودڵیه‌وه، خه‌ڵکیشیان خسته گومانه‌وه ده‌رباره‌ی.
4287 - که‌واته ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ بۆ ئه‌وه بانگه‌واز بکه و پایادارو دامه‌زراوبه هه‌روه‌ك فه‌رمانت پێ دراوه، شوێن ئاره‌زووی ئه‌وان مه‌که‌وه و به‌ئاشکرا بڵێ: من، باوه‌ڕم هێناوه به‌و کتێب و په‌یامانه‌ی خوا بۆی نا‌ردوم و فه‌رمانم پێدراوه که دادپه‌روه‌ری به‌رپا بکه‌م له نێوانتاندا، (الله) په‌روه‌ردگاری ئێمه‌یه و ئێوه‌شه، بێگومان ده‌رئه‌نجامی کرده‌ی خۆمان بۆ خۆمانه و کرده‌وه‌ی ئێوه‌ش بۆ خۆتانه، ئیتر هیچ کێشه‌یه‌ك نی یه له نێوان ئێمه و ئێوه‌دا (چونکه حه‌ق ده‌رکه‌وت)، ئێمه و ئێوه هه‌ر خوا خۆی کۆمان ده‌کاته‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ش هه‌ر بۆ لای ئه‌وه.
4288 - ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه ده‌گرن و قسه‌ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ئاینی خوا، دوای ئه‌وه‌ی که وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه و خه‌ڵکی ڕوویان تێکردووه، ئه‌وانه به‌ڵگه‌و ڕه‌خنه‌کانیان پووچه‌ڵه و به‌سه‌ریاندا ده‌درێته‌وه له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه، خه‌شم و تووڕه‌یان له‌سه‌ره و سزای سه‌ختیان بۆ ئاماده‌یه.
4289 - خوا ئه‌و زاته‌یه که کتێبه پیرۆزه‌کانی به حه‌ق و ڕاستی ڕه‌وانه کردووه، هه‌روه‌ها شه‌ریعه‌تێکی دابه‌زاندووه که وه‌کو ته‌رازوو پێوه‌ر وایه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی حه‌ق و ناحه‌ق، جا چی تۆی فێر کردووه و چووزانی له‌وانه‌یه ڕۆژی قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه نزیك بێت.
4290 - ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕ به ڕۆژی قیامه‌ت ناهێنن په‌له ده‌که‌ن و گاڵته‌یان پێی دێت و ده‌ڵێن: کوا؟ که‌ی پێش دێت؟ (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه له به‌رپابوونی ده‌ترسن، ده‌زانن دڵنیان که به‌رپابوونی حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یه، ئاگاداربن له ڕاستیدا ئه‌وانه‌ی موجاده‌له له‌سه‌ر قیامه‌ت ده‌که‌ن و به‌گومانن لێی، له‌بزر بوون و سه‌رلێشێواویه‌کی قووڵدا ڕۆچوون.
4291 - خوای گه‌وره زۆر به‌سۆزو دلۆڤانه له‌گه‌ڵ به‌نده‌کانیدا، ڕزق و ڕۆزی ده‌به‌خشێت به هه‌ر که‌س بیه‌وێت (بۆ تاقیکردنه‌وه)، به‌ڕاستی ئه‌و زاته به‌هێز و باڵاده‌سته.
4292 - جا ئه‌وه‌ی که به‌رهه‌می قیامه‌تی ده‌وێت و له دنیادا کار‌و کرده‌وه‌ی چاك ده‌چێنێت، ئێمه پاداشتی هه‌وڵ و کۆششه‌که‌ی به‌زیاده‌وه پێده‌به‌خشین، ئه‌وه‌ش که به‌رهه‌می دنیای ده‌وێت، هه‌ندێك له دنیای پێ ده‌به‌خشین، (به‌ڵام) له قیامه‌تدا هیچ جۆره به‌شێکی نیه.
4293 - (ئایا ئه‌و بێباوهڕانه ڕازین به‌به‌رنامه‌ی خوا) یاخود شوێنی ئه‌و هاوه‌ڵگه‌ڕانه ده‌که‌ون که به‌ناوی دینه‌وه به‌رنامه‌یان بۆ داناون و په‌یڕه‌وییان ده‌که‌ن بێ ئه‌وه‌ی خوا مۆڵه‌تی دابێت و پێی ڕازی بێت (حه‌رام و حه‌ڵاڵیان بۆ دیاری ده‌که‌ن)، خۆ ئه‌گه‌ر بڕیاری پێشترمان نه‌بوایه به مانه‌وه‌یان تا کاتی دیاریکراو، ئه‌وه فه‌رمان ده‌درا به له‌ناو بردنیان، بێگومان بۆ سته‌مکاران سزای به ئێش و به‌سۆ ئاماده‌یه.
4294 - (له‌ڕۆژی قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه‌دا) ده‌بینیت سته‌مکاران ده‌ترسن له‌وه‌ی که کردوویانه، له‌کاتێکدا سزاکه‌ی که‌وتووه به‌سه‌ریاندا و لێی ده‌رباز نابن، هاوکات ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه له باخچه‌کانی به‌هه‌شتدا ژیانی کامه‌رانی ده‌به‌نه سه‌ر، چیان بوێت له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه بۆیان ئاماده‌یه، ئا ئه‌وه‌یه خه‌ڵات و به‌خششی گه‌وره و بێ سنوور.
4295 - ئه‌و خه‌ڵات و به‌خششه ئه‌وه‌یه که خوا مژده ده‌دات به‌و به‌ندانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، (ئه‌وانه‌ش به‌ده‌م بانگه‌وازه‌وه نایه‌ن)، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: له‌سه‌ر ئه‌م بانگه‌وازه هیچ جۆره پاداشتێکم له ئێوه ناوێت، ته‌نها خۆشه‌ویستی و ڕێز نه‌بێت له خزمایه‌تیدا، جا ئه‌وه‌ی چاکه‌یه‌ك ئه‌نجام بدات، ئه‌وه به‌چاکتر پاداشت ده‌درێته‌وه، چونکه به‌ڕاستی خوا لێبوورده و سوپاسگوزاره.
4296 - به‌ڵکو خوانه‌ناسان ده‌ڵێن: محمد صلی الله علیه وسلم به‌ده‌م خواوه درۆی هه‌ڵبه‌ستووه!! جا ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت مۆر ده‌نێت به‌سه‌ر دڵت دا‌و هیچت بۆ ناوترێت، خوایش ده‌یه‌وێت ئاسه‌واری به‌تاڵ و ناحه‌قی نه‌هێڵێت و حه‌ق و ڕاستی به‌فه‌رمانی خۆی بچه‌سپێنێت، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و خوایه زانایه به‌وه‌ی که له توێی دڵ و ده‌روون و سینه‌کاندا شاراوه‌یه.
4297 - خوا ئه‌و زاته‌یه که په‌شیمانی و ته‌وبه له به‌نده‌کانی وه‌رده‌گرێت، چاوپۆشیش ده‌کات له هه‌ڵه و گوناهه‌کانیان، به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ش که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ده‌زانێت و به‌ئاگایه.
4298 - خوای گه‌وره ئاواتی ئه‌وانه ده‌هێنێته دی که باوه‌ڕیان هێناوه و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، هه‌روه‌ها له فه‌زڵ و زیاده خه‌ڵات و به‌خششی خۆی به‌هره‌مه‌ندیان ده‌کات، بێ باوه‌ڕانیش سزای سه‌خت و به ئێشیان بۆ ئاماده‌یه.
4299 - خۆ ئه‌گه‌ر خوا ڕزق و ڕۆزی به‌فراوانی به به‌نده‌کانی ببه‌خشیایه، ئه‌وه ده‌ستیان ده‌دایه تاوان و گوناهو سته‌م له زه‌ویدا، به‌ڵام خوا به‌حسابێکی ورد‌و دیاریکراو ئه‌وه‌ی بیه‌وێت پێیان ده‌به‌خشێت، به‌ڕاستی ئه‌و زاته ئاگا‌و بینایه به کار‌و هه‌ڵویستی به‌نده‌کانی.
4300 - خوا ئه‌و زاته‌یه که باران ده‌بارێنێت و ده‌گه‌یه‌نێته فریایان دوای ئه‌وه‌ی که نا‌ئومێد بوون، هه‌روه‌ها ڕه‌حمه‌ت و به‌خششی خۆی په‌خش ده‌کاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر خۆی پشتیوان و فریادڕه‌سه و شایسته‌ی سوپاسه.
4301 - له‌نیشانه‌و به‌ڵگه‌کانی گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی خوا: دروستکردنی ئاسمانه‌کان و زه‌وی و ئه‌و زینده‌وه‌رانه‌یه که تیایاندا بڵاوی کردۆته‌وه، هه‌ر ئه‌و زاته کاتێك بیه‌وێت توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر به‌سه‌ر کۆکردنه‌وه‌یاندا هه‌یه.
4302 - هه‌ر به‌ڵاو نه‌هامه‌تیه‌کتان به‌سه‌ر هاتبێت، ئه‌وه ده‌رئه‌نجامی ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌یه که به ئاره‌زووی خۆتان ده‌تانکرد، (به‌ڵام ئه‌وه‌نده خوایه‌کی میهره‌بانه) له زۆربه‌ی زۆری گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆش ده‌بێت.
4304 - له‌نیشانه‌و به‌ڵگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خوا ئه‌و که‌شتیانه که وه‌ك که‌ژو کێو هاتووچۆ ده‌که‌ن به ده‌ریاکاندا، (به‌یاسایه‌کی ڕێك و پێك).
4305 - خۆ ئه‌گه‌ر بیه‌وێت با ده‌وه‌ستێنێت و له‌سه‌ر پشتی ده‌ریاکه ده‌وه‌ستن و له کارده‌که‌ون، به‌ڕاستی ئا له‌و توانا‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ هه‌ر که‌سێك که زۆر خۆگرو سوپاسگوزاره.
4306 - یان جاری وا هه‌یه که‌شتیه‌کان به خۆیان و سه‌رنشینه‌کانیانه‌وه ده‌شکێنێت و نوقمیان ده‌کات له ئه‌نجامی تاوان و گوناهی خه‌ڵکه‌که‌وه، گه‌لێك جاریش چاوپۆشی (له هه‌ڵه و تاوانی) زۆر ده‌کات و ده‌یانهێڵێته‌وه.
4307 - ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه خوانه‌ناسان بزانن، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که موجاده‌له‌و ده‌مه‌ده‌مێ ده‌که‌ن و ڕه‌خنه‌یان له ئایه‌ته‌کانی ئێمه هه‌یه، که له کاتی ته‌نگانه‌دا که‌س په‌نایان نادات و که‌س فریایان ناکه‌وێت جگه له خوای گه‌وه‌ره.
4308 - جا هه‌ر شتێکتان پێبه‌خشراوه، ئه‌وه زینه‌تی ژیانی ئه‌م دنیایه‌یه (که ڕێگوزه‌رێکه به‌ره‌و قیامه‌ت) به‌ڵام ئه‌و به‌شه‌ی که له‌لای خوایه چاکتر و به‌رده‌وامتره بۆ ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و هه‌ر پشت به په‌روه‌ردگاریان ده‌به‌ستن....
4309 - ئه‌وانه‌ی خۆیان له گوناهی گه‌وره و تاوانی خراپ و ناشرین ده‌پارێزن، کاتێك که تووڕه ده‌بن (له‌سه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك که به‌رامبه‌ریان ده‌کرێت) هه‌ر ئه‌مان چاوپۆشی ده‌که‌ن و لێده‌بورن....
4310 - ئه‌وانه‌ش به‌ده‌م بانگه‌وازی په‌روه‌ردگاریانه‌وه چوون و نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام داوه و کار‌و باریان هه‌رده‌م به مه‌شوره‌ت و ڕاپرسی و ڕاوێژکاریه و له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی که پێمان داون، ده‌به‌خشن...
4311 - هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که ده‌ستدرێژیان کرایه سه‌ر، ده‌سه‌وسان ناوه‌ستن و به‌رگری له خۆیان ده‌که‌ن...
4312 - جا تۆڵه‌ی هه‌ر تاوانێك به ئه‌ندازه‌ی تاوانه‌که‌یه بێ زیادو که‌م، ئه‌و که‌سه‌ی لێخۆشبوونی هه‌بێت و چاوپۆشی و چاکسازی بکات، ئه‌وه پاداشتی لای خوایه، به‌ڕاستی خوا سته‌مکارانی خۆش ناوێت...
4313 - له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی حه‌قی خۆی ده‌سێنێت دوای ئه‌وه‌ی که سته‌می لێکراوه، ئه‌وانه لێپرسراو نابن، ئه‌گه‌ر له سنوور لا نه‌ده‌ن....
4314 - بێگومان ته‌نها ئه‌وانه به‌رپرس ده‌بن که سته‌م له خه‌ڵکی ده‌که‌ن و ده‌ستدرێژی ده‌که‌ن به ناحه‌ق له زه‌ویدا، ئا ئه‌وانه سزا‌و ئازاری به ئیشیان بۆ هه‌یه...
4315 - له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی دان به‌خۆیدا بگرێت و چاوپۆشی بکات و لێخۆش‌بوو بێت (له‌کاتێکدا که ده‌توانێت تۆڵه‌بسێنێت) به‌ڕاستی ئه‌وه کارێکی به‌جێ و چاك و په‌سه‌ند ئه‌نجام ده‌دات، به‌ڕاستی ئه‌وه له‌و کارانه‌یه که پێویسته بکرێت....
4316 - ئه‌وه‌ی خوا ڕێی لێ ون بکات، ئه‌وه ئیتر که‌سی تری دڵسۆزی ده‌ست ناکه‌وێت (تا ڕێگه‌ی ڕاستی نیشان بدات)، ئه‌وسا تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم له قیامه‌تدا ده‌بینیت سته‌مکاران کاتێك سزا‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی دۆزه‌خ ده‌بینن، به که‌ساسیه‌وه ده‌ڵێن: ئایا هیچ ڕێگه‌یه‌ك هه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه، تا خوا چۆن ده‌فه‌رموێت وابکه‌ین؟!.
4317 - سه‌رئه‌نجام تاوانباران ده‌بینیت ده‌برێنه سه‌ر دۆزه‌خ، هه‌موو په‌ست و زه‌لیل ولاره مل و خه‌جاڵه‌تن، (له شه‌رمه‌زاریی و له ترس‌دا) له ژێره‌وه به‌تیله‌ی چاو ده‌ڕوانن بۆ ئاگره‌که، (ئا له‌و کات و بارودۆخه ناخۆشه‌دا) ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه ده‌ڵێن: به‌ڕاستی خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندان ئه‌مڕۆ ئه‌وانه‌ن که خۆیان و کهسو کار‌و ماڵ و منداڵیان له ده‌ستداوه له قیامه‌تدا (که‌س و کار‌و خزم و هاوه‌ڵانیان ئه‌گه‌ر له دۆزه‌خدان، ئه‌وه هیچ مایه‌ی دڵخۆشی نین، خۆ ئه‌گه‌ر له به‌هه‌شتدان، ئه‌مانیان هه‌ر له یاد نی یه)، ئینجا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت که: ئاگاداربن بێگومان سته‌مکاران له ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی به‌رده‌وامدان...
4318 - ئه‌وانه هیچ دۆست و پشتیوانێکیان نی یه له جیاتی خوا که له ده‌ست سزا‌و تۆڵه ڕزگاریان بکات، ئه‌و که‌سه‌ش خوا سه‌ری لێ بشێوێنێت و گومڕای بکات (چونکه خۆی شایسته کردووه) ئیتر ڕێبازی ڕزگاری و سه‌رفرازی ده‌ستناکه‌وێت.
4319 - خه‌ڵکینه، به‌پیر بانگه‌وازی په‌روه‌ردگارتانه‌وه بچن پێش ئه‌وه‌ی ڕۆژێك بێت: هیچ گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خواوه نابێت، ئه‌و ڕۆژه هیچ په‌ناگایه‌کتان نابێت و که‌سیشتان ناتوانێت ئینکاری بکات و دان به تاوانه‌کانیدا نه‌نێت.
4339 - ئێمه بێگومان هه‌ر بۆ لای په‌روه‌ردگارمان ده‌گه‌رێینه‌وه. پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم هه‌ر جارێك سواری وڵاخه‌که‌ی ببوایه سێ جار (الله أکبر) ی ده‌فه‌رموو، دوایی ده‌یفه‌رموو: سبحان الذی سخر لنا هذا وما کنا له مقرنین وإنا الی ڕبنا لمنقلبون).
4320 - ئه‌گه‌ر خوانه‌ناسان پشتیان هه‌ڵکرد و گوێیان نه‌گرت، ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم داخیان بۆ مه‌خۆ، چونکه ئێمه تۆمان نه‌ناردووه چاو‌دێر بیت به‌سه‌ریانه‌وه، به‌ڵکو تۆ ته‌نها گه‌یاندنی ئه‌م بانگه‌واز و قورئانه‌ت له‌سه‌ره، ئاشکراشه که: به‌ڕاستی ئێمه کاتێك نازو نیعمه‌ت و ڕه‌حمه‌تێك ده‌ڕێژین به‌سه‌ر ئاده‌میزادا زۆر که‌شخه‌ی پێوه ده‌کات، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڵاو ناخۆشیه‌کیان تووش بێت، به‌هۆی کاروکرده‌وه خراپه‌کانیانه‌وه، به‌ڕاستی ئه‌وکه‌سه زۆرسپڵه و ڕه‌خنه له خوا گره.
4321 - هه‌ر بۆ خوایه خاوه‌ندارێتی ئاسمانه‌کان و زه‌وی، هه‌رچی بوێت دروستی ده‌کات، به‌هه‌رکه‌س که بیه‌وێت ته‌نها کچ ده‌به‌خشێت و به هه‌رکه‌س که بیه‌وێت کوڕ ده‌به‌خشێت...
4322 - یاخود له هه‌ردوو جۆر.، به‌هه‌ندێك خێزان ده‌به‌خشێت له کوڕ‌و له کچ، هه‌میشه ویستی خوا وایه هیچی نه‌دانێ و نه‌زۆك بێت، به‌ڕاستی ئه‌و زاته زانا و به‌ده‌سه‌ڵاته.
4323 - که‌س بۆی نیه هیچ کات (له‌دنیادا) خوای گه‌وره وت‌و وێژی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵدا بکات مه‌گه‌ر له ڕێگه‌ی وه‌حی و نیگاوه، یان له پشتی په‌رده‌وه، وه‌ك مو‌سا، یان نێردراوێکی وه‌ك فریشته_جوبره‌ئیل_ده‌نێرێت که به گوێره‌ی فه‌رمان و مۆڵه‌تی خوا چی پێ سپێردراوه ده‌یگه‌یه‌نێت، به‌ڕاستی ئه‌و زاته خوایه‌کی بڵند و دانا‌و کاربه‌جێیه.
4324 - ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم ئا به‌وشێوه‌یه‌ی که وتمان ئێمه قورئانمان بۆ ڕه‌وانه کردیت له لایه‌ن خۆمانه‌وه (که ژیانبه‌خشه به ڕوح و گیان و عه‌قڵ)، تۆ نه‌تده‌زانی قورئان چیه و ئیمان چیه، به‌ڵام ئێمه ئه‌م قورئانه‌مان کرده ڕوناکی ونورێك که هیدایه‌ت و ڕێنمویی هه‌ر که‌س که بمانه‌وێت له به‌نده‌کانمانی پێ ده‌که‌ین، (ئه‌وانه‌ی دڵی بۆ ده‌که‌نه‌وه و به‌چاکی گوێ بۆ ده‌گرن)، بێگومان تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ڕێنیشان ده‌ریت و ڕێنموی ده‌که‌ی بۆ ڕێگه و ڕێبازێکی ڕاست و دروست...
4325 - که ڕێگه و ڕێبازی ئه‌و خوایه‌یه، که‌هه‌ر بۆ ئه‌وه ئه‌وه‌ی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدایه، ئاگاداریش بن: هه‌موو شتێك و سه‌رئه‌نجامی هه‌موو کارێك بۆ لای خوا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
4342 - کاتیکیش مژده بدرێت به یه‌کێکیان به‌وه‌ی که بۆ خوای میهره‌بان به ڕه‌وای زانیووه (مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که کچیان بووه)، ئه‌وه ڕووخساری ڕه‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕێت و له ده‌رووندا پیش ده‌خواته‌وه.
4343 - ئایا که‌سێك به منداڵی خوا ڕه‌وا ده‌بینن، (که له‌باوی ئه‌واندا) هه‌رده‌م په‌روه‌رده ده‌کرێت له‌ناو خشڵ و ئارایش کردنی خۆیداو له شه‌ڕو شۆڕو جه‌نگیشدا ده‌رناکه‌وێت؟!
4344 - ئه‌و خوانه‌ناسانه فریشته‌کان که به‌نده‌ی خوای میهره‌بانن، به‌کچی خوایان ده‌دایه قه‌ڵه‌م!! ئایا ئه‌وان ئاماده‌ی دروستکردنیان بوون؟! له ئایینده‌دا ئه‌م بوختانه‌یان له‌سه‌ر ده‌نوسرێت و پرسیاریشیان لێ ده‌کرێت.
4354 - خوا ده‌فه‌رموێت: جا من ئه‌وانه و باو و باپیرانیانم له خۆشگوزه‌رانیدا هێشته‌وه تا ئه‌و کاته‌ی قورئان و پێغه‌مبه‌رێکی ئاشکرایان بۆ هات (تا په‌یامی خوایان بۆ ڕوون بکاته‌وه).
4355 - کاتێکیش که حه‌ق و ڕاستیان پێگه‌یشت.. وتیان: ئه‌مه سیحر‌و جادووه و بێگومان ئێمه بێ باوه‌ڕین پێی..
4358 - ئه‌گه‌ر له‌به‌رئه‌وه نه‌بوایه خه‌ڵکی هه‌موو ده‌بوون به یه‌کپارچه (له بێ باوه‌ڕی و تاوانکاریدا)، ئه‌وه هه‌ر که‌س باوه‌ڕی به‌خوای میهره‌بان نه‌بوایه سه‌قفی خانووه‌که‌یمان له زیو بۆ دروست ده‌کرد، هه‌روه‌ها قادرمه و ئاسانسوارمان بۆ ده‌کردن تا به‌سه‌ریدا سه‌ربکه‌ون و ده‌ربکه‌ون...
4359 - هه‌روه‌ها بۆ ماڵه‌کانیان قاپی و ده‌روازه‌ی زیو و کورسی و قه‌نه‌فه‌ی ڕازاوه‌شمان پێده‌به‌خشین تا پاڵ بده‌نه‌وه و شانی له‌سه‌ر داده‌ن...
4360 - به هه‌موو جۆره نه‌خش و نیگارێکی جوان و ڕازاوه (دار‌و دیوار‌و سه‌قف و ده‌رگا و که‌لوپه‌لی ناو ماڵه‌کانیانمان ده‌ڕازانده‌وه)، جا ئه‌وه هه‌ر هه‌مووی خۆشگوزه‌رانی ژیانی دنیا نه‌بێت هیچی تر نی یه، له کاتێکدا که ژیانی پڕ خۆشی و به‌خته‌وه‌ری نه‌بڕاوه لای په‌روه‌ردگارت بۆ خواناسان و دووره په‌رێزانه له گوناه.
4361 - که‌سێك خۆی کوێر بکات له ئاستی قورئان و یادی خوای میهره‌بان، ئه‌وه ئێمه شه‌یتانێك ده‌که‌ینه مڵۆزمی و هه‌میشه ده‌بێته یار و یاوه‌ری و له‌گه‌ڵیدا ده‌بێت.
4362 - بێگومان ئه‌و شه‌یتانانه، ڕێگه‌ی ڕاستیان لێ ده‌گرن و وایان لێده‌که‌ن که وابزانن به‌دڵنیایی له‌سه‌ر ڕێبازێکی چاك و ڕاستن.
4363 - تا ئه‌و کاته‌ی خه‌ڵه‌تاوه‌که دێته لامان (له قیامه‌تدا خۆی و شه‌یتانه‌که‌ی ئاماده ده‌کرێن بۆ لێپرسینه‌وه) ئه‌وه به شه‌یتانه‌که‌ی ده‌ڵێت: خۆزگه نێوانی من و تۆ به قه‌ده‌ر ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا له‌یه‌ك دوور بوایه، ئای که هاوڕێیه‌کی ناله‌بارو خراپ بوویت.
4364 - ئه‌مڕۆ ئه‌و قسه و گله‌یی و بناشتانه هه‌رگیز سوودتان پێ ناگه‌یه‌نن، (چونکه) کاتی خۆی ئێوه سته‌متان له خۆتان و خه‌ڵکیش کردووه، ئێسته بێگومان هه‌ردوولاتان له سزا‌و ئازاردا به‌شدارن.
4368 - که‌واته تۆ بێ خه‌م به‌و پابه‌ندی ئه‌وه‌به که نیگات بۆ کراوه، چونکه تۆ به‌ڕاستی له‌سه‌ر ڕێگه و ڕێباز و به‌رنامه‌یه‌کی ڕاست و دروستیت (له لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه ئاڕاسته ده‌کرێیت).
4369 - به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ خۆت و بۆ قه‌ومه‌که‌ت، له ئاینده‌شدا پرسیارتان لێده‌کرێت ده‌رباره‌ی.
4370 - تۆ له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی که ناردوومانه پێش تۆ بپرسه، ئایا جگه له خوای میهره‌بان خوای ترمان دیاری کردووه که به‌ندایه‌تی بۆ بکرێت. (مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که سه‌رچاوه‌ی هه‌موو پێغه‌مبه‌ران یه‌کێکه)
4371 - سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه مو‌سا پێغه‌مبه‌رمان نارد به به‌ڵگه و نیشانه‌کانمانه‌وه بۆ لای فیرعه‌ون و دار‌و ده‌سته‌ی، پێی ڕاگه‌یاندن که: به‌ڕاستی من ڕه‌وانه‌کراوی په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیانم.
4372 - که‌چی که هاته لایان به به‌ڵگه و موعجیزه‌کانمانه‌وه، سه‌ریان سوڕماو گاڵته و پێکه‌نینیان به موعجیزه‌کانی ده‌هات.
4373 - هیچ موعجیزه‌یه‌کمان نیشان نه‌داون، که له‌وی تر گه‌وره‌تر نه‌بووبێت، (جا که باوه‌ڕیان نه‌هێناوه) گرفتاری تاڵی و ناخۆشی و سزامان کردن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه و به‌خۆدا بچنه‌وه.
4374 - که‌چی به موسایان وت: ئه‌ی جادووگه‌ر!! له په‌روه‌ردگارت داوا بکه بۆمان، به‌و په‌یمانه‌ی به‌تۆی داوه بابه‌ڵاو ناخۆشیمان له‌سه‌ر هه‌ڵبگرێت بێگومان ئێمه له هیدایه‌ت دراوان ده‌بین!!
4375 - جاهه‌ر که به‌ڵاو ناخۆشیمان له‌سه‌ر لابردن خێرا به‌ڵێن و په‌یمانه‌که‌یان هه‌ڵده‌وه‌شاند.
4376 - فیرعه‌ون جاڕیدا به‌ناو قه‌وم و گه‌له‌که‌یدا وتی: ئه‌ی قه‌وم و گه‌لم، من پاشای میصرم و فه‌رمانڕه‌وای ئه‌م وڵاته‌م، ئه‌م ڕووبارانه‌ش به‌به‌ر کۆشکه‌کانمدا ده‌ڕوات، ئایا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی من نابینن؟!..
4377 - به‌ڵکو نابینن من چاکترم له‌و که‌سه‌ی ناوبانگی نی یه و که‌سایه‌تیه‌کی لاواز‌و نه‌ناسراوه و زمان پاراو نی یه و له‌وانه نی یه بتوانێت چاك خه‌ڵکی تێبگه‌یه‌نێت؟!
4378 - جا ئه‌وه بۆچی بازنی ئاڵتون و زێڕی پێشکه‌ش ناکرێت (تانیشانه بێت بۆ پایه‌داری؟!)یان ئه‌وه بۆ فریشته له‌گه‌ڵیدا نه‌هاتن بۆ بانگه‌واز کردن و پشتیوانی لێکردنی؟!
4379 - فیرعه‌ون هیچ نرخی دانه‌نا بۆ قه‌وم و گه‌له‌که‌ی، به سووکی سه‌یری ده‌کردن، ئه‌وانیش ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری بوون، به‌ڕاستی ئه‌وانه قه‌ومێکی فاسق و تاوانبار و گوناهکار بوون.
4381 - جا کردمانن به پێشه‌نگی تیاچووه‌کان و په‌ند و عیبره‌ت بۆ خه‌ڵکی تری دوای ئه‌وان.
4382 - کاتێکیش باسی کوڕه‌که‌ی مه‌ریه‌م_عیسا_ به‌نموونه هێنرابێته‌وه، ده‌ستبه‌جێ قه‌وم و هۆزه‌که‌ی تۆ مله‌جه‌ڕێیان کردووه و سه‌ریان باداوه و ته‌سلیمی حه‌ق نه‌بوون (به باسکردنی سه‌غڵه‌ت بوون)....
4383 - وتویانه ئایا په‌رستراوه‌کانی ئێمه شایانی په‌رستنن یان ئه‌و؟! واته_عیسا_، ئه‌و نموونانه‌یان بۆ تۆ نه‌ده‌هێنایه‌وه، ته‌نها بۆ موجاده‌له نه‌بێت، (وه‌نه‌بێت به‌شوێن حه‌ق و ڕاستیدا بگه‌ڕێن)، به‌ڵکو ئه‌وانه که‌سانێکن هه‌میشه حه‌ز به دوژمنایه‌تی و ئاژاوه و ململانێی بێ سه‌روبن ده‌که‌ن.
4384 - ئه‌و عیسایه ته‌نها به‌نده‌یه‌کی ئێمه بوو که نازو نیعمه‌تی پێغه‌مبه‌رایه‌تیمان پێبه‌خشی و کردمانه نموونه‌یه‌کی چاك بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل تا شوێنی بکه‌ون.
4385 - ئه‌گه‌ر بمانویستایه ئێوه‌مان ده‌کرده فریشته وله زه‌ویدا نیشته‌جێمان ده‌کردن و هه‌موو فه‌رمانبه‌ردار ده‌بوون.
4386 - به‌ڕاستی له دایکبوونی عیسا، به‌بێ باوك، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر قیامه‌ت، که‌واته به‌گومان مه‌بن لێی و باوه‌ڕی پێبهێنن و پێیان بڵێ: هه‌ر په‌یڕه‌وی له زاتی من بکه‌ن، هه‌ر ئه‌وه‌شه ڕێگه‌ی ڕاست و دروست.
4387 - خه‌ڵکینه هه‌وڵ بده‌ن با شه‌یتان ڕێتان پێ نه‌گرێت و له ڕێی ڕاست لاتان نه‌دات چونکه بێگومان ئه‌و دوژمنێکی ئاشکراتانه.
4388 - کاتێك عیسا به موعجیزه‌ی ئاشکراوه ڕه‌وانه‌کرا بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل وتی: به‌ڕاستی من حیکمه‌ت و داناییم بۆ هێناون، هه‌روه‌ها زانیاری ئه‌وه‌شم پێ یه که ئه‌و شتانه‌تان بۆ ڕوون بکه‌مه‌وه که کێشه‌تان له‌سه‌ری هه‌یه و ڕاو بۆچونتان له‌سه‌ری جیاوازه، جا ئێوه له خوا بترسن و گوێڕایه‌ڵی من بکه‌ن.
4389 - به‌ڕاستی خوای گه‌وره په‌روه‌ردگاری منیش و ئێوه‌شه، ته‌نها ئه‌و بپه‌رستن، هه‌ر ئه‌مه‌شه ڕێگه و ڕێبازی ڕاست و دروست.
4390 - پاشان ده‌سته و گرۆهه‌کان جیاوازی که‌وته نێوانیان له‌سه‌ر عیسا خۆی، وه‌یل و قوڕبه‌سه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی که سته‌میان کردووه و سته‌م ده‌که‌ن، له سزا‌و ئازاری ڕۆژێکی پڕ ئێش.
4391 - ئایا ئه‌وانه جگه‌له هاتنی قیامه‌ت چاوه‌ڕوانی چی تر ده‌که‌ن، له کاتێکدا ئه‌وان هه‌ستی پێناکه‌ن.
4392 - دۆستان و براده‌ران هه‌ر هه‌موو له‌و ڕۆژه‌دا دوژمنی یه‌کترن، هه‌موو ڕقیان له یه‌ك ده‌بێته‌وه، جگه له‌و که‌سانه‌ی که له‌سه‌ر بنچینه‌ی ته‌قواو خواناسین کۆ بوونه‌ته‌وه و برایه‌تییان به‌رپا کردووه.
4393 - خوای گه‌وره پێیان ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی به‌نده‌کانم ئه‌مڕۆ ئیتر ئێوه هیچ ترس و بیمێکتان نابێت وهیچ غه‌م و په‌ژاره‌یه‌ك ڕووتان تێ ناکات...
4394 - ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه ئه‌و که‌سانه‌ن که کاتی خۆی باوه‌ڕیان هێناوه به ئایه‌ته‌کانی ئێمه و نیشانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداریمان له بوونه‌وه‌ردا و ئیماندار‌و موسڵمانیش بوون.
4395 - پێیان ده‌وترێت: فه‌رموون بچنه به‌هه‌شته‌وه خۆتان و هاوسه‌رانتان، خۆتان و ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئێوه خواناس بوون و له‌وێ ژیانی کامه‌رانی و شادی و به‌خته‌وه‌ریتان پێ ده‌درێت.
4396 - له‌سه‌ر سینی و کوپی ئاڵتون جۆره‌ها خواردن و خواردنه‌وه‌ی جوان و ڕازاوه و تام خۆش و بۆن خۆشیان به‌سه‌ردا ده‌گێڕن و له‌و به‌هه‌شته‌دا هه‌رچی نه‌فس حه‌زی لێ بکات و دڵ بیخوازێت و چاو حه‌ز به‌دیتنی بکات ئاماده‌یه و ئێوه، ئه‌ی خواناس و پاکان، ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه‌شی تیادا ده‌به‌نه سه‌ر.
4397 - (خوای میهره‌بان ئه‌وه‌نده‌ی تر دڵخۆشیان ده‌کات، کاتێك پێیان ده‌فه‌رموێت): ئا ئه‌و به‌هه‌شته‌ی که ئێستا ئێوه بوونه‌ته خاوه‌نی، وه‌ك میراتیی شایسته‌ی خۆتانه، به‌هۆی ئه‌و کار و کرده‌وانه‌ی که ده‌تانکرد.
4398 - میوه‌هاتی زۆر و ههمهجۆر تیایدا بۆتان ئاماده‌یه و لێی ده‌خۆن (هه‌رگیز ته‌واو نابێت و که‌م ناکات).
4399 - به‌ڕاستی تاوانبار و تاوانکاران له‌ناو ئازار و سزای دۆزه‌خدا به‌هه‌میشه‌یی ده‌مێننه‌وه.
4400 - ئازار‌و سزا له سه‌ریان که‌م ناکرێته‌وه، له کاتێکدا هه‌مووشیان تیایدا نا‌ئومێد و بێ هیوان.
4402 - دۆزه‌خیه‌کان هاوار ده‌که‌ن، ئه‌ی مالك (که فریشته‌ی سه‌رپه‌رشتیاره): ده‌با په‌روه‌ردگارت بمانکوژێت، ده‌با بمرین و کۆتایی به‌م سه‌غڵه‌تیه‌مان بێت، له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: به‌ڕاستی ئه‌وه جێتانه و تیایدا بۆ هه‌میشه ده‌بێت بمێننه‌وه (ئا به‌و شێوه‌یه قورئان باسی به‌خته‌وه‌ران و باسی به‌دبه‌خت و ناپوخته‌کان ده‌خاته به‌رچاو، ئه‌وسا دێته‌وه بۆ دنیا و ده‌یه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه به‌رپا ببێت خه‌ڵکی فریای خۆیان بکه‌ون):
4403 - سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه په‌یامی حه‌ق و ڕاستیمان بۆ ئێوه ڕه‌وانه کردون که‌چی زۆربه‌تان حه‌زتان له حه‌ق و ڕاستی نیه ه لێی بێزارن.
4404 - ئه‌وانه هه‌ر کاتێك بڕیارێك بده‌ن و پیلانێك بگێڕن دژی موسڵمانان، ئه‌وه بێگومان ئێمه پیلانه‌که به‌سه‌ریاندا ده‌شکێنینه‌وه و به زه‌ره‌ری خۆیان ته‌واوی ده‌که‌ین.
4405 - ئایا ئه‌وانه واده‌زانن که ئێمه له نهێنی و چپه‌یان بێئاگاین و نابیستین؟! نه‌خێر وانی یه، ئێمه زۆر ئاگادارین و فریشته چاودێره‌کانیشمان که هه‌میشه له نزیکیانه‌وه‌ن، ورد‌و درشتی گوفتارو کرداریان تۆمار ده‌که‌ین.
4406 - ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به‌و خوانه‌ناسانه بڵێ: ئه‌گه‌ر خوای میهره‌بان کوڕی ببوایه من یه‌که‌م که‌س ده‌بووم له‌و که‌سانه‌ی که ملکه‌چ ده‌بووم!!
4407 - پاکی و بێگه‌ردی بۆ په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی، بۆ په‌روه‌ردگاری عه‌رش و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی، ده‌رباره‌ی ئه‌و گوفتاره ناقوڵاو بێ سه‌رو بنانه‌ی که نه‌فامان بۆ په‌روه‌ردگار هه‌ڵی ده‌به‌ستن
4408 - جارێ وازیان لێ بهێنه، با هه‌ر ڕۆبچن له قسه‌ی هه‌له‌ق و مه‌له‌قدا و با هه‌ر گه‌مه و یاری بکه‌ن، هه‌تا ده‌گه‌نه ئه‌و ڕۆژه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان لێکراوه ده‌رباره‌ی.
4409 - خوا ئه‌و زاته‌یه که هه‌ر ئه‌و، خوای ئاسمانه و هه‌ر ئه‌و خوای زه‌ویشه و هه‌ر ئه‌وه که دانا و زانایه.
4410 - ئه‌و زاته‌ی که خاوه‌نی ئاسمانه‌کان و زه‌وی و نێوانیانه زۆر موباره‌ك و خێربه‌خش و پاك و بێ گه‌رده و هه‌ر ئه‌و ده‌زانێت که‌ی قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت، بۆ لای ئه‌ویش ده‌برێنه‌وه.
4411 - (ئه‌وه‌ش چاك بزانن) ئه‌و ڕۆژه، ئه‌وانه‌ی که ئه‌وان ده‌یانپه‌رستن له جیاتی خوا تکاو شه‌فاعه‌تیان به‌ده‌ست نیه، مه‌گه‌ر که‌سێك که شایه‌تی ڕاستی دابێت و بزانێت کێ شایسته‌ی تکا بۆکردنه.
4412 - سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر له‌و خوانه‌ناسانه بپرسیت: کێ دروستی کردوون، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێن (الله)، که‌وابوو به‌ره‌و چی و به‌ره‌و کوێ له ڕێبازی یه‌کخواناسی لاده‌درێن و شوێنی ناحه‌قی ده‌که‌ون؟!
4413 - سوێند به گوفتاری پێغه‌مبه‌ر که وتی: په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی ئه‌مانه قه‌وم و هۆزێکن، باوه‌ڕ ناهێنن بیرناکه‌نه‌وه.
4414 - ده تۆش ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له‌به‌ر ئه‌وه چاوپۆشیان لێ بکه و لێیان ببووره، سه‌لامیان لێ بکه و نه‌رم به له‌گه‌ڵیان، له ئاینده‌دا ده‌زانن چی‌یان به‌سه‌ر دێت و خۆیان ده‌بیننه‌وه، یاخود تێده‌گه‌ن و باوه‌ڕ ده‌هێنن.
4415 - سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (الشوری) بده
4416 - سوێند به‌م قورئانه ڕوون و ئاشکرایه.
4417 - به‌ڕاستی ئێمه له شه‌وێکی به فه‌ڕو پیرۆزدا (که شه‌وی قه‌دره) دامانبه‌زاندووه‌ته خواره‌وه، بێگومان ئێمه هه‌میشه بێدارکه‌ره‌ره‌ی به‌نده‌کانمانین.
4418 - له‌و شه‌وه‌دا هه‌موو کار‌و کرده‌وه و به‌رنامه‌یه‌کی پڕ له حیکمه‌ت و دانایی له یه‌ك جیا ده‌کرێته‌وه.
4465 - (له‌ولاشه‌وه له به‌هه‌شدا له سایه‌ی میهره‌بانی په‌روه‌ردگارا): به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که پارێزگار‌و دیندارن، له جێگه و شوێنێکی زۆر ئارام‌دا ژیان ده‌به‌نه سه‌ر.
4466 - له باخچه و باخه‌کانی به‌هه‌شتدا، له پاڵ کارێز و کانی و تاڤگه‌کاندا ده‌ژین (هه‌میشه له سه‌یران و خۆشیدان).
4467 - ده‌پۆشن له ئاوریشمی ته‌نك و ئه‌ستوور، له‌و کاته‌دا، خۆشه‌ویستان به‌رامبه‌ر یه‌ك داده‌نیشن و (به‌ڕووی خۆشه‌وه بۆ یه‌کتر ده‌ڕوانن و گفتوگۆی خۆش و به‌تام ده‌که‌ن).
4468 - هه‌روه‌ها حوری چاوگه‌ش و گوڵئه‌نداممان کردووه به هاوسه‌ریان.
4470 - له هه‌مووی خۆشتر ئه‌وه‌یه که هه‌رگیز تاڵی مردن ناچێژن تیایدا جگه له‌و مردنه‌ی یه‌که‌مجار و په‌روه‌ردگاریان له سزای دۆزه‌خیش به دووری گرتوون و پاڕاستوونی.
4476 - به‌ڕاستی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن ده‌رباره‌ی گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگار بۆ که‌سانێك که بڕوادارن.
4477 - هه‌روه‌ها له دروستکردنی ئێوه‌دا (له ئه‌ندامه‌کانی له‌شتاندا، له قوناغه‌کانی گه‌وره بوونتاندا، له جیاوازی نێر‌و مێتاندا... هتد)، هه‌روه‌ها له‌و هه‌موو زینده‌وه‌ره جۆراو جۆرانه‌ی که له‌سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وی و ناو ئاودا هه‌ن و بڵاویان ده‌کاته‌وه، (له چوار پێ و باڵنده‌کان، له خشۆك و شه‌ش پێکان، له گیاندارانی ههمهجۆر له قه‌باره‌و ڕه‌نگ و شێوازدا، له ده‌وریان له خزمه‌تکردنی ئاده‌میزادا، هه‌موو ئه‌وانه) به‌ڵگه و نیشانه‌ن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خوا بۆ که‌سانێك که دڵنیان و باوه‌ڕی دامه‌زراویان هه‌یه.
4478 - هه‌روه‌ها له جیاوازی شه‌وو ڕۆژدا، له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی که‌له ئاسمانه‌وه خوا باراندوویه‌تی (وه‌ك باران و تیشکی خۆر‌و گازه‌کان و... هتد، که سه‌رچاوه‌ی گه‌شه‌کردن و پێگه‌شتنی ڕوه‌ك و هه‌موو زینده‌وه‌رانه)، به‌و هۆیه‌وه زه‌وی زیندوو کرده‌وه دوای وشكبوون و مردنی، هه‌روه‌ها له هاتوچۆو گۆڕان و جوڵه‌ی هه‌وادا، له هه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌دا به‌ڵگه ونیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ که‌سانێك عه‌قڵ و بیر‌و هۆشیان ده‌خه‌نه کار.
4479 - ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم ئا ئه‌وانه به‌ڵگه و نیشانه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی خوان، ده‌یخوێنینه‌وه به‌سه‌ر تۆدا سه‌رتاپای حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌یه، جا دوای خوا‌و فه‌رمانه‌کانی به چ گوتار و باسێکی تر باوه‌ڕ ده‌که‌ن و ئیمان ده‌هێنن.
4480 - هاوار و قوربه‌سه‌ری و ڕه‌نجه‌ڕۆیی ته‌نها بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که زۆر درۆزن و بوختانچی و تاوانبارن.
4484 - ئه‌م قورئانه ڕێنموویی به‌خشه، به‌رچاو ڕوونکه‌ره‌وه‌یه، ڕێ نیشانده‌ره، ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان نه‌بوو به ئایه‌ت و فه‌رمووده‌کانی په‌روه‌ردگاریان سزایه‌کی زۆر سه‌خت و به ئێش چاوه‌ڕێیانه.
4485 - خوا ئه‌و زاته‌یه که ده‌ریای بۆ ڕام کردوون تا که‌شتی به فه‌رمانی ئه‌و هاتووچۆی پیادا بکات، تا بچن به‌ده‌م به‌خشش و به‌هره‌کانیه‌وه و ده‌ستان که‌وێت (له بازرگانی و ڕاوه ماسی و ده‌رهێنانی گه‌وهه‌ر و مرواری و... هتد) بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاری خوا بکه‌ن.
4486 - هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه بۆ ئێوه‌ی ڕام هێناوه، بۆ خزمه‌تگوزاری ئێوه فه‌راهه‌می هێناوه، هه‌موویشی تێکڕا به‌خششن له‌لایه‌ن ئه‌و زاته‌وه، به‌ڕاستی ئا له‌و به‌خشش و دیاردانه‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆرهه‌ن بۆ که‌سانێك که بیربکه‌نه‌وه و تێفکرن.
4487 - ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم بڵێ به‌وانه‌ی که ئیمانیان هێناوه: چاوپۆشی بکه‌ن له‌وانه‌ی به‌ته‌مای ڕۆژه سه‌خته‌کان نین که خوا پێشی ده‌هێنێت بۆ لێپرسینه‌وه‌یان، تا پاداشتی قه‌ومی ناله‌بار بداته‌وه به‌گوێره‌ی ئه‌و کاروکرده‌وه‌یه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن...
4489 - سوێند به خوا بێگومان ئێمه ته‌وراتمان به‌خشی به نه‌وه‌ی ئیسرائیل هاوڕێ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداری بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی خه‌ڵکی، له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رایه‌تیشدا له چه‌نده‌ها ڕزق و ڕۆزی چاك و پاکیش به‌هه‌روه‌رمان کردن، زیاده ڕێزیشمان دان به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی سه‌رده‌می خۆیاندا.
4490 - هه‌روه‌ها ئێمه چاره‌سه‌ری هه‌موو کارێکی گرنگمان بۆ ڕوونکردنه‌وه و پێمان به‌خشین (ده‌رباره‌ی عه‌قیده‌و شه‌ریعه‌ت و حه‌ڵاڵ و حه‌رام)، جا ناکۆکی و دووبه‌ره‌کیان له نێواندا به‌رپا نه‌بوو مه‌گه‌ر دوای ئه‌وه‌ی که هه‌موو شت ڕوون بۆوه و زانستیان بۆ هات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی سته‌م و ناکۆکی و حه‌سوودی نێوان خۆیانه‌وه، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم له ڕۆژی قیامه‌تدا داوه‌ری ده‌کات له نێوانیاندا ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی که ناکۆکیان له‌سه‌ری هه‌یه و ڕای جیاوازیان هه‌یه ده‌رباره‌ی.
4491 - له‌وه‌ودوا ئێمه تۆمان ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم خستۆته سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی ڕاست و ڕه‌وان له هه‌موو کار‌و بارێکی ئه‌م ئاینه‌دا، که‌واته شوێنی بکه‌وه و لێی لامه‌ده، نه‌که‌ی شوێنی هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌وان بکه‌ویت که نازانن و نافامن.
4492 - بێگومان ئه‌وانه هیچ کات فریات ناکه‌ون و له‌ده‌ستی خوا ڕزگارت ناکه‌ن (ئه‌گه‌ر خوا له‌خۆت بڕه‌نجێنیت و نافه‌رمانی بکه‌یت)، به‌ڕاستی سته‌م کاران یار و یاوه‌ری هه‌ندێکیانن، خوایش پشت و په‌نای خۆشه‌ویستی دیندارو چاکانه.
4493 - ئه‌م قورئان و به‌رنامه‌یه چه‌نده‌ها چاو ڕۆشنیه بۆ خه‌ڵکی و هیدایه‌ت و ڕێنمونی و ڕه‌حمه‌ته بۆ قه‌وم و که‌سانێك که باوه‌ڕ بهێنن و پێی دڵنیاو دڵ‌ئارام ببن.
4494 - ئایا ئه‌وانه‌ی که گوناهو تاوانه‌کانیان ئه‌نجام داوه، وایان زانیووه هه‌ر وه‌ك ئه‌وانه حسابیان بۆ ده‌که‌ین که ئیمانیان هێناوه و کاروکرده‌وه‌و چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه؟! ژیانی دنیا‌و مردن و دوای مردنیان وه‌ك یه‌ك ده‌بێت؟! ئای که بڕیاری خراپ بڕیار ده‌ده‌ن.
4495 - خوا ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌سه‌ر بنه‌مای حه‌ق و ڕاستی داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رئه‌نجام پاداشتی هه‌موو که‌سێك به‌گوێره‌ی کاروکرده‌وه‌کانی بداته‌وه و هیچ جۆره سته‌مێکیشیان لێ ناکرێت.
4496 - هه‌واڵم بده‌رێ ئایا ئه‌وکه‌سه‌ی که ویست و ئاره‌زووی خۆی کردۆته خوای خۆی؟! به‌هۆی ئه‌وه‌وه خوایش گومڕای کردووه که زانیوێتی شایه‌نی ئه‌وه‌یه، له ئه‌نجامی به‌د هه‌ڵوێستی خۆیدا و مۆری ناوه به ده‌زگای بیستن و دڵ و ده‌روونیدا و په‌رده‌شی هێناوه به‌سه‌ر چاوو ده‌زگای بینینیدا، جا ئیتر کێ هه‌یه جگه له خوا هیدایه‌ت و ڕێنمووی بکات، ئایا بیر ناکانه‌وه و ئامۆژگاری وه‌رناگرن.
4497 - خوانه‌ناسان ده‌یانوت: ژیان ته‌نها ئه‌م ژیانی دنیایه‌یه، ده‌مرین و ده‌ژین به نۆره، هه‌ر ڕۆژگارو زه‌مانه کایگه‌رن تیاماندا و ده‌مان مرێنن و هیچی تر! جا ئه‌وانه وه‌نه‌بێت له‌سه‌ر بنچینه‌ی هیچ جۆره زانستی و زانیاریه‌ك ئه‌وه بڵێن به‌ڵکو ته‌نها پشت به‌گومان و دوودڵی ده‌به‌ستن.
4753 - زۆر که‌یف خۆش و دڵخۆش و ڕووخۆشن به‌و به‌خششانه‌ی که په‌روه‌ردگاریان پێی به‌خشیون، هه‌ر په‌روه‌ردیگاریشیان له‌سزاو تاڵاوی دۆزه‌خ پاڕاستونی.
4578 - ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه! گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی خوا‌و فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر بن، کاروکرده‌وه‌چاکه‌کانتان پووچ و بێ نرخ مه‌که‌ن، (به ڕووپامایی و خۆ به‌زل زانین و په‌شیمان بونه‌وه‌له‌خێر ومنه‌ت کردن و.... هتد)
4835 - سمودیشی له‌ناو برد و هیچی نه‌هێشتن
4560 - وێنه‌ی ئه‌و به‌هه‌شته‌ی که‌به‌ڵێن دراوه‌بدرێت به‌خواناس و پارێزکاران، ئه‌مه‌یه: چه‌نده‌ها ڕووباری له‌ئاوی سازگارو تام و نه‌گۆڕاوی تێدایه، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها ڕووباری شیر که‌تامی تێک نه‌چووه، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها ڕوبار له‌شه‌رابی تام خۆش و بۆنخۆش، (که‌له‌خواردنه‌وه‌ی بێزار نابن و له‌به‌ر چاویان ناکه‌وێت) بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یخۆنه‌وه، چه‌نده‌ها ڕوبار له‌هه‌نگوینی پاڵفته‌و بێگه‌رد، هه‌روه‌ها بۆیان هه‌یه له‌و به‌هه‌شته‌دا له‌هه‌موو جۆره به‌رو و بووم و میوه‌یه‌کی جوان و به‌تام و بۆنخۆش، هاوکات له‌گه‌ڵ لێخۆشبوو‌ن و خۆشه‌ویستی په‌روه‌ردگاریاندا، ئایا ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه‌وه‌کو ئه‌و که‌سانه‌وان که‌له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا نه‌مرن و ئاوی له‌کوڵ ده‌کرێت به‌گه‌روویاندا، که‌ریخۆڵه‌کانیان پارچه‌پارچه‌و تۆی تۆی ده‌کات؟!
4561 - ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) هه‌ندێک له‌و بێ باوه‌ڕو دووڕوانه دێن وگوێت بۆ ده‌گرن، هه‌تا کاتێک له‌قسه‌و گوفتارت بوویته‌وه، جێت ده‌هێڵن و به‌دوودڵیه‌وه ده‌پرسن له‌ئیمانداران: ئه‌وه‌باسی چی ده‌کرد؟ ئه‌وه‌له‌چی ده‌دوا؟ تا ئه‌وانه‌خوا مۆری ناوه‌به‌سه‌ر دڵیان‌دا و شوێنی ئاره‌زوو ویستی نه‌گونجاوی خۆیان که‌وتوون.
4562 - ئه‌وانه‌ش ڕێبازی هیدایه‌ت و ئیماندارییان گرتۆته به‌ر به‌گوفتاری پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هیدایه‌ت و دیندارییان گه‌شه‌ده‌کات و په‌ره‌ده‌سێنێت، خوایش شاره‌زایی و پارێزگاریی و دڵنیایی زیاتری پێبه‌خشین.
4563 - ئایا ئه‌وانه‌چاوه‌ڕێی چی ده‌که‌ن جگه‌له‌قیامه‌ت که‌له‌ناکاو یه‌خه‌یان پێ بگرێت؟ چونکه‌به‌ڕاستی هه‌ندێک له‌نیشانه‌کانی ده‌رکه‌وتووه (که‌یه‌کێک له‌وانه‌ره‌وانه‌کردنی دواهه‌مین پێغه‌مبه‌ره)، جا ئه‌وکاته‌که‌به‌رپا بێت بیرکردنه‌وه و ئامۆژگارییان چ سوودێکی ده‌بێت؟!
4566 - که گوێڕایه‌ڵ بوونایه و قسه‌ی جوان و به‌جێیان بکردایه، جا کاتێک کار گه‌یشته قایمی و جه‌نگ به‌رپابوو ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ خوادا ڕاست بوونایه، ئه‌وه‌چاکتر بوو بۆیان.
4567 - ئایا ئێوه به‌ته‌مان ئه‌گه‌ر له‌غه‌زا پشت هه‌ڵبکه‌ن یاخود ده‌سه‌ڵاتتان که‌وته‌ده‌ست، تۆوی ئاژاوه‌و فه‌ساد و تاوان له‌زه‌ودا بچێنن و هه‌رچی په‌یوه‌ندی خزمایه‌تیش هه‌یه بیپچڕێنن و له‌ناوی به‌رن؟!
4636 - ئایا ورد نه‌بوونه‌ته‌وه‌له‌و ئاسمانه‌ی که‌به‌راسه‌ریانه‌وه‌یه: چۆنمان دروست کردووه‌و ڕازاندوومانه‌ته‌وه‌به‌جۆرێک هیچ که‌م و کووڕی و که‌لێنێکی تێدا نی یه؟!
4637 - هه‌روه‌ها زه‌ویمان ڕاخستووه‌و بڵاومان کردۆته‌وه و کژو کێومان له‌سه‌ری دامه‌زراندووه‌و له‌هه‌موو جۆره ڕوه‌کێکی جوان و ڕازاوه‌مان تیادا ڕواندووه.
4638 - ئه‌مانه‌هه‌ر هه‌مووی بۆ ڕۆشنکردنه‌وه‌ی دڵ و یادخستنه‌وه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و به‌ندانه‌ی که‌به‌لای ئێمه‌دا دێنه‌وه و ڕه‌زامه‌ندی ئێمه‌یان مه‌به‌سته.
4639 - له‌ئاسمانه‌وه‌ئاوێکی به‌پیت و به‌ره‌که‌تمان هه‌رده‌م دابه‌زاندووه‌جا به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌چه‌نده‌ها باخ و دانه‌وێڵه‌ی ئه‌و کشتوکاڵانه‌ی که‌دره‌و ده‌کرێن ئه‌روێنین.
4640 - هه‌روه‌ها دارخورمای قه‌شه‌نگ و بڵند سه‌ری هه‌ڵدا، که‌هێشووه خورمای جوان و له‌سه‌ر یه‌ک و ڕیزکراو ده‌گرێت.
4643 - هه‌روه‌ها قه‌ومی هود و فیرعه‌ون و براکانی لوط، (واته: قه‌ومه‌که‌ی).
4653 - فریشته‌ی هاوه‌ڵ و چاودێری ڕوو به‌په‌روه‌ردگار ده‌ڵێت: هه‌رچی کاروکرده‌وه‌ی ئه‌م ئاده‌می یه هه‌یه هه‌مووی ئه‌وه‌ته‌لای من و یاداشت و تۆمارم کردووه.
4752 - له‌ولاشه‌وه‌به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌له‌دنیادا خواناس و دینداربوون، له‌باخه‌کانی به‌هه‌شت و ناز و نیعمه‌تدا، ژیانی پڕ له‌به‌ختیاری و کامه‌رانی ده‌به‌نه‌سه‌ر.
5107 - ئه‌وانه‌ی وا به هاوسه‌ره‌کانیان ده‌ڵێن و دوایی په‌شیمان ده‌بنه‌وه له‌وه‌ی که وتویانه، ئه‌وه ده‌بێت کۆیله‌یه‌ک ئازاد بکه‌ن پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و ژن و مێرده به‌یه‌ک بگه‌ن، ئه‌و بڕیاره ئێوه‌ی پێ ئامۆژگاری ده‌کرێت، خوایش ئاگاداره به‌و کاروکرده‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن...
5108 - ئینجا ئه‌وه‌ی کۆیله‌ی ده‌ست نه‌که‌وت، ئه‌وه ده‌بێت دوو مانگ له‌سه‌ر یه‌ک به‌ڕۆژوو بێت پێش به‌یه‌کگه‌یشتنیان، جا ئه‌وه‌ی ناتوانێت به ڕۆژوو بێت، با شه‌ست هه‌ژار تێر بکات له ژه‌مێک خواردن، ئه‌وه‌ی که باسکرا بۆ ئه‌وه‌یه باوه‌ڕتان پته‌و بێت به‌خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (چونکه خوا چاره‌سه‌ر داده‌نێت بۆ گیروگرفته‌کان)، ئه‌و بڕیارانه‌ش سنووری خوان، بۆ ئه‌وانه‌ش که کافرن (ملکه‌چی فه‌رمانی خوا نابن) سزای به ئێش و ئازار بۆیان ئاماده‌یه.
5109 - به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی و دوژمنایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌که‌ن، سه‌رشۆڕ و خه‌جاڵه‌ت و شکست خورده‌ن، هه‌روه‌ک ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مان که سه‌رشۆر و خه‌جاڵه‌ت کران و تێکشکان، بێگومان ئێمه به‌ڵگه و نیشانه‌ی ڕوون و ئاشکرامان ناردۆته خواره‌وه له‌سه‌ر ئه‌م ڕاستیانه، جا بۆ ئه‌وانه‌ی که کافر‌و بێ باوه‌ڕن سزای ڕیسواکه‌ر ئاماده‌یه...
5110 - له ڕۆژێکدا که خوا هه‌موویان زیندوو ده‌کاته‌وه پێکه‌وه، ئه‌وسا هه‌واڵی هه‌موو کاروکرده‌وه‌کانیان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت، خوا ئاماری کردووه ئه‌وان فه‌رامۆشیان کردووه، خوایش شایه‌ت و ئاگایه به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا.
5111 - ئایه سه‌رنجت نه‌داوه که به‌ڕاستی خوا به هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ریدا هه‌یه زانا و ئاگایه، سێ که‌س نیه چپه بکه‌ن به‌یه‌که‌وه خوا جوار‌هه‌میان نه‌بێت، پێنج که‌س نیه ئه‌و زاته شه‌شه‌میان نه‌بێت، له‌و ژمارانه که‌متر یان زیاتریش نیه که ئه‌و لایان نه‌بێت و ئاگادار نه‌بێت به سرته و چپه‌یان، له‌هه‌ر شوێنێک و له‌هه‌ر کوێدا بن، پاشان له ڕۆژی قیامه‌تدا ئاگاداریان ده‌کاته‌وه به هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامیانداوه، چونکه به‌ڕاستی خوا به هه‌موو شتێک زانایه.
5112 - ئایا سه‌رنجت نه‌داوه له‌وانه‌ی قه‌ده‌غه‌ی چپه‌یان لێ کراوه، که‌چی له‌وه‌ودوا هه‌ر ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی که لێیان قه‌ده‌غه‌کراوه، به‌رده‌وام خه‌ریکی چپه‌یه‌کن که هه‌مووی گوناهو دوژمنایه‌تی و نافه‌رمانی پێغه‌مبه‌ره، کاتێکیش دێن بۆ لات جۆرێک سڵاوت لێ ده‌که‌ن، که خوا به‌و شێوه‌یه سڵاوی لێ نه‌کردویت!! به‌گاڵته‌وه ده‌ڵێن: ئه‌وه بۆچی خوا سزامان نادات به‌هۆی ئه‌و قسانه‌وه که ده‌یڵێین!! ئه‌وانه دۆزه‌خیان به‌سه که بچنه ناوی و ببرژێنرێن تیایدا، ئای که سه‌رنجامێکی خراپه.
5113 - ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه کاتێک چپه ده‌که‌ن به‌یه‌که‌وه، چپه‌یه‌ک مه‌که‌ن که گوناهو دوژمنایه‌تی و نافه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر بێت، با چپه‌کانتان هه‌مووی ده‌رباره‌ی چاکه و خواناسی و پارێزکاری بێت، له‌و خوایه بترسن که هه‌ر بۆ لای ئه‌و کۆده‌کرێنه‌وه (بۆ لێپرسینه‌وه).
5114 - به‌ڕاستی چپه‌ی خراپ و نابه‌جێ هه‌ر له شه‌یتانه‌وه‌یه، تا ئه‌وانه غه‌مبار بکات که باوه‌ڕیان هێناوه، وه نه‌بێت ئه‌و چپه‌یه هیچ زیانێکیان پێ بگه‌یه‌نێت مه‌گه‌ر ویستی خوای له‌سه‌ر بێت، ده‌با ئیمانداران هه‌ر پشت به خوا ببه‌ستن تا له زیان به دوور بن.
5115 - ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه کاتێک له دانیشتن و کۆبونه‌وه‌کاندا پێتان ده‌وترێت: ڕێ بده‌ن به‌که‌سانی تر‌و ئه‌ڵقه‌ی دانیشتنه‌که فراوان بکه‌ن، ئه‌وه ئێوه‌ش فراوانی بکه‌ن، ئه‌گه‌ر ئێوه واتان کرد خوا پاداشتی فراوانتان پێ ده‌به‌خشێت، کاتێکیش پێتان ده‌وترێت هه‌ستن و جێگه چۆڵ بکه‌ن، (بۆ پیاوماقووڵ و ڕیش سپی و گه‌وره‌کانتان) جێگه چۆڵ بکه‌ن، جا ئه‌گه‌ر واتان کرد خوای گه‌وره ئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوه له ئێوه و ئه‌وانه‌شتان زانست و زانیاریان پێدراوه چه‌نده‌ها پله‌و پایه به‌رزیان ده‌کاته‌وه، خوایش ئاگایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
5117 - ئایا ده‌ترسان له هه‌ژاری پێش ئه‌وه‌ی که به نهێنی قسه بکه‌ن، خێر‌و چاکه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ن؟! جا کاتێکیش که نه‌تانکرد خوا هه‌ر لێتان خۆش بوو، ده ئیتر ئێوه نوێژه‌کانتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کات بده‌ن و فه‌رمانبه‌رداریی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بکه‌ن، خوایش زۆر ئاگایه به‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
5118 - ئایا سه‌رنجی ئه‌وانه‌ت نه‌داوه پشتگیریان له هۆزێك کرد، که خوا خه‌شمی لێ گرتوون و ڕقی لێیانه، ئه‌و دووڕووانه نه سه‌ر به ئێوه‌ن، نه سه‌ر به‌وانیشن، سوێند له‌سه‌ر درۆ ده‌خۆن له کاتێکدا که خۆشیان ده‌زانن...
5119 - خوا سزایه‌کی سه‌خت و به‌تینی بۆ ئاماده کردوون، به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانکرد ڕه‌فتارێکی ناشیرین و کارێکی نابه‌جێ بوو.
5121 - نه ماڵ و سامانیان نه ڕۆڵه‌کانیان هه‌رگیز نابنه هۆی ئه‌وه‌ی که له ده‌ست تۆڵه‌ی خوا ڕزگاریان بکات، ئه‌وانه نیشته‌جێی ناو دۆزه‌خن و تیایدا بۆ هه‌میشه به‌زیندوویی ده‌مێننه‌وه.
5122 - له‌و ڕۆژه‌دا که خوا هه‌موویان زیندوو ده‌کاته‌وه، ده‌ست ده‌که‌نه‌وه به سوێند خواردن هه‌روه‌ك بۆ ئێوه سوێندیان ده‌خوارد، له کاتێکدا واده‌زانن که ڕزگاریان ده‌بێت و شتێکیان ده‌ست ده‌که‌وێت!! (خوای گه‌وره له ناو خه‌ڵکیدا ڕیسوایان ده‌کات و ده‌فه‌رموێت): ئاگاداربن که به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌وانن درۆزنن.
5123 - ئه‌وانه شه‌یتان زاڵ بووه به‌سه‌ریانداو داگیری کردوون، به‌و هۆیه‌وه یادی خوای له‌بیر بردوون، ئا ئه‌وانه ده‌سته و تاقم و حزبی شه‌یتانن، ئاگاداربن که بێگومان ده‌سته و تاقم و حزبی شه‌یتان خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندن.
5124 - به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌که‌ن ئا ئه‌وانه له نزمترینترینی خه‌ڵکین له دنیا‌و قیامه‌تدا.
5126 - که‌سانێکت ده‌ست ناکه‌وێت باوه‌ڕ بهێنن به خوا‌و به ڕۆژی دوایی، له‌کاتێکدا که‌سانێکیان خۆش بوێت که دژایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان کردبێت، ئه‌گه‌رچی ئه‌و دوژمنانه باو‌و باپیریان بن یان نه‌وه‌یان بن یان برایان بن یان عه‌شیره‌تیان بن، ئه‌وانه‌ی که به‌و شێوه‌یه‌ن (ئیمان و باوه‌ڕیان له هه‌موو که‌سێک لا به نرخترو پیرۆزتره)، خوا ئیمان و باوه‌ڕی له‌دڵیاندا چه‌سپاندووه‌و جێگیری کردووه‌و له به‌هره‌و میهره‌بانی تایبه‌تی خۆی، وه به هێزو گیانێکی تایبه‌تی له‌لایه‌ن خۆیه‌وه (مه‌به‌ست قورئان و ئیمانه) پشتگیری کردوون و یارمه‌تی داون، سه‌رنجامیش ده‌یانخاته باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێر دره‌خت و کۆشکه‌کانیدا تێ ده‌په‌ڕێت، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی به‌بڕاوه‌دا، ئه‌وانه خوا لێیان ڕازیه و ئه‌وانیش له خوا ڕازین، ئا ئه‌وانه ده‌سته‌و تاقم و حزب و لایه‌نی خوای گه‌وره‌ن، ئاگاداربن که به‌ڕاستی هه‌ر لایه‌ن و حزب و ده‌سته و تاقمی خوا سه‌رکه‌وتوو و سه‌رفرازن.
5127 - هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه به‌پاکی و بێگه‌ردی یادی خوایان کردووه، هه‌ر ئه‌ویش باڵاده‌ست و دانایه.
5128 - ئه‌و خوایه ئه‌و زاته‌یه، ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون له خاوه‌نانی کتێب، هه‌ڵیکه‌ندن له شوێنه‌واریان و ناچاری کۆچی کردن له یه‌که‌م ده‌ست پێکردنی کۆکردنه‌وه‌و ده‌رکردنیاندا، ئێوه به‌ته‌ما نه‌بوون و گومانتان نه‌ده‌برد ئاوا به‌ئاسانی بڕۆن، ئه‌وانیش گومانیان وابوو که به‌ڕاستی قه‌ڵاکانیان به‌رگریان ده‌کات له ویست و فه‌رمانی خوا، ئه‌وسا ئیتر له لایه‌که‌وه خوا به‌ڵای به‌سه‌ر هێنان که به‌خه‌یاڵیاندا نه‌هاتبوون و حسابیان بۆ نه‌کردبوو، ئه‌وسا خوا ترسێکی فڕێدایه دڵیانه‌وه، به‌ناچاری ده‌ستیان کرد به‌کاولکردنی خانووبه‌ره‌و ماڵه‌کانیان به‌ده‌ستی خۆیان و ده‌ستی ئیمانداران، که‌واته: ئه‌ی خاوه‌ن بیروهۆش و دوور بینه‌کان ده‌رس و په‌ندو ئامۆژگاری وه‌ربگرن (جووله‌که هه‌روا بۆیان ناچێته سه‌ر).
5129 - خۆ ئه‌گه‌ر خوا چۆڵکردنی له‌سه‌ر بڕیار نه‌دانایه، ئه‌وه هه‌ر له دنیادا سزای ده‌دان، له قیامه‌تیشدا سزای ئاگری دۆزه‌خ بۆیان ئاماده‌یه (چونکه زۆر دڵڕه‌ق و پیلانگێرن).
5132 - ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه، خوا له جووله‌که‌ی سه‌ندووه و به‌خشیوویه‌تی به‌پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی، ئێوه هیچ خۆتان ماندوو نه‌کردبوو بۆ به‌ده‌ست هێنانی، نه به‌سواری ئه‌سپ بۆی چووبوون نه به سواری وشتر، به‌ڵکو ئه‌وه خوایه که پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی زاڵ ده‌کات به‌سه‌ر هه‌ر ده‌سته و تاقمێکدا که بیه‌وێت، خوایش ده‌سته‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.
5133 - ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی، خوا به‌خشی به پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی له خه‌ڵکی دێهات و شاره‌کانی جوو، ئه‌وه خوا بڕیاری له‌سه‌رداوه که بۆ پێغه‌مبه‌ر و خزمانیه‌تی، بۆ هه‌تیوان و هه‌ژاران و ڕێبوارانیشه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سامانه ته‌نها له نێوان ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی ئێوه‌دا نه‌بێت، جا ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێی به‌خشیوون وه‌ری بگرن، هه‌ر فه‌رمانێکی پێدان به‌گوێی بکه‌ن، قه‌ده‌غه‌ی هه‌ر شتێکی لێ کردن مه‌یکه‌ن، له خوا بترسن؛ چونکه به‌ڕاستی خوا به‌توندی تۆڵه ده‌سێنێت.
5134 - هه‌روه‌ها له‌و ده‌ستکه‌وتانه، به‌شی کۆچبه‌رانی هه‌ژار ده‌بێت بدرێت، ئه‌وانه‌ی له شوێنه‌وارو سامانیان دوور خراونه‌ته‌وه‌و ده‌رکراون، ئه‌وانه به‌ته‌مای به‌خششی خوا‌و ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌ون و به‌بێ هیچ ته‌ماعێک پشتیوانی له خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌که‌ن و هه‌وڵی سه‌رخستنی به‌رنامه‌که‌یان ده‌ده‌ن، هه‌ر ئا ئه‌وانه ڕاستگۆ‌و ڕاستانن.
5135 - ئه‌وانه‌ی که پێشتر ماڵ و شوێنی خۆیان ئاماده کرد بۆ پێشوازیی له کۆچبه‌ران و دڵ و ده‌روونی خۆیان ڕازانده‌وه به‌ئیمان، ئه‌وانه‌شیان خۆش ده‌وێت که کۆچیان کردووه بۆ لایان و له دڵ و ده‌رونیاندا جێی هیچ جۆره حه‌سوودی و به‌خیلیه‌ك نابێته‌وه (له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که به‌شی کۆچبه‌ران دراوه و به‌شی ئه‌وان نه‌دراوه)، حه‌ز به به‌خشینی ده‌ستکه‌وته‌کان به‌وان ده‌که‌ن، فه‌زڵی ئه‌وان ده‌ده‌ن به‌سه‌ر خۆیاندا هه‌رچه‌نده هه‌ژارو نه‌داریشن، جا ئه‌وه‌ی خۆی له نه‌فسی ڕه‌زیلی بپارێزێت و زاڵ بێت به‌سه‌ریدا، ئا ئه‌وانه هه‌ر سه‌رفرازن.
5136 - ئه‌وانه‌ش که به شوین کۆچبه‌ران و پشتیواناندا هاتن (تا کۆتایی دنیا ئه‌مه دۆعا و نزایانه و به‌رده‌وام) ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا له ئێمه و له برایانه‌شمان خۆش ببه که پێش ئێمه ڕێبازی ئیمانیان گرته‌به‌ر و له دڵه‌کانماندا هیچ جۆره بوغز‌و کینه‌یه‌ک مه‌خه‌ره دڵمانه‌وه له ئاستی ئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوه، په‌روه‌ردگارا تۆ به‌ڕاستی به‌سۆزو به‌خشنده و میهره‌بانیت.
5138 - سوێند به خوا ئه‌گه‌ر ده‌ربکرێن له‌گه‌ڵیاندا ده‌رناچن و ئه‌گه‌ر جه‌نگیان دژبکرێت، پشتیوانی‌یان لێناکه‌ن و ئه‌گه‌ر پشتیوانیشیان لێکردن، دوای تاوێک پشت هه‌ڵده‌که‌ن و پاشان سه‌رکه‌وتوو نابن.
5139 - به‌ڕاستی ئێوه‌ی ئیماندار ترستان زیاتره له دڵ و ده‌روونیاندا تا خوای گه‌وره، چونکه بێگومان ئه‌وانه که‌سانێکی ناحاڵی و تێ نه‌گه‌یشتوون (هه‌میشه له دڵه‌ڕاوکێدان).
5140 - هۆزی جووله‌که هه‌رگیز به‌یه‌ک پارچه‌یی نا‌وێرن دژی ئێوه بجه‌نگن، مه‌گه‌رله شوێنی قایم و قه‌ڵای سه‌ختدا، یان له پشتی دیواری به‌رزو قایمه‌وه، چونکه ئه‌و جووانه نێوانیان زۆر ناخۆشه و چاره‌ی یه‌کتریان ناوێت، هه‌رچه‌نده وا ده‌زانیت یه‌کپارچه‌ن، به‌ڵام له‌ڕاستیدا دڵه‌کانیان دوورن له یه‌که‌وه، چونکه ئه‌وانه ژیر و هۆشمه‌ند نین.
5141 - نموونه‌یان وه‌ك نموونه‌ی بێباواڕانی ئه‌م نزیکانه وایه (که له جه‌نگی به‌دردا) به‌ئه‌نجامی کار‌و کرده‌وه‌ی خۆیان گه‌یشتن، له قیامه‌تیشدا سزای به ئێش و ئازار بۆیان ئاماده‌یه.
5142 - (نێوانی دووڕووه‌کان له گه‌ڵ جووه‌کان) وه‌ك شه‌یتان وایه که هانی ئاده‌میزاد ده‌دات له ڕێی خه‌یاڵ و وه‌سوه‌سه‌وه؛ پێی ده‌ڵێت: وه‌ره کافربه (به جوانکردنی هه‌موو جۆره تاوانێک که خوا پێی ناخۆشه)، جا کاتێك که کافر بوو (واته ئه‌و کارانه‌ی ئه‌نجام دا که شه‌یتان پێی ڕازیه) پێی ده‌ڵێت: به‌ڕاستی من به‌ریم له تۆ من له په‌روه‌ردگاری جیهانیان ده‌ترسم!!.
5143 - سه‌رئه‌نجامی هه‌ردووکیان (شه‌یتان و ئاده‌میزادی کافر) ئه‌وه‌یه که هه‌ردوو له دۆزه‌خدا بۆ هه‌میشه، به‌نه‌مریی ده‌مێننه‌و، ئه‌وه‌ش پاداشتی سته‌مکارانه.
5212 - -الله- خوایه‌که جگه له خوایه‌کی تر نیه که دروستکار بێت و خاوه‌نی فه‌رمان بێت، ده‌با ئه‌وانه‌ی ئیماندارن هه‌ر پشت به‌و خوایه ببه‌ستن و داوای یارمه‌تی هه‌ر له‌و بکه‌ن.
5144 - ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، خواناس و پارێزکاربن و له سنووره‌کانی مه‌ترازێن، با هه‌موو که‌سێك سه‌رنج بدات و بزانێت چی بۆ سبه‌ی ده‌ست پێشکه‌ری کردووه، هه‌وڵ بده‌ن هه‌میشه‌و به‌رده‌وام پارێزکارو دیندارو خواناس بن، چونکه به‌ڕاستی خوا زۆر ئاگایه به‌هه‌موو ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
5145 - نه‌که‌ن وه‌کو ئه‌و که‌سانه بن که خوایان فه‌رامۆش کرد، شوێنی به‌رنامه‌که‌ی نه‌که‌وتن، خوایش ئه‌وانی له بیر خۆیان برده‌وه، ئه‌وانه له سنوور ده‌رچوو تاوانباره‌کانن.
5147 - ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه‌مان داببه‌زاندایه سه‌ر که‌ژو کێوێك، ده‌تبینی ملکه‌چ ده‌بوو، ورد‌و و خاش ده‌بوو، شه‌ق و په‌ق ده‌بوو، له ترسی فه‌رمانی خوا، له هه‌یبه‌تی گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی خوا، ئێمه ئه‌م نموونانه ده‌هێنینه‌وه بۆ خه‌ڵکی بۆ ئه‌وه‌ی بیربکه‌نه‌وه و ژیرییان بخه‌نه کار و شوین قورئانی پیرۆز بکه‌ون.
5148 - خوا ئه‌و زاته‌یه که جگه له‌و خوایه‌کی تر نیه زانایه به هه‌موو نهێنی و ئاشکراکان، ئه‌و خوایه به‌خشنده و میهره‌بان و دلۆڤانه کانگای ڕه‌حم و به‌زه‌ییه.
5149 - خوا ئه‌و زاته‌یه که جگه له‌و خوایه‌کی تر نیه پاشای هه‌موو بوونه‌وه‌ره، پاك و بێگه‌ردو پوخته، ئاشتی خواز و ئاشتی په‌روه‌ره، ئاسایش به‌خش و په‌ناگای ئیماندارانه، ده‌سه‌ڵاتداره و چاودێری دروستکراوه‌کانیه‌تی، باڵاده‌سته، خاوه‌نی خێری بێسنووره، گه‌وره‌یه و خۆی به‌گه‌وره ده‌زانێت، پاکی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و خوایه‌یه له‌وه‌ی تینه‌گه‌یشتوان شه‌ریك و هاوه‌ڵی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن.
5150 - هه‌ر ئه‌و خوایه به‌دیهێنه‌رو دروستکراوه، (له نه‌بوون هه‌رچی بۆی به‌دی ده‌هێنێت)، نه‌خشه و وێنه کێشه‌ره، ناوه پیرۆز‌و جوانه‌کان، هه‌مووی شایسته‌ی ئه‌ون، هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه ستایشی ئه‌و ده‌که‌ن، به‌ڕاستی ئه‌و زاته خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانایه.
5151 - ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه دوژمنانی من و دوژمنانی خۆتان مه‌که‌نه دۆستی گیانی به‌گیانی، له‌کاتێکدا خۆشه‌ویستی و سۆزی خۆتانیان بۆ ده‌رده‌برن، به‌ڕاستی ئه‌وان بێ باوه‌ڕیش بوون به‌وه‌ی له لایه‌ن خواوه بۆتان هاتووه، ئه‌وانه پێغه‌مبه‌رو ئێوه‌ش ده‌رده‌که‌ن له مه‌ککه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕ ده‌هێنن به‌خوای په‌روه‌ردگارتان، (ئه‌مه‌م به‌گوێ بکه‌ن) ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌رچوون بۆ تێکۆشان له پێناوی من و به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی مندا، به‌نهێنی خۆشه‌ویستی خۆتانیان پێده‌گه‌یه‌نن، له‌کاتێکدا من ئاگادارم به‌وه‌ی شاردوتانه‌ته‌و و به‌وه‌ش که ئاشکراتان کردووه، جا هه‌ر که‌س له ئێوه کاری وا‌بکات ئه‌وه به‌ڕاستی ڕێبازی ڕاستی ون کردووه.
5152 - هه‌ر کاتێك خوانه‌ناسان ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت و ئێوه‌یان ده‌ست بکه‌وێت، ئه‌وه ده‌بنه دوژمنتان و ده‌ست و زمانیان به‌خراپه درێژ ده‌که‌ن بۆتان (به‌هه‌رچی بۆیان بکرێت) ئه‌وانه پێیان خۆش بووه و ئاواتیان خواستووه که ئێوه له ئایینه‌که‌تان هه‌ڵگه‌ڕێنه‌وه.
5153 - خزمان و ڕۆڵه‌کانتان هه‌رگیز فریاتان ناکه‌ون، چونکه له ڕۆژی قیامه‌تدا له یه‌کتان جیاده‌کاته‌وه، به‌ڕاستی خوا بینایه به‌و کار‌و کرده‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن.
5154 - ئه‌ی ئیمانداران، به‌ڕاستی له ئیبراهیم و ئه‌وانه‌ی که له‌گه‌ڵیدا بوون نموونه‌یه‌کی چاکتان خراوه‌ته به‌رچاو، کاتێك که به قه‌ومه‌که‌ی خۆیانیان وت: دوای ساڵه‌ها بانگه‌واز، ئێمه به‌رین له ئێوه و له‌و شتانه‌ش که له‌جیاتی خوا ده‌یپه‌رستن، ئێمه باوه‌ڕمان به‌و دین و ئاینه‌ی ئێوه نیه، ئیتر دوژمنایه‌تی و ڕقه‌به‌رایه‌تی له‌نێوانماندا به‌رپا بووه تا ئه‌و کاته‌ی که باوه‌ڕ به خوای تاك و ته‌نها ده‌هێنن، جگه له‌و به‌ڵێنه‌ی ئیبراهیم دای به باوکی و وتی: بێگومان داوای لێخۆش‌بوونت بۆ ده‌که‌م، ده‌سه‌ڵاتی خوایشم نیه ئه‌گه‌ر کاره‌ساتێكت به‌سه‌ر بهێنێت، ئینجا وتی: په‌روه‌ردگارا، هه‌ر پشتمان به تۆ به‌ستووه و هه‌ر بۆ لای تۆش گه‌ڕاوینه‌ته‌وه، سه‌ره‌نجامیش هه‌ر بۆ لای تۆیه.
5213 - ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه.. هه‌ندێك له هاوسه‌رانتان یان هه‌ندێک له ڕۆڵه‌و نه‌وه‌کانتان دوژمنتانن.. جا ئێوه‌ش وریابن و خۆتان بپارێزن لێیان، جا ئه‌گه‌ر چاوپۆشی له هه‌ڵه‌یان بکه‌ن و واز له ئازاردانیان بهێنن و لێیان ببورن، ئه‌وه چاك بزانن که خوا لێخۆسبووه و میهره‌بانه.
5156 - سوێند به خوا به‌ڕاستی له سه‌رگوزه‌شته و ژیانی ئیبراهیم و ئه‌واندا نموونه و پێشه‌نگێگی چاک هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی چاویان لێ بکه‌ن، بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که ئاوات و ئومێدی ڕه‌زامه‌ندی خوایه‌و له ڕۆژی دوایی ده‌ترسێت و حسابی بۆ ده‌کات، جا ئه‌وه‌ش که پشت هه‌ڵده‌کات و شوێن ڕێبازی ئه‌وان ناکه‌وێت ئه‌وه بابزانێت خۆی زه‌ره‌ر ده‌کات چونکه خوا هه‌ر خۆی بێنیازه و شایسته‌ی هه‌موو جۆره سوپاسێکه.
5157 - نزیکه خوا خۆشه‌ویستی و سۆز به‌رپا بکات له نێوان ئێوه و ئه‌وانه‌دا که دوژمنایه‌تیتان له‌گه‌ڵ کردن له‌وان و هه‌ندێکیان باوه‌ڕ بهێنن، هه‌میشه خوا به ده‌سه‌ڵاته، هه‌ر ئه‌و خوایه‌ش لێخۆش‌بوو میهره‌بانه چاوپۆشی له ڕابوردوو ده‌کات.
5158 - دڵنیاش بن که خوا قه‌ده‌غه‌ی ئه‌وه‌تان لێ ناکات که چاك ڕه‌فتاری و دادپه‌روه‌ری بکه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا جه‌نگیان دژ نه‌کردون و دژایه‌تی ئاینیان نه‌کردون و له شوێنه‌وارتان ده‌ریان نه‌کردون، چونکه به‌ڕاستی خوا دادپه‌روه‌رانی خۆش ده‌وێت.
5159 - به‌ڕاستی خوا ته‌نها قه‌ده‌غه‌ی ئه‌وه‌تان لێ ده‌کات که پشتیوانیی بکه‌ن له‌وانه‌ی که جه‌نگیان به‌رپا کرد دژی ئاین و ده‌ریان کردن له شوێنه‌واری خۆتان و پشتیوانی ئه‌وانیان کرد ڕۆڵیان هه‌بوو له ده‌رکردنتاندا، ئه‌وه‌ش پشتیوانیان لێ بکات و خۆشی بوێن، جا ئائه‌وانه هه‌ر سته‌مکارن.
5160 - ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه کاتێک ئافره‌ته ئیمانداره‌کان کۆچ ده‌که‌ن و دێن بۆ لاتان تاقیان بکه‌نه‌وه‌و به‌وردیی پرسیاریان لێ بکه‌ن سه‌باره‌ت به‌کۆچ و هۆی هاتنه‌که‌یان، خوا ئاگاداره به ئیمانه‌که‌یان، جا ئه‌گه‌ر زانیتان باوه‌ڕدارن، ئه‌وه مه‌یانگێڕنه‌وه بۆ لای مێرده بێ باوه‌ڕه‌کانیان، نه ئه‌م ئافره‌ته حه‌ڵاڵی ئه‌و بێ باوه‌ڕانه‌ن، نه‌ئه‌و بێ باوهڕانهش حه‌ڵاڵن بۆ ئه‌م ئافره‌ته ئیماندارانه، ئه‌و ماره‌ییه‌ی مێرده کافره‌کانیان خه‌رجیان کردووه بۆیان بگێڕنه‌وه، ئیتر هیچ ڕه‌خنه‌یه‌کیش له‌سه‌رتان نیه ئه‌و ئافرته ماره بکه‌ن کاتێك ماره‌ییان بده‌نێ، ئافره‌تانی کافرمه‌هێڵنه‌وه لای خۆتان، واته ماره‌یان مه‌که‌ن، ئێوه‌ش ئه‌ی ئیمانداران ئه‌گه‌ر مه‌سره‌فێکتان کردووه له ئافره‌تێکی کافردا داوای بکه‌نه‌وه، ئه‌وانیش ئه‌گه‌ر مه‌سره‌فێکیان کردووه له ئافره‌تێکی ئیمانداردا با داوای بکه‌نه‌وه، ئائه‌وه حوکم و فه‌رمانی خوایه، که خۆی فه‌رمانڕه‌وایی ده‌کات له نێوانتاندا، خوای گه‌وره‌ش هه‌میشه زانا و دانایه.
5161 - خۆ ئه‌گه‌ر یه‌کێك یان هه‌ندێك له هاوسه‌رانتان گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو کافران، له‌وه‌ودوا جه‌نگ له نێوان ئێوه و کافراندا به‌رپابوو و سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ریاندا، ئێوه له ده‌ستکه‌وتی ئه‌و جه‌نگه زه‌ره‌ری ئه‌و ئیماندارانه ببژێرن که خێزانه‌کانیان ڕۆشتوون، له‌و خوایه بترسن که ئێوه هه‌میشه بڕوادارن پێی.
5162 - ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) کاتێک ئافره‌تانی ئیماندار هاتن بۆ لات و په‌یمانیان پێدایت که: هیچ جۆره هاوه‌ڵێك بۆ خوا بڕیار نه‌ده‌ن، دزی نه‌که‌ن، زینا نه‌که‌ن، ڕۆڵه‌کانی خۆیان نه‌کوژن، هیچ جۆره بوختانێک نه‌که‌ن له‌نێوان ده‌ست و پێی خۆیاندا (واته دووره په‌رێزبن له هه‌موو جۆره خیانه‌تێک) و فه‌رمانبه‌ردارت بن له هه‌موو چاکه‌یه‌کداو یاخی نه‌بن لێت، جا ئه‌وه تۆ په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ببه‌ستن و له خوا داوای لێخۆش‌بوونیان بۆ بکه، چونکه به‌ڕاستی خوا لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
5163 - ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه پشت مه‌به‌ستن به‌که‌سانێك خوا خه‌شمی لێ‌گرتوون و دۆستایه‌تیان مه‌که‌ن، بێگومان ئه‌وانه نا‌ئومێد و بێ هیوا بوون له پاداشتی قیامه‌ت، هه‌روه‌کو کافران، نا‌ئومێد بوون له گه‌ڕانه‌ی نیشته‌جێکانی گۆڕستان.
5164 - هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه به‌پاکی و بێگه‌ردی یادی خوایان کردووه، هه‌ر ئه‌ویش باڵاده‌ست و دانایه.
5172 - هه‌ر ئه‌و خوایه پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی خۆی ڕه‌وانه کردووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ هیدایه‌ت و ڕێنموویی و ئاینی حه‌ق و ڕاستیدا، تا سه‌ری بخات به‌سه‌ر هه‌موو ئاین و به‌رنامه‌کاندا، هه‌رجه‌نده موشریك و هاوه‌ڵگه‌ڕان پێیان ناخۆش بێت.
5173 - ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، ده‌ستنیشانی بازرگانیه‌کتان بۆ بکه‌م، که له سزایه‌کی به ئێش ڕزگارتان بکات؟!
5174 - سه‌ره‌تا باوه‌ڕهێنانتانه به خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی، ئینجا هه‌وڵ و تێکۆشانتانه له‌ڕێگه‌ی خوادا به به‌خشینی ماڵ و سامانتان، وه به‌خشینی خۆتان (واته: ماندووکردنی جه‌سته و بیروهۆشتان، تا به‌خت کردنیان له‌پێناوی خوادا) بێگومان ئه‌و کاره‌تان چاکتر و به‌فڕتره بۆتان ئه‌گه‌ر بزانن و تێبگه‌ن.
5175 - ئه‌وسا خوا له گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆش ده‌بێت و ده‌تانخاته باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه له چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا تێ ده‌په‌ڕێت و جاریه، هه‌روه‌ها کۆشک و ته‌لاری خۆش و ڕازاوه و پاك و خاوێن له باخه‌کانی به‌هه‌شتی عه‌دندا، به‌ڕاستی ئا ئه‌وه‌یه سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی و ده‌ستکه‌وتی گه‌وره و بێ‌سنوور.
5176 - جا شتێکی تریش هه‌یه که حه‌زی لێ ده‌که‌ن، ئه‌ویش به‌خشینی سه‌رکه‌وتنه له‌لایه‌ن خواوه و کردنه‌وه‌ی وڵاتان و دڵه‌کانه، ئه‌و مژده‌یه‌ش بده به ئیمانداران (له هه‌موو سه‌رده‌مێک، گه‌ر ئیمانداران لێ ببڕێن بۆ ئاینی خوای مه‌زن).
5177 - ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕتان هێنه‌وه ببنه پشتیوانی به‌رنامه و دینی خوا ببینه لایه‌نگری په‌روه‌ردگار، هه‌روه‌کو عیسای کوڕی مه‌ریه‌م به حه‌واریه‌کانی هاوه‌ڵی وت: کێ پشتیوان و یارو یاوه‌رمه بۆ ڕێبازی خوا، حه‌واری و هاوه‌ڵه‌کانی وتیان: ئێمه ئاماده‌ین ببینه پشتیوان و لایه‌نگیری خوا، ئه‌وسا ئیتر خه‌ڵکی بوون به دوو ده‌سته‌وه، ده‌سته‌یه‌ک له نه‌وه‌ی ئیسرائیل باوه‌ڕی هێناو شوین به‌رنامه‌ی خوا که‌وت، ده‌سته‌یه‌کیش ڕێبازی کوفری گرته‌به‌ر، جا ئێمه‌ش پشتیوانیمان له ئیمانداران کرد‌و به‌و هۆیه‌وه سه‌رکه‌وتنمان به‌سه‌ر دوژمنه‌کانیاندا پێبه‌خسین و زاڵ بوون.
5178 - هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه ته‌سبیحات و ستایشی خوا ده‌که‌ن.. ئه‌و خوایه‌ی که پاشایه و شاهی شاهانه، پاك و بێگه‌ردو پوخته، باڵاده‌ست و دانه‌یه..
5179 - هه‌ر ئه‌و زاته‌یه له‌ناو خه‌ڵکێکی نه‌خوێنده‌واردا پێغه‌مبه‌رێکی له خۆیان ڕه‌وانه کرد، ئایه‌ته‌کانی قورئانه‌که‌ی ئه‌ویان به‌سه‌ردا ده‌خوێنێته‌وه و دڵ و ده‌روون و ڕواڵه‌ت و ئاشکرا و نادیاریان پوخته ده‌کات، فێری قورئان و دانایی و شه‌ریعه‌تیان ده‌کات، به‌ڕاستی ئه‌وانه پێشتر له‌گوامڕایی و سه‌رلێشێواویه‌کی ئاشکرادا گیریان خواردبوو.
5180 - له‌ئاینده‌دا خه‌ڵکی تریش دێن (موسڵمان ده‌بن له گه‌ل و میلله‌تان) په‌یوه‌ست ده‌بن به‌مانه‌وه، بێگومان ئه‌و زاته باڵاده‌ست و دانا و کار دروسته.
5181 - ئه‌وه ڕێز‌و به‌هره‌یه‌کی خواییه ده‌یبه‌خشێت به‌و که‌سه‌ی که خوا خۆی ئاره‌زووی بکات و شایسته بێت، خوایش خاوه‌نی به‌خشش و به‌هره‌ی گه‌وره و بێسنووره.
5182 - وێنه‌ی ئه‌وانه‌ی که ته‌وراتیان درا به‌سه‌ردا تا په‌یڕه‌وی بکه‌ن، پاشان هه‌ڵیان نه‌گرت و په‌یڕه‌ویان نه‌کرد، وه‌ك: گو‌ێدرێژێك وایه که باره کتێبێکی هه‌ڵگرتبێت، ئای که چه‌نده ناشیرینه وێنه‌و نموونه‌ی ئه‌وانه‌ی که ئایه‌ته‌کانی خوایان به‌درۆ زانیووه و بڕوایان پێی نه‌بوو، بێگومان خوا هیدایه‌ت و ڕێنموویی سته‌مکاران ناکات.
5214 - دڵنیابن که ماڵ و سامان و ڕۆڵه و نه‌وه‌کانتان بۆ تاقی کردنه‌وه‌تانن، (ئه‌گه‌ر له‌و بوارانه‌دا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن)، خوای میهره‌بان پاداشتی گه‌وره‌و و زۆری له لایه بۆ خۆگرو لێبورده‌کان.
5183 - ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر دینی جووله‌که‌ن، ئه‌گه‌ر ئێوه بڕواتان وایه، که به‌ڕاستی ئێوه دۆست و لایه‌نگری خوان، جگه له خه‌ڵکی تر، که‌واته داوای مردن بکه‌ن و ئاواتی مه‌رگ بخوازن، (تا له ژیانی پڕ مه‌ینه‌تی دنیا ڕزگارتان ببێت و به به‌هه‌شت و دیداری په‌روه‌ردگار شاد ببن)!
5185 - پێیان بڵێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم): به‌ڕاستی ئه‌و مردنه‌ی که ڕاده‌که‌ن له ده‌ستی هه‌ر یه‌خه‌تان پێ ده‌گرێت، له‌وه‌ودوایش ده‌گه‌رێنرێنه‌وه بۆ لای که‌سێك که زانایه به‌نهێنی و ئاشکرا، ئه‌وسا ئاگادارتان ده‌کات به‌وه‌ی که ده‌تانکرد.
5186 - ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوڕتان هێناوه کاتێ که بانگ درا بۆ نوێژ له ڕۆژی هه‌ینیدا، ئێوه به په‌له بچن به‌ده‌م یادی خواوه و واز له کڕین و فرۆشتن بهێنن، چونکه ئه‌و کاره‌تان چاکتره بۆتان ئه‌گه‌ر بزانن و تێبگه‌ن.
5187 - جا کاتێك نوێژ ته‌واو بوو، ئه‌وه بڵاو ببنه‌وه به‌زه‌ویدا و به‌ته‌مای به‌خششی خوا هه‌وڵ و کۆشش بدن، یادی خوا زۆر بکه‌ن له هه‌موو چالاکیه‌کانی ژیاندا با ناوی ئه‌و زاته له‌سه‌ر زار‌و له‌ناو دڵتان‌دا بێت، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازیی هه‌میشه‌یی به‌ده‌ست بهێنن.
5188 - (پاشان خوا گله‌یی له‌زۆربه‌ی ئیمانداران ده‌کات، ئه‌وانه‌ی که قافڵه‌ی بازرگانیان بینی ده‌وری پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) یان چۆڵ کرد:) کاتێك بازرگانیه‌ك، یان یاری و گه‌مه‌یه‌ك ببینن، ئه‌وه ده‌جن به‌ده‌میوه تۆیش به‌جێ دێڵن له‌کاتێکدا تۆ وه‌ستاوی به‌پێوه وتار ده‌خوێنیته‌وه، پێیان بڵێ: ئه‌و پاداشت و به‌شه‌ی که‌لای خوایه بۆ ئیمانداران، چاکتره له‌و یاری و گه‌مه و بازرگانیه، خوایش چاکترین ڕۆزی به‌خشه به سه‌رجه‌م خه‌ڵکی.
5189 - ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) کاتێك ناپاك و دووڕووه‌کان دێن بۆ لات و ده‌ڵێن: ئێمه شایه‌تی ده‌ده‌ین که تۆ پێغه‌مبه‌ری خوایت!! له‌حاڵێکدا که خوا خۆی چاك ده‌زانێت که تۆ پێغه‌مبه‌ر و فرستاده‌ی ئه‌ویت، له هه‌مان کاتدا، خوا شایه‌تی ده‌دا که ئه‌و ناپاك و دووڕووانه درۆزنن.
5190 - ئه‌وانه سوێندی درۆیان کردووه به قه‌ڵغانی خۆیان و به‌و هۆیه‌وه به‌ربه‌ستی خه‌ڵکیان کردووه له ڕێبازی خوا، به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانکرد، کارێکی زۆر ناپه‌سه‌ندو نابه‌جێ بوو.
5195 - ئه‌وانه که‌سانێکن ده‌ڵێن به خه‌ڵکی: ماڵ و سامان مه‌به‌خشن به‌و که‌سانه‌ی که له ده‌وری پێغه‌مبه‌ری خوادان، تا بڵاوه‌ی لێ بکه‌ن!! (مه‌به‌ستیان هه‌ژارانی کۆچبه‌رانه، ئه‌ی نازانن) هه‌رچی گه‌نجیه‌نه‌کان هه‌یه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌ر خوا خاوه‌نیانه، به‌ڵام دووڕوه‌کان ئه‌م ڕاستیه تێناگه‌ن و له نهێنیه‌کان سه‌رده‌رناکه‌ن.
5196 - ئه‌و دووڕووانه ده‌ڵێن: سوێند به خوا ئه‌گه‌ر گه‌ڕاینه‌وه بۆ مه‌دینه (دیاره که به‌و حاڵه‌شه‌وه به‌شداری غه‌زایان کردووه، به ناچاری، یان بۆ ته‌ماع و ئاشووب نانه‌وه) ده‌بێت ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتدارو به‌ڕێز و پیاوماقووڵه، ئه‌وه ده‌ر بکات له شار که بێ ڕێز‌و بێ ده‌سه‌ڵاته، ئه دووڕووانه نازانن که: عیززه‌ت و ده‌سه‌ڵات و پایه‌داری هه‌ر شایسته‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و ئیماندارانه.
5197 - ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، هه‌وڵ بده‌ن نه ماڵ و سامانتان، نه ڕۆڵه‌کانتان، نه‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی که له‌یادی خوا‌و به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و که‌مته‌رخه‌می و بێ ئاگاتان بکه‌ن، جا هه‌رکه‌س له یادی خوا که‌م ته‌رخه‌می بکات، ئا ئه‌وانه هه‌ر خۆیان خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ندن.
5198 - له‌و ماڵ و سامان و زانستی و هێزو ده‌سه‌ڵاته‌ی که پێمان به‌خشیوون، ئێوه‌ش لێی ببه‌خشن و ده‌ستی به‌سه‌ردا مه‌گرن و قۆرخی مه‌که‌ن؛ پێش ئه‌وه‌ی که مردن یه‌خه به‌یه‌کێکتان بگرێت و بڵێت: په‌روه‌ردگارا، خۆزگه ماوه‌یه‌کی که‌می تر مۆڵه‌تت بدامایه تا خێر‌و چاکه‌م بکردایه و ماڵ و سامانم ببه‌خشیایه و بچوومایه‌ته ڕیزی چاکانه‌وه...
5199 - جا ئه‌و داخوازیه به‌جێ نیه، چونکه ڕۆژی هه‌رکه‌سێك ته‌واو بوو، کاتی مه‌رگی هه‌ر که‌سێك هات، هه‌رگیز خوا دوای ناخات و مۆڵه‌تی بۆ تازه ناکاته‌وه، خوایش زۆر ئاگایه به هه‌موو ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
5200 - هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه یادی خوا به‌پاکی و بێگه‌ردی ده‌که‌ن، ده‌سه‌ڵات هه‌ر بۆ ئه‌وه و هه‌ر بۆ ئه‌ویش سوپاس، هه‌ر ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتداره به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا.
5203 - هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه و ده‌گوزه‌رێت، خوا ئاگا‌و زانایه پێی، هه‌روه‌ها ده‌زانێت چی په‌نهان ده‌که‌ن و چی ئاشکرا ده‌که‌ن، هه‌میشه ئه‌و خوایه زانایه به هه‌رچی له پێچ و په‌نای سینه‌کاندا حه‌شاردراوه.
5204 - ئایا هه‌واڵی ئه‌وانه‌تان پێ نه‌گه‌یشتووه که پێشتر بێ بڕوا بوون، چۆن سزا‌و ئازاری کار‌و کرده‌وه‌کانیان چه‌شت له دنیادا، له قیامه‌تیشدا سزای به‌ئێش و ئازار بۆتان ئاماده‌یه (چونکه تاوانی بێ باوه‌ڕی زۆر گه‌وره‌یه و سه‌رچاوه‌یه بۆ هه‌موو گوناهـ و تاوانێک).
5206 - ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون به بۆچوونی خۆیان وتیان: هه‌رگیز زیندوو ناکرێنه‌وه، پێیان بڵێ: وا نیه، سوێند به په‌روه‌ردگارم، به‌ڕاستی هه‌ر زیندوو ده‌کرێنه‌وه، پاشان ئاگادار ده‌کرێن له هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامتان ده‌دا، ئه‌وه‌ش بۆ خوا زۆر ئاسان و ساده‌یه.
5207 - که‌واته تا زووه باوه‌ڕ بهێنن به‌خواو به پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و به‌و نوور و ڕۆشناییه‌ی که ناردوومانه‌ته خواره‌وه (که قورئانه)، دڵنیاش بن که خوا ئاگایه به هه‌موو ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
5208 - ڕۆژێک دێت خوا هه‌مووانتان کۆده‌کاته‌وه، بۆ ڕۆژی کۆبوونه‌وه‌که، ئه‌وه ڕۆژی زیان باریه، جا ئه‌وه‌ی ئیمان و باوه‌ر بهێنێت به خوا‌و کرده‌وه‌ی چاکیش ئه‌نجام بدات، ئه‌وه خوا چاوپۆشی ده‌کات له گوناهو هه‌ڵه‌کانی و ده‌یخاته باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی نه‌بڕاوه‌دا بۆ هه‌میشه‌و هه‌تا هه‌تایی، ئه‌وه‌یه سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی گه‌وره‌و بێ‌سنوور.
5209 - ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون و ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆزانی، ئا ئه‌وانه نیشته‌جێی ناو ئاگرن و ژیانی نه‌بڕاوه تیایدا ده‌بنه سه‌ر، ئای که سه‌رئه‌نجامێکی زۆر ناخۆش و ناله‌باره.
5210 - به‌فه‌رمانی خوا نه‌بێت هیچ خۆشی و ناخۆشیه‌ك پێش نه‌هاتووه، جا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی ته‌واو بهێنێت، خوا دڵی ڕێنموویی ده‌کات بۆ لای خۆی، (هه‌ر بارودۆخێکی به‌سه‌ردا بێت، له خۆشی و ناخۆشی به‌تاقیکردنه‌وه‌ی ده‌زانێت) خوای گه‌وره‌ش هه‌میشه به‌هه‌موو شتێک زانایه.
5211 - فه‌رمانبه‌رداریی خوا بکه‌ن و فه‌رمانبه‌رداریی پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) بکه‌ن، جا ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵکه‌ن و گوێڕایه‌ڵ نه‌بن ئه‌وه خۆتان زه‌ره‌ر ده‌که‌ن، ئه‌گینا ته‌نها گه‌یاندنی ڕوون و ئاشکرایی په‌یـامه‌که‌ی، ئه‌رکی سه‌رشانی پێغه‌مبه‌ره‌که‌مانه.
5215 - که‌وابوو هه‌تا ده‌توانن به‌ته‌قواو خواناس بن، گوێڕایه‌ڵ و فه‌رمانبه‌ردار بن، خێر‌و چاکه‌ش بکه‌ن، ئه‌وانه هه‌مووی بۆ خۆتان چاکه، جا ئه‌وه‌ی خۆی بپارێزێت له ڕه‌زیلی و ڕژدی نه‌فسی خۆی، ئا ئه‌وانه هه‌ر خۆیان سه‌رفرازن.
5216 - ئه‌گه‌ر قه‌رز بده‌ن به خوا، به‌شێوه‌کی چاك (مه‌به‌ست به‌خشینی ماڵ و سامانه له پێناوه خوادا) ئه‌وه خوا چه‌ند به‌رابه‌ری ده‌کات بۆتان، هه‌روه‌ها لێتان خۆش ده‌بێت خوایش سوپاسگوزاره (له‌سه‌ر به‌خشن که هه‌ر به‌خششی خۆیه‌تی) و خۆڕاگره (مۆڵه‌تی ڕه‌زیله‌کانیش ده‌دات تا کاتی خۆی).
5217 - ئه‌و زاته ئاگاداری نهێنی و ئاشکرایه، خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانایه.
5218 - ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) (به ئوممه‌تت ڕابگه‌یه‌نه) کاتێك ژنانتان ته‌ڵاق ده‌ده‌ن له‌تاتی دیاری کراویاندا ته‌ڵاقیان بده‌ن (که بریتیه له‌و کاته‌ی که ئافره‌ت له عاده‌ی مانگانه پاك بۆته‌وه)، حسابی ئه‌وکاته‌ش به وردی ڕابگرن، له په‌روه‌ردگاریشتان بترسن و ماوه‌که‌یان بۆ درێژ مه‌که‌نه‌وه (ئه‌گه‌ر له‌و کاته دیاریکراوانه‌دا یه‌کجار ته‌ڵاقتان دان، ئه‌وه با ئه‌و ئافره‌ته له ماڵه‌که‌ی خۆیدا بمینێته‌وه و) ده‌ریان مه‌که‌ن له‌ماڵه‌کانی خۆیاندا، ئافره‌ته‌کانیش با له ماڵ ده‌رنه‌چن، مه‌گه‌ر کارێکی ناشیرین و ناڕه‌وای ئاشکرا ئه‌نجام بده‌ن، (ئه‌وکاته با له ماڵ نه‌مێنن و بچن بۆ ماڵی مه‌حره‌مێکیان)، ئا ئه‌وه‌یه سنووری خوا له باره‌ی ته‌ڵاقه‌وه، ئه‌وه‌ی له سنووری خوا بترازێت ئه‌وه سته‌م له خۆی ده‌کات، ئه‌ی ئیماندار: تۆ نازانیت له‌وانه‌یه دوای ئه‌و (تێکچوون و ساردییه) خوای گه‌وره بارودۆخێك پێش بهێنێت (که ئاشت ببنه‌وه و ڕێك بکه‌ونه‌وه و بۆیه نابێت له ماڵ ده‌رچن).
5219 - کاتێك گه‌یشتنه ماوه‌ی دیاریکراوی خۆیان (دوای یه‌ك، یان ئه‌و دوو ته‌ڵاقه که خواردویانه)، ئینجا یان بیانهێڵنه‌وه لای خۆتان هاوڕێ له‌گاڵ ڕه‌فتارو هه‌ڵسوکه‌وتی چاکدا، یاخود وازیان لێبهێنن و لێیان جیاببنه‌وه (له سێهه‌م جاردا که ته‌ڵاقتان خوارد) به‌شێوه‌یه‌کی جوان که مافیان پارێزراو بێت، له کاتی جیابوونه‌وه‌ی یه‌کجاریدا با دوو شایه‌تی دادپهروهرو خواناس له خۆتان له نێواندا هه‌بێت و ئاماده‌ی شایه‌تی ببن و بیپارێزن بۆ خوا‌و له‌به‌ر خوا، به‌وه‌ی که‌باسکرا ئامۆژگاری ده‌کرێت ئه‌و که‌سه‌ی باوه‌ڕ به خوا‌و ڕۆژی دوایی ده‌هێنیت، جا ئه‌وه‌ی له خوا بترسێت و پارێزکار بێت، ئه‌وه خوا ده‌رووی لێ ده‌کاته‌وه...
5220 - له شوێنێکه‌وه ڕزق و ڕۆزی پێ ده‌به‌خشێت که حسابی بۆ نه‌کردبێت و خۆی پێی نازانێت، جا ئه‌وه‌ی پشت به خوا ببه‌ستێت، ئه‌و زاته‌ی به‌سه، بۆ ئه‌وه‌ی یاریده‌ده‌ری بێت، چونکه به‌ڕاستی خوا کار‌و فه‌رمانی خۆی به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت، بێگومان خوا بۆ هه‌موو شتێک نه‌خشه‌یه‌کی دیاریکراوی بڕیارداوه (که ده‌بێت په‌یڕه‌وی بکرێت).
5221 - ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که نا‌ئومێد بوون له عاده‌تی مانگانه له هاوسه‌ره‌کانتان، ئه‌گه‌ر که‌وتنه گوناهه‌وه که ئاخۆ عاده‌تی مانگانه‌یان مابێت یان نا، ئه‌وه سێ مانگ چاوه‌ڕێ بکه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش که به‌هۆی که‌م ته‌مه‌نیوه هێشتا نه‌که‌وتونه‌ته عاده‌وه، ئه‌وانیش سێ مانگ چاوه‌ڕێ بکه‌ن، ئه‌و ئافره‌تانه‌ش که سکیان هه‌یه ماوه‌که‌یان ئه‌وه‌نده‌یه تا سکه‌که‌یان داده‌نێن، جا ئه‌وه‌ی که له خوا بترسێت و پارێزکار بێت، ئه‌وه خوا کاری بۆ ئاسان ده‌کات.
5222 - ئا ئه‌وه فه‌رمان و سنووری خوایه که ناردوویه‌تییه خواره‌وه بۆتان، ئه‌وه‌ی له خوا بترسێت و پارێزکار بێت، خوا گوناهه‌کانی ده‌سڕێته‌وه و چاوپۆشی لێ ده‌کات و پاداشته‌که‌ی بۆ گه‌وره‌و بێ سنوور ده‌کات.
5223 - ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که ته‌ڵاقێک یان دووانیان ماوه، به‌گوێره‌ی تواناتان جێگه و ڕێگه‌یان بۆ دابین بکه‌ن له‌لای خۆتان، نه‌که‌ن ئازاریان بده‌ن و ته‌نگه‌تاویان بکه‌ن و زۆریان بۆ بهێنن، خۆ ئه‌گه‌ر سکیان هه‌بوو، (ئه‌گه‌ر سێ ته‌ڵاقه‌ش درابوون) هه‌ر به‌خێوان بکه‌ن و مه‌سره‌فیان بکێشن هه‌تا سکه‌که‌یان داده‌نێن، خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو منداڵه‌که‌یان به‌شیر گۆشکردو به‌خێویان کرد ئه‌وه حه‌قی خۆیان بده‌نێ، ده‌کرێت به‌شێوه‌یه‌کی جوان و چاك ڕاوێژ له‌ناویه‌کدا بکه‌ن بۆ به‌خێو کردنی منداڵه‌که، خۆ ئه‌گه‌ر پێك نه‌هاتن و ناکۆك بوون، ئه‌وه ده‌کرێت ئافره‌تێکی تر منداڵه‌که‌ی بۆ به‌خێو بکات و شیری پێ بدات.
5224 - جا ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده با به‌گوێره‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندیه‌که‌ی به‌خشنده‌بێت، ئه‌وه‌یش که که‌م ده‌سته‌و هه‌ژاره، با له‌وه ببه‌خشێت که خوا پێی به‌خشیووه، چونکه خوا به گوێره‌ی دارایی هه‌ر که‌سێک داوی به‌خشین ده‌کات، دڵنیاس بن که خوا دوای ته‌نگانه هه‌رزانی ده‌هێنێت، دوای ناخۆشی خۆشی ده‌هێنێت.
5225 - له سه‌ده‌کانی پێشوودا چه‌نداها شار‌و شارۆچکه یاخی بوون له فه‌رمانی په‌روه‌ردگاریان و فرستاده‌کانی، ئێمه زۆر به‌توندیی حسابمان بۆ کردن و سزایه‌کی توند‌و پڕئێشمان بۆ پێشهێنان.
5228 - هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رێك که ئایه‌ته ڕوونه‌کانی خواتان به‌سه‌ردا ده‌خوێنێته‌وه، تا ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه له تاریکیه‌کان ده‌ریان بهێنێت و ڕزگاریان بکات و بیانخاته ناو نوورو ڕوناکیه‌وه، جا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ بهێنێت به خوا‌و کرده‌وه‌ی چاك ئه‌نجام بدات، ئه‌وه ده‌یخاته باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕوبار به ژێر دره‌خت و به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات و له‌وێ ژیانی هه‌میشه‌یی و هه‌تاهه‌تایی ده‌بنه سه‌ر، بێگومان خوا ڕزق و ڕۆزی چاك و پاك و فره‌و فراوانی بۆ ئاماده کردوون.
5229 - خوا ئه‌و زاته‌یه که حه‌وت چین ئاسمانی دروست کردووه و فه‌رمانی خوا له نێوانیاندا داده‌به‌زێت، هه‌روه‌ها به‌وینه‌ی ئه‌وان فه‌رمانی خوا بۆ زه‌ویش داده‌به‌زێت و جێ به جێ ده‌کرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که به‌ڕاست خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه، بێگومان خوا به زانستی و زانیاری خۆی گه‌مارۆی هه‌موو شتێکی داوه.
5232 - کاتێك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) قسه‌یه‌کی نهێنی لای هه‌ندێك له خێزانه‌کانی درکان (که ئه‌ویش دایکه حفصه بوو)، جا کاتێک ئه‌ویش باسه‌که‌ی گه‌یانده دایکه عائیشه خوایش پێغه‌مبه‌ری ئاگادارکرد له ڕاز‌و نیازیان و باسی هه‌ندیك له ڕازه‌که‌ی کرد‌و باسی هه‌ندێکی نه‌کرد، (پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) گله‌یی له دایکه حفصه کرد، ده‌رباره‌ی درکاندنی نهێنیکه) دایکه حفصه پرسی: کێ ئه‌م هه‌واڵه‌ی پێگه‌یاندیت؟ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وتی: خوای زانا‌و ئاگا منی ئاگادار کرد، (ئه‌م چه‌ند ئایه‌ته ده‌رباره‌ی ڕووداوێکی تایبه‌تیه له ژیانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) که له‌کتێبه‌کانی سیره‌دا باس کراوه).
5233 - (بۆیه خوا گه‌وره پێیان ده‌فه‌رموێت:) ئه‌گه‌ر هه‌ردووکتان داوای ته‌وبه و په‌شیمانی بکه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا، ئه‌وه باشه، چونکه دڵه‌کانتان له‌خشته چوو بوو و ترازا بوو، خۆ ئه‌گه‌ر پشتی یه‌کتر بگرن دژ به پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌وه چاک بزانن که خوا خۆی یاریده‌ده‌رێتی و هه‌روه‌ها جوبره‌ئیل و ئیمانداره چاکه‌کان، فریشته‌کانیش له‌وه‌ودوا پشتیوانن بۆی.
5234 - ئه‌گه‌ر پیغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ته‌ڵاقتان بدات، ئه‌وه نزیکه خوا هاوسه‌رانی چاکتر له ئێوه‌ی پی ببه‌خشتێت، موسڵمان و باوه‌ڕدار، ملکه‌چی په‌روه‌ردگار، زوو له هه‌ڵه په‌شیمان، خواپه‌رست و دیندار، ڕۆژووه‌وان، یان بیر‌و هۆشیان له‌کاردایه و سه‌رنجی دروست کراوانی خوا ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و ئافره‌تانه هه‌یانه بێوه‌ن و هه‌یانه کچن...
5235 - ئه‌ی ئه‌و کاسانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه خۆتان و که‌سوکارتان بپارێزن له ئاگرێك که سووته‌مه‌نیه‌که‌ی خه‌ڵکی و به‌رده، سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و دۆزه‌خ و ئاگره، جۆره فریشته‌یه‌کن که زۆر دڵڕه‌ق و توند‌و تیژن، نافه‌رمانی خوا ناکه‌ن له هیچ شتێکدا که فه‌رمانیان پێ بدات و هه‌رچی فه‌رمانێکیان پێ بدرێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
5236 - ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که بی باوه‌ڕ بوون ئه‌مڕۆ هیچ پاکانه‌یه‌ک مه‌که‌ن، چونکه ئێوه به‌ڕاستی ته‌نها پاداشتی ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌تان ده‌درێته‌وه که ئه‌نجامتان ده‌دا.
5237 - ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه، ئێوه به ته‌وبه‌و په‌شیمانیه‌کی په‌خت و دڵسۆزانه‌وه ڕوو بکه‌نه‌وه خوا، نزیکه په‌روه‌ردگارتان له هه‌ڵه و گوناهه‌کانتان خۆش ببێت و بتانخاته باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نداها و ڕوبار به‌ژێر دره‌خت و کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات، ڕۆژێك دێت که خوا پێغه‌مبه‌ر و ئه‌وانه‌ی له خزمه‌تیدا خه‌جاڵه‌ت و شه‌رمه‌زار ناکات، نوورو ڕوناکیان ده‌دره‌وشێته‌وه‌و دێت و ده‌چێت له به‌رده‌م و لای ڕاستیانه‌وه و ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا ئه‌م نوورو ڕوناکیه‌مان بۆ زیاد بکه‌و لێمان خۆش ببه، چونکه به‌ڕاستی تۆ ده‌سه‌ڵاتت به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.
5238 - ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) کۆشش بکه و بجه‌نگه دژی کافر و دووڕوه‌کان و توند‌و تیژبه له‌سه‌ریان، ئه‌وانه شوێنیان دۆزه‌خه، ئای که سه‌رنجامێکی خواپه.
5239 - خوا نموونه‌ی هێناوه‌ته‌وه به ژنی نوح و لوط بۆ ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون، که ئه‌و دوو ئافره‌ته هاوسه‌ری دوو به‌نده‌ی چاك و پاکی ئێمه بوون، که‌چی خیانه‌تیان لێ کردن (باوه‌ڕیان پێیان نه‌بوو، غه‌یبه‌تیان ده‌کردن، گاڵته‌یان پێده‌کردن...)، ئیتر ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه فریای هاوسه‌ره‌کانیان نه‌که‌وتن، له قیامه‌تدا به‌و ژنانه ده‌وترێت: بچنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا که ده‌چنه ناوی.
5240 - هه‌روه‌ها خوا نموونه‌ی هێناوه‌ته‌وه به هاوسه‌ره‌که‌ی فیرعه‌ون بۆ ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه، کاتێك وتی: په‌روه‌ردگارا له‌لای خۆت له به‌هه‌شتدا ماڵێکم بۆ دروست بکه (تا به‌رده‌وام به‌دیدارت شاد ببم) و له ده‌ست فیرعه‌ون و کاروکرده‌وه‌ی ڕزگارم بکه و له‌ده‌ست ئه‌م قه‌ومه سته‌مکاره‌ش ده‌ربازم بکه.
5241 - هه‌روه‌ها نموونه‌ی هێناوه‌ته‌وه به مه‌ریه‌می کچی عیمرانیش که داوێنی خۆی به‌پاکی ڕاگرت، ئێمه‌ش له‌و ڕۆحه‌ی که به‌ده‌ستمانه، فوومان پێداکرد، ئه‌ویش باوه‌ڕی ته‌واوی هه‌بوو به گوفتارو فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاری و هه‌میشه و به‌رده‌وام ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارو خواناس و نزاکار بوو.
5242 - گه‌وره‌و موباره‌ك و پیرۆزه، ئه‌و زاته‌ی که هه‌موو بوونه‌وه‌رو جیهانی به‌ده‌سته، ئه‌و زاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.
5243 - هه‌ر ئه‌و خۆی مردن و ژیانی به‌دیهێناوه، تا تاقیتان بکاته‌وه، کێتان کرده‌وه‌ی چاکترو په‌سه‌ندتره، هه‌ر ئه‌ویش زاتێکی باڵاده‌سته به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا، وه لێخۆشبووه له ئیمانداران.
5244 - هه‌روه‌ها ئه‌و زاته ئاسمانه‌کانی به حه‌وت چین دروست کردووه، له نێو به‌دیهێنراوه‌کانی ئه‌و خوای میهره‌بانه‌دا هیچ ناڕێکی و ناته‌واویه‌ك به‌دی ناکه‌یت، ئه‌ی ئینسان: هه‌رچاو بگێڕه‌و سه‌رنج بده بزانه هیچ درز‌و که‌م و کووڕیه‌ك به‌دی ده‌که‌یت؟!
5245 - پاشان هه‌ر سه‌رنج بده‌و چاو بگێره‌و ورد به‌ره‌وه جار له دوای جار‌و کۆڵ مه‌ده، سه‌رسام و ملکه‌چ ده‌بیت، چاوت به نائومێدی ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌کاتێکدا که چاوت ماندووه‌و په‌کی که‌وتووه.
5246 - سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه ئاسمانی دنیامان کردووه به چراخان (به‌هۆی ئه‌ستێره‌کانه‌وه که به شه‌وگاردا به‌دی ده‌کرێن) و به‌و ئه‌ستێرانه شه‌یتانه‌کان ڕاو ده‌که‌ین، له قیامه‌تیشدا سزا‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی دۆزه‌خمان بۆ ئاماده کردوون.
5247 - هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان به په‌روه‌ردگاریان نیه، سزا‌و ئازاری دۆزه‌خ ئاماده‌یه، ئای که چاره‌نووس و سه‌رئه‌نجامێکی زۆر ناسۆرو ناخۆشه...
5248 - کاتێك فڕێ ده‌درێنه ناوی ده‌نگێکی ناسازو ناخۆش و لووره‌یه‌ك له دۆزه‌خه‌وه ده‌بیستن، له‌کاتێکدا قوڵپ ده‌دات و ده‌کوڵێت.
5252 - ئه‌وسا ئیتر به‌ناچاریی و خه‌جاڵه‌تیه‌وه دان به‌گوناهو تاوانی خۆیاندا ده‌نێن، جا با نیشته‌جێکانی دۆزه‌خ له‌وه‌و لا ترچن.
5253 - به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن له په‌نهانیدا، بۆ ئه‌وانه لێخۆشبوو‌ن و پاداشتی گه‌وره ئاماده‌یه..
5256 - هه‌ر ئه‌و زاته زه‌وی بۆ زه‌لیل و ملکه‌چ کردوون (هه‌رچیتان بوێت له‌سه‌ری دروست ده‌که‌ن، چۆنتان بوێت به‌کاری ده‌هێنن)، بگه‌ڕێن به هه‌موو گۆشه‌و که‌ناریدا، له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ش بخۆن که پێشکه‌شتانی ده‌کات، دڵنیاش بن که سه‌رئه‌نجام گه‌ڕانه‌وه‌تان بۆ لای ئه‌و زاته‌یه.
5257 - ئایا له‌و زاته ناترسن که له سه‌رووی ئاسمانه‌وه‌یه، که به‌ناخی زه‌ویدا بتانباته خواره‌وه؟! جا ده‌ستبه‌جێ ئه‌و زه‌وی یه بێته له‌رزه...
5258 - یاخود له‌و زاته ناترسن که له سه‌روو ئاسماندایه که بایه‌کی به‌هێز هه‌ڵکاته سه‌رتان و به‌رد بارانتان بکات؟! ئه‌وسا ده‌زانن هه‌ڕه‌شه‌ی من چۆن بووه.
5260 - ئایا سه‌رنجی باڵنده‌یان نه‌داوه به‌سه‌ریانه‌وه پۆل پۆل ده‌فڕن و باڵه‌کانیان لێك ده‌نێن، ئه‌و باڵندانه جگه خوای میهره‌بان که‌س به ئاسمانه‌وه ڕاگیریان ناکات، به‌ڕاستی ئه‌و زاته به هه‌موو شتێك بینایه‌و هیچی لێ ون نابێت و چاودێری هه‌موو دروستکراوانی ده‌کات (فڕۆکه‌و که‌شتی ئاسمانی و.... هتد، هه‌ر ئه‌و زاته به هۆکاره‌کان له ئاسماندا هاتووچۆیان پێده‌کات و ڕایان ده‌گرێت).
5261 - ئایا کێیه ئه‌و که‌سه خۆی به سه‌ربازو به‌رگریکه‌ر له ئێوه ده‌زانێت و وا ده‌نوێنێت که ده‌توانێت به‌بێ خوای میهره‌بان سه‌رتان بخات و پایه‌دارتان بکات؟! نه‌خێر، کافران ته‌نها له خه‌ڵه‌تاویدان و هیچی تر؟!
5262 - یاخود کێ یه ئه‌وه‌ی که ڕزق و ڕۆزیتان پێده‌به‌خشێت، ئه‌گه‌ر خوا لێتان بگرێته‌وه؟! نه‌خێر، به‌و تاقی کردنه‌وه‌یه‌ش بێ باوه‌ڕان هه‌ر له گومڕایی و سه‌رلێشێواوی و دووره په‌رێزی له به‌رنامه‌ی خوا ڕۆچوون!
5263 - جا ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌مه‌و ڕوو که‌وتووه‌و به‌و حاڵه‌وه ده‌ڕوات، چاکتر ڕێگه ده‌زانێت؟ یان ئه‌و که‌سه‌ی که به‌سه‌ر شه‌قامێکی ڕاست و ڕه‌واندا به ڕێك و پێکی ده‌ڕوات به‌ڕێوه؟!
5264 - ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: هه‌ر خوایه، که ئێوه‌ی دروستکردووه‌و ده‌زگای بینین و بیستن و تێگه‌یشتنی پێ به‌خشیون، که‌چی که‌متان شوکرانه بژێرو سوپاسگوزارن.
5314 - ئه‌وانه؛ ئه‌و ڕۆژه چاویان شۆڕه و زه‌لیلی و خه‌جاڵه‌تی به‌ته‌واوی دایان ده‌گرێت، چونکه کاتی خۆی بانگ ده‌کران بۆ نوێژکردن و سوژده بردن، له کاتێکدا له‌وپه‌ڕی ته‌ندروستی و سه‌ربه‌ستیدا بوون (به‌ڵام گاڵته‌یان پێی ده‌هات).
5315 - وازم لێ بهێنه بۆ ئه‌وانه‌ی که بڕوا به‌م گوفتاره ناهێنن، ئێمه ئه‌وانه بۆ سه‌ره‌نجامی ناکامیان به‌ره‌به‌ره کێش ده‌که‌ین، بێ ئه‌وه‌ی به خۆیان بزانن و هه‌ستی پێ بکه‌ن.
5316 - من مۆڵه‌تیان ده‌ده‌م، به‌ڵام هه‌رگیز له سزای ئێمه ڕزگاریان نابێت چونکه بێگومان ده‌سه‌ڵاتمان تۆکمه‌یه.
5317 - ئه‌ی ئایا تۆ داوای کرێیان لێده‌که‌یت، تا قه‌رزار باری زۆر ببن و نه‌توانن له ژێری ده‌رچن؟!
5318 - ئه‌ی ئایا ئه‌وانه غه‌یب زانن و له نهێنیه‌کان ئاگادارن تا بۆ خۆیان شت یاداشت بکه‌ن و دژایه‌تی ئیسلام بکه‌ن؟
5319 - ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ خۆڕاگربه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانی په‌روه‌ردگارته‌وه، نه‌که‌یت وه‌ك هاوه‌ڵ و خاوه‌نی نه‌هه‌نگه‌که بیت (که یونس پێغه‌مبه‌ره) له کاتێکدا که دڵی پڕ بوو له خه‌فه‌ت و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه پاڕایه‌وه‌و لاڵایه‌وه...
5447 - په‌روه‌ردگارا؛ له خۆم و دایك و باوکم و ئه‌وانه خۆش ببه که دێنه ماڵم؛ به ئیمان و باوه‌ڕه‌وه، هه‌روه‌ها له ئیماندارانی پیاوو ئیماندارانی ئافره‌تیش خۆش ببه، سته‌مکارانیش ته‌نها تیاچوون نه‌بێت هیچی تر نه‌که‌یته به‌شیان.
5448 - ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: وه‌حی و نیگام پێڕاگه‌یه‌نراوه که به‌ڕاستی ده‌سته‌یه‌ك له په‌ریان گوێیان گرتووه بۆ خوێندنه‌وه‌ی قورئان و جا که ته‌واو بووه وتویانه: به‌ڕاستی ئێمه خوێندنه‌وه‌یه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌رمان بیست.
5453 - به‌ڕاستی پیاوانێك له ده‌سته‌ی ئاده‌میزاد په‌نایان ده‌برد به پیاوانێك له ده‌سته‌ی په‌ریه‌کان (په‌ریه‌کان ئه‌مه‌یان به‌هه‌لزانی) که‌چی ئه‌وه‌نده‌ی تر مانوویان کردن (به‌خورافات و شتی بێ سه‌رو به‌ر).
5454 - جا بێگومان په‌ریه‌کانیش گومانیان وه‌ك گومانی ئێوه وابوو که: ئیتر خوا هه‌رگیز هیچ پێغه‌مبه‌رێکی تر نانێرێت.
5455 - ئێمه‌ش به‌ڕاستی به‌ره‌و ئاسمان کشاین و هه‌ست و هۆشمان خسته‌کار، سه‌رنجماندا که پڕه له پاسه‌وانی به‌تواناو بێ شومار، نه‌یزه‌کیش به هه‌موو لایه‌کدا ده‌کشا، (دیار بوو که ڕووداوێکی گه‌وره ڕووی دابوو).
5456 - ئێمه جاران له هه‌ندێك شوێنی ئاسماندا خۆمان حه‌شارده‌دا بۆ گوێگرتن و ده‌نگوباس بیستن، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌ی بیه‌وێت گوێ بگرێت یه‌کسه‌ر نه‌یزه‌کێکی بۆ ئاماده‌یه‌و بۆی ده‌هاوێژرێت و له‌ناوی ده‌بات.
5457 - جا به‌ڕاستی ئێمه نازانین ئایا نه‌خشه‌یه‌کی شه‌ڕو وێرانکاری کێشراوه بۆ دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی، یاخود په‌روه‌ردگاریان ده‌یه‌وێت ڕێنموویی و هیدایه‌تیان بدات بۆ دینداری و سه‌رفرازی.
5463 - جا ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه ڕێگه‌ی ئیسلامه‌تی و دینداری بگرنه به‌ر ئێمه بارانی پڕ به‌ره‌که‌تیان به‌سه‌ردا ده‌بارێنین.
5464 - تا له‌وه‌شدا تاقییان بکه‌ینه‌وه‌و (به ته‌واوی ده‌ر ده‌که‌وێت کێ به‌نده‌ی ڕاسته‌قینه‌یه‌و کێیش به دنیا ده‌خه‌ڵه‌تێت) جا ئه‌وه‌ی له یادو به‌رنامه‌ی په‌روه‌ردگاری لابدات، ده‌یخاته ناو سزا‌و ئازارێکی به‌رده‌وام.
5465 - دڵنیابن که: مزگه‌وته‌کان تایبه‌تی خوای گه‌وره‌ن، ده‌بێت هه‌ر ئه‌وه‌ی تێدا بپه‌رسترێت و ناوی که‌سی تر نه‌کرێته شه‌ریك و هاوتای ناوی ئه‌و زاته.
5466 - جا کاتێکیش به‌نده‌ی خوا محمد صلی الله علیه وسلم بانگه‌وازی بۆ شوێنکه‌وتنی به‌رنامه‌ی خوا ده‌کرد (ئه‌و خه‌ڵکه به‌ده‌سته‌ی ئاده‌میزادو په‌ریه‌وه) خه‌ریکبوو له ناوی به‌رن (نووری خوا بکوژێننه‌وه).
5467 - پێیان بڵێ: من هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بم و هه‌ر بانگه‌واز ده‌که‌م بۆ لای په‌روه‌ردگارم، که‌سیش ناکه‌مه هاوه‌ڵ و شه‌ریکی.
5468 - هه‌روه‌ها پێیان بڵێ: من هیچ جۆره زه‌ره‌رو زیانێکم به‌ده‌ست نیه، هه‌روه‌ها هیدایه‌تیش به‌ده‌ست من نیه (ئه‌گه‌ر خۆتان بیر نه‌که‌نه‌وه، قه‌ناعه‌ت به‌زۆر نی یه).
5469 - بڵێ: به‌ڕاستی من هه‌رگیز هیچ که‌سێك له خوا په‌نام نادات ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت تووشی زیانێکم بکات و هه‌رگیز په‌ناگایه‌کم ده‌ست ناکه‌وێت جگه لای خوا نه‌بێت.
5470 - به‌ڵکو من ته‌نها گه‌یاندنی په‌یامه‌کان و به‌رنامه‌ی خوام له‌سه‌ره، جا ئه‌وه‌ی له خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی یاخی ببێت ئه‌وه با دڵنیابێت که دۆزه‌خی بۆ ئاماده‌کراوه بۆ هه‌میشه‌و هه‌تاهه‌تایی.
5481 - به‌ڕاستی خۆ پێگه‌یاندن له شه‌ودا قورستره له ڕووی کردار‌و باشتره له ڕووی گوفتاره‌وه.
5482 - تۆ بۆت هه‌یه له ڕۆژدا هه‌وڵ بده‌یت (بانگه‌واز بکه‌یت) و بگه‌ڕێیت، کۆششی زۆر بکه‌یت.
5483 - تۆ هه‌میشه با ناوی په‌روه‌ردگارت ویردی سه‌ر زارت بێت، به دڵسۆزی و ملکه‌چیه‌وه ڕووی تێ بکه.
5484 - ئه‌و زاته‌ی که تۆی ڕه‌وانه‌کردوه؛ خاوه‌ن و په‌روه‌ردگاری ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوایه، جگه له‌و هیچ خوایه‌کی تر نیه فه‌رمانی به‌ده‌ست بێت، که‌واته هه‌ر ئه‌و بکه به پشتیوانی خۆت و داوای یارمه‌تیی هه‌ر له‌و بکه.
5485 - له به‌رامبه‌ر گوفتاری ناڕه‌وای خوانه‌ناسانه‌وه هه‌رده‌م خۆ ڕاگربه‌و به شێوازێکی جوان به‌جێیان بهێڵه.
5486 - واز بهێنه له من و له‌و خاوه‌ن نازو نیعمه‌تانه‌ی که ئایینی من به‌درۆ ده‌زانن، تۆ که‌مێك مۆڵه‌تیان بده.
5592 - به‌ڕاستی ماوه‌یه‌کی زۆر له ڕۆژگار به‌سه‌ر ئاده‌میزادا هات که شتێکی وانه‌بوو ناو ببرێت.
5593 - بێگومان ئێمه ئینسانمان دروستکرد له تێکه‌ڵه‌یه‌ك (له سه‌ره‌مێکوته‌یه‌کی بچووك و هێلکۆکه‌یه‌ك) له کاتێکدا ده‌مانه‌وێت تاقی بکه‌ینه‌وه، هه‌ر بۆیه ده‌زگای بیستن و بینینمان پێبه‌خشی.
5594 - به‌ڕاستی ئێمه ڕێنمووییمان کرد بۆ ڕێگه‌ی ڕاست، به ئازادی ده‌توانێت ببێته که‌سایه‌تیه‌کی ئیماندار‌و سوپاسگوزار، یان بێ باوه‌ڕو خوانه‌ناس.
5595 - به‌ڕاستی با بزانێت که ئێمه چه‌نده‌ها کۆت و زنجیر‌و ئاگری هه‌ڵگیرساومان ئاماده‌کردووه بۆ بێ باوه‌ڕان.
5596 - بێگومان چاکان و پاکانیش له په‌رداخێکی پڕ شه‌رابدا ده‌خۆنه‌وه، که ئاوێته‌که‌ی له سه‌رچاوه‌ی کافووره‌وه‌یه.
5597 - که کانی یه‌که به‌نده‌کانی خوا لێی ده‌خۆنه‌وه له هه‌ر شوێنێکدا بیانه‌وێت هه‌ڵی ده‌قوڵێنن و فواره ده‌کات.
5598 - ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه، یه‌کێك له سیفاتیان ئه‌وه‌یه: وه‌فا به‌نه‌زر ده‌که‌ن، یاخود به‌ڵێنێکیاندا وه‌فادارن و ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و بیمیان هه‌یه له ڕۆژێك که شه‌ڕی لێ ده‌بارێت و پرش‌و بڵاوه...
5606 - هه‌روه‌ها له سوراحی و دۆلکه‌ی زیودا شه‌رابیان بۆ ده‌گێڕن که ده‌کرێته ئه‌و کوپ و په‌رداخانه‌وه که له شووشه‌و کریستاڵی تایبه‌ت دروستکراون.
5607 - هه‌موو دام و ده‌زگای خواردن و خواردنه‌وه‌کان له شووشه‌ی زیوی دروستکراون به‌شێوه‌یه‌کی جوان و دڵڕفێن.
5608 - هه‌روه‌ها شه‌رابێکی تریان پێشکه‌ش ده‌کرێت که ئاوێته‌که‌ی زه‌نجه‌بیله.
5609 - که سه‌رچاوه‌یه‌که له به‌هه‌شتدا به سه‌لسه‌بیل ناو ده‌برێت.
5610 - ئینجا نه‌وجه‌وانانی هه‌میشه لاو‌و ڕووخۆش و جوان و پاك، به‌ناویاندا ده‌گه‌ڕێن (قسه‌ی خۆش و سروودی به‌تام ده‌ڵێن) کاتێك ده‌یانبینیت وا ده‌زانیت مروارین و به‌و ناوه‌دا بڵاو بوونه‌ته‌وه.
5611 - کاتێکیش به‌هه‌ر لایه‌کدا چاوده‌گێڕیت، ئه‌وه نازو نیعمه‌تی نه‌بڕاوه‌و بێ ئه‌ندازو ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌وره ده‌بینیت له باخ و باخات و کۆشك و ته‌لارو دیمه‌نی جوان و فراوانی بێ سنوور.
5612 - پۆشاکی به‌خته‌وه‌ران ئاوریشمی سه‌وزی ته‌نکه که به‌سه‌ر پۆشاکی ئاوریشمی ئه‌ستووردا له‌به‌ریان کردووه، به بازنی زیوی ڕازێنراونه‌ته‌وه، ئینجا له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه شه‌رابی پاك و بێگه‌رد و خاوێنیان پێشکه‌ش کراوه.
5613 - پاشان په‌روه‌ردگاریان پێیان ده‌فه‌رموێت: به‌ڕاستی ئه‌م پاداشته شایسته‌ی ئێوه‌یه، هه‌وڵ و کۆشش و کار‌و کرده‌وه‌ی ئێوه شایانی سوپاس و ڕێزه.. (بێگومان خوای گه‌وره به‌م سوپاسگوزاریه ئه‌وه‌نده‌ی تر به‌خته‌وه‌ران و دڵخۆش ده‌کات).
5614 - دڵنیاش به ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم هه‌ر ئێمه قورئانمان بۆ تۆ دابه‌زاندووه به‌ش به‌ش (تا خه‌ڵکی پێ بێ‌دار بکه‌یته‌وه).
5615 - که‌واته خۆڕاگربه بۆ فه‌رمانی په‌روه‌ردگارت، نه‌که‌یت ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری تاوانباران و بێ باوه‌ڕان بیت له‌وان.
5616 - ئینجا به‌رده‌وام یادی په‌روه‌ردگارت بکه‌و ناوی پیرۆزی با ویردی سه‌رزارت بێت، له به‌ره‌به‌یان و ده‌مه‌و ئێواراندا.
5617 - له شه‌وگاریشدا سوژده‌ی بۆ ببه‌و ته‌سبیحات و ستایشی له هه‌ندێکی شه‌ودا زۆر بکه.
5618 - به‌ڕاستی زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه سه‌رگه‌ردانه حه‌زیان له ژیانی ئه‌م دنیا ته‌مه‌ن کۆتایه‌یه که به‌خێرایی تێ ده‌په‌ڕێت و ڕۆژێکی سه‌خت و سه‌نگین پشتگوێ ده‌خه‌ن و حسابی بۆ ناکه‌ن.
5702 - (پاشان پێیان ده‌وترێت) ده بچێژن (ئه‌ی خوانه‌ناسان) له سزا‌و ئازار و ئه‌شکه‌نجه به‌ولاوه، جا هه‌رگیز هیچی ترتان بۆ زیاد ناکه‌ین.
5703 - به‌ڕاستی بۆ خواناس و پارێزکاران سه‌رفرازی و خۆشێ و شادی و کامه‌رانی فراوان ئاماده‌یه.
5704 - چه‌نده‌ها باخچه‌ی جوان و جۆری ترێ.
5705 - (له‌و جێگه و ڕێگه خۆشانه‌دا هاوسه‌ر و هاوده‌می) ئافره‌تانی سینه جوان و (دیمه جوان) هاوته‌مه‌ن ئاماده‌یه.
5706 - له‌گه‌ڵ کاسه‌ی پڕ له شه‌رابی تایبه‌تیدا.
5707 - له‌و به‌هه‌شته‌دا هیچ جۆره قسه‌یه‌کی پڕ‌و پووچ و درۆ و ده‌له‌سه‌یه‌ک نابیستن.
5708 - ئه‌مه‌ش هه‌مووی پاداشتێکه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه (ئه‌ی ئیماندار)، به‌خششێکه به حسابێکی ورد ده‌به‌خشرێت (به به‌خته‌وه‌ران).
5709 - (له‌لایه‌ن) په‌روه‌ردگاری میهره‌بانی ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی له نێوانیاندا هه‌یه، (ئه‌و ڕۆژه) که‌س ناتوانێت له‌به‌رده‌م زاتی په‌روه‌ردگاردا بدوێت.
5710 - ڕۆژێک دێت جوبڕه‌ئیل و فه‌ریشته‌کان به ڕیز ده‌وه‌ستن و ورته‌یان لێنایه‌ت و هیچ قسه ناکه‌ن، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یان که خوای میهره‌بان مۆڵه‌تی بدات و قسه‌ی جوان و به‌جێ پێشکه‌ش بکات.
5711 - ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێکی حه‌ق و ڕاسته و به‌ڕێوه‌یه.. جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با به‌ره‌و لای په‌روه‌ردگاری ڕێگه بگرێته به‌ر.
5713 - سویند به‌و فریشتانه‌ی که گیانی خه‌ڵکی ده‌کێشن، یان به‌و ئه‌ستێرانه‌ی که له قوڵایی ئاسماندا ده‌دره‌وشێنه‌وه و ده‌سوڕێنه‌وه.
5714 - سوێند به‌و فریشتانه‌ی که گیانی ئیمانداران ده‌کێشن به چالاکی و بێ وچان ده‌سوڕێنه‌وه (که‌س فه‌رامۆش ناکه‌ن).
5715 - سوێند به‌و فریشتانه‌ی که به گورجی فه‌رمانی خوا جێبه‌جێ ده‌که‌ن، یان به‌و ئه‌ستێرانه‌ی که له بۆشایی دا مه‌له ده‌که‌ن و ده‌سوڕێنه‌وه.
5716 - هه‌روه‌ها سوێند به‌و فریشتانه‌ی که ڕۆحی ئیمانداران به‌په‌له به به‌هه‌شت شاد ده‌که‌ن و ڕۆحی کافرانیش به دۆزه‌خ ده‌گه‌یه‌نن، هه‌روه‌ها پێشبڕکێ ده‌که‌ن و گورج و گۆڵ و ئاماده‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر کارێك پێیان ده‌سپێردرێت.
5717 - سوێند به‌و فریشتانه‌ی (که به‌ویستی خوا) کار‌و فه‌رمان جێبه‌جێ ده‌که‌ن به رێك و پێکی.
5718 - (سوێند به‌وانه هه‌مووی) له ڕۆژێکدا (فوو ده‌کرێت به صوردا، ده‌ستبه‌جێ) زه‌وی به توندی ته‌کان ده‌دات و ده‌که‌وێته له‌رزه و ژێره‌و ژوور ده‌بێت.
5743 - ئاوی لێده‌رهێناوه و له‌وه‌ڕگای بۆ ماڵات فه‌راهه‌م هێناوه.
5744 - کێوه‌کانیشی به تۆکمه‌یی دامه‌زراندووه.
5745 - (هه‌موو ئه‌مانه‌مان دروست کردووه) تا ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که خۆتان و ماڵاته‌کانیشتان سوودی لێ وه‌ربگرن.
5746 - جا کاتێك به‌ڵا گه‌وره‌که پێشهات، که ته‌نگانه سامناکه‌که ڕوویدا، (مه‌به‌ست ڕۆژی قیامه‌ته).
5747 - ئه‌و ڕۆژه ئاده‌میزاد دێته‌وه یادی که چی کردووه و چی ئه‌نجامداوه.
5748 - دۆزه‌خ نیشان ده‌درێت و ده‌رده‌خرێت بۆ هه‌رکه‌سێك که ببینێت...
5749 - جا ئه‌وه‌ی خوانه‌ناس و یاخی و له‌سنوور ده‌رچوو بێت...
5750 - ژیانی دنیای زیاتر له قیامه‌ت مه‌به‌ست بووبێت...
5751 - ئه‌وه بێگومان ئه‌و دۆزه‌خه جێگه‌ی مانه‌وه و حه‌وانه‌وه‌یه‌تی!!
5752 - به‌ڵام ئه‌وه‌ی له پایه‌و شکۆی په‌روه‌ردگاری ترسابێت و حیسابی بۆ کردبێت و جڵه‌وی نه‌فسی گرتبێته‌وه له هه‌موو هه‌واو هه‌وه‌س و ئاره‌زوویه‌کی نادروست...
5753 - بێگومان هه‌ر به‌هه‌شت جێگه‌ی مانه‌وه و حه‌وانه‌وه و گوزه‌رانیه‌تی.
5754 - پرسیارت لێ ده‌که‌ن { ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) } ده‌رباره‌ی قیامه‌ت، که که‌ی؟ چ کاتێك به‌رپا ده‌بێت؟
5755 - جا تۆ له‌کوێ ده‌زانیت که‌ی به‌رپا ده‌بێت!! تۆ له کوی و ئه‌و باسه له‌کوێ؟
5777 - له نوتفه‌یه‌ك (له خاڵێکی زۆر بچووك که به چاو نابینرێت) دروستی کردووه و هه‌موو ئه‌ندامانی ده‌ر و ناوی پێ به‌خشیوه و ئه‌ندازه‌گیری وردی له دروستکردنیدا ئه‌نجام داوه، (کات و شوێنی له‌دایکبوونی و مردنی بۆ دیاری کردووه).
5778 - له‌وه‌ودوا ژیانی بۆ ئاسان کردووه و سه‌رپشکی کردووه له په‌یڕه‌وی کردنی ڕێگه‌ی چاکه یان خراپه، ئیمان یان کوفر، (دوای ئه‌وه‌ی که ده‌ست نیشانی هه‌ردووکیانی بۆ کردووه و سه‌ره‌نجامی ڕوون کردۆته‌وه).
5779 - له‌وه‌ودوا ده‌یمرێنێت و ده‌یخاته ناو گۆڕه‌وه.
5803 - کاتێك کێوه‌کان له شوێنی خۆیان هه‌ڵده‌که‌نرێن و به‌ملاولادا ده‌برێن.
5804 - کاتێك حوشترانی ئاوس که ته‌مه‌نی باردارییان ده مانگه گوێیان پێ‌نادرێت (بێگومان ئه‌و وشترانه لای عه‌ره‌ب زۆر نازدارن).
5805 - کاتێك گیانله‌به‌رانی کێوی و وه‌حشی و دڕنده به ده‌وری یه‌کدا کۆده‌کرێنه‌وه (ئه‌وانیش دڕندایه‌تی خۆیانیان له بیر ده‌چێته‌وه له سامناکی ئه‌و ڕۆژه).
5806 - کاتێك ده‌ریاکان گڕ ده‌درێن (دیاره که ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌تۆمی ڕووده‌دات و ئاوی ده‌ریاکان ده‌بنه‌وه به هایدرۆجین و ئۆکسجین).
5849 - هاوارو ئاهو ناڵه بۆ ته‌رازووبازه‌کان، بۆ ئه‌وانه‌ی که له‌کێشان و پێواندا له‌کڕین و فرۆشتندا ته‌رازوو بازی و فێڵ ده‌که‌ن (یان له هه‌ڵسه‌نگاندنی خه‌ڵکیدا ڕاست ناڵێن).
5850 - ئه‌وانه‌ی کاتێك شت له خه‌ڵکی ده‌کڕن به ته‌واوی، به زیاده‌وه ڵێیان وه‌رده‌گرن.
5851 - به‌ڵام کاتێك شتیان بۆ ده‌پێون یان ده‌کێشن لێی ده‌دزنه‌وه و که‌میان ده‌ده‌نێ و فێڵیان لێده‌که‌ن.
5852 - ئایا ئه‌وانه گومان نابه‌ن که به‌ڕاستی زیندوو ده‌کرێنه‌وه (تا سه‌رئه‌نجامی خیانه‌ت و فێڵیان وه‌ربگرن).
5853 - بۆ ڕۆژێکی زۆر سامناک و ترسناک و گه‌وره.
5854 - ئه‌و ڕۆژه‌ی که هه‌موو خه‌ڵکی به پێوه ده‌وه‌ستن له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگاری جیهانیاندا.
5855 - واز بهێنن له ته‌رازووبازی، چونکه به‌ڕاستی نامه‌ی کرده‌وه‌ی تاوانباران له (سجین) دایه.
5856 - جا تۆ چووزانی (سجین) چیه؟
5857 - نامه‌یه‌کی (دیاری و ئاشکرایه هه‌ر به‌ڕواڵه‌تیدا دیاره که خێری تیادا نیه)، مۆرکراوو لۆک کراویشه.
5871 - له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه ڕازاوه‌کان ته‌ماشای ده‌وروبه‌ری خۆیان ده‌که‌ن (سه‌رنجی دیمه‌نی جوان و باخات و باخچه و گوڵ و گوڵزارو تاڤگه و ڕووبار‌و نازو نیعمه‌ته نه‌بڕاوه و بێشوماره‌کان ده‌ده‌ن).
5872 - خۆشی و خۆشگوزه‌رانی ناسک په‌روه‌ری له ڕووخساریاندا ده‌بینیت.
5873 - شه‌رابێکیان پێشکه‌ش ده‌کرێت، که پاک و سه‌رمۆره.
5874 - که نۆشکرا بۆنی میسک ئه‌و ناوه پڕده‌کات، (پێچه‌وانه‌ی شه‌رابی دنیایه که بخۆرو ده‌وروبه‌ریش بۆگه‌ن ده‌کات)، جا با له پێناوی ئه‌وه‌دا پێشبڕکێکه‌ران پێشبڕکێ بکه‌ن.
5875 - هه‌روه‌ها ئه‌و شه‌رابه ئاوێته‌که‌ی له (تسنیم)ه.
5901 - به شه‌وو ئه‌وه‌ی که کۆی ده‌کاته‌وه (شه‌وگار ئاده‌میزاد له‌ماڵی خۆیدا و، گیانداران له شوێنی خۆیان و باڵنده‌کان له هێلانه‌کانیاندا کۆده‌کاته‌وه).
5903 - ئێوه تێده‌په‌ڕن و گۆڕانکاری و حاڵاتی زۆرتان به‌سه‌ردێت (بۆ نموونه: له مناڵی، بۆ لاوی، بۆ پیری، بۆ مه‌رگ، بۆ به‌رزه‌خ، بۆ قیامه‌ت، له‌وه‌ودواش بۆ به‌هه‌شت یان دۆزه‌خ)، یاخود له ساغی، بۆ نه‌خۆشی یان به‌پێچه‌وانه‌وه.. له هه‌ژاریی، بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندی یان پێچه‌وانه‌وه، له قیامه‌تیشدا له به‌هه‌شتدا ئیمانداران به‌رده‌وام به‌ره‌و ته‌واوترو چاکتر ده‌برێن).
5904 - که‌واته، ئه‌و خوانه‌ناسانه چیانه و بۆچی ئیمان ناهێنن؟
5999 - ئایا نه‌تزانیووه په‌روه‌ردگاری تۆ چی کرد به هۆزی عاد.
6000 - که ئه‌ویش هۆزی (ارم) و خاوه‌نی پایه‌ی به‌رزو کۆڵه‌که و نیرگه‌ی درێژ بوون (قه‌ومی عاد له شاری ئیره‌م که باڵابه‌رزو تێکسمڕاو بوون، خانووبه‌ره و کۆشک و ته‌لاری گه‌وره و به‌رزیان دروست ده‌کرد).
6001 - له سه‌رده‌می ئه‌واندا له هیچ شار و شوێنێکدا، کۆشك و ته‌لاری وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌وان دروست نه‌کراوه.
6002 - ئایا نه‌تزانیووه قه‌ومی ثمودیش خوا چی لێکردن، ئه‌وانه‌ی له دۆڵ و شیوه‌کانه‌وه به‌ردیان ده‌تاشی و ده‌یانگواسته‌وه بۆ ناو قه‌دی چیاکان و له‌وێ خانوویان دروست ده‌کرد؟
6003 - هه‌روه‌ها فیرعه‌ونی خاوه‌ن ئه‌هرامه‌کان، (چ کۆشک و بینایه‌کی مه‌حکه‌میان وه‌کو مێخ داده‌کوتی به زه‌ویدا).
6004 - ئه‌وانه‌ی که سته‌میان به‌رپاکرد له وڵاتدا‌و خه‌ڵکیان ده‌چه‌وسانه‌وه.
6005 - جا خراپه و تاوان و گوناهی زۆریان ئه‌نجامده‌دا.
6006 - (دوای ماوه‌یه‌کی دیاریکراو) په‌روه‌ردگاری تۆ سزا‌و خه‌شـم و قینی خۆی ڕژاند به‌سه‌ریاندا و ته‌فرو تونای کردن.
6007 - به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ هه‌میشه و به‌رده‌وام ئاماده‌یه که تۆڵه له سته‌مکاران بسێنێت.
6008 - جا کاتێک ئاده‌میزاد له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه تاقی ده‌کرێته‌وه، زێزی لێ ده‌نێت و نازو نیعمه‌تی به‌سه‌ردا ده‌ڕێژێت، ده‌ڵێت: (به خوا وا دیاره) په‌روه‌ردگارم خۆشی ده‌وێم ڕێزم هه‌یه لای.
6009 - به‌ڵام کاتێک تاقی ده‌کاته‌وه و ڕزق و ڕۆزی که‌می پێده‌به‌خشێت و لێی ده‌گرێته‌وه ده‌ڵێت: وا دیاره په‌روه‌ردگارم منی خۆش ناوێت و ڕقی لێمه و ڕیسوای کردووم.
6020 - (شایانی باسه به ئیماندارای سه‌رفراز له سه‌ره‌مه‌رگدا ده‌وترێت) ئه‌ی خاوه‌نی دڵ و ده‌روونی پڕ له ئارامی (ئه‌ی ئاده‌میزادی ژیر و هۆشمه‌ند که له ته‌مه‌نی کۆتای دنیادا په‌روه‌ردگارت ناسی و به‌جوانی ده‌تپه‌رست...).
6021 - بگه‌ڕێره‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارت که تۆ له‌و ڕازیت و ئه‌ویش له تۆ ڕازیه.
6022 - ده بچۆره ڕیزی به‌نده چاکه نازدار و به‌ڕێزه‌کانمه‌وه.
6023 - بچۆره به‌هه‌شته خۆشه ڕازاوه‌که‌مه‌وه.
6024 - سوێندم به‌م شاره (واته شاری مه‌ککه).
6025 - له کاتێکدا تۆ نیشته‌جێی تیایدا.
6026 - سوێند به باوک و ڕۆڵه‌که‌ی.
6027 - (سوێند به‌وانه) به‌ڕاستی ئێمه ئینسانمان دروست کردووه و به‌رده‌وام له ناڕه‌حه‌تی و سه‌غڵه‌تی و کێشه و ناخۆشیدا..
6029 - (زۆرجار) ده‌ڵێت: من پاره‌ی زۆرم له ناوداوه!! من ماڵی زۆرم خه‌رج کردووه!!
6030 - ئایا وا ده‌زانێت که‌س ئاگاداری نیه‌و نه‌یبینیووه (که ئه‌و سه‌رمایه‌یه‌ی له کوێوه په‌یداکردووه و له چیدا خه‌رجی کردووه؟! ).
6031 - ئایا جووتێک چاومان پێنه‌به‌خشیووه؟ (چاو: زۆر گرنگتره له دوو ده‌زگای کامێرای ئه‌له‌کترۆنی خودکار له هه‌ر چرکه‌یه‌کدا هه‌زاران وێنه‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ ده‌گرێت و ده‌ینێرێت بۆ مێشک، ئه‌ویش هه‌ندێکی هه‌ڵده‌گرێت).
6032 - هه‌روه‌ها زمان و دوو لێوه‌شمان پێ نه‌به‌خشیووه؟
6033 - ئایا به منداڵی ڕێنموویمان نه‌کردووه بۆ ئه‌وه‌ی شیر له مه‌مکه‌کانی دایکی بخوات؟، له گه‌وره‌یشدا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپشک بێت له شوێنکه‌وتنی ڕێبازی ڕاست، یان چه‌وت؟!
6034 - که‌چی (زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه) نه‌یتوانی به‌سه‌ر کۆسپ و له‌په‌ره‌کاندا زاڵ ببێت و ڕێگای سه‌رفه‌رزای بگرێته‌به‌ر.
6035 - جا تۆ چووزانی ئه‌و کۆسپ و له‌مپه‌رانه کامه‌ن؟!...
6036 - ئازاد؛ ردنی به‌نده و کۆیله‌یه (یان ئازادکردنی گه‌ردنی خۆیه‌تی له گوناهو یاخی بوون و سه‌رکه‌شی).
6037 - یاخود خۆراک به‌خشینه له ڕۆژێکدا که گرانی و پرسێتی هه‌بێت.
6039 - یان به هه‌ژارێک که له هه‌ژاریدا له‌سه‌ر خاک دا‌نیشێت، یان په‌ککه‌وته و که‌فته‌کارێک.
6040 - سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش ئاده‌میزاد ده‌بێت له‌وانه‌بێت که باوه‌ڕیان هێناوه و ئامۆژگاری یه‌کتریان کردووه له‌سه‌ر خۆگری و ئارامگری و هه‌روه‌ها ئامۆژگاری یه‌کتریان کردووه له‌سه‌ر ڕه‌حم و به‌زه‌یی و میهره‌بانی.
6042 - ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه نه‌بووه، ئه‌وانه ده‌سته‌ی خوارو چه‌پ و چه‌وت و ناله‌باران، ده‌سته‌ی نه‌گبه‌ت و سه‌رلێشیواوه‌کانن.
6043 - ئه‌وانه ده‌رگا و قاپیه‌کانی دۆزه‌خ له‌سه‌ریان داخراوه و هیچ هیوایه‌کی ڕزگارییان نیه.
6044 - سوێند به خۆر و تیشكی خۆراکه له سه‌ره‌تایی ڕۆژدا سه‌رهه‌ڵده‌دا).
6045 - سوێند به مانگ، کاتێك به‌شوێنیدا دێت.
6046 - سوێند به ڕۆژ کاتێک که خۆر ده‌رده‌خات.
6047 - سوێند به شه‌و که خۆر داده‌پۆشیت.
6048 - سوێند به ئاسمان و به‌و زاته به ده‌سه‌ڵاته‌ی دروستی کردووه.
6049 - سوێند به زه‌وی و به‌و زاته‌ی که به‌شێوه‌ی هێلکه‌یی دایناوه.
6050 - سوێند به ده‌روون و ئه‌و زاته‌ی که به ڕێک و پێکی به‌دیهێناوه.
6051 - جا توانای خراپه و چاکه و خوانه‌ناسی و خواناسی تێدا دابین کردووه.
6052 - (سوێند به‌وانه هه‌موو) به‌ڕاستی ئه‌و که‌سه سه‌رفرازه که نه‌فسی پاک و پوخته کردووه و ئیمان و ترسی خوای تیادا ڕواندووه.
6053 - بێگومان نا‌ئومێد بوو ئه‌و که‌سه‌ی نه‌فسی خۆی ناپوخت کرد و ئاڵوده‌ی گوناهو تاوان و خراپه‌ی کرد.
6054 - قه‌ومی ثمود به‌هۆی سه‌رکه‌شی و یاخی بوونیانه‌وه، بڕوایان به پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان نه‌هێنا.
6056 - جا پێغه‌مبه‌ری خوا (صاڵح) پێی وتن: واز بهێنن له‌م وشتره که موعجیزه‌ی خوایه، مۆڵه‌تی بده‌ن له نۆره ئاوه‌که‌ی خۆیدا ئاو بخواته‌وه.
6057 - که‌چی بڕوایان به هه‌ره‌شه‌کانی نه‌کرد، ئینجا وشتره‌که‌یان سه‌ربڕی، ئه‌وسا ئیتر په‌روه‌ردگاریان وڵاتی کاولکردن و له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌ختی کرد به‌سه‌ریاندا و که‌سیان ڕزگاری نه‌بوو (به‌هۆی گوناهو تاوانیانه‌وه).
6058 - له کاتێکدا که خوای به‌ده‌سه‌ڵات له سه‌ره‌نجامی ئه‌و کاره‌یشی هه‌رگیز ناترسێت.
6059 - سوێند به شه‌و کاتێک دنیا داده‌گرێت...
6060 - به ڕۆژ کاتێک دنیا ڕووناک ده‌بێت و تاریکی ده‌ڕه‌وێنێته‌وه.
6061 - سوێند به‌و زاته‌ی که نێر و مێی دروست کردووه.
6062 - به‌ڕاستی هه‌وڵ و کۆششی ئێوه جۆراو جۆره (هه‌تانه هه‌وڵ و کۆششی بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌هه‌شته، هه‌تانه به پێچه‌وانه‌وه به ده‌ست و برده بۆ ئه‌نجامدانی تاوان و خراپکاری، هه‌تانه گوێڕایه‌ڵ و هه‌تانه یاخی... هتد).
6063 - جا ئه‌وه‌ی (ماڵ و سامان و زانستی و... هتد) ده‌به‌خشێت و پارێزکار و له خوانرسه...
6064 - بڕوای بته‌وی به پاداشتی چاک و به‌نرخی خوایی هه‌یه...
6065 - ئه‌وه ڕێگه‌ی چاکه و چاکه‌کاری بۆ ئاسان ده‌که‌ین و سه‌رئه‌نجام ده‌یخه‌ینه خێر و خۆشیه‌وه.
6066 - به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕه‌زیل و ده‌ست نوقاو بێت و خۆی بێ نیاز بزانێت (ره‌زامه‌ندی خوایی مه‌به‌ست نه‌بێت)...
6067 - بڕوای نه‌بێت به پاداشت و به‌هره‌ی چاکی خوایی و به‌درۆی بزانێت...
6068 - ئه‌وه ئێمه ڕێبازی ته‌نگانه و ناخۆشی بۆ ئاسان ده‌که‌ین و سه‌رئه‌نجام به دۆزه‌خی ده‌گه‌یه‌نین.
6069 - ئه‌و کاته‌ی که ده‌مرێت و له گۆڕ ده‌نرێت، ئه‌و کاته‌ش که فڕێ ده‌درێته دۆزه‌خه‌وه ماڵ و سامان هیچ فریای ناکه‌وێت.
6127 - جا تۆ چووزانی شه‌وی به‌فه‌ڕ کامه‌یه‌و چ خێر‌و به‌ره‌که‌تێکه.
6128 - شه‌وی قه‌دری به‌ڕێز له هه‌زار مانگ ڕێزدارو خێردارتره (واته پاداشتی عیبادهت و خواپه‌رستی ئه‌و شه‌وه بێ سنووره).
6129 - له‌و شه‌وه‌دا فریشته‌کان که جوبره‌ئیلیشیان له‌گه‌ڵدایه، داده‌به‌زن له‌سه‌ر ڕووخسه‌ت و مۆڵه‌تی په‌روه‌ردگاریان، به‌جۆره‌ها فرمان و کار (به‌تایبه‌ت بۆ سه‌ردانی خواپه‌رستان، بۆ سه‌ردانی مزگه‌وته‌کان، بۆ گوێگرتن له قورئان و... هتد).
6130 - ئه‌و شه‌وه ئاسووده‌یی و ئاشتی و هێمنی و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه، هه‌تا کاتی به‌ره‌به‌یان. پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: (من قام لیلة القدر ایمانا واحتسبا غفر له ما تقدم من زنبه). واته: ئه‌وه‌ی شه‌وی قه‌در به‌خواپه‌رستی و یادی خوا بباته سه‌ر به ئیمان و باوه‌ڕی دامه‌زراوو به‌ته‌مابوونی پاداشت و ڕه‌حمه‌ت، خوای گه‌وره له هه‌موو گوناهانی ڕابردووی خۆش ده‌بێت. (بوخاری و موسلیم) ڕیوایه‌تیان کردووه.
6131 - ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون له خاوه‌نی کتێبه‌کان له‌گه‌ڵ موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران، وازیان له بیر‌و باوه‌ڕی خۆیان هێنا، هه‌تا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ڕوون و ئاشکرایان بۆ نه‌هات (ده‌رباره‌ی دواهه‌مین پێغه‌مبه‌ر).
6132 - (ئه‌ویش) پێغه‌مبه‌رێکه له‌لایه‌ن خواوه کتێب و نامه‌ی پاك و بێگه‌ردیان به‌سه‌ردا ده‌خوێنێته‌وه (که قورئانه).
6133 - چه‌نده‌ها په‌یامی پڕ له ڕێنموویی به نرخی له توێدا هه‌یه.
6135 - فه‌رمانیشیان پێنه‌درابوو جگه به‌وه‌ی که خواپه‌رستی بکه‌ن و به‌پاکی و دڵسۆزی و ملکه‌چی فه‌رمانبه‌رداری ئاین و به‌رنامه‌که بن و لابده‌ن له هه‌موو ئایینێك و ته‌نها پابه‌ندی ئایینی ئیسلام بن، نوێژیش به‌ڕێك و پێکی ئه‌نجام بده‌ن، زه‌کاتیش له ماڵ و سامانیان ده‌ربکه‌ن، ئه‌وه‌یه ئاینی نامه ڕاست و به‌نرخه‌کانی خوا.
6136 - به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون له خاوه‌ن کتێبه‌کان و موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران ده‌خرێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌و به نه‌مری تیایدا بۆ هه‌میشه ده‌مێننه‌وه، هه‌ر ئه‌وانه‌ن تاوانبارترین و خراپترینی خه‌ڵکانی سه‌رزه‌وی.
6137 - بێگومان ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه‌و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، هه‌ر ئه‌وانه‌ن چاکترین و پاکترینی خه‌ڵکانی سه‌ر زه‌وی.
6138 - پاداشتیان لای په‌روه‌ردگاریان به‌هه‌شتی پڕ له باخی چڕه (که کۆشك و ته‌لاره‌کان تیایدا ون بوون)، چه‌نده‌ها ڕووباریش به‌ژێر دره‌خت و به‌به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات و له‌وێ ژیانی هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وام بۆ هه‌تا هه‌تایی ده‌به‌نه سه‌ر، ئه‌وانه خوا ڕازیه لێیان، ئه‌وانیش له‌و ڕازین (چۆن ڕازی نابن ئه‌ی په‌روه‌ردگاری ئازیز، به‌ڕاستی نازانین به‌چ زمانێك سوپاسگوزارت بین) بێگومان ئه‌و ڕێز‌و قه‌دره بۆ ئه‌و که‌سه‌یه که له په‌روه‌ردگاری ترساوه‌و فه‌رمانه‌کانی به‌جێ هێناوه.
6168 - ئاگرێکی زۆر سوتێنه‌رو بڵێسه‌داره (هه‌رگیز خامۆش نابێت و تینی که‌م ناکات و له کۆڵی نابێته‌وه).
6169 - (خه‌ڵکینه!!) هه‌ڵپه‌کردن و پێشبڕکێتان بۆ زۆر کردنی (ماڵ و منداڵ و سامان و کۆشك و ته‌لارو... هتد) ئێوه‌ی سه‌رگه‌رم و سه‌رگه‌ردان و بێ ئاگا کردووه له خواناسی و دینداری.
6170 - تا ئه‌و کاته‌ی که ده‌مرن و ده‌برێنه گۆڕستان (ده‌خرێنه ناو گۆڕێکی ته‌نگ و ته‌سك و تاریکه‌وه).
6171 - واز بهێنن، له‌مه‌ودوا ده‌زانن چ (قوڕێکتان بۆ خۆتان گرتۆته‌وه، چ به‌ڵایه‌کتان به‌سه‌ر خۆتان هێناوه).
6172 - دیسانه‌وه ده‌ڵێم: واز بهێنن.
6173 - واز بهێنن، ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌تانزانی، به‌زانین و دڵنیایه‌کی ته‌واوه‌وه (وا بێ ئاگا نه‌ده‌بوون له خواناسی).
6218 - ماڵ و دارای و ئه‌و شتانه‌ی که به ده‌ستی هێناوه، فریای نه‌که‌وت.
6219 - له ئاینده‌دا ده‌خرێته ناو ئاگرێکی بڵێسه‌داره‌وه.
6220 - هه‌روه‌ها ژنه‌که‌شی که هه‌میشه هه‌ڵگری کۆڵه داره و (ئازاری پێغه‌مبه‌ر ده‌دات).
6221 - هه‌میشه گوریسێکی چنراو له پوشی خورما له گه‌ردنیایه‌تی (له قیامه‌تیش دا زنجیری ئاسن ده‌کرێته گه‌ردنی).
6222 - (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: ئه‌و خوای که ناوی _ الله_ خوایه‌کی تاک و ته‌نهایه (بێ هاوه‌ڵ و هاوتایه).
6223 - خوا زاتێکی پایه‌دار و ده‌سه‌ڵاتداره، نیازی به که‌س نییه‌و هه‌موویان ئاتاجی ئه‌ون، هه‌ر ئه‌و ده‌توانێ به‌ڵاو و ناخۆشی لابه‌رێت و پێویستی و داخوازیه‌کانمان جێ به جێ بکات.
6224 - هیچ که‌سی لێ نه‌بووه و خۆشی له که‌س نه‌بووه.
6225 - هه‌رگیز هاوتاو هاوشێوه و ده‌سه‌ڵاتدارێکی تر نییه که له‌به‌رامبه‌ریه‌وه به‌وه‌ستێت و هاوشانی بێت.
6226 - (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: په‌نا ده‌گرم به‌و په‌روه‌ردگاره‌ی که به‌ره‌به‌یان پێش ده‌هێنێت.
6227 - له شه‌ڕ و خراپه‌ی هه‌رچی که دروستی کردووه (له په‌ری و ئاده‌میزاد و مار و مێرو).
6228 - له شه‌ڕ و خراپه‌ی شه‌و کاتێ که دادێت و دنیا تارک ده‌بێت و ده‌بێته شه‌وه‌زه‌نگ.
6229 - له شه‌ڕ و خراپه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که جادو ده‌که‌ن و په‌ت و ده‌زو گرێ ده‌ده‌ن و فوی پیاده‌که‌ن (به‌فێڵ و جادو نێوانی خه‌ڵکی تێک ده‌ده‌ن).
6230 - له شه‌ڕ و خراپه‌ی حه‌سود و به‌خیل، کاتێ که حه‌سودی و به‌خیلی ده‌بات.
6231 - (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: په‌نا ده‌گرم به په‌روه‌ردگاری خه‌ڵکی.
6232 - پادشای خه‌ڵکی
6233 - به خوای خه‌ڵکی.
6234 - له شه‌ڕ و خراپه‌ی ئه‌وه‌ی که وه‌سوه‌سه و خه‌ته‌ره و خه‌یاڵ ده‌خاته دڵه‌وه که (خه‌ناسه). بریتیه له‌وه‌ی که وه‌سوه‌سه فڕێ ده‌داته سینه و دڵ و ده‌رونی خه‌ڵکییه‌وه.
6235 - له په‌ری و خه‌ڵکی، له جنۆکه و ئاده‌میزاد (ئه‌وانه‌ی که شه‌یتان سیفه‌تن).
6236 - له په‌ری و خه‌ڵكی (له جنۆكه و ئینسان ئه‌وانه‌ی شه‌یتان سیفه‌تن).